Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الضحى
Ad-Duhaa
The Morning Hours · Meccan · 11 ayahs
سوێند بەکاتی سەرەتای ڕۆژ بەکاتی چێشتەنگاو.
وە سوێند بەشەو کاتێک تاریک دادێت وخەڵکی لەجموجوڵ دەکەون.
93:3Page 596
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ٣
Your Lord has not taken leave of you, [O Muḥammad], nor has He detested [you].
-ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت وزویر نەبووە لێت، وەک ئەوەی بێباوەڕەکانی قوڕەیش گومان دەبەن، کاتیک بۆ ماوەیەک وەحی وەستا.
93:4Page 596
وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ ٤
And the Hereafter is better for you than the first [life].
بێگومان ژیانی دوا ڕۆژ چاکتر وباشترە بۆ تۆ لە ژیانی دونیا، چونکە ناز ونیعمەتەکانی بەردەوام ونەبڕاوەن.
93:5Page 596
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ ٥
And your Lord is going to give you, and you will be satisfied.
لەمەو دوا پەروەردگارت ئەوەندە ناز ونیعمەت وپاداشتی نەبڕاوە بەخۆت وئومەتەکەت دەبەخشێت کە ڕازی بیت پێی.
93:6Page 596
أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ ٦
Did He not find you an orphan and give [you] refuge?
بێگومان اللە -تەعاﻻ- بینیتی کاتێک بەمناڵی باوکت مرد، ئەو کاتە داڵدەی دایت وحەواندیتیەوە، بەوەی باپیرت (عبدالمطلب) سۆز وخۆشەویستی بۆت ھەبوو، پاش مردنی ئەویش سۆز وخەویستی (ئەبو طالب)ی مامت.
وە بینیتی کە نەتدەزانی نە قورئان ونە ئیمان وباوەڕ چیە، ئەوسا اللە -تەعاﻻ- فێری ئەو شتانەی کردیت کە پێشتر نەتدەزانی وبێ ئاگا بوویت لێی.
وە ئایا نەیبینیت بە ھەژاری ونەداری، ئەمجا ماڵ وسامانی پێبەخشیت ودەوڵەمەندی کردیت؟.
کەواتە تۆش ئەی پێغەمبەر بەخراپە مامەڵە مەکە لەگەڵ ھەتیوو ومەیچەوسێنەرەوە وقاریان لێمەگرە وزەلیلیان مەکە (چونکە تۆش ھەتیوو بوویت وخوای گەورە حەواندیتیەوە).
ھەروەھا ھەڵمەشاخێ بە ڕووی ئەو سواڵکەر وھەژارانەی داوای یارمەتی دەکەن.
93:11Page 596
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ١١
But as for the favor of your Lord, report [it].
لەبەرامبەر نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت شوکر وسوپاسی بکە وباسیان بکە (کە گەورەترین نیعمەتی بۆ تۆ پێغەمبەرایەتی بوو).
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences