Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
المدثر
Al-Muddaththir
The Cloaked One · Meccan · 56 ayahs
ئەی ئەو کەسەی بەجل وبەرگ وپێخەفت خۆت پێچاوەتەوە، مەبەست پێی پێغەمبەرە -صلی اللە علیە وسلم-.
ھەستە وخەڵکی بترسێنە وبێداریان بکەرەوە لەسزای اللە -تەعالا- ئەگەر باوەڕ نەھێنن.
وە پەرورەدگارت بە گەورە دابنێ (بەگەورەی دابنێ لەوەی کە پێویستی بە ھاوەڵ وشەریک ھەبێت).
دەروونت پاک بکەرەوە لەگوناهــ وتاوان، وە جلوبەرگ وپۆشاکیشت لە چڵک وپیس وپۆخڵی پاک بکەرەوە.
دوور بە -واز بھێنە- لەپەرستنی بتەکان (ئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- گوناھی کردبێت بەڵکو مانای ئەوەیە کە خۆی وئومەتی لەسەر بیروباوەڕ وکردەوە وڕەوشتە بەرزەکان پەروەردە بکات).
منەت مەکە بەسەر پەروەردگارتدا بەوەی کردەوەی چاکت زۆرە.
لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگارت و لەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕان ئارامگر وخۆڕاگر بە.
جا کاتێك کە فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بەسوڕدا).
ئائەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت وگرانە.
لەسەر ئەوانەی باوەڕیان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی نییە ئاسان نییە.
-ئەی پێغەمبەر- واز لە من وئەو کەسە بھێنە (بۆ تۆڵەسەندنەوە) کە دروستم کرد بەتەنھا (کاتێک کە لەسکی دایکیدا بوو، پاشان کوڕ وسەروەت وسامانم پێبەخشی کەچی ھەر باوەڕی نەھێنا، ڕاڤەکارانی قورئان دەڵێن: اللە -تەعاﻻ- مەبەستی وەلیدی کوڕی موغیرەیە کە دەسەڵاتێکی زۆری پێدا کەچی لەبری ئەوەی سوپاسگوزار بێت یاخی بوو).
وە ماڵ وسەروەت وسامان ودارایی زۆر وزەبەندم پێدا.
وە کوڕ ونەوە پێی بەخشی ھەمیشە ئامادە و لەبەردەستی بوون لێی جیا نەدەبوونەوە لە سەفەر وکۆبوونەوەکان (لەبەر ئەوەی کە باوکیان سەروەت وسامانی زۆر بوو پێویستی نەدەکرد ئەوان سەرقاڵی کاسبی بن).
وە ھۆکاری ژیانم بۆ ڕاخستبوو لەکەلوپەل وماڵ ومناڵ وھەموو نازو نیعمەتێکیش بەھرەمەندم کردبوو بەدرێژایی ژیانی.
پاش ھەموو ئەمانە لەگەڵ ئەوەی باوەڕیشی نییە پێم ھێشتا بەتەمایە بۆی زیاد بکەم.
74:16Page 575
كـَلَّآۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِأٓيَٰتِنَا عَنِيدٗا ١٦
No! Indeed, he has been toward Our verses obstinate.
نەخێر بەو شێوەیە نییە ئەو بیری لێدەکاتەوە وچاوەڕوان نەبێت بۆی زیاد بکەم، چونکە ئەو (وەلیدی کوڕی موغیرە) بێباوەڕێکی سەرسەختە بە بەڵگە ونیشانەکانمان (کە ناردوومانە بۆ پێغەمبەرەکەمان).
بەم زووانە سزای زۆر سەختی پێ دەچێژم کە ناتوانێت بەرگەی بگرێت.
بێگومان ئەم بێباوەڕەی کە ناز ونیعمەتت بەسەردا ڕشت، (مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغیرەیە) بیری کردەوە و لەدەروونی خۆیدا ھەڵیسەنگاند هەتاوەکو قورئان پوچەڵ بکاتەوە، بەڵام بەھەڵەدا چوو ملکەچی ڕاستی نەبوو.
نەفرينی لێكرا وسزادرا، دەک بەکوشت بچێت وگۆڕی وون بێت، (خوا ڕسوای بکات) چۆن ھەڵسەنگاندنێکی کرد بۆ قورئان.
دووباره نەفرينی لێكرا وسزادرا، دەک بەکوشت بچێت وگۆڕی وون بێت، (خوا ڕسوای بکات) چۆن ھەڵسەنگاندنێکی کرد بۆ قورئان.
پاشان سەرنجی دا ( وبیری کردەوە لەوەی دەیڵێت).
ئەمجا ناوچەوانی گرژ کرد وڕەش داگیرسا، كاتێك هیچی نەبینیەوه كه تانەی پێبدات لە قورئان.
پاشان پشتی ھەڵکرد وخۆی بەزلزانی لەوەی کە باوەڕ بھێنێت وشوێن پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بکەوێت.
74:24Page 576
فَقَالَ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ يُؤۡثَرُ ٢٤
And said, "This is not but magic imitated [from others].
ئەمجا ووتی: ئەم قورئانەی موحەممەد هێناویەتی وتە وکەلامی اللە -تەعالا- نییه، بەڵكو سیحر وجادووە وموحەممەد لەخەڵکانی ترەوە وەریگرتووە.
وە ووتی: ئەم قورئانە وتەی الله نیه، بەڵكو وتەی مرۆڤـە.
(لەپاش ھەموو قسەکانى وەلید) اللە دەفەرموێت: دەبێت ھەر زۆر زوو بیگەیەنم بە چینێك لەچینەكانی ئاگری دۆزەخ، ئەویش سەقەره ئاهـ وداد وبێدادیەتی لەدەست گەرما پڕوكێنەرەكەی.
-ئەی موحەممەد- جا تۆ چوزانیت سەقەر چیە؟
ئەو سەقەرە ئاگرێکی وایە ھیچ ناھێڵێتەوە لەگۆشت وئێسک ھەمووی دەسوتێنێت، وە دەستیش لەھیچ ھەڵناگرێت، پاشان سوتاندنی هەموو لاشەى ئێسک وگۆشتی دروست دەبێتەوە پاشان جارێکی تر ئاگرەکە دەیسوتێنێت، ئیتر بەم شێوەیە بەردەوام دەیسوتێنێت.
ئەو ئاگرە زۆر سووتێنەرە پێست ولاشە ڕەش دەکاتەوە وڕەنگی دەگۆڕێت ودەیبرژێنێت.
نۆزدە لە فریشتەکان وان بەسەریەوە و سەرپەرشتی دەکەن.
74:31Page 576
وَمَا جَعَلۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةٗۖ وَمَا جَعَلۡنَا عِدَّتَهُمۡ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيَسۡتَيۡقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَيَزۡدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِيمَٰنٗا وَلَا يَرۡتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡبَشَرِ ٣١
And We have not made the keepers of the Fire except angels. And We have not made their number except as a trial for those who disbelieve - that those who were given the Scripture will be convinced and those who have believed will increase in faith and those who were given the Scripture and the believers will not doubt and that those in whose hearts is disease [i.e., hypocrisy] and the disbelievers will say, "What does Allāh intend by this as an example?" Thus does Allāh send astray whom He wills and guide whom He wills. And none knows the soldiers of your Lord except Him. And it [i.e., mention of the Fire] is not but a reminder to humanity.
وە ئێمە سەرپەرشتیارانی ئاگری دۆزەخمان دانەناوە لەفریشتەکان نەبێت، چونکە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، (( ئەبوجەهل بانگەشەی ئەوەی كرد كە خۆی و هۆزەكەی دەتوانن ڕێبگرن لە سزای ئەوان و پاشانیش لەئاگر بێنە دەرەوە)) وە ئەو ژمارەیەشمان تەنھا بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕان داناوە؛ بۆ ئەوەى هەر قسەى پوچەڵیان بڵێن و سزایان چەندەها جار بکرێت، وە بۆ ئەوەش خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانیش لە (جولەکە و گاوڕەکان) دڵنیا بن لەڕاستی ئەم قورئانە (چونکە ئەو ژمارەیەش لە کتێبەکانی تەورات و ئینجیلدا باسکراوە) وە ھەروەھا بۆ ئەوەی باوەڕداران زیاتر باوەڕەکەیان دابمەزرێت، وە ھیچ کەسیش لەخاوەن کتێب و باوەڕدارانیش دوو دڵ نەبن لەڕاستی قورئان، وە بۆ ئەوەیش دوو ڕوو و دڵ نەخۆش و بێباوەڕانیش ھەر بۆ خۆیان قسە بکەن و بڵێن: ئایا اللە مەبەستی چییە لە نمونە ھێنانەوە بەم ژمارە سەیرە؟ ھەر بەو شێوە اللە -تەعالا- ھەرکەسێک بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێک بیەوێت ڕێنمونی دەکات، ھیچ کەس نازانێت ژمارەی سەرباز و لەشکرەکانی اللە چەندن لە زۆریاندا خۆی نەبێت، ((بۆیە با ئەبوجەهل بزانێت كاتێك بەگاڵتەكردن ولاقرتێوە دەیووت: (موحەممەد تەنها نۆزده یارمەتیدەری هەیە؟))، وە ئەم ئاگری دۆزخە تەنھا بیرخەرەوە و پەند و ئامۆژگارین بۆ نەوەى ئادەم هەتاوەكو گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- بزانن.
نەخێر وتەکە بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان گومان دەکەن (وبانگەشەی بۆ دەکەن): گوایە خۆی وھاوڕێ وھاودەستەکانی دەتوانن سەرپەرشتیارانی دۆزەخ لەکار بخەن وڕێگری بکەن لەسزادانیان! وانیە پەروەردگار سوێندی بەمانگ خوارد (سوێند خواردن بەدروستکراوەکان تەنھا بۆ خوای گەورەیە، ئەویش لەبەر گرنگیان، وە بۆ کەس نییە سوێندیان پێبخوات).
وە سوێند بەشەو کاتێک کە پشت ھەڵدەکات.
وە سوێند بە بەرەبەیان کاتێک کە ڕوون دەبێتەوە وخۆی دەنوێنێت.
74:35Page 576
إِنَّهَا لَإِحۡدَى ٱلۡكُبَرِ ٣٥
Indeed, it [i.e., the Fire] is of the greatest [afflictions]
بێگومان ئاگری دۆزەخ و (سەقەر) یەکێکە لەبەڵا وشتە سامناک وگەورەکان.
ترسێنەرە بۆ تەواوی خەڵکی.
74:37Page 576
لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَتَقَدَّمَ أَوۡ يَتَأَخَّرَ ٣٧
To whoever wills among you to proceed1 or stay behind.
-ئەی خەڵکینە- بۆ ئەوانەتان کە دەتانەوێت پێشبڕکێ بکەن وپێش بکەون بە باوەڕ وکردەوەی چاک، یان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھـ وتاوان دوا بکەون.
74:38Page 576
كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ رَهِينَةٌ ٣٨
Every soul, for what it has earned, will be retained1
ھەموو کەسێک بارمتەی دەستپێشخەری کردەوەی خۆیەتی لەڕۆژی دواییدا، جا گەر چاکی کردبێت چاک بەدەست دەھێنێت وڕزگاری دەبێت لەتیاچوون، وە ئەگەر خراپیشی کردبێت خراپ بەدەست دەھێنێت ولەناو ئاگردا دەەیھێڵێتەوە.
باوەڕداران نەبێت (کە نامەی کردەوەکانیان بەدەستیان ڕاستی وەردەگرن)، ئەوان اللە -تەعاﻻ- لەبەر گوناھەکانیان سزایان نادات، ولێیان خۆش دەبێت، بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەى ئەنجامیان داوە.
لەڕۆژی قیامەتدا لە ناو باخەکانى بەھەشتدا پرسیار لەیەکتری دەکەن.
لەحاڵی تاوانباران وکافرەکان، ئەوانەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھـ وتاوان خۆیان فەوتاند و بەھیلاک برد.
پێیان دەڵێن: ئەوە چی بوو بەھۆی ئەوەی کە ئێوەی ڕاپێچی ناو ئاگری سەقەر کرد؟
74:43Page 576
قَالُواْ لَمۡ نَكُ مِنَ ٱلۡمُصَلِّينَ ٤٣
They will say, "We were not of those who prayed,
بێباوەڕان لەوەڵامدا دەڵێن: ئێمە لە نوێژ خوێنان نەبووین، لەوانە نەبووین لەدونیادا نوێژە واجبەکان ئەنجام دەدەن.
لەوانەیش نەبووین لەوەی اللە -تەعاﻻ- ڕزق وڕۆزی دابووین؛ خواردن ببەخشین بە ھەژاران وبێ نەوایان.
74:45Page 576
وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلۡخَآئِضِينَ ٤٥
And we used to enter into vain discourse with those who engaged [in it],
وە ئێمە لەگەڵ کەسانی ناڕەوا ھەمیشە لەقسەی ھیچ وپوچ وبێ شەرعیدا ڕۆچوو بووین، وە ھەمیشە لەگەڵ کەسانی گومڕا و لە خوا دوور خەریکی قسە ودەمەتەقێ بووین.
وە ڕۆژی دوایی وپاداشتمان بەدرۆ دەزانی وباوەڕمان پێی نەبوو.
هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەی پێ گرتین (ئێمە ھەر لەبێباوەڕی خۆمان بەردەوام بووین)، مردن نەیھێشت تەوبە بکەین وبگەڕێینەوە له گوناهـ و تاوان كردن.
74:48Page 577
فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ ٤٨
So there will not benefit them the intercession of [any] intercessors.
ئینجا ئەو کاتە تکا و شەفاعەتی ھیچ تکاکارێک لە شەفاعەتی فریشتەکان و پێغەمبەران و پیاوچاکان سوود و قازانجی نییە بۆیان، چونکە مەرجی شەفاعەت کردن ئەوەیە اللە -تەعاﻻ- ڕازی بێت لەو کەسەی کە شەفاعەتی بۆ دەکرێت، (وە مۆڵەتیش بدات کە شەفاعەتی بۆ بکرێت).
74:49Page 577
فَمَا لَهُمۡ عَنِ ٱلتَّذۡكِرَةِ مُعۡرِضِينَ ٤٩
Then what is [the matter] with them that they are, from the reminder, turning away
چی شتێک وایکردووە لەو بت پەرست وموشریکانە پشت ھەڵبکەن لەقورئانی پیرۆز؟!
لەپشت ھەڵکردن ودوورکەوتنەوەیان لەقورئانی پیرۆز وئاینی ئیسلام، ھەروەک گەلە گوێدرێژە کێوی سڵکەر وان.
کە لەترسی شێر ھەڵھاتوون.
74:52Page 577
بَلۡ يُرِيدُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُؤۡتَىٰ صُحُفٗا مُّنَشَّرَةٗ ٥٢
Rather, every person among them desires that he1 would be given scriptures spread about.2
نەخێر وانییە، بەڵکو ھەریەک لەو بت پەرست وموشریکانە دەیانەوێت اللە -تەعاﻻ- نامەیەکی کراوەیان بۆ بنێرێت لەسەر ڕاستی پەیامەکەی موحەمەد -صلی اللە علیە وسلم- ھۆکاری ئەم سەرسەختیەشیان کەمی بەڵگە ولاوازی بورھان نيیە، بەڵکو ئەوانە فێری ملەجەڕی ونکۆڵی ونەخۆشی خۆبەزلزانین بوون.
نەخێر بابەتەکە بەو شێوەیە نییە، ھۆکاری ڕۆچوونیان لەگومڕاییدا، ئەوەیە ئەوان باوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی، بۆیە لەسەر کوفر وبێباوەری خۆیان مانەوە هەتا ئەو ڕۆژەی مردن یەخەی گرتن.
نەخێر (با ئەوەندە ڕۆنەچن لە یاخی بووندا)، چونکە ئەم قورئانە یادخەرەوە وئامۆژگاریە.
جا هەرکەسێک ویستی قورئان بخوێنێت وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرێت، خوێندیەوە وئامۆژگاری لێوەرگرت.
74:56Page 577
وَمَا يَذۡكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ هُوَ أَهۡلُ ٱلتَّقۡوَىٰ وَأَهۡلُ ٱلۡمَغۡفِرَةِ ٥٦
And they will not remember except that Allāh wills. He is worthy of fear and adequate for [granting] forgiveness.
جا ئەو خەڵکە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، مەگەر ویستی اللە -تەعاﻻ-ی لەگەڵ بێت، ھەر پەروەردگارە شایانی لێ ترسانە، بەوەی فەرمانەکانی جێبەجێ بکەیت ودووریش بکەویتەوە لەو شتانەی ئەو نەهی لێکردوون، وھەر ئەویش ئەو زاتەیە لەگوناھی بەندەکانی خۆش دەبێت ئەگەر تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences