Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
Yusuf 12:104–111
12:104Page 248
وَمَا تَسۡـَٔلُهُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ ١٠٤
And you do not ask of them for it any payment. It is not except a reminder to the worlds.
- ئەی پێغەمبەر - ئەوانە ئەگەر کەمێک ژیر بوونایە باوەڕیان پێ دەھێنای، چونکە تۆ لە بەرامبەر گەیاندی ئەو قورئانە و بانگ کردنیان بۆ ئیسلام داوای ھیچ پاداشتێکیان لێ ناکەیت، وە ئەم قورئانەیش تەنھا بیرخەرەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ تەواوی جیھان و مرۆڤایەتی.
12:105Page 248
وَكَأَيِّن مِّنۡ ءَايَةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ يَمُرُّونَ عَلَيۡهَا وَهُمۡ عَنۡهَا مُعۡرِضُونَ ١٠٥
And how many a sign within the heavens and earth do they pass over while they, therefrom, are turning away.
زۆر ئایەت و نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن لەسەر دەسەڵات و پەروەردگار و یەکخوایی ئەو تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن کەچی بەسەریدا ڕادەبورن و بیری لێ ناکەنەوە و پشتی لێ ھەڵدەکەن و ئاوڕی لێ نادەنەوە.
12:106Page 248
وَمَا يُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ ١٠٦
And most of them believe not in Allāh except while they associate others with Him.
زۆرینەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن کە خوای گەورە دروستکەر و ڕۆزیدەر و مرێنەر و زیندووکەرەوەی مردوانە، ئیللا لەگەڵ ئەوەیشدا شتێکی تر لە بت و دار و بەرد دەکەن بەخوا و دەیپەرستن، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە خوای گەورە منداڵی ھەیە (پاک و بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای اللە ).
12:107Page 248
أَفَأَمِنُوٓاْ أَن تَأۡتِيَهُمۡ غَٰشِيَةٞ مِّنۡ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوۡ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ١٠٧
Then do they feel secure that there will not come to them an overwhelming [aspect] of the punishment of Allāh or that the Hour will not come upon them suddenly while they do not perceive?
ئایا ئەو بێباوەڕ و موشریکانە دڵنیان کە لەلایەن خواوە لە دونیادا سزایەکی سەختی وایان بۆ نایەت کە لە ھەموو لایەکەوە بیانگرێتەوە و توانای ئەوەیان نەبێت ڕێگری لێ بکەن، یان لەپڕێکدا ڕۆژی دوایی بەسەریاندا بێت و ھیچ حسابیان بۆ ھاتنی نەکردبێت و خۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت، لەبەر ئەوە باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەری خوا؟!
12:108Page 248
قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٠٨
Say, "This is my way; I invite to Allāh with insight, I and those who follow me. And exalted is Allāh; and I am not of those who associate others with Him."
- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بانگیان دەکەیت بۆ ئیسلام: ئەمە ڕێگا و ڕێبازی منە کە لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو ڕوونی خەڵکی بۆ بانگ دەکەم، وە ڕێگا و ڕێبازی ئەوانەشە کە چاو لە من دەکەن و پاش من خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، بە ھیدایەتی ئەو ڕێبازە ڕێگا دەگرن و لەسەر سوننەتی من ھەنگاو دەنێن، وە من ھەرگیز لەو کەسانە نیم کە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە پاک و بێگەردی بۆ خوا کە شەریک و ھاوبەشی ھەبێت، وە من لە یەکخواپەرستانم.
12:109Page 248
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰٓۗ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۗ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ١٠٩
And We sent not before you [as messengers] except men to whom We revealed from among the people of cities. So have they1 not traveled through the earth and observed how was the end of those before them? And the home of the Hereafter is best for those who fear Allāh; then will you not reason?
- ئەی پێغەمبەر - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە پیاوانێک لە نەوەکانی ئادەم نەبێت، مرۆڤ بوون نەک فریشتە، وەحیمان بۆ کردوون ھەروەک چۆن وەحیمان بۆ تۆیش کردووە، خەلکی شار بوون نەک خەڵکی گوند و دەشت، ئوممەتەکانیان بە درۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکردن ئێمەیش لەناومان بردن، ئەوانەی باوەڕ بەتۆ ناھێنن بەسەر زەویدا ناگەڕێن و نابینن ئەوانەی پێشان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەھێنا و بەدرۆیان زانین چییان بەسەرھات و دووچاری چی سزایەک بوون تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن و لە ملھوڕی خۆیان بگەڕێنەوە؟ بەدڵنیاییەوە پاداشتی ڕۆژی دوایی لە دونیا و ئەوەش لە دونیادا ھەیە باشترە بۆ کەسانێک لەخوا بترسن، ئایا ئیتر ژیر نابن و تێناگەن كەوا ئەمە باشترە بۆیان، کەوابوو لەخوا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن - لەسەرووی ھەموویانەوە باوەڕ و ئیمانە - وە دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە گەورەترینیان ھاوبەش دانانە بۆ خوا.
12:110Page 248
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسۡتَيۡـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ قَدۡ كُذِبُواْ جَآءَهُمۡ نَصۡرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَآءُۖ وَلَا يُرَدُّ بَأۡسُنَا عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ١١٠
[They continued] until, when the messengers despaired and were certain that they had been denied, there came to them Our victory, and whoever We willed was saved. And Our punishment cannot be repelled from the people who are criminals.
ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەیان دەکەین ئێمە مۆلەتی دوژمنەکانیان دەدەین، وە ھیچ پەلە ناکەین لە سزادانیان تاوەکو بەتەواوی پەل کێشیان بکەین، تا ئەو کاتەی لەناوبردنیان دوادەخەین، وە پێغەمبەرەکانیش نائومێد دەبن لە لەناوچوونیان، وە بێباوەڕەکانیش واگومان دەبەن کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەرچوون و بەڵێنەکانیان ڕاست نەبووە لەوەی خوای گەورە سزای دوژمنەکانیان دەدا و باوەڕداران ڕزگار دەكات و سەریان دەخات، لەو کاتەی کە ھەموو لایەک نائومێد بوون لەبەدەمەوە چوونی خوای گەورە بۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: سەرکەوتنمان بۆ پێغەمبەرانمان ھات، پێغەمبەران و باوەڕدارانیش ڕزگار دەکەین لەوسزا و تۆڵە و لەناو بردنەی کە دادەبەزێت بۆ بێباوەڕان، وە بەدڵنیایی سزای ئێمە کاتێک دادەبەزێت بۆ گەل و ھۆزی بێباوەڕ ڕەد بوونەوەی نییە و ناگەڕێتە دواوە.
12:111Page 248
لَقَدۡ كَانَ فِي قَصَصِهِمۡ عِبۡرَةٞ لِّأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِۗ مَا كَانَ حَدِيثٗا يُفۡتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ١١١
There was certainly in their stories a lesson for those of understanding. Never was it [i.e., the Qur’ān] a narration invented, but a confirmation of what was before it and a detailed explanation of all things and guidance and mercy for a people who believe.
لە چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و بەسەرھاتی گەلەکانیان وە لە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسف و براکانی پەند و ئامۆژگاری گەلێک ھەن بۆ ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیرییەکی ساغیان ھەیە، ئەم قورئانە کە ئەم گرنگیەی ھەیە قسەیەکی درۆ و ھەڵبەستراو نییە و درابێتە پاڵ خوای گەورە، بەڵکو ئەم قورئانە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە شاھیدە لەسەر ڕاستی ئەو کتێبانەی کە پێشتر دابەزێنراون، وە بە درێژی ھەموو ئەو ئەحکام یاسا و ڕیسایانەی باسکردووە کە پێویستن، ھەروەھا ببێتە ڕێنمونی بۆ ھەموو کارێکی خێر و چاکە، وە ڕەحمەت و بەزەیی بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوان سوود لەو ئەحکام و ڕێنموییانە دەبینن کە تێیدا ھاتووە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences