Al-MukhtasarQuraysh · 106:1–4

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

قريش

Quraysh

Quraysh · Meccan · 4 ayahs

106:1Page 602

لِإِيلَٰفِ قُرَيۡشٍ ١

For the accustomed security of the Quraysh1 -

لەبەر خوو وعادەت وھۆگری قوڕەیش.

106:2Page 602

إِۦلَٰفِهِمۡ رِحۡلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيۡفِ ٢

Their accustomed security [in] the caravan of winter and summer1 -

ھۆگریان بەھاتوچۆی زستانان وھاوینانەوە (قوڕەیش خەریکی بازرگانی بوون زستان بۆ یەمەن وھاوینانیش بۆ شام زۆر بێ ترس دەهاتن ودەچوون، بۆیە ئەگەر اللە -تەعاﻻ- قوڕەیشی ھۆگری ئەو دوو ھاتوچۆیە نەکردایە و وڵاتیانی بەئەمن وئاسایش نەکردایە نەیاندەتوانی بەو شێوەیە بژین، ئەمەش یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی پەروەردگار بەسەریانەوە).

106:3Page 602

فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣

Let them worship the Lord of this House,1

با ئەوان بەتاک وتەنھایی اللە بپەرستن کە پەروەردگاری ئەم ماڵە پیرۆزەیە، وئەم ھاتوچۆیەی زستان وھاوینی بۆ ئاسان کردوون، وە ھیچ شەریک وھاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەن.

106:4Page 602

ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۭ ٤

Who has fed them, [saving them] from hunger and made them safe, [saving them] from fear.

ئەو پەروەردگارەی کە بەو ھۆیەوە ڕزگاری کردن لە قات وقڕی وبرسێتی وھێوریشی کردنەوە لە ترس وئاسایشی بۆ دابین کردن دڵی عەرەبەکانی والێکرد کە ڕێزی ئەم ماڵە پیرۆزە ودانیشتوانەکەی بگرن، (کاتی خۆی عەرەبەکان ھەندێکیان دەیاندا بەسەر ھەندێکی تریاندا وماڵ وسەروەت وسامانەکانیان تاڵان دەکردن، بەڵام اللە -تەعاﻻ- بەھۆی حەرەمی مەککەوە وقوڕەیشی لەم تاڵان کردنە پاراستبوو).

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском