Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
Al-Baqarah 2:237–270
2:237Page 38
وَإِن طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدۡ فَرَضۡتُمۡ لَهُنَّ فَرِيضَةٗ فَنِصۡفُ مَا فَرَضۡتُمۡ إِلَّآ أَن يَعۡفُونَ أَوۡ يَعۡفُوَاْ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ عُقۡدَةُ ٱلنِّكَاحِۚ وَأَن تَعۡفُوٓاْ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۚ وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢٣٧
And if you divorce them before you have touched them and you have already specified for them an obligation, then [give] half of what you specified - unless they forego the right or the one in whose hand is the marriage contract foregoes it. And to forego it is nearer to righteousness. And do not forget graciousness between you. Indeed Allāh, of whatever you do, is Seeing.
ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون و مارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن و لەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن و ھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا و گوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێبکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن.
2:238Page 39
حَٰفِظُواْ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلۡوُسۡطَىٰ وَقُومُواْ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ ٢٣٨
Maintain with care the [obligatory] prayers and [in particular] the middle [i.e., ʿaṣr] prayer and stand before Allāh, devoutly obedient.
پارێزگاری لە نوێژەکانتان بکەن بەوەی بەشێوەیەکی تەواو ئەنجامیان بدەن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە پارێزگاریش لە نوێژە ناوەندەکە بکەن کە مەبەست لێی نوێژی عەسرە، وە نوێژەکانتان بە ملکەچی وترسەوە بۆ خوا ئەنجام بدە.
2:239Page 39
فَإِنۡ خِفۡتُمۡ فَرِجَالًا أَوۡ رُكۡبَانٗاۖ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمۡ تَكُونُواْ تَعۡلَمُونَ ٢٣٩
And if you fear [an enemy, then pray] on foot or riding. But when you are secure, then remember Allāh [in prayer], as He has taught you that which you did not [previously] know.
ئەگەر ترسان لە دوژمن و ھاوشێوەکانی دوژمن، وە نەتانتوانی بەڕێک و پێکی و بە ئاسایی نوێژەکانتان بکەن، ئەوا دەتوانن بەڕۆیشتنەوە کاتێکی بە پیادە دەڕۆن یان بەسواری وشتر و ئەسپ و ھاوشێوەکانیان، یان بەو شێوەیەی کە دەتوانن نوێژەکانتان بکەن، جا ئەگەر ترستان نەما ئەوا بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردوون یادی خوا بکەن، لە یادەکانی خوایش ئەنجامدانی نوێژەکانتانە بە تەواوی و ڕێک و پێکی، ئەمجا ھەرچۆنێک خوا فێری ئەو شتانەی کردن کە پێشتر نەتاندەزانی لە نور و ھیدایەتی ئیسلام یادی خوا بکەن.
2:240Page 39
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا وَصِيَّةٗ لِّأَزۡوَٰجِهِم مَّتَٰعًا إِلَى ٱلۡحَوۡلِ غَيۡرَ إِخۡرَاجٖۚ فَإِنۡ خَرَجۡنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِي مَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعۡرُوفٖۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٢٤٠
And those who are taken in death among you and leave wives behind - for their wives is a bequest: maintenance for one year without turning [them] out. But if they leave [of their own accord], then there is no blame upon you for what they do with themselves in an acceptable way.1 And Allāh is Exalted in Might and Wise.
ئەو کەسانەی کە لە ئێوە دەمرن و ژنەکانیان لە پاش خۆیان بەجێ دەھێڵن، لەسەریان پێویستە کە وەسیەت بکەن بۆیان کە خەرجی وبژێوی وجێگای مانەوەیان بۆ ماوەی ساڵیک دابین بکەن، وە میراتگرەکانیان لە بەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی کە دووچاریان بووە لەماڵ دەریان نەکەن، ئەویش وەک وەفایەک بۆ مردووەکە، خۆ ئەگەر ھاتوو پێش تەواو کردنی ساڵەکە ئەو ژنانە بە ئارەزوومەندی خۆیان جیا بوونەوە وچوونە دەرەوە ئەوا نە گوناھی ئەوان و نە گوناھی ئێوەش ناگات، لەو کارەی کە کردوویانە لە خۆڕازاندنەوە و بۆنی خۆش لەخۆدان بەمەبەستی شوو کردن، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە وە ھیچ شتێکیش نیە بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆر دانا وکار بەجێیە لە بەرێوەبردن ویاسا وڕێسا وئەندازەگیری دروستکراوەکانی، جمھوری شرۆڤەکارانی قورئانیش لەسەر ئەو ڕایەن کە حوکمی ئەم ئایەتە بەم ئایەتەی تری سورەتی بەقەرە سڕراوەتەوە کە دەفەرموێت:﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا﴾ [البقرة: ٢٣٤].
2:241Page 39
وَلِلۡمُطَلَّقَٰتِ مَتَٰعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُتَّقِينَ ٢٤١
And for divorced women is a provision according to what is acceptable - a duty upon the righteous.
ئەو ژنانەی کە تەڵاقدراون دەبێت جلوبەرگ وخەرجی وئەندازەیەک لە ماڵ وسامانیان بۆ دیاری بکرێت وەک قەرەبوو کردنەوەی دڵ ودرەوونی شکاویان کە بە تەڵاقدانەکەیان دووچاریان بووە، ئەویش بەشێوەیەکی گونجاو کە ڕەچاوی حاڵو گوزەرانی پیاوەکەش بکرێت لە بوون و نەبوونی دەسەڵاتی، ئەم حوکمەش مافێکی جێگیر ونەگۆڕە لەسەر ئەوانەی لەخوا دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە یاساغکراوەکانی.
2:242Page 39
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ ٢٤٢
Thus does Allāh make clear to you His verses [i.e., laws] that you might use reason.
ئەی باوەڕداران نمونەی ئەوانەی کە پێشووتر خوای گەورە لە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی لە سنوور وحوکمەکانی ڕوونی کردەوە بۆتان بۆ ئەوەیە بەڵکو لێی وورد ببنەوە وکاری پێ بکەن، تاوەکو خێری وچاکەی دونیا ودواڕۆژی پێی بەدەست بھێنن.
2:243Page 39
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَهُمۡ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحۡيَٰهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ ٢٤٣
Have you not considered those who left their homes in many thousands, fearing death? Allāh said to them, "Die"; then He restored them to life. And Allāh is the possessor of bounty for the people, but most of the people do not show gratitude.
ئایا ئەی پێغەمبەر ھەواڵی ئەوانەت پێ نەگەیشتووە لە ترسی مردن وتووش بوون بە نەخۆشی تاعون لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە، ئەوان ژمارەیەکی زۆر بوون، دەستە وکۆمەڵیک بوون لە نەوەکانی ئیسرائیل، خوای گەورەش پێی فەرموون: بمرن، ئەوانیش مردن، پاشان جارێکی تر خوای گەورە زیندووی کردنەوە، تاوەکو بۆیان ڕوون بکاتەوە کە ھەموو فەرمانێک بەدەستی خۆیەتی، و ئەوان ھیچ سوود وزیانێکیان بۆ خۆشیان بەدەست نیە، بێگومان خوای گەورە زۆر بەخشندە و خاوەن فەزڵە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس وشوکری خوا ناکەن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی.
2:244Page 39
وَقَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٢٤٤
And fight in the cause of Allāh and know that Allāh is Hearing and Knowing.
ئەی باوەڕداران لە پێناو سەرخستنی ئیسلام و بەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەگەڵ دوژمنەکانی خوادا بجەنگن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارەکانتانە، و زانایە بە نیەت وکاروکردەوەتان، وە پاداشت و سزایشتان لەسەری دەداتەوە.
2:245Page 39
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضۡعَافٗا كَثِيرَةٗۚ وَٱللَّهُ يَقۡبِضُ وَيَبۡصُۜطُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ٢٤٥
Who is it that would loan Allāh a goodly loan so He may multiply it for him many times over? And it is Allāh who withholds and grants abundance, and to Him you will be returned.
کێ ھەیە قەرز بدات بەخوای گەورە، ماڵو سامانی خۆی لە ڕێگای خوادا ببەخشێت بە نیەتێکی چاک و دەرونێکی خاوێنەوە، تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا بەچەند قاتێکی زۆر بە سوودی بگەڕێتەوە، خوای گەورە ڕزق وڕۆزی ولەش ساغی لەخەڵکی دەگرێتەوە، وە ھەموویشی فراوان دەکات بە حیکمەت و دادپەروەری خۆی، وە لە دواڕۆژیشدا ھەر تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە، تاوەکو پاداشت وسزای کاروکردەوەتان بداتەوە.
2:246Page 40
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ مِنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰٓ إِذۡ قَالُواْ لِنَبِيّٖ لَّهُمُ ٱبۡعَثۡ لَنَا مَلِكٗا نُّقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ قَالَ هَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُواْۖ قَالُواْ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدۡ أُخۡرِجۡنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبۡنَآئِنَاۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ تَوَلَّوۡاْ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٢٤٦
Have you not considered the assembly of the Children of Israel after [the time of] Moses when they said to a prophet of theirs, "Send to us a king, and we will fight in the way of Allāh"? He said, "Would you perhaps refrain from fighting if battle was prescribed for you?" They said, "And why should we not fight in the cause of Allāh when we have been driven out from our homes and from our children?" But when battle was prescribed for them, they turned away, except for a few of them. And Allāh is Knowing of the wrongdoers.
ئەی پێغەمبەر نەتزانیوە وھەواڵی پیاوماقوڵانی نەوەکانی ئیسرائیلیان لەدوای موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێنەداویت، کاتێک بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان ووت: پاشایەک دیاری بکە بۆمان تاوەکو لەگەڵیدا لە پێناوی خوا بجەنگێین، پێغەمبەرەکەشیان پێی ووتن: پێدەچێت ئەگەر خوای گەورە جەنگاندنی لەسەر فەرز کردن ئێوە لە پێناو خوادا نەجەنگێن؟ ئەوانیش ووتیان جا چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەبەردەمان کە لە پێناو خوا نەجەنگێین لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاریش ھەبێت وداوای ئەوەمان لێ بکات؟ وەک دەبینیت دوژمنەکانمان لە زێدی باوباپیرانی خۆمان وەدەریان ناوین و کوڕوکاڵیان بە دیل گرتووین، بەڵێ دەجەنگێین تاوەکو نیشتمان و زێدی باوباپیرانمان دەگەڕێنینەوە و دیل وبەند کراوەکانیشمان ئازاد دەکەین، جا کاتێک خوای گەورە جەنگی لەسەر فەرز کردن پشتیان ھەڵکرد وەفایان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەی کە دابویان کەمێکیان نەبێت، خوای گەورەش زانایە بەو کەسانەی کە پشت ھەڵدەکەن لە فەرمانی خوا، وە وەفایان نیە به بەڵێنەکانی، وە پاداشت وسزاشیان لەسەری دەداتەوە.
2:247Page 40
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ بَعَثَ لَكُمۡ طَالُوتَ مَلِكٗاۚ قَالُوٓاْ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ عَلَيۡنَا وَنَحۡنُ أَحَقُّ بِٱلۡمُلۡكِ مِنۡهُ وَلَمۡ يُؤۡتَ سَعَةٗ مِّنَ ٱلۡمَالِۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰهُ عَلَيۡكُمۡ وَزَادَهُۥ بَسۡطَةٗ فِي ٱلۡعِلۡمِ وَٱلۡجِسۡمِۖ وَٱللَّهُ يُؤۡتِي مُلۡكَهُۥ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ ٢٤٧
And their prophet said to them, "Indeed, Allāh has sent to you Saul as a king." They said, "How can he have kingship over us while we are more worthy of kingship than him and he has not been given any measure of wealth?" He said, "Indeed, Allāh has chosen him over you and has increased him abundantly in knowledge and stature. And Allāh gives His sovereignty to whom He wills. And Allāh is all-Encompassing [in favor] and Knowing."
پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: خوای گەورە بڕیاری داوە طالوت بکاتە پاشا وکاربەدەستان تاوەکو لەژێر بەیداخ و سەرکردایەتی ئەو لە پێناو خوای گەورە بجەنگن، ئەوە بوو پیاو ماقوڵەکانی بەنو ئیسرائیل بەسەر سوڕمان وڕازی نەبوونەوە ووتیان: چۆن دەکرێت طالوت ببێتە پاشا وپێشەوای ئێمە لەکاتێکدا ئێمە لەو لە پێشترین بۆ ئەو کارە؟ چونکە طالوت لە کوڕ ونەوەی پاشاکان نیە و ماڵو سامانێکی زۆری وەھایشی نییە کە بتوانێت پێی بجەنگێت؟ پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: بێگومان ئەوە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردوون، وە زانست وزانیارییەکی فراوان وھێزێکی جەستەی زۆریشی پێ بەخشیووە، خوای گەورە ئەگەر بیەوێت موڵک وپاشایەتی بە دانای وحیکمەتی دەدات بە ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، بێگومان فەزڵی خوای گەورە فراوانە وە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، وە چاکیش دەزانێت چی کەسانێک لە دروستکراوەکانی شایستەی ئەو فەزڵەن.
2:248Page 40
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ءَايَةَ مُلۡكِهِۦٓ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَبَقِيَّةٞ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحۡمِلُهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ٢٤٨
And their prophet said to them, "Indeed, a sign of his kingship is that the chest will come to you in which is assurance1 from your Lord and a remnant of what the family of Moses and the family of Aaron had left, carried by the angels. Indeed in that is a sign for you, if you are believers."
پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: نیشانەی ڕاستگۆی دەستنیشانکردنی طالوت وەک پاشا وکاربەدەستان، ئەوەیە کە خوای گەورە سندوق وتابوتە زەوتکراوەکەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دڵنیابوون وئارامی لەگەڵ بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە -ئەو سندوقە پیرۆز بوو لای بەنو ئیسرائیل- پاشماوە وکەلەپووری ئەوەی کە شوێنکەوتە وکەسوکاری موسی وھارون بەجێیان ھێشتبوو تێیدا بوو، وەک گۆچانەکەی موسی وھەندێک لەو تەختانەی کە تەوراتی لەسەر نوسرابوەوە، بێگومان لەوەدا نیشانە وبەڵگە ھەیە کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردنەوە ئەگەر ئێوە بڕوادارێکی ڕاستەقینە بن.
2:249Page 41
فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلۡجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبۡتَلِيكُم بِنَهَرٖ فَمَن شَرِبَ مِنۡهُ فَلَيۡسَ مِنِّي وَمَن لَّمۡ يَطۡعَمۡهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّيٓ إِلَّا مَنِ ٱغۡتَرَفَ غُرۡفَةَۢ بِيَدِهِۦۚ فَشَرِبُواْ مِنۡهُ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ قَالُواْ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلۡيَوۡمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُواْ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٖ قَلِيلَةٍ غَلَبَتۡ فِئَةٗ كَثِيرَةَۢ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ٢٤٩
And when Saul went forth with the soldiers, he said, "Indeed, Allāh will be testing you with a river. So whoever drinks from it is not of me, and whoever does not taste it is indeed of me, excepting one who takes [from it] in the hollow of his hand." But they drank from it, except a [very] few of them. Then when he had crossed it along with those who believed with him, they said, "There is no power for us today against Goliath and his soldiers." But those who were certain that they would meet Allāh said, "How many a small company has overcome a large company by permission of Allāh. And Allāh is with the patient."
جا کاتێک طالوت سەربازەکانی لە شارەکە بردە دەرەوە پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەیەوێت بەڕووبارەکە تاقی بکاتەوە، ھەرکەسێک لێی بخواتەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی من نیە وبەکەڵکی ئەوە نایەت لەم سوپایەی مندا بێت وھاوشانی من بجەنگێت، وە ھەرکەسێکیش ھیچی لێ نەخواردەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی منە وبەکەڵکی ئەوە دێت ھاوشانی من بجەنگێت، مەگەر کەسێک نەبێت ناچار بێت وبە ئەندازەی لاگوێل ولامشتێکی لێ ھەڵبگۆزێت ولێی بخواتەوە، ئەوە بوو سەربازەکان ھەموویان لە ئاوی ڕووبارەکەیان خواردەوە کەمێکیان نەبێت لەگەڵ ئەوەی زۆریش تینویان بوو بەڵام ئارامیان گرت ولێیان نەخواردەوە، جا کاتێک طالوت وئەو بڕوادارانەی کە لەگەڵیدا بوو لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، ھەندێک لە سەربازەکان ووتیان: ئەمڕۆ ئیمە ناتوانين لەگەڵ جالوت و سەربازەکانیدا بجەنگێین، بەڵام ئەوانەیان یەقینیان ھەبوو لەڕۆژی دواییدا دەگەنە لیقای خوای گەورە ووتیان: بەیارمەتی خوای گەورە دەستە وکۆمەڵێکی کەمی بڕوادار سەردەکەون بەسەر دەستە وکۆمەڵێکی زۆری بێ باوەڕدا، گرنگ لە سەرکەوتندا بە باوەڕ وئیمانە نەک بە زۆری ژمارە، بێگومان خوای گەورە ھەمیشە لەگەڵ بەندە بە ئارام وخۆڕاگرەکانیدا و پشتگیریان دەکات وسەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا.
2:250Page 41
وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُواْ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٥٠
And when they went forth to [face] Goliath and his soldiers, they said, "Our Lord, pour upon us patience and plant firmly our feet and give us victory over the disbelieving people."
کاتێک سوپاکەی طالوت ڕووبەڕووی جالوت وسوپاکەی بوونەوە، دەستیان کرد بە نزا وپاڕانەوە لای خوای گەورە وووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆڕاگریمان بەسەر دڵەکانماندا بڕژە وپێکانمان لەگۆڕەپانی جەنگدا دامەزراو بکە تاوەکو ھەڵنەیەین و لەبەرامبەر دوژمەنکانماندا شکست نەھێنین، بە ھێزی خۆت پشتگیرمانبە وسەرمان بخە بەسەر گەلی بێباوەڕاندا.
2:251Page 41
فَهَزَمُوهُم بِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّفَسَدَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٥١
So they defeated them by permission of Allāh, and David killed Goliath, and Allāh gave him the kingship and wisdom [i.e., prophethood] and taught him from that which He willed. And if it were not for Allāh checking [some] people by means of others, the earth would have been corrupted, but Allāh is the possessor of bounty for the worlds.
ئەمجا طالوت وسوپاکەی بەیارمەتی خوای گەورە جالوت وسوپاکەیان تێکشکاندا، داوادیش-کە ئەو کاتە سەربازێک بوو لە سوپاکەی طالوت- جالوتی سەرکردەی بێباوەڕانی کوشت، لەوەودوایش خوای گەورە موڵکی پاشایەتی و پێغەمبەرایەتی پێبەخشی، وە ھەرچی خوای گەورە خۆی وویستی فێری جۆرەھا زانستی کرد، ئەوەی بۆ دونیا ودواڕۆژ بەکەڵک دەھات بۆی ڕەخساند، وە ئەگەر سوننەتی خوای گەورە وانەبوایە ھەندێک لەو خەڵکە خراپەکارەی بە ھەندێکی تر لەو خەڵکە چاکەکارە لەناو نەبردایە، ئەوا ئێستا ئەم زەویە بە خراپەی خراپەکاران وێران بوو بوو، بەڵام خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وچاکەیە بەسەر تەواوی دروستکراوەکانیەوە.
2:252Page 41
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢٥٢
These are the verses of Allāh which We recite to you, [O Muḥammad], in truth. And indeed, you are from among the messengers.
ئەوەی باسمان کرد بۆت ھەمووی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای خوای گەورەن، بەسەرتدا دەیخوێنینەوە ئەی پێغەمبەر، کە ھەواڵی ڕاست ودروست و دادپەروەری لە حوکمەکاندا لەخۆ گرتووە، وە بێگومانبە تۆیش ئەی موحەمەد یەکێکی لە پێغەمبەران.
2:253Page 42
۞ تِلۡكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۘ مِّنۡهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُۖ وَرَفَعَ بَعۡضَهُمۡ دَرَجَٰتٖۚ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخۡتَلَفُواْ فَمِنۡهُم مَّنۡ ءَامَنَ وَمِنۡهُم مَّن كَفَرَۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلُواْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يُرِيدُ ٢٥٣
Those messengers - some of them We caused to exceed others. Among them were those to whom Allāh spoke, and He raised some of them in degree. And We gave Jesus, the son of Mary, clear proofs, and We supported him with the Pure Spirit [i.e., Gabriel]. If Allāh had willed, those [generations] succeeding them would not have fought each other after the clear proofs had come to them. But they differed, and some of them believed and some of them disbelieved. And if Allāh had willed, they would not have fought each other, but Allāh does what He intends.
ئەو پێغەمبەرانەی کە باسمانکردن فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەڕووی نیگا بۆ کردن وشوێنکەوتن و پلە وپایەیانەوە، ھەندێکیان خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردوون، وەک موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ھەندێکیانی تری پلە وپایەی بەرزکردونەتەوە وەک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە بۆ تەواوی خەڵکی نێردراوە، وە کۆتایی بە پێغەمبەرایەتی ھێناوە، وە فەزڵی ئومەتەکەی دراوە بەسەر تەواوی ئومەتانی تردا، وە بە عیسای کوڕی مەریەمیش چەندین موعجیزە وبەڵگە ونیشانەی ڕوونمان داوەتێ کە بەڵگە بوو لەسەر پیغەمبەرایەتیەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زکماک ونەخۆشی بەڵەکەی، وە بە جوبرەئیلیش پشتگیریمان لێکرد تاوەکو بتوانێت بە ئەرک وفەرمانەکانی خوای گەورە وبەزر وبڵند ھەستێت، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوانەی لە دوای ئەم پێغەمبەرانەوە ھاتن کە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرایان ھێنا باوەڕدار دەبوون ویەکتریان نەدەکوشت وشەڕی یەکتریان نەدەکرد، بەڵام لەناو یەکتردا تێکچون وجیاوازیان تێکەوت، ھەندێکیان باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون پێی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە شەڕی یەکتر نەکەن ویەکتر نەکوژن ئەوا شەڕیان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ویەکتریان نەدەکوشت، بەڵام ئەوەی کە خوای گەورە خۆی بیەوێت ئەنجامی دەدات، ھەرکەسێکی بوێت بە ڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی ڕێنومایی دەکات بۆ باوەڕ وئیمان، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە دادپەروەری ودانای خۆی گومڕاو سەر لێشێواوی دەکات.
2:254Page 42
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا بَيۡعٞ فِيهِ وَلَا خُلَّةٞ وَلَا شَفَٰعَةٞۗ وَٱلۡكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٢٥٤
O you who have believed, spend from that which We have provided for you before there comes a Day in which there is no exchange [i.e., ransom] and no friendship and no intercession. And the disbelievers - they are the wrongdoers.
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون لەوەی کە ڕزق وڕۆزیمان داون لە تەواوی ماڵ وسامانی حەڵاڵتان لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشن، پێش ئەوەی کە ڕۆژی دوایی بێت، ئیتر ئەو کاتە ھیچ کڕین وفرۆشتنێکی نامێنێت کە مرۆڤ ئەوەی سوودی ھەیە بۆی دەست خۆی بخات، وە ھاوڕێیەتی وبرادەرایەتیش نامێنێت کە لەکاتی تەنگانەدا بێت بە فریاتەوە، وە ھیچ تکاکارێکیش نامێنێت کە بتوانێت زیانێکت لێ دوور بخاتەوە یان سودێکیت پێ بگەیەنێت مەگەر لەسەر وویست ومۆلەتی خودا نەبێت ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە خوا خۆی دەیەوێت وڕەزامەندە لەسەری، وە ھەر بێباوەڕانیش ستەمکاری ڕاستەقینەن چونکە بێباوەڕ بوون بە خوای بەرز وبڵند و لە سنور دەرچوون ویاخی بوون.
2:255Page 42
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُۚ لَا تَأۡخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَوۡمٞۚ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ مَن ذَا ٱلَّذِي يَشۡفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيۡءٖ مِّنۡ عِلۡمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَۚ وَسِعَ كُرۡسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفۡظُهُمَاۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ ٢٥٥
Allāh - there is no deity except Him, the Ever-Living,1 the Self-Sustaining.2 Neither drowsiness overtakes Him nor sleep. To Him belongs whatever is in the heavens and whatever is on the earth. Who is it that can intercede with Him except by His permission? He knows what is [presently] before them and what will be after them,3 and they encompass not a thing of His knowledge except for what He wills. His Kursī4 extends over the heavens and the earth, and their preservation tires Him not. And He is the Most High,5 the Most Great.6
خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەئەو، تاک وتەنھا وبێھاوتایە، ھەر ئەو زیندووی ھەمیشەییە، ژیانێکی تەواو وکامڵ کە مردن وکەموکورتی تێدا نیە، ڕاگیرکەری بونەوەرە بەزاتی خۆی ڕاوەستاوە وپێویستی بەھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی نیە، وە تەواوی بوونەوەر ودروستکراوەکانی ئەو ڕایگرتوون، وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەبێ خوای گەورە بەردەوام بن، وە بەھیچ شێوەیەکیش وەنەوز نایگرێت وخەویش نایباتەوە، چونکە ژیانی ئەو ژیانێکی تەواو بێ کەم وکورتیە وە ھەمیشە ڕاوەستاوە، وە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک ناتوانێت تکا وشەفاعەت بۆ کەسێکی تر بکات بەبێ موڵەت وڕەزامەندی ئەو، ئەوەی ڕابردووە لە کاروباری دروستکراوەکانی وڕوویداوە ھەمووی دەزانێت وئەگای لێی ھەیە، وە ئەوەشی ھێشتا ڕووی نەداوە وچاوەڕوانی ڕوودانینی ھەر دەیزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ کەسێکیش ئاگاداری زانست وزانیاری خوای بەرز وبڵند نیە مەگەر خۆی بیەوێت ئاگاداریان بکات لەڕێگای پێغەمبەرانەوە شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، کورسی خوای گەورە- کەجێگا پێیەکانی پەروەردگارە- تەواوی ئاسمانەکان وزەوی کە چەندێک فراوان وگەورەن ھەمووی داگرتووە، وە پارێزگاری کردن وڕاگرتنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوای گەورە گران وقورس نیە، وە ھەر ئەویشە بڵند وپایەبەزر وبەدەسەڵاتە وھیچ کەس وشتێکیش ھاوشانی نیه.
2:256Page 42
لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشۡدُ مِنَ ٱلۡغَيِّۚ فَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَاۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٥٦
There shall be no compulsion in [acceptance of] the religion. The right course has become distinct from the wrong. So whoever disbelieves in ṭāghūt1 and believes in Allāh has grasped the most trustworthy handhold with no break in it. And Allāh is Hearing and Knowing.
زۆر لەھیچ کەسێک ناکرێت کە بڕواتە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، چونکە ئاینی ھەق وڕاستیە و پێویستی بەوە نیە کە زۆر بکرێت لەخەڵکی بۆ ئەوەی پێی ڕازی بێت، بێگومان ڕێگای ڕاست وھەق لەڕێگای ناھەق و گومڕایی جودا کراونەتەوە، ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەھەر شتێک جگە لە خوای گەورە دەپەرسترێت وە خۆیشی لێ بەری بکات، وە باوەڕیشی ھەبێت بەخوای تاک وتەنھا، ئەوا بێگومان ئەو کەسە دەستی بەھۆکارێکی ھەر بەھێزەوە لە ئایندا گرتووە کە دەبێتە مایەی سەرفرازی وڕزگاری لەڕۆژی دواییدا، وە خوای گەورەش بیسەری ووتە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە.
2:257Page 43
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ٢٥٧
Allāh is the Ally1 of those who believe. He brings them out from darknesses into the light. And those who disbelieve - their allies are ṭāghūt. They take them out of the light into darknesses.2 Those are the companions of the Fire; they will abide eternally therein.
خوای گەورە پشت وپەنا ویار ویاوەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە پێی، سەرکەوتویان دەکات لە کاروباریاندا و سەریان دەخات بەسەر نەیارانیاندا، لە تاریکی بێباوەڕی و گومڕاییەوە دەریان دەھێنێت بۆ نور وڕووناکی باوەڕ و زانست، ئەوانەش کە بێباوەڕن پشت وپەنا ویار ویاوەریان ئەو بت و ھاوبەشانەیە کە دایانناون بۆ خوا، ئەوانەی بێباوەڕیان بۆ ڕازاندونەتەوە، لە نور و ڕوناکی باوەڕەو و زانستەوە دەریان دەپەڕێنن بۆ تاریکی بێباوەڕی ونەزانین، ئەوانە دەستە وتاقمی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
2:258Page 43
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِي حَآجَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ فِي رَبِّهِۦٓ أَنۡ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ إِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّيَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحۡيِۦ وَأُمِيتُۖ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأۡتِي بِٱلشَّمۡسِ مِنَ ٱلۡمَشۡرِقِ فَأۡتِ بِهَا مِنَ ٱلۡمَغۡرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِي كَفَرَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٥٨
Have you not considered the one who argued with Abraham about his Lord [merely] because Allāh had given him kingship? When Abraham said, "My Lord is the one who gives life and causes death," he said, "I give life and cause death." Abraham said, "Indeed, Allāh brings up the sun from the east, so bring it up from the west." So the disbeliever was overwhelmed [by astonishment], and Allāh does not guide the wrongdoing people.
ئایا ئەی پێغەمبەر تۆ لەجورئەت وزاتی ئەو لەخوا یاخی بووە سەرسامترت بینیوە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دا کرد لەبارەی پەروەردگاریەتی ویەکخواپەرستیەوە، ئەوە بوو وای گومان دەزانی کە خۆی خوایە، کاتێک کە خوای گەورە موڵک دەسەڵات وسەروەت وسامانێکی زۆری پێ بەخشی بوو لە ئەنجامدا لەخوا یاخی بوو، ئیبراھیمیش سیفاتی پەروەردگاری بۆ ڕوون کردەوە و پێی فەرموو: پەروەردگاری من ئەو پەروەردگارەیە کە ژیانی بەخشیوە بەسەرجەم دروستکراوەکانی وھەر ئەویش دەیانمرێنێت، ئەو یاخی بووەیش بەسەرسەختیەوە ووتی: منیش ژیان دەبەخشم بە خەڵک دەیشیانمرێنم، ئەوەی بمەوێت دەیکوژم و ئەوەشی بمەوێت لێی خۆش دەبم وعەفوی دەکەم، ئەوە بوو ئیبراھیم بەڵگەیەکی گەورەتری بۆ ھێنا و پێی فەرموو: ئەو پەروەردگارەی من دەیپەرستم ڕۆژ لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت، تۆیش ئەگەر خۆت بەخوا دەزانیت لە ڕۆژئاواوە ھەڵی بھێنە، ئەوە بوو ئەو یاخی بووە ھیچی بۆ نەماوە وحەپەسا، ئیبراھیم بە بەڵگەکانی زاڵ بوو بەسەریدا، بێگومان خوای گەورەش ستەمکاران ڕێنومایی ناکات وسەرکەوتویان ناکات لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاست ئەویش لەبەر ئەو زوڵم وستەم ولەخوا یاخی بوونیان.
2:259Page 43
أَوۡ كَٱلَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرۡيَةٖ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحۡيِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِاْئَةَ عَامٖ ثُمَّ بَعَثَهُۥۖ قَالَ كَمۡ لَبِثۡتَۖ قَالَ لَبِثۡتُ يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۖ قَالَ بَل لَّبِثۡتَ مِاْئَةَ عَامٖ فَٱنظُرۡ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمۡ يَتَسَنَّهۡۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجۡعَلَكَ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِۖ وَٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡعِظَامِ كَيۡفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكۡسُوهَا لَحۡمٗاۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعۡلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٥٩
Or [consider such an example] as the one who passed by a township which had fallen into ruin. He said, "How will Allāh bring this to life after its death?" So Allāh caused him to die for a hundred years; then He revived him. He said, "How long have you remained?" He [the man] said, "I have remained a day or part of a day." He said, "Rather, you have remained one hundred years. Look at your food and your drink; it has not changed with time. And look at your donkey; and We will make you a sign for the people. And look at the bones [of this donkey] - how We raise them and then We cover them with flesh." And when it became clear to him, he said, "I know that Allāh is over all things competent."
یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە و لێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە و دەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە.
2:260Page 44
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّ أَرِنِي كَيۡفَ تُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ قَالَ أَوَلَمۡ تُؤۡمِنۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطۡمَئِنَّ قَلۡبِيۖ قَالَ فَخُذۡ أَرۡبَعَةٗ مِّنَ ٱلطَّيۡرِ فَصُرۡهُنَّ إِلَيۡكَ ثُمَّ ٱجۡعَلۡ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٖ مِّنۡهُنَّ جُزۡءٗا ثُمَّ ٱدۡعُهُنَّ يَأۡتِينَكَ سَعۡيٗاۚ وَٱعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٢٦٠
And [mention] when Abraham said, "My Lord, show me how You give life to the dead." [Allāh] said, "Have you not believed?" He said, "Yes, but [I ask] only that my heart may be satisfied." [Allāh] said, "Take four birds and commit them to yourself.1 Then [after slaughtering them] put on each hill a portion of them; then call them - they will come [flying] to you in haste. And know that Allāh is Exalted in Might and Wise."
ئەی پێغەمبەر وەبیر بھێنەوە وباسی ئەوە بکە کاتێک کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم پیشاندە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟خوای گەورەش پێی فەرموو: ئایا تۆ باوەڕت بە زیندوو کردنەوەی مردوان نیە؟ ئیبراھیمیش ووتی: بەڵی باوەڕم ھەیە، بەڵام دەمەوێت بەچاو ببینم و زیاتر دڵنیا ببمەوە، خوای گەورە فەرمانی پێکرد وپێی فەرموو: چوار باڵندە بھێنە وسەریان ببڕە وپارچە پارچەیان بکە، پاشان ھەر پارچەیەک لەو باڵندە سەربڕاوانەی کە گۆشتەکانیت تێکەڵاو کردووە بخەرە سەر چیایەک لەو چیایانەی دەوروبەرت، دوای ئەوە بانگیان بکە، ئەوانیش زیندوو دەبنەوە بەفەرمانی خوا خێرا دێن بۆلات، جا کەوابێت ئەی ئیبراھیم بزانە کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە فەرمان وشەرع و دروستکراوەکانیدا.
2:261Page 44
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتۡ سَبۡعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنۢبُلَةٖ مِّاْئَةُ حَبَّةٖۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ٢٦١
The example of those who spend their wealth in the way of Allāh is like a seed [of grain] which grows seven spikes; in each spike is a hundred grains. And Allāh multiplies [His reward] for whom He wills. And Allāh is all-Encompassing and Knowing.
نمونەی پاداشتی ئەو باوەڕدارانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن، وەک نمونەی ئەو دەنکە دانەوێڵەیە وایە کەجوتیارێک لە زەویەکی پاکوخاوێندا دەینێژێت، دواتر سەوز دەبێت وحەوت گوڵ دەردەکات، لە ھەر گوڵێکدا سەد دانە دانەوێلە ھەیە، (واتا: پاداشتی بەندەکانی یەک بەحەوت سەد دەداتەوە)، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیەوێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی لەوەش زیاتر بەچەند بار پاداشتی دەداتەوە وبۆی زیاد دەکات، بەشێوەیەک بەبێ ژمارە پاداشتیان دەداتەوە، خوای گەورە فەزڵ وبەخشینی زۆر فراوانە، وە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی پاداشتی زیاترە.
2:262Page 44
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتۡبِعُونَ مَآ أَنفَقُواْ مَنّٗا وَلَآ أَذٗى لَّهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٢٦٢
Those who spend their wealth in the way of Allāh and then do not follow up what they have spent with reminders [of it] or [other] injury will have their reward with their Lord, and there will be no fear concerning them, nor will they grieve.
ئەوانەی کە ماڵو سامانیان لە پێناو خوای گەورە وگوێڕایەڵی وڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، وە پاشان پاداشتی ئەو ماڵ بەخشینەیان بە منەت وئازاردانی خەڵکی بە کردار و گوفتاریان بەتاڵ ناکەنەوە لای پەروەردگاریان، ئا ئەوانە پاداشتی گەورەیان لای خوایە، وە ھیچ ترسێکیان بۆ نابێت لەڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵ گران وخەفەت باریش نابن بۆ لەدەستدانی خۆشیەکانی دونیا، ئەویش لەبەر گەورەیی ئەو ناز ونیعەمەتەی کە خوای گەورە پێیان دەبەخشێت.
2:263Page 44
۞ قَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞ وَمَغۡفِرَةٌ خَيۡرٞ مِّن صَدَقَةٖ يَتۡبَعُهَآ أَذٗىۗ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٞ ٢٦٣
Kind speech and forgiveness are better than charity followed by injury. And Allāh is Free of need and Forbearing.
گوفتارێکی جوان کە دڵی باوەڕدارێک خۆش بکات، وە لێبووردن لەکەسێک کە خراپەیەکی بەرامبەر کردویت، باشتر وچاکترە لە خێر وسەدەقەیەک کە ئازاری خێر پێکراوەکەی پێ بدرێت ئەویش بە منەت کردن بەسەریدا، بێگومان خوای گەورە بێ نیازە لە بەندەکانی وھیچ پێویستی پێیان نیە، وە زۆریش بە ئارامە بەرامبەریان وپەلەی نیە لە سزادانیان.
2:264Page 44
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُبۡطِلُواْ صَدَقَٰتِكُم بِٱلۡمَنِّ وَٱلۡأَذَىٰ كَٱلَّذِي يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفۡوَانٍ عَلَيۡهِ تُرَابٞ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٞ فَتَرَكَهُۥ صَلۡدٗاۖ لَّا يَقۡدِرُونَ عَلَىٰ شَيۡءٖ مِّمَّا كَسَبُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٦٤
O you who have believed, do not invalidate your charities with reminders [of it] or injury as does one who spends his wealth [only] to be seen by the people and does not believe in Allāh and the Last Day. His example is like that of a [large] smooth stone upon which is dust and is hit by a downpour that leaves it bare. They are unable [to keep] anything of what they have earned. And Allāh does not guide the disbelieving people.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون پاداشتی خێرو سەدەقەکانتان بە منەت وئازاردان بەتاڵ مەکەنەوە بەسەر ئەو کەسەی کە خێرەکەی پێ دەکەن، نمونەی ئەو کەسەی کە وادەکات وەک ئەو کەسە وایە کە لەبەر ڕوپامایی ومەدح کردنی خەڵکی ماڵەکەی دەبەخشێت، وە باوەری بەخوا وڕۆژی دوایی نیە وپاداشت وسزای نیە، نمونەی ئەم کەسە وەک ئەو بەردە ساف ولوسە وایە کە کەمێک خۆڵی بەسەرەوە بێت، پاشان بارانێکی بەخوڕ ولێزمەی بەسەردا ببارێت وھیچی بەسەرەوە نەمێنێت، ھەر بەو شێوەیەش ئەوانەی لەبەر ڕوپامایی خەڵکی ماڵ دەبەخشن ھیچ پاداشتێکیان لای خوای گەورە چنگ ناکەوێت، بێگومان خوای گەورە ھەرگیز ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات بۆ کارێک کە جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت وسودیێکی ھەبێت بۆ کاروکردەوە وماڵبەخشینیان.
2:265Page 45
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ كَمَثَلِ جَنَّةِۭ بِرَبۡوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٞ فَـَٔاتَتۡ أُكُلَهَا ضِعۡفَيۡنِ فَإِن لَّمۡ يُصِبۡهَا وَابِلٞ فَطَلّٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢٦٥
And the example of those who spend their wealth seeking means to the approval of Allāh and assuring [reward for] themselves is like a garden on high ground which is hit by a downpour - so it yields its fruits in double. And [even] if it is not hit by a downpour, then a drizzle [is sufficient]. And Allāh, of what you do, is Seeing.
نموونەی ئەو بڕاوادارنەی کە ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە، وە دڵو دەروونیشیان لەسەر پەیمان وبەڵێنی خوا دامەزراوە وھیچ زەبر وزەنگێکی کەسیشیان لەسەری نیە، زیاد بوونی خێرەکەیان وەک نمونەی ئەو باخ وبێستانە وایە لە شوێنێکی خاوێن وبەرزەوە بارانێکی بە لێزمە وخوڕی لێدابکات، کە بەربووبومێکی دوو بەرامبەر بدات بەرھەم بھێنێت، خۆ ئەگەر بارانێکی بەلێزمە وخوڕیش لێی نەدات ئەوا ھەر بارانێکی وورد تێراوی دەکات، لەبەر پاکوخاوێنی زەویەکە ئەو ووردە بارانەی بەسە بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومەکەی، ھەروەھا بەخشینی کەسانی موخلیس ودڵسۆزیش بۆ خوای گەورە، کارەکانیان لای پەروەردگار بەچەند قات جێگای ڕەزامەندی وقبوڵە ئەگەر چی کەمیش بێت، خوای گەورەش بینایە بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت لە کار وکردەوەی کەسانی موخلیس ودڵسۆز لەکار و کردەوەی کەسانی ڕیا بازی ڕوپامایی کەر.
2:266Page 45
أَيَوَدُّ أَحَدُكُمۡ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَابٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلۡكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٞ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعۡصَارٞ فِيهِ نَارٞ فَٱحۡتَرَقَتۡۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ ٢٦٦
Would one of you like to have a garden of palm trees and grapevines underneath which rivers flow in which he has from every fruit? But he is afflicted with old age and has weak [i.e., immature] offspring, and it is hit by a whirlwind containing fire and is burned. Thus does Allāh make clear to you [His] verses that you might give thought.
ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخ وبێستانێکی لەھەموو جۆرە خورما وڕەزێک ھەبێت، و ئاوی سازگاری ڕووبار بەنێویدا تیپەڕ بکات، ھەموو جۆرە بەروبومێکی پاکوخاوێنی تێدا بێت، خاوەنەکەشی پیری تەنگی پێھەڵچنیبێت و توانای ئیش وکار وخزمەتی نەمابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک مناڵی ووردی لاوازیشی ھەبێت کە توانای کارکردن وخزمەتی باخەکەیان نەبێت، کەچی لەناکاو باخەکەیان گێژەڵوکەیەکی گڕاوی لێی ھەڵبکات، و ھەموو باخ وبێستانەکە بسوتێنێت، پاشان خۆی ومنداڵەکانی بەسەرگەردانی ودەستی بەتاڵەوە ھیچ شتێکیان بۆ دەرنەچێت لەکاتێکدا ئەوان زۆر پێویستیان بە بەروبومی باخەکەیان ھەیە چونکە باوکە پیر بووە و مناڵەکانیش ووردن وتوانای کاریان نیە، ڕێک وپیک نمونەی کەسێک ماڵوسامانی لەبەر ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشێت وەک نمونەی ئەو پیاوە خاوەن باخە وایە، بەدەستی بەتاڵ وبەبێ ھیچ چاکە وحەسەناتێک دەگەڕێتەوە بۆلای خوا لەڕۆژی دواییدا، لەکاتێکدا ئەو زۆر پێویستی بەچاکە وحەسەنات ھەیە، ھەمیشە ئا بەو شێوەیە خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو سودێکی بۆتان ھەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا بەڵکو بەووردی بیری لێ بکەنەوە ولێی ڕامێنن.
2:267Page 45
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ٢٦٧
O you who have believed, spend from the good things which you have earned and from that which We have produced for you from the earth. And do not aim toward the defective therefrom, spending [from that] while you would not take it [yourself] except with closed eyes. And know that Allāh is Free of need and Praiseworthy.
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون لەو ماڵو سامانە حەڵاڵە ببەخشن کە بەدەستان ھێناوە، وە ببەخشن لەو بەروبومەی کە لەزەویەوە بۆمان سەوز کردون ودەرمانھێناوە، بەدوای بەخشینی شتێکی پیس وپۆخڵ وخراپدا مەگەڕێن، کە ئەگەر بێتو بدرێت بەخۆشیتان وەری ناگرن مەگەر لەڕوو دابمێنن و لەناچاریدا وەری بگرن، دەی ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە ڕازی دەبن شتی خراپی لەپێناودا ببەخشن، کەچی بۆخۆتان ڕازی نابن کە شتی خراپتان پێ بدرێت، وە چاک بزانن خوای گەورە بێ نیازە لەوەی ئێوە دەیبەخشن وھیچ پێویستی بە بەخشینی ئێوە نیە، ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە سوپاس کراوە لە زات و کارو کرداریشیدا.
2:268Page 45
ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ وَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغۡفِرَةٗ مِّنۡهُ وَفَضۡلٗاۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ ٢٦٨
Satan threatens you with poverty and orders you to immorality, while Allāh promises you forgiveness from Him and bounty. And Allāh is all-Encompassing and Knowing.
کاتێک دەتانەوێت ماڵوسامانتان لە پێناو خوای گەورە ببەخشن شەیتان بەھەژاری دەتانترسێنێت ولەسەر بەخیلی و چروکی ھانتان دەدات، وە بانگتان دەکات بۆ گوناھو تاوان وسەرپێچی خوای گەورە، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە بەڵێنی لێخۆش بوونی گەورەی گوناھەکان وڕزق وڕۆزی فراوانتان پێ دەدات، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وبەخشندەی فراوانە، وە زانایە بەحاڵ وگوزرەانی بەندەکانی.
2:269Page 45
يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٦٩
He gives wisdom1 to whom He wills, and whoever has been given wisdom has certainly been given much good. And none will remember except those of understanding.
خوای گەورە دانایی وحیکمەت وکاربەجێی لە گوفتار وکرداردا دەبەخشێت بە کەسانێک لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک خوای گەورە ئەوەی پێ ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکەیەکی زۆری پێدراوە، ھیچ کەسیش پەند وئامۆژگاری لە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە وەرناگرێت ئەو کەسانە نەبن کە ھۆشمەند وخاوەنی ژیرییەکی تەواون کە بەنوور وڕووناکی ڕێگا ڕۆشن دەکەنەوە و شوێن ڕێنومایی وھیدایەتی ئیسلام دەکەون.
2:270Page 46
وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوۡ نَذَرۡتُم مِّن نَّذۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُهُۥۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٍ ٢٧٠
And whatever you spend of expenditures or make of vows - indeed, Allāh knows of it. And for the wrongdoers there are no helpers.
ئەوەی دەیبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە کەم بێت یان زۆر، یان نەزرێک دەکەن وخۆتان پابەندی کارێکی خێر دەکەن بەبێ ئەوەی داواتان لێ کرا بێت، ئەوا خوای گەورە دەزانێت وئاگاداری ھەموویەتی، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە بەگەورەترین پاداشت، وە ستەمکارانیش ئەوانەی کە بەوە ھەڵناسن خوا لەسەری واجب کردوون، وە سنورەکانی دەبەزێنن، لەڕۆژی دواییدا ھیچ کەسێکیان نیە بەرگریان لێ بکات.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences