Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الأحزاب
Al-Ahzab
The Combined Forces · Medinan · 73 ayahs
33:1Page 418
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا ١
O Prophet, fear Allāh and do not obey the disbelievers and the hypocrites. Indeed, Allāh is ever Knowing and Wise.
- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵتدان لەسەر تەقوای اللە تەعالا دامەزراوبن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە تەنھا لەویش بترسن، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری بێباوەڕان و دووڕوان مەبە لەوەی ئارەزوویان پێی خۆشە، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە بەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان و دووڕوەکان ئەیکەن، وە زۆریش داناو کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا.
33:2Page 418
وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا ٢
And follow that which is revealed to you from your Lord. Indeed Allāh is ever, of what you do, Aware.
وە شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی دابەزاندوویت، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لەو کارانە لێ ون نابێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارنتان دەسێنێتەوە.
33:3Page 418
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا ٣
And rely upon Allāh; and sufficient is Allāh as Disposer of affairs.1
لە تەواوی کارەکانتدا، تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وە ھەر ئەویش بەسە پارێزەری ئەو بەندانەی بێت کەپشتی پێ دەبەستن.
33:4Page 418
مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٖ مِّن قَلۡبَيۡنِ فِي جَوۡفِهِۦۚ وَمَا جَعَلَ أَزۡوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔي تُظَٰهِرُونَ مِنۡهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمۡۚ وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ ٤
Allāh has not made for a man two hearts in his interior. And He has not made your wives whom you declare unlawful1 your mothers. And He has not made your claimed [i.e., adopted] sons your [true] sons. That is [merely] your saying by your mouths, but Allāh says the truth, and He guides to the [right] way.
ھەروەکو اللە تەعالا دوو دڵی لە سینگی ھیچ پیاوێكدا دانەناوە، ھەروەھا ئەوەیشی دانەناوە بەژنەکانتان بڵێن: ئێوە وەک دایکمانن و لێمان حەرامن، ھەروەھا اللە تەعالا بە کوڕکراوەکانی نەکردووەتە کوڕی نەسەب و پشتی خۆتان، بێگومان (ظھار) کردن بریتیە لەوەی پیاوێک ژنی خۆی لەسەر خۆی حەرام بکات و پێی بڵێ: تۆ وەک پشتی دایکم وایت بۆم، ھەروەھا بە کوڕکردنیش حەرام کراوە: لەسەردەمی نەفامیدا بەکوڕکردن ھەبوو (ئەویش بەو شێوەیە بوو کەسێک دەھات کۆیلەیەکی دەکرد بەکوڕی خۆی و دواتر خەڵکی ئەو کۆیلەیان بەکوڕی فڵان کەس بانگ دەکرد) بەڵام کاتێک ئیسلام ھات ئەمەی یاساغ کرد و نەیھێشت، ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە کە بەژنی خۆتان بڵێن وەک دایکم وایت یان کۆیلەیەک بڵێن کوڕی خۆم، وتەیەکە بەزاری خۆتان دووبارەی دەکەنەوە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە، چونکە ژنی خۆت دایکت نییە، وە ئەوەیشی بانگی دەکەیت کوڕم کوڕی خۆت نییە، اللە تەعالایش ھەق و ڕاستی دەڵێت، تاوەکو بەندەکانی کاری پێ بکەن، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنمونی خەڵک دەکات بۆ ڕێگای ڕاست.
33:5Page 418
ٱدۡعُوهُمۡ لِأٓبَآئِهِمۡ هُوَ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِۚ فَإِن لَّمۡ تَعۡلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمۡۚ وَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٞ فِيمَآ أَخۡطَأۡتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتۡ قُلُوبُكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا ٥
Call them1 by [the names of] their fathers; it is more just in the sight of Allāh. But if you do not know their fathers - then they are [still] your brothers in religion and those entrusted to you. And there is no blame upon you for that in which you have erred but [only for] what your hearts intended. And ever is Allāh Forgiving and Merciful.
ئەوانەی ئێوە وا دەزانن کوڕتانن و کردوتانن بە کوڕی خۆتان بەناوی باوکی ڕاستی خۆیانەوە بانگیان بکەن، ھەر ئەوەیش ڕاستر و دادەپەروەرانەیە لای اللە تەعالا، ئەگەر ھاتوو باوکی ئەوانەتان نەدەناسی تا بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن، ئەوانە برای ئاینی و ئازادکراوی ئێوەن، بە برای من یان ئامۆزا بانگیان بکەن، ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر بەھەڵە نەسەبی کەسێکتان دابێتە پاڵ کەسێکی تر، بەڵام گوناھبار دەبن ئەگەر بەدەست ئەنقەصەد و عەمدی وا بڵێن:اللە تەعالا لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەریان چونکە سزایان نادات لەسەر وتنی گوفتارێک بەھەڵە.
33:6Page 418
ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفۡعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِكُم مَّعۡرُوفٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا ٦
The Prophet is more worthy of the believers than themselves,1 and his wives are [in the position of] their mothers. And those of [blood] relationship are more entitled [to inheritance] in the decree of Allāh than the [other] believers and the emigrants, except that you may do to your close associates a kindness [through bequest]. That was in the Book2 inscribed.
پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەخودی باوەڕداران بۆ خۆیان باشترە لە ھەموو ئەو شتانەی بانگیان دەکات بۆی، ھەرچەند نەفس و دەروونی خۆیان حەز بەشتی تر بکەن، وە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەک دایکی ھەموو باوەڕداران وان، حەرامە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ کەسێک لە باوەڕداران ئەوان بخوازێت، وە ئەوانەی بەنەسەب خزم و نزیکی یەکترن لەپێشترن میرات لەیەکتری وەربگرن، ئەمەش لە حوکمی اللە تەعالا لە میرات گرتن بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوەیە لە رێگای اللە، (لەسەرەتای ئیسلامەوە باوەڕداران بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوە میراتیان لەیەکتری وەردەگرت، بەڵام دواتر ئەم حوکمە سڕایەوە) - ئەی باوەڕداران- مەگەر تەنھا کاتێک نەبێت خۆتان وەسیەت بکەن بۆ خزمان و دۆستانێک کە میراتتان لێ نابەن بەشیان بدرێت لە میراتییەکەتان بەھۆی ئەوەی چاکەی لەگەڵ کردویت تۆیش بتەوێت چاکەی لەگەڵ بکەیتەوە، ئەم حوکم و بڕیارەی باسکرا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەتەوە و پێویستە کاری پێ بکرێت.
33:7Page 419
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِيثَٰقَهُمۡ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٖ وَإِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۖ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا ٧
And [mention, O Muḥammad], when We took from the prophets their covenant and from you and from Noah and Abraham and Moses and Jesus, the son of Mary; and We took from them a solemn covenant
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەیمانێکی بەھێز و بتەومان وەرگرت لە پێغەمبەران کە بەتاک و تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئەوەیشی لە وەحی و نیگا بۆیان دابەزیوە بیگەیەنن بە خەڵکی، ئەو پەیمان و بەڵێنەمان بەتایبەت لە تۆ و نوح و ئیبراهیم و موسا وعیسای کوڕی مەریەم وەرگرت، پەیمانێکی بەھێز و بتەومان لێوەرگرتن کە وەفا بکەن و پەیوەست بن بە گەیاندنی پەیامەکانی اللە تەعالا کە وەک ئەمانەت پارێزێک خراوەتە ئەستۆیانەوە.
33:8Page 419
لِّيَسۡـَٔلَ ٱلصَّٰدِقِينَ عَن صِدۡقِهِمۡۚ وَأَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمٗا ٨
That He may question the truthful about their truth.1 And He has prepared for the disbelievers a painful punishment.
اللە تەعالا ئەم پەیمانە بەھێز و بتەوەی لە پێغەمبەران وەرگرت تاوەکو اللە تەعالا پرسیار لە ڕاستگۆیانی پێغەمبەران بکات کە ئایا پەیامەکەیان بەجوانی گەیاندووە، ئەمەش بۆ دەمکوتکردنی بێباوەڕانە، اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا سزای پڕ ئێش و ئازاری ئامادە کردووە کە بریتیە لە سزای ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەزاتی خۆی و پێغەمبەرەکانی نییە.
33:9Page 419
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَآءَتۡكُمۡ جُنُودٞ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا وَجُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا ٩
O you who have believed, remember the favor of Allāh upon you when armies came to [attack] you and We sent upon them a wind and armies [of angels] you did not see. And ever is Allāh, of what you do, Seeing.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانتان بەپێی شەریعەتەکەی ئەنجامداوە، باسی ئەو ناز و نیعمەتانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە کاتێک لەشکر و سوپای بێباوەڕان ھەموو کۆبوونەوە و ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ جەنگ کردن لەگەڵتان، وە دووڕوو و جولەکەکانیش پشتیوانی ئەوان بوون، لەو کاتەدا ڕەشەبایەکی بەھێزمان وەک ڕەشەبای (سەبا) ھەڵکردە سەریان، بە ھۆیەوە پێغەمبەر و سوپای ئیسلامی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھەروەھا لە ئاسمانەوە فریشتەمان ناردە سەریان کە ئەوان بەچاو نەیاندەبینین، لە ئەنجامدا بێباوەڕان پشتیان ھەڵکرد و تێکشکان و ھەڵھاتن و دەسەڵاتی ھیچیان نەما، وە اللە تەعالا ھەموو ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموو کارەکانیشتان دەداتەوە.
33:10Page 419
إِذۡ جَآءُوكُم مِّن فَوۡقِكُمۡ وَمِنۡ أَسۡفَلَ مِنكُمۡ وَإِذۡ زَاغَتِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلۡقُلُوبُ ٱلۡحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠ ١٠
[Remember] when they came at you from above you and from below you, and when eyes shifted [in fear], and hearts reached the throats, and you assumed about Allāh [various] assumptions.
کاتێک بێباوەڕان لەسەرو خوارووی شیوەکەوە بۆتان ھاتن لە ھەردوو ڕووی ڕۆژەھەڵات و ڕۆژئاواوە، ئەو کاتە چاوەکان ھەموو ئەبڵەق بووبوون تەنھا چاویان لەسەر دوژمن بوو، وە دڵەکانیش لەترسا گەشتبووە گەروو، وە گومانی جۆراو جۆرتان بە اللە تەعالا دەبرد، جارێک گومانتان دەبرد کە سەربکەون، جارێکی تریش گومانی نائومێد بوون بەسەرکەوتن.
33:11Page 419
هُنَالِكَ ٱبۡتُلِيَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَزُلۡزِلُواْ زِلۡزَالٗا شَدِيدٗا ١١
There the believers were tested and shaken with a severe shaking.
لەو ھەڵوێستە و لە جەنگی خەندەقدا باوەڕداران تاقیکرانەوە بەوەی دوژمنەکانیان لە ھەموو لایەکەوە ھاتنە سەریان و کۆبوونەوە دژیان، وە ڕاوەشێنران بەڕاوەشاندنێکی توند لەتاو ترسێکی زۆر، بەم تاقیکردنەوەش باوەڕداران دەرکەوتن و جیاکرانەوە لە دووڕوەکان.
33:12Page 419
وَإِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورٗا ١٢
And [remember] when the hypocrites and those in whose hearts is disease said, "Allāh and His Messenger did not promise us except delusion,"
لەو ڕۆژەدا دووڕوو و ئیمان لاوازەکان ئەوانەی گومان لە دڵیاندا ھەبوو (دڵیان نەخۆش بوو) وتیان: بێگومان ئەو بەڵێنەی اللە و پێغەمبەرەکەی پێیانداین کە سەردەکەوین بەسەر دوژمنەکانمان و دەسەڵاتمان ئەبێت بەسەریاندا ھەمووی بەڵێنی بێ بنەما و ناڕاست و دوور لە ھەقیقەت و فریودان بوو.
33:13Page 419
وَإِذۡ قَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ يَٰٓأَهۡلَ يَثۡرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمۡ فَٱرۡجِعُواْۚ وَيَسۡتَـٔۡذِنُ فَرِيقٞ مِّنۡهُمُ ٱلنَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوۡرَةٞ وَمَا هِيَ بِعَوۡرَةٍۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارٗا ١٣
And when a faction of them said, "O people of Yathrib,1 there is no stability for you [here], so return [home]." And a party of them asked permission of the Prophet, saying, "Indeed, our houses are exposed [i.e., unprotected]," while they were not exposed. They did not intend except to flee.
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بۆ باوەڕداران بکە کاتێک دەستەیەک لە دووڕوان بە خەڵکی مەدینەیان وت : ئەی خەڵکی یەثرب (یەثرب: پێش ئیسلام ناوی مەدینە بوو) ئێوە لێرە لای خوارووی چیای سەلع كە نزیک خەندەقە شوێنی مانەوەتان نییە بگەڕێنەوە ماڵەکانتان، دەستەیەکی تریان داوای مۆڵەتیان دەکرد لە پێغەمبەر (صلی الللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ماڵەکانیان بە بیانووی ئەوەی ماڵەکانیان پارێزراو نییە و دیارە لە دوژمنەوە، نەخێر وانییە لەڕاستیدا ماڵەکانیان دیار نەبوو لە دوژمنەوە وەک گومانیان دەبرد، بەڵکو بەو بڕ و بیانووە درۆیانە دەیانویست لە دوژمن ھەڵبێن.
33:14Page 419
وَلَوۡ دُخِلَتۡ عَلَيۡهِم مِّنۡ أَقۡطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُواْ ٱلۡفِتۡنَةَ لَأٓتَوۡهَا وَمَا تَلَبَّثُواْ بِهَآ إِلَّا يَسِيرٗا ١٤
And if they had been entered upon from all its [surrounding] regions and fitnah [i.e., disbelief] had been demanded of them, they would have done it and not hesitated over it except briefly.
ئەگەر دوژمن لە ھەموو لایەکی مەدینەوە بھاتایەتە سەریان، پاشان داوایان لەو دووڕوانە بکردایە کە بگەڕێنەوە سەر کوفر و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، بێگومان گوێڕایەڵی دوژمنەکانیان دەبوون، ھیچ شتێک ڕێگری پاشگەز بوونەوە و گەڕانەوەیانی بۆ سەر بێباوەڕی نەکرد کەمێکیان نەبێت.
33:15Page 419
وَلَقَدۡ كَانُواْ عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلۡأَدۡبَٰرَۚ وَكَانَ عَهۡدُ ٱللَّهِ مَسۡـُٔولٗا ١٥
And they had already promised Allāh before not to turn their backs [i.e., flee]. And ever is the promise to Allāh [that about which one will be] questioned.
ئەو دووڕوانە لە غەزای ئوحودیش پاش ھەڵھاتنیان لە جەنگەکە بەڵێنیاندا بە اللە تەعالا: ئەگەر جارێکی تر اللە (جل جلالە) جەنگێکی تریان پیشان بدات ئەوە بێگومان لەگەڵ دوژمندا دەجەنگن، وە ھەرگیز لەترسیشدا پشت ھەڵناکەن و ڕاناکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان شکاند، وە بەندەکان بەرپرسن لەو بەڵێنەی داویانە بە اللە تەعالا، وە لە پاشەڕۆژیشدا لێیان دەپرسێتەوە.
33:16Page 420
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذٗا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلٗا ١٦
Say, [O Muḥammad], "Never will fleeing benefit you if you should flee from death or killing; and then [if you did], you would not be given enjoyment [of life] except for a little."
- ئەی پێغەمبەر- بەو دووڕوانە بڵێ: ھەڵھاتن لەجەنگ لەترسی مردن یان کوشتن ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنێت، چونکە کاتی مردن دیاریکراوە و بڕاوەتەوە، خۆ ئەگەر ڕاتانکرد و ھەڵھاتن بەڵام کاتی مردنتان نەھاتبوو، ئەوا بە ئەندازەی تەمەنی دیاریکراوتان ڕادەبوێرن و ژیان دەبەنە سەر، ئەمەش بەراوورد کردن بە ژیانی دواڕۆژ ھەر زۆر کەمە.
33:17Page 420
قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا ١٧
Say, "Who is it that can protect you from Allāh1 if He intends for you an ill or intends for you a mercy?" And they will not find for themselves besides Allāh any protector or any helper.
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: کێ ھەیە ئێوە لە اللە تەعالا بپارێزێت و بەرگریتان لێ بکات ئەگەر ئەو بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت بە مردن یان کوشتن، یان بیەوێت تووشی ڕەحمەت و بەزەیی خۆیتان بکات، ھیچ کەسێک نییە بەرگری ئەوەتان لێ بکات، وە ئەو دووڕوانە جگە لە اللە تەعالا پشتیوانێک نابیننەوە پشتیوانیان بێت و کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات، یان یارمەتیدەرێک بیانپارێزێت لەسزا و تۆڵەی پەروەردگار.
33:18Page 420
۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا ١٨
Already Allāh knows the hinderers1 among you and those [hypocrites] who say to their brothers, "Come to us,"2 and do not go to battle, except for a few,3
اللە تەعالا ئاگاداری ئەوانەتانە کە ئاستەنگ دروست دەکەن و کەسانی ترتان لەجەنگ و جیھاد سارد دەکەنەوە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دا، وە بە براکانیان دەڵێن: وەرن بۆ لامان و لەگەڵ پێغەمبەردا جەنگ و جیھاد مەکەن تاوەکو نەکوژرێن، بێگومان ئێمە دەترسێین کە ئێوە بکوژرێن، ئەو سەرشۆڕانە بەدەگمەن نەبێت، نایەن بۆ جەنگ کردن و بەشداری ناکەن تێیدا، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی عەیب و عار و تانەدان لەخۆیان دوور بخەنەوە، نەک بۆ ئەوەی بیانەوێت ئاینی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی سەربخەن.
33:19Page 420
أَشِحَّةً عَلَيۡكُمۡۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلۡخَوۡفُ رَأَيۡتَهُمۡ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ تَدُورُ أَعۡيُنُهُمۡ كَٱلَّذِي يُغۡشَىٰ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلۡخَوۡفُ سَلَقُوكُم بِأَلۡسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلۡخَيۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يُؤۡمِنُواْ فَأَحۡبَطَ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا ١٩
Indisposed1 toward you. And when fear comes, you see them looking at you, their eyes revolving like one being overcome by death. But when fear departs, they lash you with sharp tongues, indisposed toward [any] good. Those have not believed, so Allāh has rendered their deeds worthless, and ever is that, for Allāh, easy.
- ئەی باوەڕداران- ئەوانە زۆر ڕژد و چروک و بەخیلن، ماڵ وسامانیان نابەخشن و یارمەتیتان نادەن، بەگیان و نەفسی خۆشیان ھەر ڕژد و چروکن لە گەڵتاندا دژ بە بێباوەڕان ناجەنگن، وە ڕژد و چروکیشن بە مەوەدە و خۆشەویستیان ، بۆیە دەبینیت ئێوەیان ھیچ خۆش ناویت، جا کاتێکیش ترس ڕوویان تێ بکات لەکاتی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ دوژمندا، - ئەی پێغەمبەر- دەیانبینیت بە جۆرێک تەماشات دەکەن لەترسی جەنگ چاویان بەملاو ئەولادا دەسوڕێت وەک سوڕانی چاوی ئەو کەسەی لەسەرەمەرگدایە، جا کاتێک جەنگ کۆتایی ھات و ترسیان نەما و دڵنیابوونەوە، بەزمانی تیژیان زمانتان لێ درێژ دەکەن و بەتانە و تەشەر ئازارتان دەدەن، ڕژد و چروکن لە غەنیمەت و دەستکەوتەکانی جەنگ و بەشوێنیدا دەگەڕێن، ئەوانەی ئەمە سیفات و ڕەوشتیانە بەڕاستی باوەڕیان نەھێناوە، بۆیە اللە تەعالایش پاداشتی کار و کردەوەکانیانی بەتاڵ و پوچەڵ کردەوە، ئەم بەتاڵ و پوچەڵ کردنەوەیەش بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
33:20Page 420
يَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ يَذۡهَبُواْۖ وَإِن يَأۡتِ ٱلۡأَحۡزَابُ يَوَدُّواْ لَوۡ أَنَّهُم بَادُونَ فِي ٱلۡأَعۡرَابِ يَسۡـَٔلُونَ عَنۡ أَنۢبَآئِكُمۡۖ وَلَوۡ كَانُواْ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓاْ إِلَّا قَلِيلٗا ٢٠
They think the companies have not [yet] withdrawn.1 And if the companies should come [again], they would wish they were in the desert among the bedouins, inquiring [from afar] about your news. And if they should be among you, they would not fight except for a little.
ئەو ترسنۆکانە وا گومان دەبەن ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانەی کۆبوونەوە بۆ جەنگ کردن دژ بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و باوەڕداران ناڕۆنەوە تاوەکو لە ڕیشەوە کۆتایی بە باوەڕداران نەیەنن، وە ئەگەر جارێکی تریش ڕێکكەوت ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانە گەڕانەوە بۆ ھێرش کردنە سەر شاری مەدینە ئاواتە خوازن لە دەرەوەی مەدینە لەو دەشتە لەگەڵ دەشتەکییەکاندا بن، وە لەدوورەوە پرسیاری ئێوەیان بکردایە و ھەواڵی مەدینەیان بپرسیایە ، کەچی ڕوویداوە لەپاش جەنگ کردنی دوژمنان لەگەڵتاندا؟ - ئەی باوەڕداران- ئەوانە ئەگەر لەگەڵ ئێوەشدا بوونایە کەمێکیان نەبێت کەسیان ھاوشانی ئێوە بەشداری جەنگیان نەدەکرد، دەی ئێوەیش گوێیان مەدەنێ، وە ھیچ خەفەتیشی پێ مەخۆن.
33:21Page 420
لَّقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِي رَسُولِ ٱللَّهِ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا ٢١
There has certainly been for you in the Messenger of Allāh an excellent pattern1 for anyone whose hope is in Allāh and the Last Day and [who] remembers Allāh often.
بە دڵنیاییەوە لەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەیفەرموێت وە لەوەیش ئەو پێی ھەڵدەستێ و ئەنجامی دەدات پێشەنگ و قدوەیەکی چاکتان بۆ ھەیە تاوەکو چاوی لێ بکەن، بێگومان ئەو پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) خودی خۆی ئامادە بوو و بەشداری جەنگەکەی کرد، ئیتر چۆن ئێوە بەڕۆح و گیانی خۆتان ڕژدی و چروکی دەکەن و ئامادە نابن؟ بێگومان کەسێک دەست بە سوننەت و ڕەوشتە بەرزەکانیەوە دەگرێت کە ئومێدی بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی ھەبێت بگاتەوە پێیان، وە کاری بۆ دەکات و خۆی بۆ ئامادە دەکات، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکات، بەڵام ئەوەی ئومێدی نییە بگات بە ڕۆژی دوایی و زۆریش یادی اللە تەعالا ناکات، بێگومان چاو لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ناکات و نایکاتە پێشەنگ و قدوەی خۆی.
33:22Page 420
وَلَمَّا رَءَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ قَالُواْ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥۚ وَمَا زَادَهُمۡ إِلَّآ إِيمَٰنٗا وَتَسۡلِيمٗا ٢٢
And when the believers saw the companies, they said, "This is what Allāh and His Messenger had promised us, and Allāh and His Messenger spoke the truth." And it increased them only in faith and acceptance.
باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە و تاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار و جەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی و سەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین و تەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا و ملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد.
33:23Page 421
مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا ٢٣
Among the believers are men true to what they promised Allāh. Among them is he who has fulfilled his vow [to the death], and among them is he who awaits [his chance]. And they did not alter [the terms of their commitment] by any alteration -
لەناو باوەڕداراندا پیاوانێک ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ اللە تەعالا، وە بە وەفا بوون و ئەو پەیمانەی دابوویان پێی بەجێیان ھێنا کە دامەزراو دەبن و ئارام دەگرن لەسەر جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالادا، ھەندێکیان مردن یان لەپێناو ئەودا کوژران، وە ھەندێکی تریشیان چاوەڕێی شەھید بوون لە پێناو اللە تەعالادا دەکەن، ئەوانە ئەو پەیمان و بەڵێنەی دابوویان بە اللە تەعالا ھیچ گۆڕانکاریەکیان تێدا نەکرد و لەسەری بەردەوام بوون، وەک دووڕوەکانیان نەکرد کە پەیمان و بەڵێنەکانیان لەگەڵیدا شکاند.
33:24Page 421
لِّيَجۡزِيَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدۡقِهِمۡ وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٢٤
That Allāh may reward the truthful for their truth and punish the hypocrites if He wills or accept their repentance. Indeed, Allāh is ever Forgiving and Merciful.
تاوەکو اللە تەعالا پاداشتی ڕاستگۆکانیان بداتەوە، ئەوانەی کە بەوەفا بوون لەگەڵ ئەو بەڵێنەی دابوویان بە اللە، بە ڕاستگۆیی خۆیان و بە وەفایی لەگەڵ بەڵێنەکانیان، وە ئەگەر ویستی سزای دووڕوەکانیش بدات، ئەوانەی بەڵێنەکانیان شکاند و خاوەنی قسەی خۆیان نەبوون، ئەویش بەوەی پێش ئەوەی تەوبە بکەن لە کوفر و بێباوەڕی بیانمرێنێت، یان تەوبەیان لێ وەربگرێت، بەوەی موەفەق و سەرکەوتویان بکات بۆ تەوبە کردن، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بەبەزەییە بەرامبەریان.
33:25Page 421
وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِغَيۡظِهِمۡ لَمۡ يَنَالُواْ خَيۡرٗاۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلۡقِتَالَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزٗا ٢٥
And Allāh repelled those who disbelieved, in their rage, not having obtained any good. And sufficient was Allāh for the believers in battle, and ever is Allāh Powerful and Exalted in Might.
اللە تەعالا قوڕەیش و غەتەفان و ئەوانەیش لەگەڵیاندا بوون بە نائومێدی و دۆڕاوی و ڕق و کینەوە گەڕاندەوە، چونکە ئەوەی بەتەمای بوون لە کیسیان چوو، وە نەیانتوانی باوەڕداران لە ڕیشەوە دەربھێنن و لەناویان ببەن، اللە تەعالا بەسە کە پشتیوانی باوەڕداران بێت لەجەنگ و کوشتاریان لەگەڵ بێباوەڕان، یاخود اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری لەباوەڕدارن دوور خستەوە، بەوەی ڕەشەبای ھەڵکردە سەر بێباوەڕان و فریشتەی دابەزاند بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەھێزە و زاڵ و بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، بەڵكو ئەو سەرکەوتووە بەسەریدا و زەلیلی کردووە.
33:26Page 421
وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمۡ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَ فَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ وَتَأۡسِرُونَ فَرِيقٗا ٢٦
And He brought down those who supported them among the People of the Scripture1 from their fortresses and cast terror into their hearts [so that] a party [i.e., their men] you killed, and you took captive a party [i.e., the women and children].
اللە تەعالا ئەو جولەکانەی لە قەڵا و شوراکانیان ھێنایە خوارەوە کە یارمەتی قوڕەیش و غەتەفانیاندا لەو غەزایەدا، وە ترسی خستە دڵ و دەروونیانەوە، - ئەی باوەڕداران- ئێوە کۆمەڵ و دەستەیەکیان دەکوژن و کۆمەڵ و دەستەیەکی تریشیان بەدیل دەگرن.
33:27Page 421
وَأَوۡرَثَكُمۡ أَرۡضَهُمۡ وَدِيَٰرَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُمۡ وَأَرۡضٗا لَّمۡ تَطَـُٔوهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا ٢٧
And He caused you to inherit their land and their homes and their properties and a land which you have not trodden.1 And ever is Allāh, over all things, competent.
اللە تەعالا دوای لەناو بردنیان ئێوەی کرد بەخاوەنی زەوی و زار و کشتوکاڵ و باخە خورماکانیان، وە ماڵ و سامانەکانی تریشیانی کردە موڵک و بەشی ئێوە، وە زەوی و زاری خەیبەریش کە ھێشتا نەچوونەتە ناویەوە کردە موڵکی ئێوە، بەڵام دواتر دەچنە ناویەوە و ئەوێش لەچنگیان دەردەھێنن، ئەمەش بەڵێن و موژدەیە بۆ باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە، وە ھیچ شتیک دەسەوسانی ناکات.
33:28Page 421
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيۡنَ أُمَتِّعۡكُنَّ وَأُسَرِّحۡكُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا ٢٨
O Prophet, say to your wives, "If you should desire the worldly life and its adornment, then come, I will provide for you and give you a gracious release.
ئەی پێغەمبەر بڵێ بەخێزانەکانت (بەژنەکانت) کاتێک داوای زیاد کردنی بژێویت لێدەکەن، وە تۆیش ناتوانیت بژێوییەکانیان بۆ زیاد بکەیت، پێیان بڵێ: ئەگەر ژیان و لەزەت و خۆشی و جوانییەکانی دونیاتان دەوێت وەرن بۆ لام لەوەی دەدرێت بە ئافرەتانی تەڵاقدراو دەتاندەمێ تاوەکو بۆخۆتان خۆش پێی بژین، وە بەبێ زیان و ئازاردان تەڵاقتان دەدەم و لێتان جیا دەبمەوە.
33:29Page 421
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا ٢٩
But if you should desire Allāh and His Messenger and the home of the Hereafter - then indeed, Allāh has prepared for the doers of good among you a great reward."
وە ئەگەر ڕەزامەندی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیشتان دەوێت، وە لە دواڕۆژدا بەھەشتان دەستکەوێت، ئەوا لەسەر ئەوە حاڵەی تێیدان ئارام بگرن، چونکە بێگومان اللە تەعالا بۆ ھەر یەکێک لەئێوەی چاکەکار کە ئارام دەگرن و ھەڵسوکەوتان چاکە پاداشتی گەورەی داناوە.
33:30Page 421
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا ٣٠
O wives of the Prophet, whoever of you should commit a clear immorality - for her the punishment would be doubled two fold, and ever is that, for Allāh, easy.
ئەی ژنانی پێغەمبەر، ھەر کەسێک لە ئێوە گوناھ و سەرپێچییەکی ئاشکرا بکات، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا سزای بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، دوو ھێندەی خەڵکی تر سزا دەدرێت، لەبەر پلە و پایە و پاراستنی شەرەف و ڕێزی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارەیش (دوو بەرامبەر کردنەوەی سزا) بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
33:31Page 422
۞ وَمَن يَقۡنُتۡ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا نُّؤۡتِهَآ أَجۡرَهَا مَرَّتَيۡنِ وَأَعۡتَدۡنَا لَهَا رِزۡقٗا كَرِيمٗا ٣١
And whoever of you devoutly obeys Allāh and His Messenger and does righteousness - We will give her her reward twice; and We have prepared for her a noble provision.
ھەر کەسێک لە ئێوە بەردەوام بێت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە کار و کردەوەیەکی چاکی وا ئەنجام بدات کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعال بێت، ئەوا دوو ھێندەی ئافرەتانی تر پاداشتان دەدەینەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتێکی بەڕێزمان بۆی ئامادە کردووە کە بریتیە لە بەھەشت.
33:32Page 422
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا ٣٢
O wives of the Prophet, you are not like anyone among women. If you fear Allāh, then do not be soft in speech [to men],1 lest he in whose heart is disease should covet, but speak with appropriate speech.
ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە لە فەزڵ و ڕێز و شکۆدا وەک ژنانی تر نین، بەڵکو ئێوە لە فەزڵ و ڕێزدا لە پلەوپایە و مەقامێکدان ژنانی تر پێی ناگەن، ئەگەر بێتو فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، کەواتە ئەگەر قسەتان لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا کرد بە خەمزە و نازەوە قسەیان لەگەڵدا مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵ و دەروونی نەخۆشی دووڕوویی تێدایە نیازی خراپ و ئارەزوو و شەھوەتی حەرام بکات، ھەروەھا بەجۆرێک قسە بکەن دوور بێت لە گومان و شک، بەپێی پێویست قسەی جیدی بکەن و دوور بکەونەوە لە گاڵتە و گەپ و سوعبەت کردن لەگەڵ پیاوانی بێگانە.
33:33Page 422
وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا ٣٣
And abide in your houses and do not display yourselves as [was] the display of the former times of ignorance. And establish prayer and give zakāh and obey Allāh and His Messenger. Allāh intends only to remove from you the impurity [of sin], O people of the [Prophet's] household, and to purify you with [extensive] purification.
لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر و ئال و بەیتی ئەو ، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت و ئازار و خراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ و دەروونتان پاک بکاتەوە، خو و ڕەوشتە ناشیرین و ناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاکو خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی و ناشرینیەکی پێوە نەمێنێت.
33:34Page 422
وَٱذۡكُرۡنَ مَا يُتۡلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلۡحِكۡمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا ٣٤
And remember what is recited in your houses of the verses of Allāh and wisdom.1 Indeed, Allāh is ever Subtle2 and Aware.
ھەرچییەک لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لە ئایەتەکانی اللە تەعالا و فەرموودەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە یادی بگرن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بێگومان اللە تەعالا بە لوتف و بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە، وە منەتی بەسەردا کردوون لەماڵی پێغەمبەرەکەیدا دایناون، وە زۆریش شارەزاتانە کاتێک ھەڵیبژاردون کە ببنە خێزانی پێغەمبەرەکەی، وە دەست نیشانی کردوون وەک دایکی ھەموو باوەڕدارانی ئوممەتەکەی.
33:35Page 422
إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِينَ وَٱلۡمُسۡلِمَٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلۡخَٰشِعِينَ وَٱلۡخَٰشِعَٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِينَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا ٣٥
Indeed, the Muslim men and Muslim women, the believing men and believing women, the obedient men and obedient women, the truthful men and truthful women, the patient men and patient women, the humble men and humble women, the charitable men and charitable women, the fasting men and fasting women, the men who guard their private parts and the women who do so, and the men who remember Allāh often and the women who do so - for them Allāh has prepared forgiveness and a great reward.
بێگومان ئەو پیاو و ئافرەتانەی خۆیان زەلیل دەكەن بۆ خوای گەورە بە تاعەت و گوێڕایەڵی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی گوێڕایەڵن بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕاستگۆن لەباوەڕ و گوفتاریاندا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دووركەوتنەوە لە گوناھ و سەرپێچی و لەسەر بەڵا و موسیبەت، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی خێر و سەدەقەی فەرز و سوننەت دەکەن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕۆژووی فەرز و سوننەت دەگرن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن، وە دایدەپۆشن لە کەسانێک کە دروست نییە تەماشای بکەن، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و پێشەکییەکانی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان بە ئاشکرا و نھێنی دەکەن، ئەوانە اللە تەعالا لێبوردەیە لە گوناھەکانیان و پاداشتێکی گەورەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئامادە کردوون كە ئەویش بەهەشتە.
33:36Page 423
وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا ٣٦
It is not for a believing man or a believing woman, when Allāh and His Messenger have decided a matter, that they should [thereafter] have any choice about their affair. And whoever disobeys Allāh and His Messenger has certainly strayed into clear error.
بۆ ھیچ پیاو و ژنێکی باوەڕدار نییە کاتێک اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بڕیاریاری ھەر کارێکیاندا سەرپشک بن لە وەرگرتن و ڕەفزکردنی، ھەر کەسێک سەرپێچی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکات بێگومان گومڕابووە و لە ڕێگای ڕاست لایداوە بە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرا.
33:37Page 423
وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا ٣٧
And [remember, O Muḥammad], when you said to the one on whom Allāh bestowed favor and you bestowed favor,1 "Keep your wife and fear Allāh," while you concealed within yourself that which Allāh is to disclose.2 And you feared the people,3 while Allāh has more right that you fear Him.4 So when Zayd had no longer any need for her, We married her to you in order that there not be upon the believers any discomfort [i.e., guilt] concerning the wives of their claimed [i.e., adopted] sons when they no longer have need of them. And ever is the command [i.e., decree] of Allāh accomplished.
- ئەی پێغەمبەر- کاتێک بەو کەسە دەڵێیت کە اللە تەعالا نیعمەتی ئیسلامی بەسەردا ڕشتووە، وە تۆیش نیعمەتی ئازاد کردنت پێ بەخشیوە، - کەمەبەست پێی زەیدی کوڕی حاریسەیە -اللە تەعالا لێی ڕازی بێت- کاتێک ھات بۆ لات ڕاوێژت پێ بکات سەبارەت بە تەڵاقدانی خێزانەكەی كە زەینەبی کچی حەجش بوو - پێت وت: خێزانەکەی خۆت بگرە و لای خۆت بیھێڵەرەوە و تەڵاقی مەدە، لە اللە تەعالا بترسە و تەقوای ئەوت ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، - ئەی پێغەمبەر- شتێک لە دەروونی خۆتدا ئەشاریتەوە ئەویش ئەوەیە اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت کە لەگەڵ زەینەبدا ھاوسەرگیری بکەیت،- لەترسی خەڵکی ئەوە دەشاریتەوە، بەڵام اللە تەعالا تەڵاقدانەکەی زەید و ھاوسەرگیریەکەی تۆی ئاشکرا کرد، اللە تەعالایش لەپێشترە کە تۆ لێی بترسیت لەم کارەدا، جا کاتێک دەروونی زەید سارێژ بوو وە پێویستی بە زەینەب نەما و تەڵاقیدا ، ئێمە زەینەبمان لە تۆ مارە کرد، تاوەکو ھیچ گوناھێک لەسەر باوەڕداران نەمێنێت لەھاوسەرگیری کردن لەگەڵ تەڵاقدراوانی بە کوڕکراوانیان، کاتێک تەڵاقیان دەدەن و عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە فەرمانی اللە یش بۆ مارەکردنی زەینەب شتێکی بڕاوەیە و ھیچ ڕێگرێک نییە و ھەر دەبێت جێ بەجێ ببێت.
33:38Page 423
مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِيِّ مِنۡ حَرَجٖ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِي ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلُۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قَدَرٗا مَّقۡدُورًا ٣٨
There is not to be upon the Prophet any discomfort concerning that which Allāh has imposed upon him.1 [This is] the established way of Allāh with those [prophets] who have passed on before. And ever is the command of Allāh a destiny decreed.
ھیچ گوناھ و تاوانێک یان تەنگەڵانیەک لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نییە لەوەی اللە حەڵاڵی کردووە، ئەویش ھاوسەرگیری کردنە لەگەڵ ژنی تەڵاقدراوی ئەو کەسەی کە پێغەمبەر کردویەتی بە کوڕی خۆی، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەم کارەدا شوێن سوننەتی پێغەمبەرانی پێش خۆی دەکەوێت، ئەو کارێکی دانەھێناوە و شتێکی نەکردووە کە ئەوان نەیانکردبێت، وە ئەوەی اللە بڕیاری جێ بەجێکردنی داوە لەتەواو کردنی ئەم ھاوسەرگیرییە و پوچەڵکردنەوەی داب و نەریتی بە کوڕکردن پێغەمبەر ھیچ ڕایەک یان ھەڵبژاردنێکی بۆ نییە، ئەوە فەرمانی اللە یە بڕاوەتەوە ھەر دەبێت ببێ و ڕەد کردنەوەی نییە.
33:39Page 423
ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخۡشَوۡنَهُۥ وَلَا يَخۡشَوۡنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا ٣٩
[Allāh praises] those who convey the messages of Allāh1 and fear Him and do not fear anyone but Allāh. And sufficient is Allāh as Accountant.
ئەو پێغەمبەرانەی کە پەیامەکانی اللە دەگەیەنن بە ئوممەتەکانیان، وە تەنھا لەویش دەترسن وە بێجگە لەو لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، وە ئاوڕ نادەنەوە بە لای قسە و قسەڵۆکی خەڵکی کاتێک ئەوەی اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوون ئەنجامی دەدەن، وە اللە بەسە کە پارێزەری کار و کردەوەی بەندەکانی بێت بۆ ئەوەی لێ پرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە، وە سزای خراپەکارانیشان بدات.
33:40Page 423
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا ٤٠
Muḥammad is not the father of [any] one of your men, but [he is] the Messenger of Allāh and seal [i.e., last] of the prophets. And ever is Allāh, of all things, Knowing.
موحەممەد باوکی ھیچ کەس لە پیاوەکانتان نییە ، مەبەست ئەوەیە باوکی زەیدی کوڕی حاریسە نییە، تاوەکو حەرام بێت بۆی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنە تەڵاقدراوەکەیدا بکات، بەڵکو پێغەمبەری اللە تەعالایە ڕەوانە کراوە بۆ ھەموو خەڵکی، وە کۆتا پێغەمبەریشە دوای ئەو ھیچ پێغەمبەرێکی تر نایەت، وە اللە زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وه ھیچ شتێکی لە کاروباری بەندەکانی لانھێنی وشاراوە نییە.
33:41Page 423
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا ٤١
O you who have believed, remember Allāh with much remembrance
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە، وە بە پێی شەریعەتەکەی ئەو کارەکانتان دەکەن، یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان و تەواوی ئەندامەکانی تری لاشەتان بە زۆری بکەن.
وە بە پاکی یادی اللە بکەن، لەبەر فەزڵ و گەورەییەکەی، لە سەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەوە (سبحان اللە) و (لا إله إلا الله) بکەن
33:43Page 423
هُوَ ٱلَّذِي يُصَلِّي عَلَيۡكُمۡ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخۡرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَكَانَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَحِيمٗا ٤٣
It is He who confers blessing upon you,1 and His angels [ask Him to do so] that He may bring you out from darknesses into the light. And ever is He, to the believers, Merciful.
ئەو زاتە پیرۆزە بەزەیی پێتاندا دێتەوە و بەباشی باستان دەکات، وە فریشتەکانیش لە اللە دەپاڕێنەوە بۆتان تاوەکو لەتاریکی کوفر و بێباوەڕیەوە دەرتان بھێنێت بۆ نوور و ڕوناکی ئیمان، وە اللە بە بەزەییە بۆ باوەڕداران، وە سزایان نادات ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵی بکەن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences