Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
القارعة
Al-Qari'ah
The Calamity · Meccan · 11 ayahs
ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکیە، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت).
ئاخۆ چۆن بێت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت) ؟!
101:3Page 600
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡقَارِعَةُ ٣
And what can make you know what is the Striking Calamity?
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ڕۆژی داچڵەکێنەر چييە؟ چوزانیت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە چیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتە.
101:4Page 600
يَوۡمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلۡفَرَاشِ ٱلۡمَبۡثُوثِ ٤
It is the Day when people will be like moths, dispersed,1
ڕۆژێکە ھەموو خەڵکی وەک پەپولەی پەرش وبڵاو وپەڕاگەندەی لێدێت.
101:5Page 600
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٱلۡمَنفُوشِ ٥
And the mountains will be like wool, fluffed up.1
وە شاخ وکێوەکانیش وەک خووری شیکراویان لێدێت ودەچن بەھەوادا، بەهۆی ھێواشی ڕۆشتن وجوڵەیان.
101:6Page 600
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ ٦
Then as for one whose scales are heavy [with good deeds],
ئینجا ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا تای تەرازووی کردەوە چاکەکانی قورس بێت لەبەرامبەر کردەوە خراپەکانیدا.
ئەوە لەناو ژیان وگوزەرانێکی خۆشی وا دەبێت لە بەھەشتدا کە پێی ڕازییە.
بەڵام ئەو کەسەی تای تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، لەبەرامبەر کردەوە چاکەکانیدا، کردەوە خراپەکانی قورستر بێت لەچاو کردەوە چاکەکانیدا.
ئەوە جێگا وشوێنی لەڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ دەبێت (اللە -تەعاﻻ-ا بە -ئوم:أم- دایک ناوی دۆزەخی بردووە لەبەرئەوەی ئاگری دۆزەخ وەک دایک باوەش بۆ ئەو تاوانبارانە دەکاتەوە).
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ھاویە چییە؟!
(ھاویە) ئاگرێکی زۆر گەرمی ھەڵگیرساوە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences