Аль-МухтасарАз‑Зухруф · 43:65–89

Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)

Аз-Зухруф 43:65–89

43:65Страница 494

فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمٍ أَلِيمٍ ٦٥

Но секты разошлись во мнениях между собой. Горе же тем, которые поступали несправедливо, от страданий в Мучительный день!

دەستە و تاقم و گرۆکانی نەصاری لە بارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی و ڕاجیایی لە نێوانیاندا دروست بوو، ھەندێکیان دەڵێن: عیسا خوایە، ھەندێکی تریشیان دەڵێن: کوڕی اللە یە، وە ھەندێکی تریان دەڵێن: عیسا و دایکی ھەردووکیان خوان، وەیل و تیاچوون و سزای سەخت کە لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە بۆ ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کرد، بەو جۆرەی وەسفی عیسایان پێکرد و بەخوایان زانی، یان بەیەکێک لە سێ خواکەیان دانا.

43:66Страница 494

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٦٦

Неужели они ожидают чего-либо, кроме Часа, который наступит для них внезапно, так что они даже не почувствуют его приближения?

ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی لە بارەی عیساوە ناکۆکیان تێکەوت چاوەڕوانی ئەوەن لەپڕ ڕۆژی قیامەتدا بێت و ھەست بەھاتنی نەکەن؟! ئەگەر ڕۆژی قیامەتیان بەسەردا ھات و ئەوان ھەر لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕییەی خۆیان بوون، بێگومان سەرەنجامیان سزاییەکی سەختی بە ئازارە.

43:67Страница 494

ٱلۡأَخِلَّآءُ يَوۡمَئِذِۭ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلۡمُتَّقِينَ ٦٧

В тот день врагами станут все любящие друзья, кроме богобоязненных.

ئەوانەی لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی لە دونیادا بوونەتە ھاوڕێ و دۆستی یەک، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموویان دەبنە دوژمنی یەکتر، جگە خواناسان نەبێت، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، ھاوڕێیەتی ودۆستایەتیەکەیان بەردەوامە و نابڕێتەوە.

43:68Страница 494

يَٰعِبَادِ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡكُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَآ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ ٦٨

О рабы Мои! Сегодня вы не познаете страха и не будете опечалены.

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ ترسێکتان نییە لەوەی لەمەودوا چاوەڕواناتنە، وە ھیچ خەم و خەفەتێکی ئەوەیشتان نییە لە دونیا لەدەستان چووە.

43:69Страница 494

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُواْ مُسۡلِمِينَ ٦٩

Вы были теми, которые уверовали в Наши знамения и были мусульманами.

ئەوانەی باوەڕیان بەو قورئانە ھێناوە کە دابەزیوە بۆسەر پێغەمبەرەکەیان، وە ملکەچ و گویڕایەڵی فەرمانەکانی ناوینی، ئەوەی قورئان فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ئەوەیشی قورئان ڕێگری لێکردووە ئەوانیش ڕێگری لێدەکەن.

43:70Страница 494

ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ أَنتُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ تُحۡبَرُونَ ٧٠

Войдите же в Рай радостными вместе со своими женами (или вместе с себе подобными).

پێیان دەوترێت: خۆتان و ھاوڕێ و ھاوسەرە باوەڕدارەکانتان بچنە بەھەشتەوە، دڵخۆش دەبن بەو ناز و نیعمەت و خۆشییە نەبڕاوانەی پێشکەشتان دەکرێت.

43:71Страница 494

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِصِحَافٖ مِّن ذَهَبٖ وَأَكۡوَابٖۖ وَفِيهَا مَا تَشۡتَهِيهِ ٱلۡأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلۡأَعۡيُنُۖ وَأَنتُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ٧١

Их будут обносить блюдами из золота и чашами. Там будет то, чего жаждут души и чем услаждаются глаза. Вы пребудете там вечно.

خزمەتکارەکانی بەھەشت بە قاپ و قاچاخی زێڕین و پەرداخی پڕ لەشەراب بەسەریاندا دەگەڕێن، لەو بەھەشتەدا ھەرچی دەروونی مرۆڤ ئارەزووی بکات، وە چاو چێژی لێوەربگرێت بە بینینی تێیدایە و پێیان دەدرێت، وە بۆ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە و ھەرگیز لێی دەرناچن.

43:72Страница 494

وَتِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِيٓ أُورِثۡتُمُوهَا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٧٢

Этот Рай дан вам в наследство за то, что вы совершали.

ئەو بەھەشتەی کە وەسف کرا بۆتان، ئەو جێگایەیە کە اللە تەعالا بە فەزڵی خۆی بەھۆی کار و کردەوە چاکەکانتانەوە کردوویەتی بە میراتی و بەشی ئێوە.

43:73Страница 494

لَكُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ كَثِيرَةٞ مِّنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٧٣

Для вас там уготованы многочисленные фрукты, которые вы будете есть.

لەو بەھەشتەدا میوە گەلێکی زۆرتان بۆ ھەیە كە هەرگیز كۆتایی نایەت و لێی دەخۆن.

43:74Страница 495

إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ ٧٤

Воистину, грешники вечно будут мучаться в Геенне.

بێگومان تاوانبارانی بێباوەڕ و گوناھبار لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزای ئاگری دۆزەخدان و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.

43:75Страница 495

لَا يُفَتَّرُ عَنۡهُمۡ وَهُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ ٧٥

Им не будет дано передышки, и там они придут в отчаяние.

سزایان لەسەر سووک ناکرێت و نائومێد بوون لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا.

43:76Страница 495

وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُواْ هُمُ ٱلظَّٰلِمِينَ ٧٦

Мы не поступили с ними несправедливо - они сами поступали несправедливо.

کاتێک ئەوانمان خستە ناو ئاگری دۆزخەوە ستەم و زوڵمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوە خۆیانن بە کوفر و بێباوەڕی کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە.

43:77Страница 495

وَنَادَوۡاْ يَٰمَٰلِكُ لِيَقۡضِ عَلَيۡنَا رَبُّكَۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ ٧٧

Они воззовут: «О Малик! Пусть твой Господь покончит с нами». Он скажет: «Вы останетесь здесь навечно».

ھاوار دەکەن لە دەرگاوان و بەرپرسانی دۆزەخ و دەڵێن: ئەی مالیکی دەرگاوانی دۆزەخ با پەروەردگارت بمانمرێنێت و ڕزگارمان بێت لەم سزایە و کەمێک پشوو بدەین، مالیکی دەرگاوانی دۆزەخیش وەڵامیان دەداتەوە و پێیان دەڵێت: بە دڵنیاییەوە ئێوە بەھەمیشەیی لەناو ئەو سزایەدا دەمێننەوە نامرن، وە ھەرگیزیش کۆتایی پێ نایەت.

43:78Страница 495

لَقَدۡ جِئۡنَٰكُم بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَكُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ ٧٨

Мы принесли вам истину, но большинство из вас не любят ее.

بێگومان لە دونیادا ھەق و ڕاستیمان بۆ ھێنان کە ھیچ دوو دڵی و گومانێکی تێدا نەبوو، بەڵام زۆربەتان ھەق و ڕاستیتان پێ ناخۆش بوو.

43:79Страница 495

أَمۡ أَبۡرَمُوٓاْ أَمۡرٗا فَإِنَّا مُبۡرِمُونَ ٧٩

Приняли ли язычники окончательное решение? Мы уже приняли окончательное решение.

ئەگەر ئەوان نەخشە و پیلان بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دابنێن و بیانەوێت فڕوفێڵی لێ بکەن، ئەوا ئێمە لەبەرامبەر ئەواندا پیلان و نەخشەیەکی توند و تۆڵ دادەنێین زۆر لەوەی ئەوان بەھێزترە.

43:80Страница 495

أَمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّا لَا نَسۡمَعُ سِرَّهُمۡ وَنَجۡوَىٰهُمۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيۡهِمۡ يَكۡتُبُونَ ٨٠

Неужели они полагают, что Мы не слышим их секретов и тайных переговоров? О нет! При них находятся Наши посланцы, которые записывают.

ئایا وا گومان دەبەن ئەو نھێنیانەی لەناخی خۆیاندا شاردوویانەتەوە، وە ئەو چپانەی لە نێوان یەکتردا دەیکەن ئێمە نابیستین، بەڵێ ھەمووی دەبیستین، وە ھەرچیەکیش ئەنجام بدەن ئەو فریشتانەی لایانن ھەمووی دەنووسن.

43:81Страница 495

قُلۡ إِن كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٞ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡعَٰبِدِينَ ٨١

Скажи: «Если бы у Милостивого был сын, то я первым стал бы поклоняться (Аллаху или Его сыну)».

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە کچان بۆ اللە تەعالا بڕیار دەدەن، پاکو بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆ زاتی پەروەردگار لەوەی دەیدەنە پاڵی، اللە تەعالا مناڵی نییە، ئەو پاک و بێگەردە لەوەی بڕیاری دەدەن بۆی، وە منیش یەکەم کەسم کە عیبادەتی پەروەردگارم دەکەم و بەپاک و پیرۆز و بێگەردی دادەنێم.

43:82Страница 495

سُبۡحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ ٨٢

Пречист Господь небес и земли, Господь Трона, и далек от того, что они приписывают.

پاکو بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری عەرشی گەورە لەو درۆ و دەلەسانەی ئەوان دەیدەنە پاڵی لەوەی ھاوەڵ و شەریک و مناڵی ھەبێت.

43:83Страница 495

فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ ٨٣

Оставь же их погружаться в словоблудие и забавляться, пока они не встретят тот день их, который им обещан.

- ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە با لەناو ئەو بەتاڵی و پڕوپوچییەی خۆیاندا سەرگەرم بن و خەریکی گەمە و گاڵتەی خۆیان بن، تا ئەو کاتەی دەگەن بەو ڕۆژەی بەڵێنیان پێدراوە، کە ڕۆژی قیامەتە.

43:84Страница 495

وَهُوَ ٱلَّذِي فِي ٱلسَّمَآءِ إِلَٰهٞ وَفِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَٰهٞۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ ٨٤

Он - Тот, Кто является Богом на небесах и на земле. Он - Мудрый, Знающий.

ئەو زاتە پیرۆزە پەرستراوی بەھەقی ئاسمانەکان و زەوییە، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا، وە زۆریش زانا و ئاگادارە بە حاڵ و کاروباری بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە.

43:85Страница 495

وَتَبَارَكَ ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ٨٥

Благословен Тот, Кому принадлежит власть над небесами, землей и тем, что между ними. У Него - знание о Часе, и к Нему вы будете возвращены.

ئەو زاتەی کە خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان و زەوییە خێر و چاکە و بەرەکەتی یەکجار زۆرە، وە ئەوەیش لە نێوان ئاسمانەکان و زەویشدا ھەیە ھەر ھی اللە تەعالایە، تەنھا ئەو دەزانێت چی کاتێک ڕۆژی قیامەت دێت، وە جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا گەڕانەوە تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت وەرگرتنەوە.

43:86Страница 495

وَلَا يَمۡلِكُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ ٨٦

Те, к кому вы взываете помимо Него, не владеют заступничеством. Заступаться будут только за тех или только те, которые осознанно засвидетельствовали истину.

ئەو بت و دار و بەردەی ھاوەڵ بڕیاردەران دەیانپەرستن لای اللە تەعالا ھیچ شتێکیان بەدەست نییە و ناتوانن تکا و شەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک بکەن، مەگەر کەسێک شاھیدی دابێت کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، وە لەسەر زانیاری و چاوڕوونی ئەو شاھیدیەی دابێت، وەک عیسا و عوزەیر و فریشتەکان.

43:87Страница 495

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَهُمۡ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٨٧

Если ты спросишь у них, кто сотворил их, они непременно скажут: «Аллах». До чего же они отвращены от истины!

ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئەوانی بەدیھێناوە؟ بە دڵنیاییەوە دەڵێن: اللە ئێمەی بەدیھێناوە، دەی ئیتر چۆن لەدوای ئەم دان پێدانانە واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن و دەچن شتێکی تر دەپەرستن؟!

43:88Страница 495

وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ لَّا يُؤۡمِنُونَ ٨٨

Он сказал: «Господи! Воистину, они - люди неверующие».

لای اللە تەعالا پێغەمبەر سکاڵا لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت: ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەم گەلە بڕوایان بەو پەیام و قورئانە نییە کە تۆ بۆ منت نارد.

43:89Страница 495

فَٱصۡفَحۡ عَنۡهُمۡ وَقُلۡ سَلَٰمٞۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٨٩

Отвернись же от них и скажи: «Мир!». Скоро они узнают.

ئەی پێغەمبەر پشتیان تێ بکە و وازیان لێ بھێنە، وە بۆ ئەوەی لەشەڕ و خراپەیان بە دوور بیت پێیان بڵێ: سەلامتان لێ بێت – ئەمە لە قۆناغی مەککەدا بوو- ئەوجا دەزانن لە مەودوا تووشی چی بەڵا و سزایەک دەبن.

Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии

Содержание

Аят аль-Курси36Аль-Кахфстр. 42джуз 15Бухари 1Муслим 2999

Вид

Тема
Размер текста
Вид

Read in English