Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
المسد
Al-Masad
The Palm Fiber · Meccan · 5 ayahs
111:1Page 603
تَبَّتۡ يَدَآ أَبِي لَهَبٖ وَتَبَّ ١
May the hands of Abū Lahab be ruined, and ruined is he.1
دەستی ئەبولەھەبی کوڕی عەبدولموتەڵیبی مامی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەناو بچێت بە لەناوچوونی کاروکردەوەکانی، ئازاری پێغەمبەری دەدا، وە ھەوڵ وکۆششی بێ ئەنجام وشکست خواردوو بوو.
111:2Page 603
مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُ مَالُهُۥ وَمَا كَسَبَ ٢
His wealth will not avail him or that which he gained.
چی شتێک لەماڵ وسامان ومنداڵی سوودی پێگەیاند؟! نە ماڵ وسامانی ونە کوڕ ومناڵی ھیچ سزایەکیان لەسەر ھەڵنەگرت، وە ھیچ ڕەحمەتێکیشیان بۆ نەھێنا.
بێگومان لەمەودوا (لە ڕۆژی قیامەتدا) دەچێته ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە، داد وناڵە وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکەی.
111:4Page 603
وَٱمۡرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلۡحَطَبِ ٤
And his wife [as well] - the carrier of firewood.1
ھەروەھا ژنەکەیشی کە (ئوم جەمیل کچی حەرب بوو، دەکاتە خوشکی ئەبو سفیان)، ئەویش دەخرێتە ناو ئاگری بڵێسەدارەوە، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو، شەو دەیھێنا ودەیخستە سەر ڕێگای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
ھەمیشە گوریسێکی بادراو لە پەلی خورمای ئاگرین، وا لەگەردنی ئەو ژنەدا، پێی ڕادەکێشرێت بۆ ناو ئاگری دۆزەخ.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences