Аль-МухтасарАль‑Касас · 28:1–49

Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)

القصص

Аль-Касас

Рассказ · Мекканская · 88 аятов

28:1Страница 385

طسٓمٓ ١

Та. Син. Мим.

(طسٓمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.

28:2Страница 385

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ٢

Это - аяты ясного Писания.

ئەم ئایەتانە، ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزن، ڕوون و ئاشکران و ھیچ ناڕوونییەکیان تێدا نییە.

28:3Страница 385

نَتۡلُواْ عَلَيۡكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرۡعَوۡنَ بِٱلۡحَقِّ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٣

Мы правдиво прочтем тебе для верующих людей историю Мусы (Моисея) и Фараона.

ھەندێک لە ھەواڵی موسا و فیرعەونت بە ڕاستی و دروستی بەسەردا دەخوێنینەوە، کەھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نییە بۆ گەلی باوەڕدار، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لەوەی لە قورئاندا ھاتووە.

28:4Страница 385

إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلَ أَهۡلَهَا شِيَعٗا يَسۡتَضۡعِفُ طَآئِفَةٗ مِّنۡهُمۡ يُذَبِّحُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَيَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٤

Фараон возгордился на земле и разделил ее жителей на группы. Одних он ослаблял, убивая их сыновей и оставляя в живых их женщин. Воистину, он был одним из тех, кто распространял нечестие.

بێگومان فیرعەون ملھوڕ و یاخی بوو لە زەوی میسردا، وە خەڵکەکەی پارچە پارچە و بەش بەش کرد، کۆمەڵێکیانی ژێر دەست و لاواز کردبوو کە بەنوئیسرائیلییەکان بوون، نێرینەکانی دەکوشتن و مێینەکانی دەھێشتەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان تاوەکو بە تەواوی سووک و ڕیسوایان بکات، بێگومان فیرعەون لە خراپەکاران بوو لەسەر زەویدا چونکە زوڵم و ستەمی زۆری کرد، وە لە اللە یاخی بوو و لە بەرامبەریدا خۆی بە گەورە دادەنا.

28:5Страница 385

وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنَجۡعَلَهُمۡ أَئِمَّةٗ وَنَجۡعَلَهُمُ ٱلۡوَٰرِثِينَ ٥

Мы пожелали оказать милость тем, кто был унижен на земле, сделать их предводителями и наследниками,

دەمانەوێت منەت بکەین بەسەر بەنو ئیسرائیلدا، وە فەزڵ و چاکەی خۆمانیان بەسەردا بڕێژین، ئەوانەی فیرعەون لە زەوی میسردا لاواز و ژێردەستەی کردبوون، ئەمانەوێت دوژمنەکانیان لەناو ببەین، وە لاوازی و ژێر دەستەیشیان نەھێڵین، وە بیانکەینە پێشەوا و سەرمەشقی ھەق و ڕاستی خەڵکی شوێنیان بکەون، وە بیانکەینە میراتگری سەر زەوی پیرۆزی وڵاتی شام لە دوای تیاچوونی فیرعەون، ھەروەکو اللە تەعالا فەرموویەتی: (وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَاۖ... ) (سورەتی الاعراف: ١٣٧) واتا: (پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل و سەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات و خۆرئاوای زەوی، لەو شوێنەى بەرەکەتدارمان کرد -مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری وڵاتی شام، ئەو وڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بە ڕواندنی کشتوکاڵ و بەروبومەکەی بەجوانترین شێوە-).

28:6Страница 386

وَنُمَكِّنَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنُرِيَ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنۡهُم مَّا كَانُواْ يَحۡذَرُونَ ٦

даровать им власть на земле и показать Фараону, Хаману и их воинам то, чего они остерегались.

وە لەسەر زەویدا جێگیریان بکەین و دەسەڵاتیان پێ بدەین، وە پیشانی فیرعەون و ھامان و دەست و پێوەندەکە و سەربازەکانی بدەین کە یارمەتیدەری سەرەکی دەسەڵاتەکەی بوون، ئەم خەڵکە لاواز و بێدەسەڵاتەی ئەوان لێی دەترسێن کە دەسەڵاتەکەیان لەناو ببات لەسەر دەستی مناڵێکی نێرینەی بەنوئیسرائیل دەبێت.

28:7Страница 386

وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٧

Мы внушили матери Мусы (Моисея): «Корми его грудью. Когда же станешь опасаться за него, то брось его в реку. Не бойся и не печалься, ибо Мы вернем его тебе и сделаем одним из посланников».

بەدایکی موسامان ڕاگەیاندن و ئیلھاممان بۆ کرد کە شیر بدە بە موسا تا ئەو کاتەی ترست لێی ھەیە کە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دەیکوژن، ئەمجا بیخەرە ناو سندوقێکەوە و فڕێی بدەرە نێو ڕووباری نیلەوە، وە ھیچ مەترسە لێی کە نوقمی نێو ئاو ببێت یان فیرعەون زیانی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لە جیابوونەوە لێی، بێگومان ئێمە ئەوت بەزیندوویی بۆ دەگێڕینەوە، وە دەیکەین بە یەکێک لەو پێغەمبەرانەی کە اللە تەعالا دەیاننێرێت بۆ لای خەڵکی و بەدیھێنراوەکانی.

28:8Страница 386

فَٱلۡتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرۡعَوۡنَ لِيَكُونَ لَهُمۡ عَدُوّٗا وَحَزَنًاۗ إِنَّ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُواْ خَٰطِـِٔينَ ٨

Семья Фараона подобрала его, чтобы он стал их врагом и печалью. Воистину, Фараон, Хаман и их воины были грешниками.

ھەرچۆنێك ئیلھاممان بۆ کردبوو دایکی موسا ھەمووی جێ بەجێ کرد، وە موسای فڕێ دایە نێو ڕووباری نیلەوە، ئەمجا دەست و پێوەندەکەی فیرعەون ھەڵیانگرتەوە، تاوەکو ئەوە بێتەدی کە اللە تەعالا دەیەوێت، بۆ ئەوەی موسا ببێت بە دوژمنی فیرعەون و اللە تەعالایش لەسەر دەستی ئەو موڵک و دەسەڵاتەکەی لەناو ببات، وە ببێت بەھۆی خەم و خەفەتیش بۆی، بێگومان فیرعەون و ھامان و لەشکر و سوپاکەی تاوانبار و سەرپێچیکار بوون بەھۆی کوفر و بێباوەڕی و یاخی بوون و خراپەکاریان لەسەر زەویدا.

28:9Страница 386

وَقَالَتِ ٱمۡرَأَتُ فِرۡعَوۡنَ قُرَّتُ عَيۡنٖ لِّي وَلَكَۖ لَا تَقۡتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٩

Жена Фараона сказала: «Вот услада очей для меня и тебя. Не убивайте его! Быть может, он принесет нам пользу, или же мы усыновим его». Они ни о чем не подозревали.

کاتێک فیرعەون ویستی موسا بکوژێت، ژنەکەی فیرعەون پێی وت: ئەم مناڵە سەرچاوەی دڵخۆشی و ئاسوودەییە بۆ من و بۆ تۆیش، جا مەیکوژە بەڵکو ببێتە خزمەتکارمان و سوود و قازانجمان پێ بگەیەنێت، یان بیکەین بە کوڕی خۆمان و ناوی بخەینە سەر خۆمان، لە کاتێکدا ئەوان نەیاندەزانی موڵک و دەسەڵاتەکەیان لەسەر دەستی ئەم مناڵە چی لێ دێت.

28:10Страница 386

وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠

Сердце матери Мусы (Моисея) опустело (переполнилось тревогой и оказалось лишено всех иных чувств). Она готова была раскрыть его (свой поступок), если бы Мы не укрепили ее сердце, чтобы она оставалась верующей.

دڵی دایکی موسا بەتاڵ و چۆڵ بوو، ھۆشی لای ھیچ کار و بارێکی دونیا نەبوو ئیللا كاروباری موسا نەبێت، بۆیە ئارامی لێ ھەڵگیرابوو، ھێندە دڵی پەیوەست بوو بە موساوە خەریک بوو ئاشکرای بکات کە موسا کوڕی ئەوە، ئەگەر بھاتایە دڵی ئەومان دامەزراو و بەھێز نەکردایە بۆ ئەوەی لەو باوەڕدارانە بێت کە پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن، وە لە ئارامگرانیش بێت لەوەی بەسەری دێت.

28:11Страница 386

وَقَالَتۡ لِأُخۡتِهِۦ قُصِّيهِۖ فَبَصُرَتۡ بِهِۦ عَن جُنُبٖ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ١١

Она сказала его сестре: «Следуй за ним». Она наблюдала за ним издали, и они не замечали этого.

دایکی موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) دوای ئەوەی موسای فڕێدایە ناو ڕووباری نیلەوە بە خوشکەکەی موسای وت: بە شوێن ئەو سندوقەدا بڕۆ کە موسای تێدایە، بزانە چی بەسەر دێت، ئەوە بوو خوشکەکەی لە دوورەوە چاودێری دەکرد تاوەکو نھێنییەکەیان ئاشکرا نەبێت، وە فیرعەون دەست و پێوەندەکەی نەزانن ئەو خوشکیەتی و چاودێری ھەواڵی ئەو دەکات.

28:12Страница 386

۞ وَحَرَّمۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَرَاضِعَ مِن قَبۡلُ فَقَالَتۡ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰٓ أَهۡلِ بَيۡتٖ يَكۡفُلُونَهُۥ لَكُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ نَٰصِحُونَ ١٢

Мы запретили ему брать грудь кормилиц, пока она (сестра Мусы) не сказала: «Показать ли вам семью, которая будет заботиться о нем для вас и будет желать ему добра?».

کاتێک موسایان ھەڵگرتەوە و ویستیان شیری بدەنێ، بە فەرمانی اللە تەعالا موسا شیری ھیچ ئافرەتێکی نەخوارد، لەو کاتەدا خوشکەکەی موسا بینی ئەوان سوورن لەسەر شیرپێدانی موسا ، پێی وتن: ئایا ڕێنوماییتان بکەم بۆ ماڵێک کە ئەوان دەتوانن شیری بدەنێ و پەروەردەی بکەن و چاویان لێ بێت و دڵسۆز بن بۆی؟

28:13Страница 386

فَرَدَدۡنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَ وَلِتَعۡلَمَ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ١٣

Так Мы вернули его матери, чтобы утешились ее глаза, чтобы она не печалилась и знала, что обещание Аллаха истинно. Но большинство их не ведает этого.

اللە تەعالا دەفەرموێت: موسامان گەڕاندەوە بۆ لای دایکی تاوەکو لە نزیکی بێت، وە دڵی پێی خۆش بێت و چاوی ڕوون بێتەوە بە بینین و گەڕانەوەی مناڵەکەی، وە خەم و خەفەت نەخوات بەدوور کەوتنەوەی، وە بۆ ئەوەیش بزانێت بەڵێنی اللە تەعالا ھەق و ڕاستە بە گەڕانەوەی موسا و ھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەم بەڵێنە نین، وە ھیچ کەس نەیزانی ئەو ئافرتە دایکی موسایە.

28:14Страница 387

وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسۡتَوَىٰٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٤

Когда он достиг зрелого возраста, Мы даровали ему власть (мудрость или пророчество) и знание. Так Мы воздаем творящим добро.

کاتێک موسا گەیشتە تەمەنی بەھێز بوونی جەستە و ژیری، پێش پێغەمبەرایەتی دانایی و زانستمان پێدا لە ئاینی بەنوئیسرائیل، ھەروەک چۆن پاداشتی موسامان دایەوە لەسەر گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری، ئاوایش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە لە ھەموو سەردەم و شوێنێکدا.

28:15Страница 387

وَدَخَلَ ٱلۡمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفۡلَةٖ مِّنۡ أَهۡلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيۡنِ يَقۡتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنۡ عَدُوِّهِۦۖ فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِۖ قَالَ هَٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّهُۥ عَدُوّٞ مُّضِلّٞ مُّبِينٞ ١٥

Войдя в город, когда его жители были невнимательны, он встретил двух мужчин, которые дрались друг с другом. Один был из числа его сторонников, а другой был из числа его врагов. Тот, кто был из числа его сторонников, попросил его помочь ему против того, кто был из числа его врагов. Муса (Моисей) ударил его кулаком и прикончил. Он сказал: «Это - одно из деяний дьявола. Воистину, он является явным врагом, вводящим в заблуждение».

لەو کاتەی خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیان پشوویان دەدا، موسا چووە ناو شارەکەوە، وە دوو پیاوی بینی لەگەڵ یەکتر دەمەقاڵێیان دەکرد و لە یەکتریان دەدا، یەکێکیان لە بەنوئیسرائیلییەکان بوو ، گەلەکەی موسا خۆی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەوی دیکەشیان لە قبطییەکان بوو گەلەکەی فیرعەون و دوژمنەکانی موسا، ئەو پیاوەیان لەگەل و ھۆزەکەی موسا بوو، داوای لە موسا کرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکە کە دوژمنی ئەویش بوو، ئەوە بوو موسا بۆکزێکی لە قبطییەکەدا، لەبەر بەھێزی بۆکزەکەی موسا دەست بەجێ کابرا مرد و گیانی دەرچوو، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وتی: ئەم کارە شەیتان بۆمی ڕازاندەوە و ھانیدام، بێگومان شەیتان دوژمنێکی گومڕاکەرە بۆ ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت، وە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرایشە، ئەوەی ڕوویدا لە من بە ھۆی دوژمنایەتی شەیتانەوە بوو، وە بەھۆی ئەوەیشەوە کە گومڕاکەرە دەیەوێت گومڕام بکات.

28:16Страница 387

قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي فَٱغۡفِرۡ لِي فَغَفَرَ لَهُۥٓۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ١٦

Он сказал: «Господи! Я поступил несправедливо по отношению к себе. Прости же меня!». Он простил его, ибо Он - Прощающий, Милосердный.

موسا دانی نا بەو گوناھەی لێی ڕوویدا و لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم من ستەمم لە خۆم کرد ئەم کابرا قبطییەم کوشت، لە گوناھم خۆشبە، اللە تەعالا بۆی ڕوونکردینەوە کە لە موسا خۆش بوو، بێگومان ئەو لێبووردەی ھەرکەسێکە لە بەندەکانی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.

28:17Страница 387

قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ فَلَنۡ أَكُونَ ظَهِيرٗا لِّلۡمُجۡرِمِينَ ١٧

Он сказал: «Господи, за то, что Ты оказал мне милость, я никогда не буду пособлять грешникам».

پاشان اللە تەعالا زیاتر باسی نزا و پاڕانەوەکەی موسا دەکات، کە تێیدا وتی: پەروەردگارم بە ھۆی ئەوەی نیعمەت و چاکەی خۆتت لەھێز و دانایی و زانست و زانیاری پێ بەخشیووم، بڕیار بێت ئیتر نەبمە پشتیوانی ھیچ تاوانبارێک لە تاوانەکەیدا.

28:18Страница 387

فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيّٞ مُّبِينٞ ١٨

Утром он отправился в город, оглядываясь со страхом, и вдруг тот, кто попросил его о помощи накануне, вновь позвал его на помощь. Муса (Моисей) сказал ему: «Ты являешься явным заблудшим».

كاتێك ئەوەی ڕوویدا لە موسا لە کوشتنی قبطییەکە، ئیتر لەوە بەدواوە موسا لەو شارەدا بەترسەوە دەجوڵایەوە و چاودێری ھەواڵەکانی دەکرد کەچی ڕوو دەدات، لەپڕ ئەو کابرا بەنوئیسرائیلییەی دوێنی داوای یارمەتی کرد لە موسا دژ بەو قبطییەی کوشتی، ئەمڕۆیش جارێکی تر داوای لێکرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکی تر، بۆیە موسا پێی وت: بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون و ئاشکرایت.

28:19Страница 387

فَلَمَّآ أَنۡ أَرَادَ أَن يَبۡطِشَ بِٱلَّذِي هُوَ عَدُوّٞ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقۡتُلَنِي كَمَا قَتَلۡتَ نَفۡسَۢا بِٱلۡأَمۡسِۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ ١٩

Когда же он захотел схватить того, кто был их врагом, тот сказал: «О Муса (Моисей)! Неужели ты хочешь убить меня, как убил человека вчера? Ты лишь хочешь стать тираном на земле и не хочешь быть в числе тех, кто примиряет людей».

کاتێک موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ویستی بە توندی بدات لەو قبطییەی کە دوژمنی ئەو و بەنوئیسرائیلییەکەش بوو، بەنوئیسرائیلیەکە وای زانی موسا لەو دەدات کاتێک گوێی لێ بوو موسا وتی (بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون و ئاشکرایت) بەنوئیسرائیلیەکە بە موسای وت: ئایا دەتەوێت منیش بکوژیت ھەروەکو چۆن دوێنێ کەسێکی تریشت کوشت، تۆ ئەی موسا دەتەوێت زۆردار و ملھوڕ بیت لە زەویدا خەڵکی بکوژیت و ستەمیان لێ بکەیت، تۆ ناتەوێت لەو کەسانە بیت کە ئاشتەوایی دەکەن لە نێوان کەسە ناکۆکەکاندا.

28:20Страница 387

وَجَآءَ رَجُلٞ مِّنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلۡمَلَأَ يَأۡتَمِرُونَ بِكَ لِيَقۡتُلُوكَ فَٱخۡرُجۡ إِنِّي لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ ٢٠

С окраины города второпях пришел мужчина и сказал: «О Муса (Моисей)! Знать договаривается о том, чтобы убить тебя. Уходи! Воистину, я даю тебе добрый совет».

کاتێک ھەواڵەکە بڵاو بوویەوە (کە پیاوەکەی دوێنێ موسا کوشتویەتی)، پیاوێک لەوپەڕی شارەوە بە پەلە ھات بۆ لای موسا و بەزەیی پێدا دەھاتەوە نەوەک دەستگیری بکەن و بیکوژنەوە لەبری کابرای قبطی کوژراو، بە موسای وت: ئەی موسا پیاوە ناودارەکانی دەوروبەری فیرعەون کۆبوونەتەوە و لەناو خۆیاندا ڕاوێژ دەکەن و پیلان دادەنێن بۆ ئەوەی بتکوژن، بۆیە زوو خێرا لە شار بڕۆ و ئێرە جێ بھێڵە، بێگومان من دڵسۆزتم و بەزەییم پێتدا دێتەوە و دەترسم بتگرن و بتکوژن.

28:21Страница 387

فَخَرَجَ مِنۡهَا خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢١

Муса (Моисей) покинул город, оглядываясь со страхом, и сказал: «Господи! Спаси меня от несправедливых людей!».

موسایش بە گوێی ئەو کەسە ئامۆژگاریكارە دڵسۆزەی کرد، بەترسەوە لە شار چووە دەرەوە، زۆر بە وردی چاودێری دەکرد بزانێت چی ڕوو دەدات، لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم ڕزگارم بکە لەدەست گەلی ستەمکاران و دەستیان نەگات پێم.

28:22Страница 388

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلۡقَآءَ مَدۡيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يَهۡدِيَنِي سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ ٢٢

Направившись в сторону Мадьяна, он сказал: «Быть может, мой Господь наставит меня на правильный путь».

کاتێک موسا بەرەو شاری مەدیەن ڕۆیشت، وتی: بەڵکو پەروەردگارم ڕێنوماییم بکات بۆ باشترین و ڕاسترین ڕێگا، وە لێم ون نەبێت.

28:23Страница 388

وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةٗ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ ٢٣

Когда он прибыл к колодцу в Мадьяне, то обнаружил возле него людей, которые поили скотину. Неподалеку от них он увидел двух женщин, которые отгоняли свое стадо. Он сказал: «Что с вами?». Они сказали: «Мы не поим скотину, пока пастухи не уведут свои стада. Наш отец очень стар».

جا کاتێک گەیشتە سەرچاوەی ئاوەکەی مەدیەن، کە خەڵکی ئاژەڵیان لێ ئاو دەدا، کۆمەڵێک خەڵکی بینی ئاژەڵەکانیان ئاو دەدەن، جگە لەوانیش دوو ئافرەتی تری بینی لەلایەکەوە وەستابوون بەدیاری ئاژەڵەکانیانەوە، تاوەکو خەڵکی تەواو بن لە ئاودانی مەڕ و ماڵاتەکانیان ئەمجا بچن ئاوی ئاژەڵەکانیان بدەن، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو دوو ئافرتەی وت: ئەوە چیتانە بۆچی وەک ئەو خەڵکە ئاژەڵەکانتان ئاو نادەن؟ وتیان: واڕاھاتوین ھەتا شوانەکانی تر لێرە نەڕۆن ئێمە ئاژەڵی خۆمان ئاو نادەین، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی ئەوان نەبین، وە باوکیشمان پیرە و توانای ئاودانی ئاژەڵەکەی خۆمانی نییە، بۆیە ناچارین ئێمە خۆمان ئاویان بدەین.

28:24Страница 388

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِيرٞ ٢٤

Он напоил для них скотину, а затем вернулся в тень и сказал: «Господи! Воистину, я нуждаюсь в любом благе, которое Ты ниспошлешь мне».

موسا بەزەیی پێیاندا ھاتەوە و مەڕ و بزنەکانی بۆ ئاودان و پاشان چوویە سێبەرێکەوە و کەمێک پشوویدا، وە لەپەروەردگاری پاڕایەوە و بێدەسەڵاتی خۆی بۆ نیشاندا، وە وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من ھەژارم و پێویستم بەھەر خێر و چاکەیەکە بۆم بنێریت.

28:25Страница 388

فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءٖ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيۡهِ ٱلۡقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفۡۖ نَجَوۡتَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٥

Одна из двух женщин подошла к нему застенчиво и сказала: «Мой отец зовет тебя, чтобы вознаградить тебя за то, что ты напоил для нас скотину». Когда он пришел к отцу и поведал ему рассказ, он сказал: «Не бойся. Ты спасся от несправедливых людей».

کاتێک دوو ئافرەتەکە ڕۆیشتنەوە و ھەواڵەکەیان بۆ باوکیان گێرایەوە، باوکیشیان یەکێک لە دوو کچەکەی خۆی نارد بۆ ئەوەی بانگی بکات بۆی، بەشەرم و شکۆیەکەوە ھاتە لای موسا و پێی وت: بێگومان باوکم بانگت دەکات و دەیەوێت بڕۆیت بۆ لای بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کە مەڕ و ماڵاتەکەت بۆ ئاوداین، جا کاتێک موسا ھات بۆ لای باوکیان و ھەواڵی خۆی و کوشتنی کابرای قبطی و ھەڵھاتنی لە میسری بۆ باس کرد، باوکی کچەکانیش موسای دڵنیا کردەوە و پێی وت: مەترسە تۆ ڕزگارت بووە لە گەلی ستەمکاران، لە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی، چونکە ئەوان دەسەڵاتیان نییە بەسەر مەدیەندا، ئەوان ناتوانن بگەن بەتۆ و ئازارت بدەن.

28:26Страница 388

قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ ٢٦

Одна из двух женщин сказала: «Отец мой! Найми его, ведь лучшим из тех, кого ты наймешь, будет тот, кто силен и заслуживает доверия».

یەکێک لە کچەکانی بە باوکی وت: ئەی باوکە گیان ئەم پیاوە بگرە بەکرێ تاوەکو ببێتە شوانمان و مەڕ و ماڵاتەکەمان بۆ بلەوەڕێنێت، ئەو شایانی ئەو کارەیە بێگومان چاکترین ڕەنجبەرە کە تۆ بەکرێی بگریت، چونکە بەھێز و دەست پاکە، بەھێزە چونکە ئەوەی داوای لێ بکەیت ئەنجامی دەدات، وە ئەمین و دەست پاکیشە ھەرچیەکی بخەیتە ژیڕ دەست خیانەتی لێ ناکات.

28:27Страница 388

قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجٖۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرٗا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٢٧

Он сказал: «Воистину, я хочу сочетать тебя браком с одной из моих дочерей этих при условии, что ты наймешься ко мне на восемь лет. Если же ты останешься на все десять, то это будет милостью от тебя. Я не собираюсь обременять тебя, и ты увидишь, если пожелает Аллах, что я являюсь одним из праведников».

باوکیان وتی بە موسا : بێگومان من دەمەوێت یەکێک لە کچەکانم مارەکەم لە تۆ، وە مارەییەکەیشی ئەوەیە ھەشت ساڵ شوانی مەڕ و ماڵاتەکەم بیت، خۆ ئەگەر کردە دە ساڵ و تەواوت کرد ئەوە لە چاکەی خۆتەوەیە و من ناچارت ناکەم بەوە، چونکە گرێبەستەکەی نێوانمان لەسەر ھەشت ساڵ دەبێت، لە ھەشت ساڵ زیاتر کارێکی خۆبەخشانەیە، نامەوێت پابەندت کەم بە کارێکەوە گران و قورس بێت لەسەرت، ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت دەمبینی لە چاکەکاران دەبم کە وەفایان ھەیە بە گرێبەستەکانەوە و پەیمان و بەڵێنی خۆیان ناشکێنن.

28:28Страница 388

قَالَ ذَٰلِكَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَۖ أَيَّمَا ٱلۡأَجَلَيۡنِ قَضَيۡتُ فَلَا عُدۡوَٰنَ عَلَيَّۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٞ ٢٨

Он сказал: «Договорились. Какой бы из этих двух сроков я ни отработал, пусть со мной не поступают несправедливо. Аллах является Попечителем и Хранителем того, что мы говорим».

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەوەی وتت و باستکرد بڕیار و پەیمان بێت لە نێوان من و تۆدا و لەسەری ڕێکەوتین، ھەرکام لەو دوو ماوەیە ھەشت ساڵەکە یان دە ساڵەکەم تەواو کرد ئەوا پەیمانەکەم بەجێھێناوە، ئیتر دوای ئەوە داوای زیادەم لێ مەکە و نابێت ستەمم لێ بکرێت، وە اللە تەعالایش وەکیل و شاھیدو چادوێرە لەسەر ئەو گرێبەستەی ڕێکەوتین لەسەری.

28:29Страница 389

۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلۡأَجَلَ وَسَارَ بِأَهۡلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارٗاۖ قَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ جَذۡوَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ ٢٩

Когда Муса (Моисей) отработал срок и двинулся в путь со своей семьей, он увидел со стороны горы огонь и сказал своей семье: «Оставайтесь здесь! Я увидел огонь. Возможно, я принесу вам оттуда известие или горящую головню, чтобы вы могли согреться».

کاتێک موسا چاکترین ماوەی شوانییەکەی تەواو کرد کە دە ساڵەکە بوو، لەگەڵ خێزانیدا لە مەدیەنەوە بەڕێکەوتن بۆ میسر، لە لای ڕاستی کێوی طورەوە ئاگرێکی بەدی کرد، موسا وتی بەخێزانی: لێرە بوەستن و مەجوڵێن من ئاگرێکم بەدی کردووە، دەچم بۆ لای بەڵکو ھەواڵێکتان بۆ بھێنم، یان چڵۆسکێک ئاگری پێ بکەنەوە و خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە لە سەرما.

28:30Страница 389

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٠

Подойдя туда, он услышал глас со стороны дерева, которое росло в благословенном месте на правой стороне долины: «О Муса (Моисей)! Я- Аллах, Господь миров.

کاتێک موسا چووە لای ئەو ئاگرەی پێشتر بینیبووی، لە کەناری لای ڕاستی دۆڵەکەوە لەو پارچە زەوییە پیرۆزەی نزیک درەختەکە، ئەو جێگایەی بە قسەکردن لەگەڵ موسادا اللە تەعالا پیرۆزی کرد، پەروەردگاری (جل جلالە) بانگی لێکرد و فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من اللە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانم.

28:31Страница 389

وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ ٣١

Брось свой посох!». Когда же он увидел, как тот извивается, словно змея, он бросился бежать и не вернулся (или не обернулся). Аллах сказал: «О Муса (Моисей)! Подойди и не бойся, ибо ты являешься одним из тех, кто находится в безопасности.

وە گۆچانەکەت فڕێ بدە، موسایش گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، کاتێک بینی گۆچانەکە وەک تیرە مار دەجوڵێ و دەڕوات بۆیە لەترسا پشتێ ھەڵکرد و ڕایکرد و ئاوڕی نەدایەوە، پەروەردگاری بانگی کرد و فەرمووی: ئەی موسا وەرە پێش و مەترسە لێی، چونکە بێگومان تۆ لەو کەسانەی ئەمین و بێ ترسن لەو مارە، وە لەھەر شتێکی تریش کە لێی دەترسێیت.

28:32Страница 389

ٱسۡلُكۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖ وَٱضۡمُمۡ إِلَيۡكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهۡبِۖ فَذَٰنِكَ بُرۡهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ٣٢

Сунь свою руку за пазуху, и она выйдет белой (цвета молока, светящейся), без следов болезни. Прижми к себе руку, чтобы избавиться от страха. Это - два доказательства от твоего Господа для Фараона и его знати. Воистину, они являются людьми нечестивыми».

دەستی ڕاستت بخەرە بنھەنگڵتەوە کە دەکەوێتە لای گەردنتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە و دەدرەوشێتەوە بێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوە بوو موسا دەستی خستە بنھەنگڵیەوە و کاتێک دەریھێنایەوە دەستی سپی وەک بەفر وابوو، وە دەستت بلکێنە بەخۆتەوە بۆ نەھێشتنی ترس و بیمت، موسا دەستی لکاند بەخۆیەوە و ترسەکەی نەما و ڕۆیشت، ئەو دوو نیشانەیەی باسکران - گۆچانەکە و دەستە سپیەکانی- دوو بەڵگەن لە لایەن پەروەردگارتەوە پێت دراوە تاوەکۆ بەو دوو بەڵگەیەوە بچیت بۆ لای فیرعەون و گەورە پیاوانی گەلەکەی، چونکە بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و فەرمانبەرداری اللە تەعالا، باوەڕیان نەھێناوە و گوناھ و تاوان دەکەن و سەرپێچی دەکەن.

28:33Страница 389

قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلۡتُ مِنۡهُمۡ نَفۡسٗا فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ ٣٣

Он сказал: «Господи! Я убил одного из них и боюсь, что они убьют меня.

موسا تەوەسولی کرد بۆ لای پەروەردگاری و وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من پێشتر پیاوێکم لێ کوشتون بۆیە دەترسم ئەگەر بڕۆم ئەوەی فەرمانت پێکردووم پێیان بگەیەنم لە بری ئەو پیاوە بمکوژنەوە.

28:34Страница 389

وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانٗا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءٗا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ٣٤

Мой брат Харун (Аарон) более красноречив, чем я. Пошли же его со мною помощником, чтобы он подтвердил мою правдивость. Я действительно боюсь, что они сочтут меня лжецом».

ھارونی برام لە من ڕەوانبێژتر و زمانیشی پاراوترە، لەگەڵ مندا بینێرە تاوەکو پشتیوان و یارمەتیدەرم بێت و وتەکانیشم بسەلمێنێت، ئەگەر فیرعەون و گەلەکەی باوەریان پێ نەکردم و بەدرۆیان دانام، بەڕاستی من دەترسم ئەوان بەدرۆم دابنێن و باوەڕم پێ نەکەن، ھەروەک ئوممەتانی تریش کە پێش من پێغەمبەریان بۆ ھاتبێت باوەڕیان پێ نەکردوون و بە درۆیان زانیوون.

28:35Страница 389

قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنٗا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ ٣٥

Он сказал: «Мы укрепим твою руку посредством твоего брата и одарим вас доказательством (или силой). Они не смогут навредить вам. Благодаря Нашим знамениям вы и те, кто последует за вами, станете победителями».

اللە تەعالا وەڵامی داواکەی موسای دایەوە و فەرمووی: ئەی موسا بێگومان بەھۆی ئەوەی براکەت لە گەڵتدا دەکەین بە پێغەمبەر پشتت بەھێز دەکەین، وە دەسەڵات و بەڵگەیەکتان دەدەینێ کە پاڵپشت و پشتگیرتان بێت بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی فیرعەون و گەلەکەی، وە ئەوان بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خراپ دەستان بۆ ببەن و زیانتان پێ بگەیەنن، وە بەھۆی ئەو نیشانە و موعجیزانەی کە لە گەڵتاندا ناردوومانە کە پیشانی فیرعەون و گەلەکەی بدەن تەنھا ئێوە و ئەوەی شوێنتان دەکەوێت لە باوەڕداران سەردەکەون و زاڵ دەبن.

28:36Страница 390

فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّفۡتَرٗى وَمَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ ٣٦

Когда Муса (Моисей) явился к ним с Нашими ясными знамениями, они сказали: «Это - всего лишь вымышленное колдовство. Мы не слышали об этом от наших праотцев».

کاتێک موسا بەنیشانە و ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانەوە چوو بۆ لایان، وتیان: ئەمە ھیچ نییە تەنھا درۆ و دەلەسە و جادوویەک نەبێت کە موسا خۆی دروستی کردووە و ھەڵیانی بەستووە ، وە ئێمە ئەمەمان نەبیستووە لە باوباپیرانی پێشوومانەوە.

28:37Страница 390

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ مِنۡ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٣٧

Тогда Муса (Моисей) сказал: «Мой Господь лучше знает, кто пришел с верным руководством от Него и чей исход в Последней жизни окажется счастливым. Воистину, беззаконники не преуспеют».

موسا ڕووی دەمی کردە فیرعەون و پێی وت: پەروەردگارم زانا و شارەزاترە بەوەی لەسەر ھەقە و ھیدایەت و ڕێنمونی لای ئەوەوە ھێناوە، وە زاناترە بەو کەسەی سەرەنجامی چاکی دەبێت لە دواڕۆژدا، بێگومان اللە تەعالا ستەمکاران سەرکەوتوو ناکات لەوەی دەستیان داوەتێ، وە ڕزگاریشیان نابێت لەوەی لێی دەترسێن.

28:38Страница 390

وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَأُ مَا عَلِمۡتُ لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرِي فَأَوۡقِدۡ لِي يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجۡعَل لِّي صَرۡحٗا لَّعَلِّيٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٣٨

Фараон сказал: «О знать! Я не знаю для вас иного бога, кроме меня. О Хаман! Разожги огонь над глиной и сооруди для меня башню, чтобы я смог подняться к Богу Мусы. Воистину, я полагаю, что он является одним из лжецов».

فیرعەون ڕووی دەمی کردە ناوداران و دەست و پێوەندی گەلەکەی ، وە پێی وتن: ئەی کاربەدەستان و پیاوماقوڵان ، من ھیچ پەرستراوێکی تر جگە لەخۆم بۆ ئێوە پێ نازانم، ئەی ھامان ئاگر لەو قوڕە بەردە و قوڕ (خشتم) بۆ سوور بکەرەوە تاوەکو ڕەق دەبێت، دواتر کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە بەڵکو تەماشای خوا (پەرستراوە) کەی موسا بکەم و لەسەری ڕابوەستم، وە بەڕاستی من وادەزانم موسا لەدرۆزنانە لەوەی بانگەشەی دەکات گوایە پێغەمبەر بێت و لەلایەن اللە وە ڕەوانە کرابێت بۆ لای من و بۆ لای گەلەکەم.

28:39Страница 390

وَٱسۡتَكۡبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ إِلَيۡنَا لَا يُرۡجَعُونَ ٣٩

Он и его воины несправедливо возгордились на земле и предположили, что они не вернутся к Нам.

فیرعەن و لەشکر و سەربازەکانی خۆبەزلزانینیان زیاتر بوو، وە بەبێ ھیچ ھەقێک یاخی بوون لەزەوی میسر و لە سنوور دەرچوون، وە نكۆڵیان لە زیندووبونەوەی پاش مردن دەکرد، وە وایان دەزانی لە ڕۆژی قیامەتدا ناگەڕێنەوە بۆ لامان بۆ حساب و لێپرسینەوەی کاروکردەوەکانیان.

28:40Страница 390

فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ ٤٠

Мы схватили его и его воинов и бросили их в море. Посмотри же, каким был конец беззаконников!

فیرعەون و لەشکر و سەربازەکانیمان گرت و تۆڵەمان لێ سەندنەوە، وە ھەموویمان نوقمی ناو دەریا کردن ھەتاوەکو گشتیان تیاچوون- ئەی پێغەمبەر- بیر بکەرەوە و تێرامێنە سەرنجام و کۆتایی ستەمکاران چۆن بوو، بەدڵنیاییەوە سەرنجام و کۆتاییان تیاچوون بوو.

28:41Страница 390

وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ ٤١

Мы сделали их предводителями, которые призывают в Огонь, и в День воскресения им не окажут помощи.

ئەوانمان کردە پێشەوا بۆ ھەموو کەسانێکی یاخی و گومڕابوو کە بانگی خەڵکی دەکەن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، بەوەی ھەرچی کوفر و بێباوەڕی و ھۆکاری گومڕابوونە بڵاوی دەکەنەوە لەناو خەڵکیدا، وە لەڕۆژی دواییشدا ڕزگاریان نابێت لەسزا، بەڵکو سزایان بۆ چەند قات دەبێتەوە چونکە کوفر و بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانیان پیشانی خەڵکیدا، وە بانگی خەڵکیان کرد بۆ گومڕابوون، ھەرچی کەسێکیش کاری بەو بانگەوازەی ئەوان کردبێت، خراپە و تاوان و گوناھی ئەوانیشی بۆ دەنوسرێت، وە ھەر کەسێکی تریش دوای ئەوان شوێن ئەوان بکەوێت و کار بەوە بکات ئەوان بانگەوازیان بۆ کردووە.

28:42Страница 390

وَأَتۡبَعۡنَٰهُمۡ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلۡمَقۡبُوحِينَ ٤٢

Мы сделали так, что проклятие следует за ними в этом мире, а в День воскресения они будут в числе отдаленных от милости.

وەک زیادەی سزا و تۆڵەیەکیش بۆیان لە دونیادا نەفرینمان بە شوێندا ناردن، نەفرینێک لە ڕەحمەتی اللە بەری بن و سووک و ڕسوای لای خەڵکیش بن، وە لە ڕۆژی دواییشدا لە بێزراو و دوور خراوەکانن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا.

28:43Страница 390

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٤٣

Погубив первые поколения, Мы даровали Мусе (Моисею) Писание в качестве наглядного наставления для людей, верного руководства и милости, чтобы они могли помянуть назидание.

بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا ، دوای ئەوەی پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەلەکانیان و بەدرۆیان دانان و باوەڕیان پێ نەکردن، بەھۆی ئەو بە درۆزانین و بێباوەڕییەیانەوە لەناومان بردن، ئەو تەوراتەی بەخشیمان بە موسا چاوڕۆشنی بوو بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە تاوەکو چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان کاری پێ بکەن و گوێرایەڵی بن، وە ئەوەیشی زیانی ھەیە بۆیان لێی دوور بکەونەوە، ھەروەھا ئەو تەوراتە ڕێنمونی دەکردن بۆ ھەموو کارێکی خێر و چاکە، وە ڕەحمەت و بەزەیی دونیا و دواڕۆژ بوو لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ خەڵکی، بەڵکو بیر لەناز و نیعمەتەکانی اللە بکەنەوە کە بە سەریانەوەیە، ئەوسا شوکر و سوپاسی بکەن و باوەڕی پێ بھێنن.

28:44Страница 391

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلۡغَرۡبِيِّ إِذۡ قَضَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلۡأَمۡرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ ٤٤

Тебя не было на западном склоне, когда Мы возложили на Мусу (Моисея) наши повеления, и тебя не было в числе присутствовавших.

- ئەی پێغەمبەر- تۆ لە لای بەشی ڕۆژئاوای کێوی طور نەبوویت کاتێک فەرمانی پێغەمبەرایەتیمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە بڕوات بۆ لای فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی، وە تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئەو ھەواڵە بزانیت و بۆ خەڵکی بگێڕیتەوە، ئەوەی بۆیان دەگێڕیتەوە لە چیرۆک و بەسەرھاتی موسا لەگەڵ فیرعەون ، اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت و پێی ڕاگەیاندویت.

28:45Страница 391

وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونٗا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيٗا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ ٤٥

Но Мы сотворили поколения после Мусы (Моисея), и долгим оказался для них срок. Тебя не было среди жителей Мадьяна, и ты не читал им Наши аяты, но Мы отправили посланников.

بەڵام ئێمە دوای موسا چەند ئوممەت و گەل و نەتەوەیەکمان بەدیھێنا، ماوەیەکی زۆر بەسەریاندا تێپەڕی و بەڵێن و پەیمانی اللە یان لەبیر چوو، وە تۆ لەناو خەڵکی مەدیەن نیشتەجێ نەبوویت تاوەکو ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەڵام ئێمە تۆمان لەلایەن خۆمانەوە ڕەوانەکرد، وە ھەواڵ و بەسەرھاتی موسا و مانەوەی لە مەدیەن مان لەڕێگای وەحیەوە پێ ڕاگەیاندیت، تۆیش ئەوەی اللە تەعالای لەو بارەوە پێی ڕاگەیاندبوویت بەخەڵکیت ڕاگەیاند و بۆت باسکردن.

28:46Страница 391

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذۡ نَادَيۡنَا وَلَٰكِن رَّحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٤٦

Тебя не было на склоне горы, когда Мы воззвали, но это было милостью твоего Господа, чтобы ты предостерег народ, к которому до тебя не приходил предостерегающий увещеватель. Быть может, они помянут назидание.

خۆ تۆ لە لای کێوی طور نەبوویت کاتێک وەحیمان کرد بۆ موسا و بانگمان کرد، بەڵام تۆمان بەڕەحم و بەزەیی پەروەردگارتەوە ناردووە بۆ لای خەڵکی، ھەواڵ و بەسەرھاتی موسامان بۆ گێڕایتەوە تاوەکو گەلەکەتی لێ ئاگادار بکەیتەوە و بیانترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت بەسزای دۆزەخ ئەگەر نەیەن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، بەڵکو بیر بکەنەوە و ئامۆژگاری وەربگرن، وە باوەڕ بھێنن بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون.

28:47Страница 391

وَلَوۡلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَيَقُولُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٤٧

А если бы этого не произошло и если бы их постигло несчастье за то, что приготовили их руки, то они бы сказали: «Господь наш! Почему Ты не отправил к нам посланника, чтобы мы последовали за Твоими знамениями и стали одними из верующих?».

ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە دووچاری سزا و تۆڵەی خوایی بوونایەتەوە بەھۆی ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەی لەسەرین ، ئەمجا بڕوبیانوو بھێننەوە و بڵێن بۆچی اللە تەعالا پێغەمبەر و نێرراوێکی بۆ ڕەوانە نەکردین، ئەوسا ئێمەیش شوێن بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە و کارمان پێ بکردایە، وە لەو بڕوادارانە بووینایە کە بەفەرمانەکانی پەروەردگاریان ھەڵسوکەوت دەکەن، ئەگەر لەبەر ئەمە نەبوایە سزامان بۆ پێش دەخستن، بەڵام ئەوەمان بۆ دواخستن تاوەکو بڕوبیانوویان نەھێڵین بەناردنی پێغەمبەر بۆ لایان.

28:48Страница 391

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ لَوۡلَآ أُوتِيَ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ مُوسَىٰٓۚ أَوَلَمۡ يَكۡفُرُواْ بِمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۖ قَالُواْ سِحۡرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓاْ إِنَّا بِكُلّٖ كَٰفِرُونَ ٤٨

Когда же к ним явилась истина от Нас, они сказали: «Почему ему не даровано то, что было даровано Мусе (Моисею)?». Разве они не отвергли то, что прежде было даровано Мусе (Моисею)? Они сказали: «Эти два колдовства (Коран и Тора) поддерживают друг друга». Они также сказали: «Мы не веруем ни в одно из них».

کاتێک موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەپەیامی پەروەردگاریەوە ھات بۆ لای قورەیش، ڕۆیشتن لەبارەی پێغەمبەرەوە پرسیاریان لە جولەکەکان کرد، ئەوانیش فێری ئەم بەڵگەیەیان کردن، وتیان: باشە ئەو موعجیزانەی بە موسا دراوە کە بەڵگە بوون لەسەر ئەوەی پێغەمبەرە و لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە، (وەک گۆچانەکەی و دەستە سپیەکەی) بۆچی بە موحەممەدیش نەدراوە؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش لە وەڵامی ئەواندا بڵێ: جولەکەکان کە (ئەمەیان فێری ئێوە کردووە) ئایا پێشتر خۆیان بێباوەڕ نەبوون بەوەی درا بە موسا ، وە لەبارەی قورئان و تەوراتیشەوە وتیان: ھەردووکیان دوو جادوون پێشتگیری یەکتر دەکەن، وە وتیشیان: ئێمە بێباوەڕین بە قورئان و تەورات وباوەڕمان بەھیچیان نییە؟!

28:49Страница 391

قُلۡ فَأۡتُواْ بِكِتَٰبٖ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمَآ أَتَّبِعۡهُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٤٩

Скажи: «Если вы говорите правду, то принесите Писание от Аллаха, которое было бы более верным руководством, чем эти два Писания, и я последую за ним».

- ئەی پێغەمبەر- بە ئەوانە بڵێ: کتێبێک بھێنن لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتبێتە خوارەوە لە قورئان و تەورات باشتر رێگا پیشان بدات و چاکتر ڕێنمونی خەڵکی بکات بۆ سەر رێگای ڕاست، ئەگەر ئەوەتان ھێنا ئەوا منیش شوێنی دەکەوم، ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە قورئان و تەورات سیحر و جادوون.

Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии

Содержание

Аят аль-Курси36Аль-Кахфстр. 42джуз 15Бухари 1Муслим 2999

Вид

Тема
Размер текста
Вид

Read in English