Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
Al-Furqan 25:58–77
25:58Page 365
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡحَيِّ ٱلَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِهِۦۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا ٥٨
And rely upon the Ever-Living who does not die, and exalt [Allāh] with His praise. And sufficient is He to be, with the sins of His servants, [fully] Aware -
- ئەی پێغەمبەر - لە ھەموو کاروبارێکتدا پشت بە اللەی ھەمیشە زیندوو ببەستە کە ھەر دەمێنێتەوە و ھەرگیز نامرێت، وە بەپاکو بێگەرد بیگرە و سوپاس و ستایشی بکە، وە بەسە کە اللە تەعالا ئاگاداری گوناھ و تاوانی بەندەکانی بێت، ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، وە پاداشتیشیان دەداتەوە لەسەری.
25:59Page 365
ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَسۡـَٔلۡ بِهِۦ خَبِيرٗا ٥٩
He who created the heavens and the earth and what is between them in six days and then established Himself above the Throne1 - the Most Merciful, so ask about Him one well informed [i.e., the Prophet (ﷺ)].
ئەو پەروەردگارەی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە شەش ڕۆژ بەدیھێناوە، پاشان بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرز بوونەوەیەک شایستەی گەورەیی و بەرز و بڵندی ئەو بێت، ئەو پەروەردگاری زۆر میھرەبانە بەرامبەر بەدیھێنراوەکانی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر- پرسیار لە زاتێک بکە کە بەھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، ئەویش اللە یە کە بەھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.
25:60Page 365
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسۡجُدُواْۤ لِلرَّحۡمَٰنِ قَالُواْ وَمَا ٱلرَّحۡمَٰنُ أَنَسۡجُدُ لِمَا تَأۡمُرُنَا وَزَادَهُمۡ نُفُورٗا۩ ٦٠
And when it is said to them, "Prostrate to the Most Merciful," they say, "And what is the Most Merciful? Should we prostrate to that which you order us?" And it increases them in aversion.
ئەگەر بە بێباوەڕەکان بووترێت: سوژدە ببەن بۆ اللەی زۆر میھرەبان، لە وەڵامدا دەڵێن: سوژدە بۆ اللەی میھرەبان نابەین، اللەی میھرەبان کێیە؟ نایناسین و دانیشی پێدا نانێین، ئایا تۆ فەرمانمان پێدەکەیت سوژدە بەرین بۆ زاتێک کە نایناسین؟! وە بەم داوای سوژدە بردنە ئەوان زیاتر لەباوەڕ بە اللە تەعالا دوور کەوتنەوە.
25:61Page 365
تَبَارَكَ ٱلَّذِي جَعَلَ فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجٗا وَقَمَرٗا مُّنِيرٗا ٦١
Blessed is He who has placed in the sky great stars and placed therein a [burning] lamp and luminous moon.
پاکو بێگەردە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەند جێگایەکی بۆ گەلە ئەستێرە و ئەستێرە گەڕۆکەکان داناوە، وە لە ئاسماندا ڕۆژی پرشنگداری داناوە بدرەوشێتەوە، وە مانگیشی تێدا داناوە بەو تیشکەی لە ڕۆژی وەردەگرێت زەوی ڕووناک بکاتەوە.
25:62Page 365
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ خِلۡفَةٗ لِّمَنۡ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوۡ أَرَادَ شُكُورٗا ٦٢
And it is He who has made the night and the day in succession for whoever desires to remember or desires gratitude.
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە، بە دوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە، ئەمەش بەڵگە و نیشانەیە لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار بۆ کەسێک بیەوێت بیر بکاتەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرێت و ڕێی نیشان بدرێت، یان بیەوێت شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا بکات.
25:63Page 365
وَعِبَادُ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمۡشُونَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ هَوۡنٗا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلۡجَٰهِلُونَ قَالُواْ سَلَٰمٗا ٦٣
And the servants of the Most Merciful are those who walk upon the earth easily,1 and when the ignorant address them [harshly], they say [words of] peace,2
بەندە باوەڕدارەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن بە ھێمنی و ویقار و ئارامی (بێ لوت بەرزی و خۆ بەزلزانین) بەسەر زەویدا دەڕۆن، وە کاتێکیش نەفام و ھەرزە و نەزانەکان لە گەڵیاندا بدوێن، ئەوان ھاوشێوەی ئەوان وەڵامیان نادەنەوە، بەڵکو بە وتە و قسەی جوان و چاک وەڵامیان دەدەنەوە، بەشێوەیەک لەگەڵیان دەدوێن کە گوناهـ نەبێت، بە نەفامی ئەوان وەڵام نادەنەوە.
25:64Page 365
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمۡ سُجَّدٗا وَقِيَٰمٗا ٦٤
And those who spend [part of] the night to their Lord prostrating and standing [in prayer]
ھەروەھا ئەوانەی شەوەکانیان بە سوژدە بردن و نوێژکردن و بە پێوە وەستان بەسەر دەبەن.
25:65Page 365
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصۡرِفۡ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ٦٥
And those who say, "Our Lord, avert from us the punishment of Hell. Indeed, its punishment is ever adhering;
وە ئەوانەی لەنزا و پاڕانەوەکانیاندا دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ دوور بخەرەوە، بێگومان سزای دۆزەخ ھەمیشە و لە کۆڵ نەکەوتووە، بۆ کەسانێک بە بێباوەری بمرن و بگەڕێنەوە لای اللە تەعالا.
25:66Page 365
إِنَّهَا سَآءَتۡ مُسۡتَقَرّٗا وَمُقَامٗا ٦٦
Indeed, it is evil as a settlement and residence."
بەڕاستی ئەو دۆزەخە خراپترین جێگا و شوێنە بۆ کەسانێک ئەوە جێگایان بێت، وە خراپترین شوێنی مانەوەیە بۆ کەسانێک لەوێ بمێننەوە.
25:67Page 365
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُواْ لَمۡ يُسۡرِفُواْ وَلَمۡ يَقۡتُرُواْ وَكَانَ بَيۡنَ ذَٰلِكَ قَوَامٗا ٦٧
And [they are] those who, when they spend, do so not excessively or sparingly but are ever, between that, [justly] moderate
ھەروەھا بەندەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن کاتێک ماڵ و سامانیان دەبەخشن زیادەڕۆیی ناکەن و سنوور نابەزێنن، وە لە بەخشینیش دەست ناگرنەوە بۆ ئەو کەسانەی خەرجیان لەسەر ئەوان واجبە لە خۆیان و غەیری خۆیشیان، وە بەخشینیان لە نێوان زیادەڕۆیی و دەست گرتنەوەدایە، بەشێوەیەکی دادگەرانە و مامناوەند ماڵیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن.
25:68Page 366
وَٱلَّذِينَ لَا يَدۡعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقۡتُلُونَ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَا يَزۡنُونَۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ يَلۡقَ أَثَامٗا ٦٨
And those who do not invoke1 with Allāh another deity or kill the soul which Allāh has forbidden [to be killed], except by right, and do not commit unlawful sexual intercourse. And whoever should do that will meet a penalty.
وە ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا ھاوار بۆ ھیچ خوایەکی تر نابەن، وە ئەو نەفسەی اللە تەعالا حەرام و یاساغی کردووە نایکوژن مەگەر اللە ئیزن و مۆڵەتی کوشتنی دابێت وەک کوشتنەوەی بکوژێک یان ھەڵگەڕاوەیەک لە ئاین، یان زینکارێک شووی کردبێت یان ژنی هێنا بێت، ئەم بڕوادارانە یەکێک لە سیفاتەکانی تریان ئەوەیە زینا و داوێن پیسی ناکەن، ھەر کەسێک ئەم گوناھە گەورانە بکات، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دەگات بەسزای گوناھەکەی خۆی.
25:69Page 366
يُضَٰعَفۡ لَهُ ٱلۡعَذَابُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَيَخۡلُدۡ فِيهِۦ مُهَانًا ٦٩
Multiplied for him is the punishment on the Day of Resurrection, and he will abide therein humiliated -
لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، وە بەسووک و ڕیسوایی بە ھەتاھەتایی لەوێدا دەمێنێتەوە.
25:70Page 366
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلٗا صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمۡ حَسَنَٰتٖۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٧٠
Except for those who repent, believe and do righteous work. For them Allāh will replace their evil deeds with good. And ever is Allāh Forgiving and Merciful.
بەڵام ھەر کەسێک تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای اللە تەعالا و باوەڕی ھێنا و کار و کردەوە چاکەکانی ئەنجامدا، ئەو کردەوانەی نیشانەی ڕاستگۆیی تەوبەکەیەتی، ئەوانە اللە تەعالا ھەموو کارو کردەوە خراپەکانیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، وە ھەمیشە اللە تەعالا لێخۆشبووی گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
25:71Page 366
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابٗا ٧١
And he who repents and does righteousness does indeed turn to Allāh with [accepted] repentance.
ھەر کەسێک تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا، وە بەکارو کردەوەی چاکە و تاعەت و گوێڕایەڵێ و وازھێنان لە سەرپێچیەکانی ڕاستگۆیی خۆی بسەلمێنێت ئەوا تەوبەکەی تەوبەیەکی گیرا کراوە.
25:72Page 366
وَٱلَّذِينَ لَا يَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّواْ بِٱللَّغۡوِ مَرُّواْ كِرَامٗا ٧٢
And [they are] those who do not testify to falsehood, and when they pass near ill speech, they pass by with dignity.
ھەروەھا ئەوانەی ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەی درۆ و باتڵ نابن، وەک کۆڕ و کۆبوونەوەی گوناھ و تاوان و شوێنی گاڵتە و گەپی حەرام، وە ئەگەر بەلای قسە و گوتاری پڕ و پووچدا تێپەڕ بوون ئەوا بەرێزەوە ڕادەبوورن و تێکەڵاویان ناکەن.
25:73Page 366
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ لَمۡ يَخِرُّواْ عَلَيۡهَا صُمّٗا وَعُمۡيَانٗا ٧٣
And those who, when reminded of the verses of their Lord, do not fall upon them deaf and blind.
وە ئەوانەن کاتێک ئایەت و نیشانە بیستراو و بینراوەکانی اللە تەعالایان بیر دەخرێتەوە، گوێکانیان لە ئاست نیشانە و ئایەتە بیستراوەکان کەڕ ناکەن، وە چاوەکانیشیان لە ئاست نیشانە و ئایەتە بینراوەکان داناخەن
25:74Page 366
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبۡ لَنَا مِنۡ أَزۡوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعۡيُنٖ وَٱجۡعَلۡنَا لِلۡمُتَّقِينَ إِمَامًا ٧٤
And those who say, "Our Lord, grant us from among our wives and offspring comfort to our eyes1 and make us a leader [i.e., example] for the righteous."
وە ئەوانەی لە نزاکانیاندا دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە خێزانەکان و مناڵەکانمان چاو ڕووناکیمان پێ ببەخشە بۆ زیاتر خواناسین و بەردەوام بوون لەسەر ھەق و ڕاستی، وە بمانکە بە پێشەوای ھەق و ڕاستی بۆ لە خواترسان، کە خەڵکی لەخێر و چاکەدا چاومان لێ بکەن.
25:75Page 366
أُوْلَٰٓئِكَ يُجۡزَوۡنَ ٱلۡغُرۡفَةَ بِمَا صَبَرُواْ وَيُلَقَّوۡنَ فِيهَا تَحِيَّةٗ وَسَلَٰمًا ٧٥
Those will be awarded the Chamber1 for what they patiently endured, and they will be received therein with greetings and [words of] peace,
ئەوانەی ئەوە سیفاتیان بوو پلە بەرزەکانی بەھەشتیان پێ دەدرێت لە فیردەوسی بەرز و بڵندا، بەھۆی ئارام گرتنیان لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە لەلایەن فریشتەکانەوە سڵاویان لێدەکرێت و ژیانێکی خۆشیان ھەیە کە دوورە لە ناخۆشی و نەخۆشی.
25:76Page 366
خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ حَسُنَتۡ مُسۡتَقَرّٗا وَمُقَامٗا ٧٦
Abiding eternally therein. Good is the settlement and residence.
لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە، بەڕاستی باشترین شوێنە کە تێیدا جێگیر دەبن، وە باشترین شوێنی مانەوەیشە تێیدا دەمێننەوە.
25:77Page 366
قُلۡ مَا يَعۡبَؤُاْ بِكُمۡ رَبِّي لَوۡلَا دُعَآؤُكُمۡۖ فَقَدۡ كَذَّبۡتُمۡ فَسَوۡفَ يَكُونُ لِزَامَۢا ٧٧
Say, "What would my Lord care for you if not for your supplication?"1 For you [disbelievers] have denied, so it [i.e., your denial] is going to be adherent.2
- ئەی پێغەمبەر- بەو بێباوەڕانە بڵێ کە سوورن لەسەر بێباوەڕییەکەیان: پەروەردگارم ھیچ پێویستی بە ئێوە نییە ، وە پێویستی بە سوودی گوێڕایەڵی و تاعەتی ئێوە نییە، گەر لەبەر نزا و پاڕانەوەی بەندە گەلێک نەبێت کە لەئەو دەپاڕێنەوە، پاڕانەوەی پەرستن و پاڕانەوەی داواکردن لێی، بێگومان ئێوەیش ئەی بێباوەڕینە پێغەمبەرتان بە درۆ زانی و باوەڕتان نەکرد بەوەی لای پەروەردگارەوە بۆی ھێنابوون، ئەگەر ھەروابن لەمەودا تۆڵەی ئەو بەدرۆ زانین و بێباوەڕییەتان لەگەڵ دەبێت و لێتان جیا نابێتەوە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences