Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
المرسلات
Al-Mursalat
The Emissaries · Meccan · 50 ayahs
سوێند بەو بایانەی کە یەک لەدوای یەک وەك یاڵی -مووی ملی- ئەسپ ھەڵدەکەن.
وە سوێند بەو بایانەش کە بەھێز ھەڵدەکەن بەھەڵکردنێکی توند.
وە سوێند بەو بایانەش کە ھەورەکان دەھێنن ودەبەن وبڵاوەیان پێدەکەن.
وەسوێند بەو فریشتانەش، یان بەو بەڵگە ونیشانانەی کە ھەق وناھەق لەیەکتر جودا دەکەنەوە.
ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کە وەحی -سروشی- پەروەردگار دەگەیەنن بە پێغەمبەران.
بەدابەزینی وەحی اللە -تەعاﻻ- بڕوبیانووی بۆ خەڵکی نەھێشتەوە، وە ترساندنیشی بەسزای سەخت ئەگەر باوەڕ نەھێنن.
بێگومان ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە لەھاتنی رۆژی دوایی و زیندووبوونەوە وپاداشت وەرگرتن هەر دێتەدی.
ئەمجا کاتێک کە ئەستێرەکان ڕووناکیان نەما وتاریک بوون (بەو مانایەی کە لەجێگای خۆیان ترازان).
وە کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێبوو لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێیەوە دابەزنە خوار.
وەکاتێک کێو وچیاکان تەخت کران و ورد وخاش بوون وچوون بەهەوادا.
وە ساتی وادە دانراو بۆ گشت پێغەمبەران (بۆ ئەوەی لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە، وپەروەردگار دادگاییان بکات).
بۆ چ ڕۆژێک دواخراوە! (بۆ ڕۆژێکی گەورەی وا کە ھەموو بەندەکانی خوا سەریان سوڕ دەمێنێت لەو ڕۆژە لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وڕووداوەکانی، لەو ڕۆژەدا ھەموو پێغەمبەران ڕووبەڕووی ئوممەتەکانیان دەبنەوە، بۆ ئەوەی شاھێدی بدەن لەسەریان).
ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاکردنەوەیە (جیاکردنەوەی باوەڕداران لە بێباوەڕان، جیاكردنەوەی هەق وڕاستیە له پوچەڵ -باتڵ- وناڕاستی، جیاكردنەوەی بەختەوەرەكانە له بەدبەختەكان).
77:14Page 580
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ١٤
And what can make you know what is the Day of Judgement?
تۆ چوزانیت -ئەی پێغەمبەر- ڕۆژی جیاکردنەوە چیە؟!
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا.
ئایا گەلان وئوممەتانی پێشینمان بەهۆی بێباوەڕیان به الله -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەكانى لەناو نەبرد؟
پاشان ئەو گەلانەشی دوای ئەوان ھاتن ویاخی بوون (مەبەست پێی بێباوەڕانی مەککەیە)، وەك ئەوان لەناومان بردن.
ھەر بەو جۆرەی گەلانی پێشوومان لەناو برد لەگەڵ گشت تاوانباران مامەڵە دەکەین کە باوەڕیان بەو پەیامە نیە کە پێغەمبەر -صلی اللە علە وسلم- ھێناویەتی.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نەبوو بەهەڕەشەكانی پەروەردگار بەسزادان وتۆڵە لێسەندنەوە لێیان.
77:20Page 581
أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ ٢٠
Did We not create you from a liquid disdained?
-ئەی خەڵکینە- ئایا ئێمە ئێوەمان لەئاوێکی قێزەونی بێنرخی کەم بەدی نەھێناوە؟
77:21Page 581
فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٖ مَّكِينٍ ٢١
And We placed it in a firm lodging [i.e., the womb]
ئەمجا ئەو ئاوە قێزەونە بێ نرخەمان نەخستە جێگایەکی قایم ومەحکەمەوە (کە منداڵدانی ئافرەتە)؟
هەتا ماوەیەکی دیاری کراو، کە ماوەی سکپڕی ودووگیانیە.
77:23Page 581
فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ ٢٣
And We determined [it], and excellent [are We] to determine.
ئەمجا ئێمە سیفەتی ئەو مناڵە وقەدەر وڕەنگ وشتەکانی تریشمان بەڕێکوپێکی دیاریکرد، بەڕاستی ئێمە ئەندازەگیر وکارچاکێکی دروستین بۆ وەھا کارێک.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەھێز ودەسەڵاتی اللە -تەعاﻻ-.
ئایا ئێمە زەویمان نەکردووەتە جێگای کۆبوونەوەی ئێوە، کە ھەموو خەڵکی لەخۆ دەگرێت؟
کەسانی زیندوو لەخۆ بگرێت بەنیشتەجێ بوون تێیدا وئاوەدانکردنەوەى، وە کەسانی مردوویش لەخۆ بگرێت بەناشتن وشاردنەوەیان.
77:27Page 581
وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٖ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءٗ فُرَاتٗا ٢٧
And We placed therein lofty, firmly set mountains and have given you to drink sweet water.
وە کێوی بەرز وبڵندمان دانەمەزراندوە لەزەویدا، تاوەکو نەھێڵێت بلەرزێ، وە ئایا -ئەی خەڵکینە- ئاوی شیرین وسازگارمان پێنەبەخشیوون بۆ خواردنەوە، ئەو زاتەی ئەمانەی بەدیھێناوە دەسەوسان نییە لە زیندوو کردنەوەتان.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەناز ونیعمەتەکانی اللە -تەعاﻻ- کە بەسەریانەوەیە.
77:29Page 581
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ٢٩
[They will be told], "Proceed to that which you used to deny.
دەوترێت بە ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی وباوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی ھێنابوویان: بچن بۆ سزای ئەو دۆزەخەی کە باوەڕتان پێی نەبوو.
77:30Page 581
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلّٖ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٖ ٣٠
Proceed to a shadow [of smoke] having three columns
بڕۆن بۆ سێبەری دووکەڵی ئەو ئاگرەی سێ پارچەیە.
77:31Page 581
لَّا ظَلِيلٖ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ ٣١
[But having] no cool shade and availing not against the flame."
نە سێبەرێکی فێنکە ونە پارێزەریشە لەگڕ وبڵێسەی دۆزەخ کە پێتان بگات.
77:32Page 581
إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ ٣٢
Indeed, it throws sparks [as huge] as a fortress,
بێگومان ئاگری ئەو دۆزەخە بڵێسه وپریشکی وەک کۆشکی زۆر بەرز دەھاوێژێت.
ئەو بڵێسە وپریشکانەی لەوێوە دەھاوێژرێن لەڕەشی وگەورەییاندا ھەر دەڵێی کاروانی وشتری زەردن.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە سزای اللە -تەعاﻻ-.
ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێباوەڕان) ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن.
77:36Page 581
وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ ٣٦
Nor will it be permitted for them to make an excuse.
وە ڕێگاشیان پێنادرێت کە بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ پەروەردگاریان لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و تاوانەی لەسەری بوون.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ھەواڵەکانى -ڕووداووەکانى- ئەم رۆژە.
77:38Page 581
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ ٣٨
This is the Day of Judgement; We will have assembled you and the former peoples.
ئەمە ڕۆژی جیاکردنەوەیە لەنێوان بەدیھێنراوەکاندا، ئێوە وئوممەتانی پێش ئێوەشمان کۆکردووەتەوە لەیەك دەشتی كاكی بەكاكیدا -تەخت ویەک ئاستدا-.
جا ئەگەر فڕوفێڵێکتان ھەیە بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای اللە -تەعاﻻ- ئەوا با فڕوفێڵی خۆیان بکەن لێم.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەڕۆژی جیاكردنەوە (بەڕۆژی قیامەت).
77:41Page 581
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٖ وَعُيُونٖ ٤١
Indeed, the righteous will be among shades and springs
بێگومان پارێزکاران وخواناسان، ئەوانەی بەجێبەجێکردنی فەرمانەکان و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان لەپەروەردگاریان دەترسن، لەناو سێبەری درەختە گەڵادار وکانیاوە سازگارەکاندان.
وە لەھەر جۆرە میوەیەک ئارەزوو بکەن بۆیان ئامادە دەکرێت.
77:43Page 581
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٤٣
[Being told], "Eat and drink in satisfaction for what you used to do."
پێیان دەوترێت: بخۆن لە خواردنە پاک وبەچێژەکان، وبخۆنەوە لە خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- چێژدار وئاسان کە بەهۆیەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن؛ ئەمیش لەپاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامتان دەدا.
بێگومان ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی ئێوەمان داوەتەوە، پاداشتی چاکەکارانیش دەدەینەوە.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی اللە -تەعاﻻ- ئامادەی كردووه بۆ پارێزكاران ولەخواترسان.
77:46Page 581
كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ ٤٦
[O disbelievers], eat and enjoy yourselves a little; indeed, you are criminals.
بە بێباوەڕان دەووترێت: ئەمجا ئێوەش ئەی بێباوەڕان (بۆ ماوەیەکی کەم) لەم دونیایەدا بخۆن وڕابوێرن، بەڕاستی ئێوە بەکوفر وبێباوەڕیتان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکانی لە تاوانبارانن.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەپاداشتی ڕۆژی دوایی -ڕۆژی لێپرسینەوە-.
77:48Page 581
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ ٤٨
And when it is said to them, "Bow [in prayer]," they do not bow.
وە کاتێک بەو بێباوەڕانە بووترێت: کڕنوش بەرن بۆ پەروەرەدگارتان (واتە نوێژ بکەن) کڕنوش نابەن ونوێژ ناکەن بۆ پەروەردگاریان.
تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا.
77:50Page 581
فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ ٥٠
Then in what statement after it [i.e., the Qur’ān] will they believe?
ئەگەر باوەڕ بەم قورئانە نەھێنن کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە دابەزیووە، ئیتر بەچ فەرموودەیەکی تر باوەڕ دەھێنن دوای قورئان؟
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences