Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الفيل
Al-Fil
The Elephant · Meccan · 5 ayahs
105:1Page 601
أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصۡحَٰبِ ٱلۡفِيلِ ١
Have you not considered, [O Muḥammad], how your Lord dealt with the companions of the elephant?1
-ئەی پێغەمبەر- ئایا نازانیت پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەھە وھاوەڵەکانی کە خاوەنی فیلەکان بوون، کاتێک وویستیان کەعبە بڕوخێنن، (خاوەن فیلەکان گەلێکی گاوڕ بوون لە یەمەن بەسەرۆکایەتی ئەبرەھە ناوێک، وویستیان وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان بکەن وبەرەو شاری مەککە بڕۆن وکەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، بەڵام کاتێک کە گەشتنە مەککە اللە -تەعاﻻ- کۆمەڵێکی زۆر لە -باڵندەى ئەبابیل:طیر الأبابیل-ی ناردە سەریان وتەفرو تونای کردن).
105:2Page 601
أَلَمۡ يَجۡعَلۡ كَيۡدَهُمۡ فِي تَضۡلِيلٖ ٢
Did He not make their plan into misguidance?1
اللە -تەعاﻻ- پلانە نەگریس وخراپەکانیانی بۆ ڕوخاندنی کەعبەی پیرۆز پوچەڵ کردەوە، بەوەی ئاواتیان بوو خەڵکی لە چوون بۆ کەعبە لادەن ودەست بگرن بەسەریدا، وپیلانەکەیان بەهیچ شێوەیەک سەری نەگرت.
وە كۆمەڵێكی زۆر باڵندەی پۆل پۆل ناردە سەریان.
ئەو باڵندانە بەرد بارانیان دەکردن بە وردە زیخی گڵین.
سەرەنجام خواى گەورە وەکو گڵا وکای خوراوی لێکردن کە ئاژەڵ خواردبێتی پاشان پێ پێدا نابێت (ورد وخاشی کردن، بەشێوەیەک ھەر یەک لەو بەردانە دەیدا لە ھەرسەربازێکی سوپاکەی ئەبرەھە دەستبەجێ دەیکوشت وگیانی لەدەست دەدا).
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences