Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
التوبة
At-Tawbah
The Repentance · Medinan · 129 ayahs
9:1Page 187
بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١
[This is a declaration of] disassociation, from Allāh and His Messenger, to those with whom you had made a treaty among the polytheists.1
- ئەی موسڵمانان - ئەمە دەستبەردار بوون و بەرائەتی خوا و پێغەمبەرەکەیەتی، وە ڕاگەیاندنی کۆتایی پێھاتنی ئەو پەیمان و بەڵێننامانەیە کە لە گەڵ بتپەرست و موشریکەکان داوتانە لە نیوە دوورگەی عەرەب.
9:2Page 187
فَسِيحُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخۡزِي ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢
So travel freely, [O disbelievers], throughout the land [during] four months but know that you cannot cause failure to Allāh and that Allāh will disgrace the disbelievers.
- ئەی بتپەرست و موشریکینە- بۆ ماوەی چوار مانگ بە ئاسودەیی و بێ ترس بەسەر زەویدا بگەڕێن، دوای ئەو چوار مانگە ئیتر ھیچ پەیمان و بەڵێنێک لەگەڵتان نامێنێت، وە دڵنیابن کە ئێوە ناتوانن لە تۆڵە و سزای خوای گەورە قوتارتان ببێت ئەگەر ھاتوو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی بەخوای گەورە، وە دڵنیابن بەڕاستی خوای گەورە بێباوەڕان سەرشۆڕ و زەلیل دەکات بە کوشتن یان بەدیل گرتن بێت لە دونیا، وە بەخستنە ناو ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی دواییدا، ئەم بەرائەت و دەستبەردار بوونە بۆ ئەوانەیە کە پەیمان و بەڵێنەکانیان شکاندووە، یان ئەوانەی کە پەیمانەکەیان ڕەھایە و کاتی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوانەی کە پەیمانەکەیان بۆ کاتێکی دیاری کراوە هەرچەندە زیاتر بێت لە چوار مانگ، ئەوا پەیمانەکەیان ئەو کاتە تەواو دەبێت کە لە پەیمانەکەدا دیاریکراوە.
9:3Page 187
وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ فَإِن تُبۡتُمۡ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ٣
And [it is] an announcement from Allāh and His Messenger to the people on the day of the greater pilgrimage1 that Allāh is disassociated from the disbelievers, and [so is] His Messenger. So if you repent, that is best for you; but if you turn away - then know that you will not cause failure to Allāh.2 And give tidings to those who disbelieve of a painful punishment.
ئەمە ئاگادارکردنەوەیە لە خواوە، وە ئاگادار کردنەوەیشە لە پێغەمبەرەکەیەوە بۆ تەواوی خەڵکی لە ڕۆژی سەربڕیندا (ڕۆژی جەژنی قوربان) کە بەڕاستی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی بەرین لە موشریکەکان، ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد و گەڕانەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ئەوا بێگومان ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر تەوبەتان نەکرد و پشتتان ھەڵکرد ئەوا دڵنیابن کە ڕزگارتان نابێت لە دەستی خوا و قوتارتان نابێت لە سزای ئەو، - ئەی پێغەمبەر - تۆیش ھەواڵ بدە بەوانەی کە باوەڕیان نییە بە خوا و پێغەمبەرەکەی کە سزایەکی بەسۆی بەئازار چاوەڕاوانیان دەکات
9:4Page 187
إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ثُمَّ لَمۡ يَنقُصُوكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَمۡ يُظَٰهِرُواْ عَلَيۡكُمۡ أَحَدٗا فَأَتِمُّوٓاْ إِلَيۡهِمۡ عَهۡدَهُمۡ إِلَىٰ مُدَّتِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ ٤
Excepted are those with whom you made a treaty among the polytheists and then they have not been deficient toward you in anything or supported anyone against you; so complete for them their treaty until their term [has ended]. Indeed, Allāh loves the righteous [who fear Him].
لەگەڵ ھەموو بتپەرست و موشریکەکان پەیمان ھەڵبوەشێنەوە، ئەوانەیان نەبێت بە وەفا بوون لەگەڵ پەیمانەکەیان و ھەڵیان نەوەشاندووەتەوە، ئەو حوکمەی پێشووتر باسمان کرد ئەمان ناگرێتەوە، بۆیە ئێوەیش بە وەفا بن بەو پەیمانەی لەگەڵیاندا بەستووتانە تا ماوەکەی تەواو دەبێت، بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن، یەکێک لەفەرمانەکانیش وەفاکردنە بە پەیمان و بەڵێنەوە ، وە دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، یەکێک لەوانەیش خوای گەورە ڕێگری لێ کردووە خیانەت کردنە لە پەیمان و بەڵێن.
9:5Page 187
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلۡأَشۡهُرُ ٱلۡحُرُمُ فَٱقۡتُلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡ وَخُذُوهُمۡ وَٱحۡصُرُوهُمۡ وَٱقۡعُدُواْ لَهُمۡ كُلَّ مَرۡصَدٖۚ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٥
And when the inviolable months1 have passed, then kill the polytheists wherever you find them and capture them and besiege them and sit in wait for them at every place of ambush. But if they should repent, establish prayer, and give zakāh, let them [go] on their way. Indeed, Allāh is Forgiving and Merciful.
کاتێک مانگە حەرام و خاوەن ڕێزەکان کۆتاییان ھات، ئەو مانگانەی کە دوژمنەکانی خۆتان تێدا ئەمین کردووە کە لە گەڵیاندا نەجەنگن و خراپەتان بۆیان نەبێت، جاکاتێک ئەو مانگانە تەواو بوون ئیتر ھەر کاتێک گەیشتن بە بتپەرست و موشریکەکان بیانکوژن و بە دیل بیانگرن و گەمارۆیان بدەن لە ماڵ و جێگا و قەڵاکانی خۆیاندا، وە لەسەر ڕێگاکانیان بۆیان دانیشن، ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خوا و وازیان ھێنا لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، وە نوێژەکانیان کرد و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەوا دەبنە براتان لە ئاینی ئیسلامدا، ئەو کات واز بھێنن لە جەنگ و کوشتاریان، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان.
9:6Page 187
وَإِنۡ أَحَدٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ يَسۡمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبۡلِغۡهُ مَأۡمَنَهُۥۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡلَمُونَ ٦
And if any one of the polytheists seeks your protection, then grant him protection so that he may hear the words of Allāh [i.e., the Qur’ān]. Then deliver him to his place of safety. That is because they are a people who do not know.
ئەگەر ھاتوو یەکێک لە بتپەرست و موشریکەکان کە خوێن و ماڵ و سامانیان حەڵاڵە بۆ موسڵمانان، ھاتنە نێوتانەوە و داوای پەنا و جیواری لێکردن - ئەی پێغەمبەری خوا- ، ئەوا پەنای بدە و بڕۆ بەدەم داواکەیەوە تاوەکو قورئان ببیستێ، پاشان بیگەیەنەرەوە جێگایەک کە ھێمن و ئاسوودە بێت، چونکە ئەوانە گەلێکن ڕاستی و ھەقیقەتی ئەم ئاینە نازانن، ئەگەر ھاتوو لە ڕێگای بیستنی قورئانەوە تێگەیشتن لە ڕاستی ئیسلام لەوە پێدەچێت ھیدایەت بکرێن و باوەڕ بھێنن.
9:7Page 188
كَيۡفَ يَكُونُ لِلۡمُشۡرِكِينَ عَهۡدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ فَمَا ٱسۡتَقَٰمُواْ لَكُمۡ فَٱسۡتَقِيمُواْ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ ٧
How can there be for the polytheists a treaty in the sight of Allāh and with His Messenger, except for those with whom you made a treaty at al-Masjid al-Ḥarām? So as long as they are upright toward you,1 be upright toward them. Indeed, Allāh loves the righteous [who fear Him].
نابێت پەیمان و ئەمان بۆ بتپەرست و موشریکەکان ھەبێت لای خوا و لای پێغەمبەرەکەی، جگە پەیمان و ئەمانی ئەو بتپەرست و موشريکانە نەبێت کە ئێوەی موسڵمان لای مزگەوتی حەرام لە گەڵتان بەستن لە ڕیکەوتنی حودەیبیەدا، تا ئەو کاتەی ئەوان لەسەر پەیمان و بەڵێنی خۆیان بەردەوام دەبن و نایشکێنن، ئێوەیش لەسەری بەردەوام بن و مەیشکێنن، بیگومان خوای گەورە بەندە خواناسەکانی خۆش دەوێت، ئەوانەی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی.
9:8Page 188
كَيۡفَ وَإِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ لَا يَرۡقُبُواْ فِيكُمۡ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ يُرۡضُونَكُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَتَأۡبَىٰ قُلُوبُهُمۡ وَأَكۡثَرُهُمۡ فَٰسِقُونَ ٨
How [can there be a treaty] while, if they gain dominance over you, they do not observe concerning you any pact of kinship or covenant of protection? They satisfy you with their mouths, but their hearts refuse [compliance], and most of them are defiantly disobedient.
چۆن پەیمان و ئەمانیان دەبێت لە كاتێكدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، ئەگەر دەسەڵاتیان ھەبێت بەسەرتاندا نە ڕەچاوی خوا و نە ڕەچاوی خزمایەتی دەکەن، (وە نەڕەچاوی ئەو پەیمان وبەڵێنەیش کەلەگەڵتان بەستووتانە؟) بەڵکو بەتوندترین سزایش سزاتان دەدەن، بە زمان و گوفتاری ساف و لووسیان ڕازیتان دەکەن، بەڵام دڵ و زمانیان یەك نییە، بە ھیچ شێوەیەک پابەندی ئەوە نابن کە دەیڵێن، وە زۆربەشیان بەشکاندنی پەیمان وبەڵێنەکانیان لەتاعەت وگوێرایەڵی خوای گەورە دەرچوون.
9:9Page 188
ٱشۡتَرَوۡاْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلٗا فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩
They have exchanged the signs of Allāh for a small price and averted [people] from His way. Indeed, it was evil that they were doing.
ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوە، ئەو ئایەتانەی کە باس لە وەفا دەکەن بە پەیمان و بەڵێنەکانەوە بە بەھایەکی کەم و بێنرخی دونیا، بۆ تێرکردنی ھەوا و ئارەزووەکانیان، وە بەرھەڵستی خۆیان و خەڵکیشیان کرد لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی، وە پشتیان تێکرد، وە بوونە هۆی ئەوەی جگە لە خۆیانیش پشتی تێبكەن ، بەڕاستی بەوەی ئەنجامیاندا کارێکی زۆر خراپیان کرد.
9:10Page 188
لَا يَرۡقُبُونَ فِي مُؤۡمِنٍ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُعۡتَدُونَ ١٠
They do not observe toward a believer any pact of kinship or covenant of protection. And it is they who are the transgressors.
ئەوانە لەبەر ئەو ھەمووە ڕق و کینەیەی ھەیانە بەرامبەر باوەڕداران ڕەچاوی حەقی خوا و حەقی خزمایەتی و پەیمان و بەڵێن ناکەن، ئەوانە دەستدرێژکار و پەیمان شکێنن، وە سنورەکانی خوایان بەزاندووە، چونکە دوژمنایەتی خوا دەکەن و ستەم لە خۆیان و خەڵکیش دەکەن.
9:11Page 188
فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِۗ وَنُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ١١
But if they repent, establish prayer, and give zakāh, then they are your brothers in religion; and We detail the verses for a people who know.
ئەگەر ھاتوو وازیان لە بێباوەڕی ھێنا و گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبەیان کرد، وە شایەتومانیان ھێنا، وە نوێژەکانیان ئەنجامدا و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەو کاتە دەبنە موسڵمان و برای دینیتان، ئەوەی بۆ ئێوە ھەیە بۆ ئەوانیش دەبێت، ئەوەی لەسەر ئێوەیە لەسەر ئەوانیش دەبێت، وە دروست نییە لەگەڵیان بجەنگن، چونکە موسڵمان بوونیان خوێن و ماڵ و سامان و شەرەف و ناموسیان دەپارێزێت، وە ئێمە ئایەتەکانمان بۆ خەڵکانێک کە تێبگەن و تێبفکرێن ڕوون دەکەینەوە، چونکە ئەوانە سوودی لێ دەبینن و خەڵکیشی پێ سوودمەند دەکەن.
9:12Page 188
وَإِن نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُم مِّنۢ بَعۡدِ عَهۡدِهِمۡ وَطَعَنُواْ فِي دِينِكُمۡ فَقَٰتِلُوٓاْ أَئِمَّةَ ٱلۡكُفۡرِ إِنَّهُمۡ لَآ أَيۡمَٰنَ لَهُمۡ لَعَلَّهُمۡ يَنتَهُونَ ١٢
And if they break their oaths after their treaty and defame your religion, then combat the leaders of disbelief, for indeed, there are no oaths [sacred] to them; [fight them that] they might cease.
ئەگەر ھاتوو ئەو بتپەرست و موشریکانە ئەو پەیمان و بەڵێنانەیان شکاند کە دابوتان لە گەڵیان بۆ وازھێنان لە شەڕ و جەنگ کردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وە تانە و تەشەر و توانجیان لە ئاینەکەتان گرت، ئەوا لە گەڵیان بجەنگن، چونکە ئەوانە سەرکردە و پێشەوای بێباوەرانن و ھیچ پەیمان و بەڵێنێک نابەنە سەر کەخوێنیان دەپارێزێت، لە گەڵیان بجەنگن و بە شەڕ بێن، بە ئومێدی ئەوەی واز لە کوفر و بێباوەڕی و شکاندنی پەیمان و بەڵێن و تانە و تەشەر و توانج دان لە دین بھێنن.
9:13Page 188
أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوۡمٗا نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ وَهَمُّواْ بِإِخۡرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٍۚ أَتَخۡشَوۡنَهُمۡۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَوۡهُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٣
Would you not fight against a people who broke their oaths and determined to expel the Messenger, and they had begun [the attack upon] you the first time? Do you fear them? But Allāh has more right that you should fear Him, if you are [truly] believers.
- ئەی باوەڕداران - بۆچی لەگەڵ خەڵکانێکدا ناجەنگن کەپەیمان و بەڵێنەکانی خۆیان شکاندووە؟ وە لە کۆڕ و کۆبونەوەکانیان کە لە(دار الندوة) دەیانبەست ھەوڵیاندا کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە مەککە وەدەرنێن، ئەوان یەکەمجار دەست پێشخەریان کرد و جەنگان لەگەڵتان، کاتێک یارمەتی بەنی بەکریاندا کە ھاوپەیمانی قوڕەیش بوون بەسەر بەنی خوزاعەدا کە ھاوپەیمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بوون، ئایا لێیان دەترسن بۆیە شەڕیان لەگەڵ ناکەن؟ خۆ خوای گەورە شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن.
9:14Page 189
قَٰتِلُوهُمۡ يُعَذِّبۡهُمُ ٱللَّهُ بِأَيۡدِيكُمۡ وَيُخۡزِهِمۡ وَيَنصُرۡكُمۡ عَلَيۡهِمۡ وَيَشۡفِ صُدُورَ قَوۡمٖ مُّؤۡمِنِينَ ١٤
Fight them; Allāh will punish them by your hands and will disgrace them and give you victory over them and satisfy the breasts [i.e., desires] of a believing people
- ئەی باوەڕداران - لەگەڵ ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بجەنگن، چونکە ئەگەر ئێوە لەگەڵیان بجەنگن خوای گەورە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات، ئەویش بەوەی کوشتن و بەدیل گرتن و شکستیان لەسەر دەستی ئێوە دەبێت، وەسەرتان دەخات و زاڵ دەبن بەسەریاندا، وە کارێک دەکات بە سەرکەوتنی بڕواداران و شکست و کوشتار و بەدیل گرتنی بیباوەڕان کوڵی دڵی ئەو بڕوادارانە دابمرکێ کەئامادەی جەنگ نەبوون.
9:15Page 189
وَيُذۡهِبۡ غَيۡظَ قُلُوبِهِمۡۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ١٥
And remove the fury in their [i.e., the believers'] hearts. And Allāh turns in forgiveness to whom He wills; and Allāh is Knowing and Wise.
وە بەو سەرکەوتنەیش ڕق و کینەی دڵی بەندە باوەڕدارەکانی لادەبات و دڵ خۆش دەبن، وە خوای گەورەش تەوبە لەو سەرسەختانە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای، وەک چۆن لە فەتحی مەککەدا ھەندێکیان تەوبەیان کرد، وە خوای گەورە زانایە بەوانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکراوەکانی وە لە بەرێوەبردن و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا.
9:16Page 189
أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تُتۡرَكُواْ وَلَمَّا يَعۡلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ مِنكُمۡ وَلَمۡ يَتَّخِذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَلِيجَةٗۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٦
Do you think that you will be left [as you are] while Allāh has not yet made evident those among you who strive [for His cause] and do not take other than Allāh, His Messenger and the believers as intimates? And Allāh is [fully] Aware of what you do.
- ئەی باوەڕداران - ئایا وا گومان دەبەن بەبێ تاقیکردنەوە خوای گەورە وازتان لێ دەھێنێت؟! تاقیکردنەوە سوننەتێکە لە سوننەتەکانی ئەو، تاقیتان دەکاتەوە تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینێک بۆ بەندەکانی دەربکەوێت، کێ بەڕاستی و دڵسۆزی موجاھید و تێکۆشەرە بۆ خوای گەورە، ئەوانەی کە جگە لە خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕداران کەسیان نەکردووە بەجێی ڕاز و نیاز و پشتیوانی خۆیان کە خۆشیان بوێن و دڵیان لایان بێت، وە خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.
9:17Page 189
مَا كَانَ لِلۡمُشۡرِكِينَ أَن يَعۡمُرُواْ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلۡكُفۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ وَفِي ٱلنَّارِ هُمۡ خَٰلِدُونَ ١٧
It is not for the polytheists to maintain the mosques of Allāh [while] witnessing against themselves with disbelief. [For] those, their deeds have become worthless, and in the Fire they will abide eternally.
نابێت بتپەرست و موشریکەکان مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە بەخواپەرستی و جۆرەکانی تاعەت و گوێڕایەڵی، چونکە ئەوان بەوەی لێیان بەدەردەکەوێت شاھیدی بێباوەڕیان لەسەر خۆیان داوە، ئەوانە کاروکردەوەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، چونکە مەرجی باوەڕ و ئیمانیان تێدا نییە، وە لە رۆژی دواییشدا بەھەتاھەتایی لە دۆزەخدا دەمێننەوە، ئەگەر ھاتوو لەو شیرک و بتپەرستیەی لە سەرین پێش مردن تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ باوەڕ و ئیمان.
9:18Page 189
إِنَّمَا يَعۡمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمۡ يَخۡشَ إِلَّا ٱللَّهَۖ فَعَسَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ أَن يَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ ١٨
The mosques of Allāh are only to be maintained by those who believe in Allāh and the Last Day and establish prayer and give zakāh and do not fear except Allāh, for it is expected that those will be of the [rightly] guided.
بەراستی ھەر ئەوانە شایستەی ئەوەن مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە و ھەستن بەجێ بەجێکردنی مافەکانی کە باوەڕیان تەنھا بە خوا ھەیە، وە ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نادەن، وە باوەڕیشیان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە جگە لە خوایش لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، بێگومان ھەر ئەوانە ئومێدی ئەوەیان لێدەکرێت کە ڕێنوێنی کرابن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام بتپەرست و موشریکەکان لەوە دوورترن تا ئەو کاتەی لەسەر ئەوە بەردەوام بن کە لە سەرین.
9:19Page 189
۞ أَجَعَلۡتُمۡ سِقَايَةَ ٱلۡحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ كَمَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٩
Have you made the providing of water for the pilgrim and the maintenance of al-Masjid al-Ḥarām equal to [the deeds of] one who believes in Allāh and the Last Day and strives in the cause of Allāh? They are not equal in the sight of Allāh. And Allāh does not guide the wrongdoing people.
- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئایا پێتان وایە ئەوانەی کە ئاو دەدەن بەحاجیان و مزگەوتی حەرام ئاوەدان دەکەنەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە ھیچ کەس ناکات بە ھاوەڵ و شەریکی؟ وە باوەڕیشی ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە بە گیان و ماڵ و سەروەت و سامانی جیھاد و تێکۆشانی کردووە لە پێناو بەرزکردنەوەی وشەی(اللە) و نەوی کردنی وشەی کوفر و بێباوەڕی، ئایا لە فەزڵ و چاکەدا لای خوای گەورە وەک یەکتان داناون؟! ھەرگیز وەک یەک نین لای خوا، چونکە موشریکەکان کاروکردەوەیان بێھوودە و پوچە، وە باوەڕدارانیش کاریان پیرۆزە پڕ بەرەکەتە، بێگومان خوای گەورە ستەمکاران موەفق و سەرکەوتوو ناکات لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند کاری چاکەیش بکەن، وەک ئاودان بەحاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام.
9:20Page 189
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ أَعۡظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ ٢٠
The ones who have believed, emigrated and striven in the cause of Allāh with their wealth and their lives are greater in rank in the sight of Allāh. And it is those who are the attainers [of success].
ئەوانەی کە له نێوان بڕوا ھێنان به خوا و کۆچ كردنیان له وڵاتی بێباوەڕیەوه بۆ وڵاتی ئیسلام وتێکۆشان لەڕێگای خوادا بەماڵ و بەگیانیان كۆكردەوه پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە كه ئەو سیفەتانەیان هەیه سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا) وبەهەشتیان بردوەتەوه.
9:21Page 190
يُبَشِّرُهُمۡ رَبُّهُم بِرَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَرِضۡوَٰنٖ وَجَنَّٰتٖ لَّهُمۡ فِيهَا نَعِيمٞ مُّقِيمٌ ٢١
Their Lord gives them good tidings of mercy from Him and approval and of gardens for them wherein is enduring pleasure.
خوای گەورە و پەروەردگار موژدەیان دەداتێ بە ڕەحم و میھرەبانی و ڕەزامەندی خۆی، وە ھەرگیز لێیان زوێر نابێت، وە دەیانخاتە ئەو بەھەشتانەی کە ناز و نیعمەتەکانی نەبڕاوە و ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایین.
9:22Page 190
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ٢٢
[They will be] abiding therein forever. Indeed, Allāh has with Him a great reward.
لەو بەھەشتانەدا بە ھەمیشەیی و نەبڕاوەیی دەمێننەوە کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، ئەویش لە پاداشتی ئەو کار و کردەوە چاکانەی لە دونیا ئەنجامیان دابوو، بێگومان خوای گەورە پاداشتی زۆر مەزن و گەورەی لایە بۆ ئەوانەی کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خۆی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی.
9:23Page 190
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَابَآءَكُمۡ وَإِخۡوَٰنَكُمۡ أَوۡلِيَآءَ إِنِ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡكُفۡرَ عَلَى ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٢٣
O you who have believed, do not take your fathers or your brothers as allies if they have preferred disbelief over belief. And whoever does so among you - then it is those who are the wrongdoers.
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان بە خوا ھێناوە و شوێن ئەو پەیامە کەوتوون کە پێغەمبەرەکەی ھێناویەتی، ئەو باب و باپیر و برا نەسەبیانە و جگە ئەوانیش خزمەکانتان کە بێباوەڕیان لا باشترە و چاکترە لە باوەڕ و ئیمان مەیانکەنە دۆست و پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان و نھێنی باوەڕدارانیان لا ئاشکرا مەکەن، وە پرس و ڕاوێژیان پێ مەکەن، ئەگەر ھاتوو ئەوان کوفر وبێباوەڕیان لا باشتر بوو لە باوەڕ بە خوای تاک و تەنھا، ھەرکەسێک ئەوانە بکاتە دۆست و پشتیوان و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت لە کاتێکدا بەردەوامن لەسەر بێباوەڕی خۆیان بێگومان سەرپێچی خوای کردووە، وە ستەمیشی لە خۆی کردووە، چونکە نەفسی خۆی بە ھۆی گوناھ و تاوان و سەرپێچی خواوە بەرەو و تیاچوون و سزای خوای گەورە بردووە.
9:24Page 190
قُلۡ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمۡ وَأَبۡنَآؤُكُمۡ وَإِخۡوَٰنُكُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ وَعَشِيرَتُكُمۡ وَأَمۡوَٰلٌ ٱقۡتَرَفۡتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٞ تَخۡشَوۡنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرۡضَوۡنَهَآ أَحَبَّ إِلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٖ فِي سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ٢٤
Say, [O Muḥammad], "If your fathers, your sons, your brothers, your wives, your relatives, wealth which you have obtained, commerce wherein you fear decline, and dwellings with which you are pleased are more beloved to you than Allāh and His Messenger and jihād [i.e., striving] in His cause, then wait until Allāh executes His command. And Allāh does not guide the defiantly disobedient people."
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: - ئەی باوەڕداران - ئەگەر باوک و کوڕ و برا و ژن و خێزان و خزم و ئەو ماڵ و سامانەیش کەپەیداتان کردووە، وە ئەو بازرگانییەی کە پێتان خۆشە برەو پەیدا بکات و دەترسن تووشی داڕمان بێت، وە ئەو خانوو مەسکەنەی حەزتان بە مانەوەیە تێیدا، ئەگەر بێتو ھەموو ئەمانەتان لەلا خۆشەویستر بێت لە خوا و پێغەمبەرەکەی و جیھاد و تێکۆشان لەپێناویدا، ئەوا چاوەڕوانی ئەوە بکەن خوای گەورە سزا و تۆڵەی خۆیتان بۆ بنێرێت، وە خوای گەورەیش کەسانی لە سنوور دەرچوو سەرکەتوو موەفەق ناکات کە کاروکردەوەیەک بکەن جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت.
9:25Page 190
لَقَدۡ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٖ وَيَوۡمَ حُنَيۡنٍ إِذۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡ كَثۡرَتُكُمۡ فَلَمۡ تُغۡنِ عَنكُمۡ شَيۡـٔٗا وَضَاقَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ ثُمَّ وَلَّيۡتُم مُّدۡبِرِينَ ٢٥
Allāh has already given you victory in many regions and [even] on the day of Ḥunayn, when your great number pleased you, but it did not avail you at all, and the earth was confining for you with [i.e., in spite of] its vastness; then you turned back, fleeing.
- ئەی باوەڕداران - بێگومان خوای گەورە لە زۆر غەزاكاندا ئەگەرچیش ژمارە و چەک و چۆڵیشتان کەم و لاواز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی پشتتان بە خوا بەست و دەستتان گرت بە ئامراز و ھۆکارەکانەوە خوای گەورە سەریخستن، وە بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی نەبوون، چونکە زۆریتان ھۆکاری سەرکەوتنتان نەبوو، بەڵام لە ڕۆژی حونەیندا کاتێک بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی بوون، وە وتتان: ئەمڕۆ لەبەر کەمیمان ژێڕ ناکەوین، ئەوە بوو ئەو زۆریەی کە پێوەی دەتاننازی سوودی پێ نەگەیاندن، وە دوژمنەکانتان سەرکەوتن بە سەرتاندا، وە ئەو زەوییەش کە چەند فراوانە لێتان تەسک بوویەوە، پاشان پشتان لە دوژمن ھەڵکرد و تێک شکان و ڕاتان کرد.
9:26Page 190
ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٦
Then Allāh sent down His tranquility upon His Messenger and upon the believers and sent down soldiers [i.e., angels] whom you did not see and punished those who disbelieved. And that is the recompense of the disbelievers.
پاش ھەڵھاتن و ڕاکردنتان لە دوژمنەکانتان خوای گەورە دڵئارامی دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەی و باوەڕداران، ئەوە بوو ھێزی دەروونیان بۆ گەڕایەوە و ترسیان نەما و دامەزراو بوون لەسەر جەنگ و کوشتاریان، وە لەشکرێکی زۆریشی لە فریشتە نارد بۆ ھاوکاریتان کە بەچاو نەتاندەبینین، وە بێباوەڕەکانیشی سزا و ئەشکەنجەدا، بەوەی دوچاری کوشتن و بەدیل گرتن و ماڵ لێسەندن و مناڵ بەسەبایا بوونی کردن، ئەمەش لەتۆڵە و سزای بێباوەڕانە، ئەوانەی باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد و پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی ھێنابووی.
9:27Page 191
ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٢٧
Then Allāh will accept repentance after that for whom He wills; and Allāh is Forgiving and Merciful.
پاشان ھەرکەسێک تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لە کوفر و بێباوەڕی و گومڕاییەکەی دوای ئەو سزا و ئەشکەنجەدانە، بێگومان خوای گەورە تەوبە و گەڕانەوەکەی لێ وەردەگرێ، وە خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، لەبەر ئەوەی دوای کوفر و بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان تەوبەیان لێ وەردەگرێت.
9:28Page 191
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسٞ فَلَا يَقۡرَبُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ بَعۡدَ عَامِهِمۡ هَٰذَاۚ وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٢٨
O you who have believed, indeed the polytheists are unclean, so let them not approach al-Masjid al-Ḥarām after this, their [final] year. And if you fear privation, Allāh will enrich you from His bounty if He wills. Indeed, Allāh is Knowing and Wise.
ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا و پێغەمبەرەکەی و شوێن شەریعەتەکەی کەوتوون، بزانن کە بتپەرست و موشریکەکان پیس و پۆخڵ و ناپاکن، لەبەر بێباوەڕی و ستەم و ڕەوشتی ناشیرین و داب و نەریتی خراپیان، نابێت لەم ساڵە بەدواوە کە ساڵی نۆیەمی کۆچییە بێنە ناو حەرەمی مەککە و مزگەوتی حەرامەوە، تەنانەت ئەگەر مەبەستیان حەج و عومرە کردنیش بێت، جا - ئەی باوەڕداران - ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی تووشی ھەژاری و نەداری ببن لەبەر ئەوەی ئیتر ئەو خواردن و بازرگانییەی کە ئەوان پێشتر دەیانھێنا دوای ڕێگری کردنیان ئیتر بۆتان نایەت و تووشی ھەژاری دەبن، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانا و شارەزایە بە حاڵ و گوزەرانتان، وە دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانتان.
9:29Page 191
قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعۡطُواْ ٱلۡجِزۡيَةَ عَن يَدٖ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ ٢٩
Fight against those who do not believe in Allāh or in the Last Day and who do not consider unlawful what Allāh and His Messenger have made unlawful and who do not adopt the religion of truth [i.e., Islām] from those who were given the Scripture - [fight] until they give the jizyah1 willingly while they are humbled.
- ئەی باوەڕداران - لە گەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن کە باوەڕیان بە خوایەک نییە کە ھاوەڵ و شەریکی نەبێت، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت، وە دوور ناکەونەوە لەو شتانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە لە گۆشتی مردارەوە بوو، وە گۆشتی بەراز، وە مەی خواردنەوە و سوو (ڕیبا) وەرگرتن، وە ملکەچی شەریعەتەکەی نابن لە جولەکە و گاورەکان، لەگەڵیان بجەنگن تا ئەوکاتەی بە دەستی خۆیان سەرانە و جزیە دەدەن بە ملکەچی و زەلیلی.
9:30Page 191
وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ عُزَيۡرٌ ٱبۡنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ ٱللَّهِۖ ذَٰلِكَ قَوۡلُهُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٣٠
The Jews say, "Ezra is the son of Allāh"; and the Christians say, "The Messiah is the son of Allāh." That is their statement from their mouths; they imitate the saying of those who disbelieved before [them]. May Allāh destroy them; how are they deluded?
بێگومان ھەریەک لە جولەکە و گاورەکان موشریکن و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە، جولەکەکان ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە عوزێر کوڕی خوایە، وە گاورەکانیش ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە دەڵێن عیسا کوڕی خوایە، ئەو وتەیە کە بە زاری خۆیان ھەڵیان بەستووە و دەیڵێنەوە ھیچ بەڵگە و بورھانێکی نییە، لە قسەی بێباوڕان و موشریکانی پێش خۆیان دەەچێت کە دەیانووت: فریشتەکان کچی خوان، پاک و بێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ خوا لەو درۆ و دەلەسەیەی ھەڵیدەبەستن، خوا لە ناویان بەرێت، چۆن لە ھەق و ڕاستی ڕوون و ئاشکرا وازدەھێنن بۆ باتڵ و ناڕاستی؟!
9:31Page 191
ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُوٓاْ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗاۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ سُبۡحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٣١
They have taken their scholars and monks as lords besides Allāh,1 and [also] the Messiah, the son of Mary.2 And they were not commanded except to worship one God; there is no deity except Him. Exalted is He above whatever they associate with Him.
جولەکەکان زانا و حاخامەکانی خۆیان و گاورەكان خواپەرستەكانیان لە بری خوای گەورە کردە پەرستراو و پەروەردگاری خۆیان، ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرامی کردبوون ئەوان بۆیان حەڵاڵ کردن، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردبوو بۆیان ئەوان حەرامیان کرد لەسەریان، وە گاورەکانیش عیسای کوڕی مەریەمیان لەگەڵ اللە تەعالا کردە خوای خۆیان، وە بزانن خوای گەورە فەرمانی نەکردبوو بە زانا و حاخامەکانی جولەکە و قەشەی گاورەکان، وە فەرمانی نەکردبوو بە عوزێر و عیسای کوڕی مەریەم کە جگە خوای گەورەی بەرز و بێ وێنە ھیچ کەسێکی تر بپەرستن، وە فەرمانی پێ نەکردبوون کە ھیچ کەسێکی تر بکەنە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، زاتی بەرزی ئەو تاک و تەنھایە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، پاک و بێگەردی بۆی لەوەی ھاوەڵ و شەریکی ھەبێت، ھەروەک ھاوەڵ بڕیاردەران و جگە لەوانیش بانگەشەی دەکەن.
9:32Page 192
يُرِيدُونَ أَن يُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَيَأۡبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٣٢
They want to extinguish the light of Allāh with their mouths, but Allāh refuses except to perfect His light, although the disbelievers dislike it.
ئەو بێباوەڕانە و جگە لە ئەوانیش کە ھەر ئاینێک لە ئاینە کوفر و بێباوەڕیەکانیان ھەیە دەیانەوێت بەدرۆ و دەلەسە ھەڵبەستن دژ بەو پەیامەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، کۆتایی بە ئیسلام بھێنن و بەتاڵی بکەنەوە، وە ئەو بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکرانە بەتاڵ بکەنەوە کە لەسەر یەکخواپەرستی ھاتوون، بەڵام ئەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی ھەق و ڕاستە، وە خوای گەورەش خۆی دەیەوێت کە ئاینەکەی كامڵ و تەواو بکات و ئەم نوور و ڕوناکییە ئاشكرا بكات ، وە زاڵ و ئاشکرای بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، هەرچەندە بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت ئاینەکەی تەواو و کامڵ بێت و سەرکەوێت بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، بیگومان خوای گەورە خۆی ئاینەکەی کامڵ دەکات و ئاشکرا و بەرز و بڵند دەکات، چونکە ئەگەر خوا ویستی کارێک بکات ئەوا ویستی کەسانی تر پوچەڵ دەکاتەوە.
9:33Page 192
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ ٣٣
It is He who has sent His Messenger with guidance and the religion of truth to manifest it over all religion, although they who associate others with Allāh dislike it.
خوای گەورە ئەو خوایەیە پێغەمبەرەکەی خۆی کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ڕەوانە کرد کە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنییە بۆ تەواوی خەڵکی جیھان، وە ئەوی نارد بە ئاینێکی ڕاست و دروستەوە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، تاوەکو بە ھەموو ئەو بەڵگە و نیشانە و حوکمانەوە بەرز و بڵندی بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، ئەگەر چی بتپەرست و موشریکەکانیش ئەمەیان پێ ناخۆش بێت.
9:34Page 192
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡأَحۡبَارِ وَٱلرُّهۡبَانِ لَيَأۡكُلُونَ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۗ وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ ٣٤
O you who have believed, indeed many of the scholars and the monks devour the wealth of people unjustly1 and avert [them] from the way of Allāh. And those who hoard gold and silver and spend it not in the way of Allāh - give them tidings of a painful punishment.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا، بێگومان زۆرێک لە زانا و حاخامەکانی جولەکە و زانا و قەشەی گاورەکان، ماڵ و سەروەت و سامانی خەڵکی بە ناھەق دەخۆن، ئەوان ماڵ و سامانی خەڵکی بە بەرتیل وەردەگرن و دەیخۆن، وە ڕێێ خوایشیان لێدەگرن و ناھێڵن بڕۆنە ناو ئاینی ئیسلامەوە، وە ئەوانەی کە زێر و زیو کۆدەکەنەوە و ئەو زەکاتەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەریان لێی نادەن، - ئەی پێغەمبەر - موژدەی سزایەکی بە ئازاریان بدەرێ لە ڕۆژی دواییدا.
9:35Page 192
يَوۡمَ يُحۡمَىٰ عَلَيۡهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكۡوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمۡ وَجُنُوبُهُمۡ وَظُهُورُهُمۡۖ هَٰذَا مَا كَنَزۡتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡ فَذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡنِزُونَ ٣٥
The Day when it1 will be heated in the fire of Hell and seared therewith will be their foreheads, their flanks, and their backs, [it will be said], "This is what you hoarded for yourselves, so taste what you used to hoard."
لە ڕۆژی دواییدا ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کۆیان کردبوەوە و زەکاتەکەیان لێ دەرنەکردبوو ئاگری پێ ھەڵدەگیرسێنن، تا تەواو گڕوتین دەسێنێت و سوور دەبێتەوە ئەمجا ناوچەوان و کەلەکە و پشتیانی پێ داخ دەکرێت، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە ئەو ماڵ و سامانەیە کە کۆتان کردبوەوە بۆ خۆتان و ئەو زەکاتەی کە خوا واجبی کردبوو لەسەرتان لێتان دەرنەدەکرد، دەسا سزاکەی بچەژن، سزای ئەوەی کۆتان دەکردەوە و مافی ھەژارانتان لێ نەدەدا، ئەوەش سەرەنجامی ئەو کارە خراپەتانە.
9:36Page 192
إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثۡنَا عَشَرَ شَهۡرٗا فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوۡمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ مِنۡهَآ أَرۡبَعَةٌ حُرُمٞۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُۚ فَلَا تَظۡلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمۡۚ وَقَٰتِلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ كَآفَّةٗ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ كَآفَّةٗۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣٦
Indeed, the number of months with Allāh is twelve [lunar] months in the register of Allāh [from] the day He created the heavens and the earth; of these, four are sacred.1 That is the correct religion [i.e., way], so do not wrong yourselves during them.2 And fight against the disbelievers collectively as they fight against you collectively. And know that Allāh is with the righteous [who fear Him].
بێگومان ژمارەی مانگەکانی ساڵ لە حوکم و قەزای خوادا دوانزە مانگە، ئەوەی کەخوای گەورە لە لەوح المحفوظدا جێگیری کردووە، ئەوەیە یەکەم شتێک خوا دروستی کردن ئاسمانەکان و زەوی بوو، لەم دوانزە مانگە چوار مانگیان خوای گەورە ڕێزی لێناون و حەرام و قەدەغەی کردووە کەشەڕ و شۆڕ جەنگی تێدا بکرێت، سێ مانگیان بەدوای یەکدا دێن، ئەوانیش مانگەکانی (ذو الحجة و ذو العقدة و محرم) ن لەگەڵ مانگێکی تر کە بە تەنھا دێت کە (رجب) ـە، ژمارەی ئەو مانگانەی ساڵ کە باسکران لەگەڵ ئەو چوار مانگەیش کە شەڕ و جەنگیان تێدا حەرام کراوە، بڕیارێکی ڕاستەقینەی خوایە و ئاینێکی راست و دروستە، بۆیە لەم مانگانەدا ستەم لەخۆتان مەکەن و جەنگی تێدا بەرپا مەکەن و ڕێزیان مەشکێنن و سوکایەتیان پێ مەکەن، بەیەک دەست و پێکەوە ھەمووتان لەگەڵ ھەموو بتپەرست و موشریکەکاندا بجەنگن، ھەروەکو چۆن ئەوان ھەموویان بەیەک دەست و پێکەوە جەنگتان لەگەڵدا دەکەن، وە بزانن خوای گەورە بەسەرخستن و دڵ قایم کردن لەگەڵ خواناس و پارێزکاراندایە، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی، ھەرکەسێکیش خوای لەگەڵدا بێت ھیچ کەس بەسەریدا زاڵ نابێت.
9:37Page 193
إِنَّمَا ٱلنَّسِيٓءُ زِيَادَةٞ فِي ٱلۡكُفۡرِۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلُّونَهُۥ عَامٗا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامٗا لِّيُوَاطِـُٔواْ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّواْ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُۚ زُيِّنَ لَهُمۡ سُوٓءُ أَعۡمَٰلِهِمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٣٧
Indeed, the postponing [of restriction within sacred months] is an increase in disbelief by which those who have disbelieved are led [further] astray. They make it1 lawful one year and unlawful another year to correspond to the number made unlawful by Allāh2 and [thus] make lawful what Allāh has made unlawful. Made pleasing to them is the evil of their deeds; and Allāh does not guide the disbelieving people.
بێگومان دواخستنی مانگێکی حەرام بۆ مانگێکی تر و ئاڵۆگۆڕکردنیان - ھەروەکو عەرەبەکان لە سەردەمی نەفامیدا دەیانکرد - زیادکردنە لە کوفر و بیباوەڕی لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕییەی کە لەسەری بوون، ئەوان باوەڕیان نەبوو بە حوکمی خوا لە مانگە حەرامەکاندا، شەیتان ئەو بێباوەڕانەی پێ گومڕا دەکرد کاتێک ئەم ڕێگا خراپەی بۆ دانان، ساڵێک مانگێکی حەرامیان حەڵاڵ دەکرد بەوەی دەیانگۆڕی بە مانگێک لە مانگە حەڵاڵەکان، وە ساڵێکی تریش لەسەر حەرامی ئەو مانگانە دەمانەوە تاوەکو بەو کارەیان ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا شەڕی تێدا یاساغ کردوون لەگەڵ مانگە ڕەواکاندا بەرامبەر بکەنەوە، ھیچ مانگێکیان بە حەڵاڵ دانەدەنا ئیللا مانگێکیان لە جێگایدا بە حەرام دادەنا، بەمەش لەو ڕێگایەوە ئەو مانگانەی کە خوا حەرامی کردبوون حەڵاڵیان دەکرد و پێچەوانەی ئەو حوکمە دەبوون کە خوای گەورە دیاری کردبوو، شەیتان کردەوە خراپ و ناشیرینەکانی لاجوان و ڕازاوە کردبوون، بۆیە ئاوا ڕەفتار دەکەن، لەو ڕەفتارە خراپانەیش کردیان ئەو زیادەڕۆییە بوو کە باسمان کردن، وە خوای گەورە ھەرگیز ئەو بێباوەڕانە ڕێنمونی ناکات کە سوورن لەسەر بێباوەڕییەکەیان و ناگەڕێنەوە لە کوفر و خراپەکاری.
9:38Page 193
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَا لَكُمۡ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلۡتُمۡ إِلَى ٱلۡأَرۡضِۚ أَرَضِيتُم بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ ٣٨
O you who have believed, what is [the matter] with you that, when you are told to go forth in the cause of Allāh, you adhere heavily to the earth?1 Are you satisfied with the life of this world rather than the Hereafter? But what is the enjoyment of worldly life compared to the Hereafter except a [very] little.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوا و بە پێغەمبەرەکەی، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردوویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا، ئەوە چیتانە کە پێتان دەوترێت بڕۆن بۆ جیھاد و تێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە ڕێگای خوادا، لەشگران و تەمەڵ دەبن و بە زۆر خۆتان دەنوسێنن بە زەوییەوە و ماڵەکانتانەوە؟! ئایا ڕازین بەم ژیانە لە ناوچووە و دوابڕاوەی دونیا لە بڕی ژیانی دواڕۆژ کە ھەمیشەییە و خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای خۆی؟! جا ئەگەر لەبەر ئەوە بێت خۆ ژیانی دونیا لەچاو ژیانی دواڕۆژدا شتێکی زۆر کەم و بێ نرخە، دەی چۆن دەکرێت مرۆڤی ژیر و ھۆشمەند ژیانێکی بڕاوە ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی نەبڕاوەدا، وە ژیانێکی کەم و بێ نرخ ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی گەورە و بەنرخدا؟!
9:39Page 193
إِلَّا تَنفِرُواْ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَيَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيۡـٔٗاۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ٣٩
If you do not go forth, He will punish you with a painful punishment and will replace you with another people, and you will not harm Him at all. And Allāh is over all things competent.
- ئەی باوەڕداران - ئەگەر بە یەکجار نەچنە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە رێگای خوادا، خوای گەورە سزایەکی بە ئێش و ئازار و ڕسواکەرتان دەدات، وە دەتانگۆڕێت بە خەڵکانێکی تری گوێڕایەڵ بۆ خوا، ئەگەر ھاتوو بانگ کران بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا دەچن بەدەمیەوە و گوێڕایەڵ دەبن، خۆ ئەگەر ھاتوو سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن و دوا بکەون لە جیھاد و تێکۆشان ئەوە ناتوانن زیان بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو بێنیازە لە ئێوە و پێویستی بە ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن پێویستان بەخوا ھەیە، وە خوای گەورە بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو دەتوانێت ئەگەر ئێوەش نەبن دین و پێغەمبەرەکەی خۆی سەربخات.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences