Al-MukhtasarAn‑Nahl · 16:97–128

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

An-Nahl 16:97–128

16:97Page 278

مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٧

Whoever does righteousness, whether male or female, while he is a believer - We will surely cause him to live a good life, and We will surely give them their reward [in the Hereafter] according to the best of what they used to do.

ھەر کەسێک کار و کردەوەیەکی چاکە بکات کە بە پێی شەرعی خوا بێت، جا ئەو کەسە نێر یان مێ بێت بەو مەرجەی باوەڕی بە خوای گەورە ھەبێت، ئەوا ھەر لە دونیا بە ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەرانە دەیژێنین بە شێوەیەک ڕازی بێت بەو بڕیارەی خوا بۆی داوە، وە ڕازیش بێت بەو بەشەی خوای گەورە بۆی دیاری کردووە، وە سەرکەوتویشی دەکەین لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتیان دەدەینەوە بە باشتر لەو کردەوە چاکانەی کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە.

16:98Page 278

فَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ ٩٨

So when you recite the Qur’ān, [first] seek refuge in Allāh from Satan, the expelled [from His mercy].

ئەی باوەڕدار ھەر کاتێک ویستت قورئان بخوێنیتەوە ئەوا پەنا بە خوای گەورە بگرە لە وەسوەسەی شەیتانی نەفرین لێکراو (دوورخراو لە ڕەحمەتی خواى گەورە).

16:99Page 278

إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٩٩

Indeed, there is for him no authority over those who have believed and rely upon their Lord.

بێگومان شەیتان دەسەڵاتی نییە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە، وە لە ھەموو کاروبارێکیشیاندا تەنھا بە پەروەردگاریان پشت دەبەستن.

16:100Page 278

إِنَّمَا سُلۡطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوۡنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشۡرِكُونَ ١٠٠

His authority is only over those who take him as an ally and those who through him associate others with Allāh.

بەڵکو بە وەسوەسەکانی دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە کردوویانە بە دۆست و پشتیوان و خۆشەویستی خۆیان، وگوێڕایەڵی دەکەن کاتێک لەخشتەیان دەبات وگومڕایان دەکات، وە ھەروەھا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ئەوانەیشدا کە بە ھۆی ئەوەی لەخشتەی بردوون ھاوەڵ و ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە داناوە، وە لەگەڵ ئەودا شتی تر دەپەرستن.

16:101Page 278

وَإِذَا بَدَّلۡنَآ ءَايَةٗ مَّكَانَ ءَايَةٖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مُفۡتَرِۭۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ١٠١

And when We substitute a verse in place of a verse - and Allāh is most knowing of what He sends down - they say, "You, [O Muḥammad], are but an inventor [of lies]." But most of them do not know.

ھەر کاتێک ئێمە حوکمی ئایەتێک بە حوکمی ئایەتێکی تر بگۆڕین، خوای گەورە خۆیشی زاناترە لەبەر بوونی حیکمەتێک بەو ئایەتەی دایدەبەزێنێت و حوکمەکەی نەسخ دەکات و دەیگۆڕێت، وە بەو ئایەتەیشی نەسخی ناکات و حوکمەکەی ناگۆڕێت، کەچی ھێندە گێل و کاڵفام بوون وتیان: - ئەی موحەممەد - تۆ ھەر لەخۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستیت بۆ خوا، نەخێر وانییە چونکە زۆربەیان نازانن کە گۆڕینی حوکمی ئایەتێک لەبەر حیکمەتێکی گەورەی خواییە.

16:102Page 278

قُلۡ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلۡقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ ١٠٢

Say, [O Muḥammad], "The Pure Spirit [i.e., Gabriel] has brought it down from your Lord in truth to make firm those who believe and as guidance and good tidings to the Muslims."

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەم قورئانە پیرۆزە جوبرەئیل بەھەق و ڕاستگۆیی لەلایەن خوای گەورەوە دایبەزاندووە، کە ھیچ ھەڵە و کەم و کورتیەکی تێدا نییە، وە بەھیچ شێوەیەکیش کەس دەستکاری نەکردوە ونەیگۆڕیوە، تاوەکو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە لەسەر باوەڕەکەیان دامەزراوتریان بکات، ھەرکاتێک ھەر ئایەتێکی تازەی بۆ دادەبەزێت، یان ھەر حوکمێکی تریان بۆ دەگۆڕێت، وە بۆ ئەوەی ئەم قورئانە ببێت مایەی ھیدایەتی و ڕێنومایی کردنیان بۆ سەر ھەق، وە موژدە بێت بۆ موسڵمانان کە بە ھۆیەوە پاداشتێکی گەورەی ڕێز لێگیراویان دەست دەکەوێت.

16:103Page 279

وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّهُمۡ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٞۗ لِّسَانُ ٱلَّذِي يُلۡحِدُونَ إِلَيۡهِ أَعۡجَمِيّٞ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيّٞ مُّبِينٌ ١٠٣

And We certainly know that they say, "It is only a human being who teaches him [i.e., the Prophet (ﷺ)]." The tongue of the one they refer to is foreign,1 and this [recitation, i.e., Qur’ān] is [in] a clear Arabic language.

بێگومان ئێمە دەزانین کە بتپەرست و موشریکەکان دەڵێن: بە ڕاستی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مرۆڤێک فێری قورئانی دەکات (مەبەستیان کەسێکی ڕۆمی بوو)، ئەوان درۆ دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کەسەی قورئان فێری موحەممەد دەکات کەسێکی عەجەمی و غەیرە عەرەبە، لە کاتێکدا ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبیەکی زۆر ڕوون و ڕەوانبێژی بەرز دابەزیووە، ئیتر چۆن درۆیەکی لەو شێوەیە دەکەن کە لە کەسێکی عەجەمی غەیرە عەرەب قورئانی وەرگرتبێت؟

16:104Page 279

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهۡدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ١٠٤

Indeed, those who do not believe in the verses of Allāh - Allāh will not guide them, and for them is a painful punishment.

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و کەلامی خوا کە لەلایەن خوای بەرز و بڵندەوە دابەزی بێت، خوای گەورە یارمەتیان نادات بۆ ھیدایەت وەرگرتن و سەرکەوتویان ناکات بۆ ڕێنوێنی کردن هەتا سوور بن لە سەر ئەو بیروباوەڕەیان، وە ئەوانە بە ھۆی ئەو بێباوەڕییەی لەسەرین و قورئان و ئایەتەکانی خوا بەدرۆ دەزانن لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.

16:105Page 279

إِنَّمَا يَفۡتَرِي ٱلۡكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ ١٠٥

They only invent falsehood who do not believe in the verses of Allāh, and it is those who are the liars.

موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی ھێناویەتی ڕاست و دروسته و لە لایەن خواوەیە و بە ھیچ شێوەیەک درۆ ناکات، بەڵکو ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی خوا درۆ ھەڵدەبەستن، چونکە ئەوانە لە سزای خوا ناترسن، وە چاوەڕێی پاداشتی ئەویش نین، ئەوانەی خوای گەورە وەسفی کردوون بە بێباوەڕ ھەر ئەوانە درۆزنی تەواون، چونکە خوویان گرتووە بەدرۆ کردنەوە.

16:106Page 279

مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنۡ أُكۡرِهَ وَقَلۡبُهُۥ مُطۡمَئِنُّۢ بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلۡكُفۡرِ صَدۡرٗا فَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ ١٠٦

Whoever disbelieves in [i.e., denies] Allāh after his belief...1 except for one who is forced [to renounce his religion] while his heart is secure in faith. But those who [willingly] open their breasts to disbelief, upon them is wrath from Allāh, and for them is a great punishment;

ھەر کەسێک لە دوای باوەڕھێنانی کافر و بێباوەڕ بووبێتەوە بە خوای گەورە، بێگومان سزای گەورە دەدرێت و دەکەوێتە بەر خەشم و قین و توڕەیی خوای گەورە، مەگەر کەسێک نەبێت کە زۆری لێکرابێت کە بێباوەڕ ببێتەوە و وشەی کوفر و بێباوەڕی بەزاریدا ھاتبێت، بەڵام دڵی لەسەر باوەڕ دامەزراو بێت و دڵنیا بێت لەسەر ھەقیقەتی باوەڕەکەی، بەڵام ئەو کەسەی کە دڵ و سینگی بۆ کوفر و بێباوەڕی کردبێتەوە، وە بە ئارەزوومەندانە بێباوەڕی ھەڵبژاردبێت بەسەر باوەڕ و ئیماندا، وە بە ویستی خۆشی و بەزمانی کوفر و بێباوەڕی وتبێت، ئەوا ئەو کەسە لە ئیسلام پاشگەز بووەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا خەشم و قین و توڕەیی خوای لەسەرە و سزای گەورەیشی بۆ ھەیە.

16:107Page 279

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا عَلَى ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٠٧

That is because they preferred the worldly life over the Hereafter and that Allāh does not guide the disbelieving people.

ئەو پاشگەز بوونەوەیان لە ئیسلام بە ھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوان خۆشی و جوانی و ڕازاوەییەکانی دونیایان ھەڵبژارد وەک دەستکەوتی بێباوەڕییەکەیان بەسەر ژیانی دواڕۆژ و خۆشەویستی خوادا، بێگومان خوای گەورەش خەڵکانی بێباوەڕ ڕێنوێنی ناکات بۆ سەر باوەڕ و ئیمان، بەڵکو سووک و ڕسوایان دەکات.

16:108Page 279

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ ١٠٨

Those are the ones over whose hearts and hearing and vision Allāh has sealed, and it is those who are the heedless.

ئەوانەی خوای گەورە بە پاشگەز بووەوە لە ئیسلام پاش باوەڕھێنان وەسفی کردوون، ئەوانە ئەو کەسانەن خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا ئیتر لە ئامۆژگاری و قسەی خێر تێناگەن، وە مۆری ناوە بەسەر گوێیەکانیاندا ئیتر شتێک نابیستن کە سوودی دونیا و دواڕۆژیانی تێدا بێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر چاوەکانیاندا ئەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر باوەڕ پێی نابینن، ئەوانە غافڵ و بێ ئاگان لە ھۆکارەکانی بەختەوەری و بەدبەختی، وە لەو سزایەش کە ئامادەی کردووە بۆیان.

16:109Page 279

لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ١٠٩

Assuredly, it is they, in the Hereafter, who will be the losers.

بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا خەسارۆمەندن و دۆڕاون، ئەوانەی بەھۆی کوفر و بێباوەڕییەکەیانەوە دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنابوو خۆیان دۆڕاند، ئەوانە ئەگەر دەستیان بگرتایە بە باوەڕەکەیانەوە و لەسەری بەردەوام بوونایە سەرفرازی دونیا و دواڕۆژ دەبوون و دەچوونە بەھەشتەوە.

16:110Page 279

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا فُتِنُواْ ثُمَّ جَٰهَدُواْ وَصَبَرُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ١١٠

Then, indeed your Lord, to those who emigrated after they had been compelled [to say words of disbelief] and thereafter fought [for the cause of Allāh] and were patient - indeed, your Lord, after that, is Forgiving and Merciful

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی خوای گەورە لێبووردە و میھرەبانە بەرامبەر ئەو چەوساوە و بێدەسەڵاتانەی کە پاش ئەوەی بتپەرستەکان لەشاری مەککە ئازاریان دان و ناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوانەی کە بتپەرستەکان ئازاریان دان وتاقیان کردنەوە لەسەر باوەڕەکەیان ناچاریان کردن بەوەی وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت بەڵام دڵ و دەروونیان پڕ بوو لە باوەڕ و ئیمان، پاشان کۆچیان کرد بۆ مەدینە و لە پێناو ئەوەی وشەی (اللە) بەرز و بڵند بێت جیھاد و تێکۆشانیان کرد، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم و خوار بێت، وە ئارامیان گرت لەسەر ناڕەحەتیەکان، بێگومان پەروەردگارت دوای ئەو تاقیکردنەوەیەی کە پێی تاقی کرانەوە، وە ئەو سزایەی پێیان چەشتن تاوەکو وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت، لێبوردە و میھرەبانە بەرامبەریان، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەژێر زۆر لێکردن و ناچاریدا وشەی کوفر و بێباوەڕی بەسەر زاریاندا ھات.

16:111Page 280

۞ يَوۡمَ تَأۡتِي كُلُّ نَفۡسٖ تُجَٰدِلُ عَن نَّفۡسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ ١١١

On the Day when every soul will come disputing [i.e., pleading] for itself, and every soul will be fully compensated for what it did, and they will not be wronged [i.e., treated unjustly].

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژەیان بۆ بکە لەبەر گەورەیی و ناڕەحەتییەکەی ھەموو کەسێک دەست دەکات بە بیانوو هێنانەوە وبەرگری کردن لەنەفسی خۆی نەک بەرگری کردن لە کەسانی تر، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک تۆڵە و پاداشتی کاروکردەوەی خۆی لەچاکە وخراپە وەردەگرێت، وە ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت، بە کەمکردنەوەى چاکەکانیان وە تاوان و گوناھی زیادیشیان بۆ نانوسرێت.

16:112Page 280

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا قَرۡيَةٗ كَانَتۡ ءَامِنَةٗ مُّطۡمَئِنَّةٗ يَأۡتِيهَا رِزۡقُهَا رَغَدٗا مِّن كُلِّ مَكَانٖ فَكَفَرَتۡ بِأَنۡعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلۡجُوعِ وَٱلۡخَوۡفِ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ ١١٢

And Allāh presents an example: a city [i.e., Makkah] which was safe and secure, its provision coming to it in abundance from every location, but it denied the favors of Allāh. So Allāh made it taste the envelopment of hunger and fear for what they had been doing.

خوای گەورە نموونەی شارێک لە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی دەھێنێتەوە - کە مەبەست پێی شاری مەککەیە- ، ھێمنی و ئارامی و ئاسوودەیی باڵی بەسەردا کێشاوە، کەچی خەڵکی لەملاو ئەولای ئەوانەوە دەڕفێنران وتاڵان دەکران، ئەم شارە (مەککە) خوای گەورە کارێکی وای لەگەڵ کردبوون ڕزق و ڕۆزی و نیعمەتێکی زۆری لەھەموو لایەکەوە بۆ دەھات، کەچی لەبری ئەوەی خەڵکەکەی شوکر وسوپاسی خوا بکەن دەستیان کرد بە ناشکوری و کوفر کردن بە ناز و نیعمەت و بەخششەکانی، خوای گەورەش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا تووشی برسێتی و قات و قڕی و ترسێکی زۆری کردن بەشێوەیەک بەسەر ڕوخسار و لاشەیان دیار بوو، تووشی دڵەڕاوکێ و لاوازی جەستە بوو بوون، تا وای لێھاتبوو ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە وەک جلوبەرگ بەردەوام لەگەڵیان بوو، ئەویش بەھۆی کردەوە خراپەکانی خۆیانەوە لە کوفر و بەدرۆخستنەوە.

16:113Page 280

وَلَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مِّنۡهُمۡ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ ١١٣

And there had certainly come to them a Messenger from among themselves, but they denied him; so punishment overtook them while they were wrongdoers.

خەڵکی مەککە لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ ھات، بە ئەمانەت پارێز و ڕاستگۆ ناسراوە لەلایان، ئەویش موحەممەد بوو (صلی اللە علیە وسلم) ، کەچی ئەوەی لای پەروەردگارییەوە ھێنابووی باوەڕیان پێ نەکرد و بەدرۆیان زانی، خوای گەورەش سزای سەخت و دژوار و برسێتی و ترسی بۆ ناردنە خوارەوە، چونکە ئەوانە ستەمیان لە خۆیان کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری لەناوبردن کردەوە کاتێک ھاوەڵ و ھاوبەشیان بۆ خوا دانا و باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد و بەدرۆیان زانی.

16:114Page 280

فَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَٱشۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ ١١٤

Then eat of what Allāh has provided for you [which is] lawful and good. And be grateful for the favor of Allāh, if it is [indeed] Him that you worship.

دەسا ئەی بەندەکان لەو ڕزق و ڕۆزی و نیعمەتە پاک و حەڵاڵانە بخۆن کە پەروەردگاری پاکوبێگەرد پێی بەخشیوون، وە سوپاس و شکوری خوای گەورە بکەن لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششانەی پێی داون، ئەویش بەوەی دان بنێن بەوەی ئەو نیعمەتانە لەلایەن خواوەیە و لە ڕەزامەندی ئەویشدا بەکاری بھێنن، ئەگەر ڕاست دەکەن ئێوە تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن و ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ دانانێن.

16:115Page 280

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ١١٥

He has only forbidden to you dead animals,1 blood, the flesh of swine, and that which has been dedicated to other than Allāh. But whoever is forced [by necessity], neither desiring [it] nor transgressing [its limit] - then indeed, Allāh is Forgiving and Merciful.

خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان : گۆشتی ھەموو مردارەوە بوویەک کە سەرنەبڕا بێت لەو ئاژەڵانەى گۆشتیان حەڵاڵە وخوێنی ڕۆشتوو وگۆشتی بەراز و سوود وەرگرتن لە ھەموو پارچەکانی وهەروەها گۆشتی ئەو سەربڕاوەی بۆ جگە لە خوا سەربڕابێت، ئەم حەرام کردنە لە کاتێکدا دەبێت مرۆڤ بە ڕەزامەندی خۆی بیانخوات، بەڵام ئەگەر کەسێک ناچاری وای لێکرد پەنا بۆ خواردنی ئەوانەی باسکران ببات، بەڵام ئارەزووی بۆ خواردنی ئەو حەرام کراوانە نەبوو، وە زیادەڕۆیی نەکرد لە خواردنیدا، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێبووردەیە، لە گوناھی خواردنی ئەو حەرامە دەبورێت ، چونكە لەبەر ناچاری خواردوویەتی، وە خوای گەورە زۆریش میھرەبانە بەرامبەری، کاتێک لەبەر پێویستی و ناچاری ڕێگای داوە بەخواردنی ئەو حەرامکراوانە.

16:116Page 280

وَلَا تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلۡسِنَتُكُمُ ٱلۡكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٞ وَهَٰذَا حَرَامٞ لِّتَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ ١١٦

And do not say about what your tongues assert of untruth, "This is lawful and this is unlawful," to invent falsehood about Allāh. Indeed, those who invent falsehood about Allāh will not succeed.

ئەی بتپەرست و موشریکینە بەزمان و سەرزارەکی و بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لە خوتانەوە درۆ بۆ خوا ھەڵمەبەستن و بڵێن: ئەم شتە حەڵاڵە و ئەو شتە حەرامە، بەو مەبەستەی کە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستن بەوەی شتێک حەرام بکەن ؛ خوای گەورە حەرامی نەکردبێت، یان شتێک حەڵاڵ بکەن خوای گەورە حەڵاڵی نەکردبێت، بێگومان ئەوانەی درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستن سەرفراز و سەرکەتوو نابن، وە ڕزگاریان نابێت لەوەی لێی ڕادەکەن.

16:117Page 280

مَتَٰعٞ قَلِيلٞ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ١١٧

[It is but] a brief enjoyment, and they will have a painful punishment.

ئەوانە کەمێک لە ژیانی بێ نرخی دونیایان پێ دەدرێت بەوەی شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆیان دەکەون لەم دونیایەدا، وە لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.

16:118Page 280

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا مَا قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُۖ وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ١١٨

And to those who are Jews We have prohibited that which We related to you before.1 And We did not wrong them [thereby], but they were wronging themselves.

بە تایبەت لەسەر جولەکەمان حەرام کرد - ئەی پێغەمبەر - هەروەكو پێشتر بۆمان باسکردیت (لە سورەتی الأنعام لە ئایەتی -١٤٦-) کە باس لە حەرام کردنی ئاژەڵ و باڵندەی نینۆک و چڕنوکدار و بەزی مانگا و مەڕ دەکات جگە لە بەز و چەوری پشت و ڕیخۆڵە و سەر ئێسکیان نەبێت، ئێمە کاتێک ئەوانەمان لەسەر حەرام کردن ستەممان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد، کاتێک ھۆکارەکانی ئەو سزایەیان ئەنجامدا، ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو خراپەکاریەیاندا تۆڵەمان لێ کردنەوە، بۆیە وەک سزایەک بۆیان ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردن.

16:119Page 281

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٌ ١١٩

Then, indeed your Lord, to those who have done wrong out of ignorance and then repent after that and correct themselves - indeed, your Lord, thereafter, is Forgiving and Merciful.

پاشان - ئەی پێغەمبەر - سەبارەت بەوانەی بەنەزانی ونەفامی گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن ولەسەرەنجامەکەی بێ ئاگان ئەگەرچی بەئەنقەستیش بیکەن پاشان دوای ئەو کارە خراپانە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، وە لەبری تاوان و گوناهـ کاری چاکە ئەنجام دەدەن، بێگومان پەروەردگارت لە گوناھەکانیان دەبورێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.

16:120Page 281

إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةٗ قَانِتٗا لِّلَّهِ حَنِيفٗا وَلَمۡ يَكُ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٢٠

Indeed, Abraham was a [comprehensive] leader,1 devoutly obedient to Allāh, inclining toward truth, and he was not of those who associate others with Allāh.

بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) ھەموو ڕەوشت و ئاکارە بەرز و چاکەکانی لە خۆیدا کۆکردبوەوە، وە ھەمیشە گوێڕایەڵی پەروەردگاری بوو، وە لە ھەموو ئاینێکی خوار و خێچ لایدابوو بەرەو ئاینی یەکخواپەرستی کە ئیسلامە، وە ھەرگیز ئیبراھیم لە ھاوبەشدانەران نەبووە.

16:121Page 281

شَاكِرٗا لِّأَنۡعُمِهِۚ ٱجۡتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ١٢١

[He was] grateful for His favors. He [i.e., Allāh] chose him and guided him to a straight path.

ئەو سوپاسگوزاری ئەو نیعمەت و بەخششانە بوو کە خوای گەورە پێی بەخشی بوو، خوایش بۆ پێغەمبەرێتی ھەڵیبژاردبوو ، وە ڕێنموونیشی کردبوو بۆ سەر ئاینی ئیسلام کە ئاینێکی ڕاست و دروستە.

16:122Page 281

وَءَاتَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٢٢

And We gave him good in this world, and indeed, in the Hereafter he will be among the righteous.

لە دونیادا ناوبانگێکی باشمان پێیدا و کردمان بە پێغەمبەر، وە ئەوانەیش دوای ئەو دێن وەسف وستایشی دەکەن و چاوی لێدەکەن، ھەروەھا پەروەردگار کوڕی ساڵح و چاکی پێ بەخشی، وە لە دواڕۆژیشدا بێگومان لە ڕیزی پیاوچاکاندایە، ئەوانەی خوای گەورە پلە زۆر بەرز و نایابەکانی بەھەشتی بۆ ئامادە کردوون.

16:123Page 281

ثُمَّ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ أَنِ ٱتَّبِعۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٢٣

Then We revealed to you, [O Muḥammad], to follow the religion of Abraham, inclining toward truth; and he was not of those who associate with Allāh.

پاشان - ئەی پێغەمبەر - وەحیمان بۆ کردیت بە یەکخواپەرستی و خۆبەری کردن لە بتپەرستان و بانگەواز کردن بۆ لای خوا و کارکردن بە شەریعەت و بەرنامەکەی و شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) بکەویت، وە خۆت لە ھەموو ئاینێکی تر وەلانێ و ڕوو بکەرە ئیسلام، وە ئیبراھیم ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە، ھەروەک چۆن بتپەرست و موشریکەکان واگومانیان دەبرد وبانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ئیبراھیم یەکخواپەرست بووە.

16:124Page 281

إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبۡتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ ١٢٤

The sabbath was only appointed for those who differed over it. And indeed, your Lord will judge between them on the Day of Resurrection concerning that over which they used to differ.

بێگومان خوای گەورە ڕێزگرتنی ڕۆژی شەممانی لەسەر جولەکەکان فەرز کرد کە ڕاجیایان تێیدا ھەبوو لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان، ئەم ڕێزگرتنەیش بۆ ئەوە بوو لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ بەندایەتی و پەرستی خوای گەورە ، دوای ئەوەی تووشی گومڕایی ھاتن لە بارەی ڕۆژی ھەینییەوە کاتێک لەسەرەتاوە فەرمانیان پێکرا لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ پەرستنی خوای گەورە، - ئەی پێغەمبەر - بێگومان پەروەردگارت ڕۆژی قیامەت لە نێوان ئەوانەی ڕاجیابوون بەدادگەرانە لە نێوانیاندا دادوەری دەکات و بڕیاری خۆی دەدات، وە پاداشتی ھەموو کەس بە شێوەیەکی شیاو و شایستە دەداتەوە.

16:125Page 281

ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ ١٢٥

Invite to the way of your Lord with wisdom and good instruction, and argue with them in a way that is best. Indeed, your Lord is most knowing of who has strayed from His way, and He is most knowing of who is [rightly] guided.

- ئەی پێغەمبەر - خۆت و شوێنکەوتوانت لە باوەڕداران بانگەواز بکەن بۆ ئاینی ئیسلام، بە شێوازێکی دانایی و کاربەجێی و پڕ لە حیکمەت ڕەچاوی ئەو کەسە بکرێت کە بانگی دەکرێت بۆ ئیسلام و ڕەچاوی ڕادەی تێگەیشتن و ھاتن بەدەم و ملکەچی بکرێت، وە بانگەوازی خەڵکی بکە بە ئامۆژگاری شیرین و جوان کەھەم موژدەیان پێ بدەیت بە بەھەشت و ھەم بیشیان ترسێنیت لە ئاگری دۆزەخ، وە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە بەشێوازێکی زۆر جوان لە دەربڕینی ئاخاوتن و ڕەوشتی جوان و گەیاندنی پەیامەکەت پێیان، ئەوەش بزانە ھیدایەتدان و ڕێنومایی ئەوان لەسەر تۆ نییە، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیان ڕابگەیەنیت، بێگومان ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسەی لە ئاینی ئیسلام لایداوە و گومڕا بووە، وە ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسانە کە ھیدایەت دراون و رێنوێنی کراون بۆ ئیسلام، بۆیە زۆر خەفەتی لێ مەخۆ و دڵگران مەبە بۆیان.

16:126Page 281

وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ وَلَئِن صَبَرۡتُمۡ لَهُوَ خَيۡرٞ لِّلصَّٰبِرِينَ ١٢٦

And if you punish [an enemy, O believers], punish with an equivalent of that with which you were harmed.1 But if you are patient - it is better for those who are patient.

ئەگەر ویستان تۆڵە لە دوژمنەکانتان بکەنەوە ئەوا با بە ھاوشێوەی ئەوان چییان لێکردوون ئێوەیش وایان لێ بکەنەوە بێ زیادەڕۆیی کردن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئارامتان گرت لە تۆڵە نەکردنەوە لێیان لە کاتێکدا دەسەڵاتیشتان ھەبێت بەسەریاندا، ئەوە کاری وا بۆ ئارامگران لە ئێوە باشترە تا تۆڵە لێکردنەوە.

16:127Page 281

وَٱصۡبِرۡ وَمَا صَبۡرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُ فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ ١٢٧

And be patient, [O Muḥammad], and your patience is not but through Allāh. And do not grieve over them and do not be in distress over what they conspire.

- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ناڕەحەتی ئەوانە، ھەر خوایە یارمەتیت دەدات لەسەر ئارامگرتن، چونکە جگە لە یارمەتی دان و تەوفیقی خوا ھیچ یارمەتیەکی تر نییە، ھیچ خەفەت مەخۆ بۆ ئەوەی بێباوەڕان پشت دەکەنە بانگەوازەکەت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لەبەرامبەر ئەو فرت فێڵانەی بەردەوام لێتی دەکەن.

16:128Page 281

إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحۡسِنُونَ ١٢٨

Indeed, Allāh is with those who fear Him and those who are doers of good.

بێگومان خوای گەورە لە گەڵ ئەو خواناسانایە کە واز لە گوناھ و تاوان دەھێنن، وە لەگەڵ چاکەکاراندایە، ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەون بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی، ئەو بە یارمەتیدان و پشتگیری لەگەڵیاندایە.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском