Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)
القيامة
Аль-Кияма
Воскресение · Мекканская · 40 аятов
اللە -تەعالا- سوێند دەخوات بەڕۆژی دوایی، ئەو ڕۆژەی ھەموو خەڵک لەگۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە ودەچن بەرەو لای پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکان (ئەم سوێندەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی ئەو ڕۆژە لای اللە -تەعاﻻ-).
وە سوێند دەخوات بەو دەروونە پاکانەی کە خاوەنەکانیان لۆمە دەکەن لەکەمتەرخەمییان لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان، وکردنی گوناھــ وتاوانەکان، سوێند بێت بەو دووانە ھەموو خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وەرگرتن.
75:3Страница 577
أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ ٣
Неужели человек полагает, что Мы не соберем его костей?
ئایا مرۆڤـــ وادەزانێت کە پاش مردن ئێسکە ڕزیووەکانی کۆناکەینەوە بۆئەوەى زیندووی بکەینەوە بۆ لێپرسینەوه وپاداشتدانەوە؟!
75:4Страница 577
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ ٤
Конечно! Мы способны восстановить даже кончики его пальцев (или сделать всего его пальцы одинаковыми, так что он не сможет пользоваться ими, как прежде).
بەڵێ، ئێمە زۆر بەتواناین تەنانەت لەسەر ڕێککردنەوەی خەت وھێڵی سەرپەنجەکانیشیان، وەك پێشتر چۆن بووە.
75:5Страница 577
بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ ٥
Но человек желает и впредь совершать грехи.
بەڵکو مرۆڤــ دەیەوێت بەنکۆڵی کردنی لە زیندووبوونەوە، لەداھاتوودا بەردەوام بێت لەسەر خراپەکاری (وبیر لە پەشیمان بوونەوە وتەوبەیش نەکاتەوە).
75:6Страница 577
يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ ٦
Он спрашивает, когда же наступит День воскресения?
بەگاڵتەکردن و بەدوور زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت دەپرسێت ودەڵێت: ئاخۆ کەی ڕۆژی دوایی دێت؟
جا کاتێک (لەترسی مردن وھاتنی قیامەت) چاو ئەبڵەق وسەرسام دەبێت، کاتێک بەچاوی خۆیان ئەوە دەبینن کە باوەڕیان پێی نەبوو.
وە مانگ گیرا وتاریک بوو.
وە ڕۆژ ومانگ کۆکرانەوە (واتە لەشوێنی خۆیان نەمان و کەوتنە خوارەوە).
75:10Страница 577
يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ ١٠
В тот день человек скажет: «Куда бежать?».
جا لەو ڕۆژەدا مرۆڤــــی تاوانبار (لەترس وبیمی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە) ھاوار دەکات ودەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێ ڕابکەم وھەڵبێم؟!
نەخێر لەو ڕۆژەدا ھیچ پەناگایەک وکەسێک نییە تاوانبار وگوناھبار پەنای بۆ ببات، وخۆی پێ بپارێزێت.
75:12Страница 577
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ ١٢
В тот день возвращение будет к твоему Господу.
-ئەی پێغەمبەر- لەو ڕۆژەدا گەڕانەوە وسەرەنجام بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە تەنھا بۆلای پەروەردگارتە.
75:13Страница 577
يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ١٣
В тот день человеку возвестят о том, что он совершил заранее и что оставил после себя.
لەو ڕۆژەدا ھەموو ھەواڵێک دەدرێت بە مرۆڤەکان لەو کردەوانەی کە پێش خۆیان خستووە و لەوەشی دوای خۆیان خستووە (لەچاکە وخراپە).
75:14Страница 577
بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٞ ١٤
Но человек будет свидетельствовать против самого себя,
(نەک ھەر ئەوەندە) بەڵکو مرۆڤـــ ئاگادارە وشاهێدە بەسەر خۆیەوە (ھەموو ئەندامەکانی شاھێدی دەدەن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە گوناهــ وتاوان).
ھەرچەند بڕ وبیانووی زۆریش بھێنێتەوە بۆ خۆی کە کردەوەی خراپی نەکردووە، ھیچ سوودێکی پێناگەیەنێت.
75:16Страница 577
لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ ١٦
Не шевели своим языком, повторяя его (Коран), чтобы поскорее запомнить.
(پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کاتێک قورئانی بۆ دەھات پێش ئەوەی جبریل لێببێتەوە پەلەی دەکرد لە خوێندنی قورئانەکە هەتاوەکو لەبیری نەچێتەوە و لەبەری بکات، اللە -تەعاﻻ-یش ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە) -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە بە زمانت لە قورئان خوێندن (بۆ لەبەرکردنی لەترسی ئەوەى لەبيرت بچێتەوە).
بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لەسنگتدا، وە جێگیرکردنی خوێندنەوەی لەسەر زمانت.
75:18Страница 577
فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ ١٨
Когда же Мы прочтем его, то читай его следом.
ئەگەر نێردراوەکەمان جبریل قورئانی بۆت خوێندەوە ئەوا بەجوانى و وردی گوێ بگرە بۆ خوێندنەوەکەى.
پاشان لەسەر ئێمەیشە ڕاڤە وڕوونکردنەوەی مانا و واتاکانی.
نەخێر وانییە، کە نکۆڵیتان لە زیندووبووەنەوەی پاش مردن دەکرد، ئێوە دەزانن ئەو زاتەی کە دەسەوسان نەبووە لە بەدیھێنانتان لەسەرەتاوە، بێگومان دەسەوسانیش نابێت لە زیندووکردنەوەتان لەپاش مردن، بەڵام ھۆکاری باوەڕ نەکردنتان بەزیندووبوونەوە ئەوەیە ژیانی دونیاتان زۆر خۆش دەوێت کە زۆر خێرا کۆتایی دێت.
وە وازھێنانتان لەژیانی دواڕۆژ کە ڕێگای ھەستانە بەوەی اللە -تەعاﻻ- فەرمانی پێکردوون لە پەرستن وگوێرایەڵی، وە وازھێنانە لەوەی ئەو زاتە پیرۆزە داوای لێکردوون لێی دوور بکەونەوە لە قەدەغە ونەهی لێکراوەکان.
ڕووخساری خەڵکانی باوەڕدار وبەختەوەر لەو ڕۆژەدا گەشاوە ودرەوشاوەن بەهۆی نور وڕۆشناییەوە.
بۆ پەروەردگاری خۆیان دەڕوانن وتەماشا دەکەن، چێژی لێوەردەگرن (کۆمەڵە فەرموودەیەکی سەحیح ھاتووە باس لەوە دەکەن کە باوەڕداران لەڕۆژی دوایدا خوای گەورە دەبینن هەروەکو چۆن لەشەوێکی ساماڵدا سەیری مانگ دەکەن).
وە ڕووخساری خەڵکانی بێباوەڕ وبەدبەختیش لەو ڕۆژەدا تاڵ وڕەشن.
دڵنیان لەوەی سزایەکی گەورە و بەئازاریان بەسەردا دادەبەزێت.
نەخێر بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان لێی دەڕوانن گوایە ئەگەر مردن سزا نادرێن (ھەر ئاوا بۆیان ناچێتە سەر)، کاتێک کە گیان -ڕۆح- گەشتە گەروو وقوڕ قوڕاگەیان.
ئینجا دەووترێت: کێ فریای ئەو کەسە دەکەوێت (کە گیانی -ڕۆحی- گەشتووەتە گەرووی)، وڕوقیەیەکی بەسەردا بخوێنیت بەڵکو چاک بێتەوە؟!
ئەو کەسەی کە گیانی دەکێشرێت و لەسەرە مەرگدایە دەزانێت کە ئیتر کاتی ماڵ ئاواییە له دونیا به مردن.
75:29Страница 578
وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ ٢٩
Голень сойдется с голенью (тяготы мирской жизни объединятся с тяготами последней жизни или голени человека будут сложены вместе в саване),
ناڕەحەتیەکان کۆ دەبنەوە وزۆر دەبن لەکاتی کۆتایی ھاتنی دونیا و سەرەتای ھاتنی ڕۆژی دوایی.
ئەگەر ئەوە ھاتەدی و ڕوویدا، ئیتر مردوو دەدرێنە بەر بۆ لای پەروەردگاری.
کافر وبێباوەڕان باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی پێغەمبەر ھێناویەتی، وە نوێژیشیان نەکرد بۆ اللە -تەعاﻻ- (پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وبڵندی ئەو -سبحانه وتعالى-).
بەڵکو سەرەڕای ئەوەش پێغەمبەری بەدرۆزانی وباوەڕی نەکرد بەپەیامەکەی وپشتی لێهەڵکرد.
75:33Страница 578
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ ٣٣
а затем горделиво отправился к своей семье.
پاشان ئەو بێباوەڕە بە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەوە گەڕایەوە نێو ماڵ ومنداڵی.
اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی.
پاشان ئەو ڕستەیە بۆ زیاتر دڵنیا بوون دووبارە دەکاتەوە ودەفەرموێت: (پاشان اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: ﴿ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى﴾ واتە: ﴿پاشان سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی﴾).
75:36Страница 578
أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى ٣٦
Неужели человек полагает, что он будет оставлен без присмотра?
ئایا مرۆڤ وادەزانێت ھەروا وازی لێدەھێنرێت وبەرەڵا دەکرێت، وداوای لێناکرێت کە شەریعەت وبەرنامەیەک جێبەجێ بکات؟!
75:37Страница 578
أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ ٣٧
Разве он не был каплей из семени источаемого?
ئایا ئەم مرۆڤە ڕۆژێک دڵۆپە ئاوێک نەبوو لە تۆوی پیاوەوە دەڕژێنرایە (ناو منداڵدانی ئافرەتەوە، ئەی لەبەر چی ئێستا ئا بەو شێوەیە)؟!
75:38Страница 578
ثُمَّ كَانَ عَلَقَةٗ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ ٣٨
Потом он превратился в сгусток крови, после чего Он создал его и придал ему соразмерный облик.
پاشان بوو بە پارچە خوێنێکی ھەڵواسراو (بە منداڵدانەوە) وپاشتریش اللە تەعالا ڕێک وپێکی کرد (وڕۆحی کرد بەبەریدا و بەجوانترین شێوە بەدیھێنا).
75:39Страница 578
فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ ٣٩
Он сотворил из него чету: мужчину и женщину.
جا ھەر لەو دڵۆپە ئاوەوە اللە -تەعاﻻ- نێر ومێی پێکھێنا وبەدیھێنا.
75:40Страница 578
أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ ٤٠
Неужели Он не способен воскресить мертвых?
ئایا اللە -تەعاﻻ- (بەو شێوە وقۆناغە یەک لەدوای یەکانە مرۆڤی بەدیھێناوە) ناتوانێت جارێکی تر مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە؟ بەڵێ، دەتوانێت ئەوە بکات ودەسەڵاتی ھەیە مردوووەکان زیندوو بکاتەوە.
Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии