Аль-МухтасарАн‑Нахль · 16:1–52

Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)

النحل

Ан-Нахль

Пчелы · Мекканская · 128 аятов

16:1Страница 267

أَتَىٰٓ أَمۡرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسۡتَعۡجِلُوهُۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ١

Веление Аллаха придет, и не пытайтесь это ускорить. Преславен Он и превыше того, что они приобщают в сотоварищи!

- ئەی بێباوەڕان - ئەو کاتە نزیک بووەتەوە کە پەروەردگار بڕیاریداوە سزاتانی تێدا بدات، کەواتە پەلە مەکەن لەھاتنی پێش ئەوەی کاتی خۆی بێت، خوای گەورە پاک و بێگەردە لەو شەریک و ھاوەڵانەی موشریکین و ھاوەڵ بڕیاردەران بۆی بڕیار دەدەن.

16:2Страница 267

يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرُوٓاْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ٢

Он ниспосылает ангелов с духом (откровением) по Своему велению тому из Своих рабов, кому пожелает: «Предостерегайте тем, что нет божества, кроме Меня. Бойтесь же Меня».

خوای گەورە بە وەحی و فەرمانی خۆی فریشتەکان دەنێرێتە خوارەوە بۆ ھەر کەسێک لە پێغەمبەرەکان کە خۆی بیەوێت، - ئەی پێغەمبەران - خەڵکی بترسێنن لە ئەنجامی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە پێیان بڵێن: کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە من -جگە لە (اللە)- ، کەوابێت - ئەی خەڵکینە - لە من بترسن، بەئەنجامدانی ئەوەی فەرمانم پێکردووە و دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگریم لێکردووە.

16:3Страница 267

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٣

Он сотворил небеса и землю ради истины. Он превыше тех, кого они приобщают в сотоварищи!

خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق و ڕاستی بەدیھێناوە کە پێشتر ھاوشێوەیان نەبووە، بەبێ ھوودە و بەتاڵ بەدی نەھێناوە، بەڵکو بەدیھێناون تاوەکو بەڵگە بن لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی خۆی، خوای گەورە پاک وبێگەردە لەوەی ھاوبەشدانەران بۆی بڕیار دەدەن.

16:4Страница 267

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ ٤

Он сотворил человека из капли, и после этого тот открыто пререкается.

خوای گەورە مرۆڤی لە دڵۆپە ئاوێکی بێ نرخ بەدیھێناوە، پاشان قۆناغ بە قۆناغ گەشەی کرد و بوو بەو مرۆڤە ڕێک و پێکە، بەڵام کاتێک گەورە و بەھێز دەبێت بەئاشکرا دەست دەکات بە بەربەرەکانێ و دژایەتی خوای گەورە، بۆ ئەوەی ھەق و ڕاستی لەناو ببات و زاڵ بێت بەسەریدا.

16:5Страница 267

وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٞ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٥

Он также сотворил скот, который приносит вам тепло и пользу. Вы также употребляете его в пищу.

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزنی بۆ بەرژەوەندی ئێوە بەدیھێناوە ودروستی کردوون، کە لە خوری و کوڵک و توکیان بۆ خۆگەرم کردنەوە سوود وەربگرن، ھەروەھا سوودی تریشیان ھەیە بۆتان، لەشیر وپێست وسواربوون وبەرھەمی تریان، وە لەگۆشتەکەشیان دەخۆن.

16:6Страница 267

وَلَكُمۡ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسۡرَحُونَ ٦

Они украшают вас, когда вы пригоняете их обратно вечерами и выводите на пастбище по утрам.

وە یەکێکی تر لە سوودەکانی مەڕوماڵات دیمەنی جوان و قەشەنگیانە لەکاتی ھاتنەوەیان لە ئێواران، وە کاتی دەرچوونیان بۆ لەوەڕگا لە بەیانیاندا.

16:7Страница 268

وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٖ لَّمۡ تَكُونُواْ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ ٧

Они перевозят ваши грузы в края, достичь которых вы могли бы только ценой больших усилий. Воистину, Господь ваш - Сострадательный, Милосердный.

ئەم ئاژەڵانەی کە بۆ خزمەتکردنی ئێوە بەدیمان ھێناوە کەلوپەل و باری قورستان لەگەشت و سەفەرتاندا لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ دەگوازنەوە، ئەگەر ئەوانە نەبونایە بە زەحمەت و ماندووبونێکی زۆر دەتانتوانی بیگوازنەوە، -ئەی خەڵکینە- بێگومان پەروەردگارتان زۆر بە بەزەیی و زۆریش میھرەبانە بەرامبەرتان، لەوەی کە ئەم ئاژەڵانەی بۆ ڕام ھێناون و خستویەتیە خزمەتتانەوە.

16:8Страница 268

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٨

Он сотворил коней, мулов и ослов, чтобы вы ездили на них верхом и для украшения. Он творит также то, о чем вы не ведаете.

وە خوای گەورە ماین و ئەسپ و ھێستر و گوێدرێژی بۆ بەدیھێناون تاوەکو کاتێک دەچن بۆ جێگایەک سواری ببن و کەلوپەلەکانتانی لێ بار بکەن، وە ببنە مایەی جوانی و زینەتی دونیاتان لەناو خەڵکدا، وە جگە لەوانەیش باسکرا خوای گەورە شتی تری واتان بۆ بەدی دەھێنێت کە زانیاریتان دەربارەیان نییە.

16:9Страница 268

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩

Аллах указывает на прямой путь, но есть дороги, которые уводят в сторону. Если бы Аллах пожелал, то Он вас всех наставил бы на прямой путь.

لەسەر خوای گەورەیە ئەو ڕێگا ڕاستە ڕوون بکاتەوە کە دەبێتە مایەی ڕەزامەندی خۆی کە مەبەست پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە ھەندێک ڕێگا و ڕیچکەی تریش ھەن کە ڕێگا و ڕێچکەی شەیتانن کە لەھەق وڕاستی لایانداوە، ھەر ڕێگایەکی تر جگە لە ڕێگای ئیسلام ھەمووی خوار و خێچە و خوای گەورە پێی ڕازی نییە، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ھەمووتان موەفەق و سەرکەوتوو دەکات و ھیدایەتتان دەدات بۆ گرتنە بەری ڕێگای ڕاست ، کە ڕێگای باوەڕە.

16:10Страница 268

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗۖ لَّكُم مِّنۡهُ شَرَابٞ وَمِنۡهُ شَجَرٞ فِيهِ تُسِيمُونَ ١٠

Он - Тот, Кто ниспосылает с неба воду. Она служит для вас питьем, и благодаря ей произрастают растения, среди которых вы пасете скот.

خوای گەورە ھەر ئەو زاتە بەرز و پیرۆزەیە کە لە ھەورەکانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، وە ئاوی ئاژەڵەکانیشتانی پێ بدەن، وە ھەر لەو ئاوەیش خوای گەورە ھەموو جۆرە ڕووەک و دار و درەختێکی بۆ ڕواندوون تاوەکو مەڕوماڵات و ئاژەڵەکانی خۆتانی تێدا بلەوەڕێنن.

16:11Страница 268

يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرۡعَ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلۡأَعۡنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ ١١

Он взращивает для вас злаки, маслины, финики, виноград и всевозможные плоды. Воистину, в этом - знамение для людей размышляющих.

ھەر خوای گەورە بەو ئاوی بارانە کشتوکاڵی بۆ ڕواندوون کە لێی دەخۆن، وە ھەر بەو بارانە باخە زەیتون و باخە خورما و باخە ترێیشی بۆ ڕواندوون، وە ھەموو جۆرە بەروبوومێکی تریشی بۆ بەرھەم ھێناون، بێگومان لە بەدیھێنانی ئەم ئاوە و ئەوەیشی پێی دەڕوێت و سەوز دەبێت بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەیە بۆ گەل و دەستە و تاقمێک کە سەرنج بدەن و تێڕامێنن لە وردی وتۆکمەیی بەدیهێنراوەکانی، تاوەکو بیکەن بە بەڵگە لەسەر دەسەڵات وگەورەیی ومەزنى زاتی (اللە) تەعالا.

16:12Страница 268

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتُۢ بِأَمۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ١٢

Он покорил вам ночь и день, солнце и луну. Звезды также покорны по Его воле. Воистину, в этом - знамения для людей разумеющих.

وە خوای گەورە شەوی بۆ ڕام ھێناون تاوکو تێیدا بحەوێنەوە و پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ گێڕاون بەمایەی ژیان و گوزەرانتان، وە ڕۆژی بۆ ژێربار کردوون کە ببێتە مایەی ڕووناکی بۆتان، وە مانگیش ببێتە نوور و ڕوناکی، وە ئەستێرەکانی تریشی بەفەرمانی قەدەری خۆی بۆ ملکەچ کردوون، تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەو و ناو دەریادا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە، وە بۆ زانینی کاتەکان و ساڵ و حیساب و ژماردن و سوودی تریشی لێ ببینن، بێگومان لەڕامھێنانی ئەمانەدا بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ڕوون و ئاشکران لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک ژیری خۆیان بخەنە کار و لێی تێبگەن، چونکە ئەوانە ھەست بەحیکمەت و دانایی لەو شتانەدا دەکەن.

16:13Страница 268

وَمَا ذَرَأَ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ ١٣

Он сотворил для вас на земле разнообразие цветов. Воистину, в этом - знамение для людей поминающих.

وە لەم زەویەشدا چەندین شتی جۆراو جۆر و ڕەنگا و ڕەنگ و لێکجودای لە کانزا و ئاژەڵ و ڕووەک و کشتوکاڵ بۆ دروست کردوون، بێگومان لەوانەی باسکران لە بەدیھێنراوەکانی خوا و ڕامھێنانیان بەڵگە و نیشانەی ڕوون ھەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ خەڵک و کەسانێک بیر بکەنەوە و ئامۆژگاری لێ وەربگرن، وە ھەست بکەن کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە و ھەر ئەویش خاوەن ھەموو نیعمەتەکانە.

16:14Страница 268

وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ١٤

Он - Тот, Кто подчинил море, чтобы вы вкушали из него свежее мясо и добывали в нем украшения, которые вы носите. Ты видишь корабли, которые бороздят его для того, чтобы вы могли снискать Его милость, - быть может, вы будете благодарны.

ھەر ئەو خوایەیە کە دەریاکانی بۆ ڕامھێناون، وە وای لێکردون بتوانن بەناویدا بڕۆن و ھەرچی شتی بەسوودیشە لێ دەربھێنن، تاوەکو ماسی و نەھەنگەکانی لێ ڕاو بکەن و بەتەڕ و تازەیی لێی بخۆن، وە ھەر لە دەریایشدا خشڵ و مرواری و مەرجان و ئەوانە دەربکەن کە خۆتان و ژنەکانتانی پێ بڕازێننەوە و لەبەری بکەن، وە دەبینیت کەشتییەکان دێن و دەچن بەسنگی خۆیان ئاوی دەریا لەت دەکەن، وە ئێوە سواری ئەو کەشتیانە دەبن تاوەکو بەھۆی قازانجی بازرگانیەوە ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن، بەڵکو سوپاس و شوکری خوا بکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون، وە تەنھا ھەر ئەویش بپەرستن.

16:15Страница 269

وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَأَنۡهَٰرٗا وَسُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ ١٥

Он поместил на земле незыблемые горы, дабы она не колебалась вместе с вами, а также реки и дороги, дабы вы могли идти верным путем.

خوای گەورە شاخ و کێوە بڵند و بەرزەکانی وەک مێخ داکوتیووە بەزەویدا تاوەکو نەلەرزێت و نەکەوێت بەلادا، وە چەندین ڕووباریشی تێدا داناوە تاوەکو خۆتان ئاوی لێبخۆنەوە و ئاژەڵ وکشتوکاڵ وباخ وبێستانەکانیشتانی پێ ئاو بدەن، وە ھەر لە زەویدا چەندین ڕێگای بۆتان داناوە بۆ ئەوەی بەناویدا ھاتوچۆ بکەن وبگەنە شوێن وجێگای مەبەستی خۆتان بێ ئەوەی ون ببن.

16:16Страница 269

وَعَلَٰمَٰتٖۚ وَبِٱلنَّجۡمِ هُمۡ يَهۡتَدُونَ ١٦

Он создал знаки. А по звездам они находят правильную дорогу.

وە ھەر لەزەویدا چەندین نیشانەی داناوە تاوەکو بە ھۆیانەوە لە ڕۆژدا ڕێگاکانی پێ بناسنەوە، وە ئەستێرەکانیشی لە ئاسمان بۆ داناون تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەودا ڕێگای پێ بدۆزنەوە.

16:17Страница 269

أَفَمَن يَخۡلُقُ كَمَن لَّا يَخۡلُقُۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ١٧

Разве Тот, Кто творит, подобен тому, кто не творит? Неужели вы не помяните назидание?

ئایا ئەو زاتەی ھەموو ئەم شتانە و جگە لەمانەیشی بەدیھێناوە وەک ئەو کەسە وایە کە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە؟! دەی ئیتر بۆ بیر ناکەوە لە گەورەیی و دەسەڵاتی ئەو خوایەی کەھەموو شتێکی بەدیھێناوە، کەوابێت ھەر ئەو شایستەی ئەوەیە بەتاک و تەنھایی بیپەرستن، وە ھیچ شتێکیش نەکەن بەھاوەڵی لەو کەسانەی کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە.

16:18Страница 269

وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٨

Если вы станете считать милости Аллаха, то не пересчитаете их! Воистину, Аллах - Прощающий, Милосердный.

- ئەی خەڵکینە - ھەرچەند ھەوڵ بدەن ئەو ناز و نیعمەتە زۆرانەی خوای گەورە بژمێرن کە بەسەرتانەوەیە ئەوا لەبەر زۆری و جۆراوجۆرییان ناتوانن بیانژمێرن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە و ناتانگرێت لەبەر بێ ئاگاییتان لە شوکر و سوپاس نەکردنی نیعمەتەکانی، وە زۆریش میھرەبانە و ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون لەبەر گوناھ و تاوان و کەمتەرخەمی و سوپاس نەکردنی لێتانی ناگرێتەوە.

16:19Страница 269

وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ ١٩

Аллах ведает то, что вы утаиваете, и то, что вы совершаете открыто.

- ئەی بەندەکانی خوا - بێگومان خوا ئاگاداری ئەو کار و کردەوانەیە کە بە نھێنی ئەنجامیان دەدەن، وە ئاگاداری ئەوانەیشە کە بەئاشکرا دەیانکەن، وە ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە و لێی ون نابێت، وە لەسەریشی پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە.

16:20Страница 269

وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ ٢٠

А те, к кому они обращаются с молитвами вместо Аллаха, не могут ничего сотворить, тогда как сами они были сотворены.

وە ئەو بت و خوا درۆیینانەی کە بتپەرست و موشریکەکان جگە لەخوا دەیانپەرستن ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە ئەگەر شتێکی کەمیش بێت، بەڵکو ئەو کەسانە خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ئەو بتانە لەبری خوا بپەرستن لەکاتێکدا خۆیان تاشیویانن و دروستیان کردوون؟!

16:21Страница 269

أَمۡوَٰتٌ غَيۡرُ أَحۡيَآءٖۖ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ ٢١

Они мертвы, а не живы, и не знают они, когда будут воскрешены.

لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسانە بەدەستی خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، لەھەمان کاتدا ئەو بتانە لەدار و بەرد دروست کراون، نە گیانیان تێدایە وە نەزانست و زانیاریشیان ھەیە، ئەوان نازانن خۆیان و ئەوانەی دەیانپەرستن کەی لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان و خوا درۆیینەکانیشیان فڕێ بدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

16:22Страница 269

إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٞ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ ٢٢

Ваш Бог - Бог Единственный. Но сердца тех, которые не верует в Последнюю жизнь, отрицают истину, а сами они - высокомерные гордецы.

پەرستراوی بە ھەقی ئێوە یەک پەرستراوە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵی نییە، ئەویش زاتی (اللە) یە، ئەوانەیشی کە باوەڕیان نییە بەزیندووبوونەوە بۆ وەرگرتنی پاداشتی کردەوەکانیان دڵیان لەبەرئەوەی ترسی خوای تێدا نییە بۆیە باوەڕیان بەتاکی -بەوەحدانیەتی- زاتی (اللە) نییە، ئەو دڵانە باوەڕیان بە لێپرسینەوە و تۆڵە و سزای خوا نییە، ئەوانە خۆیان بە گەورە و زل دەزانن لەئاست وەرگرتنی ھەق و ملکەچی نابن.

16:23Страница 269

لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡتَكۡبِرِينَ ٢٣

Несомненно, Аллах знает то, что вы утаиваете, и то, что вы обнародуете. Воистину, Он не любит высокомерных.

بەڕاستی خوا دەزانێت و ئاگادارە ئەوانە چی لەکار و کردەوەیان دەشارنەوە، وەچیشی ئاشکرا دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە، بێگومان خوای گەورە -سبحانه وتعالى- کەسانی خۆبەزل زانی خۆش ناوێت، ئەوانەی لە ئاست پەرستنی خوا و ملکەچبوونی خۆیان بە گەورە و زل دەزانن، بەڵکو بەتوندی خەشم وڕقی لێیانە.

16:24Страница 269

وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡ قَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٢٤

Когда им говорят: «Что ниспослал вам Господь?». - они говорят: «Это - легенды древних народов!».

ئەگەر بەو کەسانە بوترێت کە نکۆڵی لە تاکی -وەحدانیەتی- زاتی (اللە) دەکەن، وە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە : ئایا خوای گەورە چی دابەزاندووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ لەوەڵامدا دەڵێن: ھیچ شتێکی بۆ سەر دانەبەزیووە، بەڵکو له خۆیەوه ھەندێک چیرۆک و درۆ ودەلەسەی پێشووەكانی هێناوه.

16:25Страница 269

لِيَحۡمِلُوٓاْ أَوۡزَارَهُمۡ كَامِلَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَمِنۡ أَوۡزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ ٢٥

Пусть они понесут свою ношу целиком в Последний день, а также ношу тех невежд, которых они ввели в заблуждение. Как же отвратительна их ноша!

ئەو قسەیە دەکەن تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا باری گوناھ و تاوانی خۆیان بێ کەم و زیاد ھەڵگرن، وە باری گوناھ و تاوانی ئەوانەیش ھەڵگرن کە بە نەزانی و چاولێکەری لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لایانداون و گومڕایان کردوون، ئای چەند قێزەون و ناشیرینە ئەو گوناھانەی ئەوان ھەڵیدەگرن، گوناھی خۆیان و گوناھی ئەوانەیشی گومڕایان کردوون.

16:26Страница 269

قَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنۡيَٰنَهُم مِّنَ ٱلۡقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّقۡفُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ ٢٦

Козни строили еще те, которые жили до них, но Аллах разрушил основание их строения. Крыша обрушилась на них сверху, и мучения постигли их оттуда, откуда они их не ожидали.

بێگومان بێباوەڕانی پێش ئەم موشریک و ھاوەڵدانەرانە پیلانی زۆریان دانا بۆ پێغەمبەرەکانیان، خوای گەورە ماڵ و خانووبەرەیانی لەبنەوە دەرھێنا و سەقفی خانووەکان کەوت بەسەریاندا، وە سزای خوایان لە شوێنێکەوە بۆ ھات کە ھەرگیز پێشبینیان نەدەکرد، ئەوان پێشببینی ئەوەیان دەکرد و پێیان وابوو کە ماڵ و خانوەکانیان لەسزای خوا دەیانپارێزن، کەچی خوای گەورە ھەر بەو خانووانە لەناوی بردن.

16:27Страница 270

ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُخۡزِيهِمۡ وَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تُشَٰٓقُّونَ فِيهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ إِنَّ ٱلۡخِزۡيَ ٱلۡيَوۡمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٧

А потом, в День воскресения, Он опозорит их и скажет: «Где же Мои сотоварищи, о которых вы спорили?». Те, которым было даровано знание, скажут: «Воистину, сегодня неверующих постигнут позор и зло».

پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە سزادانیان ڕیسوا و زەلیلیان دەکات، وە پێیان دەڵێت: کوان ئەو شەریک و ھاوەڵانەی بۆ منتان دانابوو و کردبووتانن بە ھاوبەشم لە عیبادەت و پەرستندا، کە لەبەر خاتری ئەوان ئێوە دژایەتی پێغەمبەرەکانی من و باوەڕدارانتان دەکرد؟ زانایانی خواناس دەڵێن: بێگومان ئەمڕۆ ڕیسوایی و زەلیلی و سزای سەخت لەسەر ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن.

16:28Страница 270

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡۖ فَأَلۡقَوُاْ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعۡمَلُ مِن سُوٓءِۭۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٢٨

Те, кого ангелы умертвили, когда они грешили во вред себе, изъявят покорность и скажут: «Мы не совершили никакого зла». Им ответят: «О нет! Воистину, Аллаху известно о том, что вы совершали.

ئەوانەی لەکاتی ستەم کردن لە خۆیان و بە کوفر و بێباوەڕی فریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانی گیانیان دەکێشن، ملکەچی فەرمانی خوا دەبن کاتێ مردن یەخەیان دەگرێت، وە نکۆڵیان لەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانانە دەکرد لەسەری بوون، بە گومانی خۆیان وایاندەزانی ئەو نکۆڵی کردنە سودێکی بۆیان دەبێت، ئەوجا پێیان دەوترێت: بێگومان درۆتان کرد، بەڵکو ئێوە بێباوەڕ و سەرپێچیکەر بوون، بەڕاستی خوای گەورە زانایە و ئاگادارە بەوەی لە دونیا ئەنجامتان داوە، وە ھیچ شێکیشی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەموویان لەئێوە دەسێنێت.

16:29Страница 270

فَٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَلَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ ٢٩

Войдите во врата Геенны и пребудьте там вечно. Как же скверна обитель возгордившихся!».

وە پێیان دەوترێت: ھەرکەسێک بە پێی کردەوەی خراپی لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بچێتە ژوورەوە، وە بەھەتاھەتایی لەوێش بمێننەوە، ئەم شوێنە جێگایەکی خراپە بۆ کەسانی لوتبەرز و خۆبەزلزان لەئاست باوەڕ بەخوای گەورە و پەرستنی بەتاک وتەنھایی.

16:30Страница 270

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣٠

Когда богобоязненных спрашивают: «Что ниспослал вам Господь?». - они говорят: «Благо». Тем, кто творил в этом мире добро, будет воздано добром. А Последняя обитель будет еще лучше. Как же прекрасна Обитель богобоязненных!

وە بەکەسانی لە خواترس (ئەوانەی فەرمانەکانی خوایان بەجێ ھێناوە و لە ڕێگریەکانی دوورن) دەووترێت: پەروەردگارتان چی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ وەڵامیان دایەوە و وتیان: خوای گەورە خێر و بەرەکەتێکی زۆر و زەبەند و گەورەی دابەزاندووە بۆ کەسانێک بەجوانترین شێوە پەرستن و عیبادەتەکانی خوای گەورە ئەنجام دەدەن، وە ئەو کەسانەی لە ژیانی ئەم دونیایەدا لەگەڵ خوڵقێنراو و بەدیھێنراوەکانی خوا بەباشی ھەڵسوکەوتیان کردووە پاداشتێکی چاک و باشیان بۆ ھەیە، وەک سەرکەوتن و ڕزق و ڕۆزی فراوان کردن، وە ئەوەیشی خوای گەورە لە دواڕۆژدا ئامادەی کردووە بۆیان لەپاداشت و خۆشی و لەزەتەکانی بەھەشت باشترە بۆیان لەوەی پێی بەخشی بوون لە دونیا، وە بێگومان خۆشترین خانە و ماڵ و جێگا لەبەهەشتدا بۆ خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانیان بەجێھێناوە، وە دووربوون لە نەهی لێکراوەکانى.

16:31Страница 270

جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣١

Они войдут в сады Эдема, в которых текут реки. Они получат там все, чего пожелают. Так Аллах воздает богобоязненным,

ئەویش بەھەشتانێکە نیشتەجێ و جێگیر دەبن تێیدا و دەچنە ناویەوە، بەژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیادا ڕووبارەکان دەچن و گوزەر دەکەن، لەو بەھەشتانەدا ھەموو ئەو شتانەی تێدایە کە دەروونیان حەزی لێ دەکات لە خواردن و خواردنەوە و ھەرشتێکی تریش، ھاوشێوەی ئەم پاداشتەی کە دەدرێت بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەدرێت بە خواناسانی ئوممەتانی پێشووتریش.

16:32Страница 270

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمُ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٣٢

которых ангелы умерщвляют праведниками. Они говорят: «Мир вам! Войдите в Рай благодаря тому, что вы совершали».

ئەوانەی دڵیان لە بێباوەڕی پاکوخاوێنە کاتێک فریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانی گیانیان دەکێشن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، لە ھەموو ناخۆشیەک بە دووربن، دەفەرموو بەھۆی ئەو کارانەوە ئەنجامتاندا لە بیروباوەڕی ڕاست و دروست و کاروکردەوەی چاکە بچنە ناو بەھەشتەوە.

16:33Страница 270

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ يَأۡتِيَ أَمۡرُ رَبِّكَۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٣٣

Неужели они ждут чего-либо иного, кроме ангелов или веления твоего Господа? Так же поступали те, которые жили прежде. Аллах не был несправедлив к ним - они сами поступали несправедливо по отношению к себе.

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی چاوەڕوانی ئەوەن فریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانی بێنە لایان بۆ گیان کێشانیان و بدەن لەڕوومەت و پاش و پێشیان، یان چاوەڕوانی فەرمانی خوان كە لەدونیا بەسزای خۆی ڕیشەکێشیان بکات؟ چۆن ئەم موشریک و بتپەرستانەی مەککە پەیامەکەی خوایان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێنەکرد موشریک و بتپەرستەکانی پێش ئەوانیش پەیامی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی، ئەوە بوو خوای گەورەش لەناوی بردن، کاتێک خوا بەو شێوەیە لەناوی بردن ستەمی لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان ستەمیان لەخۆیان کرد، خۆیان دووچاری تیاچوون کرد بە ھۆی کوفر وبێباوەڕیانەوە.

16:34Страница 270

فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٣٤

Злое возмездие постигло их за то, что они творили, и окружило (или поразило) их то, над чем они издевались.

تۆڵەی کار و کردەوە خراپەکانی خۆیان بۆ دابەزی، وە ئەو سزایەش کە ھەمیشە بە بیریان دەھێنرایەوە و گاڵتەیان پێ دەکرد لەھەموو لایەکەوە دەوریدان.

16:35Страница 271

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖ نَّحۡنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ فَهَلۡ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ٣٥

Многобожники говорят: «Если бы Аллах захотел, то ни мы, ни наши отцы не стали бы поклоняться ничему, кроме Него, и мы не стали бы запрещать чтолибо вопреки Ему». Так же поступали те, которые жили прежде. Разве на посланников было возложено что-либо, кроме ясной передачи откровения?

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە پەیدا کردووە و لەگەڵ (اللە تعالی) خوایەکی تریش دەپەرستن، وتیان: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە بەتەنھا ئەو بپەرستین، وە ھیچ شتێکیش نەکەین بە ھاوەڵ و شەریکی ئەوا جگە لە ئەو ھیچ شتێکی ترمان نەدەپەرست، نە ئێمە و نە باوباپیرانی پێشینیشمان، وە ئەگەر خوا بیویستایە کە ھیچ شتێک حەرام نەکەین ئەوا حەراممان نەدەکرد، بێباوەڕانی پێشووتر ئەم بەڵگە پوچەڵ و ناشایستانەیان دەووتەوە، جگە لە تەبلیغ و گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئەوەی فەرمانیان پێکراوە پێغەمبەران ھیچ شتێکی تریان لەسەر نییە، لە واقیعیشدا پێغەمبەران ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێھێنا و ئەو تەبلیغەی فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیاندا، بۆیە بێباوەڕان ھیچ بڕوبیانویەکیان بەدەستەوە نییە کە (قەدەری خوا) بکەنە بەڵگەی بێباوەڕی و گومڕایی خۆیان، دوای ئەوەی خوای گەورە ویست و ئیرادە و بژاردەی پێدان و پێغەمبەرانیشی بۆ ناردن.

16:36Страница 271

وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنۡهُم مَّنۡ حَقَّتۡ عَلَيۡهِ ٱلضَّلَٰلَةُۚ فَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٣٦

Мы отправили к каждой общине посланника: «Поклоняйтесь Аллаху и избегайте тагута!». Среди них есть такие, которых Аллах наставил на прямой путь, и такие, которым было справедливо предначертано заблуждение. Ступайте же по земле и посмотрите, каким был конец неверующих.

بێگومان لەناو ھەر گەل و نەتەوەیەکی پێشیندا ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن، کە فەرمان بکات بەگەل و نەتەوەکەی کە تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە واز بھێنن لە پەرستنی جگە لە ئەو لە بت و شەیتان و ھەر شتێکی تریش، ھەندێکیان خوای گەورە سەرکەوتووی کردن و باوەڕیان پێ ھێنا، وە شوێن ئەوە کەوتن کە پێغەمبەرەکەیان ھێنابووی، وە ھەندێکیشی تریان باوەڕیان پێ نەکرد و سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد و خوای گەورەش سەرکەوتووی نەکردن و گومڕایی لەسەر پێویست کردن، جا کەوابێت - ئەی خەڵکینە - بەسەر زەویدا بگەڕێن تاوەکو بەچاوی خۆتان سەرەنجامی ئەو کەسانە ببینن کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، دوای ئەوە خوای گەورە سزای بۆ ناردن و لەناوی بردن.

16:37Страница 271

إِن تَحۡرِصۡ عَلَىٰ هُدَىٰهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَن يُضِلُّۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ ٣٧

Как бы ты ни хотел наставить их на прямой путь, Аллах не наставляет на прямой путь тех, кого Он вводит в заблуждение, и не будет у них помощников.

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھێندەی لە تواناتدا ھەیە ھەوڵبدەیت و بانگەوازی ئەوانە بکەیت بۆ سەر ئیسلام، وە سووریش بیت لەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنیان، وە ھەموو ھۆکارەکانیش بگریتە بەر لەو پێناوەدا، ئەوا ئەو کەسەی خوای گەورە گومڕای بکات سەرکەوتوو و موەفەقی ناکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی کردن، وە ئەوانە جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر نابین سەریان بخات و سزایان لەسەر لادات.

16:38Страница 271

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٨

Именем Аллаха они принесли величайшие клятвы о том, что Аллах не воскресит мертвецов. О нет! Это произойдет согласно истинному обещанию, но большинство людей не знает этого.

ئەوانەی باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن نەبوو سوێندیان خوارد، وە زۆریش ڕۆچوون لە سوێندەکەیاندا - وتیان - : ئەو کەسەی مرد خوای گەورە زیندووی ناکاتەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکیان ھەبێت لەسەر ئەوەی وتیان، خوای گەورە دوای ئەوە دەفەرموێت: بەڵێ ئەوەی مرد خوای گەورە جارێکی تر زیندووی دەکاتەوە، ئەمەش بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و دروستی خوای گەورەیە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی نازانن کە خوای گەورە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، بۆیە نکۆڵی لەوەھا کارێک دەکەن.

16:39Страница 271

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي يَخۡتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰذِبِينَ ٣٩

Он разъяснит им то, в чем они расходились во мнениях, и неверующие узнают, что они были лжецами.

لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ھەر ھەموو مردووەکان زیندووە دەکاتەوە، تاوەکو ھەقیقەت و ڕاستی ئەوەیان بۆ ڕوون بکاتەوە کە ڕای جیاوازیان تێیدا ھەبوو، لە یەک خوا پەرستی و زیندووبوونەوە و پێغەمبەرایەتی، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بزانن کە ئەوان دۆرزن بوون لەوەی ھاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، وە نکۆڵیان لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکرد.

16:40Страница 271

إِنَّمَا قَوۡلُنَا لِشَيۡءٍ إِذَآ أَرَدۡنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ٤٠

Когда Мы хотим чего-либо, то стоит Нам сказать: «Будь!». - как это сбывается.

بێگومان ئێمە ئەگەر بمانەوێت مردووەکان زیندوو بکەینەوە و گیانیان بکەینەوە بەبەردا ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لە پێشماندا ، تەنھا ھێندە بەسە ھەر شتێکمان بوێت کە ببێت پێی بڵێین (ببە) بێگومان دەبێت و ھیچ شتێکیش نابێتە ڕێگر.

16:41Страница 271

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١

Тех, которые переселились ради Аллаха после того, как подверглись притеснениям, Мы одарим прекрасным жилищем в этом мире, а вознаграждение в Последней жизни будет еще больше. Если бы они только знали!

ئەوانەی ماڵ و شار و کەسوکار و سەروەت و سامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بەجێھێشت و لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان، دوای ئەوەی بێباوەڕان ئازاریاندان و ناچاریان کردن، ئەوا بێگومان ھەر لە دونیا ڕێگا و شوێنێکی باشی وایان پێدەدەین کە سەربەرز و خاوەن شکۆ بن تێیدا، وە ئەجر و پاداشتی دواڕۆژ بۆ ئەوانە زۆر گەورەترە چونکە پاداشتی دواڕۆژ بەھەشتی نەبڕاوەی تێدایە، خۆ ئەگەر ئەوانەی لە کۆچکردن دواکەوتن و کۆچیان نەکرد بیانزانیایە کە ئەجر و پاداشتی کۆچەرەکان چەندێک گەورە و مەزنە ئەوا ھەرگیز دوانەدەکەوتن.

16:42Страница 271

ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٤٢

Это - те, которые проявляют терпение и уповают только на своего Господа.

ئەوانەی لە رێگای خوا کۆچیان کرد، ئەوانە بوون کە ئارامیان گرت لەسەر سزای گەلەکانیان و دوور کەوتنەوە لەخزم و کەسوکار و نیشتمانیان، وە ئارامیان گرت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەوان لەھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشتیان بە خوای گەورە دەبەست، بۆیە خوای گەورەش ئەو ئەجر و پاداشتە گەورەی پێ بەخشین.

16:43Страница 272

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِمۡۖ فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٤٣

Мы посылали до тебя посланниками только мужей, которым внушали откровение. Если вы не знаете, то спросите обладателей Напоминания.

- ئەی پێغەمبەری خوا - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لەناو پیاواندا نەبێت کە وەحی و نیگای بۆ بکەین، مەبەست ئەوەیە پێغەمبەرانمان لەناو فریشتەکان نەناردووە، ھەر ھەموویان مرۆڤ بوون، ئەمەش سوننەتێکی ئیلاھیە، ئەگەر ئێوە نکۆڵی لەوەھا کارێک دەکەن ئەوا پرسیار لە خاوەن نامە ئاسمانییەکانی پێشوو بکەن ئەوان پێتان دەڵێن کە پێغەمبەران سەرجەمیان مرۆڤ بوون، نەک فریشتە، ئەگەر ئێوە نازانن ئەوان مرۆڤ بوون.

16:44Страница 272

بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِۗ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلذِّكۡرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ ٤٤

Мы отправляли посланников с ясными знамениями и Писаниями. А тебе Мы ниспослали Напоминание для того, чтобы ты разъяснил людям то, что им ниспослано, и для того, чтобы они призадумались.

ئەو پێغەمبەرانەمان بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە لەناو مرۆڤەکان نارد، بە پەرتووک و کتێب کە بۆیان ھاتبووە خوارەوە، - ئەی پێغەمبەر - قورئانیشمان ناردە خوارەوە تاوەکو ئەوەی پێویستی بە ڕوونکردنەوە ھەیە تۆ بۆ خەڵکی ڕوون بکەیتەوە، تاوەکو بەڵکو بیروھۆشیان بخەنە کار و پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.

16:45Страница 272

أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخۡسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ ٤٥

Неужели те, которые строят злые козни, не опасаются того, что Аллах заставит землю поглотить их, или мучения постигнут их оттуда, откуда они их не ожидают?

ئایا ئەوانەی کە سەرقاڵی پیلان و فڕوفێڵ کردن بوون تاوەکو ببنە ڕێگر لەبەردەم بانگەوازی خوا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئایا لەوە دڵنیا بوونەتەوە کە خوای گەورە وەک قارون نایانبات بەناخی زەویدا، یان دڵنیا بوونەتەوە کە سزای سەختیان بۆ نایەت لەجێگایەکەوە کە چاوەڕوانی ھاتنیان لێوە نەدەکرد؟

16:46Страница 272

أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ فِي تَقَلُّبِهِمۡ فَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ ٤٦

Или того, что Он схватит их, пока они мечутся, и они не смогут избежать этого?

یان لەکاتی گەشت و گەڕان و کاسبی کردنیان دووچاری سزایەک بن، کە نەتوانن لێی دەرباز بن یان ڕێگری لێ بکەن ؟

16:47Страница 272

أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ عَلَىٰ تَخَوُّفٖ فَإِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٌ ٤٧

Или того, что Он схватит их, когда их охватит ужас? Воистину, твой Господь - Сострадательный, Милосердный.

یان لەوە ناترسن لەکاتی ترس و بیمدا خوا بیانگرێت، بەڵێ خوای گەورە دەتوانێت لە ھەموو کاتێکدا سزایان بدات، بێگومان پەروەردگارت زۆر بەسۆز و میھرەبانە بۆیە پەلە ناکات لە سزادان و تۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای و پەشیمان ببنەوە.

16:48Страница 272

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٖ يَتَفَيَّؤُاْ ظِلَٰلُهُۥ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدٗا لِّلَّهِ وَهُمۡ دَٰخِرُونَ ٤٨

Неужели они не наблюдали за вещами, которые созданы Аллахом? Они обладают тенью, которая склоняется вправо и влево, падая ниц пред Аллахом и оставаясь смиренной.

ئایا ئەو بێباوەڕانە ورد نەبونەتەوە لەدروستکراوەکانی خوا، کە چۆن سێبەرەکەی لەڕاستەوە بۆ چەپ دەگۆڕێت، لەگەڵ جوڵەی خۆر بە ڕۆژ و جوڵەی مانگ بەشەو دەسوڕێت، ملکەچی پەروەردگاریەتی و بە ھەقیقی کڕنوشی بۆ دەبات، وگەردن کەچ و زەلیلە لەبەرامبەر فەرمانەکانیدا.

16:49Страница 272

وَلِلَّهِۤ يَسۡجُدُۤ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن دَآبَّةٖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ ٤٩

Перед Аллахом падают ниц все обитатели небес и земли, животные и ангелы, и они не проявляют высокомерия.

ھەرچی لە ئاسمانەکان و لە زەویدا ھەیە لە زیندەوەران ھەر سوژدە بۆ خوای گەورە دەبەن، وە فریشتەکانیش تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن، ئەو فریشتانە ھەرگیز لە ئاست پەرستن و تاعەتی خوا خۆیان بە گەورە نازانن و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت خێرا جێ بەجێی دەکەن.

16:50Страница 272

يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ۩ ٥٠

Они боятся своего Господа, Который над ними, и совершают то, что им велено.

ئەوان - لەگەڵ ئەوەی ھەمیشە لە پەرستن و تاعەتی بەردەوامی خوادان- لە پەروەردگاریشیان دەترسن کە بەزات و دەسەڵات و سیفاتی تەواویەوە لەسەریانەوەیە، وە ھەر فەرمانێکیان لە پەروەردگاریانەوە پێ بگات لە تاعەت و عبیادەت ئەنجامی دەدەن و گوێڕایەڵی دەبن.

16:51Страница 272

۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓاْ إِلَٰهَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ ٥١

Аллах сказал: «Не поклоняйтесь двум богам, ибо есть только один Бог. Меня одного бойтесь».

خوای گەورە بە سەرجەم بەندەکانی فەرمووە: ھەرگیز دوو پەرستراو (دوو خوا) دامەنێن بۆ خۆتان، بەڵکو تەنھا تاکە پەرستراو و خوایەکی بەھەق ھەیە، وە ھەرگیز نابێتە دوان و ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی نییە، کەوابوو ھەر لەمن بترسن و جگە لەمن لەکەسی تر مەترسن.

16:52Страница 272

وَلَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًاۚ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ ٥٢

Ему принадлежит то, что на небесах и на земле. Ему одному надлежит поклоняться. Неужели вы станете бояться кого-либо помимо Аллаха?

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن ھەر ھەموو موڵکی خوایە، ھەر ئەویش دروستی کردوون و بەرێوەیان دەبات، تەنھا دەبێت تاعەت و عیبادەت و ملکەچی ئەو بکرێت، وە ھەرچی گوێڕایەڵی و گەردنکەچیە بەپوختی ھەر شایانی ئەوە، ئایا ئیتر جگە لە خوا لە کەسێکی تر دەترسێن؟! نەخێر تەنھا ھەر لەو بترسن.

Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии

Содержание

Аят аль-Курси36Аль-Кахфстр. 42джуз 15Бухари 1Муслим 2999

Вид

Тема
Размер текста
Вид

Read in English