Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الماعون
Al-Ma'un
The Small kindnesses · Meccan · 7 ayahs
107:1Page 602
أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ ١
Have you seen the one who denies the Recompense?
ئایا ئەو کەسەت ناسی کە باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت وپاداشت دانەوە نیە؟!
ھەر ئەو كەسەیە کە زۆر بەتووندی بەھەتیودا ھەڵدەشاخێ وپاڵی پێوە دەنێت، کاتێک پێویستی بەشتێک ھەیە.
107:3Page 602
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ٣
And does not encourage the feeding of the poor.
وە ھانی خۆی وھیچ کەسێکیش نادات لە سەر خواردن دان بەھەژار وبێ نەوایان.
107:4–5Page 602
فَوَيۡلٞ لِّلۡمُصَلِّينَ ٤
So woe to those who pray
ٱلَّذِينَ هُمۡ عَن صَلَاتِهِمۡ سَاهُونَ ٥
[But] who are heedless of their prayer1 -
تیاچوون و ئازار و سزادان بۆ ئەوانەی بێ ئاگان لە نوێژەکانیان، وە ھیچ گوێی پێنادەن هەتا کاتەکەی دەڕوات.
ئەوانەی کە بەڕووکەش ولەبەر ڕیابازی وڕوپامایی خەڵکی نوێژ وکارەکانیان دەکەن، وه ھیچ مەبەستیان ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- نیە.
وە ھەموو جۆرە یارمەتیەک لەخەڵکی دەگرنەوە لەکاتێکدا ئەم یارمەتیدانە هیچ زیانێکی نابێت بۆیان وقەدەغەی ھەموو خێر وچاکەیەکیش دەکەن لێیان.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences