Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الفتح
Al-Fath
The Victory · Medinan · 29 ayahs
48:1Page 511
إِنَّا فَتَحۡنَا لَكَ فَتۡحٗا مُّبِينٗا ١
Indeed, We have given you, [O Muḥammad], a clear conquest1
- ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە بەڕاستی سەرکەوتنی ئاشکرامان پێبەخشیویت (مەبەست بە ڕێکكەوتنی حودەیبیەیە).
48:2Page 511
لِّيَغۡفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكَ وَيَهۡدِيَكَ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا ٢
That Allāh may forgive for you what preceded of your sin [i.e., errors] and what will follow and complete His favor upon you and guide you to a straight path
تا بە ھۆیەوە (اللە تعالی) لە گوناھەكانی ڕابردوو و داھاتووت خۆشبێت و ناز و نیعمەتی خۆی تەواو ئاشکرا بکات بۆت، بە سەرخستنی دینەکەی، وە ھیدایەتت بدات بۆ بەرنامە و نەخشەیەکی ڕاست و دروست، کە ھیچ لار و وێری و ناڕێکییەکی تێدا نییە، ئەو ڕێگایەش دینی ئیسلامە.
48:3Page 511
وَيَنصُرَكَ ٱللَّهُ نَصۡرًا عَزِيزًا ٣
And [that] Allāh may aid you with a mighty victory.
تا لەداھاتویەکی نزیکدا (اللە تعالی) بەسەر دوژمنانتدا سەرکەوتووت بکات،بە سەرکەوتنێکی پڕ لە شکۆداری و سام و ھەیبەت، کە ھیچ جۆرە ترس و شکستێکی تێدا نەبێت.
48:4Page 511
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا ٤
It is He who sent down tranquility into the hearts of the believers that they would increase in faith along with their [present] faith. And to Allāh belong the soldiers of the heavens and the earth, and ever is Allāh Knowing and Wise.
ھەر ئەو زاتە (اللە تعالی) خۆی ئارامی و ھێمنی دابەزاندووەتەە نێو دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی ئیمانیان دامەزراوتر و پتەوتر بکات، چونکە (اللە تعالی) خاوەنی ھەموو سەرباز و ھێزەکانە لە ئاسمانەکان و زەویدا، ئەمانەش بۆ پشتگیری ئەو بەندانەی کە خۆی دەیەوێت، (اللە تعالی) زانیارە و دەزانێت سوود و قازانج لە چیدایە بۆ بەندەکانی، وە داناو کاربەجێیە و بڕیار لەسەر ھەر شتێک بدات پڕە لە حیکمەت.
48:5Page 511
لِّيُدۡخِلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عِندَ ٱللَّهِ فَوۡزًا عَظِيمٗا ٥
[And] that He may admit the believing men and the believing women to gardens beneath which rivers flow to abide therein eternally and remove from them their misdeeds - and ever is that, in the sight of Allāh, a great attainment –
(اللە تعالی) دەیەوێت ئیمانداران لە پیاوان و ئافرەتان لە قیامەتدا بخاتە باخ و باخاتی بەھەشتەوە، کەجۆگە و ڕوبار بەژێر درەختەکان و بە بەردەم کۆشکەکانیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ھەروەھا دەیەوێت چاوپۆشی بکات لە گوناھەکانیان، ھیچ تۆڵەیان لێ نەسێنێت، بێگومان ئەو بەڵێنەش لەلایەن (اللە تعالی) وە - بۆ ئەوەیە بتوانن بەھەشت بەدەست بھێنن و خۆیان بەدوور بگرن لە تاوان - بۆ ئیمانداران دەسکەوت و سەرفرازییەکی بێ سنورە دڵنیایان دەکات کە ئایندە و دوا ڕۆژ لەھەردوو جیھاندا ھەر بۆ ئەوانە.
48:6Page 511
وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَلَعَنَهُمۡ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرٗا ٦
And [that] He may punish the hypocrite men and hypocrite women, and the polytheist men and polytheist women - those who assume about Allāh an assumption of evil nature. Upon them is a misfortune of evil nature; and Allāh has become angry with them and has cursed them and prepared for them Hell, and evil it is as a destination.
(اللە تعالی) ئازار و ئەشکەنجەی دوو ڕووەکان و موشریکەکان لە پیاوان و ئافرەتان بدات، ئەوانە کە ھەمیشە گومانی خراپ بە (اللە تعالی) دەبەن کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات و ناوی (اللە تعالی) بەرز ڕابگرێت، بێگومان سەرئەنجام نەھامەتی و نەگبەتی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوان (اللە تعالی) خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانە - بە ھۆی کافربوونیان و گومانی خراپیان - و نەفرینی لێ کردوون و لە بەزەیی خۆی دەری کردوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، کە سەرەنجامێکی زۆر سەخت و سامناک چاوەڕێیانە.
48:7Page 511
وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ٧
And to Allāh belong the soldiers of the heavens and the earth. And ever is Allāh Exalted in Might and Wise.
دڵنیا بن کە ھەرچی ھێز و سەرباز ھەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھی (اللە تعالی) یە، دەیانکات بەپشت و پەنای ھەر کەسێك کە خۆی بیەوێت، ھەمیشە و بەردەوام ئەو زاتە شكۆدار و باڵادەستە بە سەریاندا، وە داناو كاربەجێیە لە دروست کراو و خەمڵاندن و بەڕێوەبردنەکانیدا.
48:8Page 511
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٨
Indeed, We have sent you as a witness and a bringer of good tidings and a warner
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە تا شاهێد و موژدەدەر بیت بۆ سەرکەوتنی ئیمانداران لە دونیادا، وە بە نیعمەت و خۆشی بەھەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، وە ترسێنەر و بێدارکەرەوە بیت بۆ کافرەکان کە ھەر لە دونیا زەلیلی و شکست بەشیانە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئاگری سەختی دۆزەخ چاوەڕێیانە.
48:9Page 511
لِّتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُۚ وَتُسَبِّحُوهُ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلًا ٩
That you [people] may believe in Allāh and His Messenger and honor him and respect him [i.e., the Prophet (ﷺ)] and exalt Him [i.e., Allāh] morning and afternoon.
بەڵکو ئیمان بە (اللە تعالی) و بە پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بھێنن بەھێزی بکەن و قەدر و حورمەتی بگرن، وە ھەروەھا تەسبیحات و ستایشی (اللە تعالی) بە بەردەوامی بکەن، بە تایبەت لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.
48:10Page 512
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوۡقَ أَيۡدِيهِمۡۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيۡهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا ١٠
Indeed, those who pledge allegiance to you, [O Muḥammad] - they are actually pledging allegiance to Allāh. The hand1 of Allāh is over their hands.2 So he who breaks his word only breaks it to the detriment of himself. And he who fulfills that which he has promised Allāh - He will give him a great reward.
لەڕاستیدا - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەی پەیمانی پابەندبوون و گوێڕایەڵی و خۆبەخت کردن بەتۆ دەدەن، لە دژی خەڵکی مەكکە ئەوە لەڕاستیدا پەیمان بە (اللە تعالی) دەدەن، چونکە ئەو داوای لێکردوون کە بجەنگێن دژی موشریکەکان، وە ھەر ئەویش پاداشتیان دەداتەوە، دەستی (اللە تعالی) لەسەرووی دەستی ئەوانەوەیە لەکاتی پەیماندانەکەدا، وە ئەو ئاگای لێیانە و ھیچی لێ ون نابێت، جا ئەوەی ئەو پەیمانە بشکێنێت و پاشگەز بێتەوە لێی، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو پاشگەز بوونەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە (اللە تعالی) ھیچ زەرەر ناکات، وە ئەوەش کە پەیمانەکە دەباتە سەر و پاشگەز نابێتەوە -لەسەرخستنی ئاینەکەی- لە ئایندەدا (اللە تعالی) پاداشتی بێ سنور و زۆر بە نرخی پێدەبەخشێت کە بەھەشتە.
48:11Page 512
سَيَقُولُ لَكَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ شَغَلَتۡنَآ أَمۡوَٰلُنَا وَأَهۡلُونَا فَٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَاۚ يَقُولُونَ بِأَلۡسِنَتِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ ضَرًّا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ نَفۡعَۢاۚ بَلۡ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرَۢا ١١
Those who remained behind1 of the bedouins will say to you, "Our properties and our families occupied us, so ask forgiveness for us." They say with their tongues what is not within their hearts. Say, "Then who could prevent Allāh at all if He intended for you harm or intended for you benefit? Rather, ever is Allāh, of what you do, Aware.
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھۆز و تیرە عەرەبانەی کە بەجێمان و لەگەڵتدا نەھاتن کە چوویت بۆ مەککە بۆ بەجێھێنانی عومرە ، ئەگەر لۆمەیان بکەیت، دەڵێن: ماڵات و کەسوکارمان گیری کردین و نەمانتوانی لەگەڵتدا سەفەر بکەین، وە دەڵێن: داوای لێخۆشبوونمان بۆ بکە، جا ئەوان بە دەم شتێک دەڵێن، بەڵام دڵیان ئەوەی تێدانیە کە داوا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکەن تا (اللە تعالی) لێیان خۆشبێت، چونکە تەوبەیان نەکردووە لە گوناھەکانیان، تۆش پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی (اللە تعالی) بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت، یان سوود و قازانجێکتان بۆ پێش بھێنێت، چونکە (اللە تعالی) تەواو ئاگادارە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان - ھەرچەندە بیشارنەوە -.
48:12Page 512
بَلۡ ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهۡلِيهِمۡ أَبَدٗا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمۡ وَظَنَنتُمۡ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِ وَكُنتُمۡ قَوۡمَۢا بُورٗا ١٢
But you thought that the Messenger and the believers would never return to their families, ever, and that was made pleasing in your hearts. And you assumed an assumption of evil and became a people ruined."
ئێوە لەبەر ئەوە نەبوو نەھاتن بۆ غەزا و بەشداریتان تیا نەکرد، کە بەماڵ و دارایی و ژن و مناڵتانەوە خەریک بوون، لەبەر ئەوە بوو کە گومانتان وابوو ھەرگیز پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و موسوڵمانان بە ساغی لەم غەزایەدا ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە شاری مەدینە، ئەو گومانە شەیتان لەدڵتانا ڕازاندبوویەوە، ئەوە گومانێکی خراپ بوو بە (اللە تعالی) کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیدا، ئێوە تاقمێکی فەوتاو و ڕەنج بەخەسار بوون، بەھۆی ئەو گومانە خراپەتان بە (اللە تعالی) و دواکەوتنتان لە گەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم).
48:13Page 512
وَمَن لَّمۡ يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَعِيرٗا ١٣
And whoever has not believed in Allāh and His Messenger - then indeed, We have prepared for the disbelievers a Blaze.
ھەر کەسیش ئیمانی بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) نەبێت ئەوە بێباوەڕە و ئێمەش ئاگرێکی سوتێنەری ئازاردەرمان بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە.
48:14Page 512
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ١٤
And to Allāh belongs the dominion of the heavens and the earth. He forgives whom He wills and punishes whom He wills. And ever is Allāh Forgiving and Merciful.
ئاسمانەکان و زەوی تەنھا موڵکی (اللە تعالی) یە، (اللە تعالی) مەیلی لەبەخشینی ھەر کەسێ بێت ئەیبەخشێت و بە فەزڵی خۆی دەیخاتە بەھەشتەوە، وە مەیلی لە سزادانی ھەر کەسێک بێت بە دادوەری خۆی سزای دەدات، ھەمیشە (اللە تعالی) بەخشندە و بە ڕەحمە بۆ ئەو بەندانەی کە پەشیمان دەبنەوە لە تاوانەکانیان.
48:15Page 512
سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمۡ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبۡلُۖ فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا ١٥
Those who remained1 behind will say when you set out toward the war booty to take it, "Let us follow you." They wish to change the words of Allāh. Say, "Never will you follow us. Thus did Allāh say before." So they will say, "Rather, you envy us." But [in fact] they were not understanding except a little.2
- ئەی باوەڕداران - ھەر کاتێک ڕۆیشتن بۆ غەزایەک کە غەنیمەتی -دەستکەوتی جەنگی- تێدابێت - وەک غەزای خەیبەر - کە لەدوای ڕێکەوتنی حودەیبیە (اللە تعالی) پەیمانی پێدا بوون، ئەوانەی بۆ حودەیبیە نەھاتن و خۆیان کشاندەوە، پێتان دەڵێن: وازمان لێبێنن با لەگەڵتان بێین شتێکمان دەسبکەوێت، ئەوانە دەیانەوێت ئەوەی (اللە تعالی) بڕیاری لەسەر داوە بیگۆڕن، کە مەبەست لەو بڕیارەی (اللە تعالی) کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت ھەر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) تۆ بە ئەوانە بڵێ: نابێت ئێوە لەگەڵماندا بێن و بکەونە شوێنمان، ئەمە (اللە تعالی) بڕیاری داوە کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت تەنھا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لەحودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، لە وەڵامدا پێتان دەڵێن: ڕێگری کردنتان لێمان لەوەی بەشداربین فەرمانی (اللە تعالی) نییە، بەڵکو حەسوودیمان پێ دەبەن، نەخێر ئەوەی ئەوان وای دەبینن وانییە، بەڵکو ئەوان نە لە فەرمانی (اللە تعالی) تێدەگەن و نە لە قەدەغەکراوەکانی، تەنھا کەمێک نەبێت، بۆیە توشی تاوان و گوناهـ بوون.
48:16Page 513
قُل لِّلۡمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ سَتُدۡعَوۡنَ إِلَىٰ قَوۡمٍ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ تُقَٰتِلُونَهُمۡ أَوۡ يُسۡلِمُونَۖ فَإِن تُطِيعُواْ يُؤۡتِكُمُ ٱللَّهُ أَجۡرًا حَسَنٗاۖ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ كَمَا تَوَلَّيۡتُم مِّن قَبۡلُ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا ١٦
Say to those who remained behind of the bedouins, "You will be called to [face] a people of great military might; you may fight them, or they will submit.1 So if you obey, Allāh will give you a good reward; but if you turn away as you turned away before, He will punish you with a painful punishment."
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو عەرەبە بیابان نشینانەی کە لەگەڵت نەھاتن بۆ مەککە بڵێ: لەداھاتوودا بانگ دەکرێن بۆ غەزا دژی قەوم و میللەتێک کە ئازا و جەنگاوەر و توندو تیژن، ئەو کات یا دەجەنگن لە دژیان، یان بەبێ جەنگ موسوڵمان دەبن، ئەوسا ئەگەر فەرمانبەردار و گوێڕایەڵ بن (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان دەداتەوە کە بەھەشتە، بەڵام ئەگەر پشت ھەڵکەن لە فەرمانی (اللە تعالی) - کەچۆن پشتتان ھەڵکرد و خۆتان دزییەوە و نەڕۆشتن بۆ مەککە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە (اللە تعالی) سزایەکی بە ئێشتان بۆ پێش دەھێنێت.
48:17Page 513
لَّيۡسَ عَلَى ٱلۡأَعۡمَىٰ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡأَعۡرَجِ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرِيضِ حَرَجٞۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبۡهُ عَذَابًا أَلِيمٗا ١٧
There is not upon the blind any guilt or upon the lame any guilt or upon the ill any guilt [for remaining behind]. And whoever obeys Allāh and His Messenger - He will admit him to gardens beneath which rivers flow; but whoever turns away - He will punish him with a painful punishment.
ئەو کەسانەی کە کوێرن، یا شەلن، یا نەخۆشن، بەخشراون و گوناھبار نابن ئەگەر نەتوانن بەشداری لە جەنگان لەپێناو خواى گەورە، جا ئەوەی فەرمانبەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بکات، ئەوە دەیخاتە باخەکانی بەھەشتەوە کە جۆگە و ڕووبار لە ژێر کۆشکەکان و درەختەکانیدا تێدەپەڕێت، ئەوەشی سەرپێچی بکات و خۆی بدزێتەوە لە فەرمانەکانی، ئەوە (اللە تعالی) سزایەکی بەئێشی دەدات.
48:18Page 513
۞ لَّقَدۡ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ يُبَايِعُونَكَ تَحۡتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَثَٰبَهُمۡ فَتۡحٗا قَرِيبٗا ١٨
Certainly was Allāh pleased with the believers when they pledged allegiance to you, [O Muḥammad], under the tree, and He knew what was in their hearts, so He sent down tranquility upon them and rewarded them with an imminent conquest1
بێگومان (اللە تعالی) لەو باوەڕدارانەی کە لەژێر درەختەکەدا پەیمانیان پێدایت - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان)- لە (حودەیبیە) دا ڕازی بووە، (اللە تعالی) چاک دەزانێ چی لەو دڵ ودەروونە پیرۆزانەدا ھەیە لە ئیمان ودڵسۆزی وڕاستگۆیی ونیاز پاکی و خۆشەویستی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، لەپاداشتی ئەوەدا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاند بۆ نێو دڵیان و ھەر لەدونیادا پاداشتی دانەوە بە ڕزگارکردن وفەتحی خەیبەر، لە قەرەبووی ئەوەی کە نەچوونە نێو شاری (مەککە).
48:19Page 513
وَمَغَانِمَ كَثِيرَةٗ يَأۡخُذُونَهَاۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا ١٩
And much war booty which they will take. And ever is Allāh Exalted in Might and Wise.
غەنیمەتێکی زۆرتان دەسگیر دەبێت لە فەتحی خەیبەردا، (اللە تعالی) شکۆدارە وخاوەن تواناییەکی زۆر و بەھێزە، کەس ناتوانێت بەرامبەری بوەستێت، ئەوەی بیەوێت دەیکات، وە لەھەموو خوڵقاندن وئەندازەگیری وفەرمان و کار و کردەوەکانیدا خاوەن مەبەست و حیکمەتە.
48:20Page 513
وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةٗ تَأۡخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمۡ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيۡدِيَ ٱلنَّاسِ عَنكُمۡ وَلِتَكُونَ ءَايَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَيَهۡدِيَكُمۡ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا ٢٠
Allāh has promised you much booty that you will take [in the future] and has hastened for you this [victory] and withheld the hands of people from you - that it may be a sign for the believers and [that] He may guide you to a straight path.
- ئەی باوەڕداران - (اللە تعالی) بەڵێنتان پێدەدات بەدەستکەوتنی غەنیمەتێکی زۆر لەو غەزایانەدا کە دەچن بۆی، جارێك ئەم دەستکەوتانەی قەڵای خەیبەری بۆ پێشخستوون، ھەروەھا دەستی دوژمنەکانتانی -جولەکە- لێ گێڕانەوە، تا ئەم ڕێکەوتن و سەرکەوتن و دەسکەوتانە ببێتە بەڵگە و نیشانەیەکی تەواو بۆ ئیمانداران، کە (اللە تعالی) یارمەتیدەر وسەرخەرتانەە، ھەروەھا تا ڕێنمونیتان بکات بۆ ڕێگەی ڕاست و دروست، کە ھیچ خوار و خێچێکی تێدا نییە.
48:21Page 513
وَأُخۡرَىٰ لَمۡ تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهَا قَدۡ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا ٢١
And [He promises] other [victories] that you were [so far] unable to [realize] which Allāh has already encompassed.1 And ever is Allāh, over all things, competent.
ھەروەھا چەندین غەنیمەت و سەرکەوتنی تریشتان پێ دەبەخشێت کە خۆتان دەستتان پێی نەدەگەیشت لەم کاتەدا، (اللە تعالی) بەتوانا و زانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک لەژێر دەسەڵاتی (اللە تعالی) ون نابێت.
48:22Page 513
وَلَوۡ قَٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوَلَّوُاْ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا ٢٢
And if those [Makkans] who disbelieve had fought you, they would have turned their backs [in flight]. Then they would not find a protector or a helper.
- ئەی باوەڕداران- ئەگەر کافر و بێباوەڕان بجەنگێن دژی ئێوە، لە جەنگەکەدا خۆیان پێنەدەگیراو ئەشکان و ھەڵئەھاتن و پشتیان لێ ھەڵئەکرد، ئیتر پاش ئەوە کەسیان دەست نەئەکەوت سەرپەرشتیان بکات، وە کەسیان دەست نەئەکەوت یارمەتییان بدات لە جەنگەکەدا.
48:23Page 513
سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗا ٢٣
[This is] the established way of Allāh which has occurred before. And never will you find in the way of Allāh any change.
سەرکەوتنی باوەڕداران و شکستی کافر و بێباوەڕان، ئەو یاسا و بڕیارە لەھەموو کات و شوێنێکدا جێبەجێ دەکرێت، ئەوە بڕیار و یاسای (اللە تعالی) یە کە پێش ئەم درۆزنانە لە نێوانی گەلانی تردا جێبەجێ کراوە، - ئەی پێغەمبەر - قەت نابینیت ھەرگیز گۆڕان بەسەر بەرنامە و بڕیار و یاسای (اللە تعالی) دا بێت.
48:24Page 514
وَهُوَ ٱلَّذِي كَفَّ أَيۡدِيَهُمۡ عَنكُمۡ وَأَيۡدِيَكُمۡ عَنۡهُم بِبَطۡنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعۡدِ أَنۡ أَظۡفَرَكُمۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا ٢٤
And it is He who withheld their hands from you and your hands from them within [the area of] Makkah after He caused you to overcome them. And ever is Allāh, of what you do, Seeing.
ھەر ئەو زاتەش بوو کە نەیھێشت بێباوەڕان دەستیان بگاتە ئێوە (لە حودەیبیەدا ھەشتا لە پیاوەکانیان ھاتن بۆ ئەوەی زەرەر و زیانێکتان پێ بگەیەنن ) وە دەستی ئێوەشی گرتەوە دژ بەوان، نەتان کوشتن و ئازارتان نەدان، بەڵکو ئازادتان کردن لە کاتێکدا ئەتانتوانی بیانگرن و دیلیان بکەن، بێگومان (اللە تعالی) بەھەموو کار و کردەوەکانتان بینایە، وە ھیچ کار و کردەوەیەکتان لەلای ئەو ون نابێت.
48:25Page 514
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا ٢٥
They are the ones who disbelieved and obstructed you from al-Masjid al-Ḥarām while the offering1 was prevented from reaching its place of sacrifice. And if not for believing men and believing women whom you did not know - that you might trample [i.e., kill] them and there would befall you because of them dishonor without [your] knowledge - [you would have been permitted to enter Makkah]. [This was so] that Allāh might admit to His mercy whom He willed. If they had been apart [from them], We would have punished those who disbelieved among them with painful punishment
ئەوانە کافر و بێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، کە ڕێگرییان لێ کردن و نەیانھێشت بچن بۆ کەعبەی پیرۆز - مسجد الحرام - وە نەیانھێشت قوربانیەکانتان لە جێگای خۆیدا ئەنجام بدەن، خۆ ئەگەر پیاوانێکی ئیماندار و ئافرەتانێکی ئیماندار نەبوونایە لە مەککەدا، ئێوە نەتان دەناسین لەشەڕەکەدا و لەوانە بوو بیانکوژن، یا زیانیان پێ بگەیشتایە بێ ئەوەی پێیان بزانن، ھەروەھا ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە ھەندێک لەو بێباوەڕ و بتپەرستانە ئیمان دێنن و (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی - لەفەتحی مەکكەدا-، جا ئەگەر ئەمانە و ئەو پیاو و ئافرەتە ئیماندارانەی کە باسیان کرا، لە بێباوەڕان جیاببونایەتەوە، ئەوە مۆڵەتمان پێدەدان کە ھێرش بەرنە سەر شاری مەککە و لەگەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن و بەوەش سزایەکی پڕ ئێش و ئازاری کافر و بێباوەڕانمان دەدا.
48:26Page 514
إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ وَكَانُوٓاْ أَحَقَّ بِهَا وَأَهۡلَهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا ٢٦
When those who disbelieved had put into their hearts chauvinism - the chauvinism of the time of ignorance. But Allāh sent down His tranquility upon His Messenger and upon the believers and imposed upon them the word of righteousness, and they were more deserving of it and worthy of it. And ever is Allāh, of all things, Knowing.
ئەوانەی کافر و بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) دەمارگیری و توندڕەوییان خستۆتە ناو دڵ و دەروونی خۆیانەوە، کە دەمارگیرییەکی نەفامانەیە،کە ناھێڵێ ئادەمیزاد مل بۆ ڕاستی کەچ بکات، بەڵکو پەیوەستە بە ھەوا و ئارەزووەوە، ڕێگریان کرد لەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵەکانی بچنە ناو شاری مەکكە لە ساڵی حودەیبیەدا، لەترسا وایان دەزانی کە بەو شێوەیە سەرکەوتوون بەسەریدا، بەڵام (اللە تعالی) ئارامی و ئاسودەیی داباراندە سەر دڵ و دەروونی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ئیمانداران، وە دڵخۆش بوون بە ڕێکەوتنەکە -حودەیبیە - وە دەرەنجامەکانی و توڕەیی خۆیان خواردەوە و ئارامیان گرت بەرامبەر کردەوەکانی موشریکەکان، (اللە تعالی) گفتی لە ئیمانداران وەرگرت کە پابەندی وشەی ھەق بن کە (لا إلە إلا اللە) یە، وە ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات، لەڕاستیدا ئەمان شایەنی ئەوە و خاوەنی ئەوە بوون، (اللە تعالی) ئاگادارە کە چ خێر و چاکەیەک لەدڵیاندا دەگوزەرێت، وە (اللە تعالی) ئاگای لەھەموو شتێك ھەیە و بەھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
48:27Page 514
لَّقَدۡ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءۡيَا بِٱلۡحَقِّۖ لَتَدۡخُلُنَّ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمۡ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَۖ فَعَلِمَ مَا لَمۡ تَعۡلَمُواْ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتۡحٗا قَرِيبًا ٢٧
Certainly has Allāh showed to His Messenger the vision [i.e., dream] in truth. You will surely enter al-Masjid al-Ḥarām, if Allāh wills, in safety, with your heads shaved and [hair] shortened,1 not fearing [anyone]. He knew what you did not know and has arranged before that a conquest near [at hand].
بێگومان (اللە تعالی) خەوبینینی پێغەمبەرەکەی (صلى اللە علیە وسلم) بەڕاست گێڕا، لەو خەوە ڕاستەدا کە دیبووی و بەگوێرەی ئەو خەونە ئێوە بە ئیزنی (اللە تعالی) بێ ترس ئەڕۆنە ناو - مسجد الحرام - وە ھەندێکتان سەرتان ئەتاشن و ھەندێکیشتان مووی سەرتان کورت ئەکەنەوە و لە کەس ناترسن، (اللە تعالی) شتێک ئەزانێت لەبەرژەوەندیتان کە ئێوە نەتانئەزانی، بۆیە چوونە مەککە و ھاتنەدی خەونەکەی دواخست بۆ ساڵێکی تر، (ئەوەی کە ئێستا جێبەجێ کرا ڕێکەوتنی حودەیبیەیە)، لە پاشان پەروەردگار مژدەیەکی تریان ئەداتێ و دەفەرمووێت: لە دوای - فەتحی مەککە - فەتحێکی تری بەدواوەیە، بەدەستی ئەو ئیماندارانەی کە بەشداری ڕێکەوتنی حودەیبیەیان کرد، کە مەبەستی فەتحی خەیبەرە.
48:28Page 514
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدٗا ٢٨
It is He who sent His Messenger with guidance and the religion of truth to manifest it over all religion. And sufficient is Allāh as Witness.
(اللە تعالی) ئەو زاتەیە که پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کردووە لەگەڵ ئاینی ڕاست و ڕەوان کە ئاینی ئیسلامە، ھەتا سەری بخات بەسەر ھەموو ئەو ئاینانەی کە پێچەوانەی ئیسلامن، (اللە تعالی) خۆی شاهێدی لەسەر ڕاستی ئەو ئاینە داوە، وە ھەر ئەویش بەسە بۆ شاهێدی دان و یارمەتیدان و سەرخستنی ئەو ئاینە.
48:29Page 515
مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗاۖ سِيمَاهُمۡ فِي وُجُوهِهِم مِّنۡ أَثَرِ ٱلسُّجُودِۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِۚ وَمَثَلُهُمۡ فِي ٱلۡإِنجِيلِ كَزَرۡعٍ أَخۡرَجَ شَطۡـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسۡتَغۡلَظَ فَٱسۡتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعۡجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلۡكُفَّارَۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنۡهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمَۢا ٢٩
Muḥammad is the Messenger of Allāh; and those with him are forceful against the disbelievers, merciful among themselves. You see them bowing and prostrating [in prayer], seeking bounty from Allāh and [His] pleasure. Their sign is in their faces from the effect of prostration [i.e., prayer]. That is their description in the Torah. And their description in the Gospel is as a plant which produces its offshoots and strengthens them so they grow firm and stand upon their stalks, delighting the sowers - so that He [i.e., Allāh] may enrage by them1 the disbelievers. Allāh has promised those who believe and do righteous deeds among them forgiveness and a great reward.
موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەری (اللە تعالی) یە، وە ئەوانەش کە شوێنی کەوتن، توند و تیژن لەبەرانبەر بێباوەڕانی شەڕکەردا، وە لەنێو خۆشیاندا بە بەزەیی و بەسۆز و میھرەبانن، لەکاتی کڕنووش و سوژدەدا دەیانبینیت، کە داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوون و ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەکەن، نیشانەی دڵپەروەریی و پەیوەست بوونی دڵیان بە (اللە تعالی) وە، بەھۆی سوژدە بردنەوە، لە ڕوخساریاندا دیارە، نمونەی ئەو ڕەوشتانەیان لە (تەورات) دا کە نێردراوە بۆ (موسا) (سەلامی خوای لێ بێت)، وە لە (ئینجیل) دا کە نێردراوە بۆ (عیسا ) (سەلامی خوای لێ بێت) بە شێوەی درەختێکە کە لقی زۆری لە ڕەگەوە لێ ڕوابێت و قەدەکەی ئەستوور بوو بێت و لەگەڵ لقەکانیدا یەکتریان تۆکمە و بەھێز کردبێت، بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی سەرسام بوونی ئەو کەسانەی کە ناشتوویانە، ھەروەھا ببێتە مایەی بوغز و کینە و خەفەت بۆ کافران و بێباوەڕان، بەهۆی ئەو ھێز و بەیەکەوە بوون و تۆکمەییەی کە ھەیانە، (اللە تعالی) گفتی داوە بەوانەی ئیمانیان ھێناوە بە (اللە تعالی) و کردەوەی چاکیان کردووە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە گوناھەکانیان خۆش ببێت و پاداشتێکی گەورەیان بداتەوە کە بریتییە لە (بەھەشت).
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences