Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الفرقان
Al-Furqan
The Criterion · Meccan · 77 ayahs
25:1Page 359
تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا ١
Blessed is He who sent down the Criterion upon His Servant that he may be to the worlds a warner -
گەورە و پیرۆز و بەپیت و بەرەکەتە ئەو زاتەی قورئانی - کە جیاکەرەوەی ھەق و ڕاستییە لە باتڵ و ناڕاستی - دابەزاندە سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، تاوەکو ئاگادارکەرەوە بێت بۆ ھەموو جیھان بە مرۆڤ و جنۆکەوە، وە بیانترسێنێت لە سزای سەختی اللە تەعالا.
25:2Page 359
ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَمۡ يَتَّخِذۡ وَلَدٗا وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٞ فِي ٱلۡمُلۡكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيۡءٖ فَقَدَّرَهُۥ تَقۡدِيرٗا ٢
He to whom belongs the dominion of the heavens and the earth and who has not taken a son and has not had a partner in dominion and has created each thing and determined it with [precise] determination.
ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی تەنھا موڵکی ئەون و ئەو خاوەنیانە، وە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، وە ھیچ کەسێکیش ھاوەڵ و شەریکی ئەو نییە لە موڵک و فەرمانڕەواییدا، وە ھەموو شتێکی بەدیھێناوە، وە ئەندازەگیری تەواوی کردووە بۆ بەدیھێنراوەکانی بە گوێرەی عیلم و زانست و حیکمەت و دانایی خۆی، ھەموو شتێکی بەو جۆرە بەدیھێناوە و ڕێکخستووە لەگەڵیدا دەگونجێت.
25:3Page 360
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗ لَّا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ وَلَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا وَلَا يَمۡلِكُونَ مَوۡتٗا وَلَا حَيَوٰةٗ وَلَا نُشُورٗا ٣
But they have taken besides Him gods which create nothing, while they are created, and possess not for themselves any harm or benefit and possess not [power to cause] death or life or resurrection.
بتپەرست و موشریکەکان چەند پەرستراوێکیان جگە لە اللە بۆ خۆیان بڕیاردا کەھیچ شتێکی بچوک یان گەورە بەدی ناھێنن، بەڵکو ئەو بتانە خۆیشیان بەدیھاتوون، بێگومان ئەوانیش اللە تەعالا لەنەبوونەوە بەدیھێناون، ھەروەھا مردن و ژیان و زیندووبوونەوەی خۆشیان بەدەست نییە، وە ناتوانن مردووی ناو گۆڕەکانیش زیندوو بکەنەوە.
25:4Page 360
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ إِفۡكٌ ٱفۡتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيۡهِ قَوۡمٌ ءَاخَرُونَۖ فَقَدۡ جَآءُو ظُلۡمٗا وَزُورٗا ٤
And those who disbelieve say, "This [Qur’ān] is not except a falsehood he invented, and another people assisted him in it." But they have committed an injustice and a lie.
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وتیان: ئەم قورئانە ھیچ نییە جگە لەوەی موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە و بەدرۆ و دەلەسە داویەتیە پاڵ اللە، وە ھەندێ خەڵکی تریش یارمەتیان داوە لەمەدا، (مەبەست پێی جولەکە و گاورەکانە)، بێگومان ئەو بێباوەڕانە ستەم و بوھتان و قسەیەکی ناڕەوایان کردووە، چونکە قورئانی پیرۆز قسە و گوفتاری اللە یە، نە مرۆڤ و نە جنۆکە ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن.
25:5Page 360
وَقَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٱكۡتَتَبَهَا فَهِيَ تُمۡلَىٰ عَلَيۡهِ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا ٥
And they say, "Legends of the former peoples which he has written down, and they are dictated to him morning and afternoon."
ئەوانەی باوەڕیان بە قورئان نەبوو، دەیانووت: قورئان وتەی پڕوپوچ و داستانی ئوممەتانی پێشووترە موحەممەد لەوانی وەرگرتووە و داوای کردووە بۆی بنووسنەوە، یان ھەر خۆی نوسیویەتیەوە، کە بە بەیانیان و ئێواراندا بەسەریدا دەخوێنرێتەوە.
25:6Page 360
قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٦
Say, [O Muḥammad], "It has been revealed by He who knows [every] secret within the heavens and the earth. Indeed, He is ever Forgiving and Merciful."
- ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانە بڵێ کە قورئان بەدرۆ دەزانن و باوەڕیان پێی نییە: ئەو زاتەی کە (اللە) یە زانا و ئاگاداری ھەموو شتێکە لە ئاسمانەکان و زەوی ئەو قورئانی دابەزاندووە، ئەو قورئانە درۆ و ھەڵبەستراوی ھیچ کەسێک نییە وەک ئێوە وای دەزانن، پاشان وەک ھاندانێک بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوەیان پێی فەرموون: بێگومان اللە تەعالا ھەر کەسێک لە بەندەکانی تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای لێی خۆش دەبێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
25:7Page 360
وَقَالُواْ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأۡكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشِي فِي ٱلۡأَسۡوَاقِ لَوۡلَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مَلَكٞ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا ٧
And they say, "What is this messenger that eats food and walks in the markets? Why was there not sent down to him an angel so he would be with him a warner?
دیسان ئەو بتپەرست و موشریکانەی پێغەمبەریان بەدرۆ دەزانی و باوەڕیان پێی نەبوو، وتیان: ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە وا خۆی بە پێغەمبەر دەزانێت کەچی وەک ھەموو خەڵکی تر خواردن دەخوات، وە بۆ پەیدا کردنی بژێوی خۆی بە بازاڕدا ھاتوچۆ دەکات، پێغەمبەر چۆن دەەبێت وابێ؟! بۆچی اللە فریشتەیەکی لەگەڵدا نەناردە خوارەوە تاوەکو ھاوڕێیەتی بکات و یارمەتی بدات و لەگەڵیدا خەڵکی ئاگادار بکاتەوە و بیانترسێت و شاھیدی بۆ بدات و بڵێ : ئەم موحەممەدە پێغەمبەر و نێرراوی اللە یە.
25:8Page 360
أَوۡ يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٞ يَأۡكُلُ مِنۡهَاۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا ٨
Or [why is not] a treasure presented to him [from heaven], or does he [not] have a garden from which he eats?" And the wrongdoers say, "You follow not but a man affected by magic."
یان ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە، دەبوو گەنجینە و خەزێنەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ دابەزایە، یان باخ و بێستانێکی ھەبوایە لە بەروبومەکەی بخواردایە، ئیتر ئەو کاتە پێویستی بەوە نەدەبوو کە لە بازاڕدا بە شوێن ڕزق و ڕۆزیدا بگەڕێت، وە ئەم ستەمکارانە بە باوەڕدارانیان دەووت: ئێوە تەنھا شوێن پێغەمبەرێک نەکەوتوون، بەڵکو شوێن پیاوێکی جادوولێکراو کەوتوون، جادوو زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریدا.
25:9Page 360
ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَٰلَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا ٩
Look how they strike for you comparisons;1 but they have strayed, so they cannot [find] a way.
- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە، (بۆ ئەوەی سەری سووڕ بمێنێت پێیان) چۆن بەھەندێک وەسفی ناھەق و باتڵ وەسفت دەکەن، وە دەڵێن: موحەممەد جادووگەرە، یان جادووی لێکراوە، یان شێتە، بەھۆی ئەو قسە و قسەڵۆکانەوە گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، ئیتر ناتوانن ڕێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە و شوێنی بکەون، وە لەوە زیاتر ناتوانن ھیچ ڕێگایەکی تر ببیننەوە تانە و تەشەری پێ بدەن لەڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی تۆ.
25:10Page 360
تَبَارَكَ ٱلَّذِيٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيۡرٗا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَيَجۡعَل لَّكَ قُصُورَۢا ١٠
Blessed is He who, if He willed, could have made for you [something] better than that - gardens beneath which rivers flow - and could make for you palaces.
گەورەو بەرز و پیرۆز و بەبەرەکەتە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت لە دونیادا باشترت پێ ئەدات لەوەی ئەوان بۆیان پێشنیار کردوویت، بەوەی لە دونیا باخ و بێستانت پێ بدات کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا بڕۆن و لەبەرو بوومەکەیان بخۆیت، وە لەگەڵ ئەوەدا چەند کۆشکێکیشت پێ بدات بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بیت.
25:11Page 360
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلسَّاعَةِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا ١١
But they have denied the Hour, and We have prepared for those who deny the Hour a Blaze.
ڕاست ناکەن و وانییە، ئەوەی وتیان و لێیانەوە دەرچوو بۆ ئەوە نەبوو کە بە شوێن ھەق و ڕاستی و بەڵگە و بورھاندا بگەڕێن، بەڵکو تەنھا بۆ ئەوەیە ئەوان باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت نەبێت و بەدرۆی بزانێت ئەوە ئاگرێکی گەورەی ھەڵگیرساومان بۆ ئامادە کردووە.
25:12Page 361
إِذَا رَأَتۡهُم مِّن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ سَمِعُواْ لَهَا تَغَيُّظٗا وَزَفِيرٗا ١٢
When it [i.e., the Hellfire] sees them from a distant place, they will hear its fury and roaring.
کاتێک ئاگری دۆزەخ بێباوەڕان لە جێگایەکی دوورە دەبینێت کە ھەموویان پەلکێش دەکرێن بۆی، وە نرکە و ناڵەی گڕ و بڵێسەی دەبیستن کە دەنگێکی زۆر بێزارکەرە ، چونکە ئەو ئاگرە لەو ڕۆژەدا زۆر توڕەیە لێیان.
25:13Page 361
وَإِذَآ أُلۡقُواْ مِنۡهَا مَكَانٗا ضَيِّقٗا مُّقَرَّنِينَ دَعَوۡاْ هُنَالِكَ ثُبُورٗا ١٣
And when they are thrown into a narrow place therein bound in chains, they will cry out thereupon for destruction.
وە کاتێکیش ئەو بێباوەڕانە فڕێ دەدرێنە ناو جێگایەکی تەسک و تروسکی ئاگری دۆزەخەوە، کۆت و زنجیر دەکرێتە پێ و گەردنیانەوە، ئا لەو کاتەدا نزا و دوعای تیاچوون لەخۆیان دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی لەو ناڕەحەتییە ڕزگاریان ببێت.
25:14Page 361
لَّا تَدۡعُواْ ٱلۡيَوۡمَ ثُبُورٗا وَٰحِدٗا وَٱدۡعُواْ ثُبُورٗا كَثِيرٗا ١٤
[They will be told], "Do not cry this Day for one destruction but cry for much destruction."
- ئەی بێباوەڕینە - ئەمڕۆ نزا و دوعای تیاچوونێک لەخۆتان مەکەن، بەڵکو نزا و دوعای مردن و تیاچوونی زۆر لە خۆتان بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامتان نادرێتەوە و گوێتان لێ ناگیررێت، بەڵکو بەھەمیشەیی لەناو سزای بە ئێش و بە ئازاردا دەمێننەوە.
25:15Page 361
قُلۡ أَذَٰلِكَ خَيۡرٌ أَمۡ جَنَّةُ ٱلۡخُلۡدِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۚ كَانَتۡ لَهُمۡ جَزَآءٗ وَمَصِيرٗا ١٥
Say, "Is that better or the Garden of Eternity which is promised to the righteous? It will be for them a reward and destination.
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا ئەو سزا سەختەی بۆتان باسکرا باشترە و چاکترە یان بەھەشتی ھەتاھەتایی کە ناز و نیعمەتەکانی ھەمیشەیی و بەردەوامن و ھەرگیز نابڕێنەوە ؟ ئەو بەھەشتەی اللە تەعالا بەڵێنی پێی داوە پاداشتی بەندە خواناس و باوەڕدارەکان و سەرەنجامی ئەوان بێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
25:16Page 361
لَّهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعۡدٗا مَّسۡـُٔولٗا ١٦
For them therein is whatever they wish, [while] abiding eternally. It is ever upon your Lord a promise [worthy to be] requested.1
لەو بەھەشتەدا ھەرچیەک لەناز و نیعمەت بیانەوێت تێیدا ھەیە و بۆیان ئامادەیە، وە بەھەتا ھەتایی و نەمریش تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش لەسەر اللە تەعالا بەڵێنە، بەندە خواناسەکانی داوای دەکەن لە پەروەردگاریان، گومانی تێدا نییە بەڵێنی پەروەردگاریش دێتەدی، وە ھەرگیز بەڵێنی خۆی ناشکێنێت.
25:17Page 361
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمۡ أَضۡلَلۡتُمۡ عِبَادِي هَٰٓؤُلَآءِ أَمۡ هُمۡ ضَلُّواْ ٱلسَّبِيلَ ١٧
And [mention] the Day He will gather them and that which they worship besides Allāh and will say, "Did you mislead these, My servants, or did they [themselves] stray from the way?"
لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئەو بتپەرست و بێباوەرانە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەیش جگە لە اللە دەیانپەرستن، ئەمجا اللە تەعالا بۆ ئەوەی سەرزەنشتی ئەو کەسانە بکات ئەو شتانەیان دەپەرست، بەو پەرستراوانەی (وەک پیاوچاکان و پێغەمبەران و فریشتەکان) دەڵێت: ئایا ئێوە: بەندەکانی منتان گومڕا کرد و داواتان لێکردن کە ئێوە بپەرستن، یان ئەوانە خۆیان ڕێگای ڕاستیان ون کرد و گومڕا بوون؟!
25:18Page 361
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِي لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعۡتَهُمۡ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ نَسُواْ ٱلذِّكۡرَ وَكَانُواْ قَوۡمَۢا بُورٗا ١٨
They will say, "Exalted are You! It was not for us to take besides You any allies [i.e., protectors]. But You provided comforts for them and their fathers until they forgot the message and became a people ruined."
ئەو پەرستراوانەیش دێنە قسە و دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان کە شەریک و ھاوەڵی ھەبێت، ھەرگیز بۆ ئێمە شیاو و ڕەوا نییە لەجیاتی تۆ دۆست و خۆشەویستێکی تر بگرین، ئیتر چۆن داوا لەبەندەکانی تۆ دەکەین لەبری تۆ بمانپەرستن؟! بەڵام ئەی پەروەردگار تۆ ناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیات ڕژاند بەسەر خۆیان و پێشتریش بەسەر باوباپیرانیاندا بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەیت، تا وای لێھات یاد و زیکری تۆیان لەبیرچوویەوە، لەگەڵ تۆدا جگە لە تۆیشیان دەپەرست، ئەوان بەھۆی سەرکەشی و ملھوڕی خۆیانەوە گەلێکی تیاچووی بێ خێر بوون.
25:19Page 361
فَقَدۡ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسۡتَطِيعُونَ صَرۡفٗا وَلَا نَصۡرٗاۚ وَمَن يَظۡلِم مِّنكُمۡ نُذِقۡهُ عَذَابٗا كَبِيرٗا ١٩
So they will deny you, [disbelievers], in what you say,1 and you cannot avert [punishment] or [find] help. And whoever commits injustice2 among you - We will make him taste a great punishment.
اللە تەعالا بە بتپەرست و موشریک و بێباوەڕەکان دەڵێت: - ئەی بتپەرست و موشریکینە- بێگومان پەرستراوەکانتان قسەکانی ئێوەیان سەرجەم بەدرۆ خستەوە، ئێستاش توانای ئەوەتان نییە ئەو سزایە لەسەر خۆتان لادەن، یان لەبەر بێدەسەڵاتیان ناتوانن یارمەتیتان بدەن و ڕزگارتان بکەن، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھەرکەس لە ئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ اللە بڕیار بدات) ئەوا سزای سەختی پێدەچێژین، ھەروەک بەوانەمان چەشت کە باسکران.
25:20Page 361
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمۡ لَيَأۡكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشُونَ فِي ٱلۡأَسۡوَاقِۗ وَجَعَلۡنَا بَعۡضَكُمۡ لِبَعۡضٖ فِتۡنَةً أَتَصۡبِرُونَۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا ٢٠
And We did not send before you, [O Muḥammad], any of the messengers except that they ate food and walked in the markets. And We have made some of you [people] as trial for others - will you have patience? And ever is your Lord, Seeing.
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە پێش تۆ ھەرکام لە پێغەمبەرانمان ناردبێت، خواردنیان خواردووە و بە بازاڕیشدا گەڕاون، بۆیە تۆ لەناو پێغەمبەراندا شتێکی تازەت دانەھێناوە، - ئەی خەڵکینە - ئێمە ھەندێکتانمان کردووەتە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ھەندێکی ترتان لە دەوڵەمەندی و ھەژاری و لەشساغی و نەخۆشی، بەھۆی ئەو جیاوازیەی لە نێوانتاندا ھەیە، جا ئایا ئێوە ئارام دەگرن لەسەر ئەوەی تاقی کراونەتەوە پێی، لەبەرامبەردا اللە تەعالایش پاداشتان بداتەوە لەسەری؟ وە پەروەردگارت زۆر بینایە و ھەموو شتێک دەبینێت، ئەوانە دەبینێت کە ئارامیان گرتووە، ئەوانەیش کەبێ ئارام بوون، وە ئەوانە دەبینێت کە تاعەت و گوێڕایەڵیان کردووە، وە ئەوانەیش کە سەرپێچی ئەویان کردووە.
25:21Page 362
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ نَرَىٰ رَبَّنَاۗ لَقَدِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ وَعَتَوۡ عُتُوّٗا كَبِيرٗا ٢١
And those who do not expect the meeting with Us say, "Why were not angels sent down to us, or [why] do we [not] see our Lord?" They have certainly become arrogant within themselves1 and [become] insolent with great insolence.
ئەو بێباوەڕانەی بە ھیوای دیداری ئێمە نین. وە لە سزایشمان ناترسن، دەڵێن: ئەوە بۆچی اللە فریشتەی نەناردە خوارەوە بۆ سەرمان، تاوەکو ھەواڵی ڕاستگۆیی موحەممەدمان پێ بدەن، یان بۆچی پەروەردگاری خۆمان بەچاو نەبینی تاڕاستی پێغەمبەرمان پێ بڵێ؟ بێگومان ئەوانە خۆیان بە گەورە زانی تا ئەو خۆبەگەورە زانینەیان ڕێگری باوەڕھێنانی لێکردن، بەم وتە و گوفتارانەیان سنووریان بەزاندوو و کەوتنە ناو کوفر و بێباوەڕی و سەرکەشیەکی گەورەوە.
25:22Page 362
يَوۡمَ يَرَوۡنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشۡرَىٰ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُجۡرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا ٢٢
The day they see the angels1 - no good tidings will there be that day for the criminals, and [the angels] will say, "Prevented and inaccessible."2
ئەو ڕۆژەی بێباوەڕان لەکاتی مردن و ناو گۆڕ و زیندووبونەوە و ڕاپێچکردنیان بۆ لێپرسینەوە و چوونە ناو ئاگرەوە فریشتەکان بەچاوی خۆیان دەبینن، - لەو ڕۆژە و لەو وێستگانەدا ھیچ موژدەیەک بۆ بێباوەڕان نییە- بە پێچەوانەی باوەڕدارانەوە کە موژدەیان دەدرێتێ، لەو ڕۆژەدا بە بێباوەڕان دەوترێت: ھەموو موژدەیەکی خۆش لەلایەن اللە تەعالاوە لەسەر ئێوە حەرام و یاساغ کراوە.
25:23Page 362
وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا ٢٣
And We will approach [i.e., regard]1 what they have done of deeds and make them as dust dispersed.
ئەو بێباوەڕانە ھەرکارێکی خێر و چاکیان کردبوو لەبەر ناھەقی و بەتاڵی کارەکانیان بەھۆی کوفر و بێباوەڕیەکەیانەوە لە ڕۆژی دواییدا ھاتین ھەموویمان پوچ و بەتاڵ کردەوە، وەک ئەو تۆز و گەردە پەرش و بڵاوەمان لێکرد، کە لە کڵاوە ڕۆژنەیەکەوە کاتێک تیشکی خۆر لێی دەدات و دێتە ژوورەوە.
25:24Page 362
أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ يَوۡمَئِذٍ خَيۡرٞ مُّسۡتَقَرّٗا وَأَحۡسَنُ مَقِيلٗا ٢٤
The companions of Paradise, that Day, are [in] a better settlement and better resting place.
باوەڕدارانی بەھەشتی لە ڕۆژی قیامەتدا باشترین شوێن و پلە و پایەیان ھەیە، وە چاکترین جێگای حەسانەوەیان ھەیە لەکاتی پشوودانیان لە دونیای ئەو بێباوەڕانە، ئەویش لەبەر باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەبووەو کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە.
25:25Page 362
وَيَوۡمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلۡغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا ٢٥
And [mention] the Day when the heaven will split open with [emerging] clouds,1 and the angels will be sent down in successive descent.
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل و قەومەکەت بکە، کاتێک ئاسمان بە ھۆی دەرکەوتنی ھەوری سپی تەنکەوە لەت لەت و شەقار شەقار دەبێت، وە فریشتەکان پۆل لە دوای پۆل دائەبەزێنرێن بۆ سەر زەوی مەحشەر بۆ حیساب و لێپرسینەوە.
25:26Page 362
ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّ لِلرَّحۡمَٰنِۚ وَكَانَ يَوۡمًا عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ عَسِيرٗا ٢٦
True sovereignty, that Day, is for the Most Merciful. And it will be upon the disbelievers a difficult Day.
لە ڕۆژی قیامەتدا موڵک و فەرمانڕەوایی ڕاستی و جێگیر بۆ پەروەردگاری میھرەبانە، بێگومان ئەو ڕۆژە بۆ بێباوەڕان ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوارە، بەپێچەوانەی باوەڕداران کە ڕۆژێکی زۆر ئاسانە بۆیان.
25:27Page 362
وَيَوۡمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيۡهِ يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي ٱتَّخَذۡتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلٗا ٢٧
And the Day the wrongdoer will bite on his hands [in regret] he will say, "Oh, I wish I had taken with the Messenger a way.1
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل و ھۆزەکەت بکە، ڕۆژێکە ستەمکار لەبەر پەشیمانی و شوێن نەکەوتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر دوو دەستی خۆی دەگەزێت، وە دەڵێت: ئای خۆزگە شوێن پێغەمبەر دەکەوتم، شوێن ئەوەی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆیھات، وە لەگەڵ ئەودا ڕێگای ڕزگاریم بگرتایەتەبەر.
25:28Page 362
يَٰوَيۡلَتَىٰ لَيۡتَنِي لَمۡ أَتَّخِذۡ فُلَانًا خَلِيلٗا ٢٨
Oh, woe to me! I wish I had not taken that one1 as a friend.
لەداخ و خەفەت و حەسرەتدا نزای خراپ لە خۆی دەکات و دەڵێت: وەیل و تیاچوون بۆ من، خۆزگە فڵانە کەسی بێباوەڕ و خراپم نەکردایە بە ھاوەڵ و خۆشەویستی خۆم.
25:29Page 362
لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا ٢٩
He led me away from the remembrance1 after it had come to me. And ever is Satan, to man, a deserter."2
بێگومان ئەو ھاوەڵە بێباوەڕ و خراپەم منی لە قورئانی پیرۆز وێل و گومڕا کرد، دوای ئەوەی ڕێبازی پێغەمبەرم پێگەیشت، وە شەیتانیش ھەمیشە مرۆڤ شەرمەزار و ڕیسوا دەکات، ھەر کاتێک تووشی ناخۆشیەک دەبێت خێرا خۆی لێ بەری دەکات.
25:30Page 362
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوۡمِي ٱتَّخَذُواْ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ مَهۡجُورٗا ٣٠
And the Messenger has said, "O my Lord, indeed my people have taken this Qur’ān as [a thing] abandoned."1
لەو ڕۆژەدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سکاڵا لە حاڵی گەلەکەی دەكات و دەڵێت: ئەی پەروەردگاری من بێگومان ئەو گەل و ھۆزەی منت بۆ لای ئەوان ڕەوانە کرد، وازیان لەم قورئانە ھێنا و پشتیان تێکرد.
25:31Page 362
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا مِّنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيٗا وَنَصِيرٗا ٣١
And thus have We made for every prophet an enemy from among the criminals. But sufficient is your Lord as a guide and a helper.
- ئەی پێغەمبەر - ھەروەک چۆن تۆ دووچاری ئەزیەت و ئازار کۆسپ خستنە سەر ڕێگا بوویتەوە لەلایەن دوژمنانی ئاینەکەتەوە، بەھەمان شێوە ھەموو پێغەمبەرێک لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆیش دوژمنێکمان لەسەرکەش و گومڕایانی گەلەکەیان بۆ داناوە، بەسە پەروەردگارت ڕێنموونیکارت بێت بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە بەسە پەروەردگارت یارمەتیدەر و سەرخەرت بێت بەسەر دوژمنەکانتدا.
25:32Page 362
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلۡقُرۡءَانُ جُمۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَۖ وَرَتَّلۡنَٰهُ تَرۡتِيلٗا ٣٢
And those who disbelieve say, "Why was the Qur’ān not revealed to him all at once?" Thus [it is] that We may strengthen thereby your heart. And We have spaced it distinctly.1
ئەمجا ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە دەڵێن: بۆچی قورئان ھەمووی بەیەکجار دانەبەزی بۆ پێغەمبەر، وە بۆچی بەبەش بەش دابەزی بۆی؟ اللە (سبحانە وتعالی) وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئەم قورئانەمان بەبەش بەش و جیا جیا (وە لە ماوەی بیست و سێ ساڵدا) دابەزاند تاوەکو دڵی تۆی پێ جێگیر و دامەزراو بکەین -ئەی پێغەمبەر- وە ھێدی ھێدی خوێندمانەوە بۆت و دامانبەزاند بۆ سەرت تاوەکو ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن و لەبەرکردنی.
25:33Page 363
وَلَا يَأۡتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَأَحۡسَنَ تَفۡسِيرًا ٣٣
And they do not come to you with an example [i.e., argument] except that We bring you the truth and the best explanation.
- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان ھەر بەڵگە و گومانێکت بۆ بھێننەوە بۆ ئەوەی پەیامەکەت ناشیرین بکەن و گیروگرفتت بۆ دروست بکەن، ئەوا ئێمە وەڵامی ڕاست و دروست و چەسپاو و جێگیرمان بۆ تۆ ھێناوە، وە باشترین ڕوونکردنەوەت بۆ دەھێنین.
25:34Page 363
ٱلَّذِينَ يُحۡشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُوْلَٰٓئِكَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضَلُّ سَبِيلٗا ٣٤
The ones who are gathered on their faces to Hell - those are the worst in position and farthest astray in [their] way.
ئەوانەی لە ڕۆژی قیامەتدا بەڕوومەتیاندا دەبڕین و ڕادەکێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، ئەوانە خراپترین شوێن و سەرەنجامیان ھەیە، چونکە شوێنیان دۆزەخە، وە لەھەموو کەسیش دوورترن لەڕێگای ڕاستیەوە، چونکە ڕێگاکەیان ڕێگای بێباوەڕی و گومڕاییە.
25:35Page 363
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلۡنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَٰرُونَ وَزِيرٗا ٣٥
And We had certainly given Moses the Scripture and appointed with him his brother Aaron as an assistant.
بێگومان تەوراتماندا بە موسا، وە ھارونی برایشمان لەگەڵیدا کرد بە پێغەمبەر، تاوەکو ببێتە یاریدەدەری و ھاوکاری.
25:36Page 363
فَقُلۡنَا ٱذۡهَبَآ إِلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَدَمَّرۡنَٰهُمۡ تَدۡمِيرٗا ٣٦
And We said, "Go both of you to the people who have denied Our signs." Then We destroyed them with [complete] destruction.
ئەمجا بە ھەردووکیانمان وت: بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی کە ئایەت و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ زانی، ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمانی من بوون ، ئەوە بوو ڕۆیشتن بۆ لایان و بانگیان کردن بۆ یەکخواپەرستی و تەوحیدی اللە تەعالا، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن و بەدرۆیان زانین، ئێمەیش ئەوانمان لەناوبرد.
25:37Page 363
وَقَوۡمَ نُوحٖ لَّمَّا كَذَّبُواْ ٱلرُّسُلَ أَغۡرَقۡنَٰهُمۡ وَجَعَلۡنَٰهُمۡ لِلنَّاسِ ءَايَةٗۖ وَأَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمٗا ٣٧
And the people of Noah - when they denied the messengers,1 We drowned them, and We made them for mankind a sign. And We have prepared for the wrongdoers a painful punishment.
وە گەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکردن، ئەویش بەوەی باوەڕیان بەنوحی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە لافاوی دەریادا نوقممان کردن و تیاچوون، وە لەناوچوونەکەیانمان کرد بە پەند و ئامۆژگاری بۆ کەسانی تر و بەڵگە لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان کە دەتوانین ھەرچی ستەمکار ھەیە لەڕیشەوە دەریان بھێنین، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سەختی بە ئازارمان ئامادە کردووە بۆ ستەمکاران.
25:38Page 363
وَعَادٗا وَثَمُودَاْ وَأَصۡحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونَۢا بَيۡنَ ذَٰلِكَ كَثِيرٗا ٣٨
And [We destroyed] ʿAad and Thamūd and the companions of the well1 and many generations between them.
وە گەلی عاد قەومەكەی ھود پێغەمبەر و گەلی سەمود قەومەكەی صاڵح پێغەمبەرمان لەناو برد، وە خاوەنی چاڵ و بیرەکانیشمان لەناو برد، وە لە نێوان ئەو سێ گەل و ھۆزەیشدا زۆر گەلی تریشمان لەناو برد.
25:39Page 363
وَكُلّٗا ضَرَبۡنَا لَهُ ٱلۡأَمۡثَٰلَۖ وَكُلّٗا تَبَّرۡنَا تَتۡبِيرٗا ٣٩
And for each We presented examples [as warnings], and each We destroyed with [total] destruction.
بۆ ھەریەک لەو گەل و ھۆزانەی لە ناومان بردن چەند بەڵگە و نمونەی تری گەلان و ئوممەتانی پێش خۆیانمان بۆ ھێنانەوە و ھۆکاری لەناوبردنەکەیشمان بۆ ڕوون کردنەوە تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن، جا کاتێک باوڕیان نەھێناو پەند و ئامۆژگاریان لە ئوممەتانی پێش خۆیان وەرنەگرت، ئەمجا بەلەناوبردنێکی توند و خراپ ھەموویانمان لەناو برد.
25:40Page 363
وَلَقَدۡ أَتَوۡاْ عَلَى ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِيٓ أُمۡطِرَتۡ مَطَرَ ٱلسَّوۡءِۚ أَفَلَمۡ يَكُونُواْ يَرَوۡنَهَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ نُشُورٗا ٤٠
And they have already come upon the town which was showered with a rain of evil [i.e., stones]. So have they not seen it? But they are not expecting resurrection.1
ئەی پێغەمبەر بێباوەڕانی گەل و ھۆزەکەت (قوڕەیشییەکان) تێپەڕ بوون بەلای شوێنەواری گەلی (لوط) دا لەکاتی چوونیان بۆ شام، کە اللە تەعالا لەناوی بردن و بەردبارانی کردن، ئەویش لە تۆڵەی ئەو کارە قێزەونەی لەداوێن پیسی لەگەڵ پیاواندا دەیانکرد، ئایا ئەوان کوێر بوون، ئەو شارە بەردبارانکراوەیان نەبینی؟ نەخێر بەڵکو بینیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی زیندووبوونەوەیەک نین تادواتر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
25:41Page 363
وَإِذَا رَأَوۡكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِي بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا ٤١
And when they see you, [O Muḥammad], they take you not except in ridicule, [saying], "Is this the one whom Allāh has sent as a messenger?
- ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو بێباوەڕانە تۆ دەبینن و ڕووبەڕووت دەبنەوە گاڵتەت پێدەکەن، وە دەڵێن: ئا ئەمەیە اللە تەعالا کردویەتی بە پێغەمبەر و ناردوویەتی بۆ لامان ؟!
25:42Page 363
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا لَوۡلَآ أَن صَبَرۡنَا عَلَيۡهَاۚ وَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ حِينَ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ مَنۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ٤٢
He almost would have misled us from our gods had we not been steadfast in [worship of] them." But they are going to know, when they see the punishment, who is farthest astray in [his] way.
وە دەڵێن: نزیک بوو ئەم موحەممەدە لەپەرستنی خواکانمان لامان بدات، ئەگەر ئاراممان نەگرتایە لەسەر پەرستنیان ئەوا بە بەڵگە و نیشانەکانی گومڕای دەکردین و سەری لێدەشێواندین، ئەو بێباوەڕانە لەم دونیا وا دەڵێن، بەڵام لە داھاتوودا کاتێک لەناو گۆڕەکانیان یان لە ڕۆژی قیامەت سزاکەی اللە تەعالا بەچاوی خۆیان دەبینن، ئەو کاتە دەزانن کێ ڕێگای ون کردووە، ئەوان یان پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)؟ وە لەمەودوا دەزانن کێ گومڕاترە.
25:43Page 363
أَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيۡهِ وَكِيلًا ٤٣
Have you seen the one who takes as his god his own desire? Then would you be responsible for him?
- ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ ئەو کەسەت بینیوە کە ھەوا و ئارەزووەکانی خۆی کردووە بە خوای خۆی و گوێرایەڵی دەکات، ئایا تۆ پارێزەری ئەو کەسەیت و دەتوانیت بیگێڕیتەوە بۆ ئیمان و باوەڕھێنان، وە نەیشھێڵیت بێباوەڕ بێت ؟!
25:44Page 364
أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ٤٤
Or do you think that most of them hear or reason? They are not except like livestock.1 Rather, they are [even] more astray in [their] way.
- ئەی پێغەمبەر - ئایا پێتوایە زۆربەی ئەوانەی تۆ بانگیان دەکەیت بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بە وردی گوێبیستی ئەو بەڵگە و دەلیلانە دەبن و بیر لەمانا و مەبەستەکانی دەکەنەوە؟! نەخێر وانین بەڵکو وەک ئاژەڵ وان لەبیستن و بیرکردنەوە و تێگەیشتندا، بەڵکو لە ئاژەڵ گومڕا و نەزانترن.
25:45Page 364
أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا ٤٥
Have you not considered your Lord - how He extends the shadow, and if He willed, He could have made it stationary? Then We made the sun for it an indication.1
- ئەی پێغەمبەر - ئایا تەماشای شوێنەواری بەدیھێنان و خەلقی اللە تەعالا ناکەیت کاتێک سێبەر بە ڕووی سەر زەویدا بڵاو دەکاتەوە، خۆ ئەگەر بیویستایە لە جێگای خۆی دەیوەستاند و نەدەجوڵا، ئەو کاتە بۆ ھەمیشەیی دونیا ھەر سێبەر دەبوو، لەپاشان خۆریشمان کردە بەڵگەیەک لەسەری، بەھۆی ئەوەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و سێبەر کورت و درێژ دەبێت.
25:46Page 364
ثُمَّ قَبَضۡنَٰهُ إِلَيۡنَا قَبۡضٗا يَسِيرٗا ٤٦
Then We [retract and] hold it with Us for a brief grasp.1
پاشان ئەو سێبەرەش بە شێنەیی و لەسەرخۆ بۆ لای خۆمانی دەبەینەوە، بە گوێرەی ستوني بوون و لاربوونەوەی خۆر لە وەرزەکانی ساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
25:47Page 364
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتٗا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورٗا ٤٧
And it is He who has made the night for you as clothing1 and sleep [a means for] rest and has made the day a resurrection.2
اللە تەعالا شەوی وەک پۆشاک و جلوبەرگ بۆ لێکردوون تاوەکو خۆتان و ھەموو شتێکیش داپۆشێت، وە خەویشی بۆ گێڕاون بەمایەی پشوو و ئارامی تاوەکو لەپاش کارکردن و ماندوو بوونتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ کردوون بە مایەی ژیان و ھەستانەوە و جموجوڵ و کۆشش تاوەکو کاروباری خۆتانی تێدا ئەنجام بدەن.
25:48Page 364
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ طَهُورٗا ٤٨
And it is He who sends the winds as good tidings before His mercy [i.e., rainfall], and We send down from the sky pure water
وە ھەر اللە یە با دەنێرێت کە ھەورەکان ھەڵبگرن و موژدەی باران بە خەڵک بدەن، کە ئەویش لە میھرەبانی و ڕەحمی خۆیەتی بۆ بەندەکانی، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوێکی پاکوخاوێنمان باراندووە تاوەکو خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە.
25:49Page 364
لِّنُحۡـِۧيَ بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗا وَنُسۡقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقۡنَآ أَنۡعَٰمٗا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرٗا ٤٩
That We may bring to life thereby a dead land and give it as drink to those We created of numerous livestock and men.
بۆ ئەوەی بە ھۆی ئەو بارانەوە ئەو زەویە وشک و برنگانەی ھیچ ڕووەک و گژ و گیایەکی تیا نییە بە جۆرەھا ڕووەک و گژ و گیان و سەوزایی زیندوو بکەینەوە، وە بۆ ئەوەی ھەر بەم بارانە زۆرێک لە مەڕ و ماڵات و خەڵکی کە بەدیمان ھێناون تێراو بکەین.
25:50Page 364
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَٰهُ بَيۡنَهُمۡ لِيَذَّكَّرُواْ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا ٥٠
And We have certainly distributed it among them that they might be reminded,1 but most of the people refuse except disbelief.
بێگومان ئەم قورئانەمان ڕوون کردەوە و بەڵگە و نیشانەکانیشمان جۆرا و جۆر کردن تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی جگە لە بێباوەڕی و ناسوپاسگوزاری ھیچی تریان ناوێت.
25:51Page 364
وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا ٥١
And if We had willed, We could have sent into every city a warner.1
ئەگەر بمانویستایە لە ھەموو گوند و شارێکدا پێغەمبەرێکمان دەنارد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە و بیانترسێنت لە تۆڵە و سزای اللە تەعالا، بەڵام ئەوەمان نەویست، بەڵکو موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مان نارد بۆ لای ھەموو خەڵکی جیھان.
25:52Page 364
فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا ٥٢
So do not obey the disbelievers, and strive against them with it [i.e., the Qur’ān] a great striving.
- ئەی پێغەمبەر - گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری بێباوەڕان نەکەیت لەوەی داوات لێدەکەن لە گەڵیاندا بسازێیت و دەست ھەڵگریت لە ھەندێک بیروباوەڕی خۆت، و لەو شتانەی بۆت پێشنیار دەکەن، وە بەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت جیھاد و تێکۆشان ململانێی گەورەیان لەگەڵدا بکە، بە ئارام گرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاریان، وە خۆڕاگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی بانگەواز کردنیان.
25:53Page 364
۞ وَهُوَ ٱلَّذِي مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞ وَجَعَلَ بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٗا وَحِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا ٥٣
And it is He who has released [simultaneously] the two seas [i.e., bodies of water], one fresh and sweet and one salty and bitter, and He placed between them a barrier and prohibiting partition.
اللە (سبحانە وتعالی) ئەو خوایەیە کە ئاوی دوو دەریای بە یەک گەیاندووە، ئاوی سازگاری گەیاندووە بە ئاوی سوێر، وە لە نێوانیاندا بەربەستێکی تەواوی داناوە ناھیڵێت ئاوی ھیچ کامیان تێکەڵ بەوی تریان ببێت، ئەمەیان ئاوێکی خۆش و سازگارە و ئەوی تریشیان خوێیەکی سوێر و تاڵە.
25:54Page 364
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ مِنَ ٱلۡمَآءِ بَشَرٗا فَجَعَلَهُۥ نَسَبٗا وَصِهۡرٗاۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرٗا ٥٤
And it is He who has created from water [i.e., semen] a human being and made him [a relative by] lineage and marriage. And ever is your Lord competent [concerning creation].
ھەر اللە تەعالایە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە، وە لە دوای ئەوەیش کە ئادەمیزادی بەدیھێنا پەیوەندی خزمایەتی و ژن و ژنخوازی لە نێوانیاندا دروستکرد، - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بەدەسەڵاتە ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت، وە یەکێک لە دەسەڵاتەکانیشی ئەوەیە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە.
25:55Page 364
وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا ٥٥
But they worship rather than Allāh that which does not benefit them or harm them, and the disbeliever is ever, against his Lord, an assistant [to Satan].
لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەدا ئەو بێباوەڕانە لەبری اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سوودیان بۆیان نابێت، وە ئەگەر سەرپێچیشیان بکەن ناتوانن زیانیان پێ بگەیەنن، وە بێباوەڕ ھەمیشە پشت لە بەرنامەکەی اللە تەعالا دەکات و شوێن شەیتان دەکەوێت لەوەی پەروەردگار تووڕە و نیگەران دەکات.
25:56Page 365
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٥٦
And We have not sent you, [O Muḥammad], except as a bringer of good tidings and a warner.
- ئەی پێغەمبەری ئێمە - تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەر بیت بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەکەن بە باوەڕھێنان و کردەوەی چاکەکردن، وە ترسێنەری ئەوانەیش بیت بە کوفر و بێباوەڕی کردن سەرپێچی ئەو دەکەن.
25:57Page 365
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا ٥٧
Say, "I do not ask of you for it any payment - only that whoever wills might take to his Lord a way."
-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکم لە ئێوە نەکردووە، مەگەر کەسێک خۆی ویستی لێ بێت بە بەخشینی ماڵ و سامانی ڕێگای ڕەزامەندی اللە تەعالا بگرێته بەر.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences