Al-MukhtasarAl‑Hajj · 22:47–78

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

Al-Hajj 22:47–78

22:47Page 338

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَلَن يُخۡلِفَ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥۚ وَإِنَّ يَوۡمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلۡفِ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ ٤٧

And they urge you to hasten the punishment. But Allāh will never fail in His promise. And indeed, a day with your Lord is like a thousand years of those which you count.

- ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت پەلەت لێ ئەکەن بۆ ئەوەی لە دونیا خێرا پەروەردگار سزایان بدات (ئەمەش وەک گاڵتە پێکردن بە پێغەمبەریان دەووت)، وە سزاکەی تریشیان بۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی دوایی، کاتێک بەو دوو سزایە ترسێنران، وە ئەوەش بزانە اللە تەعالا بەڵێنی خۆی دەباتە سەر و بێ بەڵێنی ناکات تێیدا، پەلەی ھاتنی سزایان بوو، اللە تەعالا لە ڕۆژی بەدردا بۆی ناردن و شکستی پێھێنان، وە بێگومان سزای ڕۆژێک لە دواڕۆژدا ھێندە سەخت و ناڕەحەتە وەک سزای ھەزار ساڵی دونیا وایە لەو ساڵانەی کە ئێوە دەیژمێرن.

22:48Page 338

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَمۡلَيۡتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ ثُمَّ أَخَذۡتُهَا وَإِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ ٤٨

And for how many a city did I prolong enjoyment while it was committing wrong. Then I seized it, and to Me is the [final] destination.

چەندەھا خەڵکی ستەمکار و بێباوەڕی گوند و شاری ترمان مۆڵەتدا و سزامان دواخستن و پەلەمان نەکرد لە سزادانیان بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەین، بەڵام کە کاتی خۆی ھات بەسزای سەختی لەناوبەر گرتمن، وە ھەمووشیان تەنھا بۆ لای من دەگەڕێنەوە لە رۆژی قیامەتدا، بەسزای ھەمیشەیی تۆڵەی ھەموو بێباوەڕییەکەیان لێ دەسێنمەوە.

22:49Page 338

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٞ ٤٩

Say, "O people, I am only to you a clear warner."

- ئەی موحەممەد - پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە، من تەنھا ترسێنەری ئاشکرای ئێوە و گەیەنەری ئەو پەیامەم کە پێی ھاتووم.

22:50Page 338

فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ ٥٠

And those who have believed and done righteous deeds - for them is forgiveness and noble provision.

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان کردووە، پەروەردگار لە گوناھەکانیان خۆش دەەبێت، وە ڕزق و ڕۆزییەکی پاک و پیرۆزیان لە بەھەشتدا بۆ دەبێت و هەرگیز نابڕێتەوە .

22:51Page 338

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡاْ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ ٥١

But the ones who strove against Our verses, [seeking] to cause failure1 - those are the companions of Hellfire.

ئەوانەی ھەوڵیاندا کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە بەدرۆ بخەنەوە و خەڵکی باوەڕیان پێ نەکات، وایانزانی اللە تەعالا دەسەوسان دەکەن و لەدەستی دەردەچن و سزایان نادات، ئەوانە ھاوڕێ و ھاودەمی ئاگری دۆزەخن و ھەمیشە لە گەڵیدان، وەک چۆن کەسێک ھەمیشە لەگەڵ ھاوڕێکەی بێت.

22:52Page 338

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٖ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلۡقَى ٱلشَّيۡطَٰنُ فِيٓ أُمۡنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ ثُمَّ يُحۡكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٥٢

And We did not send before you any messenger or prophet except that when he spoke [or recited], Satan threw into it [some misunderstanding]. But Allāh abolishes that which Satan throws in; then Allāh makes precise His verses.1 And Allāh is Knowing and Wise.

- ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەر و نێرراوێکمان نەناردووە کە ئایەتەکانمان بەسەر خەڵیکدا بخوێننەوە، ئیللا ئەو پێغەمبەرە ھەرکاتێک ئەو کتێب و پەڕاوەی اللە تەعالای خوێندبێتەوە بەسەریاندا شەیتان وەسوەسەی دەخستە خوێندنەوەکەیەوە بۆ ئەوەی خەڵکی وابزانێت ئەو وەسوەسەیەش وەحی و نیگای اللە تەعالایە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەوسا اللە تەعالایش وەسوەسە و فڕوفێڵەکەی شەیتانی پوچەڵ کردەوە، وە ئایەت و نیشانەکانی خۆی چەسپاند، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیریان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا.

22:53Page 338

لِّيَجۡعَلَ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ ٥٣

[That is] so He may make what Satan throws in [i.e., asserts] a trial for those within whose hearts is disease1 and those hard of heart. And indeed, the wrongdoers are in extreme dissension.

تا ئەو دوو دڵی و وەسوەسەیەی شەیتان دەیخستە نێو خوێندنەوەی پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوە بوو اللە تعالی بیکاتە مایەی تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی نیفاق و دووڕوویی لە دڵیاندایە، وە تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەیش دڵیان ڕەق بووە لە بتپەرست و موشریکەکان، وە بێگومان ستەمکاران لە دوو ڕووان و بتپەرست و موشریکەکان لە دژایەتی کردنێکی سەرسەختی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیدان، وە زۆریش دوورن لە ھەق و ڕاستی و ژیرییەوە.

22:54Page 338

وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٤

And so those who were given knowledge may know that it is the truth from your Lord and [therefore] believe in it, and their hearts humbly submit to it. And indeed is Allāh the Guide of those who have believed to a straight path.

وە ئەوانەی اللە تەعالا زانست و زانیاریەکی بەکەڵکی پێ بەخشیوون، بابزانن و دڵنیابن ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھەق وڕاستیەیە کە اللە تەعالا وەحی و نیگای کردووە بۆ تۆ - ئەی پێغەمبەر- وە ھیچ گومانێکی تێدا نییە، تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن و ئیمانەکەیان پێی زیاد بکات، وە دڵەکانیان بۆی ملکەچ دەبێت و دەترسن لە پەروەردگاریان، وە بێگومان اللە تەعالا ھیدایەتی ئەوانە دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە باوەڕیان پێی ھێناوە، ئەو ڕێگایەی کەۆھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، وەک پاداشتێک لەبەرامبەر گەردنکەچییان بۆی.

22:55Page 338

وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي مِرۡيَةٖ مِّنۡهُ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةً أَوۡ يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَقِيمٍ ٥٥

But those who disbelieve will not cease to be in doubt of it until the Hour comes upon them unexpectedly or there comes to them the punishment of a barren Day.1

بەردەوام ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن لە گوماندان لەو قورئانەی اللە دایبەزاندووە بۆت، وە لەسەر ئەم باوەڕەشیان بەردەوامن و دەمێننەوە لەسەری تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێتە سەریان، یاخود سزایەکیان بۆ دێت کە ڕەحمەت و خێری تێدا نییە بۆیان، ئەوە ئیتر ڕۆژی قیامەتە سەبارەت بە ئەوان ڕزگار بوونیان نییە لێی.

22:56Page 339

ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٥٦

[All] sovereignty that Day is for Allāh;1 He will judge between them. So they who believed and did righteous deeds will be in the Gardens of Pleasure.

ھەموو موڵک و دەسەڵات لە ڕۆژی قیامەتدا -ئەو ڕۆژەی ئەوانەی ھەڕەشەی سزا وتۆڵە سەندنەوەیان لێکرابوو دەیانھێنن بۆ لێپرسینەوە - ئەو ڕۆژە موڵک دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەس ناتوانێت ململانێی لەگەڵدا بکات، پاکوبێگەردی بۆ زاتی بەرز و بڵندی، ھەر خۆی دادوەری دەکات لە نێوان باوەڕداران و بێباوەڕاندا، بەو شێوەیەی شایستەی ھەر کامیانە بڕیاریان بۆ دەدات، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە پاداشتی گەورەیان بۆ ئامادە کراوە، لەناو بەھەشتە خۆش و پڕ لەناز و نیعمەتە نەبڕاوەکاندان.

22:57Page 339

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٥٧

And they who disbelieved and denied Our signs - for those there will be a humiliating punishment.

ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە، وە ئەو بەڵگە و نیشانە و ئایەتانەی دامان بەزاندبووە سەر پێغەمبەرەکەمان بەدرۆ دانا، ئەوانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە، سزایەک اللە تەعالا لە ئاگری دۆزەخدا ئەوانی پێ سووک و ڕیسوا دەکات.

22:58Page 339

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓاْ أَوۡ مَاتُواْ لَيَرۡزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ٥٨

And those who emigrated for the cause of Allāh and then were killed or died - Allāh will surely provide for them a good provision. And indeed, it is Allāh who is the best of providers.

ئەوانەی وڵات و شار و نیشتمانی خۆیان بەجێھێشت لە پێناو ڕەزامەندی اللە و سەربەزری ئاینەکەیان، پاشان لە پێناو ئەویشدا لە گۆڕەپانی جیھاددا کوژران، یان مردن، ئەوا بێگومان اللە تەعالا لە بەهەشتدا ڕۆزی و نیعمەتێکی زۆر چاکی ھەمیشە و نەبڕاوەیان پێ دەبەخشێت، وە بێگومان ھەر (اللە سبحانە وتعالی) یە چاکترین ڕزق و ڕۆزیدەرە.

22:59Page 339

لَيُدۡخِلَنَّهُم مُّدۡخَلٗا يَرۡضَوۡنَهُۥۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٞ ٥٩

He will surely cause them to enter an entrance with which they will be pleased, and indeed, Allāh is Knowing and Forbearing.

اللە تەعالا لە بەھەشتدا دەیانخاتە جێگایەکەوە زۆر پێی ڕازین، وە بێگومان اللە زانایە بەکار و کردەوە و نیەت و نیازی دڵیان، وە زۆر خۆگر و لەسەرخۆیە، پەلەی نییە بۆ تۆڵە سەندنەوە لەو کارانەی زیادەڕۆییان تێدا کردووە.

22:60Page 339

۞ ذَٰلِكَۖ وَمَنۡ عَاقَبَ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيۡهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٦٠

That [is so]. And whoever responds [to injustice] with the equivalent of that with which he was harmed and then is tyrannized - Allāh will surely aid him. Indeed, Allāh is Pardoning and Forgiving.1

ئەوەی باسکرا لەوەی کە ئەوانەی لە پێناو اللە تەعالا کۆچیان کرد کە دەیانخاتە بەھەشتەوە، ھەروەھا ڕێگا دراوە ھەر کەسێک دەست درێژی کرایە سەری ھاوشێوەی ئەو دەست درێژی کردنە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، وە ھیچ گوناھبار نابێت و مافی ڕەوای خۆیەتی، جا ئەگەر ھاتوو دەست درێژیکار جارێکی تر گەڕایەوە بۆ دەست درێژی کردن و سنوور بەزاندن، ئەوا بێگومان اللە ئەو کەسە سەر دەخات کە دەست درێژی کراوەتە سەر و زوڵم و ستەمی لێکراوە، بێگومان اللە چاوپۆشی لە باوەڕداران دەکات و لێیان دەبورێت و لێیشیان خۆش دەبێت.

22:61Page 339

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ ٦١

That1 is because Allāh causes the night to enter the day and causes the day to enter the night and because Allāh is Hearing and Seeing.

ئەو سەرخستن و کۆمەکی کردنەی ستەم لێکراوان بۆ ئەوەیە کە بزانرێت اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە و بەتوانایە بۆ ھەر شتێک ویستی لەسەر بێت، وە بەشێک لە دەسەڵات و تواناکانی بریتییە لەوەی شەو بەناو ڕۆژدا دەبات، وە ڕۆژیش بەناو شەودا، بەزیاد کردنی یەکێکیان و کەمکردنەوەی ئەوی دیکەیان، وە بێگومان اللە وتە و گوفتاری بەندەکانی چاک دەبیستێ، وە زانا و ئاگاداریشە بەکار و کردەوەکانیان و ھیچ شتێکیانی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەشیان لەسەر دەداتەوە.

22:62Page 339

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ ٦٢

That is because Allāh is the True Reality, and that which they call upon other than Him is falsehood, and because Allāh is the Most High, the Grand.

ئەوەی باسکرا لەوەی اللە تەعالا شەو بەناو ڕۆژدا دەبات و ڕۆژیش بەناو شەودا، لەبەر ئەوەیە کە ھەر اللە ھەق و ڕاستە، ئاینەکەیشی ھەق و ڕاستە، وە بەڵێنەکانیشی راست و دروستن، وە یارمەتی و سەرخستنی بۆ باوەڕدارانیش ھەق و ڕاستە، وە بێگومان ئەو بتانەیشی جگە لە اللە دەپەرسترێن ھەموویان پڕ و پوچ و بەتاڵن، وە ھیچ بنەمایەکیان نییە، وە بێگومان ھەر اللەیە بەزات و قەدر و دەسەڵاتی خۆی بەرز و بڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، گەورەیە بەجۆرێک ھیچ زاتێک لەو گەورەتر نییە و لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەورەتر و مەزنتر و بەڕێزترە.

22:63Page 339

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَتُصۡبِحُ ٱلۡأَرۡضُ مُخۡضَرَّةًۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ ٦٣

Do you not see that Allāh has sent down rain from the sky and the earth becomes green? Indeed, Allāh is Subtle1 and Aware.2

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، زەویش پاش ئەو بارانە بە ڕووەکە جوانەکای سەوز دەبێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر میھرەبان و بەلوتفە بۆ بەندەکانی کاتێک بارانی بۆ باراندن، وە زەوی بۆ سەوز کردن، وە زۆر شارەزای بەرژەوەندییەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە.

22:64Page 339

لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ ٦٤

To Him belongs what is in the heavens and what is on the earth. And indeed, Allāh is the Free of need, the Praiseworthy.

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە بەدڵنیایی اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە ھیچ لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، وە لەھەموو کات و ساتێکیشدا سوپاسکراوە.

22:65Page 340

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِأَمۡرِهِۦ وَيُمۡسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ ٦٥

Do you not see that Allāh has subjected to you whatever is on the earth and the ships which run through the sea by His command? And He restrains the sky from falling upon the earth, unless by His permission. Indeed Allāh, to the people, is Kind and Merciful.

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا ئەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیاندار و بێ گیان ھەر ھەمووی بۆ سوود و قازانج و پێویستی تۆ و خەڵکی ڕامھێناوە و موسەخەری کردوون، وە ئەو کەشتیانەیش بەناو دەریادا دەڕۆن بەفەرمانی ئەو ڕامیھێنراون بۆتان بۆ ئەوەی لە وڵات و جێگایەکەوە بتانگوازێتەوە بۆ وڵات و جێگایەکی تر، وە ئەم ئاسمانەیشی ڕاگرتووە تاوەکو نەکەوێت بەسەر زەویدا بە مۆڵەت و فەرمانی خۆی نەبێت، چونکە ئەگەر مۆڵەتیدا و فەرمانی کرد ئیتر ئەو کاتە ئاسمان دەکەوێت بەسەریدا، بێگومان اللە تەعالا بەرامبەر خەڵکی زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە، چونکە لەگەڵ ئەوەی ستەمیش دەکەن کەچی ئەو ئەم ھەمووە شتەی بۆ موسەخەر و ڕامھێناون.

22:66Page 340

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَحۡيَاكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۗ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ ٦٦

And He is the one who gave you life; then He causes you to die and then will [again] give you life. Indeed, mankind is ungrateful.

اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئێوەی زیندوو كردووەتەوە ، دوای ئەوەی کە ئێوە لەم گەردوونەدا نەبوون ھێناینە بوون و بەدیھێنان، پاشانیش دەتانمرێنێت ئەگەر تەمەنتان تەواو بوو، پاشان دوای مردنیش زیندووتان دەکاتەوە تاوەکو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات لەسەر کار و کردەوەکانتان، وە پاداشت و تۆڵەتان لەسەر بداتەوە، بێگومان مرۆڤ زۆر ناسوپاس و سپڵەیە بەرامبەر ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا - کە زۆر ئاشکرا و دیارن- وە لەگەڵ ئەودا شتی تر دەپەرستێت.

22:67Page 340

لِّكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكًا هُمۡ نَاسِكُوهُۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِي ٱلۡأَمۡرِۚ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدٗى مُّسۡتَقِيمٖ ٦٧

For every [religious] community We have appointed rites which they perform. So, [O Muḥammad], let them [i.e., the disbelievers] not contend with you over the matter but invite [them] to your Lord. Indeed, you are upon straight guidance.

بۆ ھەریەک لە ئوممەتانی پێشووتر شەریعەت و یاسایەکمان دانان، کە ئەوان کاریان پێدەکرد، - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەس لە بتپەرست و موشریکەکان و خاوەن ئاینەکانی تر مافی ئەوەیان نییە ململانێ و کێشمە کێشت لەگەڵدا دروست بکەن لەسەر شەریعەتەکەت، چونکە تۆ لە پێشتری بۆ ھەق و ڕاستی لەوان، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوان خەڵکانی ناھەق و باتڵن، کەوابێت - ئەی پێغەمبەر - بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ ئەوەی خەڵکی بەتاکو تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن، بێگومان تۆ لەسەر ڕێباز و ڕێگایەکی ھەق و ڕاستیت، کە ھیچ خوار و خێچیەکی تێدا نییە.

22:68Page 340

وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ ٦٨

And if they dispute with you, then say, "Allāh is most knowing of what you do.

ئەگەر ئەوانە نەھاتنە سەر ڕێگای ڕاست و دەمەقاڵی و موجادەلەیان لەگەڵدا کردیت دوای دەرکەوتنی بەڵگە و نیشانەکان، ئەوا ھەواڵەی لای زاتی اللەیان بکە و ھەڕەشەیان لێ بکە و پێیان بڵێ: اللە ئاگاداری ھەموو ئەو کار و کردەوانەیە ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێک لەکار و کردەوتانی لانھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵە و پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.

22:69Page 340

ٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ ٦٩

Allāh will judge between you on the Day of Resurrection concerning that over which you used to differ."

ھەر اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دادوەری دەکات لە نێوان بەندەکانیدا، بە باوەڕدار و بێباوەڕیانەوە، لەو شتانەی کە لە دونیادا کێشە و گرفت ھەبووە لە نێوانیاندا لەسەر کاروباری ئاینەکەیان.

22:70Page 340

أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ٧٠

Do you not know that Allāh knows what is in the heaven and earth? Indeed, that is in a Record.1 Indeed that, for Allāh, is easy.

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتزانیوە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە اللە تەعالا پێی دەزانێت و زانا و ئاگادارە پێی، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، بەدڵنیاییەوە زانینی ئەوە تۆمار کراوە لە تەختی پارێزراو (لوح المحفوظ) دا، بێگومان زانینی ھەموو ئەمانە کارێکی ئاسان و سانایە لای اللە تەعالا.

22:71Page 340

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَمَا لَيۡسَ لَهُم بِهِۦ عِلۡمٞۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٖ ٧١

And they worship besides Allāh that for which He has not sent down authority and that of which they have no knowledge. And there will not be for the wrongdoers any helper.

بتپەرست و موشریکەکان بتگەلێک لەبری اللە دەپەرستن لە کاتێکدا اللە بۆ پەرستنی ئەو بتانە ھیچ پشتگیری و بەڵگەیەکی نەناردووەتە خوارەوە لەکتێبەکانیدا، وە ھیچ بەڵگەیەکی زانستیشیان نییە لەسەر پەرستنی ئەو بتانە، بەڵکو تەنھا شتێک پشتی پێ ببەستن چاولێکەری کوێرانەی باوباپیرانیانە، وە ستەمکاران ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێکیان نییە بیانپارێزێت لە سزای اللە تەعالا.

22:72Page 340

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمُنكَرَۖ يَكَادُونَ يَسۡطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۗ قُلۡ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكُمُۚ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٧٢

And when Our verses are recited to them as clear evidences, you recognize in the faces of those who disbelieve disapproval. They are almost on the verge of assaulting those who recite to them Our verses. Say, "Then shall I inform you of [what is] worse than that?1 [It is] the Fire which Allāh has promised those who disbelieve, and wretched is the destination."

ھەر کاتێکیش ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا لە ڕوخسار و ڕوویاندا گرژی و تاڵی و پێناخۆش بوون دەبینیت کاتێک گوێبستی ئایەتەکان دەبن، نزیکە لەتاو داخ و خەفەت بەمشتە کۆڵە بەرببنە سەر و گوێلاکی ئەو کەسانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا پێتان بڵێم چی لەو داخ و خەفەت و ڕوو گرژیەی ئێوە خراپترە؟ مەگەر ھەر ئەو ئاگرەی کە اللە تەعالا بەڵێنی داوە بێباوەڕان بخاتە ناویەوە، ئەوەش خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە.

22:73Page 341

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٞ فَٱسۡتَمِعُواْ لَهُۥٓۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخۡلُقُواْ ذُبَابٗا وَلَوِ ٱجۡتَمَعُواْ لَهُۥۖ وَإِن يَسۡلُبۡهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيۡـٔٗا لَّا يَسۡتَنقِذُوهُ مِنۡهُۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلۡمَطۡلُوبُ ٧٣

O people, an example is presented, so listen to it. Indeed, those you invoke besides Allāh will never create [as much as] a fly, even if they gathered together for it [i.e., that purpose]. And if the fly should steal from them a [tiny] thing, they could not recover it from him. Weak are the pursuer and pursued.1

ئەی خەڵکینە ، نموونەیەک ھێنراوەتەوە ئێوەیش چاک گوێی بۆ بگرن و پەندی لێوەربگرن، بێگومان ئەو بتگەلەی جگە لە اللە ھاواریان بۆ دەبررێت و دەپەرسترێن ھەرگیز ناتوانن مێشێک چەند بچوکیشە بەدیبھێنن چونکە دەسەوسانن و ھیچیان لەدەست نایەت، ئەگەر ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەو مێشە بەدیبھێنن ناتوانن بەدیبھێنن، وە ئەگەر مێشێک شتێکیشیان لێ بسێنێت لەو شتانەی بۆیان دانراوە وەک بۆن و ھاوشێوەکانی ناتوانن لێی بسێننەوە، جا لەبێ تواناییان لەبەدیھێنانی مێشێک یان لێسەندنەوەی شتێک لێیان ڕوون دەبێتەوە ئەو بتانە توانای شتی گەورەتریان نییە، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو ھەمووە بێ تواناییە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن؟! ئەم داواکارە کەمەبەست لێی بتەکانن کە لە بری اللە دەپەرسترێن لاواز و بێدەسەڵاتن چونکە ئەوەی لێیان دەفڕێنرێت ناتوانن وەری بگرنەوە، وە لاوازو بێدەسەڵاتیشە ئەو مێشەی کە ئەو بتانە داوایان لێدەکەن فڕینراوەکەیان بۆ بگێڕنەوە.

22:74Page 341

مَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ٧٤

They have not appraised Allāh with true appraisal.1 Indeed, Allāh is Powerful and Exalted in Might.

ئەو بێباوەڕانە وەک پێویست اللە تەعالا بە گەورە و بەرز و بڵند نەزانی، کاتێک لەگەڵ ئەودا ھەندێک لە مەخلوقاتەکانی ئەویان پەرست، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەتوانا و بەدەسەڵاتە، بەشێک لەھێز و توانای ئەوەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەناو ئەواندایە بەدیھێناوە، زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەریدا زاڵ نابێت، بەپێچەوانەی بتی بتپەرستەکانەوە کە زۆر لاواز و زەلیل و بێدەسەڵاتن ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن و بەدیبھێنن.

22:75Page 341

ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ ٧٥

Allāh chooses from the angels messengers and from the people. Indeed, Allāh is Hearing and Seeing.

اللە (سبحانە وتعالی) لەناو فریشتەکاندا نێرراو ھەڵدەبژێرێت، ھەروەھا لەناو خەڵکیشدا پێغەمبەرانێک ھەڵدەبژێرێت، ھەندێک لەو فریشتانە ڕەوانەی لای پێغەمبەرەکان دەکات، وەک جوبرەئیل کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردووە لە مرۆڤەكان ، وە پێغەمبەرانیشی ڕەوانەی لای خەڵکی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بەخەڵکی ڕابگەیەنن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بیسەری ئەوەیە بتپەرستەکان دەیڵێن لەبارەی پێغەمبەرەکانەوە، وە بینەری ئەو کەسانەیشە کەھەڵیبژاردوون بۆ پێغەمبەرایەتی.

22:76Page 341

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ ٧٦

He knows what is [presently] before them and what will be after them.1 And to Allāh will be returned [all] matters.

اللە تەعالا ئاگادار و زانایە بەوەی نێردراوەکانی له فریشتەکان وله خەڵکیش لەسەرین، پێش بەدیھێنان وپاش مردنیشیان، وە تەنھا ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە بەندەکانی زیندوو دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیان بداتەوە لەپێش خۆیانەوە ئەنجامیانداوە.

22:77Page 341

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩ ٧٧

O you who have believed, bow and prostrate and worship your Lord and do good - that you may succeed.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بەپێی شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کردووە، کڕنوش و سوژدە تەنھا بۆ اللە تەعالا ببەن لە نوێژەکانتاندا، وە کاری چاکە ئەنجام بدەن لە خێر و صەدەقە کردن و بەجێھێنانی صیلەی ڕەحم -پەیوەندی خزمایەتی-، بە ئومێدی ئەوەی سەرفرازی دواڕۆژ ببن و ڕزگار بن لەمەترسییەکانی ڕۆژی قیامەت.

22:78Page 341

وَجَٰهِدُواْ فِي ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦۚ هُوَ ٱجۡتَبَىٰكُمۡ وَمَا جَعَلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلدِّينِ مِنۡ حَرَجٖۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمۡ إِبۡرَٰهِيمَۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ مِن قَبۡلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيۡكُمۡ وَتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِۚ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعۡتَصِمُواْ بِٱللَّهِ هُوَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ فَنِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ ٧٨

And strive for Allāh with the striving due to Him. He has chosen you and has not placed upon you in the religion any difficulty. [It is] the religion of your father, Abraham. He [i.e., Allāh] named you "Muslims" before [in former scriptures] and in this [revelation] that the Messenger may be a witness over you and you may be witnesses over the people. So establish prayer and give zakāh and hold fast to Allāh. He is your protector; and excellent is the protector, and excellent is the helper.

لەڕێگای اللە تەعالادا جیھاد بکەن و تێبکۆشن بە جیھاد و تێکۆشانێکی ڕاست و دروست لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھەر ئەو ئێوەی ھەڵبژاردووە بۆ ھەڵگرتنی ئاینەکەی خۆی، وە ئاینەکەیشی بۆ ئاسان کردوون و ھیچ ناڕەحەتی و گرانی و قورسییەکی تێدا نییە، ئەم ئوممەتە پاکە ئوممەتی باوکتان ئیبراھیمە (سەلامی خوای لێ بێت)، وە بەدڵنیاییەوە لە کتێب و پەڕاوە ئاسمانییەکانی پێشوو و قورئانیشدا ناوی ناون موسڵمان، تاوەکو پێغەمبەر ببێت بە شاھید بەسەرتانەوە ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان بگەیەنێت پێی گەیاندوون، وە بۆ ئەوەیش ئێوە ببن بە شاھید بەسەر ئوممەتانی پێشووەوە کە پێغەمبەرەکانیان پەیامەکەی اللە تەعالایان پێگەیاندن، کەوابێت شوکر و سوپاسی اللە بکەن لەسەر ئەم نیعمەت و بەخششانەی، ئەویش بەجوانترین شێوە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە پەنا ببەن بۆ اللە تەعالا و پشتی پێ ببەستن لە ھەموو کاروبارێکتاندا، بێگومان ئەو باشترین پشتیوانە بۆ کەسانێک لە باوەڕداران ئەویان کردبێت بەپشت و پەنای خۆیان، وە باشترین یارمەتیدەریشە بۆ کەسانێک داوای یارمەتی و کۆمەکیان لەو کردبێت، کەوابێت پشتی پێ ببەستن بۆ ئەوەی پشتیوانتان بێت، وە داوای یارمەتی وسەرخستنی لێ بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات و سەرتان بخات.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском