Al-MukhtasarSad · 38:1–63

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

ص

Sad

The Letter "Saad" · Meccan · 88 ayahs

38:1Page 453

صٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ ١

Ṣād.1 By the Qur’ān containing reminder...2

(ص) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، سوێند بێت بە قورئانی پیرۆز کە بیرخستنەوەی خەڵکی تێدایە بەشت گەلێک کەسوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدایە، کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بتپەرست و موشریکەکان بیری لێدەکەنەوە و گومانی پێ دەبەن بەبوونی ھاوبەش گەلێک لەگەڵ اللە تەعالادا.

38:2Page 453

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ ٢

But those who disbelieve are in pride and dissension.

بەڵام بێباوەڕان خۆبەگەورەزان و لووت بەرزن لەبەرامبەر تەوحید و یەکخواپەرستی، وە بێ فەرمانی اللە تەعالا دەکەن و حەق وەرناگرن، وە بەردەوامن لەسەرپێچی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و دژایەتی کردنی خۆی و پەیامەکەی.

38:3Page 453

كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ فَنَادَواْ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٖ ٣

How many a generation have We destroyed before them, and they [then] called out; but it was not a time for escape.

لەپێش ئەواندا چەندەها گەل و ئوممەتی ترمان لەناو برد، کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکردن، ئەمجا کاتی دابەزینی سزاکە بۆ سەریان ھاواریان کرد و پاڕانەوە کە اللە تەعالا ڕزگاریان بکات لەو ناڕەحەتی و نەھامەتییە، بەڵام ئەفسوس کاتەکە کاتی ڕزگار بوونی ئەوان نییە لەو سزایەی دابەزیوە بۆ سەریان، تاوەکو ھاوار کردن و پاڕانەوە سوودیان پێ بگەیەنێت و دادیان بدات.

38:4Page 453

وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ ٤

And they wonder that there has come to them a warner [i.e., Prophet Muḥammad (ﷺ)] from among themselves. And the disbelievers say, "This is a magician and a liar.

سەریان سوڕما کاتێک لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بێت و بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا ئەگەر بەردەوام بن لەسەر کوفر و بێباوەڕییەکەیان، وە کاتێک بێباوەڕان ئەو بەڵگە و موعجیزانەیان بینی لەسەر ڕاستی ئەو پەیامەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وتیان: ئەم پیاوە پیاوێکی جادوگەرە جادوو لەخەڵک دەکات، وە زۆر درۆزنە لەو بانگەشەیەی دەیکات گوایە پێغەمبەری اللە تەعالایە و لە لایەن ئەوەوە وەحی و نیگای بۆ ھاتووە.

38:5Page 453

أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ ٥

Has he made the gods [only] one God? Indeed, this is a curious thing."

وتیان: ئایا ئەم پیاوە (ئەم موحەممەدە) گشت خواکانی کردووەتە یەک خوا و دەڵێت: تەنھا یەکخوا بپەرستن و جگە لەویش ھیچ خوایەکی تر نییە؟! بەڕاستی ئەمەی ئەم پیاوە دەیکات شتێکی زۆر سەیر و سەر سوڕھێنەرە.

38:6Page 453

وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ ٦

And the eminent among them went forth, [saying], "Continue, and be patient over [the defense of] your gods. Indeed, this is a thing intended.1

گەورە و سەردارەکانیان ڕۆیشتن بەخەڵکیان وت: ئەی خەڵکینە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بن کەلەسەری بوون، وە ھەرگیز نەچنە ناو ئاینەکەی موحەممەدەوە، بڕۆن بەردەوام بن و ئارام بگرن لەسەر پەرستنی خواکانتان، ئەوەی موحەممەد ئێوەی بۆ بانگ دەکات لەوازھێنان لە خواکانتان و پەرستنی یەکخوا مەبەستی ھەیە و ئەیەوێت لەم ڕێگایەوە خۆی بکاتە گەورەی ھەموو عەرەب و بەرز بێتەوە بەسەرماندا و ئێمەیش ببینە شوێنکەوتەی ئەو.

38:7Page 453

مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ ٧

We have not heard of this in the latest religion.1 This is not but a fabrication.

ئەوەی موحەممەد بانگمان دەکات بۆی لە تەوحید و یەکخواپەرستی ھیچ شتێکیمان لەباوباپیران و گەلەکەی عیسا (علیە السلام) ەوە نەبیستوە و نەبینیوە، ئەوەی لەم بارەیەوە بیستومانە تەنھا درۆ و بوھتانە.

38:8Page 453

أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ ٨

Has the message been revealed to him out of [all of] us?" Rather, they are in doubt about My message. Rather, they have not yet tasted My punishment.

ئایا ڕاستە لەناو ھەمووماندا قورئان تەنھا بۆ ئەو دابەزێت و تایبەت بێت بەوەوە، وە بۆ سەر ئێمە دانەبەزێت کە ھەموومان گەورە و سەرداری قوڕەیشین، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە لە گوماندان بەرامبەر ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت، ئەویش لەبەر ئەوەیە ھێشتا سزای اللە تەعالایان نەچەشتووە، بۆیە بەوە مەغرور بوون کە جارێک اللە تەعالا وازی لێھێناون، چونکە ئەگەر سزایان بچەشتایە ھەرگیز زاتی ئەوەیان نەدەکرد لەسەر کوفر و بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گومانکردن لەوەی بۆت نیگا کراوە بەردەوام بن.

38:9Page 453

أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَحۡمَةِ رَبِّكَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡوَهَّابِ ٩

Or do they have the depositories of the mercy of your Lord, the Exalted in Might, the Bestower?1

یان ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە ئاینەکەی موحەممەد نییە، کلیلی خەزێنە و گەنجینەکانی پەروەردگاری باڵادەستیان لایە کە ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، ئەو پەروەردگارەی دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، وە یەکێک لەگەنجینەی چاکەکانی پێغەمبەرایەتییە، دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی بیەوێت، وە ئەو گەنجینە پڕ لە فەزڵ و چاکانە ھی ئەوان نین تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بیبەخشن بەھەر کەسێک خۆیان دەیانەوێت، وە بیشیگرنەوە لەو کەسانەیشی خۆیان دەیانەوێت.

38:10Page 453

أَمۡ لَهُم مُّلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ فَلۡيَرۡتَقُواْ فِي ٱلۡأَسۡبَٰبِ ١٠

Or is theirs the dominion of the heavens and the earth and what is between them? Then let them ascend through [any] ways of access.1

ئایا موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ئەوەیشی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە؟ تا ھەق و مافی ئەوەیان ھەبێت بە ئارەزووی خۆیان لێی ببەخشن و لێی نەبەخشن؟ ئەگەر وادەزانن دەی با ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر دەیانگەیەنێتە ئاسمان، تاوەکو بڕیاری ئەوە بگرنە دەست بە کێی دەبەخشن و لە کێیشی دەگرنەوە؟ بەڵام باچاک بزانن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن.

38:11Page 453

جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ ١١

[They are but] soldiers [who will be] defeated there among the companies [of disbelievers].

ئەوانەی باوەڕیان بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەھێنا و بە دۆریان دانا، سەربازانێکی بەزیوون ھەروەک ئەو سەربازە بەزیوانەی پێشتر کە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد و بەدرۆیان دانان.

38:12Page 453

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ ١٢

The people of Noah denied before them, and [the tribe of] ʿAad and Pharaoh, the owner of stakes,1

ئەو بێباوەڕانە یەکەم کەس نین کافر و بێباوەڕ بووبن، بەڵکو پێش ئەمانیش گەلی نوح و عاد پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، وە گەلی فیرعەونیش موسا پێغەمبەریان بەدرۆزانی، کە مێخ و زنجیری گەورەیان ھەبوو بۆ ئازار و سزادانی خەڵکی.

38:13Page 453

وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطٖ وَأَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ ١٣

And [the tribe of] Thamūd and the people of Lot and the companions of the thicket [i.e., people of Madyan]. Those are the companies.1

وە گەلی سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخ و درەختەکان کەگەلی شوعەیب بوون پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، ئەمانە ھەموویان ئەو کۆمەڵ و دەستانە بوون کە کۆبوبونەوە لەسەر بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیان و باوەڕ پێ نەکردن بەو پەیامانەی ھێنابوویان.

38:14Page 453

إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ ١٤

Each of them denied the messengers, so My penalty was justified.

ھەریەک لەم کۆمەڵ و دەستانە پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی، بۆیە شایستەی سزای اللە تەعالا بوون و بەسەریاندا جێ بەجێ بوو، ئەگەر بۆ ماوەیەک دوایش کەوتبێت.

38:15Page 453

وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٖ ١٥

And these [disbelievers] await not but one blast [of the Horn]; for it there will be no delay.1

ئەو کافر و بێباوەڕانە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بەدرۆزانی تەنھا چاوەڕێی فووی دووەمی کەڕەناکە دەکەن، کە ھیچ گەڕانەوەی بۆ نییە، سزای سەخت دەیانگرێتەوە ئەگەر بێتۆ لەسەر کوفر و بێباوەڕی بمرن.

38:16Page 453

وَقَالُواْ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ ١٦

And they say, "Our Lord, hasten for us our share [of the punishment] before the Day of Account."

بەگاڵتە کردنەوە وتیان: ئەی پەروەردگارمان بەش و پشکی خۆمان سزامان بۆ پێش بخە لەدونیادا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت.

38:17Page 454

ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ١٧

Be patient over what they say and remember Our servant, David, the possessor of strength; indeed, he was one who repeatedly turned back [to Allāh].

- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەو قسە و قسەڵۆکانەی ئەو بێباوەڕانە دەیکەن و پێی ڕازی نیت، وە بیری داودی بەندەمان بکەرەوە کە خاوەنی ھێز و توانایەکی زۆر بوو لە ڕووبەڕوبونەوە و ڕیشەکێش کردنی دوژمنەکانی، وە ئارام گریش بوو لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر گەڕاوە بوو بۆ لای پەروەردگاری بە تەوبەکردن و ئەنجامدانی ئەو کار و کردەوانەی جێگای ڕەزامەندی ئەو بێت.

38:18Page 454

إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ ١٨

Indeed, We subjected the mountains [to praise] with him, exalting [Allāh] in the [late] afternoon and [after] sunrise.

بێگومان ئێمە چیاکانمان ڕامھێنا بوو بە تەسبیحاتەکانی داود ئەوانیش تەسبیحاتیان دەکرد لە کۆتایی ڕۆژ و سەرەتاکەیەوە کاتی خۆر ھەڵاتن.

38:19Page 454

وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ ١٩

And the birds were assembled, all with him repeating [praises].

وە باڵندەکانیشمان ڕامھێنابوو، ھەموویان لەھەواو کۆدەبوونەوە، گەردنکەچ و گوێڕایەڵی بوون، لەدوای ئەوەوە تەسبیحاتیان دەکرد.

38:20Page 454

وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ ٢٠

And We strengthened his kingdom and gave him wisdom and discernment in speech.

پاشایەتیەکەیمان بەھێز کرد، بەوەی ھەیبەت و ھێز و سەرکەوتنمان پێدابوو بەسەر دوژمنەکانیدا، وە حیکمەت و دانایی و پێغەمبەرێتیشمان پێ بەخشی، وە لە قسەکردن و بڕیارداندا توانای ڕوونکردنەوەی تەواو و یەکلایی کردنەوەمان پێ دابوو.

38:21Page 454

۞ وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ ٢١

And has there come to you the news of the adversaries, when they climbed over the wall of [his] prayer chamber -

- ئەی پێغەمبەر - ئایا ھەواڵی دوو کەسە ناکۆکەکەت پێگەیشت کاتێک سەرکەوتن بەسەر دیواری خەڵوەتگاکەی داودا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ؟

38:22Page 454

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنۡهُمۡۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ خَصۡمَانِ بَغَىٰ بَعۡضُنَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فَٱحۡكُم بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ ٢٢

When they entered upon David and he was alarmed by them? They said, "Fear not. [We are] two adversaries, one of whom has wronged the other, so judge between us with truth and do not exceed [it] and guide us to the sound path.

کاتێک لەپڕ خۆیان کردە بەژووردا بۆ لای دواد، ئەویش داچڵەکا و لێیان ترسا، کاتێک بینی بەم شێوە ناباوە خۆیان کرد بە ژووردا بۆ لای، ئەوانیش زانیان داود ترساوە، پێان وت: مەترسە، ئێمە دوو کەسی ناکۆکین یەکێکمان زوڵم و ستەمی لەوی ترمان کردووە، ھاتووین تۆیش بەھەق و دادوەری لە نێوانماندا بڕیار بدەیت، ئەگەر حوکم و بڕیارتدا لەڕاستی لامەدە و ستەم لەکەسمان مەکە، وە ڕێنوماییمان بکە بۆ لای ڕێگای ڕاست، ئەویش ڕێگای سەواب و ھەقە.

38:23Page 454

إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ ٢٣

Indeed this, my brother, has ninety-nine ewes, and I have one ewe; so he said, 'Entrust her to me,' and he overpowered me in speech."

یەکێک لەدوو کەسە ناکۆکەکە وتی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): بێگومان ئەم پیاوە برامە، و نەوەد و نۆ مەڕی ھەیە، منیش تەنھا یەک مەڕم ھەیە، داوای ئەو مەڕەی تریش لەمن دەکات کە بیدەمێ، وە لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا.

38:24Page 454

قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩ ٢٤

[David] said, "He has certainly wronged you in demanding your ewe [in addition] to his ewes. And indeed, many associates oppress one another, except for those who believe and do righteous deeds - and few are they." And David became certain that We had tried him, and he asked forgiveness of his Lord1 and fell down bowing [in prostration] and turned in repentance [to Allāh].

داودیش حوکم و بڕیاریدا لە نێوانیان، وە وتی بە خاوەن سکاڵاکە: بەدڵنیاییەوە براکەت ستەمی لێکردویت کاتێک داوای لێکردویت ئەو مەڕەی خۆتیشی بدەیتێ و بیخاتە سەر مەڕەکانی تری خۆی، وە بێگومان زۆرێک لەشەریک و ھاوبەشەکان ھەندێکیان زوڵم و ستەم لەھەندێکی تریان دەکەن، بە وەرگرتنی ھەقەکەی و نەبوونی ویژدان و ئینساف، جگە ئەو باوەڕدارانە نەبێت کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن، ئەوانە خاوەنی ویژدانن لەگەڵ ھاوبەش و شەریکەکانیان و زوڵم وستەمیان لێ ناکەن، ئەم جۆرە کەسانەیش کەمن لەناو خەڵکیدا، داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دڵنیابووەوە کەبێگومان ئێمە بەم ناکۆکیەی نێوان ئەم دوو کەسە تاقیمان کردەوە، داوای لێخۆشبوونی لەپەروەردگاری کرد بەڕوومەتدا کڕنوش و سوژدەی بۆ اللە تەعالا برد و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای.

38:25Page 454

فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ ٢٥

So We forgave him that; and indeed, for him is nearness to Us and a good place of return.

تەوبەکەمان لێ گیرا کرد و لێی خۆش بووین، وە بێگومان داود پلە و پایە لای ئێمە بەرزە و لە نزیکەکانمانە، وە دواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە.

38:26Page 454

يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ ٢٦

[We said], "O David, indeed We have made you a successor upon the earth, so judge between the people in truth and do not follow [your own] desire, as it will lead you astray from the way of Allāh." Indeed, those who go astray from the way of Allāh will have a severe punishment for having forgotten the Day of Account.

ئەی داود ئێمە تۆمان کردووە بە جێنشین لە زەویدا، حوکم و بڕیار و بابەتە ئاینی و دونیاییەکان جێ بەجێ بکە، وە بەدادگەری لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدە، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی خۆت مەکەوە لەکاتی بڕیاردان لە نێوانیاندا، لەبەر خزمایەتی یان لەبەر نزیکی و ھاوڕێیەتی بە لای کەسێکیاندا داینەتاشی یان دوژمنایەتی کەسێکی تریان بکەیت، ئەو کاتە ھەواو ئارەزووت گومڕات دەکات و لە ڕێگای ڕاست لاتدەدا، بێگومان ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاست گومڕا دەبن و لادەدەن، سزای سەختیان بۆ ھەیە لەبەر ئەوەی ڕۆژی لێپریسنەوەیان لەبیر کردبوو، چونکە ئەگەر لەبیریان بوایە و بترسانایە لێی بە ھەوا و ئارەزوویان لەھەق و ڕاستی لایان نەدەدا.

38:27Page 455

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗاۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ ٢٧

And We did not create the heaven and the earth and that between them aimlessly. That is the assumption of those who disbelieve, so woe to those who disbelieve from the Fire.

ئاسمانەکان و زەویمان بەبێ ھوودە بەدی نەھێناوە، ئەوە گومانی بێباوەڕانە، وەیل و ھەڕەشەی سەخت و سزای دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەت بۆ ئەو بێباوەڕانەی ئەم گومانە دەبەن، ئەگەر لەسەر کوفر و بێباوەڕی و گومانی خراپ بە اللە تەعالا بمرن.

38:28Page 455

أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلۡمُفۡسِدِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلۡمُتَّقِينَ كَٱلۡفُجَّارِ ٢٨

Or should We treat those who believe and do righteous deeds like corrupters in the land? Or should We treat those who fear Allāh like the wicked?

ھەرگیز ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وەک ئەوانە دانانێین کە لەسەر زەوی بەبێباوەڕی کردن و گوناھ و تاوان ئەنجامدان خراپە دەکەن، وە ھەرگیز ئەوانەیش کە خواناسن و لە پەروەردگاریان دەترسێن، وە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی وەک ئەو بێباوەڕ و دووڕوانەی کە لە گوناھ و تاواندا ڕۆچوون دانانێین، بێگومان یەکسان کردن لە نێوانیاندا زوڵم و ستەمێکی گەورەیە و شایانی اللە تەعالا نییە، بەڵکو اللە تەعالا پاداشتی باوەڕدارە خواناسەکان بە چوونە بەھەشت دەداتەوە، وە سزای بێباوەڕانی بەدبەختیش بەچونە ناو ئاگر دەدات، چونکە ئەوان لای اللە تەعالا یەکسان نین، بۆیە پاداشت و سزایشیان یەکسان نییە.

38:29Page 455

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٩

[This is] a blessed Book which We have revealed to you, [O Muḥammad], that they might reflect upon its verses and that those of understanding would be reminded.

بێگومان ئەم قورئانە پەرتووکێکە دامانبەزاندووە بۆت کە خێر و بێر و سوودێکی زۆری تێدایە، بۆ ئەوەی خەڵکی بیر لەمانا و مەبەستی ئایەتەکانی بکەنەوە و لێی ڕابمێنن، وە کەسانی ژیر و عاقڵ پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.

38:30Page 455

وَوَهَبۡنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيۡمَٰنَۚ نِعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ٣٠

And to David We gave Solomon. An excellent servant, indeed he was one repeatedly turning back [to Allāh].

ئێمە وەک فەزڵ و چاکەی خۆمان بۆ ئەوەی چاوی ڕوون بێتەوە پێی سولەیمانی کوڕیمان بەخشی بەداود پێغەمبەر، سولەیمان بەندەیەکی چاک بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لە اللە تەعالا بوو، تەوبەکارێکی زۆر باش بوو، وە ھەمیشە بەگەردن کەچیەوە دەگەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار و داوای لێخۆشبوونی لێ دەکرد.

38:31Page 455

إِذۡ عُرِضَ عَلَيۡهِ بِٱلۡعَشِيِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلۡجِيَادُ ٣١

[Mention] when there were exhibited before him in the afternoon the poised [standing] racehorses.

باسی ئەوە بکە کاتێک دەمەو ئێوارە و کاتی عەسر ئەسپە ڕەسەنە زۆر خێراکان نیشانی سولەیمان دران، ئەو ئەسپانەی لەسەر سێ پێیان دەوەستان و پێی چوارەمیان بەرز دەکردەوە، بەردەوام ئەم ئەسپە ڕەسەنانەی بۆ نمایش دەکرا ھەتا خۆر ئاوا دەبوو.

38:32Page 455

فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ ٣٢

And he said, "Indeed, I gave preference to the love of good [things] over the remembrance of my Lord until it [i.e., the sun] disappeared into the curtain [of darkness]."

سولەیمان وتی: بێگومان من خۆشەویستی ماڵ و سامان –لە نێویاندا خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم- باودا بەسەر یاد و زیکر و پەرستنی پەروەردگارمدا، تاوەکو خۆر ئاوابوو، وە دوا کەوتم لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر.

38:33Page 455

رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ ٣٣

[He said], "Return them to me," and set about striking1 [their] legs and necks.

ئەم ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە، ئەوانیش ئەسپەکانیان بۆ گەڕاندەوە، سولەیمانیش بە شمشێر دەستی کرد بەلێدانی قاچ و قول و گەردنیان.

38:34Page 455

وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ ٣٤

And We certainly tried Solomon and placed on his throne a body;1 then he returned.2

بێگومان ئێمە سولەیمانمان تاقی کردەوە، شەیتانێکمان لە شێوەی مرۆڤێکدا فڕێدایە سەر کورسی و تەختی پادشایەتیەکەی، بۆ ماوەیەکی کورت ڕکێفی کرد بە دەسەڵاتەکەیەوە، پاشان موڵک و دەسەڵاتەکەمان گەڕاندەوە بۆ سولەیمان و زاڵ بوویەوە بەسەر شەیتانەکاندا.

38:35Page 455

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ ٣٥

He said, "My Lord, forgive me and grant me a kingdom such as will not belong to anyone after me. Indeed, You are the Bestower."

سولەیمان وتی: ئەی پەروەردگارم لە گوناھەکانم خۆشبە، وە موڵک و دەسەڵاتێکی تایبەت بەخۆمم بدەرێ، دوای خۆم نەیدەیت بەھیچ کەسێکى تر، بێگومان ئەی پەروەردگارم تۆ زۆر بەخشندەیت.

38:36Page 455

فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ ٣٦

So We subjected to him the wind blowing by his command, gently, wherever he directed,

اللە تەعالا دەفەرموێت: وەڵامی نزا و داواکەی سولەیمانمان دایەوە، (با) مان بۆی ژێربار خست، لەگەڵ ھێز و خێرایەکەیدا بەفەرمانی ئەو چۆنی بوویستایە بەھێواشی و لەسەر خۆی دەھات و دەڕۆیشت.

38:37Page 455

وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ ٣٧

And [also] the devils [of jinn] - every builder and diver

وە شەیتانەکانیشمان ژێربار خستبوو بۆی، بەفەرمانی ئەو دەجوڵانەوە، ھەندێکیان بیناساز بوون، وە ھەندێکی تریان مەلەوانی ژێر دەریاکان بوون گەوھەر و دوڕ و مرواریان بۆ دەردەھێنا.

38:38Page 455

وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ ٣٨

And others bound together in irons.

وە ھەندێکی تر لەو شەیتانانە کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو بۆمان ڕام ھێنابوو، کۆت و زنجیر کرابوون نەیان دەتوانی جموجوڵ بکەن.

38:39Page 455

هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ ٣٩

[We said], "This is Our gift, so grant or withhold without account."

ئەی سولەیمان لە وەڵامی نزا و داواکەتدا ئەمە بەخششی ئێمەیە کە پێمان بەخشیویت، تۆیش بە کێی دەبەخشیت بیبەخشە، وە لە کێیشی دەگریتەوە بیگرەوە و مەیدەرێ، لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکرێت لەسەر بەخشین یان گرتنەوەی لە خەڵکی.

38:40Page 455

وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ ٤٠

And indeed, for him is nearness to Us and a good place of return.

بێگومان سولەیمان لەکەسە نزیکەکانی ئێمەیە و پلە و پایەی بەرزە لامان، وە سەرەنجامی چاکیشی دەبێت کاتێک گەڕایەوە لامان، ئەویش بەھەشتی ھەمیشەیی و ھەتا ھەتاییە.

38:41Page 455

وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ ٤١

And remember Our servant Job, when he called to his Lord, "Indeed, Satan has touched me with hardship and torment."

- ئەی پێغەمبەر - باسی بەندەی خواناسی ئێمە (ئەیوب) بکە کاتێک لە اللە تەعالای پەروەردگاری پاڕایەوە و بانگی کرد: بێگومان شەیتان تووشی زەحمەت و ماندوو بوون و ناڕەحەتی و ئازاری زۆری کردووم.

38:42Page 455

ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ ٤٢

[So he was told], "Strike [the ground] with your foot; this is a [spring for a] cool bath and drink."

ئێمەیش فەرمانمان پێکرد و پێمان وت: پێیەکانت بدە بە زەویدا، ئەویش پێیەکانی دا بەزەویدا و کانیەک لەژێر پێیدا ھەڵقوڵی، ئەوە کانیاوێکی ساردە خۆتی لێ بشۆ و لێیشی بخۆرەوە، ھەرچی ناڕەحەتی و نەخۆشی ھەیە ھەموو لادەبات ( ئەوە بوو ئەیوب پێغەمبەر پێیەکانی دا بەزەویدا و کانیاوێکی لەزەوی بۆ ھەڵقوڵا و لێی خواردەوە و بە تەواوی چاک بوویەوە لەو نەخۆشی و ناڕەحەتیەی دووچاری بوو بوو )

38:43Page 456

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٤٣

And We granted him his family and a like [number] with them as mercy from Us and a reminder for those of understanding.

نزاکەمان گیرا کرد، ھەرچی نەخۆشی و ناڕەحەتی ھەبوو لەسەرمان ھەڵگرت، ماڵ و منداڵەکەمان بۆ گەڕاندەوە، بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان و پاداشتی ئارمگرییەکەی، ھاوشێوەی ئەوان و زیاتر لەکوڕ و نەوەکانیشمان پێدایەوە، دەی با ئەوانە خاوەن بیر و ھۆشن تێڕامێنن و بیر بکەنەوە کە سەرەنجامی ئارامگرتن لە پێناو اللە تەعالا دەروو لێکردنەوە و پاداشتی گەورەیە.

38:44Page 456

وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ ٤٤

[We said], "And take in your hand a bunch [of grass] and strike with it and do not break your oath."1 Indeed, We found him patient, an excellent servant. Indeed, he was one repeatedly turning back [to Allāh].

کاتێک ئەیوب توڕە بوو لە ژنەکەی، سوێندی خوارد ئەبێت سەد داری لێ بدات، پاش ئەوەی چاک بوویەوە لە نەخۆشییەکەی پێمان وت: ئەی ئەیوب چەپکێک شووڵەدار بەدەستەوە بگرە و بیدە لە خێزانەکەت تاوەکو سوێندەکەت جێ بەجێ ببێت و نەکەوێت و ئەویش ئازاری پێ نەگات، ئەیوبیش چەپکە شووڵەکانی گرت بەدەستەیەوە و لە ژنەکەیدا، بێگومان ئێمە بینیمان ئەیوب کەسێکی ئارامگربوو لەسەر ئەوەی پێمان تاقیکردەوە، بەڕاستی ئەو باشترین بەندەی اللە تەعالا بوو، بەڕاستی زۆر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕایەوە و تەوبەی دەکرد و داوای لێخۆشبوونی لێدەکرد.

38:45Page 456

وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ ٤٥

And remember Our servants, Abraham, Isaac and Jacob - those of strength and [religious] vision.

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو بەندە پاک و ھەڵبژێراوانەی ئێمە بکە، وە باسی ئەو پێغەمبەرانەیش بکە ڕەوانەمان کردوون، باسی ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، ئەوان بەھێز بوون لە گوێڕایەڵی کردن و بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا، وە ئەوان خاوەنی بەسیرەت و بینایی بوون لە بینینی ھەق و ڕاستییەکاندا.

38:46Page 456

إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ ٤٦

Indeed, We chose them for an exclusive quality: remembrance of the home [of the Hereafter].

بێگومان ئێمە منەتمان کرد بەسەریاندا بە تایبەتمەندییەک، ئەویش ئاوەدانکردنەوەی دڵەکانیان بوو بە یاد و زیکری دواڕۆژ و خۆ ئامادەکردن بۆی بەکاروکردەوە چاکەکان و بانگەواز کردنی خەڵکی بۆی تاوەکو کاری بۆ بکەن.

38:47Page 456

وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ ٤٧

And indeed they are, to Us, among the chosen and outstanding.

وە بێگومان ئەوان لای ئێمە لەبەندە ھەڵبژێرراوە چاکەکان بوون، ھەڵمان بژاردن بۆ تاعەت و گوێڕایەڵی و پەرستی خۆمان، وە بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەمان و گەیاندنی بەخەڵکی.

38:48Page 456

وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ ٤٨

And remember Ishmael, Elisha and Dhul-Kifl, and all are among the outstanding.

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم و ئەلیسەع و ذوالکفل بکە، بەباشی باسیان بکە لەناو خەڵکدا، چونکە ئەوان شایانی ئەوەن، ئەمانە ھەموویان لە پیاوچاکە ھەڵبژێراوەکان بوون لای اللە تەعالا.

38:49Page 456

هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ ٤٩

This is a reminder. And indeed, for the righteous is a good place of return -

باسی ئەم پێغەمبەرانە باسی ناوبانگی چاکیانە لە قورئاندا، وە بێگومان خواناسان و پارێزکاران بە بەجێھێنانی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، کاتێک ئەگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا باشترین گەڕانەوەیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.

38:50Page 456

جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ ٥٠

Gardens of perpetual residence, whose doors will be opened to them.

ئەو گەڕانەوە باشەیش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتایی لە ڕۆژی قیامەتدا، وەک بەخێرھاتنیش دەرگاکانیان بۆ دەخرێتە سەر پشت.

38:51Page 456

مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ ٥١

Reclining within them, they will call therein for abundant fruit and drink.

لەسەر تەختی ڕازاوە پاڵیان داوەتەوە، داوا لەخزمەتکارەکانیان دەکەن ھەرچیان حەز لێیە لە میوەی زۆری جۆرا و جۆر و شەرابی نایابیان بۆ بھێنن.

38:52Page 456

۞ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ ٥٢

And with them will be women limiting [their] glances1 and of equal age.

وە حۆری چاوگەشی ھاوتەمەنی خۆیان لایە، چاویان بڕیوەتە ھاوسەرەکانی خۆیان و تەماشای ھیچ کەسێکی تر ناکەن.

38:53Page 456

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ ٥٣

This is what you, [the righteous], are promised for the Day of Account.

- ئەی خواناسان - ئەمە ئەو ناز و نیعمەت و بەخششە پاکوخاوێنانە بوو کە بەڵێنتان پێدرابوو لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامتاندا لە دونیا.

38:54Page 456

إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ ٥٤

Indeed, this is Our provision; for it there is no depletion.

بێگومان ئەوەی باسمان کرد لە پاداشتی کار و کردەوەی چاکتان، ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە لە ڕۆژی قیامەتدا دەیدەین بە خواناسان و پارێزکاران، ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوامە و بڕانەوە و کۆتایی ھاتنی بۆ نییە.

38:55Page 456

هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ ٥٥

This [is so]. But indeed, for the transgressors is an evil place of return -

وە ئەوەیش باسمان کرد پاداشتی خواناسان و پارێزکاران بوو، لە ھەمان کات تۆڵەی یاخی بووانیش لە پەروەردگار و سنوور بەزێنەکان بە کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان جیاوازە لەپاداشتی پارێزکاران، ئەوان بەخراپترین گەڕانەوەیان ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.

38:56Page 456

جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ ٥٦

Hell, which they will [enter to] burn, and wretched is the resting place.

ئەو تۆڵە و سزایەش بۆیان ئامادەکراوە، بریتییە لە ئاگری دۆزەخ کە لە ھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھاوار و داد و بێدادیانە بەدەست گەرمی و بڵێسەیەوە، لە نێو دۆزەخدا جێگایان بۆ ڕاخراوە لە ئاگر، خراپترین ڕاخەر ڕاخەری ئەوانە.

38:57Page 456

هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ ٥٧

This - so let them taste it - is scalding water and [foul] purulence.

ئەم سزایە ئاوی کوڵ بە کوڵ و کێم و زوخاوی لاشەی دۆزەخیانە، پێیان دەوترێت بیخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت، ئەمە خواردنەوەی ئەوانە کە ھیچ تینویەتی ناشکێنێت.

38:58Page 456

وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ ٥٨

And other [punishments] of its type [in various] kinds.

ھاوشێوەی ئەم سزایانە چەندین سزای تریان بۆ ھەیە کە لە ڕۆژی دواییدا پێی سزا دەدرێن.

38:59Page 456

هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ ٥٩

[Its inhabitants will say], "This is a company bursting in with you. No welcome for them. Indeed, they will burn in the Fire."

کاتێک دۆزەخییەکان دەچنە ناو ئاگرەوە، کێشە و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان لە جنێو و قسە پێ وتن، ھەندێکیان خۆیان بەری دەکەن لەھەندێکی تریان، ھەندێکیان دەڵێن: ئەمانە دەستەیەکن لە دۆزەخییەکان لەگەڵ ئێوەدا ھاتوونەتە ناو ئاگرەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە و دەڵێن: یاخوا بەخێر نەیەن، وەک ئێمە دەناڵێنین بەدەست ئازار و ناڕەحەتیەوە ئێوەیش بناڵێنن بە دەم ئازار و ناڕەحەتیەوە.

38:60Page 456

قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ ٦٠

They will say, "Nor you! No welcome for you. You, [our leaders], brought this upon us, and wretched is the settlement."

دەسەتەیەک لەوانەی لە دونیادا شوێن گەورە و سەردارەکانیان کەوتبوون بەوان دەڵێن: یاخوا ئێوە بەخێر نەیەن، ئێوە بوونە ھۆکاری ئەوەی ئێمە بەم سزا بە ئازارە بگەین، ئێوە بوون ئێمەتان گومڕا و سەرلێشێواو کرد، خراپترین جێگا ئەم جێگایە، جێگای ھەموویان ناو ئاگری دۆزەخە.

38:61Page 456

قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ ٦١

They will say, "Our Lord, whoever brought this upon us - increase for him double punishment in the Fire."

شوێنکەوتەکان جارێکی تر دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەسێک لە ھیدایەت و ڕێنوێنی گومڕای کردین دوای ئەوەی بۆمان ھات و ڕوونیان کردەوە بۆمان، سزاکەی بۆ چەند قات بکەرەوە لەناو ئاگردا.

38:62Page 457

وَقَالُواْ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالٗا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلۡأَشۡرَارِ ٦٢

And they will say, "Why do we not see men whom we used to count among the worst?1

یاخیە خۆبەزلزانە لوتبەرزەکان دەڵێن: ئەوە چییە بۆ پیاوانێک لەگەڵ خۆمان لە ئاگردا نابینین، لەدونیا وامان دەزانی لە خراپەکار و بەدبەختانن و شایستەی سزای دۆزەخن (مەبەستیان پێی ھەژاری باوەڕدارانە)؟

38:63Page 457

أَتَّخَذۡنَٰهُمۡ سِخۡرِيًّا أَمۡ زَاغَتۡ عَنۡهُمُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ ٦٣

Is it [because] we took them in ridicule, or has [our] vision turned away from them?"

ئایا گاڵتە کردنمان بەوان ھەڵە بوو، وە ئەوان شایستەی سزا نەبوون، یان گاڵتەکردنمان لەشوێنی خۆی بووە، ئەوانیش لێرەن لەناو ئاگرن، بەڵام ئێمە نایانبین و نایاندۆزینەوە ؟

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском