Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
التكاثر
At-Takathur
The Rivalry in world increase · Meccan · 8 ayahs
شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی.
هەتا ئەو کاتەی کە دەمرن ودەخرێنە ناو گۆڕەکانتانەوە (واتە هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەتان دەگرێت ودەخرێنە ناوگۆڕەوە واز لە کۆکردنەوە وشانازی کردن بەسەرەوەت وسامانەوە ناھێنن).
نابێت شانازی کردن بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا سەرقاڵتان بکات لە پەرستن وگوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-، لەمەودوا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە؟
دووبارە وامەکەن، چونکە لەمەولا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە (کە چی زیانێکتان کردووە).
102:5Page 600
كـَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ ٥
No! If you only knew with knowledge of certainty...1
بەڕاستی ئەگەر بەدڵنیاییەوە بتانزانیایە کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای اللە -تەعاﻻ-، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە، ئەوا ھەرگیز سەرقاڵ نەدەبوون بە شانازی وفەخر کردن بەسەروەت وسامان ومنداڵتانەوە.
سوێند بێت بە اللە لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆتان دۆزەخ دەبینن.
102:7Page 600
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ ٧
Then you will surely see it with the eye of certainty.1
پاشان دووبارە سوێند بە اللە تەعالا دڵنیابن کە بەچاوی ڕاستەقینە خۆتان دۆزەخ دەبینن، وھیچ گومانێکی تێدا نیە.
102:8Page 600
ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨
Then you will surely be asked that Day about pleasure.1
پاشان سوێند بێت بە اللە -تەعاﻻ- گومانی تێدا نیە لەو ڕۆژەدا پرسیاری ھەموو ئەو ناز ونیعەتانەتان لێدەکرێت کە اللە -تەعاﻻ- پێی بەخشیوون، لە لەش ساغی ودەوڵەمەندی وناز ونیعمەتەکانی تریش.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences