Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الطارق
At-Tariq
The Nightcommer · Meccan · 17 ayahs
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەئاسمان وئەو ئەستێرانەیشی لەشەودا دەردەکەون.
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو ئەستێرە گەورەیەی لەشەودا دەردەکەوێت چییە؟
ئەستێرەیەکە بە ڕووناکی ودرەوشاوەی خۆی تاریکی شەو كون دەكات.
86:4Page 591
إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ ٤
There is no soul but that it has over it a protector.
سوێند بەھەموو ئەوانە ھیچ کەسێک نییە چاودێری بەسەرەوە نەبێت (ھەموو کەس دوو فریشتە کردەوەکانی تۆمار دەکەن یەکێکیان چاکەکان وئەوی دیکەش خراپەکان)، بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەت.
(واتە مرۆڤـــ بۆ ئەوەندە سەرکەشە) دەبا تەماشا بکات وسەرنج بدات کە اللە -تەعاﻻ- لە چی بەدیھێناوە، تاوەکو دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزەی بۆ دەرکەوێت وبێ توانایی وبێ دەسەڵاتی مرۆڤیشی بۆ ڕوون بێتەوە.
اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە لە ئاوێکی ھەڵقوڵاو -فڕێدراو- کەدەڕژێتە ناو منداڵدانەوە (واتە لە ئاوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت).
86:7Page 591
يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ ٧
Emerging from between the backbone and the ribs.
ئەو ئاوە دەردەچێت لەناوەندی مۆرگەی ئێسکی پشتی پیاو، ودانەی پەراسووەکانی سینگی ئافرەتەوە.
86:8Page 591
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ ٨
Indeed, He [i.e., Allāh], to return him [to life], is Able.
بێگومان اللە -تەعاﻻ- کە مرۆڤی بەدیھێناوە لەو ئاوە قێزەونە، بەدەسەڵات و بەتوانایشە لەسەر زیندوو کردنەوەی پاش مردنی وڕزانی لەخاکدا، بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
لە ڕۆژێکدا (کە ڕۆژی دواییە) ھەموو نھێنی وڕاز ونیاز وبیروباوەڕێکی ناو دڵەکان ئاشکرا دەکرێت، ئیتر لەو ڕۆژەدا چاکەکاران جیا دەکرێنەوە لە خراپەکاران.
86:10Page 591
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٖ وَلَا نَاصِرٖ ١٠
Then he [i.e., man] will have no power or any helper.
ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا ھیچ ھێز وپشتیوانێکی نییە کە ڕزگاری بکات لەسزای اللە -تەعاﻻ-، وە ھیچ یارمەتیدەرێکی نییە یارمەتی بدات.
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بە ئاسمانی خاوەن باران، چونکە لەوێوە جار لەدوای جار دەبارێتە سەر زەوی.
وە سوێند دەخوات بە زەوی خاوەن درز وقڵیش (کە بەھۆی دەرھاتنی دار ودرەخت وبەرهەم وڕووەکەوە درزی تێ دەبێت).
بێگومان ئەم قورئانە پیرۆزەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- وتەی جیاکەرەوەیە، ھەق لە پوچەڵ -باتڵ-، وڕاستی لەدرۆ جیا دەکاتەوه.
ئەم قورئانە وتەی گاڵتە وگەپ وناڕەوا وبێھوودە نییە، بەڵکو وتەی ھەق وڕاستیە.
بێگومان بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێناون، ھەردەم خەریکی پیلان وفڕوفێڵن بۆ ئەوەی لەمپەر وکۆسپ بۆ بانگەوازەکەی دروست بکەن، وپوچەڵی بکەنەوە.
وە منیش پیلان ونەخشەی خۆم دەخەمە کار بۆ ئاشکرا کردنی ئاینی ھەق وڕاستی ولەناو بردنی پوچەڵ -ناڕەوا-.
86:17Page 591
فَمَهِّلِ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَمۡهِلۡهُمۡ رُوَيۡدَۢا ١٧
So allow time for the disbelievers. Leave them awhile.1
جا تۆیش -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لەو بێباوەڕانه، وکەمێک مۆڵەتیان بدە ولێیان بوەستە، وپەلە مەکە سەبارەت بە سزادان ولەناوبردنیان.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences