Аль-МухтасарАн‑Нахль · 16:53–96

Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)

Ан-Нахль 16:53–96

16:53Страница 272

وَمَا بِكُم مِّن نِّعۡمَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيۡهِ تَجۡـَٔرُونَ ٥٣

Все блага, которые вы имеете, - от Аллаха. И если вас касается беда, то вы громко зовете Его на помощь.

- ئەی خەڵکینە - ھەرچی نیعمەت و بەخششێک ھەتانە لە نیعمەتی دینی و دونیایی ھەر ھەمووی لەلایەن خواوەیە نەک کەسێکی تر، وە کاتێکیش دووچاری ھەر بەڵا و موسیبەت و نەخۆشی و ھەژاری و نەدارییەک ببن ئەوا بە نزا و پاڕانەوە ھەر ھاوار و ھانا بۆ لای ئەو دەبەن، تاوەکو ئەوەی دووچارتان بووە لەسەرتانی لاببات، ئەو کەسەی نیعمەتەکان دەبەخشێت و ناڕەحەتی و بەڵا و موسیبەتەکان لەسەر خەڵکی لادەبات ھەر ئەو شایانی ئەوەیە بە تاکو تەنھایی بپەرسترێت.

16:54Страница 272

ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمۡ إِذَا فَرِيقٞ مِّنكُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ ٥٤

Когда же Он избавляет вас от беды, то некоторые из вас начинают приобщать сотоварищей к своему Господу,

جا کاتێکیش کە خوای گەورە نزا و پاڕانەوەکانتان گیرا دەکات و ئەو ناخۆشی و بەڵا و موسیبەتەی بەسەرتانەوە بوو لایبرد کەچی کۆمەڵێک لە ئێوە ھەموویان لەبیر دەچێت و ھاوبەش و شەریک بۆ پەروەردگاریان دادەنێن، لەگەڵ ئەو شتی تریش دەپەرستن، باشە ئەم سپڵەیی و سوکییە بۆچی؟

16:55Страница 273

لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٥٥

чтобы не уверовать в то, что Мы даровали им. Пользуйтесь благами, и скоро вы узнаете.

ھاوبەشدانانیان بۆ خوا وای لێکردن کوفر و ناشکوری نیعمەت و بەخششەکانی خوا بکەن، یەکێک لەو نیعمەتانەی خوا بەسەریانەوە ھەڵگرتنی ناخۆشی و ناڕەحەتیە لە سەریان، بۆیە پێیان وترا: دەسا ڕابوێرن و تام و چێژ وەربگرن لەو نیعمەت و بەخششانەی خوا تا ئەو کاتەی سزای خواتان بۆ دادەبەزێت لە ئێستا و دواتریش، لەمەودوایش سەرەنجامی کوفر و بێباوەڕی و سەرپێچی خۆتان دەزانن.

16:56Страница 273

وَيَجۡعَلُونَ لِمَا لَا يَعۡلَمُونَ نَصِيبٗا مِّمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡۗ تَٱللَّهِ لَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَفۡتَرُونَ ٥٦

Они отдают долю из того, чем Мы их наделили, ради того, что им неизвестно. Клянусь Аллахом, вы будете спрошены обо всем, что измышляете!

موشریک و بتپەرستان بەشێک لەو ماڵ وسامانەی ئێمە ڕۆزیمان داون دايدەنێن بۆ ئەو بتە بێ گیانانە کە ھیچ نازانن و ھیچ سوود و زیانێکیان نییە، تاوەکو بەھۆیەوە خۆیان لەخوای گەورە نزیک بکەنەوە، سوێند بێت بە خوای گەورە - ئەی موشریکینە - لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی ئەو درۆ و بوھتانەی بۆ خوای دەکەن گوایە ئەو بتە بێ گیانانە خوا و پەرستراوی ئێوەن، وە دەربارەی ئەوەى بەشێک لە ماڵ و سامانەکانتان بۆیان دادەنێن.

16:57Страница 273

وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ ٱلۡبَنَٰتِ سُبۡحَٰنَهُۥ وَلَهُم مَّا يَشۡتَهُونَ ٥٧

Они приписывают Аллаху дочерей. Пречист Он! Себе же они оставляют тех, кого хотят.

موشریک و بت پەرستەکان کچیان بۆ خوا بڕیار دەدا، وە باوەڕیان وابوو فریشتەکان کچی خوان (پەنا بەخوا) ئەوەی بۆ خوایان بڕیار دەدا بۆ خۆیان پێیان خۆش نەبوو، پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیڵێن ، ئەوەی بۆ خۆیان حەزی پێدەکەن کە کوڕە بۆ خۆیانی دادەنێن، دەی ئیتر چی تاوانێک ھێندەی ئەم تاوانە گەورەیە؟!

16:58Страница 273

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلۡأُنثَىٰ ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٞ ٥٨

Когда кому-либо из них сообщают весть о девочке, лицо его чернеет, и он сдерживает свой гнев.

ئەگەر بێتۆ ھەواڵی لەدایک بوونی کچ بەیەکێک لەو بتپەرست و موشریکانە بدەیت ئەوا لەداخ ومەراقدا ڕوخساری ڕەش دادەگیرسێت و دڵ و دەروونی پڕ خەم و پەژارە دەبێت، پاشان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆش نییە بۆ خوای بڕیار دەدا!

16:59Страница 273

يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓۚ أَيُمۡسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمۡ يَدُسُّهُۥ فِي ٱلتُّرَابِۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ٥٩

Он прячется от людей из-за дурной вести. Оставит ли он себе ребенка с позором или же закопает ее в землю? Воистину, скверны их решения!

لە ناخۆشی و خراپی ئەو ھەواڵەی پێی دراوە خۆی لە خزم و کەسەکانی دەشارێتەوە، لەگەڵ دەروونی خۆیدا گفتوگۆ دەکات و بە خۆی دەڵێت: ئایا ئەو کچە بە زیندوویی بھێڵێتەوە و ببێتە مایەی سوکی و زەلیلی و زەبونی لای کەسەکانی، یان زیندە بەچاڵی بکات و ڕزگاری ببێت لەو حاڵە؟ ئای ئەو بتپەرست و موشریکانە چەند بڕیارێکی خراپ و نەگریس دەدەن، ئەوەی بۆ خوای بڕیار دەدەن بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە.

16:60Страница 273

لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوۡءِۖ وَلِلَّهِ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٦٠

Скверно описание тех, кто не верует в Последнюю жизнь, а описание Аллаха - самое возвышенное, ведь Он - Могущественный, Мудрый.

ئەو بێباوەڕانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، وێنە و سیفەتێکی خراپیان ھەیە، لە حەز کردن لە کوڕ و ڕق بوونەوە لە کچ و جەھل و نەفامی و بێباوەڕی، خۆ نموونەی بەرزو بڵندیش ھەر بۆ خوایە، لە پیرۆزی و تەواوی و دەوڵەمەندی و عیلم و زانستی بێ سنوور، ئەو خوایە لە موڵکی خۆیدا بەدەسەڵاتە بەشێوەیەک ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیان و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا.

16:61Страница 273

وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلۡمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيۡهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ لَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ سَاعَةٗ وَلَا يَسۡتَقۡدِمُونَ ٦١

Если бы Аллах стал наказывать людей за их несправедливость, то не оставил бы на земле ни одного живого существа. Однако Он предоставляет им отсрочку до назначенного срока. Когда же наступит их срок, они не смогут отдалить или приблизить его даже на час.

ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی ستەم و بێباوەڕی خەڵکەوە سزای کەسەکانی بدایە ئەوا نەیدەھێشت ھیچ مرۆڤ و گیانلەبەرێک لەسەر زەوی ھاتووچۆ بکات و بجوڵێت، بەڵام خوای گەورە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە ھەر لەعیلم و زانینی خۆیدایە بۆیان دوا دەخات و دەیانھڵێتەوە، جا کاتێک ئەو ماوەی دیاری کردووە کۆتایی ھات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بە ھیچ شێوەیەک پاش و پێش ناکەوێت.

16:62Страница 273

وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكۡرَهُونَۚ وَتَصِفُ أَلۡسِنَتُهُمُ ٱلۡكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفۡرَطُونَ ٦٢

Они приписывают Аллаху то, что им самим неприятно. Их языки лживо возвещают о том, что им уготовано наилучшее. Несомненно, им уготован Огонь, и они будут покинуты.

ھەر شتێک کە بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە بۆ خوای بڕیار دەدەن لە ھەبوونی کچ، وە زمانیان بە درۆ گۆ دەکات دەڵێن ئەگەر ڕاست بێت کە خەڵکی ھەموو زیندوو دەکرێنەوە ئەوا ئەوان لای خوا پلە وپایە وسەرەنجامی باشیان ھەیە، بەڕاستی سەرەنجامی ئەوان ھەر ئاگری دۆزەخە، وە لەناو ئەو ئاگرەیشدا فەرامۆش دەکرێن، وە ھەرگیزیش لێی نایەنە دەرەوە.

16:63Страница 273

تَٱللَّهِ لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٦٣

Клянусь Аллахом, Мы до тебя направляли посланников к народам, но дьявол приукрасил для них их деяния. Сегодня он является их покровителем и помощником, и им уготованы мучительные страдания.

- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە خوا، چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆ گەل و نەتەوەکانی پێش تۆ، شەیتان کارە ناشرین و خراپەکانی لە ھاوەڵدانان و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندنەوە، بە خەیاڵی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بە ھانایانەوە و ڕزگاریان دەکات، دەی ئەگەر وایە بابگاتە فریایان، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.

16:64Страница 273

وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٦٤

Мы ниспослали тебе Писание, дабы ты разъяснил им то, в чем они разошлись во мнениях, а также как руководство к прямому пути и милость для верующих людей.

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئەم قورئانەمان بۆیە بۆت ناردوەتە خوارەوە، تاوەکو ئەوە ڕوون بکەیتەوە كە خەڵکی لەسەری ناکۆکن لە یەک خوا پەرستی -تەوحید- و زیندووبونەوە و تەواوی ئەحکامەکانی تری شەرع، وە بۆ ئەوەش ئەم قورئانە بێتە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنی و ڕەحمەت بۆ ئەو باوەڕدارانەی کە بڕوایان بە خوا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، وە باوەڕیان ھەیە بەوەی قورئان ھێناویەتی، چونکە ئەوانە سوودمەند دەبن لە هەق وڕاستی.

16:65Страница 274

وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ ٦٥

Аллах ниспослал с неба воду и оживил ею мертвую землю. Воистину, в этом - знамение для людей внимающих.

خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت و زەوی لەپاش مردنی پێ زیندوو کردەوە بەڕوواندنی گژ وگیا و دارودرەخت دوای ئەوەی زەوییەکی وشکی ڕووت بوو، ئەمانە بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێ بۆ وتە و گوفتاری خوای گەورە دەگرن و لێی ورد دەبنەوە.

16:66Страница 274

وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيۡنِ فَرۡثٖ وَدَمٖ لَّبَنًا خَالِصٗا سَآئِغٗا لِّلشَّٰرِبِينَ ٦٦

Воистину, в домашней скотине для вас - назидание. Мы поим вас тем, что образуется в их животах между пометом и кровью, - чистым молоком, приятным для пьющих.

- ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانی مەڕ و بزن و وشتر و گادا پەند و ئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە نێوان ڕێخ و پیسایی و خوێندا شیرێکی پاک و خاوێنتان لە گوانی ئەو ئاژەڵانە پێ دەنۆشین، لەگەڵ ئەوە شیرێکی پاڵفتەی پاک و خاوێنی بە لەزەتی خۆش بۆ شیرخۆران لە گوانیان دێتە دەرەوە.

16:67Страница 274

وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلۡأَعۡنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنۡهُ سَكَرٗا وَرِزۡقًا حَسَنًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٦٧

Из плодов финиковых пальм и виноградников вы получаете опьяняющий напиток и добрый удел. Воистину, в этом - знамение для людей размышляющих.

وە لە بەروبوومی خورما و ترێ کە ڕۆزی ئێوەمان پێداوە پەند و ئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە بەروبوومی ترێ و خورما شەرابی سەرخۆشکەر کە ژیری و ھۆشی مرۆڤ ناھێڵێت و شتێکی باش نییە، وە خواردنی پاک و خۆشیشی لێ بەرھەم دێنن کە سوودی لێ دەبینن، لە خواردنی خورما و مێوژ و سرکە و دۆشاوەکانیان، بێگومان لەوەدا بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوا و نیعمەت و بەخششەکانی بەسەر بەندەکانیەوە بۆ کەسانێک کە تێبگەن و ژیری خۆیان بخەنە کار، چونکە ئەو کەسانە پەندی لێ وەردەگرن.

16:68Страница 274

وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِي مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعۡرِشُونَ ٦٨

Твой Господь внушил пчеле: «Воздвигай жилища в горах, на деревьях и в строениях.

- ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ئیلھامی بۆ مێش ھەنگ کرد و ڕێنوێنی کرد کە لەنێو چیا و دار و درەختەکان و لەناو ئەو کەپر و ھەرزاڵانەدا کەخەڵکی دروستی کردوون جێ ژین و ماڵ بۆ خۆت دروست بکە.

16:69Страница 274

ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسۡلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلٗاۚ يَخۡرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٞ لِّلنَّاسِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ ٦٩

А потом питайся всевозможными плодами и следуй по путям твоего Господа, которые доступны тебе». Из брюшков пчел исходит питье разных цветов, которое приносит людям исцеление. Воистину, в этом - знамение для людей размышляющих.

پاشان پێی فەرموو: بڕۆ لە ھەر بەروبوومێک کە ئارەزووی دەکەیت بخۆ، دواتر ئەو ڕێگایانەی کە پەروەردگارت تێی گەیاندووی و فێری کردوویت بیگرە بەر ، وە ملکەچبە چونکە ئەو ڕێگایەشی بۆ ئاسان کردوویت و بەئاسانی پێی دەگەیت و دەیدۆزیتەوە، لەناو سکی ئەم مێش ھەنگانە ھەنگوینێکی نایابی ھەمەرەنگ دێتە دەرێ، ھەنگوینی سپی و زەرد و ڕەنگی تریش، کە شیفای گەلێک نەخۆشی تێدایە بۆ خەڵکی، بێگومان لەم ئیلھام کردنەی خوای گەورە بۆ مێش ھەنگ و ئەو ھەنگوینەشی لەسکی دێتە دەرێ بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە ڕابمێنن و بیربکەنەوە لە دەسەڵاتی خوای گەورە.

16:70Страница 274

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمۡۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡ لَا يَعۡلَمَ بَعۡدَ عِلۡمٖ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٞ قَدِيرٞ ٧٠

Аллах сотворил вас, а затем Он умертвит вас. Среди вас есть такие, которые превращаются в дряхлых стариков и забывают все то, что знали. Воистину, Аллах - Знающий, Могущественный.

خوای گەورە بە شێوازێک دروستی کردوون کە پێشتر وێنەتان نەبووە، وە کاتێکیش کاتی مردنتان ھات دەتانمرێنێت، جا کەسانی وا ھەیە تەمەنی ھێندە درێژ دەبێت دەگاتە ئەوپەڕی پیری و بەساڵاچوون، بە شێوەیەک ھیچ بیر و ھۆشێکی لا نامێنێت و نازانێت پێشتر چی کردووە، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە و ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەی بەندەکانی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش بەدەسەڵاتە دەسەوسان نابێت لەبەرامبەر ھیچ شتێکدا.

16:71Страница 274

وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلرِّزۡقِۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُواْ بِرَآدِّي رِزۡقِهِمۡ عَلَىٰ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَهُمۡ فِيهِ سَوَآءٌۚ أَفَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَجۡحَدُونَ ٧١

Аллах возвысил одних из вас над другими посредством богатства и удела. Но те, которым дарован больший удел, не хотят отдавать его своим рабам, чтобы они не уравнялись с ними. Неужели они отвергают милость Аллаха?

خوای گەورە (جل جلالە) فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتان لە ڕزق و ڕۆزیدا، ھەندێکتانی دەوڵەمەند کردووە و ھەندێکی تریشتان ھەژار و نەدار، ھەندێک گەورە و لێپرسراو و ھەندێکی تریش ژێر دەست و ڕەعیەت، کەچی ئەوانەی لێپرسراو و گەورەی کۆیلە و بەندە و ژێر دەستەکانن کە ڕزق و ڕۆزی باش و زۆریان پێدراوە ئامادەنین بەشی ڕەعیەت و بەندە و کۆیلەکانیانی لێ بدەن بۆ ئەوەی یەکسان و ھاوبەش بن لە موڵک و سامانیان، جا ئەوانە ئەگەر بۆ خۆیان ڕازی نین کە خەڵکی ھاوبەشیان بێت لە ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و ساماندا، ئیتر بۆچی ڕازین بەندەکانی خوا بکەنە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی خوا؟! ئەمە چی ستەمێکە، ئیتر نکۆڵی کردنی چی نیعمەت و بەخششێکی خوا لەمە گەورەترە ؟

16:72Страница 274

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةٗ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ هُمۡ يَكۡفُرُونَ ٧٢

Аллах сделал для вас супруг из вас самих, даровал вам от них детей, внуков и наделил вас благами. Неужели они веруют в ложь и не веруют в милость Аллаха?

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ھەر لە خۆتان ھاوژینی بۆ دروستکردوون، تاوەکو لە گەڵیاندا دڵ و دەروونتان ئاسوودە بێت، ھەروەھا لەو ھاوژینانەتان منداڵ و ڕۆڵەی پێداون وە لەوانیش وەچە و نەوەی پێ بەخشیون، وە لە خواردنی پاکو خاوێن - وەک گۆشت و دانەوێڵە و میوەجات - ڕزق و ڕۆزی داون، ئایا ئیتر ئەو بێباوەڕانە دوای ئەو ھەمووە نیعمەت و بەخششانەی خوای گەورە باوەڕ بەو بت و دارە دەکەن کە دەیانپەرستن؟ وە کوفری ئەو گشت نیعمەت و بەخششانەی خوا دەکەن کە لەژمارە نایەن و ناشوکرن لەبەرامبەریدا بەوەی بەتاک و تەنھایی ئەو باوەڕ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ھاوەڵ دانان بۆی.

16:73Страница 275

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ رِزۡقٗا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ ٧٣

Они поклоняются помимо Аллаха тому, что не имеет и не может иметь для них удел на небесах и на земле.

ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە (ئەو موشریکانە) بتانێک دەپەرستن جگە لە خوای گەورە، ناتوانن نە لە ئاسمان و نە لە زەوی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکیان بدەن، وە دەسەڵاتی ئەوەشیان نییە کارێکی وەھا بکەن، چونکە ئەوان شتانێکی بێ گیان و بێ دەسەڵات و بێ زانست و زانیارین.

16:74Страница 275

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٧٤

Никого не сравнивайте с Аллахом! Воистину, Аллах знает, а вы не знаете.

- ئەی خەڵکینە - لەم بتە بێ گیانانە كە نە سوود و نە زیانیان ھەیە ھاوشێوە بۆ خوا دامەنێن، چونکە خوای گەورە ھاوشێوەی نییە تا بیکەنە ھاوەڵ و شەریکی خوا لە پەرستندا، بێگومان خوای گەورە شارەزایە و دەزانێت چونکە بەوەی خاوەنی سیفەتی ئەوپەڕی جوانی و کەماڵ و تەواویە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ئێوەش ئەوەی خوا دەیزانێت نایزانن و بێ ئاگان لێی، بۆیە دەکەونە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەوە بۆ خوا، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن (معاذ اللە) خوایش وەک ئەو بتانە وایە کە ئیوە دەیانپەرستن.

16:75Страница 275

۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٧٥

Аллах привел притчу о рабе, который принадлежит другому и ни на что не способен, и человеке, которому Мы даровали прекрасный удел и который расходует его тайно и открыто. Равны ли они? Хвала Аллаху! Но большая часть людей не знает этого.

خوای گەورە نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشریک و بتپەرستەکان و دەفەرموێت: پیاوێک کۆیلە بێت و نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ھەڵسوکەوت بکات و ھیچ شتێکی نەبێت بۆ بژێوی ژیانی، وە کەسێکی تریش ئازاد بێت ئێمە خۆمان ماڵ و سامانێکی حەڵاڵمان پێ بەخشیبێت، بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوتی پێوە دەکات، بە ئاشکرا و بە نھێنی بە ویستی خۆی لێی دەبەخشێت، ئەم دوو پیاوە ھەرگیز وەک یەک نین، ئیتر ئێوە چۆن خوای گەورە کە خۆی خاوەن موڵکە و ھەرچۆنیەکیشی بوێت بەو شێوە ھەڵسوکەوت بە موڵکەکەیەوە دەکات یەکسانی دەکەن بەو بتانەی خۆتان کە دەسەوسانن لە ئاست ھەموو شتێکدا و ھیچ دەسەڵاتێکیان نییە، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە شایانی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، وە زۆربەی زۆری موشریک و ھاوەڵ بڕیاردەرانیش ئەوە نازانن دەبێت خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت، وە شایستەی ئەوەیشە تەنھا ھەر ئەو بپەرسترێت.

16:76Страница 275

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلَيۡنِ أَحَدُهُمَآ أَبۡكَمُ لَا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوۡلَىٰهُ أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأۡتِ بِخَيۡرٍ هَلۡ يَسۡتَوِي هُوَ وَمَن يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٧٦

Аллах также привел притчу о двух мужах, один из которых - немой, ни на что не способен и обременяет своего господина. Куда бы его ни послали, он не приносит добра. Разве он равен тому, кто отдает справедливые приказы и следует прямым путем?

وە خوای گەورە نموونەیەکی تر دەھێنێتەوە بۆ پیشاندانی پوچی و بەتاڵی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە بە شێوەیەکی تر بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: نمونەیان وەک ئەو دوو پیاوە وایە: یەکێکیان کەڕ و ڵاڵە و ھیچ نابیستێ و توانای قسەکردنی نییە و ھیچیش تێ ناگات چونکە کەڕ و ڵاڵە، وە ناتوانێت ھیچ سوودێک بەخۆی و جگە خۆیشی بگەیەنێت، بۆتە بارگرانی بۆ ئەو کەسەیشی بە خێوی دەکات و کاروباری ھەڵدەسوڕێنێت، بۆ ھەر جێگایەکیش بینێرێت ؛ ئەوەى داواکراوە ئەنجامی نادات و بەھیچ خێرێکەوە ناگەڕێتەوە، ئایا ئەم کەسە وەک ئەو کەسە وایە کە ھەستەکانی ساغ و سەلیم و دروستن و بە چاکی دەبیستێت و بەچاکیش قسە دەکات کە سوود بەخۆی و بەکەسانی تریش دەگەیەنێت، فەرمان بە عەدل و دادگەری دەکات، لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و دروستە، وھیچ خوار و خێچی و ناتەواویەکی تێدا نییە، ئیتر ئەی موشریک و بتپەرستینە چۆن ئەم دوو نمونەیە یەکسان دەکەن، خوایەک کە خاوەنی ھەرچی سیفاتی جوان و پڕ کەمالە لەگەڵ بتانێک یەکسان دەکەن کە نە دەبیستن نە قسەدەکەن وە ناتوانن ھیچ سوود و زیانێک بەکەس بگەیەنن، وە ناتوانن ھیچ ناڕەحەتی و ناخۆشیەک لەسەر کەس لابدەن ؟

16:77Страница 275

وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَآ أَمۡرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمۡحِ ٱلۡبَصَرِ أَوۡ هُوَ أَقۡرَبُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٧٧

Аллаху принадлежит сокровенное на небесах и на земле. Наступление Часа подобно мгновению ока или даже быстрее. Воистину, Аллах способен на всякую вещь!

تەنھا خوای گەورە بە شتە نادیاری ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت، زانینی ئەو نھێنیانە تەنھا تایبەتە بە ئەو و ھیچ کەسێکی تر لەبەدیھێنراوەکانی ئەو نایزانن، ھاتنی ڕۆژی قیامەتیش ھێندە ئاسان و خێرایە بە ئەندازەی چاوتروکانێکە، بەڵکو لەوە خێراترە، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەر کارێکی بوێت تەنھا ھێندەی پێویستە پێی بفەرموێت : (ببە) خێرا ئەو شتە (دەبێت).

16:78Страница 275

وَٱللَّهُ أَخۡرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٧٨

Аллах вывел вас из чрева ваших матерей, когда вы ничего не знали. Он наделил вас слухом, зрением и сердцами, - быть может, вы будете благодарны.

- ئەی خەڵکینە - پاش ئەوەی ماوەیەک لەناو سکی دایکتان بوون، خوای گەورە لەناو سکی دایکتان بە منداڵی دەری ھێنان کە ھیچ شتێکتان نەدەزانی، پاشان گوێی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بیری پێ بکەنەوە و ژیر بن، تا لەسەر ئەم نیعمەتانەى پێتان بەخشراوە سوپاسی خوای گەورەی بکەن.

16:79Страница 275

أَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ مُسَخَّرَٰتٖ فِي جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٧٩

Неужели они не видели птиц, покорно летающих в небе? Никто не удерживает их, кроме Аллаха. Воистину, в этом - знамения для людей верующих.

ئایا ئەو ھاوەڵدانەرانە تەماشای باڵندەیان نەکردووە، کە چۆن بەو باڵانەی خوای گەورە پێی بەخشیوون لەکەش و ھەوای ئاسماندا ڕامکراون بۆ فڕین و گەڕان، وە ئیلھامی بۆ کردووە کە چۆن باڵەکانی بکاتەوە و بیاندات بەیەکدا، دیارە خوای گەورەی بەدەسەڵات نەبێت کێ دەتوانێت لە ھـەوادا ڕایانبگرێت، بێگومان لەو ڕامکردن و ڕاگرتنەی کە نەکەوێتە خوارەوە بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ گەلێ باوەڕ بھێنێت، چونکە ھەر گەلی باوەڕدارە سوود لەو بەڵگە و نیشانانە وەردەگرێت.

16:80Страница 276

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمۡ سَكَنٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ بُيُوتٗا تَسۡتَخِفُّونَهَا يَوۡمَ ظَعۡنِكُمۡ وَيَوۡمَ إِقَامَتِكُمۡ وَمِنۡ أَصۡوَافِهَا وَأَوۡبَارِهَا وَأَشۡعَارِهَآ أَثَٰثٗا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ ٨٠

Аллах сделал для вас дома жилищами. Он также сделал для вас жилища из шкур домашнего скота, которые не обременяют вас, когда вы отправляетесь в путь или делаете привал. Он даровал вам утварь и всякие предметы из шерсти, пуха и волоса, чтобы вы пользовались ими до определенного времени.

ئەو ماڵ و خانووانەی بە بەرد و گڵ و شتی تر دروستتان کردووە خوای گەورە گێڕاویەتی بەمایەی حەوانەوە و نیشتەجێ بوونتان، وە لە پێست و کورک و مووی ئاژەڵان لە (بزن مەڕ و وشتر و مانگا) خێمە و ڕەشماڵی گومەزئاسا لە گوندەکان دروست بکەن ھاوشێوەی ئەو ماڵ و خانوانەی لەشارەکان ھەیە، ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئەم خێمە و ڕەشماڵانە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر سووک و ئاسانە، ھەروەھا دوای ئەوەی لە شوێنیک دەڕۆن و لە جێگایەکی تر نیشتەجێ دەبن بە سوک و ئاسانی دادەکوترێت و دەبەسترێ، وە لە خوری مەڕ و کورکی وشتر و مووی بزن ڕایەخ و جلوبەرگی جوان و ڕازاوەی لێ دروست دەکەن تاوەکو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەڵکی لێ وەربگرن.

16:81Страница 276

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَٰلٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡجِبَالِ أَكۡنَٰنٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلۡحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأۡسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡلِمُونَ ٨١

Аллах даровал вам тень от того, что Он сотворил. Он устроил для вас убежища в горах, сотворил для вас одеяния, которые оберегают вас от жары, и доспехи, которые защищают вас от причиняемого вами вреда. Так Он доводит до конца Свою милость к вам, - быть может, вы станете мусульманами.

خوای گەورە دار و درەخت و ماڵ و خانووەکانی بۆ کردوون بەسێبەر تاوەکو لە گەرما خۆتانی پێ بپارێزن، وە لە چیا و شاخەکانیش زۆر پەناگا و ئەشکەوت و کەورگی بۆ داناون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا خۆتای پێ بپارێزن لەسەرما و گەرما و دوژمنەکانتان، وە جل و پۆشاکی لە شەرواڵ و کراس و دەرەودامێن بۆ داھێناون تاوەکو لە کاتی سەرما و گەرما بتانپارێزێت، وە ھەروەھا خوا وایکردووە لە ئاسن قەڵغان و زرێی جەنگ دروست بکەن کەخۆتانی لە لێدان و زەبر و ئازار لەکاتی جەنگدا پێ بپارێزن، بەو شێوەیەی خوای گەورە لەپێشتر نیعمەت و بەخششەکانی خۆی بەسەردا ڕژاندن، ھەر بەو شێوەیە نیعمەت و بەخششەکانی خۆیتان بۆ تەواو دەکات، بەڵکو ئیتر تەنھا ملکەچی فەرمانی خوا بن وھیچ شتێکیش نەکەن ھاوەڵ وشەریکی لە پەرستندا.

16:82Страница 276

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ٨٢

Если же они отвернутся, то ведь на тебя возложена только ясная передача откровения.

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھاتوو پاش ئەو ھەموو نیعمەت و بەخشش و ڕوونکردنەوانە ڕوویان لە باوەڕھێنان وەرچەرخاند و ئەوەی تۆ ھێناوتە باوەڕیان پێی نەکرد، نیگەران مەبە چونکە تۆ ھێندەت لەسەرە ئەوەی خوا بۆی ناردویت بەڕوونی پێیان ڕابگەیەنیت، تۆ لەسەرت نییە ھیدایەتی ئەوان بدەیت چونکە ئەوە کاری خوای باڵادەستە.

16:83Страница 276

يَعۡرِفُونَ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكۡثَرُهُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨٣

Они узнают милость Аллаха, а затем отрицают ее, поскольку большинство из них - неверующие.

بتپەرست و ھاوەڵدانەران نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە دەناسن کە ڕژاندویەتی بە سەریاندا، یەکێک لەو بەخششانە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) کەچی شوکر و سوپاسی خوای لەسەر ناکەن و باوەڕ بە پێغەمبەرەکەی ناھێنن، زۆربەشیان ئەوانەن کە نکۆڵی لە نیعمەت و بەخششەکانی خوا دەکەن و دانی پێدا نانێن.

16:84Страница 276

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدٗا ثُمَّ لَا يُؤۡذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ ٨٤

В тот день, когда Мы выставим из каждой общины свидетеля, неверующим не позволят оправдываться, и от них не потребуют покаяния.

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوەیان بۆ بکە لە ڕۆژی دوایی ھەر ئوممەتێک خوای گەورە ئەو پێغەمبەرەیان بۆ دەنێرێت کە لە دونیا بۆی ناردبوون، تاوەکو ببێتە شاھید لەسەر ئیمانی ئەوانەیان باوەڕیان ھێناوە، وە ببێتە شاھیدیش لەسەر کوفری ئەوانەیان کە باوەڕیان نەھێناوە، پاشان ئیتر ڕێگا بە بێباوەڕان نادرێت بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ ئەو کوفر و بێباوەڕیەی لەسەری بوون، وە نایشگەڕێنرێنەوە بۆ دونیا تاوەکو ئەو کاروکردەوە ئەنجام بدەن کەپەروەردگاریان لێی ڕازییە، چونکە رۆژی دوایی خانەی لێپرسینەوە و پاداشت دانەوەیە نەک خانە و لانەی کاروکردەوە ئەنجامدان.

16:85Страница 276

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلۡعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ ٨٥

Когда же беззаконники увидят мучения, то не будет им ни облегчения, ни отсрочки.

کاتێک ستەمکارە بتپەرستەکان سزا و ناخۆشیەکانی دۆزەخ بە چاوی خۆیان دەبیین، ئیتر نە سزایان لەسەر سووک دەکرێت وە نە مۆڵەتیش دەدرێن بۆ کاتێکی تر و سزاکەیان بۆ دوابخرێت، بەڵکو دەچنە ناویەوە و بە ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە.

16:86Страница 276

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ شُرَكَآءَهُمۡ قَالُواْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدۡعُواْ مِن دُونِكَۖ فَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلَ إِنَّكُمۡ لَكَٰذِبُونَ ٨٦

Когда многобожники увидят своих сотоварищей, они скажут: «Господь наш! Вот сотоварищи, к которым мы взывали вместо Тебя». Но они отбросят их слова и скажут: «Воистину, вы - лжецы!».

کاتێک بتپەرست و موشریکەکان لە ڕۆژی دواییدا بە چاوی خۆیان ئەو پەرستراوانە دەبینن کە لە بری خوا دەیانپەرستن، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوە ئەو پەرستراوانانەن کە لەبری تۆ دەمانپەرستن، ئەمە بۆیە دەڵێن تاوەکو گوناھ و تاوانەکانی خۆیان بدەن بەسەریاندا، خوای گەورەش ئەو بت و پەرستراوانە دەھێنێتە گۆ بەرپەرچیان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی بتپەرست و موشریکینە بێگومان ئێوە درۆزنن لە عیبادەت و پەرستندا چونکە ھاوبەشتان بۆ خوا دانابوو، لە کاتێکدا خوای گەورە ھاوەڵ و شەریکی نەبووە و نییە تاوەکو بپەرسترێت.

16:87Страница 276

وَأَلۡقَوۡاْ إِلَى ٱللَّهِ يَوۡمَئِذٍ ٱلسَّلَمَۖ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ٨٧

В тот день они изъявят Аллаху покорность, и покинет их (или исчезнет) то, что они измышляли.

بتپەرست و موشریکەکان لەو ڕۆژەدا ملکەچی تەنھا فەرمانی خوان و ھیچ دەسەڵاتێکیان نامێنێت، وە ئەو بانگەشە و درۆ و دەلەسەیەش کە جاران دەیانکرد گوایە بتەکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە، بزر دەبن و لەبەرچاو نامێنن.

16:88Страница 277

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدۡنَٰهُمۡ عَذَابٗا فَوۡقَ ٱلۡعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يُفۡسِدُونَ ٨٨

Для тех, которые не уверовали и сбивали других с пути Аллаха, Мы будем прибавлять мучения к мучениям за то, что они распространяли нечестие.

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و خەڵکیش لادەدەن لە ڕێگای خوا، لە پاداشتی ناپاکی و خراپکردنی کۆمەڵگە بەگومڕاکردنی کەسانی تر سزا لەسەر سزا بۆیان زیاد دەکەین کە شایستەیانە لەبەرامبەر کوفر و بێباوەڕییان.

16:89Страница 277

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدًا عَلَيۡهِم مِّنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَجِئۡنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِۚ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ تِبۡيَٰنٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ ٨٩

В тот день Мы выставим против каждой общины свидетеля из их числа, а тебя выставим свидетелем против этих. Мы ниспослали тебе Писание для разъяснения всякой вещи, как руководство к прямому пути, милость и благую весть для мусульман.

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە بۆ بێباوەڕانی ھۆز و گەلەکەت ڕۆژێک دێت لەناو ھەر ئوممەت و گەلێک ئەو پێغەمبەرەی کە بەزمانی خۆیان قسە دەکات و لەناو خۆیان ڕەوانە کراوە بۆ لایان دەکەین بەشاھید بەسەریانەوە بۆ ئەوەی شاھیدی بدات لەسەر بێباوەڕی یان لەسەر باوەڕداریان، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش دەکەین بەشاھید بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە، وە ئەم قورئانەیشمان بۆت دابەزاندووە تاوەکو ھەموو شتێک ڕوون بکاتەوە، ئەوەشی ڕوون نییە و پێویست بەڕوونکردنەوە دەکات لە حەڵاڵ و حەرام و پاداشت و تۆڵە و ئەحکامەکانی تر تۆ بۆیانی ڕوون بکەیتەوە، وە ئەم قورئانەمان بۆیە دابەزاندووە بۆت تاوەکو ببێتە ڕێنومایی و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەھێنن و کاروکردەوەی پێدەکەن، ھەروەھا موژدەدەریشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە و چاوەڕێی نیعمەت و بەخششی ھەتاھەتایی نەبڕاوەی خوان.

16:90Страница 277

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَٱلۡإِحۡسَٰنِ وَإِيتَآيِٕ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَيَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡبَغۡيِۚ يَعِظُكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ٩٠

Воистину, Аллах повелевает блюсти справедливость, делать добро и одаривать родственников. Он запрещает мерзости, предосудительные деяния и бесчинства. Он увещевает вас, - быть может, вы помяните назидание.

بێگومان خوای گەورە فەرمان دەکات بە بەندەکانی کە دادگەر بن، بەوەی بەندەکانی خوا مافەکانی خوا و مافی خەڵکیش جێ بەجێ بکەن، وە لە حوکم داندا فەزڵی ھیچ کەسێک نەدەن بەسەر ھیچ کەسێکی تردا، مەگەر بەماف و ھەقێک نەبێت شایستەی ئەو فەزڵدانە بێت، وە فەرمان دەکات بە ئیحسان و چاکەکاری لەبەرامبەر مافی ئەودا، ئەویش بەوەی بەندەکانی خوا کارێک ئەنجام بدەن کە واجب و پێویست نەکراوە لە سەریان، وەک ماڵ بەخشینێک کە خوای گەورە وەک زەکات پێویستی نەکردووە لەسەریان، وە لێبوردن لە کەسێک ستەمی لێکردوویت بە تایبەت لە کاتی دەسەڵاتتدا، وە خوای گەورە فەرمانی کردووە مرۆڤی باوەڕدار بەچاکە کردن لەگەڵ خزمان بە بەخشینی ئەو شتانەی پێویستیان پێیەتی، وە ڕێگریشی کردووە لە ھەموو کارێکی دزێو، وەک جنێودان و قسەی ناشیرین و داوێن پیسی، وە ڕێگریشی کردووە لەھەر شتێک شەرعی خوا بە خراپەی دانابێت، کە بریتیە لە ھەموو گوناھ و تاوان و سەرپێچییەک، وە خوای گەورە ڕێگری کردووە لە زوڵم و ستەم و خۆ بە زلزانین و خۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکیدا، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەکات بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە ڕێگریتان لێ دەکات لە ئەنجامدانی ھەر شتێک قەدەغەی کردبێت لێتان لەم ئایەتەدا بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.

16:91Страница 277

وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمۡ وَلَا تَنقُضُواْ ٱلۡأَيۡمَٰنَ بَعۡدَ تَوۡكِيدِهَا وَقَدۡ جَعَلۡتُمُ ٱللَّهَ عَلَيۡكُمۡ كَفِيلًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ ٩١

Будьте верны завету с Аллахом, который вы заключили; не нарушайте клятв после того, как вы их скрепите, ведь вы сделали Аллаха своим Поручителем. Воистину, Аллах ведает о том, что вы совершаете.

ھەرکاتێک پەیمانێکتان بە خوای گەورە یان بە خەڵکیدا جێ بەجێی بکەن، وە سوێند و پەیمانەکانتان مەشکێنن دوای ئەوەی بە سوێند خواردن بە خوای گەورە جەختان کردەوە لەسەری، لە کاتێکدا خواتان کردووە بە شاھید بەسەر خۆتانەوە کە سوێندەکانتان جێ بەجێ دەکەن، بێگومان خوای گەورە دەزانێت ئێوە چی دەکەن، وە ھیچ شتێکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشتان دەداتەوە.

16:92Страница 277

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّتِي نَقَضَتۡ غَزۡلَهَا مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثٗا تَتَّخِذُونَ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرۡبَىٰ مِنۡ أُمَّةٍۚ إِنَّمَا يَبۡلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ ٩٢

Не уподобляйтесь той женщине, которая распустила свою пряжу после того, как скрепила нити. Вы обращаете свои клятвы в средство обмана, когда одни из вас оказываются сильнее и многочисленнее других. Так Аллах подвергает вас испытанию. А в День воскресения Он непременно разъяснит вам то, в чем вы расходились во мнениях.

بە شکاندنی پەیمانەکانتان خۆتان گێل و کاڵفام مەکەن، ھەروەک ئەو ژنە بێ عەقڵەی کە ماندوو دەبوو بە خوری یان بە لۆکە ڕێسانەوە، کەچی دوای ئەو ھەموو ماندووبوونە دەھات ھەرچی ڕێسابوو ھەڵیدەوەشاندەوە و دەیکردەوە بە خوری و لۆکە، ئەوەی مەبەستی بوو دەستی نەدەکەوت، پەیماندان بە تووندی و پاشان ھەڵوەشاندنەوەی بە ئاسانی وەک کاری ئەو ژنە وایە ڕێسەکەی دەکردەوە بە خوری، سوێند و پەیمانەکانتان بەو نیاز و مەبەستە نەبێت فڕوفێڵی پێ لە یەکتری بکەن، بۆ ئەوەی ھۆز و گەلەکەتان زۆرتر و بەھێزتر بێت لە گەل و ھۆزی دوژمنەکانتان، دیارە خوای گەورە دەیەوێت تاقیتان بکاتەوە بە پەیمان و سوێندەکانتان، ئایا جێ بەجێی دەکەن یان دەیشکێنن و گوێی پێنادەن؟ وە بێگومان لە ڕۆژی دواییش ئەوەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە دونیا لەسەری ڕاجیاواز بوون، ھەق و ڕاستی ڕوون دەکاتەوە لە ناھەق و پوچەڵ، وە ڕاستگۆکان لە درۆزنەکان جیا دەکاتەوە.

16:93Страница 277

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَلَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٩٣

Если бы Аллах пожелал, то Он сделал бы вас единой общиной. Однако Он вводит в заблуждение, кого пожелает, и ведет прямым путем, кого пожелает, и вы непременно будете спрошены о том, что вы совершали.

ئەگەر خوای گەوە بیویستایە ئەوا ھەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و یەک خاوەن ئاین کە ھەمووتان کۆک بوونایە لەسەر ھەق و ڕاستی، بەڵام لەبەر ھەر حیکمەتێک بوو وای نەکرد بەڵکو ئەوەی خوای گەورە ویستی لەسەر بێت بە عەدل و دادگەری خۆی گومڕای دەکات بەوەی لەھەق و جێ بەجێکردنی پەیمانەکان لایدەدات، وە ھەر کەسێکیشی ویست بە فەزڵ و بەخششی خۆی ھیدایەتی دەدات و ڕێنوێنی دەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەواوی ئەوەی لەدونیا ئەنجامتان داوە لێتان دەپرسێتەوە.

16:94Страница 278

وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ فَتَزِلَّ قَدَمُۢ بَعۡدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُواْ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَكُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ ٩٤

Не обращайте свои клятвы в средство обмана, чтобы ваша стопа не поскользнулась после того, как она твердо стояла, а не то вы вкусите зло за то, что сбивали других с пути Аллаха, и вам будут уготованы великие мучения.

بەسوێندەکانتان فڕوفێڵ و گزیکاری لەیەکتر مەکەن و فریوی یەکتری مەدەن، وە شوێن ھەوا و ئارەزووەکانتان مەکەون، بە شێوەیەک ھەرکاتێک ویستان سوێندەکانتان بشکێنن، وە ھەر کاتێکیش ویستان جێ بەجێی بکەن، ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا پێکانتان لەسەر ڕێگای ڕاست پاش ئەوەی جێگیر و پتەو بووە ھەڵدەخلیسکێت، وە سزای سەخت دەچێژن بەھۆی ئەوەی لە ڕێبازی خوا لاتان داوە و گومڕا بوون و خەڵکیشتان لەگەڵ خۆتان گومڕا کردووە، لە ڕۆژی دواییشدا سزایەکی گەورەتان بۆ ھەیە.

16:95Страница 278

وَلَا تَشۡتَرُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٩٥

Не продавайте данные Аллаху обеты за ничтожную цену, ибо для вас лучше то, что у Аллаха, если бы вы только знали!

ئەو پەیمان و بەڵێنەی بە خوای گەورەتان داوە مەیگۆڕنەوە بەنرخ و بەھایەکی کەم و مەیشکێنن، بێگومان بن ئەو خێر و پاداشتەی لە دونیا دەستان دەکەوێت لە سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی جەنگ، وە لە ڕۆژی دواییشدا لەنیعمەت و بەخششی ھەتاھەتایی پێتان دەبەخشێت باشتر و چاکترە لەو شتە کەمەی لەدونیا لەبەرامبەر شکاندنی پەیمان و بەڵێنەکانتان بەدەستی دەھێنن ئەگەر بزانن و ھەستی پێ بکەن.

16:96Страница 278

مَا عِندَكُمۡ يَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٖۗ وَلَنَجۡزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓاْ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٦

То, что есть у вас, иссякнет, а то, что есть у Аллаха, останется навсегда. А тем, которые проявляли терпение, Мы непременно воздадим наградой за лучшее из того, что они совершали.

- ئەی خەڵکینە - ئەوەی لە ماڵ و سەروەت و سامان و خۆشی و ناز و نیعمەتی دونیا لای ئێوەیە ھەرچەند زۆریش بێت لەناو دەچێت و نامێنێت، وە ئەو خێر وپاداشتەیش لای خوای گەورەیە ھەر دەمێنێتەوە و کۆتایی نایەت، ئیتر چۆن فەزڵی نیعمەت و بەخششێک کە لەناو دەچێت دەدەن بەسەر نیعمەت و بەخششێکدا کە ھەرگیز لەناو ناچێت و نافەوتێت؟! وە سوێند بێت ئەوانەی ئارامیان گرت لەسەر نەشکاندنی پەیمان و بەڵێنەکانیان ئەوا بەچاکتر لەو تاعەت و گوێڕایەڵیەی ئەنجامیان داوە بۆ خوای گەورە بە دە ھێندە و بگرە بە حەوت سەد ھێندە و زیاتر لەوەیش پاداشتیان دەدەینەوە.

Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии

Содержание

Аят аль-Курси36Аль-Кахфстр. 42джуз 15Бухари 1Муслим 2999

Вид

Тема
Размер текста
Вид

Read in English