Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
الفلق
Al-Falaq
The Daybreak · Meccan · 5 ayahs
-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: پەنا دەگرم وخۆم دەپارێزم بەو پەروەردگارە کە بەرەبەیان پێش دەھێنێت.
لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کەبەدیهێناوه.
وە پەنا دەگرم بەپەروەردگار لەو زیان وخراپەی لەشەودا دەردەکەوێت، لە شەڕ وزیانی گیانلەبەران ودەزکان.
وە لەخراپە وشەڕ وزیانی جادووگەران کە فوو دەکەن بە گرێکاندا (ساحیر وجادووگەران جۆرێک لە سیحرەکانیان ئەوەیە کە پەتێک دەھێنن وچەند گرێیەکی لێدەدەن ولەسەر ھەموو گرێیەکدا فوویەکی پێدا دەکەن).
وە پەنا دەگرم بەپەروەردگار لە خراپە وشەڕ وزیانی ھەر حەسوودێک کاتێك حەسوودی وئیرەیی دەبات.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences