Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
Ar-Ra'd 13:38–43
13:38Page 254
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلٗا مِّن قَبۡلِكَ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَذُرِّيَّةٗۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأۡتِيَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ لِكُلِّ أَجَلٖ كِتَابٞ ٣٨
And We have already sent messengers before you and assigned to them wives and descendants. And it was not for a messenger to come with a sign except by permission of Allāh. For every term is a decree.
- ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ چەندین پێغەمبەری ترمان لەناو مرۆڤەکان ناردووە، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە ژن دێنیت، بەڵکو ئەوانیش وەکو تەواوی مرۆڤەکانی تر ژن و مناڵ و وەچە و زوڕییەتمان بۆ بڕیاردان، ئەوانمان وەک فریشتەکان دروست نەکردووە کە ژن ناھێنن و وەچەو مناڵ ناخەنەوە، وە تۆ لەو پێغەمبەرانەیت وەک تەواوی مرۆڤەکانی تر مرۆڤن کە ژن دەھێنن و مناڵیان دەبێت، ئیتر ئەو بتپەرست و موشریکانە بۆچی سەریان لەوە سوڕ دەمێنێت تۆیش بەو شێوەیەیت؟! ھیچ پێغەمبەرێک بۆی نییە لە خۆیەوە بەبێ ئیزن و مۆڵەتی خوای گەورە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەیەک بھێنێت بۆ گەل و نەتەوەکەی، ھەموو کارێک خوای گەورە بڕیاری لەسەردابێت لەتێنوسێکدا نوسراوەتەوە و باسکراوە، وە ماوەیەکی دیاری کراویشی ھەیە بەھیچ شێوەیەک پێش و پاش ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا ڕوو دەدات.
13:39Page 254
يَمۡحُواْ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ ٣٩
Allāh eliminates what He wills or confirms, and with Him is the Mother of the Book.1
ئەوەی خوای گەورە بیەوێت لەخێر و شەڕ، لە بەختەوەری و بەدبەختی، لەھەر شتێکی تر خۆی بیەوێت دەیسڕێتەوە و نایھڵێت و ئەوەی بیەوێ جێگیری دەكات ، وە ئەو (لوح المحفوظ) ی لایە کە سەرچاوەی ھەموو شتێکە وھەموو شتەکان لەوێ نوسراونەتەوە، ئەوەی دەسڕێتەوە یان جیگیر دەکرێت تەواو وەک ئەوە وایە لەوێدا ھاتووە و تۆمار کراوە.
13:40Page 254
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعۡضَ ٱلَّذِي نَعِدُهُمۡ أَوۡ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُ وَعَلَيۡنَا ٱلۡحِسَابُ ٤٠
And whether We show you part of what We promise them or take you in death, upon you is only the [duty of] notification, and upon Us is the account.
- ئەی پێغەمبەری خوا - یان لە دونیا ھەندێک لەو سزایانەی کە بەڵێنمان دابوو بە بێباوەڕان سزایان بدەین پیشانت دەدەین و بە چاوی خۆت دەیبینیت، یان پێش ئەوەی بە چاوی خۆت بیبینیت دەتمرێنین، بێگومان تۆ تەنھا گەیاندنی ئەوەت لەسەرە کە فەرمانمان پێ کردوویت بە گەیاندنی، پاداشت دانەوە و سزادانیان کاری تۆ نییە، ئەوەیان کاری ئێمەیە و خۆمان پاداشتیان دەدەینەوە و تۆڵەیان لێ دەسێنین.
13:41Page 254
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَاۚ وَٱللَّهُ يَحۡكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ٤١
Have they not seen that We set upon the land, reducing it from its borders?1 And Allāh decides; there is no adjuster of His decision. And He is swift in account.
ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیاندی کە ئێمە سەر زەوی ئەوانمان لە ھەموو لاکانیەوە بە بڵاوکردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕزگار کردنیان کەم و کورت کردەوە، خوای گەورە لە نێو بەندەکانیدا بەو شێوەیەی دەیەوێت حوکم و بڕیار دەدات، وە ھیچ کەسێک ناتواتێت و دەسەڵاتی ئەوەی نییە حوکم و بڕیاری ئەو ھەڵبوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت یان نەیھڵێت، پاکوبێگەردی بۆ ئەو کە زۆر بەخێرایی لێپریسنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، لێپرسینەوەی تەواوی خەڵکی لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەمووی بە ڕۆژێک ئەنجام دەدات.
13:42Page 254
وَقَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَلِلَّهِ ٱلۡمَكۡرُ جَمِيعٗاۖ يَعۡلَمُ مَا تَكۡسِبُ كُلُّ نَفۡسٖۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلۡكُفَّٰرُ لِمَنۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ ٤٢
And those before them had plotted, but to Allāh belongs the plan entirely. He knows what every soul earns, and the disbelievers will know for whom is the final home.
ئوممەتانی پێشووتریش فڕوفێڵیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد و پلانیان دژ گێڕان، وە باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی لە وەحی بۆیان ھێنابوون بە درۆیان زانی، ئەوەش بزانە ھەموو پیلانێکی سەرکەوتوو ھەر بۆ خوایە، ئەی ئایا ئەوان بە پیلانەکانیان چیان دژ بە پێغەمبەرەکانیان ئەنجامدا؟! بێگومان ھیچ شتێک، چونکە پیلانی سەرکەوتوو تەنھا پیلانی خوایە و بەس، ھەر ئەویش ئاگاداری ئەوەیە ھەر کەسێک چی ئەنجام دەدات و چۆن پاداشتیان دەداتەوە یان تۆڵەیان لێدەسێنێت، ئەو کاتە بێباوەڕان دەزانن چی ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە کە باوەڕیان نەھێنا و کافر بوون، وە باوەڕدارانیش چەندە لەسەر ھەق و راستی بوون، لەبەرامبەر ئەوەیشدا خوای گەورە بەھەشتی پێبەخشین کە چەند سەرەنجامێکی باش و چاکە بۆ باوەڕداران.
13:43Page 255
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَسۡتَ مُرۡسَلٗاۚ قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡ وَمَنۡ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡكِتَٰبِ ٤٣
And those who have disbelieved say, "You are not a messenger." Say, [O Muḥammad], "Sufficient is Allāh as Witness between me and you, and [the witness of] whoever has knowledge of the Scripture."1
بێباوەڕان دەڵێن: - ئەی موحەممەد - تۆ لە لایەن خواوە نەنێرراویت بۆ لای ئێمە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بەسە خوای گەورە و ئەوانەی زانیاریان لە کتێب و پەرتووكەکانی خوا ھەیە لە جولەکە و گاورەکان کە وەسفی من لە کتێبەکانی ئەواندا ھاتووە، شاھید بن لە نێوان من و ئێوە، کە من پێغەمبەرم و بۆ لای ئێوە نێرراوم، وە ھەر کەسێک خوای گەورە شاھیدی بدات لەسەر ڕاستگۆیی ئیتر بە درۆزانین و باوەڕ پێ نەکردنی ھیچ کەسێک زیانی پێ ناگەیەنێت.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences