Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
البينة
Al-Bayyinah
The Clear Proof · Medinan · 8 ayahs
98:1Page 598
لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ ١
Those who disbelieved among the People of the Scripture and the polytheists were not to be parted [from misbelief]1 until there came to them clear evidence –
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لەخاوەن پەیامەکان -جولەکە وگاوڕەکان- ولە بت پەرستەکان، دەستیان ھەڵنەگرت لە بێباوەڕی خۆیان ھەتا تەنانەت ئەو کاتەیشی بەڵگەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات (دەربارەی کۆتا پێغەمبەر).
98:2Page 598
رَسُولٞ مِّنَ ٱللَّهِ يَتۡلُواْ صُحُفٗا مُّطَهَّرَةٗ ٢
A Messenger from Allāh, reciting purified1 scriptures
ئەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایەش پێغەمبەرێکە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە کتێبی پاک وبێگەرد (قورئان)یان بەسەردا دەخوێنێتەوە، پاکوخاوێنەکان نەبێت دەستی لێنادەن.
لەو نووسراوانەدا ھەواڵگەلێکی ڕاست وچەندان حوکمی دادپەروەری و بەنرخی تێدایە، ڕێنومێنی خەڵکی دەکەن بۆ ھەرشتێک کە ببێتە هۆی چاکبوونیان وهەروەها لەبەرژەوەندی وهۆشمەندی وژیری ئەواندا بێت.
98:4Page 598
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ ٤
Nor did those who were given the Scripture become divided1 until after there had come to them clear evidence.
جولەکەكان ئەوانەی تەوراتیان پێدرا، وە له گاوڕەکان ئەوانەی ئینجیلیان پێدرا (دەربارەی پێغەمبەرێتی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-) جیاوازیان تێ نەکەوت، دوای ئەوە نەبێت کەبەڵگەی ڕوونیان دەربارەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بۆ ھات، ئەو کاتە بوون بەدوو دەستەوە کۆمەڵێکیان باوەڕیان ھێنا وکۆمەڵێکی تریش لەگەڵ ئەوەی چاکیش دەیانزانی کە پێغەمبەرەکەی ڕاستە، بەڵام لەبەر کوفر وبێباوەڕیان بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان.
98:5Page 598
وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ ٥
And they were not commanded except to worship Allāh, [being] sincere to Him in religion, inclining to truth, and to establish prayer and to give zakāh. And that is the correct religion.
تاوان وخراپە وسەرسەختی جولەکە وگاوڕەکان لەوەدا دەردەكەوێت، ئەوان لەم قورئانەدا فەرمانیان پێ نەکراوە بەو فەرمانانە نەبێت کە لە کتێبەکانی خۆیاندا پێیان کرابوو، کە بەتەنھا اللە -تەعاﻻ- بپەرستن ودوور بکەونەوە لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی، وە نوێژ بکەن وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەربکەن، ئەوەی فەرمانیان پێکراوە، ئاینێکی ڕاست ودروستە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە.
98:6Page 598
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ شَرُّ ٱلۡبَرِيَّةِ ٦
Indeed, they who disbelieved among the People of the Scripture and the polytheists will be in the fire of Hell, abiding eternally therein. Those are the worst of creatures.
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە -جولەکە وگاوڕەکان- وبت پەرستەکان بەھەمیشەیی دەمێننەوە لەئاگری دۆزەخدا، ئا ئەوانەن خراپترینی نێو ھەموو مەخڵوقات و بەدیهێنراوەکان (چونکە ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە کەچی یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی).
98:7Page 598
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ ٧
Indeed, they who have believed and done righteous deeds - those are the best of creatures.
وە بەڕاستی ئەوانەیشی کە باوەڕیان ھێنا وکردەوەی چاکەیان ئەنجامدا، ھەر ئەوانەن پاکترین وچاکترینی نێو مەخڵوقات وبەدیھێنراوەکان.
98:8Page 599
جَزَآؤُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ رَبَّهُۥ ٨
Their reward with their Lord will be gardens of perpetual residence beneath which rivers flow, wherein they will abide forever, Allāh being pleased with them and they with Him. That is for whoever has feared his Lord.
ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکی ھەمیشەییە، کە لەژێریانەوە چەندین ڕووبار دەڕوات وتێدەپەڕێت، ئەوانە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی ویەکجاری دەمێننەوە، بەشێوەیەک اللە -تەعاﻻ- لێیان ڕازیە لەبەر باوەڕ وگوێرایەڵیان بۆی، وئەوانیش لە اللە -تەعاﻻ- ڕازین، لەبەر ئەو ھەموو بەزەیی وڕەحمەتەی کردوویەتی لەگەڵیان، ئا ئەمە بۆ کەسێکە کە لەپەروەردگاری ترسا بێت، فەرمانەکانی بەجێھێنا بێت ودوور کەوتبێتەوە لە نەهی لێکراوەکانی.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences