Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الكوثر
Al-Kawthar
The Abundance · Meccan · 3 ayahs
108:1Page 602
إِنَّآ أَعۡطَيۡنَٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ ١
Indeed, We have granted you, [O Muḥammad], al-Kawthar.
بێگومان ئێمە خێر وچاکەیەکی زۆر گەورەمان بە تۆ بەخشی -ئەی پێغەمبەر-، یەکێک لە ئەوانە حەوزی کەوسەرە لەبەھەشتدا.
لەبەرامبەر ئەم فەزڵ وچاکە ونیعمەتەدا شوکر وسوپاسی اللە بکەن، ئەویش بەوەی نوێژ وسەربڕین تەنھا بۆ ئەو بکە، بەپێچەوانەی بت پەرست وموشریکەکانەوە کەئاژەڵیان بۆ بتەكانیان سەردەبڕی.
(بت پەرستەکانی مەککە دەیانووت موحەممەد وەجاخی کوێرە، ئەگەر بمرێت کوڕی نیە لەپاش خۆی جێگای بگرێتەوە، خوای گەورەش بەمە بەرپەرچی دانەوە) وفەرمووی: بەڕاستی ھەر ناحەز ودوژمنەکانت وەجاخ کوێر ودوابڕاون، لەبیر خەڵک دەچنەوە، وە ئەگەر باسیش بکرێن بەخراپە نەبێت باس ناکرێن.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences