Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الشورى
Ash-Shuraa
The Consultation · Meccan · 53 ayahs
(حم (١) عسق) پێشتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە.
42:3Page 483
كَذَٰلِكَ يُوحِيٓ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٣
Thus has He revealed to you, [O Muḥammad], and to those before you - Allāh, the Exalted in Might, the Wise.
ئەی موحەممەد ھاوشێوەی ئەم وەحی و نیگایە، وەحی و نیگامان بۆ تۆ و بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆیش كردووه، اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە لە تۆڵە سەندنەوە لە دوژمنانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەڕێوەبردن و بەدێھێنراوەکانیدا.
42:4Page 483
لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ ٤
To Him belongs whatever is in the heavens and whatever is in the earth, and He is the Most High, the Most Great.1
ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەبەدێھێنان و موڵک و بەڕێوەبردنەوە تەنھا ھی اللە تەعالان، ئەو بەرز و بڵندە بە زات و ڕێز و دەسەڵاتیەوە، وە زۆریش گەورە و مەزنە.
42:5Page 483
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٥
The heavens almost break from above them,1 and the angels exalt [Allāh] with praise of their Lord and ask forgiveness for those on earth. Unquestionably, it is Allāh who is the Forgiving, the Merciful.
لەبەر گەورەیی و مەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە نزیکە ئاسمانەکان لەگەڵ ئەو ھەمووە گەورەیی و بەرزی و بڵندییەیان کە وەستاون بەسەر زەوییەوە شەق و لەت ببن، وە فریشتەکانیش بە تەسبیحات و حەمد و سەنا و سوپاس کردنی پەروەردگار پاکی و بێگەردی بۆ دەنوێنن، وە داوای لێخۆشبوون لە اللە تەعالا دەکەن بۆ گوناھی ئەوانەی لەسەر زەوین، بزانن و ھۆشیار بن بێگومان اللە تەعالا زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.
42:6Page 483
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيۡهِمۡ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ ٦
And those who take as allies other than Him - Allāh is [yet] Guardian over them; and you, [O Muḥammad], are not over them a manager -
ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا بتەکانیان کردووە بە دۆست و پشتیوانی خۆیان و لەبری اللە دەیانپەرستن، بزانن کە اللە تەعالا چاودێریان دەکات و ھەموو کردەوەکانیان تۆمار دەکات و پاداشت و تۆڵەیان لەسەر دەداتەوە، - ئەی پێغەمبەر- تۆ کار و کردەوەی ئەوانت پێ نەسپێرراوە تا چاودێری کردەوەکانیان بکەیت و تۆماریان بکەیت، تۆ بەرپرس نیت لە کردەوەی ئەوان، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیان بگەیەنیت.
42:7Page 483
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَتُنذِرَ يَوۡمَ ٱلۡجَمۡعِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ فَرِيقٞ فِي ٱلۡجَنَّةِ وَفَرِيقٞ فِي ٱلسَّعِيرِ ٧
And thus We have revealed to you an Arabic Qur’ān that you may warn the Mother of Cities [i.e., Makkah] and those around it1 and warn of the Day of Assembly, about which there is no doubt. A party will be in Paradise and a party in the Blaze.
- ئەی پێغەمبەر - ھەروەکو چۆن وەحی و نیگامان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، قورئانیشمان بەزمانی عەرەبی بە وەحی بۆ تۆ نارد، تاوەکو خەڵکی شاری مەککە و دەوروبەری بترسێنیت، پاشان ھەموو خەڵکی تریش بترسێنیت لە ڕۆژی قیامەت، لەو ڕۆژەی اللە تەعالا سەرەتا و کۆتایی ھەموو خەڵکی لەیەک دەشتی کاکی بە کاکیدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن و پاداشت دانەوە، ھیچ گومانێک نییە لە ڕوودان و ھاتنی ئەو ڕۆژە، خەڵک لەو ڕۆژەدا دەبن بەدوو دەستە و کۆمەڵەوە، دەستە و کۆمەڵێکیان بۆ بەھەشتە ئەویش باوەڕدارانن، دەستە و کۆمەڵکێکی تریشان بۆ ئاگری دۆزەخ کە بێباوەڕانن.
42:8Page 483
وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ ٨
And if Allāh willed, He could have made them [of] one religion, but He admits whom He wills1 into His mercy. And the wrongdoers have not any protector or helper.
ئەگەر اللە تەعالا بیویستایە ھەموو خەڵکی بکاتە میللەتێکی یەک پارچە، لەسەر ئاینی ئیسلام بوونایە، ئەوا دەیکردن و ھەموویشی دەخستنە بەھەشتەوە، بەڵام حیکمەت و دانایی پەروەردگار وایە کەسانێکی شایستە بەڕەحم و بەزەیی خۆی بخاتە ناو ئیسلامە و دواتریش بیانخاتە ناو بەھەشتەوە، ئەو ستەمکارانەیش بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کردووە ھیچ دۆست و پشتیوانێکیان نییە، وە ھیچ کەسێکیش نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا.
42:9Page 483
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡوَلِيُّ وَهُوَ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٩
Or have they taken protectors [or allies] besides Him? But Allāh - He is the Protector, and He gives life to the dead, and He is over all things competent.
بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا کەسانێکیان کردە دۆست و پشتیوانی خۆیان تاوەکو یارمەتیان بدەن و پشتیوانیان بن، بەڵام ھەر اللە تەعالا خۆی دۆست و پشتیوانی ڕاستەقینەیە، جگە ئەو ھیچ کەس زەرەر و زیان و سوود و قازانجی بەدەست نییە، ھەر بەتەنھا ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە پاداشت دانەوە، ھیچ شتێکیش نییە دەستەوسانی بکات.
42:10Page 483
وَمَا ٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِيهِ مِن شَيۡءٖ فَحُكۡمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّي عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ ١٠
And in anything over which you disagree - its ruling is [to be referred] to Allāh. [Say], "That is Allāh, my Lord; upon Him I have relied, and to Him I turn back."1
- ئەی خەڵکینە - لەھەر شتێک لە بنەما و بەشەکانی ئاینەکەتان جیاوازیتان بۆ دروست بوو، ئەوا حوکم و بڕیارەکەی بۆ اللە تەعالا دەگەڕێتەوە، دەگەڕێیتەوە بۆ کتێبەکەی کە قورئانی پیرۆزە یان بۆ سوننەتی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، -ئەی پێغەمبەر بڵێ:- ئەوە ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری منە، لە ھەموو کاروبارەکانمدا تەنھا ھەر پشت بەو دەبەستم، وە بۆ لای ئەویش بەتەوبە کردن دەگەڕێمەوە.
42:11Page 484
فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ ١١
[He is] Creator of the heavens and the earth. He has made for you from yourselves, mates, and among the cattle, mates; He multiplies you thereby. There is nothing like unto Him,1 and He is the Hearing, the Seeing.2
اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە ھەر لەخۆیشتان ھاوسەری بۆ بەدیھێناون و داناون، وە لە وشتر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و بزنیش نێر و مێیەکی بەدیھێناوە، تاوەک بۆ خزمەتی ئێوە زیاد بکەن و سوودیان لێ وەربگرن، بەھۆی زاووزێ و لەدایک بوونەوە زۆرتان دەکات، وە لە گۆشت و شیری ئەو ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتەیشدا ژیانی بۆ ڕەخساندون، هیچ شتێک لە ئەو ناچێت و هیچ شتێک بە شێوە و وێنەى ئەو نییە لە خوڵقێنراوەکانى، وئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسەی بەندەکانیەتی، وکاروکردەوەی بەندەکانی دەبینێت و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت و پاداشتیان لەسەر کار و کردەوە چاکە و خراپەکانیان دەداتەوە.
42:12Page 484
لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ١٢
To Him belong the keys of the heavens and the earth. He extends provision for whom He wills and restricts [it]. Indeed He is, of all things, Knowing.
کلیلی خەزێنەی ئاسمانەکان و زەوی لای ئەوە و ھی ئەوە ، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزییان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان کوفر دەکات و ناشکور دەبێت؟ وە ڕزق و ڕۆزیش تەسک و بێ بەرەکەت دەکات بۆ ئەوانەی خۆی دەیەوێت، بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرن یاخود ناڕەزایەتی دەردەبڕن؟ بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لاشاراوە نییە.
42:13Page 484
۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ ٱللَّهُ يَجۡتَبِيٓ إِلَيۡهِ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَن يُنِيبُ ١٣
He has ordained for you of religion what He enjoined upon Noah and that which We have revealed to you, [O Muḥammad], and what We enjoined upon Abraham and Moses and Jesus - to establish the religion and not be divided therein. Difficult for those who associate others with Allāh is that to which you invite them. Allāh chooses for Himself whom He wills and guides to Himself whoever turns back [to Him].
- ئەی پێغەمبەر - اللە تەعالا لەم ئاینەدا شەریعەت و ڕێسای بۆ ئێوە داناوە، ھەروەکو ئەوەی فەرمانمان کردووە بە نوح بیگەیەنێت بە خەڵکی و کاریشی پێ بکات، وە ئەوەشی وەحیمان بۆ تۆ کردووە وەک ئەوەی فەرمانمان کرد بە ئیبراھیم و موسا و عیسا کە بیگەیەنن بەخەڵکی و کاریشی پێ بکەن، پوختەکەی ئەوەیە: ئەم ئاینە بەرپا بکەن و جێ بەجێی بکەن و جیاواز نەبن تێیدا، قورس و گرانە لەسەر بتپەرست و موشریکەکان ئەو یەکخواپەرستییەی بانگیان دەکەیت بۆی، اللە تەعالا ویستی لەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی ھەڵی دەبژێرێت و موەفەق و سەرکەوتووی دەکات لە پەرستنی و گوێڕایەڵی بۆی، وە ھیدایەتی ھەموو کەسێکیش دەدات کە تەوبە بکات لە گوناھ و تاوانەکانی بگەڕێتەوە بۆ لای.
42:14Page 484
وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ ١٤
And they did not become divided until after knowledge had come to them - out of jealous animosity between themselves. And if not for a word1 that preceded from your Lord [postponing the penalty] until a specified time, it would have been concluded between them. And indeed, those who were granted inheritance of the Scripture after them are, concerning it, in disquieting doubt.
بێباوەڕ و بتپەرست و موشریکەکان کاتێک لە ئاینەکەیان پەرتەوازە و پارچە پارچە بوون کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە پەیامەکەیەوە ڕەوانە کرا بۆ لایان و بەڵگەکانی لەسەر ڕاستکردنەوە، ئەو پەرتەوازەی و پارچە پارچە بوونەشیان بە ھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە بوو، ئەگەر بھاتایە لە عیلم و زانستی اللە تەعالادا پێش نەکەوتایە و نەیبڕاندایەتەوە کە سزادانیان دوا دەخات بۆ کاتێکی تری دیاری کراو کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە ئەوا حوکم و بڕیاری دەدا لە نێوانیاندا، بەھۆی کوفر و بیباوەڕی و بە درۆ زانینی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) سزایان دەدان، وە بێگومان ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتیان بەمیراتی بۆ ماوەتەوە، وە لە گاورەکانیش ئینجیلیان لە پێشینەکانی خۆیان بۆ ماوەتەوە، لەدوای ئەوانیش بتپەرست و موشریکەکان ھەر ھەموویان گومانیان لەم قورئانەدا ھەیە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی و باوەڕیان پێ نەکرد.
42:15Page 484
فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ١٥
So to that [religion of Allāh] invite, [O Muḥammad],1 and remain on a right course as you are commanded and do not follow their inclinations but say, "I have believed in what Allāh has revealed of scripture [i.e., the Qur’ān], and I have been commanded to do justice among you. Allāh is our Lord and your Lord. For us are our deeds, and for you your deeds.2 There is no [need for] argument between us and you.3 Allāh will bring us together, and to Him is the [final] destination."
بەپێی فەرمانی اللە تەعالا بانگەواز بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە بکە و بەردەوام و جێگیر و دامەزاروبە لەسەری، شوێن ھەواو ئارەزووی بەتاڵ و پڕوپووچیان مەکەوە، وە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت پێیان بڵێ: باوەڕم بە اللە تەعالا و بەو پەرتووک و کتێبانەیش ھێنا کە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکانی، وە ئەو زاتە پیرۆزە فەرمانی پێکردم کە من بەشێوەیەکی دادگەرانە حوکم و بڕیار بدەم لە نێوانتاندا، ئەو اللە یەی دەیپەرستم پەروەردگاری من و ھەموو ئێوەیشە، کار و کردەوەکانمان چاک بێت یان خراپ بۆ خۆمانە، وە کار و کردەوەکانی خۆیشتان چاک بێت یان خراپ ھەر بۆ خۆتانە، ئیتر گفتۆگو و دەمەقاڵێ لە نێوانماندا نەما دوای ئەوەی حوججە و بەڵگەکانتان بۆ ڕوون کرایەوە و دەرکەوتن، اللە تەعالا ئێمە و ئێوەش لە ڕۆژی دواییدا کۆ دەکاتەوە، وە گەڕانەوەیش لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ لای ئەوە، بە گوێرەی ئەوەی شایانمانە پاداشتمان دەداتەوە و تۆڵەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو کاتە ئیتر ڕاستگۆ و درۆزن لێک جودا دەکرێنەوە و دەردەکەون، وە ھەق و ڕاستیش لە باتاڵ و ناھەقی.
42:16Page 485
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ٱسۡتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمۡ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ وَلَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٌ ١٦
And those who argue concerning Allāh after He has been responded to1 - their argument is invalid with their Lord, and upon them is [His] wrath, and for them is a severe punishment.
ئەوانەی بە بەڵگەی پڕوپوچ و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئەو ئاینەی بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دوای ئەوەی خەڵکی ھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە، ئەو دەمەقاڵێکەرانە بەڵگەکانیان پوچ و بەتاڵ و بێ ئەنجامە لای پەروەردگاریان و لای باوەڕداران، وە ھیچ شوێنەوارێکی نییە، ئەوانە لەبەر بێباوەڕی و ڕەفز کردنەوەی ھەق نەفرینی اللە تەعالایان لێکراوە، وە سزای سەختیش لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە.
42:17Page 485
ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ وَٱلۡمِيزَانَۗ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٞ ١٧
It is Allāh who has sent down the Book in truth and [also] the balance [i.e., justice]. And what will make you perceive? Perhaps the Hour is near.
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە قورئانی پیرۆزی بەھەق دابەزاندووە، وە ھیچ دڕدۆنگی و گومانێکی تێدا نییە، وە دادپەروەریشی دابەزاندووە بۆ ئەوەی بە ئینساف و عەدل لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدات، ئەو سات و کاتەیش کە ئەوانە بە درۆی دەزانن پێدەچیت ھاتنی نزیک بێت، دەی دیارە ھەموو شتێک کە ھاتبێت نزیکە.
42:18Page 485
يَسۡتَعۡجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِهَاۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مُشۡفِقُونَ مِنۡهَا وَيَعۡلَمُونَ أَنَّهَا ٱلۡحَقُّۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِي ٱلسَّاعَةِ لَفِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٍ ١٨
Those who do not believe in it are impatient for it,1 but those who believe are fearful of it and know that it is the truth. Unquestionably, those who dispute concerning the Hour are in extreme error.
ئەوانەی باوەڕیان بەو ڕۆژە نییە پەلەی ھاتنی دەکەن، چونکە ئەوانە باوەریان نییە بە لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە و سزادان، ئەوانەیش باوەریان بە اللە تەعالا ھەیە لێی دەترسێن، چونکە ترسی سەرەنجام و پاشەڕۆژی خۆیان ھەیە، وە زۆریش باش دەزانن و دڵنیان کە ڕۆژی دوایی ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، وریاربن ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دوایی و گومانیان ھەیە لە ھاتن و ڕوودانی لە گومڕاییی و سەرلێشێوانێکی دوور لەھەقن.
42:19Page 485
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ ١٩
Allāh is Subtle1 with His servants; He gives provision to whom He wills. And He is the Powerful, the Exalted in Might.
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زۆر بە لوتف و بە بەزەییە لەگەڵ بەندەکانیدا، ھەر کەسێکی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات و بۆی فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، وە بۆ ھەر کەسێکیش ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ھەمووی بە ڕەحم و بەزەیی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر جگە لەمەیشی ئاشکرا کرد، ئەوە زۆر بەتوانا و بەھێزە و ھیچ کەسێک ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆریش بەدەسەڵات و تۆڵە دەسێنێتەوە لە دوژمن و نەیارەکانی.
42:20Page 485
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلۡأٓخِرَةِ نَزِدۡ لَهُۥ فِي حَرۡثِهِۦۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلدُّنۡيَا نُؤۡتِهِۦ مِنۡهَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ ٢٠
Whoever desires the harvest of the Hereafter - We increase for him in his harvest [i.e., reward]. And whoever desires the harvest [i.e., benefits] of this world - We give him thereof, but there is not for him in the Hereafter any share.
ھەر کەسێک پاداشتی ڕۆژی دوایی بوێت و کار و کردەوەی بۆ بکات، ئەوا ئێمە بەچەند قات پاداشتی دەدەینەوە، چاکەیەک بە دە چاکە، وبەحەوت سەد چاکە لەوەش زیاتر پاداشتی دەدەینەوە، وە ھەر کەسێکیش تەنھا دونیای بوێت، ئەوا بەشی خۆی بەدیاری کراوی پێ دەدەین، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نابێت، چونکە ئەو فەزڵی دونیای دابوو بەسەر دواڕۆژدا.
42:21Page 485
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٢١
Or have they partners [i.e., other deities] who have ordained for them a religion to which Allāh has not consented? But if not for the decisive word,1 it would have been concluded between them. And indeed, the wrongdoers will have a painful punishment.
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا پەرستراو و خوایەکی تریان ھەیە، کە شەریعەت و یاسا و ئاینێکیان بۆ دانابن کە اللە تەعالا مۆڵەتی ئەوەی نەدابن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و حەرام کردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ کردنی حەرام، بکەن بە شەریعەت و یاسا و ڕێسای ژیانیان؟ ئەگەر اللە تەعالا کاتێکی دیاری نەکردایە بۆ جیاکردنەوە و بڕیاردان لە نێوان کەسە جیاوازەکان، وە دوایان دەخات بۆ ئەو ڕۆژە تاوەکو چاک و خراپ لێک جودا بکاتەوە ئەوا ھەر لە دونیادا سزای دەدان، وە بێگومان ئەوانەی بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، سزای سەختی بە ئازار چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی قیامەتدا.
42:22Page 485
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ ٢٢
You will see the wrongdoers fearful of what they have earned, and it will [certainly] befall them. And those who have believed and done righteous deeds will be in lush regions of the gardens [in Paradise] having whatever they will in the presence of their Lord. That is what is the great bounty.
- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی دواییدا ئەو کەسانە دەبینی کە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھـ کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، دەترسن لەسزای ئەو گوناھانەی ئەنجامیان داوە، وە دەترسن لەو تۆڵەیەش دەگات پێیان و چاریان نییە لە بەرامبەریدا، تەنھا ترسی بێ تەوبە کردن ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پێچەوانەی بێباوەڕان لەناو باخ و بێستانەکانی بەھەشتدا ڕادەبوێرن و خەریکی لەزەت لێ بردنی ناز و نیعمەتەکانی ئەوێن، وە ھەرچیەکیان بوێت لە نیعمەت و خۆشییەکانی بەھەشت کە ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە کراوە، بەڕاستی ئا ئەوە فەزڵ و چاکەی گەورەیە کەھیچ فەزڵ و چاکەیەک ھاوتاوی ئەو نییە.
42:23Page 486
ذَٰلِكَ ٱلَّذِي يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًا إِلَّا ٱلۡمَوَدَّةَ فِي ٱلۡقُرۡبَىٰۗ وَمَن يَقۡتَرِفۡ حَسَنَةٗ نَّزِدۡ لَهُۥ فِيهَا حُسۡنًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ شَكُورٌ ٢٣
It is that of which Allāh gives good tidings to His servants who believe and do righteous deeds. Say, [O Muḥammad], "I do not ask you for it [i.e., this message] any payment [but] only good will through [i.e., due to] kinship." And whoever commits a good deed - We will increase for him good therein. Indeed, Allāh is Forgiving and Appreciative.1
ئەوە ئەو مژدە گەورەیەیە اللە تەعالا لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەی داویەتی بەوانەی باوەڕیان بە اللە و پێغەمبەرەکانی ھێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی ھەق و ڕاستی داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، جگە ئەوە نەبێت سوودەکەی بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەوەیە لەبەر نزیکی و خزمایەتی نێوانمان خۆشمتان بوێم، ھەر کەسێک چاکەیەک بکات پاداشتی بەچەند قات دەدەینەوە، ھەموو چاکەیەک بە دە ھێندەی خۆی و زیاتریش پاداشتی دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زۆر لە گوناھی ئەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە شوکری ئەو کار و کردەوانەیان دەکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامی دەدەن.
42:24Page 486
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗاۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخۡتِمۡ عَلَىٰ قَلۡبِكَۗ وَيَمۡحُ ٱللَّهُ ٱلۡبَٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٢٤
Or do they say, "He has invented about Allāh a lie"? But if Allāh willed, He could seal over your heart.1 And Allāh eliminates falsehood and establishes the truth by His words. Indeed, He is Knowing of that within the breasts.
یەکێک لە ئەو گومان و درۆیانەی بتپەرست و موشریکەکان ھەڵیدەبەستن ئەوەیە، دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە و دەڵێت لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە، اللە تەعالایش بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئەگەر بە دڵتدا ھاتبێت کە درۆیەک ھەڵبەستیت ئەوا بێگومان مۆرمان دەنا بەسەر دڵتدا، وە باتڵ و ناھەقمان دەسڕییەوە، وە تەنھا ھەق و ڕاستیم دەھێشتەوە، جا کاتێک کارەکە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە ئەو قورئانە وەحی و نیگای پەروەردگارە و بۆی ھاتووە، بێگومان اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بەوەی لە دڵی بەندەکانیدایە و ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە.
42:25Page 486
وَهُوَ ٱلَّذِي يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَعۡفُواْ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ ٢٥
And it is He who accepts repentance from His servants and pardons misdeeds, and He knows what you do.
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە تەوبەی وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە بەندەکانی وەردەگرێت کاتێک تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە چاوپۆشیش دەکات لەو گوناھ و تاوانانەی پێشتر ئەنجامیان داوە، وە زانا و ئاگادارە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە، وە سزای سەرپێچی کارانیشیان دەدات.
42:26Page 486
وَيَسۡتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۚ وَٱلۡكَٰفِرُونَ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞ ٢٦
And He answers [the supplication of] those who have believed and done righteous deeds and increases [for] them from His bounty. But the disbelievers will have a severe punishment.
وەڵامی نزا و پاڕانەوەی ئەوانە دەداتەوە کە باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوەو لەوەیش داوایان نەکردوە لێی، وە بە فەزڵ و چاکەی خۆی پاداشتیان بەچەند قات بۆ زیاد دەکات، وە ئەوانەیش باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی سەخت و بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
42:27Page 486
۞ وَلَوۡ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزۡقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٖ مَّا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرُۢ بَصِيرٞ ٢٧
And if Allāh had extended [excessively] provision for His servants, they would have committed tyranny throughout the earth. But He sends [it] down in an amount which He wills. Indeed He is, of His servants, Aware and Seeing.
ئەگەر اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی بۆ سەرجەم بەندەکانی فراوان و زۆر بکات، ئەوا بە زوڵم و ستەم کردن یاخی دەبن، بەڵام اللە تەعالا بە ویستی خۆی و بە ئەندازەیەکی دیاریکراو ڕزق و ڕۆزیان بۆ دادەبەزێنێت، لە فراوان کردن و بەرەکەت تێخستنی یان کەم کردنەوە و بێ بەرەکەت کردنی، بێگومان ئەو ئاگادار و شارەزایە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی و بینەریانە، لەبەر حیکمەتێکی کە ھەر خۆی دەیزانێت دەیبەخشێت بە کەسانێک، وە ھەر لەبەر حیکمەتێکیش لەکەسانێکی تری دەگرێتەوە.
42:28Page 486
وَهُوَ ٱلَّذِي يُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ مِنۢ بَعۡدِ مَا قَنَطُواْ وَيَنشُرُ رَحۡمَتَهُۥۚ وَهُوَ ٱلۡوَلِيُّ ٱلۡحَمِيدُ ٢٨
And it is He who sends down the rain after they had despaired and spreads His mercy. And He is the Protector, the Praiseworthy.
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت بەسەر بەندەکانیدا دوای ئەوەی تووشی نائومێدی و بێ ھیوای دەبن، ئەم بارانە بڵاو دەبێتەوە و زەوی و ڕووەکی پێ سەوز دەبێت، ھەر ئەویشە بە فەزڵ و چاکەی خۆی سەرپەرشتی کاروباری بەندەکانی دەکات، وە سوپاسکراوە لە ھەموو حاڵەتێکدا.
42:29Page 486
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٖۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمۡعِهِمۡ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٞ ٢٩
And of His signs is the creation of the heavens and earth and what He has dispersed throughout them of creatures. And He, for gathering them when He wills, is competent.
یەکێک لە نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و ھێز و توانا و یەکخواپەرستی ئەو ، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوییە، وە ھەموو ئەو مەخلوقات و بەدێھێنراوانە سەرسوڕھێنەرانەیش کە تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، زاتی اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بۆ کۆکردنەوە و پاداشتدانەوەیان ھەر کاتێک ویستی لەسەر بێت، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە ھیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە بەدیھێنانیان.
42:30Page 486
وَمَآ أَصَٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٖ فَبِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِيكُمۡ وَيَعۡفُواْ عَن كَثِيرٖ ٣٠
And whatever strikes you of disaster - it is for what your hands have earned; but He pardons much.
ئەی خەڵکینە ئەوەی لە بەڵا و موسیبەت و ناڕەحەتی تووشی خۆتان و ماڵ و سەروەت و سامانتان دەبێت ھەر ھەمووی بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەوەیە کەبەدەستی خۆتان ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا اللە تەعالا چاوپۆشی کردووە لە زۆرێکی، وە سزاتان نادات لەسەری.
42:31Page 486
وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ ٣١
And you will not cause failure [to Allāh]1 upon the earth. And you have not besides Allāh any protector or helper.
- ئەی خەڵکینە - ئێوە ھەرگیز ناتوانن ڕزگارتان بێت لە پەروەردگارتان و لە دەستی ھەڵبێن ئەگەر بیەوێت سزاتان بدات، جگە زاتی پیرۆزی ئەو ھیچ سەرپەرشتی کارێکیتان نییە کاروبارەکانتان بۆ بەڕێوە ببات، وە ھیچ سەرخەر و پشتیوانێکیشتان نییە سزاتان لەسەر ھەڵگرێت ئەگەر ئەو ویستی لەسەر بێت بۆتان.
42:32Page 487
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ ٣٢
And of His signs are the ships in the sea, like mountains.
وە یەکێک لە نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و قودرەت و تاک و تەنھایی ئەو، ئەو کەشتیانەن وەک شاخەکان لە بەرزی و بڵندیدا کە بەناو دەریا دێن و دەڕۆن.
42:33Page 487
إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ ٣٣
If He willed, He could still the wind, and they would remain motionless on its surface. Indeed in that are signs for everyone patient and grateful.
ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو بایەی کە ئەو کەشتیانە دەھێنێت و دەبات ڕایبگرێت ئەوا ڕایدەگرت، ئەو کاتە لەناو دەریادا جێگیر دەبوون و لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، لەوەی باسکرا لە بەدیھینانی کەشتیەکان و ڕامھێنانی باکان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا بۆ کەسانێکی زۆر ئارامگر لەسەر بەڵاو موسیبەت و ناخۆشیەکان، وە زۆریش شوکرانەبژێرن بۆ ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگاریان کە بەسەریانەوەیە.
42:34Page 487
أَوۡ يُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُواْ وَيَعۡفُ عَن كَثِيرٖ ٣٤
Or He could destroy them1 for what they earned; but He pardons much.
یان ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو کەشتیانە بە ناردنی ڕەشەبا و گەردەلولی دەریا تێک و پێک بشکێنێت؛ بەھۆی گوناھ و تاوانی خەڵکییەوە کە بەدەستی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ئەوا لەناوی دەبردن و تێک و پێکی دەشکاندن، بەڵام ئەو زاتە پیرۆزە لە زۆرێک گوناھ و تاوانی بەندەکانی چاوپۆشی دەکات و سزایان نادات لەسەری.
42:35Page 487
وَيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ ٣٥
And [that is so] those who dispute concerning Our signs may know that for them there is no place of escape.
ئەو کاتەی اللە تەعالا بە ھەڵکردنی ڕەشەبا و گەردەلول ئەو کەشتیانە تێک و پێک دەشکێنێت، ئەوانەی دەمەقاڵێ و مشتومڕیان دەکرد لەبارەی نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا بۆ بەتاڵکردنەوە و پوچەڵکردنەوەی، ئەو کاتە دەزانن ھیچ دەرفەتێکیان نییە بۆ ڕاکردن و ھەڵھاتن خێرا دەست دەکەن بەپاڕانەوە و لاڵانەوە لە اللە تەعالا و واز دەھێنن لە تەواوی ئەو خوا درۆیینانەی کە پێشتر دەیانپەرستن.
42:36Page 487
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٣٦
So whatever thing you have been given - it is but [for] enjoyment of the worldly life. But what is with Allāh is better and more lasting for those who have believed and upon their Lord rely
- ئەی خەڵکینە - ھەر شتێکتان لە سەروەت و سامان و پلەوپایە و ماڵ و مناڵ پێدراوە، بۆ خۆشی ژیانتانە و نامێنێت و دەبڕێتەوە، بەڵام ناز و نیعمەتی ھەمیشەیی و بەردەوام ئەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەیە کە لە بەھەشتدا ئامادەکراوە بۆ کەسانێک باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە تەنھا پشتیش بە پەروەردگاریان دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا.
42:37Page 487
وَٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ ٣٧
And those who avoid the major sins and immoralities, and when they are angry, they forgive,
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە دوور دەکەونەوە لە گوناھە گەورە و قێزەونەکان، وە ھەر کاتێکیش تووڕە بوون لەو کەسانەی خراپەیان لە گەڵدا کردوون بە قسە و کردەوەیان، بەڵام ئەوان لەو کارانە خۆش دەبن و چاوپۆشیان لێدەکەن و تۆڵەیان لێ ناسێننەوە و سزایان نادەن، ئەم لێبووردن و چاوپۆشی کردنەیش لە چاکە و فەزڵی خۆیانەوەیە ئەگەر ھاتوو خێر و بەرژەوەندی تێدا بوو.
42:38Page 487
وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣٨
And those who have responded to their Lord and established prayer and whose affair is [determined by] consultation among themselves, and from what We have provided them, they spend,
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە وەڵامی بانگەوازەکەی پەروەردگاری خۆیان دایەوە، بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە بە دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگری لێکردوون، وە نوێژەکانیان بە جوانترین و تەواوترین شێوە لە کاتی خۆیدا ئەنجام داوە، وە بۆ ئەو کەسانەیە ئەگەر بیانەوێت کارێک بکەن کە گرنگە بە لایانەوە ئەوا ڕاوێژ بەیەکتری دەکەن بۆ ئەنجامدانی، وە لەوەی اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی داوون لە پێناو ئەو دەیبەخشن و خەرجی دەکەن.
42:39Page 487
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ ٣٩
And those who, when tyranny strikes them, they retaliate [in a just manner].1
وە بۆ ئەو کەسانەیە کاتێک زوڵم و ستەمیان لێکرا خۆیان سەردەخەن و تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە و ڕازی نابن بە زەلیلی، ئەگەر ھاتوو ئەوەی ستەمی لێکردوون شایستەی لێبووردن و لێخۆش بوون نەبوو، ئەم سەرخستنەیەش ھەق و پێویست بوو، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو ھیچ بەرژەوەندیەک نەدەبینرا لە لێبووردن و لێخۆش بوونی ئەو ستەمکارە.
42:40Page 487
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ ٤٠
And the retribution for an evil act is an evil one like it, but whoever pardons and makes reconciliation - his reward is [due] from Allāh. Indeed, He does not like wrongdoers.
ھەر کەسێک ویستی ھەق و مافی خۆی وەربگرێتەوە ئەوە مافی خۆیەتی وەری بگرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانێت وەک خۆی وەری بگرێتەوە بێ زیاد و سنوور بەزاندن، وە ھەرکەسێکیش لەو کەسە خۆش بوو کە خراپەی بەرامبەری کردووە و تۆڵەی لێ نەسەندەوە، وە ئاشت بوویەوە لە گەڵی ئەوا پاداشتی ئەو لای اللە تەعالایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە ستەمکارانی خۆش ناوێت، ئەوانەی زوڵم و ستەم لە نەفسی خەڵکی، یان لەماڵ و سامانیان، یان لەشەرەف و ناموسیان دەکەن، بەڵکو زۆر ڕقیشی لێیانە.
42:41Page 487
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعۡدَ ظُلۡمِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَا عَلَيۡهِم مِّن سَبِيلٍ ٤١
And whoever retaliates after having been wronged - those have not upon them any cause [for blame].
ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی سەندەوە و سەرکەوت بەسەر بەو کەسەی زوڵم و ستەمی لێکردووە، ئەوانە ھیچ لۆمە ناکرێن لەسەر وەرگرتنەوەی ھەق ومافی خۆیان.
42:42Page 487
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظۡلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٤٢
The cause is only against the ones who wrong the people and tyrannize upon the earth without right. Those will have a painful punishment.
بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی ئەوانە دەکرێت و لێیان دەگیرێت؛ کە بە ناھەق زوڵم و ستەم لە خەڵکی دەکەن و گوناھ و تاوان لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، ئا ئەوانە سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
42:43Page 487
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ ٤٣
And whoever is patient and forgives - indeed, that is of the matters [worthy] of resolve.1
بەڵام کەسێک ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکانی تر و چاوپۆشی لێکردن، ئەوا ئەو جۆرە کردەوەیە لەو کارانەیە کە بە خێر و چاکە بۆ ئەو کەسە و بۆ ھەموو خەڵکیش دەگەڕێتەوە، بەڕاستی کارێکی باش و چاکی کردووە کە شایانی سوپاس کردنە، ھیچ کەسیش ناگات بەم پاداشت و پلە و پایە کەسانێک نەبن کە بەختێکی گەورە و باشیان ھەیە.
42:44Page 487
وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِيّٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ يَقُولُونَ هَلۡ إِلَىٰ مَرَدّٖ مِّن سَبِيلٖ ٤٤
And he whom Allāh sends astray - for him there is no protector beyond Him. And you will see the wrongdoers, when they see the punishment, saying, "Is there for return [to the former world] any way?"
ھەر کەسێکیش اللە تەعالا گومڕای بکات و ھەق و ڕاستی لێ ون بکات، دوای ئەو ھیچ کەسێک نییە بتوانێت پشتیوان و کۆمەکی بێت و کاروبارەکانی بەڕێوە ببات، کاتێکیش ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان سزای سەخت دەبینن ئاوات دەخوازن و دەڵێن: ئایا ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەین و کار و کردەوەیەک بکەین اللە لێمان ڕازی بێت؟
42:45Page 488
وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرۡفٍ خَفِيّٖۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ ٤٥
And you will see them being exposed to it [i.e., the Fire], humbled from humiliation, looking from [behind] a covert glance. And those who had believed will say, "Indeed, the [true] losers are the ones who lost themselves and their families on the Day of Resurrection. Unquestionably, the wrongdoers are in an enduring punishment."
- ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو ستەمکارانە دەبینیت بە زەلیل و ڕیسواییەوە ئاگری دۆزەخیان پیشان دەدرێت، بەترس و لەرزەوە، لە لایەکەوە بەنھێنی تەماشی خەڵکی دەکەن، وە باوەڕدارانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە دەڵێن: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانەن کە خۆیان و کەسوکاریان دۆڕاندوە، بەھۆی ئەو سزا سەختەی اللە تەعالا تووشی کردوون، ھۆشیاربن ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە لە سزایەکی ھەمیشەیی نەبڕاوەدان.
42:46Page 488
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنۡ أَوۡلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ ٤٦
And there will not be for them any allies to aid them other than Allāh. And whoever Allāh sends astray - for him there is no way.
ئەو ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ پشتیوانێکیان نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا، ھەرکەسێک اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردبێت و لە ھەق و ڕاستی لایدابێت، ھەرگیز ڕێگایەک نادۆزێتەوە بیگەیەنێت بەھیدایەت و ڕێنمونی و ھەق و ڕاستی.
42:47Page 488
ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ ٤٧
Respond to your Lord before a Day comes from Allāh of which there is no repelling. No refuge will you have that Day, nor for you will there be any denial.1
ئەی خەڵکینە وەڵامی بانگەوازەکەی اللە تەعالا بدەنەوە و بە خێرایی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە وازبھێنن لە دواخستنی تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، ئەو ڕۆژە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت و بیگەڕێنێتە دواوە، وە ھیچ پەناگایەک نییە پەنای بەرن و بتانپارێزێت، وە نایشتوانن نکۆڵی لەو گوناھ و تاوانانە بکەن لە دونیادا کردبوتان.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences