Al-MukhtasarSaba · 34:1–46

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

سبإ

Saba

Sheba · Meccan · 54 ayahs

34:1Page 428

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ ١

[All] praise is [due] to Allāh, to whom belongs whatever is in the heavens and whatever is in the earth, and to Him belongs [all] praise in the Hereafter. And He is the Wise, the Aware.

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بە بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیشیەوە ھەموو موڵکی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە، وە ئەو دانا و کاربەجێیە لە لەبەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا، وە ئاگادارە بەحاڵ و بارودۆخی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نییە.

34:2Page 428

يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلۡغَفُورُ ٢

He knows what penetrates into the earth and what emerges from it and what descends from the heaven and what ascends therein. And He is the Merciful, the Forgiving.

دەزانێت و ئاگادارە چی دەچێت بەناو ناخى زەویدا لە ئاو و ڕووەک، وە چیش لەزەوی دێتە دەرەوە لە ڕووەک و شتی تریش، وە دەزانێت چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە لەباران و فریشتەکان و ڕزق و ڕۆزی، وە دەزانێت چیش بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان لە فریشتەکان و کار و کردەوە و ڕۆحی بەندەکانی، ئەو زاتە پیرۆزە بەڕەحم و بە بەزەییە بە بەندە باوەڕدارەکانی، وە لێبوردەیە بۆ گوناھی ھەر کەسێکیان تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای.

34:3Page 428

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَأۡتِينَا ٱلسَّاعَةُۖ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأۡتِيَنَّكُمۡ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِۖ لَا يَعۡزُبُ عَنۡهُ مِثۡقَالُ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَآ أَصۡغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرُ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ ٣

But those who disbelieve say, "The Hour will not come to us." Say, "Yes, by my Lord, it will surely come to you. [Allāh is] the Knower of the unseen." Not absent from Him is an atom's weight1 within the heavens or within the earth or [what is] smaller than that or greater, except that it is in a clear register -

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ھەرگیز ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش پێیان بڵی: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەزاتی ھەق تەعالای اللە، بێگومان ئەو ڕۆژی دواییە ئێوە بە درۆی دەزانن و باوەڕتان پێی نییە بۆتان دێت، بەڵام جگە لە اللە ھیچ کەس کاتی ھاتنەکەی نازانێت، ھەر ئەو زانایە بە ھەموو پەنھان و غەیبییەکان لە ڕۆژی دوایی و غەیری ئەویش، ھیچ شتێک لە عیلم و زانستی ئەو ون نابێت ئەگەر بە ئەندازەی مێروولەیەکی وردی بچوکیش بێت لە ئاسمانەکان یان لەزەوی بێت، وە لەمە بچووکتر یان گەورەتریش بێت ھەر لێی ون نابێت، ئیللا لە پەرتوکێکی ئاشکرا و ڕووندایە، کە (اللوح المحفوظ) ە، ئەو پەرتووکەی زانیاری ھەموو شتێکی ھەتا ڕۆژی دوایی تێدا نووسراوە.

34:4Page 428

لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ ٤

That He may reward those who believe and do righteous deeds. Those will have forgiveness and noble provision.

اللە تەعالا ئەوەی جێگیر کردووە کە لە (لوح المحفوظ)دا جێگیری کردووە تاوەکو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کار و کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتانەن لێبوردنی اللە تەعالا ھەیە بۆ گوناھەکانیان، وە سزا نادرێن و لۆمەیش ناکرێن لەسەری، وە ڕزق و پاداشتێکی چاکیشیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە بەھەشتی نەبڕاوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

34:5Page 428

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٞ ٥

But those who strive against Our verses [seeking] to cause failure1 - for them will be a painful punishment of foul nature.

وە ئەوانەی ھەوڵ و کۆششیان كرد تاوەكو ئەو ئایەت و نیشانانەی اللە تەعالا دایبەزاندووە بەتاڵ و پوچەڵ بکەنەوە، وە لەبارەی ئایەتەکانی ئێمەوە وتیان: سیحر و جادووە، وە بە پێغەمبەرەکەمانیان وت: کاھین و جادووگەر و شاعیرە، دەستەپاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت، ئەوانەی ئەوە سیفەت و ڕەوشت و بیروباوەڕیانە لە ڕۆژی قیامەتدا خراپترین و سەخترین سزایان بۆ ھەیە، سزایەکی زۆر بە ئێش و ئازار.

34:6Page 428

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ ٦

And those who have been given knowledge see that what is revealed to you from your Lord is the truth, and it guides to the path of the Exalted in Might, the Praiseworthy.

زانایانی ناو ھاوەڵان و ئەوانەیش لە زانایانی ئەھلی کتاب باوەڕیان ھێناوە، ئەوە دەبینن و شاھیدی ئەوە دەدەن ئەوەی پەروەردگارت لە وەحی و نیگا بۆی دابەزاندوویت تەنھا ھەر ئەوە ڕاستە و ھیچ گومانیشی تێدا نییە، وە ڕێنموونی خەڵکیش دەکات بۆ ڕێگا و ڕێبازی زاتێک کە زۆر بە دەسەڵاتە و ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە سوپاسکراویشە لە دونیا و دواڕۆژدا.

34:7Page 428

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ ٧

But those who disbelieve say, "Shall we direct you to a man who will inform you [that] when you have disintegrated in complete disintegration, you will [then] be [recreated] in a new creation?

ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە بەسەرسوڕمان و گاڵتە و گەپ و ڕابواردن بەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی (صلی اللە علیە وسلم) ھەندێکیان بەھەندێکی تریان دەڵێن: ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کاتێک مردن و بەتەواوی لەناو خاکدا ڕزین و پارە پارە بوون ھەواڵتان بداتێ کە ئێوە جارێکی تر لەپاش مردن زیندوو دەکرێنەوە؟!

34:8Page 429

أَفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةُۢۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ فِي ٱلۡعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلۡبَعِيدِ ٨

Has he invented about Allāh a lie or is there in him madness?" Rather, they who do not believe in the Hereafter will be in the punishment and [are in] extreme error.

دەیانووت: ئایا ئەم پیاوە درۆی بۆ اللە ھەڵبەستووە، کاتێک واگومان دەبات کە لەپاش مردنمان زیندوو دەکرێینەوە، یان ھەر شێتە و لەخۆیەوە ھەڵیت و پەڵیت دەڵێت و ھەقیقەتی نییە؟ نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەوان وایدەزانن، بەڵکو سەرەنجام ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی لە ڕۆژی قیامەتدا وان لەسزای سەختدا، وە لە دونیایش لەگومڕاییەکی دوور لە ھەق و ڕاستین.

34:9Page 429

أَفَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِن نَّشَأۡ نَخۡسِفۡ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ نُسۡقِطۡ عَلَيۡهِمۡ كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ ٩

Then, do they not look at what is before them and what is behind them of the heaven and earth? If We should will, We could cause the earth to swallow them or [could] let fall upon them fragments from the sky. Indeed in that is a sign for every servant turning back [to Allāh].

ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، سەرنج نادەن لەوەی لەبەردەمیاندایە لەسەر زەوی، وە لەوەی لەپشتەوەیانە لە ئاسمانەکان؟ ئەگەر بمانەوێت لەژێر پێیاندا زەوی ببەین بەناخی خۆیدا، ئەوا لەژێریانەوە زەویمان دەبرد بەناخی خۆیدا، وە ئەگەر بمانویستایە چەند پارچەیەک لە ئاسمان بخەینە خوارەوە، ئەوا دەمانخست بەسەریاندا، بێگومان لەوەدا نیشانەی یەکلاکەرەوە ھەیە بۆ ھەموو بەندەیەک بەتەوبە کردنەوە گەڕابێتەوە بۆ لای تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاری و کردبێتی بە بەڵگە لەسەر قودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا، ئەوەی دەسەڵاتی ھەبێت لەسەر ئەوەی باسکرا، دەسەڵاتیشی ھەیە لەسەر زیندوو کردنەوەتان لەدوای مردن و پارە پارە بوونی جەستە و لاشەتان لەناو خاکدا.

34:10Page 429

۞ وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضۡلٗاۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُۥ وَٱلطَّيۡرَۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلۡحَدِيدَ ١٠

And We certainly gave David from Us bounty. [We said], "O mountains, repeat [Our] praises with him, and the birds [as well]." And We made pliable for him iron,

بێگومان پێغەمبەرایەتی و موڵک و دەسەڵاتمان بەخشی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وە بەشاخەکان و باڵندەمان وت: ئەی شاخەکان و باڵندەکان لەگەڵ داود تەسبیحات و یاد و زیکری اللە بکەن، وە ئاسنیشمان بۆ نەرم کرد تاوەکو بە ویستی خۆی چی ئامێرێکی لێ دروست دەکات دروستی بکات.

34:11Page 429

أَنِ ٱعۡمَلۡ سَٰبِغَٰتٖ وَقَدِّرۡ فِي ٱلسَّرۡدِۖ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ١١

[Commanding him], "Make full coats of mail and calculate [precisely] the links, and work [all of you] righteousness. Indeed I, of what you do, am Seeing."

فەرمانمان بەداود کرد : چەند قەڵغان و زرێیەکی جەنگی فراوان دروست بکە، تاوەکو جەنگاوەرەکانتی پێ لەخراپە و شەڕی دوژمنەکانت بپارێزیت، وە ئەندازەگیری بزمار و زنجیرەکانی بکە بە ئەندازەی خۆیان، زۆر ورد و بچوک نەبێت بەرگە نەگرێت، وە زۆریش گەورە نەبێت نەچێت بەناویدا، وە کار و کردەوەی چاکە بکە، بێگومان من بینەری ئەوەم ئێوە ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکم لەکار و کردەوەتان لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدەمەوە و تۆڵەیش لەخراپەکارنتان دەسێنمەوە.

34:12Page 429

وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهۡرٞ وَرَوَاحُهَا شَهۡرٞۖ وَأَسَلۡنَا لَهُۥ عَيۡنَ ٱلۡقِطۡرِۖ وَمِنَ ٱلۡجِنِّ مَن يَعۡمَلُ بَيۡنَ يَدَيۡهِ بِإِذۡنِ رَبِّهِۦۖ وَمَن يَزِغۡ مِنۡهُمۡ عَنۡ أَمۡرِنَا نُذِقۡهُ مِنۡ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ١٢

And to Solomon [We subjected] the wind - its morning [journey was that of] a month - and its afternoon [journey was that of] a month, and We made flow for him a spring of [liquid] copper. And among the jinn were those who worked for him by the permission of his Lord. And whoever deviated among them from Our command - We will make him taste of the punishment of the Blaze.

وە بۆ سولەیمانی کوڕی داود (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) (با) مان بۆ موسەخەر و ژێر بار کردبوو، تەنھا لە بەیانیاندا مانگە ڕێیەکی دەبڕی، وە لە ئێوارانیشدا مانگە ڕێیەکی دەبڕی، وە کانی مسیشمان بۆ تواندبوەوە تاوەکو لەمس چی دەوێت دروستی بکات، وە ھەندێک لە جنۆکەیشمان بۆی موسەخەر و ژێربار کردبوو، کە بەفەرمانی اللە تەعالا لە بەردەستی سولەیماندا کاریان دەکرد، وە ئەگەر ھەرکام لە جنۆکەکان لەفەرمانی ئێمە لابدات ئەوا سزای ئاگری سوتێنەری پێ دەچێژین.

34:13Page 429

يَعۡمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٖ كَٱلۡجَوَابِ وَقُدُورٖ رَّاسِيَٰتٍۚ ٱعۡمَلُوٓاْ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكۡرٗاۚ وَقَلِيلٞ مِّنۡ عِبَادِيَ ٱلشَّكُورُ ١٣

They made for him what he willed of elevated chambers,1 statues,2 bowls like reservoirs, and stationary kettles. [We said], "Work, O family of David, in gratitude." And few of My servants are grateful.

ئەو جنۆکانە لە خزمەتی سولەیماندا بوون، ئەو چی بویستایە بۆیان ئەنجام دەدا، لە دروستکردنی مزگەوت بۆ نوێژکردن و کۆشک و تەلار بۆ دانیشتن، وە ھەرچییەکی بویستایە لەوێنە و پەیکەر بۆیان دروست دەکرد، وە قاپ ودەفری گەورەشیان بۆ دروست دەکرد، وەک دروستکردنی حەوزی گەورەی ئاو، وە مەنجەڵی جێگیر ھێندە گەورە بوون لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، وە پێمان وتن: ئەی ئال و بنەماڵەی داود سوپاس و شوکری اللە تەعالا بکەن کە ئەوە ھەمووە ناز و نیعمەتەی پێ بەخشیون، بەڵام کەمێک لەبەندەکانم سوپاس گوزارن و شوکری ئەو ناز و نیعمەتانە دەکەن پێم بەخشیون.

34:14Page 429

فَلَمَّا قَضَيۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَوۡتَ مَا دَلَّهُمۡ عَلَىٰ مَوۡتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلۡأَرۡضِ تَأۡكُلُ مِنسَأَتَهُۥۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلۡجِنُّ أَن لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٱلۡغَيۡبَ مَا لَبِثُواْ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ ١٤

And when We decreed for him [i.e., Solomon] death, nothing indicated to them [i.e., the jinn] his death except a creature of the earth eating his staff.1 But when he fell, it became clear to the jinn that if they had known the unseen, they would not have remained in humiliating punishment.2

ئەمجا کاتێک بڕیاری مردنمان بۆ سولەیماندا و مرد، ھیچ شتێک جنۆکەکانی ئاگادار نەکردەوە لە مردنی سولەیمان، جگە مۆرانەی زەوی نەبێت کە گۆچانەی دەستیان خوارد و کەوت، ئەو کاتە جنۆکەکان بۆیان دەرکەوت کە غەیب نازانن و ئاگاداری نھێنییەکان نین، چونکە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە، جنۆکەکان سەرگەرمی ئەنجامدانی کاری قورس بوون بۆ سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وە واگومانیان دەبرد سولەیمان ھەر زیندووە و چاودێریان دەکات، بەڵام نەیانزانی بوو ماوەیەکی زۆرە مردووە و گیانی دەرچووە بەسەر گۆچانەکەیەوە.

34:15Page 430

لَقَدۡ كَانَ لِسَبَإٖ فِي مَسۡكَنِهِمۡ ءَايَةٞۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٖ وَشِمَالٖۖ كُلُواْ مِن رِّزۡقِ رَبِّكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥۚ بَلۡدَةٞ طَيِّبَةٞ وَرَبٌّ غَفُورٞ ١٥

There was for [the tribe of] Saba’ in their dwelling place a sign: two [fields of] gardens on the right and on the left. [They were told], "Eat from the provisions of your Lord and be grateful to Him. A good land [have you], and a forgiving Lord."

بێگومان بۆ ھۆز و خەڵکی سەبەء لەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەبوون لەسەر قودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ئەو ناز و نیعمەتانەی بەسەریدا ڕشتبوون، ئەویش دوو باخ و باخات لای ڕاست و چەپی ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون ھەبوو، وە پێمان وتن: لە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و شوکر و سوپاسی نیعەتەکانی بکەن، شارەکەیشتان شارێکی خۆش و پاکوخاوێن و جوان و دڵگیرە، وە پەروەردگارێکی لێبوردەیشتان ھەیە، لە گوناھ و تاوانی ھەر کەسێک خۆش دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای.

34:16Page 430

فَأَعۡرَضُواْ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سَيۡلَ ٱلۡعَرِمِ وَبَدَّلۡنَٰهُم بِجَنَّتَيۡهِمۡ جَنَّتَيۡنِ ذَوَاتَيۡ أُكُلٍ خَمۡطٖ وَأَثۡلٖ وَشَيۡءٖ مِّن سِدۡرٖ قَلِيلٖ ١٦

But they turned away [refusing], so We sent upon them the flood of the dam,1 and We replaced their two [fields of] gardens with gardens of bitter fruit, tamarisks and something of sparse lote trees.

بەڵام ئەوان پشتیان لە سوپاس و ستایشی پەروەردگار و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی کرد، ئێمەیش سزاماندان و ناز و نیعمەتەکانمان بۆ گۆڕین بە ناڕەحەتی و ناخۆشی، لافاوێکی وێرانەکەرمان بۆ ناردن بەنداوەکەیانی ڕوخاند و ھەرچی کشتوکاڵ و باخ و باخاتیان ھەبوو نوقمی ژێر ئاوی خستن، وە دوو باخە پڕ بەرووبومەکەمان بۆ گۆڕین بۆ بەدوو باخی بەرووبوم تاڵ و تام ناخۆش و بێ خێر و دار گەز و کەمێک لەداری سیدریش (داری كنار).

34:17Page 430

ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِمَا كَفَرُواْۖ وَهَلۡ نُجَٰزِيٓ إِلَّا ٱلۡكَفُورَ ١٧

[By] that We repaid them because they disbelieved. And do We [thus] repay except the ungrateful?

ئەوەی ڕوویدا لە گۆڕینی باخات و ئەو ناز و نیعمەتەی لەسەری بوون، بەھۆی بێباوەڕی و پشتکردنیان بوو لە شوکر و سوپاسی اللە تەعالا، وە ئیمە سزای کەس بەو شێوە توندە نادەین ئیللا بەھۆی ئەوە نەبێت کە زۆر سپڵە و پێنەزان بێت بەرامبەر ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و ناشکور بێت پێیان.

34:18Page 430

وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ ٱلۡقُرَى ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا قُرٗى ظَٰهِرَةٗ وَقَدَّرۡنَا فِيهَا ٱلسَّيۡرَۖ سِيرُواْ فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ ١٨

And We placed between them and the cities which We had blessed1 [many] visible cities. And We determined between them the [distances of] journey,2 [saying], "Travel between them by night or by day in safety."

لە نێوان خەڵکی سەبەء لە یەمەن و لە نێوان گوند و شارەکانی شام کە پیت و بەرەکەت دارمان کردبوون، چەند گوند و شارێکی تری نزیک لە یەکمان دانابوو، وە ڕێگای نزیکمان بۆ ڕۆیشتن لە نێوان ئەو شار و گوندانە دانابوو، بەشێوەیەک لە گوندێکەوە دەچوون بۆ گوندێکی تر بەبێ ئەوەی ھەست بە ماندووبوون و ناڕەحەتی بکەن تا دەگەیشتنە شام، وە پێمان وتن: چەند شەو و ڕۆژ بە ئارامی و بێ ترس لە دوژمن و برسێتی و تینویەتی بەو ڕێگایانەدا بڕۆن کە دەتانەوێت.

34:19Page 430

فَقَالُواْ رَبَّنَا بَٰعِدۡ بَيۡنَ أَسۡفَارِنَا وَظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَ وَمَزَّقۡنَٰهُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ ١٩

But [insolently] they said, "Our Lord, lengthen the distance between our journeys," and wronged themselves, so We made them narrations1 and dispersed them in total dispersion. Indeed in that are signs for everyone patient and grateful.

ئەوان لە خۆبایی بوون لەو ھەمووە ناز و نیعمەتەی اللە پێی دابوون لە نزیک کردنەوەی ماوەی نێوان شار و گوندەکان، ھاتن وتیان: ئەی پەروەردگارمان ماوەی سەفەری نێوان گوند و شارەکانمان بۆ دوور بخەرەوە بە نەهێشتنی ئەو گوندانە تاوەکو ناڕەحەتی سەفەر بچێژین، وە تایبەتمەندی قافڵە و ڕێبوارەکانمان وەدەر بکەوێت، بەو کارەیان بە لەخۆبایی بوون و بێزار بوون لەناز و نیعمەتەکان و پشتھەڵکردن لەشوکر و سوپاسی اللە تەعالا و حەسوودی بردن بەھەژارەکانیان ستەمیان لەخۆیان کرد، وە ئێمەیش لەناومان بردن و کردمانە جێگای خواس و باسی ئەو خەڵک و گەلانەی دوای دێن، وە بە تەواوی پەرتەوازە و بەش بەشمان کردن، بەشێوەیەک نەیاندەتوانی سەردانی یەکتری بکەن و ئاگایان لە یەکتری بێت، بێگومان لەوەی باسکرا- لە ناز و نیعمەت ڕشتن بەسەر خەڵکی سەبەء و سزادانیان بەھۆی بێباوەڕی و ناسوپاسگوزار و لەخۆبایی بوونیانەوە- پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ ھەموو ئەوانەی زۆر ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و نەكردنی سەرپێچییەکانی، وە لەسەر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکان، وە زۆر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا دەکەن لەسەر نیعمەتەکانی.

34:20Page 430

وَلَقَدۡ صَدَّقَ عَلَيۡهِمۡ إِبۡلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقٗا مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢٠

And Iblees had already confirmed through them1 his assumption,2 so they followed him, except for a party of believers.

بەڕاستی ئەو گومانەشی کە ئیبلیس پێیانی ھەبوو کە گومڕایان دەکات و لە ڕێگای ڕاست لایان دەدا، ئیبلیس گومانەکەی ھێنایە دی تێیاندا، بۆیە جگە لە دەستەیەک لە باوەڕداران نەبێت کە نائومێدیان کرد لەوەی شوێنی بکەون، ھەموو خەڵکی لە بێباوەڕی و گومڕاییدا شوێن شەیتان کەوتن.

34:21Page 430

وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيۡهِم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يُؤۡمِنُ بِٱلۡأٓخِرَةِ مِمَّنۡ هُوَ مِنۡهَا فِي شَكّٖۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ ٢١

And he had over them no authority except [it was decreed] that We might make evident who believes in the Hereafter from who is thereof in doubt. And your Lord, over all things, is Guardian.1

وە ئیبلیس ھیچ دەسەڵاتی بە سەریاندا نەبوو کە بەزۆر وایان لێ بکات شوێنی بکەون و گومڕایان بکات، بەڵکو تەنھا ئەوەندەی دەکرد کوفر و بێباوەڕی بۆ دەڕازاندنەوە تاوەکو گومڕایان بکات، وە ھێندەیش ھەبوو ئێمە مۆڵەتمان دابوو کە خەڵکی گومڕا بکات بۆ ئەوەی بزانین و دەربکەوێت کێ باوەڕی بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزا ھەیە، وە کێیش گومانی ھەیە لە ھاتنی ڕۆژی دوایی، وە پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر - پارێزەر و چاودێری ھەموو شتێکە، کار و کردەوەی بەندەکانی تۆمار دەکات و دەیپارێزێت بۆ ئەوەی پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە و سزا و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان بسێنێت.

34:22Page 430

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا لَهُمۡ فِيهِمَا مِن شِرۡكٖ وَمَا لَهُۥ مِنۡهُم مِّن ظَهِيرٖ ٢٢

Say, [O Muḥammad], "Invoke those you claim [as deities] besides Allāh." They do not possess an atom's weight [of ability] in the heavens or on the earth, and they do not have therein any partnership [with Him], nor is there for Him from among them any assistant.

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئەوانەی بە خوای خۆتانیان دەزانن جگە لە اللە تەعالا ئادەی بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سوود و قازانجتان پێ بگەیەنن، یان زەرەر و زیان و ناڕەحەتیتان لەسەر ھەڵگرن، ئەوان ھێندەی تۆزقاڵە زەڕەیەکیان لە ئاسمانەکان و زەوی بەدەست نییە وخاوەنی نین، وە ئەوان ھاوبەش و شەریکی اللە تەعالایش نەبوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی، وە پشتیوان و یارمەتیدەریشی نەبوون، ئەو زاتە پیرۆزە بێ نیازە و پێویستی بە ھاوبەش و شەریک ویارمەتیدەر نییە.

34:23Page 431

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ ٢٣

And intercession does not benefit with Him except for one whom He permits. [And those wait] until, when terror is removed from their hearts,1 they will say [to one another], "What has your Lord said?" They will say, "The truth." And He is the Most High, the Grand.

تکا و شەفاعەت کردن لای اللە تەعالا ھیچ سوودێکی نییە مەگەر بۆ کەسێک نەبێت پەروەردگار خۆی مۆڵەت بدات، وە اللە تەعالا ناھێڵێت ھیچ کەسێکیش شەفاعەت بکات مەگەر لێی ڕازی بێت، لەبەر گەورەیی و مەزنی و ڕێز و پلە و پایەی لای خۆی، وە لە گەورەیی و مەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە کاتێک لە ئاسمان قسەی کرد فریشتەکان دەدەن لەشەقەی باڵ و دەیدەن بەیەکدا وەک ملەکەچی بۆ وتە و گوفتاری تاوەکو ترس و بیم لەدڵیان نەمێنێت، فریشتەکان بە جویرەئیلیان وت: پەروەردگارت چی فەرموو؟ جوبرەئیلیش وتی: ھەقی فەرموو، ئەو بەزات و دسەڵاتی خۆی بەرز و بڵندە، ھێندە مەزن و گەورەیە، ھەموو شتێک لەو بچوکترن و لەخوار ئەوەوەن.

34:24Page 431

۞ قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُلِ ٱللَّهُۖ وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٢٤

Say, "Who provides for you from the heavens and the earth?" Say, "Allāh. And indeed, we or you are either upon guidance or in clear error."

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: کێ لە ئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات و بارانتان بۆ دەبارێنێت، وە کێ لە زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات و ڕووەک و بەروبوم و کشتوکاڵ و میوە و جگە لەوانەشتان بۆ دەڕوێنێت و سەوزی دەکات؟ بڵێ: اللە تەعالا لە ئاسمانەکان و زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات، وە بێگومان من یان ئێوە ئەی بتپەرست و موشرکینە لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونین، یان لەسەر گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکراین، بەدڵنیاییەوە یەکێکمانین، وە بێگومان ئەھلی ڕێنموونی و ھیدایەت ھەر باوەڕدارانن، وە ئەھلی گومڕایی ھەر بتپەرست و موشریکەکانن.

34:25Page 431

قُل لَّا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّآ أَجۡرَمۡنَا وَلَا نُسۡـَٔلُ عَمَّا تَعۡمَلُونَ ٢٥

Say, "You will not be asked about what we committed, and we will not be asked about what you do."

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیار لە ئێوە ناکرێت لەسەر گوناھ و تاوانێک کە ئێمە ئەنجاممان داوە، وە پرسیار لە ئێمەش ناکرێت لەسەر گوناھ و تاوانێک ئێوە کردووتانە.

34:26Page 431

قُلۡ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفۡتَحُ بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَهُوَ ٱلۡفَتَّاحُ ٱلۡعَلِيمُ ٢٦

Say, "Our Lord will bring us together; then He will judge between us in truth. And He is the Knowing Judge."1

پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئێمە و ئێوە کۆدەکاتەوە، لە پاشان زۆر بە دادپەروەری بڕیار دەدات لە نێوانماندا، ھەق و ڕاست و دروست لە ناھەق و باتڵ جیا دەکاتەوە، ئەو زاتە پیرۆزە بڕیاردەرێکی دادپەروەرە، وە زانا و ئاگادارە بەوەی بڕیاری پێ دەدات.

34:27Page 431

قُلۡ أَرُونِيَ ٱلَّذِينَ أَلۡحَقۡتُم بِهِۦ شُرَكَآءَۖ كـَلَّاۚ بَلۡ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٢٧

Say, "Show me those whom you have attached to Him as partners. No! Rather, He [alone] is Allāh, the Exalted in Might, the Wise."

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەوانەم پیشان بدەن کە کردبووتان بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا لە پەرستندا، نەخێر وا نییە کە بیرتان لێدەکردەوە و واتان دەزانی اللە (جل جلالە) ھاوبەش و شەریکی ھەیە، بەڵکو ھەر زاتی اللە تەعالایە زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و قەدەر و بەرێوەبردنیدا.

34:28Page 431

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٢٨

And We have not sent you except comprehensively1 to mankind as a bringer of good tidings and a warner. But most of the people do not know.

- ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی ناردووە، کە موژدە بدەیت بەخەڵکانی خواناس کە اللە تەعالا بەھەشتیان دەداتێ، وە خەڵکانی بێباوەڕ و خراپەکاریش بترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی، ئەگەر بیانزانیایە بە درۆیان نەدەزانیت و بێباوەڕ نەدەبوون پێت.

34:29Page 431

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٢٩

And they say, "When is this promise, if you should be truthful?"

بتپەرست و موشریکەکان پەلەی ھاتنی ئەو سزایەیانە کە پێغەمبەر دەیترساند پێی و دەڵێ: ئەرێ ئەو بەڵێنەی داوتانە پێمان بەھاتنی سزا کەی دێت، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە ئەو بەڵێنە ھەق و ڕاستە و ھەر دێتە دی.

34:30Page 431

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوۡمٖ لَّا تَسۡتَـٔۡخِرُونَ عَنۡهُ سَاعَةٗ وَلَا تَسۡتَقۡدِمُونَ ٣٠

Say, "For you is the appointment of a Day [when] you will not remain thereafter an hour, nor will you precede [it]."

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزایانە: وادەیەکی دیاریکراوتان ھەیە، ساتێک دوا ناکەوێت، وە تەنھا ساتێکیش پێش ناکەوێت، ئەو ڕۆژەیش بێگومان ڕۆژی قیامەتە.

34:31Page 431

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ بِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَلَا بِٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ ٣١

And those who disbelieve say, "We will never believe in this Qur’ān nor in that before it." But if you could see when the wrongdoers are made to stand before their Lord, refuting each others' words...1 Those who were oppressed will say to those who were arrogant, "If not for you, we would have been believers."

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ئێمە باوەڕمان بەو قورئانە نییە کە موحەممەد وادەزانێت لەلایەن اللە وە بۆی دابەزیووە، وە باوەریش بە کتێب و نامە ئاسمانیەکانی پێشینیش ناکەین، - ئەی پێغەمبەر- خۆزگە دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبار و ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا لای اللە تەعالا بەند دەکرێت و ڕادەوەستێنرێن بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، لە نێوان خۆیاندا لۆمە و سەرزەنشتی یەکتر دەکەن، وە ھەر کەسێکیان لێپرسراویەتی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەکان دەخاتە ئەستۆی ئەوی ترەوە، ئەوانەی بێدەسەڵات و چەوساوە بوون بە گەورەکان و ئەوانە دەڵین لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە گومڕا و سەرگەردان نەدەبووین و باوەڕمان بەاللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی دەھێنا.

34:32Page 432

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُوٓاْ أَنَحۡنُ صَدَدۡنَٰكُمۡ عَنِ ٱلۡهُدَىٰ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَكُمۖ بَلۡ كُنتُم مُّجۡرِمِينَ ٣٢

Those who were arrogant will say to those who were oppressed, "Did we avert you from guidance after it had come to you? Rather, you were criminals."

ئەوانەی خەڵک شوێنیان کەوتوون و خۆیان بەگەورە دادەنا لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا بەوانە دەڵێن کە لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەوەی شوێن ئەو ھیدایەتە بکەون کە موحەممەد بۆی ھێنابوون؟! نەخێر بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون و حەزتان لە خراپە و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری بوو.

34:33Page 432

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ بَلۡ مَكۡرُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ إِذۡ تَأۡمُرُونَنَآ أَن نَّكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجۡعَلَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَغۡلَٰلَ فِيٓ أَعۡنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ هَلۡ يُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٣٣

Those who were oppressed will say to those who were arrogant, "Rather, [it was your] conspiracy of night and day when you were ordering us to disbelieve in Allāh and attribute to Him equals." But they will [all] confide regret when they see the punishment; and We will put shackles on the necks of those who disbelieved. Will they be recompensed except for what they used to do?

شوێنکەوتەکانیش ئەوانەی کە گەورەکانیان دەیانچەوساندنەوە بەوانە دەڵێن کە ملھوڕ و خۆبەزلزان بوون لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا: بەڵکو فڕوفێڵێ شەو و ڕۆژی ئێوە بوو ڕێگری لە ئێمە کرد شوێن ھیدایەت و ڕێنموونی نەکەوین، کاتێک فەرمانتان پێدەکردین کافر و بێباوەڕ بین بە اللە تەعالا، وە شەریک و ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەین لە پەرستنەکانماندا، ھەموویان پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە لەوەی لەسەری بوون لەکوفر و بێباوەڕی کاتێک سزای سەخت دەبینن، وە دڵنیا بوونەوە کە سزا دەدرێن، وە زنجیر و تەوقمان کردە ملی بێباوەڕان، وە ئەم تۆڵە و سزایە نادرێن ئیللا بەھۆی ئەو کار و کردەوانەوە نەبێت لە دونیا ئەنجامیان دابوو، لە پەرستنی غەیرە اللە تەعالا و کردنی گوناھ و تاوان و سەرپێچی.

34:34Page 432

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ ٣٤

And We did not send into a city any warner except that its affluent said, "Indeed we, in that with which you were sent, are disbelievers."

ھیچ پێغەمبەرێکمان لەھیچ گوند و شارێک نەناردووە کە خەڵکەکەی ترساند بێت بەسزای اللە تەعالا، ئیللا خۆشگوزەرانەکان و ئەوانەی لەناو ناز و نیعمەت و خاوەنی دەسەڵات و پلە وپایە بوون پێیان دەوتن: بێگومان ئێمە بێباوەڕ و کافرین بەوەی ئێوە ھێناوتانەوە و پێی ھاتوون.

34:35Page 432

وَقَالُواْ نَحۡنُ أَكۡثَرُ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ٣٥

And they1 said, "We are more [than the believers] in wealth and children, and we are not to be punished."

خاوەن پلە و پایە و خۆشگوزەرانەکان بەفەخر و شانازییەوە وتیان: ئێمە دەوڵەمەندین و سامان و ماڵ و منداڵمان زۆرترە، وە ئەوەی ئێوە وایدەزانن کە ئێمە لە دواڕۆژدا سزا ئەدرێین ھەمووی درۆ و دەلەسەیە و شتی وانییە، ئێمە نە لەدونیا و نە لەدواڕۆژیشدا ھەرگیز سزا نادرێین.

34:36Page 432

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٦

Say, "Indeed, my Lord extends provision for whom He wills and restricts [it], but most of the people do not know."

- ئەی پێغەمبەر - بەو فیز زل و لەخۆباییانەی کە ناز و نیعمەتیان پێدراوە بڵێ: پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەر کەسێک بیەوێت زیاد و فراوان دەکات تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان سپڵە و ناشکورە، وە ڕزق و ڕۆزیش خۆیشی دەگرێتەوە لەھەر کەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت؟ بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن کە اللە تەعالا دانا و کاربەجێیە، بە حیکمەتێکی زۆر نەبێت ھیچ بڕیارێک نادات، ئەوەی زانی زانی و ھەستی پێکرد، ئەوەیشی نەفام و نەزان بوو نەیزانی و ھەستی پێ نەکرد.

34:37Page 432

وَمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُم بِٱلَّتِي تُقَرِّبُكُمۡ عِندَنَا زُلۡفَىٰٓ إِلَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَزَآءُ ٱلضِّعۡفِ بِمَا عَمِلُواْ وَهُمۡ فِي ٱلۡغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ ٣٧

And it is not your wealth or your children that bring you nearer to Us in position, but it is [by being] one who has believed and done righteousness. For them there will be the double reward for what they did, and they will be in the upper chambers [of Paradise], safe [and secure].

ئەو ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵ و کوڕ و کاڵەی فەخر و شانازی پێوە دەکەن شتێک نییە لای ئێمە پلە و پایەتانی پێ بەرز ببێتەوە و بتانگەیەنێت بە ڕەزامەندی اللە تەعالا، بەڵام ئەوەی باوەڕی بە اللە ھێناوە و کارو کردەوە چاکەکانی کردووە، پاداشتی دوو بەرامبەری بۆ ھەیە، ماڵ و سەروەت و سامانەکەی لە ئێمە نزیکی دەکانەوە کاتێک لەپێناو اللە تەعالا و ڕەزامەندی ئەودا دەیبەخشێت، وە مناڵەکانیشی نزای خێری بۆ دەکەن، ئا ئەوانە، ئەو باوەڕدارانەی کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پاداشتی چەند بەرامبەریان بۆ ھەیە لەپاداشتی ئەو حەسەنات و چاکانەی ئەنجامیانداوە، لەبەھەشتیشدا لە کۆشکە بەرزەکاندان، دڵنیا و بێ ترسن لەسزادان و مردن و بڕینەوەی ناز و نیعمەت و بەخششەکانیان.

34:38Page 432

وَٱلَّذِينَ يَسۡعَوۡنَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ ٣٨

And the ones who strive against Our verses to cause [them] failure1 - those will be brought into the punishment [to remain].

وە ئەو بێباوەڕانەی ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی خۆیان بەخەرج دەدەن لەپێناو بەلاڕێدا بردنی خەڵکی لە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە، وە تێدەکۆشن لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانیان، ئەوانە خەسارۆمەندی دونیا و سزادراوی دواڕۆژن.

34:39Page 432

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُ لَهُۥۚ وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَهُوَ يُخۡلِفُهُۥۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ٣٩

Say, "Indeed, my Lord extends provision for whom He wills of His servants and restricts [it] for him. But whatever thing you spend [in His cause] - He will compensate it; and He is the best of providers."

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: بێگومان پەروەردگارم (سبحانە وتعالی) ڕزق و ڕۆزی ھەر کام لەبەندەکانی بوێت فراوانی دەکات، وە کەم و تەنگەڵانیشی دەکات لەسەر ھەر کەسێکیان خۆی بیەوێت، ھەر شتێک ببەخشن لەپێناو اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە ھەر لەدونیا جێگەکەی بەچاکتر لەوەی بەخشیوتانە پڕ دەکاتەوە بۆتان، وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتی نەبڕاوەتان بۆ ئامادە دەکات، وە اللە تەعالا چاکترینی ڕۆزی دەرانە، ھەر کەسێک داوای ڕزق و ڕۆزی دەکات با ھانا بۆ ئەو بەرێت.

34:40Page 433

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ يَقُولُ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٤٠

And [mention] the Day when He will gather them all and then say to the angels, "Did these [people] used to worship you?"

- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە لەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو خەڵکی کۆدەکاتەوە، پاشان اللە (سبحانە و تعالی) وەک لۆمە و سەرزەنشتی بتپەرست و موشریکەکان بە فریشتەکان دەفەرموێت: ئایا ئەمە ئەوانە بوون لەژیانی دونیا لەبری اللە تەعالا ئێوەیان دەپەرست؟

34:41Page 433

قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِمۖ بَلۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٱلۡجِنَّۖ أَكۡثَرُهُم بِهِم مُّؤۡمِنُونَ ٤١

They will say, "Exalted are You! You, [O Allāh], are our benefactor excluding [i.e., not] them. Rather, they used to worship the jinn; most of them were believers in them."

فریشتەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: ئەی پەروەردگار پاکوبێگەردی بۆ تۆ! ھەر تۆ پشت و پەنا و پەرستراوی ئێمەیت، ھیچ پشتیوانی و دۆستایەتیەک لە نێوان ئێمە و ئەواندا نییە، بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە شەیتانیان دەپەرست، خۆیان وا نیشان دەدان کە فریشتەن ئەوانیش لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، وە زۆربەیان باوەڕیان بەشەیتان ھەبوو.

34:42Page 433

فَٱلۡيَوۡمَ لَا يَمۡلِكُ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٖ نَّفۡعٗا وَلَا ضَرّٗا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ٤٢

But today [i.e., the Day of Judgement] you do not hold for one another [the power of] benefit or harm, and We will say to those who wronged, "Taste the punishment of the Fire, which you used to deny."

ڕۆژی کۆبوونەوە و حیساب و لێپرسینەوە، ئەوانەی لەبری اللە دەپەرستران ھیچ سوود و قازانج و زەرەر و زیانێکیان بەدەست نییە بۆ ئەوانەی دەیانپەرستن، وە بەوانە دەڵێین کە بەکوفر کردن و گوناھ و تاوان و سەرپێچی ستەمیان لەخۆیان کردبوو: سزای ئەو ئاگرە بچێژن کە لەدونیا باوەڕتان پێی نەبوو، وە بەدرۆتان دەزانی.

34:43Page 433

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٞ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمۡ عَمَّا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُكُمۡ وَقَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفۡكٞ مُّفۡتَرٗىۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ ٤٣

And when Our verses are recited to them as clear evidences, they say, "This is not but a man who wishes to avert you from that which your fathers were worshipping." And they say, "This is not except a lie invented." And those who disbelieve say of the truth when it has come to them, "This is not but obvious magic."

ئەگەر ئایەت و نیشانە ڕوونەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بخوێنرێتەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانەدا دەڵێن: ئەم موحەممەدە کە ئەم قورئانەی ھێناوە ھیچ نییە تەنھا پیاوێکە و دەیەوێت ڕێگریتان لێ بکات لەوەی باوباپیرانتان پەرستویانە، وە دەیانووت: ئەم قورئانەیش ھیچ نییە تەنھا ھەڵبەستراوی موحەممەد خۆیەتی بۆ خوای ھەڵبەستووە، وە ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە بارەی قورئانەوە کە لەلایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە بۆیان ھاتبوو دەیانووت: ئەم قورئانە تەنھا جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە، تاوەکو پیاو و ژنەکەی، کوڕ و باوکی لێک جوودا بکاتەوە.

34:44Page 433

وَمَآ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّن كُتُبٖ يَدۡرُسُونَهَاۖ وَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ قَبۡلَكَ مِن نَّذِيرٖ ٤٤

And We had not given them any scriptures which they could study, and We had not sent to them before you, [O Muḥammad], any warner.

وە ئێمە پێش قورئان ھیچ کتێب و پەرتووکێکمان بۆ قوڕەیش نەناردبوو بۆ ئەوەی بیخوێننەوە و دیراسەتی بکەن، وە ئەو کتێبە ڕێنموونیان بکات کە ئەم قورئانە درۆ و دەلەسە و ھەڵبەستراوی دەستی موحەممەد خۆیەتی، وە پێش تۆ - ئەی پێغەمبەر- ھیچ پێغەمبەرێکی ترمان بۆ نەناردوون بیانترسێنێت بەسزای ئاگری دۆزەخ.

34:45Page 433

وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَمَا بَلَغُواْ مِعۡشَارَ مَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ فَكَذَّبُواْ رُسُلِيۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ ٤٥

And those before them denied, and they [i.e., the people of Makkah] have not attained a tenth of what We had given them. But they [i.e., the former peoples] denied My messengers, so how [terrible] was My reproach.

ئوممەتانی پێشووتر، وەک عاد و سەمود و گەلی لوط پێغەمبەرەکانیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێ نەکردن، وە بزانە بتپەرست موشریکەكانی گەلەکەت لە ماڵ و سامان و ھێز و ژمارەدا نەگەشتبوونە دەیەکی ئەوەی دابوومان بەگەلانی پێشووتر، بەڵام ئەوان ھەریەکێکیان پێغەمبەرەکەی خۆیان بەدرۆدانا و باوەریان پێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھێز و ماڵ و سامان و ژمارەیەش ھیچ سوود و قازانجی نەبوو بۆیان، سزای من گەیشتە سەریان، جا ئەی پێغەمبەر تەماشاکە ئینکاری و ناڕەزایی و تۆڵە و سزای من بۆ سەر ئەوان چۆن بوو.

34:46Page 433

۞ قُلۡ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثۡنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ لَّكُم بَيۡنَ يَدَيۡ عَذَابٖ شَدِيدٖ ٤٦

Say, "I only advise you of one [thing] - that you stand for Allāh, [seeking truth] in pairs and individually, and then give thought." There is not in your companion any madness. He is only a warner to you before a severe punishment.

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من ئاماژەتان بۆ دەکەم و ئامۆژگاریتان دەکەم بەیەک خەسڵەت، ئەویش ئەوەیە دوو دوو یان تاک تاک دوور لەشوێنکەوتنی ھەوا و ئارەزوو لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ھەڵسن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوبن، پاشان بیر بکەنەوە لەژیانی ھاوەڵەکەتان، لەوەی شارەزان لە ژیری و ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی، تاوەکو بۆتان دەربکەوێت ئەو ھاوەڵەتان (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) شێت نییە و ژیر و عاقڵە، ئەو پێغەمبەرە تەنھا ترسێنەرە بۆتان پێش ھاتنی سزای سەختی قیامەت، ئەگەر بێتو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском