Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
النصر
An-Nasr
The Divine Support · Medinan · 3 ayahs
110:1Page 603
إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ ١
When the victory of Allāh has come and the conquest,1
-ئەی پێغەمبەر- کاتێک کە یارمەتی وسەرکەوتنی اللە -تەعاﻻ- بۆ ئاینەکەت دێت، وسەرفرازی وسەربەرزی ئاینەکەت بەچاوی خۆت دەبینیت، وشاری مەککەی پیرۆز ڕزگار دەکرێت.
110:2Page 603
وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا ٢
And you see the people entering into the religion of Allāh in multitudes,
وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل ودەسته دەسته دێنە ناو ئاینی ئیسلامەوه وباوەڕ دێنن (لەکاتێکدا کە پێشتر خەڵک تاک تاک موسڵمان دەبوون، بەڵام لەگەڵ ڕزگارکردنی شاری مەککەدا خەڵک پۆل پۆل باوەڕیان دەھێنا لەھەموو پارچەیەکی نیوە دوورگەی عەرەبدا، هەتا وای لێھات ھۆزێک بەیەکجار دەھاتن باوەڕیان دەھێنا).
110:3Page 603
فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا ٣
Then exalt [Him] with praise of your Lord and ask forgiveness of Him. Indeed, He is ever Accepting of Repentance.1
بزانە بێگومان ئەوە نیشانەی کۆتایی ھاتنی ئەو ڕاسپێریەیە کە تۆی بۆ ڕەوانە کرابوو، بۆیە تۆ سوپاس وستایشی پەروەردگارت بکە، لەبەرامبەر سەرکەوتن وڕزگارکردنی شاری مەککە، وە داوای لێبووردنیشی لێ بکە، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زۆر تەوبەی بەندە تەوبەکارەکانی وەردەگرێت، ولێیان خۆش دەبێت.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences