Al-MukhtasarAl‑Fatihah · 1:1–7

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

الفاتحة

Al-Fatihah

The Opener · Meccan · 7 ayahs

1:1Page 1

بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١

In the name of Allāh,1 the Entirely Merciful, the Especially Merciful.2

بەناوی خوای گەورە دەست دەکەم بەخوێندنی قورئان، بەپشت وپەنا بەخوای گەورە وتەبەڕوک بەناوی پیرۆزی، (بسم اللە الرحمن الرحیم) سێ ناوی پیرۆزی خوای گەورەی لەخۆ گرتووە، ئەوانیش: ١-(اللە) واتا: پەرستراوی بەھەق، ئەمەش تایبەتمەندترین ناوی خوای گەورەیە، ٢-(الرحمن) واتا: خاوەنی بەزەیی فراوان، ئەو بەزاتی خۆی بە بەزەییە، ٣-(الرحیم) واتا: خاوەنی بەزەیی بەردەوام، ئەو بە ڕەحمەتی خۆی بە بەزەییە بۆ ھەر کەس وبۆ ھەر شتێک لە دروستکراوەکانی خۆی، لەناویاندا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی.

1:2Page 1

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢

[All] praise is [due] to Allāh, Lord1 of the worlds -

ھەموو جۆرەکانی سوپاس و ستایش لە سیفەتە بەرز و تەواوەکان تەنها بۆ خوای گەورەن و بە تاک و تەنھا شایانی ئەون، پەروەردگار و بەدیھێنەر و ڕێکخەری ھەموو شتێکە، مەبەستیش لە (العالمین) کۆی وشەی (عالم)ــە، مەبەست پێی ھەموو شتێکە جگە لە خوای گەورە.

1:3Page 1

ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣

The Entirely Merciful, the Especially Merciful,

ثەنای خوای گەورە وباڵادەستە، پاش ئەو سوپاس وستایشەی کە لە ئایەتەکەی پێشووتردا ھاتووه.

1:4Page 1

مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤

Sovereign of the Day of Recompense.1

بەگەورەگرتنی خوای باڵادەست، بەوەی کە خاوەنی ھەموو شتێکە لەڕۆژی دواییدا، جگە ئەو ھیچ کەسێک خاوەنی ھیچی تر نیە، مەبەست لە (یوم الدین) ڕۆژی پاداشت وتۆڵە ولێپرسینەوەیە.

1:5Page 1

إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥

It is You we worship and You we ask for help.

تەنھا بەندایەتی وگوێڕاێەڵی وپەرستن بۆ تۆ دەکەین، ھیچ کەسێکی تر ناکەین بە ھاوەڵ وشەریکی تۆ، وە تەنھا داوای یارمەتی وکۆمەکی لەکاروبارەکانماندا لەتۆ دەکەین، ھەموو خێر وخۆشیەک بەدەست تۆیە، وە جگە لەتۆ ھیچ پشت وپەنایەکی تر نیە.

1:6Page 1

ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦

Guide us to the straight path -

ڕێنومایمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وبەردەوام ودامەزراومان بکە لەسەری وھیدایەتمان زیاد بکە، مەبەست لە ڕێگای ڕاست ئەو ڕێگا ڕاست وڕووناکەیە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئاینی پیرۆزی ئیسلامە کە خوای گەورە ناردویەتی بۆ موحەمەد درودی خوای لەسەر بێت.

1:7Page 1

صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ٧

The path of those upon whom You have bestowed favor, not of those who have earned [Your] anger or of those who are astray.

ڕێگای ئەو بەندانەت کە نازو نیعمەتی خۆتت بە ھیدایەتدانیان بەسەریاندا ڕشتووە، وەک پێغەمبهران وڕاستگۆیان وشەھیدان وپیاوچاکان، بەڕاستی ھاوەڵێتی ئەوانە باشترین بەخششە، نەک ڕێگای ئەوانەی خەشم وقینی تۆیان لێگیراوە، کە ھەق وڕاستیان ناسی وشوێنی نەکەوتن وەک جولەکەکان، وە نەک ڕێگای ئەوانەش کە گومڕابوون لە ھەق وھیدایەتیان وەرنەگرت بۆ سەری، ئەویش لەبەر ئەوەی کەمتەرخەمیان کرد لە داواکردنی ھەق وشوێن کەوتنی، وەک گاورەکان.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском