Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
العاديات
Al-'Adiyat
The Courser · Meccan · 11 ayahs
خواى گەورە سوێندی خوارد بەو ئەسپانەی لەگۆڕەپانی جیھاد وتێکۆشاندا غار دەدەن وگوێیان لە پرمە وھەناسەی خۆیان دەبێت لەتاو غاردانیان.
وە پەروەردگار سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی لەکاتی تاوداندا بۆ سەر دوژمن ناڵی سمەکانیان بەتوندی دەدەن لەبەرد، وئاگر وبریسکە ھەڵدەسێنن.
وە خواى گەورە سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی کە لەبەرەبەیاندا ھێرش دەبەن بۆ سەر دوژمنان.
بەو کارەیان تەپ وتۆز ھەڵدەسێنن بەڕووی دوژمناندا.
لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناوجەرگەی کۆمەڵێک لەدوژمندا.
سوێند بەھەموو ئەوانە بێگومان ئادەمیزاد ڕێگری ئەو کردەوە چاکانەیە کە پەروەردگاری لێی دەوێت.
وەبەڕاستی ئادەمیزاد خۆی شاھێدە لەسەرئەوەی ڕێگری دەکات لەخێر وچاکە، لەبەر ڕوونی وئاشکرایی ناتوانێت نکۆڵی لێبکات.
بێگومان ئادەمیزاد زۆر سەروەت وسامان وماڵ ودارایی خۆش دەوێت، وزۆریش ڕەزیل وچروکە.
100:9Page 599
۞ أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ ٩
But does he not know that when the contents of the graves are scattered
ئایا ئەم مرۆڤانەی فریویان خواردووە بەژیانی دونیا نازانن چیان بەسەر دێت کاتێک کە لەناو گۆڕەکان زیندوو دەکرێنەوە، و لەزەوی دەریھێنان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، بەڕاستی کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوان خەیاڵیان دەکرد.
وە ھەرچی نھێنی وڕاز ونیازی ناو دڵەکانە لەنیەت وبیروباوەڕ وشتانێکی تریش ئاشکرا کران.
100:11Page 600
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّخَبِيرُۢ ١١
Indeed, their Lord with them, that Day, is [fully] Aware.1
بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕِۆژەدا ئاگادار وزانایە بەتەواوی کردەوە وگوفتاریان، ھیچ شتێکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences