Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)
الإنشقاق
Аль-Иншикак
Разверзнется · Мекканская · 25 аятов
کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێبوو لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار.
گوێڕایەڵی پەروەردگاری خۆی کرد، و لەسەریەتی وناچارە کە بۆ پەروەردگاری ملکەچ بێت.
وە کاتێک لەڕۆژی دواییدا کە زەوی ڕاخراو وتەخت کراو، ھەروەک چۆن پێسەیەک ڕادەخرێت.
ئەوەی تێیدا بوو لە گەنجینە وکانزا ومردوو ھەمووی فڕێ دایە دەرەوە، وھیچی تێدا نەما.
گوێڕایەڵی پەروەردگاری خۆی کرد، و لەسەریەتی وناچارە کە بۆ پەروەردگاری ملکەچ بێت.
84:6Страница 589
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ ٦
О человек! Ты стремишься к своему Господу и встретишься с Ним.
ئەی ئادەمیزاد بەڕاستی تۆ ھەمیشە لە ماندوو بوون وتێکۆشاندایت بە تێکۆشانێکی جدی، بەئەنجامدانی خێر وشەڕ، سەرەنجامیش لەڕۆژی قیامەتدا دەگەیتەوە پێی، تاوەکو اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەکانت بداتەوە.
84:7Страница 589
فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ ٧
Тот, кому его книга будет вручена в правую руку,
جا ئەو کەسەی نامەی کردەوەکانی بدرێتەوە دەستی ڕاستی.
ئەوە پاشتر لێپرسینەوەیەکی سووک وئاسانی لەگەڵدا دەکرێت، کردەوەکانی خۆی پیشان دەدرێت بەبێ ئەوەی ھیچ لۆمە وسەرزەنشت بکرێت.
وە بەدڵخۆشیەوە دەگەڕێتەوە ناو کەس وکار وماڵ ومنداڵی.
84:10Страница 589
وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ ١٠
А тот, кому его книга будет вручена из-за спины,
بەڵام ئەوەی کە نامەی کردەوەکانی لە پشتەوە درایە (دەستی چەپی).
ئەوا ھاوار وگریانی لێ بەرز دەبێتەوە وداوای مردنی خۆی دەکات وئاواتەخوازیەتی.
وە دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وداد وبێدادیەتی -هاوار وناڵەیەتی- بەدەست گەرماکەیەوە.
84:13Страница 589
إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا ١٣
Он радовался, находясь в кругу своей семьи,
لەبەر ئەوە (ئەو کەسە لەدونیادا ھەمیشە لە کەیف وئارەزوو پەرستی خۆیدا بوو) بە دڵ خۆشی دەگەڕایەوە ناو ماڵ ومنداڵی، دڵخۆش بوو به بێباوەڕی وگوناهـ وتاوانەكانی.
بەراِستی ئەو کەسە واگومانی دەبرد ھەرگیز لەدوای مردنی جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ژیانی وزیندوو ناکرێتەوە.
بەڵێ بێگومان اللە -تەعاﻻ- دەیگەڕێنێتەوە بۆ ژیانێکی تر ھەروەکو چۆن یەکەمجار بەدیھێناوە، بێگومان پەروەردگاری بینایە بەحاڵی بەندەکەی، وھیچ شتێکی ئەوی لانھێنی وشاراوە نییە، و لەسەر کردەوەکانى پاداشتی دەداتەوە.
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەشەفەق وسورایی کەناری ئاسمان لەپاش ئاوابوونی خۆر.
وە سوێند دەخوات بەشەو و ئەوەیشی تێیدا کۆ دەبنەوە (ودەگەڕێنەوە بۆ یەک شوێن لە مرۆڤــ و گیانلەبەران).
وە سوێند بەمانگی شەوی چواردە کاتێک کە تەواو پڕ دەبێت وخەرمانە دەدا (ودەدرەوشێتەوە).
-ئەی خەڵکینە- ئێوە لە حاڵێکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ حاڵێکی تر، لەدڵۆپە ئاوێکەوە بۆ پارچە گۆشتێک، پاشان ژیان ودواتر مردن وپاش ئەویش زیندووبونەوە.
دەی ئیتر ئەو بێباوەڕانە بۆ باوەڕ ناھێنن بە اللە -تەعاﻻ- و بەڕۆژی دوایی؟!
84:21Страница 589
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقُرۡءَانُ لَا يَسۡجُدُونَۤ۩ ٢١
и не падают ниц, когда им читают Коран?
ئەو (بێباوەڕانە) کاتێکیش کە قورئان بخوێندرێتەوە بەسەریاندا سوژدە نابەن بۆ پەروەردگاریان؟!
نەک ھەر ئەوەندە، بەڵکو ئەوانەی کە بێباوەڕن، ھەرچییەک پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابن باوەڕی پێ ناکەن بەدرۆی دەزانن.
84:23Страница 589
وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُوعُونَ ٢٣
Аллаху же лучше знать, что они хранят (какие добрые и злые деяния они совершают).
اللە -تەعاﻻ- زانایە وچاک ئاگادارە بە ئەوەیشی لەدڵ ودەروونی خۆیاندا دەیشارنەوە، وە هیچ شتێكی لە كردەوەكانیانی لانهێنی وشاراوه نییه.
-ئەی پێغەمبەر- موژدەیان بدەرێ كە سزایەکی سەختی بەئازار چاوەڕوانیانه.
84:25Страница 589
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونِۭ ٢٥
кроме тех, которые уверовали и совершали праведные деяния. Им уготована награда неиссякаемая.
جگە لەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکیان کردووە، ئەو کەسانە پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ ئامادەکراوە (لەلایەن پەروەردگاریانەوە) کە بەھەشتی هەتاهەتاییه.
Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии