Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
المجادلة
Al-Mujadila
The Pleading Woman · Medinan · 22 ayahs
58:1Page 542
قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّتِي تُجَٰدِلُكَ فِي زَوۡجِهَا وَتَشۡتَكِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ ١
Certainly has Allāh heard the speech of the one who argues [i.e., pleads] with you, [O Muḥammad], concerning her husband and directs her complaint to Allāh. And Allāh hears your dialogue; indeed, Allāh is Hearing and Seeing.
- ئەی موحەمەد - بەڕاستی پەروەردگارت – اللە عزوجل- وتەی ئەو ئافرەتە (خەولەی كچی ثەعلەبه) ی بیست کە وتووێژی لەگەڵ دەکردی سەبارەت بە مێردەکەی (ئەوسی كوڕی صامت) –کە پێی وتبوو: وەک دایکم وایت- وە ئەویش سکاڵای خۆی بۆ لای خوای گەورە برد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەی، لە کاتێکدا پەروەردگاریش گفتوگۆکەی ھەردوکتانی بیست، بێگومان الله تەعالا بیسەرو بینایە بەھەموو کارو کردەوەی بەندەكانی و هیچ شتێكی لا نهێنی و شاراوە نییه.
58:2Page 542
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٢
Those who pronounce ẓihār1 among you [to separate] from their wives - they are not [consequently] their mothers. Their mothers are none but those who gave birth to them. And indeed, they are saying an objectionable statement and a falsehood. But indeed, Allāh is Pardoning and Forgiving.
ئەوانەی بەھاوسەرەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت، ھاوسەرەکانیان بەو وتانە نابنە دایکی ئەوان، چونکە دایکی ئەوان ھەر ئەو ژنانەن کە ئەوانیان لێ بووە، بێگومان ئەوانە قسەو گوفتارێکی ناپەسەند دەڵێن و درۆ دەکەن، وە (ئەگەر ئەوان پەشیمان ببنەوە) بەڕاستی خوایش خوایەکی بەخشەری لێبوردەیە.
58:3Page 542
وَٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُواْ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مِّن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۚ ذَٰلِكُمۡ تُوعَظُونَ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ ٣
And those who pronounce ẓihār from their wives and then [wish to] go back on what they said - then [there must be] the freeing of a slave before they touch one another. That is what you are admonished thereby; and Allāh is Aware of what you do.
ئەو کەسانەی کە بە ژنەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت و پاشان پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە و دەیانەوێت جووت ببن لەگەڵیاندا، پێویستە لە کەفارەتیدا بەندەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی بەیەک بگەنەوە، ئەوەش کە اللە تەعالا واجبی کرد لەسەرتان لە ئازاد کردنی بەندە ئامۆژگارییەکە بۆتان، ئامۆژگاریتان پێ دەکرێت تا جارێکی تر ئەو وتانە نەیەتەوە بەدەمتانا، اللە تەعالایش ئاگادارە بەو کارو کردەوانە ئێوە دەیکەن، وه هیچ له كردەوەكانی ئێوەی لا شاراوه نیه.
58:4Page 542
فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ مِن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۖ فَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ فَإِطۡعَامُ سِتِّينَ مِسۡكِينٗاۚ ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٤
And he who does not find [a slave] - then a fast for two months consecutively1 before they touch one another; and he who is unable - then the feeding of sixty poor persons. That is for you to believe [completely] in Allāh and His Messenger; and those are the limits [set by] Allāh. And for the disbelievers is a painful punishment.
جا ئەگەر کەسێک نەیبوو یان نەیتوانی بەندە ئازاد بکات ئەوە با دوو مانگی تەواو لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت بەبێ بچڕان، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانی جووت بێتەوە (جا ئەگەر بە بێ عوزرێکی شەرعی بەینی تێکەوت ئەوە دەبێت جارێکی تر لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە ڕۆژوو گرتن، یان پێش تەواو بوونی ئەو دوو مانگە چویە لای خێزانی)، جا ئەگەر کەسێکیش نەیتوانی و لە توانایدا نەبوو ئەو دوو مانگە لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێت، با خواردنی شەست ھەژار بدات (کە بۆ ھەر یەکێکیان نیو صاعە لە گەنم یان خورما یان برنج و ھاوشێوەکانی تا تێر دەبن) ئەو کەفارەتەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕتان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکەی پتەوتر بێت، ئەمانەش سنوور و پاوانی خودان، وە ئەو بێباوەڕانەش کە نکۆڵی لەو فەرمانانە دەکەن سزایەکی بە ئێش و بە ئازاریان بۆ ھەیە.
58:5Page 542
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُواْ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٥
Indeed, those who oppose Allāh and His Messenger are abased as those before them were abased. And We have certainly sent down verses of clear evidence. And for the disbelievers is a humiliating punishment
بێگومان ئەوانەی دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەکەن ڕسوا و سەرشۆڕ دەکرێن، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی پێش ئەوانیش ڕسوا و سەرشۆڕ بوون، جا بەڕاستی ئێمە بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرامان ناردە خوارەوە (لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی اللە تەعالا وە ھەرکەسێکیش بێباوەڕیان پێ بکات) ئەوە بۆ بێباوەڕان سزای زۆر سەختی ڕسوا کەر ئامادەکراوە.
58:6Page 542
يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ أَحۡصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٦
On the Day when Allāh will resurrect them all and inform them of what they did. Allāh had enumerated it, while they forgot it; and Allāh is, over all things, Witness.1
لە ڕۆژێکدا پەروەردگار ھەر ھەمویان زیندوو دەکاتەوە، پاشان ھەواڵیان پێ دەدا بەو کار و کردەوە نابەجێ و نادروستانەی کە کردوویانە، چونکە پەروەردگار ھەمووی لەسەریان نووسیوە و ئاماری کردوە لە کاتێکدا ئەوان لەبیریان چووەتەوە، وە اللە تەعالایش ئاگادار و شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا و هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
58:7Page 543
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجۡوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمۡ وَلَا خَمۡسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمۡ وَلَآ أَدۡنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمۡ أَيۡنَ مَا كَانُواْۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ ٧
Have you not considered that Allāh knows what is in the heavens and what is on the earth? There are not three in a private conversation but that He is the fourth of them,1 nor are there five but that He is the sixth of them - and no less than that and no more except that He is with them [in knowledge] wherever they are. Then He will inform them of what they did on the Day of Resurrection. Indeed Allāh is, of all things, Knowing.
ئایا نەتزانیوە (ئەی موحەمەد) کە پەروەردگارت زانا و ئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، چپەی ھیچ سێ کەسێک نییە اللە تەعالا چوارھەمیان نەبێت، وە چپەی ھیچ پێنج کەسێک نییە اللە تەعالا شەشەمیان نەبێت، وە لەو ژمارانە کەمتر یان زۆرتر لە ھەر کوێیەکدا بن اللە تەعالایان لەگەڵدایە، (واتە لەھەر جێگا و لە ھەرشوێنێکدا بن پەروەردگار ئاگادارە بە ھەڵسو کەوت و قسە و گوفتاریان)، پاشان لە ڕۆژی دوایدا پەروەردگار ھەواڵی ئەو کار و کردەوانەیان پێ دەدا کە کردبوویان، چونکە بێگومان اللە تەعالا بە ھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
58:8Page 543
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُواْ عَنِ ٱلنَّجۡوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَيَتَنَٰجَوۡنَ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِۖ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ لَوۡلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُۚ حَسۡبُهُمۡ جَهَنَّمُ يَصۡلَوۡنَهَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٨
Have you not considered those who were forbidden from private conversation [i.e., ridicule and conspiracy] and then return to that which they were forbidden and converse among themselves about sin and aggression and disobedience to the Messenger? And when they come to you, they greet you with that [word] by which Allāh does not greet you1 and say among themselves, "Why does Allāh not punish us for what we say?" Sufficient for them is Hell, which they will [enter to] burn, and wretched is the destination.
(جولەکەکان کاتێک ئیماندارێک بەلایاندا بڕۆشتایە توانجێکیان لێ دەدا و لەناوخۆیاندا چپەیەکیان دەکرد، پەروەردگاریش قەدەغەی کردن لەم کارەیان) اللە تەعالا لێرەدا بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا نەت بینین ئەو کەسانەی کە قەدەغە کران لە چپە کردن، کەچی دیسان گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان و وازیان نەھێنا لە چپەکردن و توانج دان لە ئیمانداران، وە بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە ھەمووی گوناھـ و دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، وە کاتێکیش دێن بۆ لات - ئەی (موحەمەد)- بە جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن کە اللە تەعالا بەو جۆرە سڵاوی لێ نەکردوویت (واتە: بەناشیرینترین شێوە کە دەیانوت: السام علیکم: واتە مردن و تیاچوون بۆ تۆ) وە لە نێوان خۆیاندا بەگاڵتەجاڕیەکەوە دەیانووت: با الله تەعالا سزامان بدات بەھۆی ئەم وتانەمان؟! (ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە) ئەوانە ئاگری دۆزەخیان بەسە کە بڕۆنە ناویەوە و سزای تیا بچەژن، بەڕاستی دۆزەخ سەرەنجامێکی خراپە.
58:9Page 543
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَنَٰجَيۡتُمۡ فَلَا تَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ٩
O you who have believed, when you converse privately, do not converse about sin and aggression and disobedience to the Messenger but converse about righteousness and piety. And fear Allāh, to whom you will be gathered.
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کە چپەتان کرد، چپەیەک مەکەن کە تاوان و دوژمنایەتی و بێ فەرمانی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) تیادا بێت، با چپەکانتان باسی چاکە و لە خوا ترسان بێت، دەی کەواتە بترسن لە اللە تەعالا ، فەرمانەكانی بەجێ بهێنن و دووریش بكەونەوە لە ڕێگریەكانی، کە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە و کۆدەکرێنەوە لە ڕۆژی دواییدا بۆ حیساب و لێپریسنەوە و پاداشتدانەوه و تۆڵە لێ سەندنەوە.
58:10Page 543
إِنَّمَا ٱلنَّجۡوَىٰ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ لِيَحۡزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيۡسَ بِضَآرِّهِمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ١٠
Private conversation is only from Satan that he may grieve those who have believed,1 but he will not harm them at all except by permission of Allāh. And upon Allāh let the believers rely.
بەڕاستی چپە بە تاوان و گوناھـ و نافەرمانی پێغەمبەر لەشەیتانەوەیە، تا بە ھۆیەوە ئەوانە دڵ تەنگ بکات کە باوەڕیان ھێناوە، لە کاتێکدا بە فەرمانی اللە تەعالا نەبێت چپەکردنی ئەوانە ھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنێت، کەواتە با باوەڕدارانیش پشت بە اللە تەعالا ببەستن لەسەرجەم كاروبارەكانیاندا.
58:11Page 543
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُواْ فَٱنشُزُواْ يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ ١١
O you who have believed, when you are told, "Space yourselves" in assemblies, then make space; Allāh will make space for you.1 And when you are told, "Arise,"2 then arise; Allāh will raise those who have believed among you and those who were given knowledge, by degrees. And Allāh is Aware of what you do.
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێک لە دانیشتن و کۆبوونەوەکانتاندا پێتان وترا: ڕێگای کەسانی تر بدەن ئەڵقەی دانیشتنەکانتان فراوان بکەن، اللە تەعالایش گوشادی دەکات و فراوانی دەکات بۆتان، وە کاتێکیش پێتان وترا: ھەستن و جێگا چۆڵ بکەن (بۆ کەسانی خاوەن پایە لە ئاین و زانیاری لەبارەی اللە وە) ئێوەش ھەستن، پەروەردگاریش پلە و پایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە باوەڕیان ھێناوە لە ئێوە، ھەروەھا پلە و پایەی ئەو کەسانەش بەرز دەکاتەوە کە خاوەن زانست و زانیارین، اللە تەعالا بە ئاگایە بەو کار و کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییە، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە.
58:12Page 544
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَٰجَيۡتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَةٗۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ فَإِن لَّمۡ تَجِدُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ١٢
O you who have believed, when you [wish to] privately consult the Messenger, present before your consultation a charity. That is better for you and purer. But if you find not [the means] - then indeed, Allāh is Forgiving and Merciful.
كاتێك هاوەڵانی پێغەمبەر چپەكردنیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلّى الله عليه وسلّم) زیاتر كرد، الله تەعالا پێی فەرموون: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێ ویستتان کە قسەیەک بە نھێنی و چپە بکەن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوا با پێش چپەکردنەکەتان خێرێک بکەن ((کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی ئیتر پاش ئەوە ئەھلی باتڵ لە جولەکە و دوو ڕووەکان وازیان ھێنا لە چپەکردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) چونکە خێریان نەدەکرد)، دواتریش ئەم حوکمە گران و قورس بوو لەسەر ئیمانداران، ھەر بۆیە ئەوانیش وازیان ھێنا لە قسەکردن و چپەکردن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەبەر ئەوەی کە زۆربەیان ھەژار و نەدار بوون، بەڵام اللە تەعالا بە ئایەتی دواتر ئەم حوکمەی ئاسان کرد لەسەر موسڵمان،)) جا ئەی ئیمانداران بزانن ئەم خێر کردنە چاکتر و خاوێنترە بۆتان، وە ئەوانەشتان نیتانە کە ئەم خێرە بکەن ئەوە اللە تەعالا لێبووردە و میھرەبانە.
58:13Page 544
ءَأَشۡفَقۡتُمۡ أَن تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَٰتٖۚ فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٣
Have you feared to present before your consultation charities? Then when you do not and Allāh has forgiven you, then [at least] establish prayer and give zakāh and obey Allāh and His Messenger. And Allāh is Aware of what you do.
ئایا ترسان لە ھەژاری کە خێرێک پێشکەش بکەن لە پێش چپەکردنەکەتان؟ (عەبدوڵڵای کوڕی عەباس –خوایان لێ ڕازی بێت- دەفەرموێت: ئەم حوکمە تەنھا رۆژێک بوو، بەڵام زانای موفەسیر و تابعی (مقاتل) ئەڵێت: ئەم حوکمە تەنھا دە ڕۆژ بوو پاشان حوکمەکەی نەسخ بوویەوە و سڕایەوە) جا کاتێکیش ئەم خێرەتان ئەنجام نەدا لە بەر گرانی و قورسی لەسەرتان ئەوا پەروەردگار لێتان خۆش بوو، ئەوسا ئێوەش لە بەرامبەر ئەمەدا نوێژەکانتان بە باشی ئەنجام بدەن و زەکاتی سەروەت و سامانی ماڵتان دەربکەن و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، چونکە ئەو زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن, وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه، وە پاداشتی كاروكردەكانتان دەداتەوە.
58:14Page 544
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مَّا هُم مِّنكُمۡ وَلَا مِنۡهُمۡ وَيَحۡلِفُونَ عَلَى ٱلۡكَذِبِ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ ١٤
Have you not considered those who make allies of a people with whom Allāh has become angry? They are neither of you nor of them, and they swear to untruth while they know [they are lying].
(ئەی موحەمەد) ئایا سەیری ئەوانەت نەکرد لە (دوو ڕووەکان) کە دۆستایەتی و پشتگیرییان لە نەتەوە و ھۆزێک دەکرد کە اللە تەعالا خەشم و قینی خۆی لێ گرتبوون (کە جوولەکەکان) بوون، ئەوەش بزانە ئەو دووڕووانە نە لە ئێوەن و نە لە ئەوانیشن بەڵکو کەسانێکی بێ ھەڵوێستن، وە سوێندیش بە درۆ دەخۆن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن کە درۆ دەکەن.
58:15Page 544
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدًاۖ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٥
Allāh has prepared for them a severe punishment. Indeed, it was evil that they were doing.
(لە تۆڵەی ئەم کارە ناپەسەند و خووە خراپانەیاندا) پەروەردگار سزایەکی سەخت و بەتینی بۆ ئامادەکردن، بەڕاستی ئەوەی (ئەم دوو ڕووانە) دەیانکرد کارێکی خراپ و ڕەفتارێکی ناشیرین بوو.
58:16Page 544
ٱتَّخَذُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ جُنَّةٗ فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ١٦
They took their [false] oaths as a cover, so they averted [people] from the way of Allāh, and for them is a humiliating punishment.
(ئەم دوو ڕووانە لەترسی تۆڵەی ئەم ھەموو کارە خراپانەیاندا کە دەیانکرد بەرامبەر بە ئیمانداران) سوێندیان دەخوارد و ئەم سوێندانەشیان کردبوو بە قەڵغان و پارێزەرێک لە ترسی شمشێری موسڵمانان، تاوەکو خۆیان و ماڵ و سامانیانی پێ بپارێزن، بەمەش ڕێگریان دەکرد لە ڕێبازی اللە تەعالا بەساردکردنەوەو لادانی خەڵکی، ھەر لەبەر ئەمە سزایەکی بە سۆ و سەر شۆڕکەریان بۆ ئامادەیە.
58:17Page 544
لَّن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ١٧
Never will their wealth or their children avail them against Allāh at all. Those are the companions of the Fire; they will abide therein eternally
نە ماڵ و سەروەت و سامانیان، نە کوڕ و کاڵ و منداڵیان ناتوانن لە دەست تۆڵەی پەروەردگار ڕزگاریان بکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵ و گرۆھی ئاگری دۆزەخەن و بە ھەتا ھەتایش تیایدا دەمێننەوە.
58:18Page 544
يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيَحۡلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍۚ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ ١٨
On the Day Allāh will resurrect them all, and they will swear to Him as they swear to you and think that they are [standing] on something.1 Unquestionably, it is they who are the liars.
لە ڕۆژێکدا اللە تەعالا ھەموویان زیندوو دەکاتەوە، ئەو دوو ڕووانە سوێند بۆ اللە تەعالا دەخۆن کە (ئەھلی ئیمان بوون) ھەروەک چۆن لە دونیادا سوێندی درۆیان بۆ ئێوە دەخوارد، وە وادەزانن ئەو سوێندە درۆیانەیان قازانجێکیان پێ دەگەیەنن (پەروەردگاریش لەناو خەڵکیدا ڕسوایان دەکات) وە دەفەرموێت: بەڕاستی ئا ئەمانە درۆزنن، لە باوەڕهێنانی دونیایان، وە لەباوەڕیان بە ڕۆژی دواییش.
58:19Page 544
ٱسۡتَحۡوَذَ عَلَيۡهِمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَأَنسَىٰهُمۡ ذِكۡرَ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱلشَّيۡطَٰنِ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ١٩
Satan has overcome them and made them forget the remembrance of Allāh. Those are the party of Satan. Unquestionably, the party of Satan - they will be the losers.
ئەو کەسانە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا (بە وەسوەسە دروست کردن بۆیان) جا بەو ھۆیەوە یادی اللە تەعالایان لەبیر بردونەتەوە، ئا ئەوانەی (کە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا) دەستە و تاقم و گرۆھی شەیتانن، جا ئێوەش ھۆشیاربن کە ھەر گروپەکەی شەیتان - لە دونیا و قیامەتدا- زەرەرمەندن (چونکە دواڕۆژیان فرۆشتوە بە دونیا و ھیدایەتیشیان گۆڕیوەتەوە بە گومڕایی).
58:20Page 544
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡأَذَلِّينَ ٢٠
Indeed, the ones who oppose Allāh and His Messenger - those will be among the most humbled.
بێگومان ئەوانەی کە دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانە لە ڕسواترین و زەبونترین خەڵکن لە دونیا و قیامەتدا، وە لەناو گەل و نەتەوه بێباوەڕەكانیشدا ڕیسواترینیان.
58:21Page 544
كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغۡلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِيٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٞ ٢١
Allāh has written [i.e., decreed], "I will surely overcome, I and My messengers." Indeed, Allāh is Powerful and Exalted in Might.
اللە تەعالا (لە قەدەردا) بڕیاری داوە کە خۆم و پێغەمبەرەکانم سەر دەکەوین (ئەمەش مانای ئەوە نییە کە ھیچ کەسێک بتوانیت ململانێ لەگەڵ اللە دا بکات، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە پەروەردگار دەیەوێت بە بڕواداران بڵێ ئێوە خۆتان تەنھا نین، بەڵکو ھەمیشە لە گەڵتانم) چونکە بەڕاستی ھەر اللە تەعالا خوایەکی بەھێز و باڵادەستە (بەوەی خاوەن ھێزە بە سەر خستنی ئیمانداران و ڕسواکردنی دوژمنانی).
58:22Page 545
لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوۡ كَانُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ أَوۡ أَبۡنَآءَهُمۡ أَوۡ إِخۡوَٰنَهُمۡ أَوۡ عَشِيرَتَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٖ مِّنۡهُۖ وَيُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٢٢
You will not find a people who believe in Allāh and the Last Day having affection for those who oppose Allāh and His Messenger, even if they were their fathers or their sons or their brothers or their kindred. Those - He has decreed within their hearts faith and supported them with spirit1 from Him. And We will admit them to gardens beneath which rivers flow, wherein they abide eternally. Allāh is pleased with them, and they are pleased with Him - those are the party of Allāh. Unquestionably, the party of Allāh - they are the successful.
ھیچ کۆمەڵ و قەومێک نابینیت و دەستت ناکەوێت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوای ھەبێت، لەھەمان کاتدا دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ھەر چەند ئەو دوژمنانەش باوباپیرانیان بن، یان کوڕ و برا و خزم و عەشیرەتیشیان بن (ئەو کەسانەی ئابەو شێوە خۆشەویستی اللە و پێغەمبەرەکەی پێِش دەخەن بەسەر خۆشەویستی خزم و کەسە بێباوەڕەکانیان) ئا ئەوانە اللە تەعالا باوەڕ و ئیمانی لە دڵدا چەسپاندوون و پشتگیری کردوون بەسەر خستن و سەرکەوتن لەلایەن خۆیەوە و لە پاشەڕۆژیشدا دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە، کەچەندەھا ڕووبار بە ژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا تێ دەپەڕێت، ھاوکات لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، اللە تەعالا لێیان ڕازییە و ئەوانیش لە اللە ڕازین (واتە ڕازین لەو نعمەت و خۆشگوزەرانیەی کە خوا پێی داون) ئا ئەوانە حزب و دەستەو تاقم و گرۆھی اللە تەعالان، ئاگاداربن و بزانن کە ھەر حزب و دەستەو تاقمی اللە تەعالا سەرکەوتوو سەرفرازن (ئەبوحاتم و تەبەرانی و حاکم ڕیوایەتیان کردووە کە باوکی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح لە جەنگی بەدردا نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدەی کوڕی بکوژێت، بەڵام ئەبو عوبەیدە سەرەتا خۆی لادا، چەند جارێکی تر باوکی نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدە بکوژێت، دواتر ئەبو عوبەیدە باوکی خۆی کوشت) بەم ھۆیەوە ئەم کۆتا ئایەتەی سورەتی موجادیلە ھاتە خوارەوە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences