Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الشرح
Ash-Sharh
The Relief · Meccan · 8 ayahs
اللە -تەعاﻻ- دڵ و دەروون و سینەی بۆ ئاسوودە و گوشاد کردیت، وە وەرگرتنی وەحی لات خۆشەویست کرد.
وە لە گوناهەکانى پێشووترت خۆش بووین و ئەو قورسی و بارگرانیەمان لەسەر لابردیت کە تێیدا بوویت لە سەردەمی جاهیلیدا.
بەئەندازەیەک ماندووی کردبوویت، خەریک بوو پشتت بشکێنێت.
ناو وناوبانگی تۆمان بەرز کردەوە (بەشێوەیەک ناوت کە لەگەڵ ناوی پەروەردگاردا دەھێنرێت لەکاتی بانگدان وقامەت ولەشوێنی تردا).
94:5Page 596
فَإِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرًا ٥
For indeed, with hardship [will be] ease [i.e., relief].
بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت.
بەڕاستی دیسانەوە لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت، ئەگەر ئەمەت زانی، ئیتر ئەزیەت و ئازاری گەل و ھۆزەکەت ناڕەحەتت ناکات و ساردت ناکاتەوە و ڕێت لێ ناگرێت لە بانگەواز کردن بۆ لای اللە -تەعاﻻ-.
94:7Page 596
فَإِذَا فَرَغۡتَ فَٱنصَبۡ ٧
So when you have finished [your duties], then stand up [for worship].
ئەگەر لە کار وئیشەکانی خۆت بوویتەوە وتەواو بوویت لێیان، خۆت ماندوو بکە لەپەرستنی پەروەردگارتدا وچاک بۆی تێبکۆشە.
نیەت ومەبەستت تەنھا بۆ اللە -تەعاﻻ- بێت، تەنھا ھەر لە ئەو بپاڕێوە وھەر لە ئەویش داوا بکە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences