Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)
الإنفطار
Аль-Инфитар
Раскалывание · Мекканская · 19 аятов
کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێکەوت لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار.
وە کاتێک کە ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە وپەرش وبڵاو بوونەوە.
وە ساتێک کە دەریاکان ھەندێکیان کرانەوە بەسەر ھەندێکی تریان وتێکەڵ بەیەک بوون.
وە کاتێک کە گۆڕەکان ژێرە وژوورکران بۆ ئەوەی مردووەکانی نێوی زیندوو ببنەوە.
82:5Страница 587
عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ ٥
тогда каждая душа узнает, что она совершила и что оставила после себя.
ھەموو کەسێک دەزانێت چی لەپێش خۆیەوە ناردووە (لە کردەوە بۆ قیامەت) وچیشی دواخستووە (لە کردەوەى چاک وئەنجامی نەدا، یان چیی دواخستووە لە کردەوەى چاکە وخراپ کە خەڵکی چاویان لێ دەکەن -چاکە وخراپەکانی بۆ دێت لەپاش مردنیشی-).
82:6Страница 587
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ ٦
О человек! Что ввело тебя в заблуждение относительно твоего Великодушного Господа,
ئەی ئادەمیزادی بێباوەڕ چ شتێک تۆی یاخی کردووە وفریوی داوی بەرامبەر بە پەروەردگاری میھرەبان وبەڕێزت، کاتێک ڕێزی لێگرتوویت مۆڵەتی داویت وپەلەی نەکردووە لە سزادانت؟!
82:7Страница 587
ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ ٧
Который сотворил тебя и сделал твой облик совершенным и соразмеренным?
ئەو پەروەردگارەی کە لەنەبوونەوە بەدیھێناویت، وە پاشان ئەندامەکانی لاشەتی ڕێکخستووە.
82:8Страница 587
فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ ٨
Он сложил тебя в том облике, в каком пожелал.
لەسەر ھەر شێوە وشێوازێک کە خۆی ویستبێتی بەدیت بھێنێت بەدی ھێناویت، وە زۆر چاکەی لەگەڵ کردوویت کە لەسەر شێوەى گوێدرێژ ومەیمون وسەگ وهتد خەڵقی نەکردوویت.
نەخێر بەو شێوەیە کە بیرتان لێکردووەتەوە، -ئەی لەخۆبایی بووەکان- بەڵکو ئێوە باوەڕتان بەڕۆژی پاداشت دانەوە نییە، بۆیە کردەوەیشی بۆ ناکەن.
بێگومان ئێوە چەند چاودێرێکتان لەفریشتەکان بەسەرەوە دانراوە کە كار وكردەوەكانتان تۆمار دەکەن ودەینووسن.
ئەو فریشتانە لای اللە -تەعاﻻ- ڕێزلێگراون، نووسەرن، کردەوەکانتان دەنووسن وتۆماریان دەکەن.
ھەرچی ئێوە بیکەن ئەوان دەیزانن ودەینووسن.
بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان.
وە بەڕاستی خراپەکاران لەناو ئاگرێکدان کە بەسەریاندا ھەڵدەگیرسێت.
لەڕۆژی پاداشتدانەوەدا دەچنە ناویەوە کە داد وبێدادیانە -دەناڵێنن- بەدەست گەرماکەیەوە.
وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی بچنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
82:17Страница 587
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ١٧
Откуда ты мог знать, что такое День воздаяния?
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟! چەندە سەخت وناڕەحەتە؟!
82:18Страница 587
ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ ١٨
Да, откуда ты мог знать, что такое День воздаяния?
پاشان جارێكی تر -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟!
82:19Страница 587
يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ ١٩
В тот день ни одна душа не сможет ничем помочь другой, и власть в тот день будет принадлежать Аллаху.
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ناتوانێت فریایی ھیچ کەسێکی تر بکەوێت وسوودی پێبگەیەنێت، و ھەموو فەرمان وکردەوەیەکیش ھەر بۆ خوایە، بۆ ھیچ یەکێکی تر نییە، وە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان وکردەوە دەکات.
Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии