Al-MukhtasarAl-'Ankabut · 29:1–48

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

العنكبوت

Al-'Ankabut

The Spider · Meccan · 69 ayahs

29:1Page 396

الٓمٓ ١

Alif, Lām, Meem.1

﴿الٓـمٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.

29:2Page 396

أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ ٢

Do the people think that they will be left to say, "We believe" and they will not be tried?

ئایا خەڵکی واگومان دەبەن تەنھا بەوەی بڵێن : باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، ئیتر وازیان لێدەھێنرێت و تاقی ناکرێنەوە لەسەر ڕوون بوونەوەی ھەقیقەتی ئەوەی دەیڵێن، ئایا ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن؟! کارەکە بەو شێوەیە نییە کە لێی تێگەیشتوون.

29:3Page 396

وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٣

But We have certainly tried those before them, and Allāh will surely make evident those who are truthful, and He will surely make evident the liars.

بەدڵنیاییەوە کەسانی پێش خۆیانمان تاقیکردەوە، جا بێگومان اللە تەعالا ڕاستی باوەڕی باوەڕداران و درۆی درۆزنان و بێباوەڕان وەدەردەخات.

29:4Page 396

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسۡبِقُونَاۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ٤

Or do those who do evil deeds think they can outrun [i.e., escape] Us? Evil is what they judge.

وە ئایا ئەو کەسانەی کە گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان وادەزانن ئێمەیان دەسەوسان کردووە و لە سزا و تۆڵەی ئێمە ڕزگاریان دەبێت؟ بێگومان بڕیارێکی زۆر خراپیان داوە، ئەوان اللە تەعالا دەسەوسان ناکەن، وە بەھیچ شیوەیەکیش ڕزگاریان نابێت لە سزا و تۆڵەی ئەو ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر و بێباوەڕی مردن.

29:5Page 396

مَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَأٓتٖۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٥

Whoever should hope for the meeting with Allāh - indeed, the term [decreed by] Allāh is coming. And He is the Hearing, the Knowing.

ھەر کەسێک ئومێدی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا بگات بە دیداری اللە تەعالا بۆ ئەوەی پاداشتی خێری بداتەوە، ئەوە بابزانێت ئەو کاتەی اللە دیاری کردووە بۆ مردن و زیندووبونەوەی بەدیھێنراوەکانی ئەوە نزیکە و ھەر دێت، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانیان، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشی دەداتەوە.

29:6Page 396

وَمَن جَٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَٰهِدُ لِنَفۡسِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦

And whoever strives only strives for [the benefit of] himself. Indeed, Allāh is Free from need of the worlds.

ھەرکەسێک جیھادی نەفس و دەروونی خۆی بکات بەوەی بیخاتە سەر تاعەت و گوێڕایەڵی و دووری بخاتەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی، وە لەپێناو اللە تەعالا جیھادی کرد و تێکۆشا ئەوە بێگومان بۆ خۆی تێکۆشاوە و جیھادی کردووە، چونکە سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بەھیچ کام لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، تاعەت و گویڕایەڵی ئەوان ھیچ لە موڵکی ئەو زیاد ناکات، وە گوناھ و تاوان و سەرپێچیشیان ھیچ لەو کەم ناکات.

29:7Page 397

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَحۡسَنَ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٧

And those who believe and do righteous deeds - We will surely remove from them their misdeeds and will surely reward them according to the best of what they used to do.

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و ئارامیان گرت لەسەر تاقیکردنەوەکانمان و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، گوناھ و تاوانەکانیان دەسڕینەوە بەھۆی کار و کردەوە چاکەکانیانەوە، وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتیان دەدەینەوە بە چاکتر لەو کردەوانەی کردویانە و ئەنجامیاندابوو لە دونیادا.

29:8Page 397

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨

And We have enjoined upon man goodness to parents. But if they endeavor to make you associate with Me that of which you have no knowledge,1 do not obey them. To Me is your return, and I will inform you about what you used to do.

فەرمانمان کردووە بە مرۆڤ کە چاکە بکات لەگەڵ دایک و باوکیدا لە گەڵیاندا بەجوانترین شێوە ھەڵسوکەوت بکات، - ئەی مرۆڤ - ئەگەر دایک و باوکت ھەوڵیان لەگەڵدایت کە شەریک و ھاوەڵ بۆ من بڕیار بدەیت کە ھیچ زانیاریەکت نییە دەربارەی، -ھەروەکو ئەوەی ڕوویدا لەسەعدی کوڕی ئەبو وەقاص (اللە ی لێ ڕازی بێت) لەگەڵ دایکیدا- ئەوە گوێڕایەڵیان نەکەیت لەوەدا، چونکە گوێڕایەڵی مەخلوق و بەدیھێنراوی اللە ناکرێت لەسەرپێچی کردنی خالق و بەدیھێنەردا، گەڕانەوەتان تەنھا ھەر بۆ لای منە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە ھەواڵتان پێ دەدەم لەو کردەوانەی لەدونیا دەتانکرد، وە پاداشت و تۆڵەشتان لەسەر دەدەمەوە.

29:9Page 397

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدۡخِلَنَّهُمۡ فِي ٱلصَّٰلِحِينَ ٩

And those who believe and do righteous deeds - We will surely admit them among the righteous [into Paradise].

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان کردووە، بە دڵنیایی لە ڕۆژی قیامەتدا دەیانخەینە ڕیزی بەندە چاکەکانەوە لە بەھەشتدا، وە لەگەڵ ئەواندا کۆیان دەکەینەوە، وەک پاداشتی ئەوانیش پاداشتیان دەدەینەوە.

29:10Page 397

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِيَ فِي ٱللَّهِ جَعَلَ فِتۡنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِۖ وَلَئِن جَآءَ نَصۡرٞ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمۡۚ أَوَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٠

And of the people are some who say, "We believe in Allāh," but when one [of them] is harmed for [the cause of] Allāh, he considers the trial [i.e., harm] of the people as [if it were] the punishment of Allāh. But if victory comes from your Lord, they say, "Indeed, We were with you." Is not Allāh most knowing of what is within the breasts of the worlds [i.e., all creatures]?

لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، جا ئەگەر بێباوەڕان ئەزیەت و ئازاریان بدەن لەسەر باوەڕەکەیان و تاقی بکرێنەوە.ئازار و سزای خەڵکی وەکو ئازار و سزای اللە تەعالا دادەنێت، لەبەر ھاوڕابوونی بێباوەڕان لە باوەڕەکەی ھەڵدەگڕێتەوە و پەشیمان دەبێتەوە، - ئەی پێغەمبەر- خۆ ئەگەر سەرکەوتنێك لەلایەن پەروەردگارتەوە بێت و باوەڕداران سەربخات بەسەر بێباوەڕاندا، ئەو کاتە دەڵێن: - ئەی باوەڕدارینە- بێگومان ئێمەیش لەگەڵتان بووین، وەک ئێوە باوەڕداربووین، دەی ئایا اللە تەعالا خۆی زانا و ئاگادارتر نییە بەوەی لەدڵ و دەروونی خەڵکیدایە؟! ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە لە باوەڕ و ئیمان و کوفر و بێباوەڕی، دەی ئیتر چۆن اللە تەعالا ئاگادار دەکەنەوە بەوەی لەدڵ و دەروونیاندایە، لە کاتێکدا ئەو زاتە پیرۆزە لەوان زانا و ئاگادارترە بەوەی لەدڵ و دەروونەکاندا ھەیە؟!

29:11Page 397

وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ ١١

And Allāh will surely make evident those who believe, and He will surely make evident the hypocrites.

بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا چاک دەزانێت ئەوانەی بەڕاستی باوەڕیان ھێناوە کێن، وە بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا دەیشزانێت دووڕووەکان کێن، ئەوانەی باوەڕیان بەدەردەخەن و ئاشکرای دەکەن و کوفر و بێباوەڕییەکەشیان دەشارنەوە.

29:12Page 397

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبِعُواْ سَبِيلَنَا وَلۡنَحۡمِلۡ خَطَٰيَٰكُمۡ وَمَا هُم بِحَٰمِلِينَ مِنۡ خَطَٰيَٰهُم مِّن شَيۡءٍۖ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١٢

And those who disbelieve say to those who believe, "Follow our way, and we will carry your sins."1 But they will not carry anything of their sins. Indeed, they are liars.

بێباوەڕان وتیان بەوانەی باوەڕیان تەنھا بە اللە تەعالا ھێناوە: شوێن ئەو ئاینە بکەون ئێمەی لەسەرە، ئێمەش ھەرچی تاوان و گوناھتانە ھەڵی دەگرین و سزاکەی لەبری ئێوە وەردەگرینەوە، اللە تەعالا دەفەرموێت: ئەوان ھیچ لە تاوان و گوناھی ئەوان ھەڵناگرن، وە بە دڵنیاییەوە ئەوان لە وتار و گوفتاریاندا درۆزنن.

29:13Page 397

وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ وَلَيُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ١٣

But they will surely carry their [own] burdens and [other] burdens along with their burdens,1 and they will surely be questioned on the Day of Resurrection about what they used to invent.

بێگومان ئەو بتپەرست و موشریکانەی بانگەشە بۆ ناھەقی و باتڵی خۆیان دەکەن باری گرانی ئەو گوناھ و تاوانەی خۆیان ئەنجامیانداوە ھەڵدەگرن، وە بەدڵنیاییەوە باری گرانی گوناھ و تاوانی ئە کەسانەیش ھەڵدەگرن ئەمان گومڕایان کردوون و لە ڕێگای ڕاست لایانداون، بەبێ ئەوەی ھیچ لە گوناھ و تاوانی شوێنکەوتوەکانیان کەم بکاتەوە، وە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیاریان لێدەکرێت لەو درۆ و دەلەسانەی لە دونیادا ھەڵیان دەبەستن.

29:14Page 397

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ ١٤

And We certainly sent Noah to his people, and he remained among them a thousand years minus fifty years, and the flood seized them while they were wrongdoers.

بێگومان نوحمان کرد بە پێغەمبەر و ڕەوانەمان کرد بۆ لای گەلەکەی، نۆ سەد و پەنجا ساڵ لە ناویاندا مایەوە بانگی دەکردن بۆ تەوحید و یەکخواپەرستی، کەچی ئەوان بە درۆیان دانا و بەردەوام بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان، ئیتر پاش ئەوەی باوەڕیان نەھێنا زریان و لافاو گرتنی و لەناوی بردن، وە ئەوان ستەمیان لە خۆیان کرد بە ھۆی بێباوەڕیان بە اللە تەعالا و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرانەوە بۆیە لە ئەنجامدا بەخنکان لەناوچوون.

29:15Page 398

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَصۡحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلۡنَٰهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ١٥

But We saved him and the companions of the ship, and We made it1 a sign for the worlds.

نوح و ئەوانەی لە گەڵی بوون لە باوەڕداران لەناو کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن لەتیاچوون و نوقم بوون، ئەم ڕووداوە و کەشتیەکەمان کرد بەنیشانە و پەند و ئامۆژگاری بۆ گشت خەڵکی.

29:16Page 398

وَإِبۡرَٰهِيمَ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُۖ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ١٦

And [We sent] Abraham, when he said to his people, "Worship Allāh and fear Him. That is best for you, if you should know.

- ئەی پێغەمبەر- باسی چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم بکە کاتێک بە گەلەکەی وت : بە تەنھا اللە تەعالا بپەرستن و بترسن لە سزا و تۆڵەکانی، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، ئەوەی فەرمانی پێکراوە باشتر و چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن.

29:17Page 398

إِنَّمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا وَتَخۡلُقُونَ إِفۡكًاۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ لَكُمۡ رِزۡقٗا فَٱبۡتَغُواْ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزۡقَ وَٱعۡبُدُوهُ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥٓۖ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ١٧

You only worship, besides Allāh, idols, and you produce a falsehood. Indeed, those you worship besides Allāh do not possess for you [the power of] provision. So seek from Allāh provision and worship Him and be grateful to Him. To Him you will be returned."

بتپەرست و موشریکەکان بتگەلێک دەپەرستن کە ھیچ سوود و زیانیان نییە بۆیان، ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن کاتێک وادەزانن ئەو بتانە شایستەی پەرستنن، بێگومان ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا ئێوە دەیانپەرستن ناتوانن ڕزق و ڕۆزیتان بدەن، کەوابێت لە اللە تەعالا داوای ڕزق بکەن چونکە تەنھا ھەر ئەو ڕزق و ڕۆزیدەرە، وە بەتەنھا ھەر ئەویش بپەرستن، وە سوپاس و شکوری بکەن لەسەر ئەوەی ڕزق و ڕۆزی داون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپریسنەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، نەک بۆ لای بتەکان بگەڕێنەوە.

29:18Page 398

وَإِن تُكَذِّبُواْ فَقَدۡ كَذَّبَ أُمَمٞ مِّن قَبۡلِكُمۡۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ١٨

And if you [people] deny [the message] - already nations before you have denied. And there is not upon the Messenger except [the duty of] clear notification.1

- ئەی بتپەرست و موشریکینە- ئەگەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەدرۆ دانێن و باوەڕی پێ نەکەن، ئەوا بزانن گەلانی پێش ئێوەیش باوەڕیان بەپێغەمبەرەکانیان نەکرد و بە درۆیان دانان، وەك گەلی نوح و عاد و سەمود، وە پێغەمبەر تەنھا گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای پەیامەکەی لەسەرە، بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیەی پەروەردگاری فەرمانی پێکردبوو پەیامەکەی بگەیەنێت، ئەو پەیامەکەی پێی گەیاندن و ئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێکرد.

29:19Page 398

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ كَيۡفَ يُبۡدِئُ ٱللَّهُ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ١٩

Have they not considered how Allāh begins creation and then repeats it? Indeed that, for Allāh, is easy.

ئایا ئەو بێباوەڕانە تەماشا ناکەن و تێڕانامێنن کەچۆن اللە تەعالا لەسەرەتاوە بەدھێنراوەکانی بەدیھێناوە ، پاشان دوای نەمان و تیاچوونی جارێکی تر دەیگەڕێنێتەوە؟! بێگومان ئەو گەڕاندنەوەیە لای اللە تەعالا سووک و ئاسانە، ئەو زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت.

29:20Page 398

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ بَدَأَ ٱلۡخَلۡقَۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأٓخِرَةَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٠

Say, [O Muḥammad], "Travel through the land and observe how He began creation. Then Allāh will produce the final creation [i.e., development]. Indeed Allāh, over all things, is competent."

- ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ باوەڕیان بە زیندووبونەوەی پاش مردن نییە: بگەڕێن بەسەر زەویدا و بیر بکەنەوە تێڕامێنن کە چۆن اللە تەعالا لەسەرەتاوە بەدھێنراوەکانی بەدیھێناوە، پاشان دوای مردنیان بۆ جاری دووەم زیندوویان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت لە زیندووکردنەوەی خەڵکی، ھەروەکو چۆن لەسەرتاوە دەسەوسان نەبوو لە بەدیھێنانیان.

29:21Page 398

يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرۡحَمُ مَن يَشَآءُۖ وَإِلَيۡهِ تُقۡلَبُونَ ٢١

He punishes whom He wills and has mercy upon whom He wills, and to Him you will be returned.

پەروەردگار بە عەدل و دادگەری خۆی ھەر کەسێکی بوویت لە بەدھێنراوەکانی سزای دەدات، وە بە فەزڵ و چاکەی خۆی بەزەیی دێتەوە بەھەر کەسێک لە بەدھێنراوەکانی ویستی لەسەر بێت، وە تەنھا لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە کاتێک لە گۆڕەکانتان زیندووتان دەکاتەوە.

29:22Page 398

وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِي ٱلسَّمَآءِۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ ٢٢

And you will not cause failure [to Allāh] upon the earth or in the heaven. And you have not other than Allāh any protector or any helper.

- ئەی خەڵکینە - ئێوە ناتوانن نە لەزەوی و نە لە ئاسمان لە دەست پەروەردگارتان قوتارتان بێت ، وە لەسزا و تۆڵەی ئەویش دەربازتان ببێت، وە جگە لەویش ھیچ پشتیوانێکتان نییە کاروبارەکانتان بۆ ھەڵسوڕێنێت، وە جگە لەو ھیچ یارمەتیدەرێکتان نییە سزای ئەوتان لەسەر ھەڵگرێت.

29:23Page 398

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يَئِسُواْ مِن رَّحۡمَتِي وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٢٣

And the ones who disbelieve in the signs of Allāh and the meeting with Him - those have despaired of My mercy, and they will have a painful punishment.

ئەوانەی نکۆڵی لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا دەکەن و باوەڕیان نییە بە دیداری ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوانە بێ ھیوا و نائومێد بوون لە ڕەحمەت و بەزەیی من، لەبەر کوفر و بێباوەڕییان ھەرگیز ناچنە بەھەشتەوە، وە سزای بەسۆ و سەخت چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی دواییدا.

29:24Page 399

فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٢٤

And the answer of his [i.e., Abraham's] people was not but that they said, "Kill him or burn him," but Allāh saved him from the fire. Indeed in that are signs for a people who believe.

وەڵامی گەلەکەی ئیبراھیم بۆ ئیبراھیم ئەوە بوو - پاش ئەوەی فەرمانی پێکردن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش جگە لە اللە تەعالا- وتیان: بیکوژن، یان بیخەنە ناو ئاگرەوە و خواکانتان سەربخەن، ئەوە بوو کاتێک ئیبراھیمیان فڕێدایە ناو ئاگرەکەوە اللە تەعالا پاراستی و ئاگرەکە ئەوی نەسوتاند، بێگومان لەو ڕزگارکردنەی ئیبراھیم لە ئاگر پاش فڕێدانە ناویەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن، چونکە بێگومان ئەوانە سوود لەپەند و ئامۆژگاری وەردەگرن.

29:25Page 399

وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا مَّوَدَّةَ بَيۡنِكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ ٢٥

And [Abraham] said, "You have only taken, other than Allāh, idols as [a bond of] affection among you in worldly life. Then on the Day of Resurrection you will deny one another and curse one another, and your refuge will be the Fire, and you will not have any helpers."

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: ئێوە بتانێکتان کردووە بەپەرستراوی خۆتان و دەیانپەرستن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان و ئاشنا بوون بە پەرستنیان لە ژیانی دونیادا، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو خۆشەویستی و ئاشنا بوونەی نێوانتان دەپچڕێت، وە ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لە ھەندێکی ترتان کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، وە ھەندێکتان نەفرین لەھەندێکی ترتان دەکەن، وە جێگا و شوێنی مانەوەیشتان ئاگری دۆزەخە، وە ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێکیشتان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالاتان لەسەر لاببات، نە ئەو بتانەی لەبری اللە دەیانپەرستن، وە نە ھیچ خوایەکی تریش کە ئێوە کردوتان بەھاوەڵ و شەریکی ئەو.

29:26Page 399

۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٞۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٢٦

And Lot believed him. [Abraham] said, "Indeed, I will emigrate to [the service of] my Lord. Indeed, He is the Exalted in Might, the Wise."

لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) باوەڕی بە ئیبراھیم ھێنا، ئیبراھیمیش (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم بۆ سەر زەوی پیرۆزی شام، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ئەو کەسەیشی کۆچی کردووە بۆ لای ئەو سوک زەلیل و ڕیسوای ناکات، زۆر دانا و کاربەجێیە لە ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا.

29:27Page 399

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَجَعَلۡنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلۡكِتَٰبَ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَجۡرَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٢٧

And We gave to him Isaac and Jacob and placed in his descendants prophethood and scripture. And We gave him his reward in this world, and indeed, he is in the Hereafter among the righteous.

ئیسحاق و یەعقوبی کوڕیمان بەخشی بە ئیبراھیم، وە پێغەمبەرایەتی و کتێبمان بڕیاردا لەناو نەوەکانی ئیبراھیمدا، وە لە دونیادا پاداشتی ئارامگریەکەیمان دایەوە لەسەر ھەق و ڕاستی، بەوەی کوڕی باش و وەسف و سەنای چاکمان پێ بەخشی، وە لە ڕۆژی دواییشدا اللە تەعالا پاداشتی پیاوچاکان دەداتەوە و دەیخاتە ڕیزی ئەوانەوە، ئەوەی لە دونیادا پێی دراوە ھیچ لەو پاداشتە ڕێزدارەی کە بۆی ئامادەکراوە لە دواڕۆژدا کەم ناکاتەوە.

29:28Page 399

وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٨

And [mention] Lot, when he said to his people, "Indeed, you commit such immorality as no one has preceded you with from among the worlds.

- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک لوط بە گەلەکەی وت : بێگومان ئێوە گوناھێکی قێزەون و کارێکی ناشیرین ئەنجام دەدەن کە ھیچ کەسێک لەجیھاندا پێش ئێوە کاری قێزەونی لەو شێوەیەی ئەنجام نەداوە، ئێوە یەکەم کەسن ئەم گوناھەتان داھێناوە، کە فیترەتی ساغ و دروست پێی ڕازی نییە.

29:29Page 399

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقۡطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأۡتُونَ فِي نَادِيكُمُ ٱلۡمُنكَرَۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٢٩

Indeed, you approach men and obstruct the road1 and commit in your meetings [every] evil." And the answer of his people was not but that they said, "Bring us the punishment of Allāh, if you should be of the truthful."

بێگومان ئێوە لە پاشەوە شەھوەت و ئارەزووی خۆتان لە نێرینەکاندا بەتاڵ دەکەنەوە (واتە: نێربازی دەکەن)، وە ڕێگا لە ڕێبواران دەگرن، وە لاتانەوە ڕانابوورن لە ترسی ئەوەی نێربازیان لەگەڵدا دەکەن، وە لە یانە و شوێنی کۆبونەوەکانتاندا ھەموو کارێکی خراپە ئەنجام دەدەن، وەک خۆڕووت کردنەوە و ئەزیەت و ئازاردانی ھەرکەسێکیش بەلاتاندا تێپەڕ بکات بە کردار و گوفتار، وەڵامی گەلەکەی لوط بۆ پێغەمبەرەکەیان دوای ئەوەی رێگری لێدەکردن لە ئەنجامدانی کاری خراپە تەنھا ئەوە بوو وتیان: ئەی لوط سزای اللە مان بۆ بھێنە کە تۆ ھەمیشە ئێمەی پێ دەترسێنیت، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت.

29:30Page 399

قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٣٠

He said, "My Lord, support me against the corrupting people."

لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە پەروەردگاری پاڕایەوە پاش ئەو ھەمووە سەرسەختی و یاخی بوونەی گەلەکەی ، وە دوای ئەوەی داوایان کرد سزایان بۆ دابەزێت وەک گاڵتە کردن بە فەرمانی اللە تەعالا، لوط فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سەرم بخە بەسەر ئەو گەلەی خراپەکاری دەکات لەسەر زەویدا، وە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانی قێزەونی تێدا بڵاو دەکەنەوە.

29:31Page 400

وَلَمَّا جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُوٓاْ إِنَّا مُهۡلِكُوٓاْ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِۖ إِنَّ أَهۡلَهَا كَانُواْ ظَٰلِمِينَ ٣١

And when Our messengers [i.e., angels] came to Abraham with the good tidings,1 they said, "Indeed, we will destroy the people of that [i.e., Lot's] city. Indeed, its people have been wrongdoers."

کاتێک ئەو فریشتانەی ناردمانن موژدە بەخشینی ئیسحاق وە لە دوای ئەویش یەعقوبی کوڕی بدەن بە ئیبراھیم، پێیان وت: ئێمە خەڵکی گوندی (سەدوم) لەناو دەبەین، گوندەکەی لوط پێغەمبەر، بێگومان خەڵکەکەی ستەمکاربوون، بەوەی کاری قێزەونی نێربازیان ئەنجام دەدا.

29:32Page 400

قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطٗاۚ قَالُواْ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَن فِيهَاۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٣٢

[Abraham] said, "Indeed, within it is Lot." They said, "We are more knowing of who is within it. We will surely save him and his family, except his wife. She is to be of those who remain behind."

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی بە فریشتەکان: بێگومان (لوط) لەو گوندەدایە کە ئێوە دەتانەوێت خەڵکەکەی لەناو ببەن، ئەویش لەستەمکاران نییە، فریشتەکان وتیان: ئێمە چاک دەزانین کێ لەو گوندەدایە، ئێمە (لوط) و کەسوکارەکەی لە تیاچوون ڕزگار دەکەین جگە لە ژنەکەی نەبێت، کە لە تیاچووان دەبێت، ژنەکەی لەگەڵ بێباوەڕاندا لەناو دەبەین.

29:33Page 400

وَلَمَّآ أَن جَآءَتۡ رُسُلُنَا لُوطٗا سِيٓءَ بِهِمۡ وَضَاقَ بِهِمۡ ذَرۡعٗاۖ وَقَالُواْ لَا تَخَفۡ وَلَا تَحۡزَنۡ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهۡلَكَ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٣٣

And when Our messengers [i.e., angels] came to Lot, he was distressed for them and felt for them great discomfort.1 They said, "Fear not, nor grieve. Indeed, we will save you and your family, except your wife; she is to be of those who remain behind.

کاتێک ئەو فریشتانەی ناردمانن بۆ لەناوبردنی گەلی (لوط) ھاتن بۆ لای (لوط) پێغەمبەر، ئەویش زۆر دڵتەنگ و ناڕەحەت بوو بە ھاتنیان، ترسا لەوەی گەلە پیس و نەگریسەکەی دەست درێژی بکەنە سەریان، فریشتەکان لەسەر شێوەی پیاوان ھاتن بۆ لای ئەو، گەلی (لوط) یش شەھوەت و ئارەزووی خۆیان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە و حەزیان لە ئافرەت نەدەکرد، فریشتەکان وتیان بە (لوط): مەترسە، گەلەکەت ناتوانن بەخراپ دەستت بۆ ببەن، وە ھیچ خەفەتیش بەوە مەخۆ کە پێمان وتیت لەناویان دەبەین، ئێمە خۆت و کەسوکارەکەت ڕزگار دەکەین لە تیاچوون، جگە لە ژنەکەت نەبێت کە لە جێماوان و تیاچووەکان دەبێت، ئەویش لەگەڵ ئەوانی تر لەناو دەبەین.

29:34Page 400

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ ٣٤

Indeed, we will bring down on the people of this city punishment from the sky because they have been defiantly disobedient."

بێگومان ئێمە سزایەک لە ئاسمانەوە دادەبەزێنینە سەر خەڵکی ئەم گوندە بەھۆی کاری قێزەونیانەوە، ئەویش بەردبارانیان دەکەین بە بەردێک لە قوڕی ڕەق و بتەو دروستکراوە، لە تۆڵەی ئەوەی لە گوێرایەڵی و تاعەتی اللە تەعالا دەرچوون و کاری داوێن پیسی و قێزەونیان دەکرد ، ئەویش شەھوەت و ئارەزوویان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە و وازیان ھێناوە لە ئافرەتان.

29:35Page 400

وَلَقَد تَّرَكۡنَا مِنۡهَآ ءَايَةَۢ بَيِّنَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٣٥

And We have certainly left of it a sign as clear evidence for a people who use reason.

بێگومان لەو گوندە وێرانکراوەدا نیشانە و بەڵگەگەلێکی روون و ئاشکرامان بەجێھێشت بۆ گەل و کۆمەڵێک ژیربن، چونکە ئەوانە پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن لەو نیشانانە.

29:36Page 400

وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗا فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱرۡجُواْ ٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ ٣٦

And to Madyan [We sent] their brother Shuʿayb, and he said, "O my people, worship Allāh and expect the Last Day and do not commit abuse on the earth, spreading corruption."

بۆ مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن (برای نەسەب و پشتیان) (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، شوعەیب پێی وتن: ئەی گەلەکەم تەنھا اللە تەعالا بپەرستن، وە بە عیبادەت و پەرستنتان بۆی بەھیوا و ئومێدی پاداشتی ڕۆژی دوایی بن، وە لە زەویدا گوناھ و تاوان خراپەکاری بڵاو مەکەنەوە.

29:37Page 400

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دَارِهِمۡ جَٰثِمِينَ ٣٧

But they denied him, so the earthquake seized them, and they became within their home [corpses] fallen prone.

گەلەکەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، لە تۆڵەی ئەمەدا بومەلەرزەیەکی بەتین لێیدان، لەناو ماڵەکانیاندا بەدەمدا کەوتن، ڕوومەتیان چوو بوو بەناو گڵدا و جوڵەیان لێ بڕا.

29:38Page 400

وَعَادٗا وَثَمُودَاْ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَٰكِنِهِمۡۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ ٣٨

And [We destroyed] ʿAad and Thamūd, and it has become clear to you from their [ruined] dwellings. And Satan had made pleasing to them their deeds and averted them from the path, and they were endowed with perception.

ھەروەھا گەلی عاد و سەمودیشمان لەناو برد، عادی گەلی ھود پێغەمبەر، وە سەمودی گەلی صاڵح پێغەمبەر، - ئەی خەڵکی مەککە - بێگومان ئەو لەناوبردنەتان بۆ ڕوون بوویەوە لە ڕوانگەی خانوو و ماڵەکانیانەوە لە حیجری صاڵح و شەحری حەزرەمەوت ئەو دوو شوێنە لەناوچوونەکەیانتان بۆ ڕوون دەکەنەوە، ماڵ و خانووە چۆڵەکانیان شاھیدی ئەم ڕاستیەن، شەیتانیش کردەوە خراپەکانیانی لە کوفر و بێباوەڕی گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندبوونەوە، بەھۆی ئەوەوە لە ڕێگای ڕاست لایدان، لە کاتێکدا ئەوان توانای بیرکردنەوەیان ھەبوو، ھەق و ڕاستی و گومڕایی و ڕوشد و ناھەقیان لێک جوودا دەکردەوە بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرەکانیان ڕێیان نیشاندان و فێریان کردن، بەڵام ئەوان شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوویان ھەڵبژارد و شوێن ھیدایەت و ڕێنوێنی نەکەوتن.

29:39Page 401

وَقَٰرُونَ وَفِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانُواْ سَٰبِقِينَ ٣٩

And [We destroyed] Qārūn and Pharaoh and Hāmān. And Moses had already come to them with clear evidences, and they were arrogant in the land, but they were not outrunners [of Our punishment].

قارونمان لەناو برد کاتێک یاخی بوو لە گەلەکەی موسا ، خۆی و کۆشک و تەلارەکەیمان برد بە ناخی زەویدا، ھەروەھا فیرعەون و ھامانی وەزیریشمان لەناو برد بەوەی نوقمی ناو دەریامان کردن و لەناو ئاودا خنکان، بێگومان موسا بە کۆمەڵێک موعجیزە و نیشانەی ڕوونەوە ھات بۆ ناویان، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی لەسەر زەوی میسردا و باوەڕیان نەھێنا، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت لە سزامان و لە دەستمان ھەڵبێن.

29:40Page 401

فَكُلًّا أَخَذۡنَا بِذَنۢبِهِۦۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِ حَاصِبٗا وَمِنۡهُم مَّنۡ أَخَذَتۡهُ ٱلصَّيۡحَةُ وَمِنۡهُم مَّنۡ خَسَفۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ وَمِنۡهُم مَّنۡ أَغۡرَقۡنَاۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٤٠

So each We seized for his sin; and among them were those upon whom We sent a storm of stones, and among them were those who were seized by the blast [from the sky], and among them were those whom We caused the earth to swallow, and among them were those whom We drowned. And Allāh would not have wronged them, but it was they who were wronging themselves.

ئەمجا ھەریەک لەوانەی باسکران بە تاوانی خۆیان سزاماندان و لەناومان بردن، ھەندێکیانمان وەک گەلی (لوط) بە بەردی بەتینی لە قوڕ دروست بوو بەردباران کرد، وە ھەندێکی تریشیان وەک گەلی صاڵح و گەلی شوعەیب بە شریخە و دەنگی بەرز لەناومان بردن، وە ھەندێکی تریان وەک قارون خۆی و کۆشک و تەلارەکەیشمان برد بەناخی زەویدا، وە ھەندێکی تریش وەک گەلی نوح و فیرعەون و ھامان بەنوقم بوون لە دەریادا لەناومان بردن، اللە تەعالا ستەمی لێ نەکردن و بەبێ گوناهـ و تاوان سزای نەدان، بەڵکو ئەوان بە گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کرد و خۆیان والێکرد شایستەی ئەو سزایە بن.

29:41Page 401

مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗاۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١

The example of those who take allies other than Allāh is like that of the spider who takes [i.e., constructs] a home. And indeed, the weakest of homes is the home of the spider, if they only knew.

وێنەی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە جگە لە اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودیان پێ بگەیەنن یان لە دواڕۆژدا شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، نموونەیان وەک جاڵجاڵۆکە وایە ماڵێکی بۆ خۆی لە تاڵە دەزووی باریک تەنیووە بۆ ئەوەی بیپارێزێت لەدەست درێژی نەیارەکانی، وە بێگومان لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە، چونکە نایپارێزێت لە دوژمنەکانی، ھەروەھا ئەو بتانەیش بتپەرست و موشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ سوود و زیانێکیان نییە بۆیان، وە نایشتوانن شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، ئەگەر ئەو بتپەرست موشریکانە ئەوەیان بزانیایە ئەو بتانەیان لەبری اللە تەعالا نەدەپەرست.

29:42Page 401

إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٤٢

Indeed, Allāh knows whatever thing they call upon1 other than Him. And He is the Exalted in Might, the Wise.

بێگومان اللە (سبحانە وتعالی) دەزانێت ئەوان لەبری ئەو چی دەپەرستن و ھاوار بە کێ دەکەن و لێی دەپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی و شاراوە نییە، ئەو زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکان و ئەندازەگیری بەڕێوەبردنیان.

29:43Page 401

وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِۖ وَمَا يَعۡقِلُهَآ إِلَّا ٱلۡعَٰلِمُونَ ٤٣

And these examples We present to the people, but none will understand them except those of knowledge.

ئەو وێنە و نمونانە بۆ خەڵکی باس دەکەین تاوەکو بەخەبەریان بھێننەوە و بەرچاو ڕوونیان بکەن لەسەر ھەق و ڕاستی، وە ھیدایەت و ڕێنیشاندەریان بن بۆ لای، وە تەنھا زاناکان ئەوانەی زانان بە شەرعەکەی اللە تەعالا و حیکمەتەکانی بەو شێوەیەی داواکراوە لێی تێدەگەن.

29:44Page 401

خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٤٤

Allāh created the heavens and the earth in truth. Indeed in that is a sign for the believers.

اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەھەق و ڕاستی، ھەروەھا بە ھیچ و بێھوودە بەدی نەھێناون، بێگومان لەو بەدیھێنانەدا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران، چونکە بێگومان ئەوان بەڵگە بە بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا دەھێننەوە لەسەر خالق و بەدیھێنەرەکەی، بەڵام بێباوەڕان ھەروا بەسەر ئایەت و نیشانەکانی گەردوون و دەروونی مرۆڤەکان ڕادەبورن بێ ئەوەی ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە و بیرێک لە گەورەیی و دەسەڵاتی خالق و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی بکەنەوە.

29:45Page 401

ٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ ٤٥

Recite, [O Muḥammad], what has been revealed to you of the Book and establish prayer. Indeed, prayer prohibits immorality and wrongdoing, and the remembrance of Allāh is greater. And Allāh knows that which you do.

- ئەی پێغەمبەر - ئەوەی اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت لە قورئان بەسەر خەڵکیدا بیخوێنەرەوە، وە نوێژەکانیشت بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدە، بێگومان ئەو نوێژەی بە شێوەی تەواوی خۆی ئەنجام دەدرێت ڕێگری دەکات لە خاوەنەکەی بکەوێتە ناو گوناھ و تاوانەوە، چونکە کاتێک نوێژ نوور و ڕوناکییەکی وا بەھێز دروست دەکات لەناو دڵەکاندا ئیتر ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان، وە ڕێنوێنی خاوەنەکەی دەکات بۆ کار و کردەوە چاکەکان، بەڕاستی یادی اللە تەعالایش لەھەموو شتێک گەورەترە، وە ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەر کارێکە ئێوە دەیکەن، وە ھیچ کردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای کارەکانیشتان دەداتەوە، ئەگەر چاکەتان کردبوو بەچاکە پاداشتان دەداتەوە، وە ئەگەر خراپە و تاوان و گوناھیشتان کردبوو سزاتان دەدات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە.

29:46Page 402

۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ ٤٦

And do not argue with the People of the Scripture except in a way that is best, except for those who commit injustice among them, and say, "We believe in that which has been revealed to us and revealed to you. And our God and your God is one; and we are Muslims [in submission] to Him."

- ئەی باوەڕداران - بە شێوەیەکی جوان و رێک و پێک کە نمونەی بەرزی بانگەوازکردنە بە ئامۆژگاری کردن و بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھێنانەوە نەبێت، گفتوگۆ و دەمەقاڵێ و ناکۆکی لەگەڵ جولەکە و گاورەکان مەکەن، جگە ئەوانەیان نەبێت بەسەرکەشی کردن و خۆبەزلزانین ستەمیان کردووە، وە جەنگیان بەرامبەرتان ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوانەیاندا بجەنگن تاوەکو موسڵمان دەبن یان ملکەچ و ڕازی دەبن بە جزیە و سەرانە دان، وە بەجولەکە و گاورەکان بڵێن: ئێمە باوەڕمان ھێناوە بەو قورئانەی اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەرمان وە بەو تەورات و ئینجیلەیش ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەر ئێوە، وە پەرستراو و خوای ئێمە و ئێوە ھەر یەک خوا و پەرستراوە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە لەخوایەتی وپەروەردگاریەتی و کەماڵیدا، وە ئێمەیش ھەموو ملکەچ و زەلیلین بۆ فەرمان و بڕیارەکانی.

29:47Page 402

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَمِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤۡمِنُ بِهِۦۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلۡكَٰفِرُونَ ٤٧

And thus We have sent down to you the Book [i.e., the Qur’ān]. And those to whom We [previously] gave the Scripture believe in it. And among these [people of Makkah] are those who believe in it. And none reject Our verses except the disbelievers.

ھەروەک چۆن کتێبەکانمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆ قورئانیشمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، ھەندێک لەوانەی کە تەورات دەخوێننەوە، وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام باوەڕیان بە پێغەمبەر ھەیە، چونکە لەکتێبەکانیاندا بە ڕوونی باسی سیفەتەکانی ئەو کراوە، وە ھەندێک لەوانەیش بتپەرست بوون و ھاوەڵیان بۆ اللە بڕیاردابوو باوەڕیان پێی ھێنا و موسڵمان بوون، ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە جگە ئەو کافر و بێباوەڕانە نەبێت کە کار و پیشەیان بووە بە کوفرکردن و نکۆڵی کردنی ھەق و ڕاستی لەگەڵ ئەوەی ھەق و ڕاستی دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە.

29:48Page 402

وَمَا كُنتَ تَتۡلُواْ مِن قَبۡلِهِۦ مِن كِتَٰبٖ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَۖ إِذٗا لَّٱرۡتَابَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ ٤٨

And you did not recite before it any scripture, nor did you inscribe one with your right hand. Then [i.e., otherwise] the falsifiers would have had [cause for] doubt.

- ئەی پێغەمبەر- پێش قورئان تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندووەتەوە، وە بەدەستی ڕاستت ھیچ شتێکیشت نەنوسیووە، چونکە تۆ کەسێکی نەخوێندەوار بوویت، نازانیت بنوسیت و بخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر بھاتایە بتوانیایە بنوسیت و بخوێنیتەوە خەڵکانێکی نەزان و نەفام گومانیان بۆ دروست دەبوو لە پێغەمبەرایەتیەکەتدا، ئەوەیان دەکردە بەبیانوو کە تۆ لەپەرتووک و پەڕاوە پێشینەکانەوە ئەم قورئانەت وەرگرتووە و لەوانەوە فێری بوویت.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском