Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الهمزة
Al-Humazah
The Traducer · Meccan · 9 ayahs
سزا ولەناوچوون و وەیل بۆ ھەموو کەسێکی توانج دەری بەدگۆی غەیبتەکەری عەیبگر کە بەشوێن کەموکورتی وعەیب وعاری خەڵکی دەگەڕێت و لەبارەیان دەدوێت وتانەیان لێدەدات.
ئەو کەسەی ھەموو کارێکی ھەوڵدانە بۆ کۆکردنەوەی ماڵ ودارایی (بەبێ گوێدانە حەڵاڵ وحەرام) وخەریکی ژماردنیەتی جگە لەمە ھیچ کارێکی تری نیە.
104:3Page 601
يَحۡسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخۡلَدَهُۥ ٣
He thinks that his wealth will make him immortal.
بێگومان وا دەزانێت ئەو ماڵ وداراییەی کۆی کردووەتەوە ڕزگای دەکات لەمردن، و بەھەمیشەیی لەدونیادا دەمێنێتەوە.
104:4Page 601
كـَلَّاۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِي ٱلۡحُطَمَةِ ٤
No! He will surely be thrown into the Crusher.1
نەخێر وانیە وەک ئەم جاھیل ونەزانە تێگەیشتووە لێی، سوێند بەاللە -تەعاﻻ- بەسووکی و بەڕسوایی فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە.
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ئەو ئاگرە چیە کە ھەرشتێکی تێ بخەیت تێکی دەشکێنێت؟!
بێگومان ئەوە ئاگرێکی تاودراوی بڵێسەرداری اللە یە.
ئەوە ئاگرێکی وایە کە ڕوو دەکاتە سەر لاشەی خەڵکی وپاشان بۆ ناوجەرگەی دڵ ودەروونەکان ودەیانسووتێنێت.
104:8Page 601
إِنَّهَا عَلَيۡهِم مُّؤۡصَدَةٞ ٨
Indeed, it [i.e., Hellfire] will be closed down upon them
بێگومان ئەو ئاگرە بەشێوەیەک داخراوە لەسەر ئەوانەی سزا دەدرێن (کە ناتوانن لێ دەربچن).
زنجیرکراون لەناو چەند کۆتێکی درێژدان کە ناتوانن لێی دەرچن (بەستراونەتەوە بەچەند ستوونێکی بەرز وبڵندەوە).
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences