Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الحج
Al-Hajj
The Pilgrimage · Medinan · 78 ayahs
22:1Page 332
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ إِنَّ زَلۡزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَيۡءٌ عَظِيمٞ ١
O mankind, fear your Lord. Indeed, the convulsion of the [final] Hour is a terrible thing.
ئەی خەڵکینە ، لە خوای گەورە بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، فەرمانەکانی بە چاکی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، بێگومان ئەوەی لەگەڵ ھاتنی ڕۆژی قیامەتدا دێت لە بوومەلەرزە و ناڕەحەتیەکانی تری ئەو ڕۆژە کارێکی زۆر سامناک و گەورەیە.
22:2Page 332
يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمۡلٍ حَمۡلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٞ ٢
On the Day you see it every nursing mother will be distracted from that [child] she was nursing, and every pregnant woman will abort her pregnancy, and you will see the people [appearing] intoxicated while they are not intoxicated; but the punishment of Allāh is severe.
ئەو ڕۆژەی کە قیامەت دێت لەبەر ناڕەحەتی ڕووداوەکانی ئەبینیت ھەموو دایکێکی شیردەر مناڵە شیرە خۆرەکەی خۆی فەرامۆش و لەبیر دەکات، وە ھەموو ئافرەتێکی دووگیان و سکپڕیش لەتاو ناڕەحەتی و ترسی زۆری ئەو ڕۆژە سکەکەی دادەنێت و لەباری ئەچێت، وە خەڵکیش لەتاو ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە بیر و ھۆش و عەقڵیان نامێنێت و وەک سەرخۆشیان لێ دێت، لە ڕاستیشدا ئەوان مەییان نەخواردووەتەوە تاوەکو سەرخۆش بن، بەڵکو سزای خوای گەورە زۆر توند و سەختە، لەبەر ئەوەیە ژیری و عەقڵیان لانامێنێت.
22:3Page 332
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيۡطَٰنٖ مَّرِيدٖ ٣
And of the people is he who disputes about Allāh without knowledge and follows every rebellious devil.
لەناو خەڵکیشدا کەسانێک ھەن بەبێ زانست و زانیاری و بوونی ھیچ بەڵگەیەک دەمەقاڵێ و دەمبازی دەکەن لە بارەی توانا و دەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، باوەڕی بە ڕۆژی زیندووبوونەوە نییە و شوێن ھەموو شەیتانێکی یاخی و سەرانێکی گومڕا بوو لە پەروەردگاری دەکەوێت.
22:4Page 332
كُتِبَ عَلَيۡهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهۡدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ٤
It has been decreed for him [i.e., every devil] that whoever turns to him - he will misguide him and will lead him to the punishment of the Blaze.
لەسەر ئەو یاخی بووە لە شەیتانەکانی جنۆکە و شەیتانەکانی مرۆڤ نوسراوە ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت و باوەڕی پێ بکات ئەوا گومڕای دەکات لە ڕێگای ھەق و ڕاستی و پەلکێشی دەکات بۆ سزای ئاگری دۆزەخ لەبەر ئەوەی ڕێنومایی کردووە بۆ بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان.
22:5Page 332
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّنَ ٱلۡبَعۡثِ فَإِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ مِنۡ عَلَقَةٖ ثُمَّ مِن مُّضۡغَةٖ مُّخَلَّقَةٖ وَغَيۡرِ مُخَلَّقَةٖ لِّنُبَيِّنَ لَكُمۡۚ وَنُقِرُّ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ نُخۡرِجُكُمۡ طِفۡلٗا ثُمَّ لِتَبۡلُغُوٓاْ أَشُدَّكُمۡۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡلَا يَعۡلَمَ مِنۢ بَعۡدِ عِلۡمٖ شَيۡـٔٗاۚ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ هَامِدَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡ وَأَنۢبَتَتۡ مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ ٥
O people, if you should be in doubt about the Resurrection, then [consider that] indeed, We created you from dust, then from a sperm-drop, then from a clinging clot, and then from a lump of flesh, formed and unformed1 - that We may show you.2 And We settle in the wombs whom We will for a specified term, then We bring you out as a child, and then [We develop you] that you may reach your [time of] maturity. And among you is he who is taken in [early] death, and among you is he who is returned to the most decrepit [old] age so that he knows, after [once having] knowledge, nothing. And you see the earth barren, but when We send down upon it rain, it quivers and swells and grows [something] of every beautiful kind.
ئەی خەڵکینە ، ئەگەر گومانتان ھەیە لە دەسەڵات و قودرەتی ئێمە کە بتوانین لە پاش مردن زیندووتان بکەینەوە، ئەوابیر بکەنەوە سەرەتا خوای گەورە چۆن ئێوەی بەدیھێنان، بێگومان ئێمە باوکە ئادەمتانمان لەگڵ بەدیھێنا، پاشان نەوەکانیمان لە ئاوی پیاو (مەنی) بەدیھێنا دوای ئەوەی پیاو دەیڕژێنێتە ناو ڕەحمی ئافرەتەوە، پاشان ئەو ئاوی پیاوە (مەنی) یە لەگەڵ ھێلکەی ئافرەتەکە دەپیتێ و دەبێتە پارچە خوێنێک مەیوو، پاشان ئەو پارچە خوێنە مەیووەش دەگۆڕێت بۆ پارچە گۆشتێک وەک ئەو پارچە گۆشتەی جواوەی ناو دەمی لێدێت، پاشان ئەو پارچە گۆشتەیش جاری وا ھەیە دەبێتە منداڵێکی تەواو بە زیندوویی لەدایک دەەبێت، یان جاری وایش ھەیە نابێتە منداڵێکی تەواو جا لەبەر ئەوە بەناتەواوی لەدایک دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو دەسەڵاتی خۆمانتان بۆ دەربخەین کە دەتوانین بەچەند قۆناغێک بەدیتان بھێنین، وە ئەوەیشی ویستمان لێ بێت لەناو ڕەحمی ئافرەت لە کۆرپەلە جێگیری دەکەین تا کاتێکی دیاریکراو کە نۆ مانگە لەدایک دەبێت، پاشان لەسکی دایکانتان بە منداڵی دەرتان دەھێنین، پاشان ئەگەنە ئەوپەڕی ھێز و تەمەنی عاقڵی و باڵغی، جا ھەندێکتان پێش ئەوەی بگەنە ئەو کاتە دەمرن، وە ھەندێکی ترتان دەژێت تا دەگاتە تەمەنی پیری و لاواز بوونی ھێز و عەقڵ و ژیری، تا وەک مناڵ خراپتری لێدێت، دوای ئەوەی کاتی خۆی ھەموو شتێکی دەزانی ئێستا ھەموو شتێکی لەبیر چووتەوە، وە زەوی دەبینیت کە وشکە و ھیچ دار و درەخت و گژوگیایەکی لێ نەڕواوە، کەچی ھەرکە ئاوی بارانی بەسەردا دەبارێت ئیتر ڕووەکەکان دەبزوێت و لە زەوی دەردێن و بەرز دەبنەوە بەھۆی گەشەی ڕووەکەکانیەوە، وە لەھەموو جۆرێک گژوگیایەکی جوان دەڕوێت و سەر دەردەھێنێت.
22:6Page 333
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٦
That is because Allāh is the True Reality and because He gives life to the dead and because He is over all things competent
ئەوەی بۆمان باسکردن - لەسەرەتای بەدیھێنانتان و قۆناغەکانی و حاڵی ئەو کەسەی لەدایک دەبێت – بۆ ئەوە باسکرا باوەڕ بھێنن کە بەڕاستی زاتی (اللە تعالی) ئەو زاتە ھەق و ڕاستەیە کە ھیچ گومان و دوودڵییەکی تێدا نییە، بەپێچەوانەی ئەو بت و دار و بەردەی کە ئێوە دەیانپەرستن، وە بۆ ئەوەی باوەڕتان ھەبێت بەڕاستی ھەر ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت.
22:7Page 333
وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٞ لَّا رَيۡبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡعَثُ مَن فِي ٱلۡقُبُورِ ٧
And [that they may know] that the Hour is coming - no doubt about it - and that Allāh will resurrect those in the graves.
وە بۆ ئەوەی باوەڕیشتان ھەبێت بەڕاستی ڕۆژی قیامەت ھەر دێت و ھیچ گومان لەھاتنی نییە، وە بەڕاستی زاتی (اللە) مردووەکان زیندوو دەکاتەوە لە گۆڕەکانیان بۆ ئەوەی پاداشت و سزای کار و کردەوەیان بداتەوە.
22:8Page 333
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ ٨
And of the people is he who disputes about Allāh without knowledge or guidance or an enlightening book [from Him],
کەسانی وا ھەیە لە نێو بێباوەڕاندا دەمەقاڵێ و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی (اللە تعالی) وە، بەبێ زانست و زانیاریەکی وا کە بیانگەیەنێتە ھەق و ڕاستی، وە بەبێ ئەوەی شوێن ھیچ ڕێنوێنکار و ھیدایەتدەرێک کەوتبن ڕێنماییان بکات، وە بەبێ ئەوەیش پەرتووکێکی درەوشاوەیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ دابەزی بێت ڕێنماییان بکات بۆ لای خۆی، ھیچ شتێکیان لەم شێوەیە پێ نییە و لە خۆیانەوە دەم دەکوتن لە ھەموو شتێک.
22:9Page 333
ثَانِيَ عِطۡفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۖ لَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٩
Twisting his neck [in arrogance] to mislead [people] from the way of Allāh. For him in the world is disgrace, and We will make him taste on the Day of Resurrection the punishment of the Burning Fire [while it is said],
ئەم جۆرە کەسە بەفیزێکەوە ملێک لار دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات و پەشیمانیان بکاتەوە لەباوەڕھێنان بە خوای گەورە لەڕێگای ڕاستی خوای گەورە لایانبدات، ئەو کەسەی حاڵی بەم شێوەیە بێت خوای گەورە باسی دەکات ئەوە لەژیانی دونیا زەلیل و ڕیسوا دەبێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای ئاگری سوتێنەری پێدەچێژین.
22:10Page 333
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتۡ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيۡسَ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ ١٠
"That is for what your hands have put forth and because Allāh is not ever unjust to [His] servants."
وە پێی دەگوترێت: ئەو سزایەی کە دەیچێژیت بەھۆی ئەو کار و کردەوانەوەیە لەبێباوەڕی و گوناھ و تاوان ئەنجامت داوون، خوای گەورەیش ستەمکار نییە بۆ بەندەکانی، وە سزای ھیچ کەسێکی بێ گوناھیش نادات.
22:11Page 333
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعۡبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرۡفٖۖ فَإِنۡ أَصَابَهُۥ خَيۡرٌ ٱطۡمَأَنَّ بِهِۦۖ وَإِنۡ أَصَابَتۡهُ فِتۡنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجۡهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ ١١
And of the people is he who worships Allāh on an edge.1 If he is touched by good, he is reassured by it; but if he is struck by trial, he turns on his face [to unbelief]. He has lost [this] world and the Hereafter. That is what is the manifest loss.
لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن لەسەر گومان و دوودڵی خوا دەپەرستن و دامەزراو نین، ئەگەر ھاتوو تووشی خێر و خۆشی بوو لە لەشساغی و دەوڵەمەندی ئەوا لەسەر باوەڕ و خواپەرستییەکەی بەردەوام دەبێت، خۆ گەر ھاتوو بەپێچەوانەوە بوو تووشی بەڵا و موسیبەت و نەخۆشی و ھەژاری بوو ڕەشبین دەبێت بەرامبەر ئاینەکەی و پاشگەز دەبێتەوە، ئەم کەسە خەسارۆمەندی دونیا بوو، چونکە کوفر و بێباوەڕییەکەی جگە لەوەی لەسەری نوسرابوو ھیچی بۆ زیاد نەکرد، وە خەسارۆمەندی دواڕۆژیش بوو چونکە دوچاری سزای خوا دەبێت، ئەمەش بەدڵنیایی خەسارۆمەندی ڕوون و ئاشکرایە.
22:12Page 333
يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ ١٢
He invokes instead of Allāh that which neither harms him nor benefits him. That is what is the extreme error.
بتگەلێک لە بری (اللە تعالی) دەپەرستێت و ھانا و ھاواریان بۆ دەبات ئەگەر سەرپێچیشی بکات ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ سوود و قازانجێکیشی بۆی نابێت ئەگەر گوێڕایەڵی بکات، ئەو پەرستن و ھاوارکردنە بۆ ئەو بتانە کە نە زیان و نە سوودی ھەیە گومڕاییەکی دوور لەھەق و ڕاستییە.
22:13Page 333
يَدۡعُواْ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقۡرَبُ مِن نَّفۡعِهِۦۚ لَبِئۡسَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَلَبِئۡسَ ٱلۡعَشِيرُ ١٣
He invokes one whose harm is closer than his benefit - how wretched the protector and how wretched the associate.
ئەم بێباوەڕەی کە بتەکان دەپەرستێت و ھانا و ھاواریان بۆ دەبات ھەمیشە زەرەر و زیانەکەی نزیکترە لەو قازانج و سوودەی کە ونە و دیار نییە، بێگومان ئەم پەرستراوانە کە زیانیان نزیکترە لە سوود و قازانجیان خراپترین یارمەتیدەر و پشتیوانن بۆ ئەو کەسانەی داوای یارمەتی و پشتیوانیان لێدەکەن، وە خراپترین ھاوڕێ و ھاودەمن بۆیان.
22:14Page 333
إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يُرِيدُ ١٤
Indeed, Allāh will admit those who believe and do righteous deeds to gardens beneath which rivers flow. Indeed, Allāh does what He intends.
بە دڵنیایی ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕۆن، بێگومان خوای گەورە ویستی لێ بێت بە ڕەحم و میھرەبانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەیەوێت ڕەحمی پێ بکات، وە ویستی لێ بێت تۆڵە لەھەر کەسێکیش بسێنێت لێی دەسێنێت، ھیچ کەسێک ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەشتێک بکات.
22:15Page 333
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لۡيَقۡطَعۡ فَلۡيَنظُرۡ هَلۡ يُذۡهِبَنَّ كَيۡدُهُۥ مَا يَغِيظُ ١٥
Whoever should think that Allāh will not support him [i.e., Prophet Muḥammad (ﷺ)] in this world and the Hereafter - let him extend a rope to the ceiling, then cut off [his breath],1 and let him see: will his effort remove that which enrages [him]?
ھەر کەسێک پێی وایە کە خوای گەورە پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) لە دونیا و دواڕۆژدا سەرناخات و یارمەتی نادات، ئەوە با بە گوریسێک خۆی ھەڵواسێت بەمیچی خانووەکەیەوە و خۆی بخنکێنێت و لەسەر زەوی ھەناسە نەدات، پاشان تەماشا بکات بزانێت ئایا ئەو ھەموو ڕق و تووڕەیی و ناڕەحەتییەی دڵ و دەروونی دەڕوات و نامێنێت، بێگومان خوای گەورە سەرخەر و پشتیوانی پێغەمبەرەکەیەتی، جا ئەو کەسەی نکۆڵی لەمە دەکات پێی خۆشە یاخود نا ، با لە ڕقا خۆی بتاسێنێت.
22:16Page 334
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يُرِيدُ ١٦
And thus have We sent it [i.e., the Qur’ān] down as verses of clear evidence and because Allāh guides whom He intends.
ھەروەکو چۆن نیشانە و بەڵگە ئاشکراکانمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر زیندووبونەوەی دوای مردن، ھەر بەو شێوەیە ئایەتە ئاشکراکانی قورئانی پیرۆزمان ناردە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە بێگومان خوای گەورە بەچاکە و فەزڵی خۆی ھەرکەسێکی ویست ڕێنومایی دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و ھیدایەتی دەدات.
22:17Page 334
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلۡمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡصِلُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ١٧
Indeed, those who have believed and those who were Jews and the Sabeans and the Christians and the Magians and those who associated with Allāh - Allāh will judge between them on the Day of Resurrection. Indeed Allāh is, over all things, Witness.1
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە لە ئوممەتی ئیسلام، وە لە جولەکە و سابیئە (سابیئەکان: شوێنکەوتەی ھەندێک لە پێغەمبەرانن) و لە گاور، وە ئاگرپەرست و بتپەرستەکان ، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، جا ئەو کاتە باوەڕداران دەخاتە بەھەشتەوە، وە جگە لە باوەڕدارانیش ھەموویان دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگاداری تەواوی گوفتار و کرداری بەندەکانیەتی، وە ھیچ شتێکیشی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشیان دەداتەوە.
22:18Page 334
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلۡجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٞ مِّنَ ٱلنَّاسِۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيۡهِ ٱلۡعَذَابُۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكۡرِمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يَشَآءُ۩ ١٨
Do you not see [i.e., know] that to Allāh prostrates whoever is in the heavens and whoever is on the earth and the sun, the moon, the stars, the mountains, the trees, the moving creatures and many of the people? But upon many the punishment has been justified.1 And he whom Allāh humiliates - for him there is no bestower of honor. Indeed, Allāh does what He wills.
ئەی پێغەمبەر ئایا نەتزانیوە ھەرچی لەئاسمانەکاندا ھەیە لەفریشتەکان، وە ھەرچی لەزەویشدا ھەیە لەباوەردارانی مرۆڤ وجنۆکە ھەر ھەموویان سوژدەی گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە دەبەن، وە خۆر ومانگ وئەستێرە وچیا ودار ودرەخت وھەرچی گیانداریشە سوژدەی بۆ دەبەن، سوژدەی ملکەچی ولەفەرمان دەرنەچوون، وە زۆرێک لەخەڵکیش بەڕەزامەندی وپێخۆش بوونی خۆیان سژودە ھەر بۆ خوا دەبەن، وە زۆرێک لەخەڵکی تر لاڕێ دەگرن وسوژدەی بۆ نابەن وگوێڕایەڵی ناکەن، لەبەر کوفر بێباوەڕی سزای خوایان لەسەر پێویست بووە، ھەر کەسێک خوا سووک وڕیسوای بکات لەبەر کوفر وبێباوەڕیەکەی ھیچ کەس ناتوانێت ڕێزێ لێ بنێت، بێگومان خوا ھەر شتێکی ویست ئەنجامی دەدات، وە ھیچ کەس نیە خوا ناچار بکات بەئەنجامدانی کارێک.
22:19Page 334
۞ هَٰذَانِ خَصۡمَانِ ٱخۡتَصَمُواْ فِي رَبِّهِمۡۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قُطِّعَتۡ لَهُمۡ ثِيَابٞ مِّن نَّارٖ يُصَبُّ مِن فَوۡقِ رُءُوسِهِمُ ٱلۡحَمِيمُ ١٩
These1 are two adversaries who have disputed over their Lord. But those who disbelieved will have cut out for them garments of fire. Poured upon their heads will be scalding water
ئەمانەی باسکران دوو دەستە و تاقمی دژ بە یەکن، لەسەر پەروەردگاریان مشتومڕ و دەمەقاڵێ کەوتە نێوانیانەوە ، کە ئایا کامیان لەسەر ھەق و ڕاستین، دەستە و تاقمی باوەڕداران، وە دەستە و تاقمی بێباوەڕان، دەستە و تاقمی بێباوەڕان لە ھەموو لایەکەوە ئاگر دەوری داون ، ھەروەک پۆشاک و جلوبەرگ ، چۆن مرۆڤ لەبەری دەکات و دەوری لاشە و جەستەی دەدات، وە ئاوی کوڵ بەکوڵیشیان لەسەرەوە بەسەردا دەکرێت.
22:20Page 334
يُصۡهَرُ بِهِۦ مَا فِي بُطُونِهِمۡ وَٱلۡجُلُودُ ٢٠
By which is melted that within their bellies and [their] skins.
کاتێک ئەو ئاوە گەرم و کوڵ بە کوڵە دەخۆنەوە ھەناو و ناوسکیان دەتوێنێتەوە، ھەتا دەگاتە پێستیان و دەیتوێنێتەوە.
ھەر لەناو ئاگردا چەکوشی ئاسنینیان بۆ ئامادە کراوە، فریشتەکان بەو چەکوشانە دەدەن بەسەریاندا.
22:22Page 334
كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا مِنۡ غَمٍّ أُعِيدُواْ فِيهَا وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٢٢
Every time they want to get out of it [i.e., Hellfire] from anguish, they will be returned to it, and [it will be said], "Taste the punishment of the Burning Fire!"
ھەرکاتێک لەتاو گەرمی و ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان ئەیانەوێت لە ئاگری دۆزەخ دەرچن، ئەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوی، وە پێیان دەگوترێت: سزای سوتێنەر بچەژن.
22:23Page 334
إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَلُؤۡلُؤٗاۖ وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ ٢٣
Indeed, Allāh will admit those who believe and do righteous deeds to gardens beneath which rivers flow. They will be adorned therein with bracelets of gold and pearl, and their garments therein will be silk.
دەستە و تاقمی باوەڕداران ئەوانەن کە باوەڕیان بە خوای گەورە ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا دەڕۆن، وە بازنی ئاڵتون و مرواریان ئەکرێتە دەست و پێی دەڕازێنرێنەوە، وە جلوبەرگ و پۆشاکی بەریان لە ئاوریشمە.
22:24Page 335
وَهُدُوٓاْ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَهُدُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡحَمِيدِ ٢٤
And they had been guided [in worldly life] to good speech, and they were guided to the path of the Praiseworthy.
خوای گەورە لە ژیانی دونیادا ڕێنومایی کردوون بۆ وتە و قسەی پاکوخاوێن، وەک شاھیدیدان بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە (اللە) ، وە (اللە أکبر) و (الحمد للە) کردن، وە ڕێنومایشی کردوون بۆ سەر ڕێگای سوپاسکراوی ئیسلام.
22:25Page 335
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ ٱلَّذِي جَعَلۡنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلۡعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلۡبَادِۚ وَمَن يُرِدۡ فِيهِ بِإِلۡحَادِۭ بِظُلۡمٖ نُّذِقۡهُ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ ٢٥
Indeed, those who have disbelieved and avert [people] from the way of Allāh and [from] al-Masjid al-Ḥarām, which We made for the people - equal are the resident therein and one from outside - and [also] whoever intends [a deed] therein1 of deviation [in religion] by wrongdoing - We will make him taste of a painful punishment.
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە، وە خەڵکانی تریش لە ئیسلام لادەدەن و ڕێگریان لێ دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام و چوونە ناو مزگەوتی حەرامەوە، ھەروەکو بتپەرست و موشریکەکان لەساڵی حودەیبیەدا بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامیاندا، ئەوا لەمەودا سزای بە ئازاریان پێدەچێژین، ئەو مزگەوتی حەرامەی کردمانە ڕووگەی خەڵکی لە نوێژەکانیان، وە کردمانە ڕوکنێکیش لەڕوکنەکانی حەج و عومرە، چی بۆ ئەوانەی نیشتەجێی مەککەن، وە چی بۆ ئەوانەیش کە لە شوێنانی دەرەوە بۆی دێن و ڕێگایان تێی دەکەوێت یەکسانە، ھەر کەسێک لە مزگەوتی حەرام لەھەق لابدات و دڵی بە ئەنقەست مەیلی گوناھ و تاوان بکات ئەوا سزای بە ئازاری پێ دەچێژین.
22:26Page 335
وَإِذۡ بَوَّأۡنَا لِإِبۡرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلۡبَيۡتِ أَن لَّا تُشۡرِكۡ بِي شَيۡـٔٗا وَطَهِّرۡ بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ٢٦
And [mention, O Muḥammad], when We designated for Abraham the site of the House, [saying], "Do not associate anything with Me and purify My House for those who perform ṭawāf1 and those who stand [in prayer] and those who bow and prostrate.
- ئەی پێغەمبەری خوا - بھێنەرەوە بیر ئەو کاتەی شوێن و سنووری کەعبەمان بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دیاریکرد، پاش ئەوەی ھیچ کەس ئەو جێگا و سنوورەی نەدەزانی، وە وحی و سروشمان بۆ کرد کە لەپەرستنمدا ھیچ کەسێک نەکەیتە ھاوەڵ و شەریکم، بەڵکو بەتاکو تەنھایی ھەر من بپەرستیت، وە ماڵەکەم خاوێن بکەرەوە لە پیسی مادی و مەعنەوی بۆ تەوافکاران و نوێژ خوێنان.
22:27Page 335
وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ ٢٧
And proclaim to the people the ḥajj [pilgrimage]; they will come to you on foot and on every lean camel; they will come from every distant pass -
- ئەی ئیبراھیم - جاڕ بدە بە نێو خەڵکدا و بانگیان بکە بۆ ئەنجامدانی حەج و زیارەتی ئەم ماڵەی کە فەرمانمان کرد بە بونیاتنانی، ئەوسا دەبینی خەڵکی بە پیادە و بە سواری پشتی ھەموو وشترێکی لاواز، چونکە ماندوو بووە لە ڕۆیشتنی ڕێگا، ئەو وشترانە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دەیانھێنن بۆ حەج کردن.
22:28Page 335
لِّيَشۡهَدُواْ مَنَٰفِعَ لَهُمۡ وَيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۖ فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡبَآئِسَ ٱلۡفَقِيرَ ٢٨
That they may witness [i.e., attend] benefits for themselves and mention the name of Allāh on known [i.e., specific] days over what He has provided for them of [sacrificial] animals.1 So eat of them and feed the miserable and poor.
بۆ ئەوەی ئامادەی گەلێک لە کەڵک و سوودەکانی دونیا و دواڕۆژ بن، وەک لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکان و بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژ و یەک گوتاری موسڵمانان و زۆرێکی تر لەکەڵک سوودەکان، وە بۆ ئەوەیش ناوی خوا بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لە ڕۆژە زانراوەکاندا سەر دەبڕرێن ئەوانیش : ڕۆژی دەیەمی مانگی (ذي الحجة) و سێ ڕۆژی دوای ئەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکرێت لەسەر ناز و نیعمەتەکانی لەسەربڕینی وشتر و مانگا و مەڕ و بزن، لەم ڕۆژانەدا لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بخۆن، وە بیدەن بەو ھەژار و نەدارانەیشی کە زۆر برسیانە با لێی بخۆن.
22:29Page 335
ثُمَّ لۡيَقۡضُواْ تَفَثَهُمۡ وَلۡيُوفُواْ نُذُورَهُمۡ وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ ٢٩
Then let them end their untidiness and fulfill their vows and perform ṭawāf around the ancient House."
پاشان با ھەرچی ڕوکن و واجيبی تری حەجەکەیانە ئەنجامی بدەن، وە لە ئیحرام دەربچن و تەحەلول بکەن بە تاشینی مووی سەر و کردنی نینۆک و لابردنی چڵک و پیسی لاشەیان کە بە ھۆی چوونە ناو ئیحرامەوە لەو چەند ڕۆژەدا لەسەر جەستەیان کۆبووبویەوە، با وەفا بکەن بەو کارانەی لەسەر خۆیان واجیب کردووە لە حەج و عومرە و ئاژەڵ سەر بڕین، وە با تەوافی ئیفازە - کە تەوافی ڕوکنە - بکەن بەدەوری ماڵە کۆنەکە، ئەو ماڵەی خوای گەورە ڕزگاری کرد لە دەستی ستەمکاران.
22:30Page 335
ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦۗ وَأُحِلَّتۡ لَكُمُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ إِلَّا مَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡۖ فَٱجۡتَنِبُواْ ٱلرِّجۡسَ مِنَ ٱلۡأَوۡثَٰنِ وَٱجۡتَنِبُواْ قَوۡلَ ٱلزُّورِ ٣٠
That [has been commanded], and whoever honors the sacred ordinances of Allāh - it is best for him in the sight of his Lord. And permitted to you are the grazing livestock, except what is recited to you.1 So avoid the uncleanliness of idols and avoid false statement,
ئەوەی فەرمانمان پێکردوون - لە تەحەلولکردن بەتاشینی مووی سەر و نینۆک کردن و لابردنی چڵک و پیسی و وەفا کردن بە نزرەکان و تەوافی ماڵی خوا- ئەوە ئەوەیە خوای گەورە لەسەری واجب کردوون، جا لەبەر ئەوە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەرتان بە گەورەی بگرن، ھەر کەسێک دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی ناو ئیحرام بە نیەت و مەبەستی گەورەڕاگرتنی فەرمانی خوا و لەترسی ئەوەی سنوورەکانی خوای گەورە نەشکێنێت و حەرامکراوەکانیش حەڵاڵ نەکات، ئەوا ئەمەی بۆ دەبێتە چاکە و خێری دونیا و دواڕۆژ لای پەروەردگاری، - ئەی خەڵکینە - خواردنی گۆشتی وشتر و مانگا و مەڕ و بزنتان بۆ حەڵاڵ کراوە، تەنھا ئەوانە نەبێت کەبەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە، وە ھیچ شتێکیتان لەسەر حەرام نەکراوە لەو وشترە نێرانەی کە چەند نەوەیەک لەپشتی ئەوان بوون، یان ئەو وشترانەی گوێیان بڕراوە، یان ئەو وشترانەی لەسەریەک وشترە مێنگەیان دەبێت، خواردنی ھیچی لەسەر یاساغ و حەرام نەکردوون ئەوە نەبێت کە لە قورئاندا بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە حەرامی مردارەوە بوو و خوێن و بەراز و شتی تریش، جا کەوابێت دوور بکەونەوە لەشتە پیس و قێزەونەکان کە مەبەست پێی بتەکانە، وە دووریش بکەونەوە لە ھەموو وتەیەکی پووچ و بەتاڵ کە بۆ خوا ھەڵبەستراوە، یان بۆ یەکێک لە بەدیھێنراوەکانی ھەڵبەستراوە.
22:31Page 336
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيۡرَ مُشۡرِكِينَ بِهِۦۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخۡطَفُهُ ٱلطَّيۡرُ أَوۡ تَهۡوِي بِهِ ٱلرِّيحُ فِي مَكَانٖ سَحِيقٖ ٣١
Inclining [only] to Allāh, not associating [anything] with Him. And he who associates with Allāh - it is as though he had fallen from the sky and was snatched by the birds or the wind carried him down into a remote place.
لەوانە دوور بکەونەوە و خۆتان لە ھەموو ئاینێک ھەڵاوێرن جگە ئەو ئاینە نەبێت خوای گەورە پێی ڕازییە، وە ھیچ کەس مەکەن بە ھاوەڵ و ھاوبەشی لە پەرستنەکاندا، ھەر کەسێک ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ دابنێت وەک ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەربووبێتەوە خوارەوە، ئەو کاتە یان ئەوەتانێ باڵندەکان دەیفڕێنن و پارچە پارچەی دەکەن، یان ئەوەتانێ ڕەشەبا بیبات لە شوێنێکی دوور فڕێی بدات.
22:32Page 336
ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ ٣٢
That [is so]. And whoever honors the symbols [i.e., rites] of Allāh - indeed, it is from the piety of hearts.
ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە لە یەکخواپەرستی و دڵسۆزی و ئیخلاص بۆی، وە دوور کەوتنەوە لە بتەکان و قسە و گوفتاری ناھەق، ھەر کەسێک دروشمەکانی ئاین بەرز ڕابگرێت - وەک ئاژەڵ سەربڕین و ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج- بێگومان ئەوە نیشانەی پارێزگاری و ترسی دڵەکانە لە پەروەردگاری.
22:33Page 336
لَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ ٣٣
For you therein [i.e., the animals marked for sacrifice] are benefits for a specified term;1 then their place of sacrifice is at the ancient House.2
لەو ئاژەڵانەی بۆ ھەدی و قوربانی کردن لای ماڵی خوا دیاری کراون بۆتان ھەیە سوود لە خورییەکەی و شیرەکەی و بەرەکەی و سواربوونی وەربگرن، تا ماوەیەکی دیاری کراو کە کاتی سەربڕینیان دێت لە نزیک ماڵی خوا، ئەو ماڵەی کە خوای گەورە ئازادی کرد لە دەستی ستەمکاران.
22:34Page 336
وَلِكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكٗا لِّيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۗ فَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَلَهُۥٓ أَسۡلِمُواْۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُخۡبِتِينَ ٣٤
And for every [religious] community We have appointed a rite [of sacrifice]1 that they may mention the name of Allāh over what He has provided for them of [sacrificial] animals. For your god is one God, so to Him submit. And, [O Muḥammad], give good tidings to the humble [before their Lord]
هەموو ئوممەتانی پێشوو چەند پەرستن و دروشمێکمان بۆ دانابوون لە قوربانی کردن و خۆێن ڕشتن بەمەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی ناوی (اللە) بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو قوربانیانەدا، وەک شوکر و سوپاسێک لەسەر ئەو ناز و نیعمەتانەی لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزن ڕۆزی دابوون، - ئەی خەڵکینە - پەرستراوی بە ھەق و ڕاستیتان ھەر یەک پەرستراوی تاک و تەنھایە ئەویش زاتی (اللە) یە، گەردنکەچی و گوێڕایەڵی تەواو تەنھا ھەر بۆ ئەو دەکرێت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا- موژدەی خێر و چاکە بدە بە بەندە گەردنکەچ و دڵسۆزەکان بەوەی دڵیان خۆش دەکات.
22:35Page 336
ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمۡ وَٱلۡمُقِيمِي ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣٥
Who, when Allāh is mentioned, their hearts are fearful, and [to] the patient over what has afflicted them, and the establishers of prayer and those who spend from what We have provided them.
ئەوانەی کاتێک ناوی (اللە) دەھێنرێت دڵەکانیان ترسی لێ دەنیشێت، بۆیە دوور دەکەونەوە لەسەرپێچی فەرمانەکانی، وە کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و بەڵاو موسیبەتێک دەبن ئارامی لەسەر دەگرن، وە نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە لە پێناوی خوای گەورە لەو ماڵ و سەروەت و سامانە دەبەخشن کە ڕۆزی داون.
22:36Page 336
وَٱلۡبُدۡنَ جَعَلۡنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمۡ فِيهَا خَيۡرٞۖ فَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا صَوَآفَّۖ فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡقَانِعَ وَٱلۡمُعۡتَرَّۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرۡنَٰهَا لَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٣٦
And the camels and cattle We have appointed for you as among the symbols [i.e., rites] of Allāh; for you therein is good. So mention the name of Allāh upon them when lined up [for sacrifice]; and when they are [lifeless] on their sides, then eat from them and feed the needy [who does not seek aid] and the beggar. Thus have We subjected them to you that you may be grateful.
ئەو وشتر و ڕەشەوڵاخەی کە دەکرێتە دیاری بۆ ماڵەکەی خوا و لەوێ سەر دەبڕرێن ئێمە کردومانە بە یەکێک لە دروشمەکانی ئاین و نیشانەکانی، سوود و کەڵکی دونیا و ئاینتانی تێدایە، کەوابێت لە کاتی سەربڕینیدا ناوی خوا بھێنن و بڵێن : (باسم اللە)، کاتێک ئەو وشتر و ڕەشەوڵاخانە لەسەر دوو قاچ و دەستێکیان ڕادەوەستن، وە دەستێکیشیان دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی ڕانەکات، کاتێک لە دوای سەربڕین کەوتە سەر لایەکی، ئەوا خواردنی حەڵاڵ دەبێت بۆیە - ئەی ئەو کەسانەی ئەوانەتان کردووە بە دیاری و قوربانی- لە گۆشتەکانیان بخۆن، وە بەشی خواردنی ئەو ھەژارانەیشی لێ بدەن لەبەر شەرم و شکۆیان دەست لە خەڵکی پان ناکەنەوە، وە بەشی ئەو ھەژارنەیش کە داوا لە خەڵکی دەکەن، ھەروەکو چۆن ڕاممان کردبوو بۆتان کە باریان لێ بنێن و سواریان ببن، ھەر بەو شێوەیەش ڕاممان کردووە بۆتان لەھەر جێگایەک بتانەوێت سەریان ببڕن، بەنیەت و مەبەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، تاوەکو بەڵکو شوکر و سوپاسی ئەو نیعمەتەی بکەن کە ئەو ئاژەڵانەی بۆ ملکەچ و ڕام کردوون.
22:37Page 336
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمۡ لِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٣٧
Their meat will not reach Allāh, nor will their blood, but what reaches Him is piety from you. Thus have We subjected them to you that you may glorify Allāh for that [to] which He has guided you; and give good tidings to the doers of good.
خوێن و گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕێن و دەکرێن بە قوربانی ھیچی ناگات بە خوای گەورە و بەرز نابێتەوە بۆ لای، بەڵکو ئەوەی بەرز دەبێتەوە بۆ لای ئەو تەقوا و خواناسینەکەتانە، بەوەی موخلیس و دڵسۆزی ئەو بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی بۆ ئەوەی بەو کارە نزیک ببنەوە لێی، ھەروەھا خوای گەورە ملکەچی کردوون و ڕامی ھێناون بۆ ئەوەی (اللە أکبر) بکەن و سوپاس و شوکری ئەوە بکەن کە موەفق و سەرکەوتووی کردوون بۆ ھەق و ڕاستی، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - موژدەی خێر و خۆشی بدە بەوانەی چاکەکارن لەپەرستنەکانیان بۆ پەروەردگاریان، وە چاکەکاریشن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەدیھێنراوەکانی خوا.
22:38Page 336
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٖ كَفُورٍ ٣٨
Indeed, Allāh defends those who have believed. Indeed, Allāh does not like everyone treacherous and ungrateful.
بێگومان (اللە تعالی) بەرگری دەکات لەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، وە شەڕ و خراپەی دوژمنەکانیان لێ دوور دەخاتەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت ناپاکی لە ئەمانەتەکانیان دەکەن، وە نکۆڵی دەکەن لەناز و نیعمەتەکانی خوا، وە سوپاس و شوکری ناکەن لەسەری، بەڵکو کارێک دەکەن ئەو توڕە ببێت پێی.
22:39Page 337
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمۡ ظُلِمُواْۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصۡرِهِمۡ لَقَدِيرٌ ٣٩
Permission [to fight] has been given to those who are being fought,1 because they were wronged. And indeed, Allāh is competent to give them victory.
اللە تەعالا مۆڵەتیدا بە باوەڕداران کە لەگەڵ بتپەرست و موشریکەکاندا بجەنگن، دوای ئەوە دووچار و ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمی دوژمنەکانیان بوونەوە، وە بێگومان (اللە جل جلالە) بەدەسەڵاتە بەبێ جەنگ و کوشتاریش باوەڕداران سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەڵام حیکمەت و دانایی ئەو وایە کە باوەڕداران بە جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕاندا تاقی بکاتەوە.
22:40Page 337
ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيۡرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٞ وَصَلَوَٰتٞ وَمَسَٰجِدُ يُذۡكَرُ فِيهَا ٱسۡمُ ٱللَّهِ كَثِيرٗاۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ٤٠
[They are] those who have been evicted from their homes without right - only because they say, "Our Lord is Allāh." And were it not that Allāh checks the people, some by means of others, there would have been demolished monasteries, churches, synagogues, and mosques in which the name of Allāh is much mentioned [i.e., praised]. And Allāh will surely support those who support Him [i.e., His cause]. Indeed, Allāh is Powerful and Exalted in Might.
ئەوانەی بە زوڵم و ستەم بێباوەڕان لە ماڵ و زێدو وڵاتی خۆیان بێ بوونی ھیچ تاوانێک دەریانکردن، ئەوە نەبێت دەیانووت: پەروەردگاری ئێمە (اللە)یە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکمان نییە، ئەگەر اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری ڕێ پێنەدایە بۆ پێغەمبەران و باوەڕداران دژ بە دوژمنەکانیان ئەوا دەست درێژیان دەکردە سەر پەرستگاکان و دێر و پەرستگای گۆشەگیران و کەنیسەی گاورەکان و پەرستگای جولەکەکان و مزگەوتی موسڵمانان کە بۆ نوێژکردن دروست کراوون دەیانڕوخاندن، ئەو مزگەوتانەی کە موسڵمانان یاد و زیکری (اللە) ی بە زۆری تێدا دەکەن، بێگومان اللە تەعالا یارمەتی ئەو کەسە دەدات و سەری دەخات کەیارمەتی پێغەمبەرەکەی و ئاینەکەی دەدەن، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەھێزە بۆ سەرخستنی ئەو کەسەی کە ئاینەکەی سەردەخات، وە زاڵ و بەدەسەڵاتیشە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا.
22:41Page 337
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ ٤١
[And they are] those who, if We give them authority in the land, establish prayer and give zakāh and enjoin what is right and forbid what is wrong. And to Allāh belongs the outcome of [all] matters.
ئەوانەی بەڵێنیان پێدراوە کە سەربخرێن، ئەوانەن ئەگەر لەسەر زەویدا پایەدار و بەھێزمان کردن بەسەرخستنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ڕێگریش لەوە دەکەن کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە کۆتایی و سەرەنجامی ھەموو پاداشت و تۆڵە سەندنەوەیەکیش ھەر بۆ اللە تەعالایە.
22:42Page 337
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَثَمُودُ ٤٢
And if they deny you, [O Muḥammad] - so, before them, did the people of Noah and ʿAad and Thamūd deny [their prophets],
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بەدرۆت دەزانن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەر قسە و قسەڵۆکیان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەل و ھۆزەکەی بە درۆیان دانابن، پێش گەل و ھۆزەکەی تۆ گەل و ھۆزەکەی (نوح)یش (نوح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە گەلی عادیش (ھود)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ھەروەھا گەلی سەمودیش (صاڵح)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد.
وە گەل و ھۆزەکەی (ئیبراھیم) (ئیبراھیم)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە گەل و ھۆزی (لوط)یش (لوط)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد.
22:44Page 337
وَأَصۡحَٰبُ مَدۡيَنَۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰۖ فَأَمۡلَيۡتُ لِلۡكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ ٤٤
And the inhabitants of Madyan. And Moses was denied, so I prolonged enjoyment for the disbelievers; then I seized them, and how [terrible] was My reproach.
وە خەڵکی مەدیەنیش (شوعەیب)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە فیرعەون و گەلەکەی (موسا)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ئەمجا منیش بۆ ماوەیەک مۆڵەتی ئەو بێباوەڕانەمدا و تۆڵەیانم دواخست تاوەکو زیاتر پەلکێشیان بکەم، پاشان قار و غەزەبم لێگرتن و سزامدان، جا بیر بکەرەوە و تێڕامێنە من چۆن نکۆڵیم لێکردن و ڕێم لێگرتن، بەدڵنیایی بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناوم بردن.
22:45Page 337
فَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئۡرٖ مُّعَطَّلَةٖ وَقَصۡرٖ مَّشِيدٍ ٤٥
And how many a city did We destroy while it was committing wrong - so it is [now] fallen into ruin1 - and [how many] an abandoned well and [how many] a lofty palace.2
زۆرێک لە گوند و شارەکانمان - بەھۆی ستەمکاری و بێباوەڕییانەوە - بە سزایەکی سەخت لەناو برد، خانووەکانیان خاپوور کران و چۆڵ بوون لە دانیشتوانەکەی، وە بیری پڕ ئاویان بێ خاوەن کەوت و چۆڵ و کاول بوون، وە زۆر کۆشک و تەلاری بەرز و بڵندی جوان و ڕازاوەیان وێران بوون، وە نەبوونە قەڵای قایم بۆ پاراستنی خاوەنەکانیان.
22:46Page 337
أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَتَكُونَ لَهُمۡ قُلُوبٞ يَعۡقِلُونَ بِهَآ أَوۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۖ فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ ٤٦
So have they not traveled through the earth and have hearts by which to reason and ears by which to hear? For indeed, it is not eyes that are blinded, but blinded are the hearts which are within the breasts.
ئایا ئەوانەی پێغەمبەریان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، نەگەڕاون بەسەر زەویدا، تاوەکو بەچاوی خۆیان شوێنەواری ئەو گوند و شارە خاپوورکراوانە ببینن، بە ژیری خۆیان بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، وە چیرۆکی ئەوانیان گوێ لێ بووبێت تاپەندی لێ وەربگرن، بێگومان کوێری و نابینایی کوێری و نابینایی چاوەکان نییە، بەڵکو کوێری و نابینایی فەوتێنەر کوێری و نابینایی ئەو دڵانەیە لەناو سینەدان، کاتێک ئەو دڵانە کوێر دەبنەوە ئیتر خاوەنەکانیان پەند و ئامۆژگاری لە ھیچ شتێک وەرناگرن.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences