Аль-Мухтасар · Тафсир · на курдский (сорани)
عبس
Абаса
Нахмурился · Мекканская · 42 аята
پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- ڕووی گرژ كرد وڕووی وەرگێڕا.
لەبەر هاتنی عبدالله كوڕی ئوم مەكتوم بۆ داوای ڕێنموێنی كردن، كە ئەو نابینا بوو، كاتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- سەرقاڵ بوو بە بێباوەڕ وموشریكەكانەوە بەئومێدی ڕێنمونی كردنیان.
80:3Страница 585
وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ ٣
Откуда тебе знать? Возможно, он бы очистился
جا تۆ چوزانیت -ئەی پێغەمبەر- بەڵكو ئەو نابینایە بیەوێت پاك ببێتەوە لە گوناهەكانی؟!
80:4Страница 585
أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ ٤
или помянул бы наставление, и поминание принесло бы ему пользу.
یان ئامۆژگاری وەربگرێت بەوەی لەتۆی دەبیستێت لەو ئامۆژگارییانە، بۆئەوەى سوودمەندبێت لێیان.
بەڵام ئەو كەسەی خۆی بێ نیازە بەوەی كە هەیەتی لەسەروەت و سامان لەجیاتی باوەڕهێنان بەوەی تۆ هێناوتە (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە).
تۆ ڕوو لەو دەكەیت، وڕوو بەئەوان دەدەیت.
چ شتێك لەسەر تۆیە ئەگەر خۆی پاك نەكاتەوە لەگوناهەكانی بە گەڕانەوەی بۆ لای الله -تەعاﻻ-؟
بەڵام ئەوكەسەی بەپەلە دێت بۆ لات و بەدوای خێر وچاكەدا دەگەڕێت.
وه لەپەروەردگاری دەترسێت.
تۆ خۆتی لێ بێئاگا دەكەیت وسەرقاڵ دەبیت بەسەرانی بێباوەڕ وموشریكەكانەوە.
ئەوە وانییە، چونكە بەڕاستی ئەم ئایەتانە ئامۆژگاری و یادخەرەوەن بۆ ئەو كەسەی بیەوێت وەری بگرێت.
هەركەسێك بیەوێت یادی الله -تەعاﻻ- دەكات، وئامۆژگاری وەردەگرێت بەوەی لەم قورئانەدایە.
ئەم قورئانە لەچەندین پەڕاوێزی ڕێزلێنراون لەلای فریشتەكان.
بەرز وبڵندە لەشوێنێكی بەرزدا، پاك وخاوێنە وپیس وپۆخڵ نابێت.
بەدەستی نێردراوەكانەوەیە لە فریشتەكان.
بەڕێزن لای پەروەردگاریان، زۆر چاكەكار وگوێڕایەڵن.
نەفرەت لە مرۆڤی بێباوەڕ، چەند پێنەزان وبێباوەڕە بە الله -تەعاﻻ-!
بیر ناکاتەوە کە الله -تەعاﻻ- لەچی بەدیهێناوه، هەتا بەو شێوەیە خۆی بەگەورە دەزانێت وفیز لێدەدات بەسەر زەویدا وبێباوەڕە پێی؟!
80:19Страница 585
مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ١٩
Он сотворил его из капли и соразмерил (или предопределил стадии его развития),
لە ئاوێكی كەم بەدیهێناوه، لە ئەندازەگیریەكی وردی قۆناغ لەدوای قۆناغ بەدیهێناوه.
پاشان هاتنە دەرەوەی بۆ ئاسان كردووە، لەدوای ئەو قۆناغانەی ناو سكی دایكی.
پاشان دوای ئەوەی ئەندازەیەک تەمەنی كرد لەژیاندا، دەیخاتە گۆڕ ودەمێنێتەوە تێیدا هەتا زیندوو دەبێتەوە.
پاشان كەی ویستی زیندووی دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
80:23Страница 585
كـَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ ٢٣
Но нет! Он не выполняет того, что Он приказал ему.
وانییە وەك ئەوەی ئەو بێباوەڕە گومان دەبات كە گوایە ئەو مافانەی پەروەردگاری كە لەسەریەتی جێبەجێی كردووە، ئەو فەرزەكانی جێبەجێ نەكردووە كە الله -تەعاﻻ- لەسەری واجب كردووە.
80:24Страница 585
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ ٢٤
Пусть посмотрит человек на свое пропитание!
با ئەو مرۆڤە بێباوەڕە بە الله -تەعاﻻ- سەیری ئەو خواردنەی بكات كە دەیخوات؛ چۆن بەدەستهاتووە؟!
بنچینە وبنەماكەی لەو بارانە بەهێز وبەخوڕە هاتووەتە خوارەوە كە لەئاسمانەوە باریووە.
پاشان زەویمان لەت لەت کرد ودرزی برد بۆ ڕووەك ڕوواندن.
دانەوێڵەمان تیایدا ڕواند لە گەنم و جۆ وزەڕات وهتد.
ترێ وسەوزەی تەڕمان تێدا ڕواند بۆئەوەی ببێتە ئالیك بۆ ئاژەڵەكانیان.
زەیتون ودار خورمامان تێدا ڕواند.
باخ وکێڵگەی درەخت زۆرمان تێدا ڕواند.
وە میوەمان تێدا ڕواند، وە ئەو ئالیك وگژوگیایەیش كه ئاژەڵەكانتانی پێ بەخێو دەكەن.
بۆ سوود وژیانی خۆتان وئاژەڵەكانتان.
جا كاتێك ناڵە وشریخە گەورەكە هات كە گوێ كەڕ دەكات ئەویش فووی دووەمە.
ئەو ڕۆژەی هەموو كەسێك لە برای خۆی ڕادەكات.
وە لەدایك وباوكی هەڵدێت.
وە هەڵدێت لەژن ومنداڵەكانی.
80:37Страница 585
لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ ٣٧
ибо у каждого человека своих забот будет сполна.
هەریەكێك لەوان بێ ئاگایە لەویتر لەبەر ناخۆشی وناڕەحەتیەكانی ئەو ڕۆژە.
ڕوخسار وڕوومەتی بەختەوەران لەو ڕۆژەدا درەوشاوەیە.
دەم بەپێكەنین ودڵخۆشن بەوەی الله -تەعاﻻ- بۆی ئامادە كردوون لە سۆز ومیهرەبانی خۆی.
80:40Страница 585
وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ ٤٠
На других же лицах в тот день будет прах,
وه ڕوخسار وڕوومەتی بەدبەختەكان لەو ڕۆژەدا ڕەش وتەپوتۆزاوییە.
تاریكی دەموچاویان دادەپۆشێت.
ئەوانەی بەو حاڵە وەسف كراون ئەوانەن كە کافر -بێباوەڕ- وتاوانبارن -فاسقن-.
Текст: Quranic Universal Library (Tarteel) через spa5k/tafsir_api (MIT), в зафиксированной версии. Аяты: Quran Foundation. Источники и лицензии