Al-MukhtasarNuh · 71:1–28

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

نوح

Nuh

Noah · Meccan · 28 ayahs

71:1Page 570

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرۡ قَوۡمَكَ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ١

Indeed, We sent Noah to his people, [saying], "Warn your people before there comes to them a painful punishment."

بێگومان ئێمە نوح مان ڕەوانەکرد بۆلای گەلەکەی فەرمانمان پێکرد کە گەلەکەت بێدار بکەرەوە وبیانترسێنە (کە دوور بکەونەوە لە بت پەرستی، وموەحید -یەک خوا پەرست- بن) پێش ئەوەی سزای سەختیان تووش ببێت بەھۆی شیرک وھاوبەش بڕیاردانیان بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

71:2Page 570

قَالَ يَٰقَوۡمِ إِنِّي لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٌ ٢

He said, "O my people, indeed I am to you a clear warner -

(نوح) بەگەلەکەى ووت: ئەی گەل وھۆزم، بێگومان من ترسێنەرێکی ڕوون وئاشکرام بۆ ئێوە لەو سزایەی کە چاوەڕوانتانە ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆ لای اللە -سبحانه وتعالى-.

71:3Page 570

أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ ٣

To worship Allāh, fear Him and obey me.

ناوەڕۆکی ترساندنەکەی منیش ئەوەیە پێتان بڵێم: تەنھا اللە -سبحانه وتعالى- بپەرستن وھیچ شتێک نەکەن بەھاوەڵ وشەریکی، ولێی بترسن -تەقوادار بن- ئەمیش بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لەنەهی لێکراوەکانى، وە گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری منیش بن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم.

71:4Page 570

يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُؤَخِّرۡكُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُۚ لَوۡ كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٤

He [i.e., Allāh] will forgive you of your sins and delay you for a specified term. Indeed, the time [set by] Allāh, when it comes, will not be delayed, if you only knew."

ئەگەر ھاتوو ئەوەتان کرد ئەوا پەروەردگار لەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، مەبەست لێی ئەو گوناھانەیە کە پەیوەیست نییە بەمافی خەڵکیەوە، وە تەمەنی ئوممەتەکەتان لەدونیادا درێژ دەکاتەوە، تا ئەو ماوەیەی کە لەعیلم وزانستی اللە دایە -سبحانه وتعالى-، وزەوی ئاوەدان دەکەنەوە هەتا ئەو کاتەی لەسەر ئەو بانگەوازە بەردەوام بن، بێگومان ئەگەر مردن ھات بەھیچ شێوەیەک دواناخرێت، ئەگەر بتانزانیایە ئەوا پەلەتان دەکرد بۆ باوەڕھێنان بە اللە -سبحانه وتعالى- وتەوبەتان دەکرد لەو شیرک وبت پەرستی وگومڕاییەی کە لەسەرین.

71:5Page 570

قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوۡتُ قَوۡمِي لَيۡلٗا وَنَهَارٗا ٥

He said, "My Lord, indeed I invited my people [to truth] night and day.

نوح فەرمووی: ئەی پەرورەدگارم، من بەشەو و بەڕۆژ بەردەوام بانگەوازی گەلەکەمم کرد بۆ پەرستنی تۆ بەتەنها وبۆ بەتاکدانانى تۆ -بۆ تەوحید -[یەک خوا پەرستی]-.

71:6Page 570

فَلَمۡ يَزِدۡهُمۡ دُعَآءِيٓ إِلَّا فِرَارٗا ٦

But my invitation increased them not except in flight [i.e., aversion].

کەچی بانگەوازەکەی من ھیچی لەئەوان زیاد نەکرد، جگە لە ھەڵھاتن ودوورکەوتنەوە -ڕاکردن- نەبێت لەوەی بانگم کردن بۆی.

71:7Page 570

وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوۡتُهُمۡ لِتَغۡفِرَ لَهُمۡ جَعَلُوٓاْ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَٱسۡتَغۡشَوۡاْ ثِيَابَهُمۡ وَأَصَرُّواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ ٱسۡتِكۡبَارٗا ٧

And indeed, every time I invited them that You may forgive them, they put their fingers in their ears, covered themselves with their garments,1 persisted, and were arrogant with [great] arrogance.

بێگومان ھەرکاتێک بانگم بکردنایە بۆ ئەو کردەوانەى دەبنە ھۆی لێخۆشبوونت بۆیان، ئەو کردەوانەش: پەرستنی تۆ بەتاک وتەنھا وگوێڕایەڵی فەرمانەکانت وفەرمانەکانی پێغەمبەر، لەبەرامبەردا ئەوان پەنجەکانیان دەخستە نێو گوێیەکانیان بۆئەوەی ووتەکانی من نەبیستن وجلوبەرگەکانی خۆشیان دەدا بەسەروچاویاندا هەتاوەکو نەمبینن، وە بەردەوام دەبوون لەسەر شیرک وبت پەرستی وبێباوەڕی وخۆبەزل زانین بەرامبەر قبوڵکردنی ئەوەى من بانگەشەی بۆ دەکەم بۆئەوەى ملکەچی بن.

71:8Page 570

ثُمَّ إِنِّي دَعَوۡتُهُمۡ جِهَارٗا ٨

Then I invited them publicly.

پاشان -ئەی پەروەردگار- من بەئاشکرا بانگم کردن.

71:9Page 570

ثُمَّ إِنِّيٓ أَعۡلَنتُ لَهُمۡ وَأَسۡرَرۡتُ لَهُمۡ إِسۡرَارٗا ٩

Then I announced to them and [also] confided to them secretly

ئەمجا من بۆم ڕاگەیاندن و بەڕوونی ھەموو شتێکم بۆ باسکردن، وە ھەندێک جاریش بەنھێنی بانگەوازم دەکردن هەتاوەکو وازبھێنن لەو شیرک وبت پەرستیەی لەسەری بوون، شێوازە جۆراوجۆرەکانی بانگەوازم لەگەڵدا بەکارهێنان.

71:10Page 570

فَقُلۡتُ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارٗا ١٠

And said, 'Ask forgiveness of your Lord. Indeed, He is ever a Perpetual Forgiver.

پێم دەووتن: داوای لێخۆش بوون بکەن لەپەروەردگارتان، وتەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای، بێگومان اللە -سبحانه وتعالى- زۆر لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن لە گوناھـ وتاوانەکانیان ودەگەڕێنەوە بۆلای.

71:11Page 571

يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا ١١

He will send [rain from] the sky upon you in [continuing] showers

(ئەگەر وابکەن) بارانی بەلێزمە وخوڕەمتان بۆ دەبارێنێ ھەرکاتێک پێویستان بوو، وە تووشی وشکە ساڵی نابن (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیستغفار کردن وداوای لیخۆشبوون لە خوا ھۆکاری سەرەکیە بۆ ڕزق وڕۆزی زۆربوون وبارینی باران).

71:12Page 571

وَيُمۡدِدۡكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ جَنَّٰتٖ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ أَنۡهَٰرٗا ١٢

And give you increase in wealth and children and provide for you gardens and provide for you rivers.

سەروەت وسامان ومنداڵی زۆرتان پێدەبەخشێت، لەگەڵ باخ وکێڵگە وڕووبار وجۆگەی زۆر هەتاوەکو لەبەرهەمەکەى بخۆنەوە وئاوی ئاژەڵ وکشتوکاڵتانی پێبدەن.

71:13Page 571

مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا ١٣

What is [the matter] with you that you do not attribute to Allāh [due] grandeur

ئەوە ئێوە چیتانە -ئەی قەومەکەم- بۆ لە شکۆ وپلەوپایە وگەورەیی اللە -سبحانه وتعالى- ناترسن، وسەرپێچی دەکەن بێ ئەوەی گوێی پێبدەن؟!

71:14Page 571

وَقَدۡ خَلَقَكُمۡ أَطۡوَارًا ١٤

While He has created you in stages?1

ئەو پەروەردگارەی کە ئێوەی بەچەند قوناغێک دروستکردووە (لەناو سکی دایکتاندا سەرەتا دڵۆپێ ئاو، پاشان وەک پارچە پاروویەک، ئەمجا پارچە خوێنێک، دواتر ئێسک، وپاشان داپۆشینی ئەو ئێسکە بە گۆشت، لەکۆتایدا کۆرپەلەیەکی تەواو، لەدوای لەدایک بوونیش سەرەتا منداڵێکی ساوا، وپاشان گەنجێکی بەھێز وکۆتا قوناغیش پیری ومردن).

71:15Page 571

أَلَمۡ تَرَوۡاْ كَيۡفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗا ١٥

Do you not consider how Allāh has created seven heavens in layers1

ئایا نابینن کە چۆن اللە -سبحانه وتعالى- ئاسمانی بە حەوت چینی لەسەر یەک دروستکردووە، هەرچینێک لەئاسمان بەسەر چینێکی ترەوەیە؟!

71:16Page 571

وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا ١٦

And made the moon therein a [reflected] light and made the sun a burning lamp?

وە مانگی گێڕاوە بە ڕووناکی لە نێو ئاسمانی دونیا بۆ خەڵكی سەر زەوی، وە خۆریشی گێڕاوە بەمایەی ڕۆشنکردنەوە بۆ تەواوی بوونەوەر و دایگیرساندووە.

71:17Page 571

وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ نَبَاتٗا ١٧

And Allāh has caused you to grow from the earth a [progressive] growth.

ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە ئێوەی لە زەوی ڕواندووە (مەبەست ئەوەیە کەسەرەتا باوکە ئادەمی لەگڵ دروست کردووە)، پاشانیش نەوەکانی لەبەروبوومی زەوی سودمەند دەبن.

71:18Page 571

ثُمَّ يُعِيدُكُمۡ فِيهَا وَيُخۡرِجُكُمۡ إِخۡرَاجٗا ١٨

Then He will return you into it and extract you [another] extraction.

پاشان دوای مردنتان دەتانگەڕێنێتەوە بۆنێو گڵ، ودواتریش جارێکی تر لەزەوی دەتانھێنێتە دەرەوە وزیندووتان دەکاتەوە.

71:19Page 571

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ بِسَاطٗا ١٩

And Allāh has made for you the earth an expanse

ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە زەوی بۆ ڕاخستوون، وئامادەی کردووە بۆ نیشتەجێبوون.

71:20Page 571

لِّتَسۡلُكُواْ مِنۡهَا سُبُلٗا فِجَاجٗا ٢٠

That you may follow therein roads of passage.'"

هەتا بەئاسانی ھاتوچۆ بکەن بەڕێگا فراوان وکراوەکانیاندا بۆئەوەی ڕزق وڕۆزی حەڵاڵ بەدەست بھێنن.

71:21Page 571

قَالَ نُوحٞ رَّبِّ إِنَّهُمۡ عَصَوۡنِي وَٱتَّبَعُواْ مَن لَّمۡ يَزِدۡهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارٗا ٢١

Noah said, "My Lord, indeed they have disobeyed me and followed him whose wealth and children will not increase him except in loss.

نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی گەلەکەم سەرپێچیان کردم ویاخی بوون لەوەی فەرمانم پێکردن کە تەنھا تۆ بپەرستن وگوێڕایەڵی تۆ بن، کەچی گێل و گەمژەکانیان شوێن ئەو گەورانەیان کەوتن کە نە سەروەت وسامان ونە نەوە وکوڕەکانیان سودیان پێنەگەیاندن ؛ جگە لە زیان وگومڕایی نەبێت.

71:22Page 571

وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا كُبَّارٗا ٢٢

And they conspired an immense conspiracy

گەورە بێباوەڕەکانیان پیلان و فڕوفێڵی گەورەیان گێڕا، بەوەی خەڵکە گێل وگەمژەکەیان لەدژی نوح ھاندەدا.

71:23Page 571

وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا ٢٣

And said, 'Never leave your gods and never leave Wadd or Suwāʿ or Yaghūth and Yaʿūq and Nasr.'1

وە ووتیان بەشوێنكەوتوەكانیان: واز لەپەرستنی خواکانی خۆتان وبتەكانتان نەھێنن لە وەد و سواع ویەغوس ونەسر (ئەمانە پیاو چاکانێک بوون لە ماوەی نێوان ئادەم و نوح دا، جا کاتێک مردن خەڵکی لەبەر خۆشەویستیان وێنە وپەیکەریان بۆ کردن، دوای ئەوان شەیتان لە شێوەی کەسێکدا ھات بۆلای نەوەکانیان پێی ووتن: کەسانی پێش ئێوە ئەم پەیکەر و وێنانەیان پەرستووە ئێوەش بیپەرستن، ئەمەش بەیەکەم سەرەتا دادەنرێت بۆ بت پەرستن، ودواتریش گەشتە نیوە دوورگەی عەرەبی).

71:24Page 571

وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا ٢٤

And already they have misled many. And, [my Lord], do not increase the wrongdoers except in error."

بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە خەڵکێكی زۆریان به بتەكانیان گومڕا کرد، -ئەی پەروەردگار- ئەم ستەمکارانە لە گومڕایی ولادان لە هەق زیاتر ھیچی تریان بۆ زیاد مەکە بەهۆی پێداگیریان لەسەر کوفر وتاوان کردن.

71:25Page 571

مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمۡ أُغۡرِقُواْ فَأُدۡخِلُواْ نَارٗا فَلَمۡ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارٗا ٢٥

Because of their sins they were drowned and put into the Fire, and they found not for themselves besides Allāh [any] helpers.

بەھۆی گوناھـ وتاوانیانەوە، ئەو گەلە له دونیا بە تۆفان نوقمی ئاو کران، ئەمجا پاش مردن ڕاستەوخۆ خرانە نێو ئاگرەوە، کەسێکیشیان دەست نەکەوت لە بت وخواکانیان کە ڕزگاریان بکات لە نوقم بوون وئاگری دۆزەخ.

71:26Page 571

وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا ٢٦

And Noah said, "My Lord, do not leave upon the earth from among the disbelievers an inhabitant.

ئەمجا پاش ئەوەی اللە -تەعالا- نوحی ئاگاداری کردەوە جگە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئیتر کەسی تر باوەڕی پێناھێنن، نوح پاڕایەوە فەرمووی: ئەی پەرورەدگارم ھیچ کەس لە بێباوەڕان مەھێڵە لەسەر ڕووی زەوی ھاتوچۆ بکات وبجوڵێت.

71:27Page 571

إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا ٢٧

Indeed, if You leave them, they will mislead Your servants and not beget except [every] wicked one and [confirmed] disbeliever.

بەڕاستی -پەروەردگارمان- ئەگەر وازیان لێبھێنیت، بەندە باوەڕدارەكانی تۆ گومڕا وسەرلێشێواو دەکەن، وتەنھا وەچە ومنداڵی خراپ وبێباوەڕ دەخەنەوە وگوێڕایەڵی تۆ ناكەن، وه زۆر بێباوەڕ ودوور لە خوا دەبن وشوكر وسوپاسی تۆیش ناكەن لەسەر نیعمەت وبەخشینەکانت.

71:28Page 571

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارَۢا ٢٨

My Lord, forgive me and my parents and whoever enters my house a believer and the believing men and believing women. And do not increase the wrongdoers except in destruction."

ئەی پەروەردگارم لە من و لە دایک وباوکم ولەو کەسانەش خۆش بە کە بەباوەڕ وئیمانەوە دێنە ماڵم، ھەروەھا خۆش بە لە پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار، ئەی پەروەردگارم تەنھا لەناوچوون بکە بەبەشی ستەمکاران، ئەوانەی بەکوفر وگوناھـ وتاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском