Al-MukhtasarAl‑Isra · 17:102–111

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Al-Isra 17:102–111

17:102Page 292

قَالَ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰفِرۡعَوۡنُ مَثۡبُورٗا ١٠٢

[Moses] said, "You have already known that none has sent down these [signs] except the Lord of the heavens and the earth as evidence, and indeed I think,1 O Pharaoh, that you are destroyed."

موسا بەرپەرچی فیرعەونی دایەوە و پێی فەرموو: - ئەی فیرعەون - تۆ دڵنیایت ھەموو ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە خوای گەورە دایبەزاندوون کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویشە، دایبەزاندوون کە بەڵگە بن لەسەر ھێز و دەسەڵاتی خۆی، وە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، بەڵام تۆ نکۆڵی لێدەکەیت و باوەڕیان پێناکەیت، وە - ئەی فیرعەون - بێگومان منیش دەزانم کە تۆ لە خەڵکە تیاچووە نەفرەتییەکەیت.

17:103Page 292

فَأَرَادَ أَن يَسۡتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ فَأَغۡرَقۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعٗا ١٠٣

So he intended to drive them from the land, but We drowned him and those with him all together.

فیرعەون ویستی سزای موسا (سەلامی خوای لێ بێت) و گەلەکەی بدات، بەوەی لە میسر وەدەریانێت، بۆیە ئێمەیش خۆی و سەرباز و ئەوانەیشی لەگەڵیدا بوون بە نوقم کردن لە دەریادا لەناومان بردن.

17:104Page 292

وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا ١٠٤

And We said after him [i.e., Pharaoh] to the Children of Israel, "Dwell in the land, and when there comes the promise [i.e., appointment] of the Hereafter, We will bring you forth in [one] gathering."

دوای لەناوچونی فیرعەون و سەربازەکانی بە بەنی ئیسرائیلمان وت: لەسەر زەوی شام نیشتەجێ بن لە (بیت المقدس) کاتێکیش ڕۆژی قیامەت ھات ئەوسا ھەر ھەمووتان کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لەکار و کردەوەکانتان.

17:105Page 293

وَبِٱلۡحَقِّ أَنزَلۡنَٰهُ وَبِٱلۡحَقِّ نَزَلَۗ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ١٠٥

And with the truth We have sent it [i.e., the Qur’ān] down, and with the truth it has descended. And We have not sent you, [O Muḥammad], except as a bringer of good tidings and a warner.

بەھەق و بەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزاند، وە بۆ چەسپاندنی ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاری و لادان لە ماناکانیدا ڕوویدا بێت، - ئەی پێغەمبەر - تەنھا تۆمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەری بەھەشت بیت بەوانەی کە گویڕایەڵی خوای گەورە دەکەن، وە ترسێنەری بێباوەڕان و سەرپێچیکارانیش بیت بە ئاگری دۆزەخ.

17:106Page 293

وَقُرۡءَانٗا فَرَقۡنَٰهُ لِتَقۡرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكۡثٖ وَنَزَّلۡنَٰهُ تَنزِيلٗا ١٠٦

And [it is] a Qur’ān which We have separated [by intervals] that you might recite it to the people over a prolonged period. And We have sent it down progressively.

قورئانمان بۆ دابەزاندویت و مانا و مەبەستەکانیمان بۆ ڕوون کردویتەوە، بە ئومێدی ئەوەی لەسەرخۆ و بەھیواشی بەسەر خەڵکیدا بیخوێنیتەوە، چونکە بەو شێوەیە ئاسانە بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە لە مانا و مەبەستەکانی، وە ئێمە ئەم قورئانەمان بەپێی ڕووداو و گۆڕانگارییەکان بە بەش بەش دابەزاندووە.

17:107Page 293

قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ ١٠٧

Say, "Believe in it or do not believe." Indeed, those who were given knowledge before it1 - when it is recited to them, they fall upon their faces in prostration,

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ: باوەڕ بھێنن بە قورئان، وە چاك بزانن ئەگەر ئێوە باوەڕ بھێنن ھیچ شتێک لە کەمال و تەواوی قورئان زیاد ناکات، یان ئەگەر باوەڕیشی پێ نەھێنن، ئەوە ھیچ شتێک لەو کەم ناکات، بێگومان ئەوانەی کتێب و پەرتووکە ئاسمانییەکانی پێشوویان خوێندوەتەوە، کە ڕاستی و ھەقیقەتی وەحی و پێغەمبەرایەتیان ناسیوە، کاتێک قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئەوا بەچەناکە و ڕوودا دەکەونە سەر زەوی بۆ سوژدە بردن و شوکر و سوپاسی خوا کردن.

17:108Page 293

وَيَقُولُونَ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعۡدُ رَبِّنَا لَمَفۡعُولٗا ١٠٨

And they say, "Exalted is our Lord! Indeed, the promise of our Lord has been fulfilled."

وە لە سوژدەکانیاندا دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان لەوەی بەڵێنەکانی نەباتە سەر، بەڕاستی بەڵێنەکانی خوای گەورە بەناردنی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتەدی، وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارمان بەمە و جگە لەمەیش ھەر دێتەدی و دواکەوتنی نییە.

17:109Page 293

وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩ ١٠٩

And they fall upon their faces weeping, and it [i.e., the Qur’ān] increases them in humble submission.

وە بەسەر ڕوومەتیاندا دەکەون و سوژدە دەبەن بۆ خوای گەورە، وە لەترسی خوا بە کوڵ دەگرین، وە بەبیستنی قورئان و بیرکردنەوە لەمانا و مەبەستەکانی زیاتر ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن و ترسی ئەو لایان زیاد دەکات.

17:110Page 293

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱللَّهَ أَوِ ٱدۡعُواْ ٱلرَّحۡمَٰنَۖ أَيّٗا مَّا تَدۡعُواْ فَلَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَلَا تَجۡهَرۡ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتۡ بِهَا وَٱبۡتَغِ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلٗا ١١٠

Say, "Call upon Allāh or call upon the Most Merciful [ar-Raḥmān]. Whichever [name] you call - to Him belong the best names." And do not recite [too] loudly in your prayer or [too] quietly but seek between that an [intermediate] way.

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە نکۆڵیان لە نزا و پاڕانەوەکانت دەکرد، کاتێک دەپاڕایتەوە و دەتوت: (یا اللە، یا رحمن) بڵێ: اللە و الرحمن دوو ناوی خوای گەورەن (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) بەھەرکامیان لەو دوو ناوە یان بەھەر ناوێکی تری ئەو لێی دەپاڕێنەوە ئەوا ئەو (پاکوبێگەری بۆی) خاوەنی چەندان ناوی جوانە، ئەم دوو ناوەیش (اللە و رحمن) ناوی پیرۆزی ئەون بەوانە و جگە لەوانەیش لە خوای گەورە بپاڕێنەوە و داوای لێ بکەن، ئەی پێغەمبەر لە نوێژەکەتدا کاتێک قورئان دەخوێنیت دەنگت بەرز مەکەرەوە بەشێوەیەک موشریک و بتپەرستەکان گوێیان لێ بێت، وە بەبێ دەنگییەکی وایش مەیخوێنە باوەڕداران گوێیان لێ نەبێت، لە نێوان ئەو دوو حاڵەتەدا شێوەیەکی مام ناوەند بۆ خۆت ھەڵبژیرە.

17:111Page 293

وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَمۡ يَتَّخِذۡ وَلَدٗا وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٞ فِي ٱلۡمُلۡكِ وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلِيّٞ مِّنَ ٱلذُّلِّۖ وَكَبِّرۡهُ تَكۡبِيرَۢا ١١١

And say, "Praise to Allāh, who has not taken a son and has had no partner in [His] dominion and has no [need of a] protector out of weakness; and glorify Him with [great] glorification."

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، کە شایستەی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، ئەو خوایەی کەسی نەکردووە بەکوڕ و ھاوبەشی خۆی، لە موڵک و دەسەڵاتیدا ھیچ ھاوبەشێکی بۆ خۆی نەگرتووە لەبەر بێ دەسەڵاتی و بێ توانایی، پێویستی بە کەس نییە سەری بخات و کۆمەکی بکات و یارمەتی بدات، وە تۆیش ھەمیشە - ئەی پێغەمبەر - خوا زۆر بەگەورە بزانە، وە بەھیچ شێوەیەک مناڵ و کوڕی بۆ بڕیار نەدەیت، وە ھاوبەشی لە موڵک و دەسەڵاتدا بۆ دانەنێیت، وە ھیچ کەسێکیش نەکەیتە یارمەتیدەر و سەرخەری ئەو.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском