Al-MukhtasarAn‑Nas · 114:1–6

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

الناس

An-Nas

Mankind · Meccan · 6 ayahs

114:1Page 604

قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١

Say, "I seek refuge in the Lord of mankind,

-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم.

114:2Page 604

مَلِكِ ٱلنَّاسِ ٢

The Sovereign of mankind,

پادشا ومەلیکی ھەموو خەڵکی، ئەو پادشایه هەرچۆنێكی بووێت بەو شێوه هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا دەكات، جگه لەو هیچ پادشایەكی تر نیه.

114:3Page 604

إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ ٣

The God of mankind,

پەروەردگار وپەرستراوی ھەموو خەڵکی، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە.

114:4Page 604

مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ ٤

From the evil of the retreating whisperer1 -

لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کە وەسوسە دروست دەکات بۆ مرۆڤ ھەرکاتێک بێ ئاگا بوو لە یادی اللە -تەعاﻻ-، وە لێی دوا دەکەوێت ھەر کاتێک یادی کرد (مەبەست پێی شەیتانی نەفرین لێکراوە) وخۆ پەنھان دەکات (ھەرکاتێک یادی اللە بکرێت شەیتان ھەڵدێت وخۆ پەنھان دەکات، وە ھەرکاتێکیش یادی ئەو نەکرێت شەیتان دێت و وەسوەسە دروست دەکات).

114:5Page 604

ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ ٱلنَّاسِ ٥

Who whispers [evil] into the breasts of mankind -

ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵ وسینەی خەڵکیەوە.

114:6Page 604

مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ ٦

From among the jinn and mankind."1

لە جنۆکە ولە ئادەمیزاد (ئەوانەیان کە شەیتان ڕەفتارن).

End of An-Nas

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском