Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)
الزلزلة
Аз-Зальзаля
Сотрясение · Мединская · 8 аятов
کاتێک زەوی زۆر بەتوندی کەوتە لەرزین وجوڵە جوڵ وبومەلەرزە بەھێزەکەی بۆ پێشھات لەڕۆژی قیامەتدا.
وە زەوی ھەرچی باری گران وقورسی خۆی ھەبوو (لە مردووان وکانزاکان وشتی تر) لەناو سکی فڕێی دایە دەرەوە.
مرۆڤی (بێباوەڕ) بەسەرسوڕمانەوە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ئەوە زەوی بۆچی وا دەجوڵێت و ناجێگیرە؟!
لەو ڕۆژە گەورەدا زەوی بەسەرھات وھەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە، اللە -تەعاﻻ- دەیھێنێتە گۆ تاوەکو شاھێدی بدات لەسەر ئەو کەسانەی کە چاکە وخراپەیان لەسەر کردووە.
ئەویش بەھۆی ئەوەی کە پەروەردگارت وەحی وفەرمانی پێکردووە بەو لەرزینەوە وبومەلەرزەیە (چونکە لەخۆیەوە ناتوانێت ھیچ شتێک بکات).
99:6Страница 599
يَوۡمَئِذٖ يَصۡدُرُ ٱلنَّاسُ أَشۡتَاتٗا لِّيُرَوۡاْ أَعۡمَٰلَهُمۡ ٦
В тот день люди выйдут толпами, чтобы им показали их деяния.
لەو ڕۆژە گەورەدا کە زەوی دەلەرزێ خەڵکی بەپەرش وبڵاوی لە گۆڕەکانیان دەردەچن بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوە بۆئەوەی ئەو کردەوانەی کە لەدونیادا ئەنجامیاندا بوو پیشانیان بدرێت.
99:7Страница 599
فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ ٧
Тот, кто сделал добро весом в мельчайшую частицу, увидит его.
ئینجا ئەوەی بەئەندازەی گەردیلەیەک کردەوەى خێر وچاکەی کردبێت پاداشتەکەی دەبینێتەوە لەپێش خۆیدا.
99:8Страница 599
وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ ٨
И тот, кто сделал зло весом в мельчайшую частицу, увидит его.
ئینجا ئەوەی بە كێشی میروولەیەكی بچووك كردار بكات بە كرداری خراپ ئەوا بە هەمان شێوە دەیبینێتەوە.
Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии