Al-MukhtasarAsh‑Shu'ara · 26:1–81

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

الشعراء

Ash-Shu'ara

The Poets · Meccan · 227 ayahs

26:1Page 367

طسٓمٓ ١

Ṭā, Seen, Meem.1

(طسٓمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة).

26:2Page 367

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ ٢

These are the verses of the clear Book.

ئەمە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەق و ڕاستییە لە باتڵ و ناھەق.

26:3Page 367

لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٣

Perhaps, [O Muḥammad], you would kill yourself with grief that they will not be believers.

- ئەی پێغەمبەر - لەبەر ئەوەی زۆر سووریت لەسەر ھیدایەتدانیان لەوانەیە لە داخ و خەفەتدا خۆت بکوژیت و خۆت لەناو بەریت.

26:4Page 367

إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ ٤

If We willed, We could send down to them from the sky a sign for which their necks would remain humbled.1

ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئاسمانەوە ئایەت و موعجیزەیەکیان بۆ دابەزێنین ئەوا دامان دەبەزاند بۆ سەریان، ئەو کاتە بەردەوام گەردنیان کەچ دەبێت بۆی، بەڵام ئەوەمان نەویست تاوەکو تاقیکردنەوە بێت بۆیان ئایا باوەڕ دەھێنن بە غەیب و شتە نادیارەکان ؟

26:5Page 367

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ ٥

And no mention [i.e., revelation] comes to them anew from the Most Merciful except that they turn away from it.

ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر وەبیر خستنەوەیەکی تازە و نوێی قورئانیان لەلایەن خوای میھرەبانەوە بۆ بێت کە بەڵگە بێت لەسەر یەکخواپەرستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، لەبەرامبەریەوە ڕوو وەردەگێڕن لە بیستن و باوەڕ پێھێنانی.

26:6Page 367

فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٦

For they have already denied, but there will come to them the news of that which they used to ridicule.

بێگومان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابوون بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێی نەکرد، جا بە زوویی ڕاستی ھەواڵی ئەو سزایەیان پێدەگات کە گاڵتە و لاقرتێیان پێ دەکرد، وە سزای اللە تەعالا دەیانگرێتەوە.

26:7Page 367

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ ٧

Did they not look at the earth - how much We have produced therein from every noble kind?

ئەوانەی لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان سووربوون تەماشای زەویان نەکرد و لێی ورد نەبوونەوە کە چەند ڕووەک و گژوگیایی جۆراو جۆر و دیمەنی جوانی بەسوودمان تێیدا ڕواندووە؟!

26:8Page 367

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ٨

Indeed in that is a sign, but most of them were not to be believers.

بەڕاستی لەسەوزکردنی زەوی بە جۆرەھا ڕووەک و گژوگیای بەسوود بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو زاتەی دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەو ڕووەک و گژوگیایە سەوز بکات دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان باوەڕ ناھێنن.

26:9Page 367

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٩

And indeed, your Lord - He is the Exalted in Might, the Merciful.

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەسەڵاتدار و زاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا و ھیچ کەسێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان.

26:10Page 367

وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠

And [mention] when your Lord called Moses, [saying], "Go to the wrongdoing people -

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو کاتە بکە کاتێک پەروەردگارت بانگی موسای کرد و فەرمانی پێکرد کە بڕوات بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە، ئەو گەلەی ستەمیان لە خۆیان کرد و باوەڕیان بە اللە تەعالا نەھێنا و ستەمیان لەگەلەکەی موساش کرد کە کردنیان بە کۆیلە و بەندەی خۆیان.

26:11Page 367

قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ ١١

The people of Pharaoh. Will they not fear Allāh?"

ئەویش گەل و ھۆزی فیرعەونە، لەسەرخۆ و بەنەرم و نیانی فەرمانیان پێ بکات بە تەقوای اللە تەعالا، ئەویش بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی.

26:12Page 367

قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ١٢

He said, "My Lord, indeed I fear that they will deny me

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من دەترسم بەدرۆم بخەنەوە و باوەڕم پێ نەکەن ئەوەی تۆ فەرمانت پێم کردووە پێیان بگەیەنم.

26:13Page 367

وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ ١٣

And that my breast will tighten and my tongue will not be fluent, so send for Aaron.

ئەو کاتە سنگم تەنگ بێت و خەفەت بخۆم بە ھۆی ئەوەی باوەڕم پێ ناکەن، وە زمانیشم چاک گۆ نەکات بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەم، جا جوبرەئیل (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بنێرە بۆ لای ھارونی برام و بيكه بە پێغەمبەر تاوەكو یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەرکی سەرشانم.

26:14Page 367

وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ ١٤

And they have upon me a [claim due to] sin, so I fear that they will kill me."

گەلەکەی فیرعەون تاوانی کوشتنی قیبطیەکیان لەسەرمە، جا دەترسم لە تۆڵەی ئەودا بمکوژنەوە.

26:15Page 367

قَالَ كـَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ ١٥

[Allāh] said, "No. Go both of you with Our signs; indeed, We are with you, listening.

اللە تەعالا فەرمووی بە موسا (سەلامی الله تعالای لێ بێت) : نەخێر ، ھەرگیز ناتوانن بتکوژن، خۆت و ھارونی برات بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکانمانەوە کە نیشانەی ڕاستگۆیی ئێوەن بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، وە بێگومان ئێمەیش لەگەڵتانین بەسەرخستن و یارمەتیدان، وە گوێبیستی ھەموو قسە و گوفتارێکتانین ، وە ھەرچیش لەبارەی ئێوەوە دەیڵێن، ھیچ شتێکمان لەدەست دەرناچێت.

26:16Page 367

فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦

Go to Pharaoh and say, 'We are the messengers1 of the Lord of the worlds,

بڕۆن بۆ لای فیرعەون و پێی بڵێن: ئێمە ھەردووکمان پێغەمبەرین و لەلایەن پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانەوە نێرراوین بۆ لای تۆ.

26:17Page 367

أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٧

[Commanded to say], "Send with us the Children of Israel."'"

نێرراوین کە تۆ بەنوئیسرائیل لەگەڵماندا بنێریت و ڕێگریان لێ نەکەیت.

26:18Page 367

قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ ١٨

[Pharaoh] said, "Did we not raise you among us as a child, and you remained among us for years of your life?

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): ئایا ئێمە بە مناڵی تۆمان پەروەردە نەکرد و گەورەمان نەکردیت، دوای ئەوەیش چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناوماندا بەسەر نەبرد، ئیتر چی شتێک وای لێ کردوویت ئێستا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەیت؟

26:19Page 367

وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٩

And [then] you did your deed which you did,1 and you were of the ungrateful."

وە تاوانێکی گەورەیشت کرد کاتێک لەبەر خاتری سەرخستنی بەنو ئیسرائیلیەکە کابرای قبطیت کوشت و ھەڵھاتیت، کەچی تۆ لەپاداشتی ئەو ھەمووە چاکەدا لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت نکۆڵیت کرد لەو ھەمووە نیعمەت و بەخششەی بەسەرتەوە بوو.

26:20Page 368

قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ٢٠

[Moses] said, "I did it, then, while I was of those astray [i.e., ignorant].

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بەتاوانەکەیدا و بە فیرعەونی وت: من ئەو پیاوەم بە نەزانی کوشت، پێش ئەوەی وەحیم بۆ بێت و ببم بە پێغەمبەر.

26:21Page 368

فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢١

So I fled from you when I feared you. Then my Lord granted me judgement [i.e., wisdom and prophethood] and appointed me [as one] of the messengers.

لە دوای کوشتنی ئەو پیاوە لە ئێوە ڕامکرد و ڕۆیشتم بۆ مەدیەن، کاتێک ترسام لێتان کە لە بری ئەو بمکوژنەوە، ئیتر ئەوە بوو پەروەردگارم عیلم و دانایی پێبەخشیم و کردمی بە یەکێک لە پێغەمبەرانی کە ڕەوانەیان دەکات بۆ لای خەڵکی.

26:22Page 368

وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٢٢

And is this a favor of which you remind me - that you have enslaved the Children of Israel?"

ئەو بەخێوکردنەیشم کە دەیکەیت بە منەت بە سەرمەوە بەبێ ئەوەی وەک بەنوئیسرائیل بمکەیت بە کۆیلە، بەڕاستی نیعمەت و بەخششێکە بەسەرمەوە، بەڵام ئەوە ڕێگری ئەوەم لێ ناکات کە بانگەوازت بکەم بۆ یەکخواپەرستی.

26:23Page 368

قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٣

Said Pharaoh, "And what is the Lord of the worlds?"

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کامەیە کە تۆ پێت وایە پێغەمبەری ئەویت؟

26:24Page 368

قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ٢٤

[Moses] said, "The Lord of the heavens and earth and that between them, if you should be convinced."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وەڵامی فیرعەونی دایەوە و وتی: پەروەردگاری مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، ھەر ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان کە بێگومان ئەو پەروەردگاریانە کەواتە بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرستن.

26:25Page 368

قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ ٢٥

[Pharaoh] said to those around him, "Do you not hear?"

فیرعەون بە گەورە پیاوانی گەلەکەی وت - ئەوانەی لە دەوروبەری بوون - : ئایا گوێتان لە وەڵامەکەی موسا بوو چی دەڵێت؟ وەچی گومان و درۆیەکی تێدایە ؟

26:26Page 368

قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٢٦

[Moses] said, "Your Lord and the Lord of your first forefathers."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری باوباپیرانی پێشینتانە.

26:27Page 368

قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ ٢٧

[Pharaoh] said,1 "Indeed, your 'messenger' who has been sent to you is mad."

فیرعەون وتی: ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرەو بۆ لای ئێوە نێرراوە شێتە، ئاگای لە خۆی نییە چۆن وەڵام ئەداتەوە، شتێک دەڵێت کە ژیری مرۆڤدا وەری ناگرێت.

26:28Page 368

قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ ٢٨

[Moses] said, "Lord of the east and the west and that between them, if you were to reason."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەو اللە یەی من ئێوەی بۆ لا بانگ دەکەم پەروەردگاری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ژیرن و ژیری خۆتان دەخەنە کار.

26:29Page 368

قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ ٢٩

[Pharaoh] said, "If you take a god other than me, I will surely place you among those imprisoned."

کاتێک فیرعەون دەستەوسان بوو وە ھیچی پێ نەما لە بەڵگە ھێنانەوە لەبەرامبەر موسادا پێی وت: ئەگەر جگە لەمن کەسێکی تر بپەرستیت و بیکەیت بە خوای خۆت ئەوا دەتخەمە ڕیزی زیندانی کراوەکانەوە.

26:30Page 368

قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ ٣٠

[Moses] said, "Even if I brought you something [i.e., proof] manifest?"

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە فیرعەونی وت: ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر لەلایەن اللە وە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایشت بۆ بھێنم کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی دەیڵێم؟

26:31Page 368

قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٣١

[Pharaoh] said, "Then bring it, if you should be of the truthful."

فیرعەون وتی: ئەوەی باسی دەکەیت گوایە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی خۆت بیھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت.

26:32Page 368

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ ٣٢

So [Moses] threw his staff, and suddenly it was a serpent manifest.1

موسا گۆچانەکەی فڕێدایە سەر زەوی، دەست بەجێ بوو بە ئەژدیھایەکی گەورە و دیار و ئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکیەوە.

26:33Page 368

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ ٣٣

And he drew out his hand; thereupon it was white for the observers.

وە دەستی خستە بنھەنگڵی بەبێ ئەوەی سپی بێت، کاتێک ھێنایە دەرەوە کتوپڕ لەبەر چاوی خەڵکی سپی و نورانی بوو، نەک سپی بەڵەک بوون، ھەموو ئەوانەی لەوێ بوون ئەوەیان بینی بەچاوی خۆیان.

26:34Page 368

قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ ٣٤

[Pharaoh] said to the eminent ones around him, "Indeed, this is a learned magician.

فیرعەون بە گەورە و ناودارانی دەوروبەری وت: بێگومان ئەم پیاوە جادوگەرێکی زۆر زانایە.

26:35Page 368

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ ٣٥

He wants to drive you out of your land by his magic, so what do you advise?"

ئەیەوێت بە جادووەکەی لە خاک و وڵاتی خۆتان دەرتان کات، ڕاتان چییە و چی بکەین بەرامبەری ؟

26:36Page 368

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ٣٦

They said, "Postpone [the matter of] him and his brother and send among the cities gatherers

پێیان وت: جارێک موسا و ھارونی برای واز لێ بھێنە و دەست پێشخەری مەکە لە سزادانیان، سەربازەکانت بنێرە بە ھەموو شارەکانی میسردا تاوەکو ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە بۆت.

26:37Page 368

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ ٣٧

Who will bring you every learned, skilled magician."

ھەرچی جادووگەرێکی زۆر زانا و لێزان ھەیە با بیھێنن بۆت.

26:38Page 368

فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ ٣٨

So the magicians were assembled for the appointment of a well-known day.1

ئەوە بوو فیرعەون ھەرچی جادووگەری ھەبوو لە کات و شوێنی دیاریکراودا ھەمووی کۆکردنەوە بۆ ململانێ موسا.

26:39Page 368

وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ ٣٩

And it was said to the people, "Will you congregate

وە وترا بە خەڵکیش: ئایا ئێوەیش کۆ دەبنەوە، تاوەک ببینن کێ سەردەکەوێت و زاڵ دەبێت بەسەر ئەوی تردا، موسا یان جادووگەرەکان ؟

26:40Page 369

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ٤٠

That we might follow the magicians if they are the predominant?"

بە ئومێدی ئەوەی شوێن ئاینی جادووگەرەکان بکەوین ئەگەر ھاتوو سەرکەوتن بەسەر موسادا.

26:41Page 369

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ ٤١

And when the magicians arrived, they said to Pharaoh, "Is there indeed for us a reward if we are the predominant?"

جا کاتێک جادووگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون بۆ ئەوەی سەرکەون بەسەر موسادا، بە فیرعەونیان وت: ئایا ھیچ پاداشتێکی مادی و مەعنەویمان دەکەیت ئەگەر ھاتوو سەرکەوتین بەسەر موسادا ؟

26:42Page 369

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ ٤٢

He said, "Yes, and indeed, you will then be of those near [to me]."

فیرعەونیش پێی وتن: بەڵێ پاداشتان دەکەم، ئەگەر ھاتوو ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوا ئێوە لە نزیکەکانی من دەبن، پلە و پایە و پۆستی بەرزتان پێ دەبەخشم.

26:43Page 369

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ ٤٣

Moses said to them, "Throw whatever you will throw."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەسەرکەوتنی اللە و ڕوونی ئەوەی بە ئەو دراوە لە لایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە جادوو نییە، بە جادووگەرەکانی وت: ئەوەی دەتانەوێت فڕێی بدەن لەپەت و گوریس و گۆچانی دەستان فڕێی بدەن.

26:44Page 369

فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ ٤٤

So they threw their ropes and their staffs and said, "By the might of Pharaoh, indeed it is we who are predominant."

ئەوانیش پەت و گوریس و گۆچانەکانیان فڕێدا، لە کاتی فڕێدانیشدا وتیان: سوێند بە گەورەیی و مەزنی فیرعەون بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین بەسەر موسادا

26:45Page 369

فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ ٤٥

Then Moses threw his staff, and at once it devoured what they falsified.

ئەمجا دوای ئەوان موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا و دەست بەجێ بوو مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووی جادووگەرەکان ھەبوو کە چاوبەستیان پێکردبوو لە خەڵکی ھەمووی ھەڵلوشی و خواردنی.

26:46Page 369

فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ ٤٦

So the magicians fell down in prostration [to Allāh].

جا کاتێک جادووگەرەکان بینیان گۆچانەکەی موسا ھەموو جادووەکانی ئەوانی ھەڵلوشی بەسوژدە بردنەوە کەوتن بەڕوودا.

26:47Page 369

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٧

They said, "We have believed in the Lord of the worlds,

وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان.

26:48Page 369

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٤٨

The Lord of Moses and Aaron."

به پەروەردگاری موسا و ھارون (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت)

26:49Page 369

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٤٩

[Pharaoh] said, "You believed him [i.e., Moses] before I gave you permission. Indeed, he is your leader who has taught you magic, but you are going to know. I will surely cut off your hands and your feet on opposite sides, and I will surely crucify you all."

فیرعەون بە نکۆڵی کردنەوە لە باوەڕھێنانی جادووگەرەکان پێی وتن: ئایا باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی من مۆڵەتان بدەم بە وەھا کارێک؟ بێگومان موسا کە جادووگەرە گەورەکەتانە فێری جادووی کردوون، ھەمووتان پیلانی ئەوەتان گێراوە خەڵکی میسر لە خاک و جێگا و ڕێگای خۆیان دەرکەن، بە دڵنیاییەوە لەمەودا دەزانن چی سزایەکتان دەدەم، بێگومان دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم، قاچی ڕاست و دەستی چەپ، یان بەپێچەوانەوە، پاشان بە دڵنیاییەوە ھەڵتان دەواسم بە قەدی دار خورمادا، ھیچ کەسێکتان ناھێڵمەوە وای لێ نەکەم.

26:50Page 369

قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ٥٠

They said, "No harm. Indeed, to our Lord we will return.

جادووگەرەکان کە باوەڕیان ھێنابوو، وتیان بە فیرعەون: ئەوەی ھەڕەشەی پێدەکەیت لە دەست و قاچ بڕین و ھەڵواسین لە دونیادا ھیچ زیانی نییە بۆمان، سزادانمان دەڕوات و نامێنێت، چونکە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگاری خۆمان دەگەڕێینەوە و دواتریش دەمانخاتە ڕەحمەت و میھرەبانی ھەمیشەیی خۆیەوە.

26:51Page 369

إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٥١

Indeed, we aspire that our Lord will forgive us our sins because we were the first of the believers."

بەدڵنیاییەوە ئێمە ئومێدمان وایە کە اللە تەعالا گوناھەکانی پێشووترمان بسڕێتەوە و لێمان خۆش بێت، چونکە ئێمە یەکەم کەسین باوەڕمان بە موسا ھێنا و بەڕاستمان زانی.

26:52Page 369

۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ٥٢

And We inspired to Moses, "Travel by night with My servants; indeed, you will be pursued."

اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە شەو بەندە باوەڕدارەکانم لە بنو ئیسرائیل ببە و میسر جێ بھێڵن، چونکە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دواتان دەکەون تا بتانگێڕنەوە و بتانکوژن.

26:53Page 369

فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ ٥٣

Then Pharaoh sent among the cities gatherers1

فیرعەون کاتێک ھەواڵی پێگەیشت کە موسا و بەنو ئیسرائیل بە شەو لە میسر دەرچوون ھەندێک لە سەربازەکانی بڵاو کردەوە بەناو شار و گوندەکاندا بۆ ئەوەی سوپایەک کۆبکەنەوە و شوێنی موسا و بەنوئیسرائیل بکەون، تاوەکو بیانگێڕنەوە بۆ میسر.

26:54Page 369

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ ٥٤

[And said], "Indeed, those are but a small band,

فیرعەون بۆ ئەوەی سەرباز و سوپاکەی ھەڵنێت و لە پلەوپایەی بەنوئیسرائیل کەم بکاتەوە پێی وتن: ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکی کەم و بێ نرخن (مەترسن و شوێنیان بکەون).

26:55Page 369

وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ ٥٥

And indeed, they are enraging us,

بێگومان ئەوانە کارێکیان کرد ئێمەیان تووڕە و قەڵس کرد.

26:56Page 369

وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ ٥٦

And indeed, we are a cautious society..."

وە بە دڵنیاییەوە ئێمەیش کۆمەڵێکی وریا و بە ئاگاین (ناھێڵین ئەم کارەی کردیان ھەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕێت).

26:57Page 369

فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ ٥٧

So We removed them from gardens and springs

اللە دەفەرموێت: فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لە خاکی میسر کە پڕی بوو لە باخ و بێستان و ڕووبار و کانیاو دەرکرد.

26:58Page 369

وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ ٥٨

And treasures and honorable station1 -

وە دەرمانکردن لەو گشت خەزێنە پڕ لە پارە و پوڵ و زێڕ و زیووە ، وە لەناو ئەو گشت کۆشک و تەلار و ماڵە ڕازاوانە.

26:59Page 369

كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٥٩

Thus. And We caused to inherit it the Children of Israel.

ھەروەک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لەناو ئەو ھەموو ناز و نیعمەت و بەخششە وەدەرنا، دەسەڵات و ماڵ و سامانەکەیشیانمان کردە میرات و موڵکی بەنوئیسرائیل لە وڵاتی شام.

26:60Page 369

فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ ٦٠

So they pursued them at sunrise.

فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی لەگەڵ ھەڵھاتنی ڕۆژدا شوێن موسا و بەنوئیسرائیل کەوتن.

26:61Page 370

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ٦١

And when the two companies saw one another, the companions of Moses said, "Indeed, we are to be overtaken!"

جا کاتێک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی ڕووبەڕووی موسا و گەلەکەی بوونەوە، بەشێوەیەک ھەرلایەکەیان ئەوی تری دەبینی، لەم کاتەدا ھاوەڵانی موسا وتیان: بێگومان فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی پێمان دەگەن و ھیچ چاریشمان نییە.

26:62Page 370

قَالَ كـَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٦٢

[Moses] said, "No! Indeed, with me is my Lord; He will guide me."

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: نەخێر وانییە کە ئێوە بۆی دەچن ، بە دڵنیاییەوە پەروەردگارم لە گەڵدایە، پشتگیرمە و سەرم دەخات، ڕێنماییم دەکات و ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازیم نیشان دەدات.

26:63Page 370

فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ ٦٣

Then We inspired to Moses, "Strike with your staff the sea," and it parted, and each portion was like a great towering mountain.

اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە گۆچانەکەت بدە لە دەریاکە، موسایش فەرمانی اللەی جێ بەجێکرد و دەست بەجێ دەریاكە لەت بوو، دوازدە ڕێگای لێ بوویەوە بەژمارەی ھۆزەکانی بەنوئیسرائیل، ھەر بەشێکیش لە دەریاکە کاتێک لەت بوو وەک شاخێکی گەورە وابوو لە گەورەیی و چەسپاویدا، بەشێوەیەک بەری گرت لە ئاوی دەریاکەی بەسەریدا نەدەڕۆیشت.

26:64Page 370

وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ ٦٤

And We advanced thereto the others [i.e., the pursuers].

ئەمجا فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نزیک کردەوە، تاچوون بە شوێن ئەواندا و ڕۆیشتنە ناو دەریاکەوە، وایانزانی ڕێگاکان بۆ ئەوانیش کراوەیە.

26:65Page 370

وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ ٦٥

And We saved Moses and those with him, all together.

موسا و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون لە بەنوئیسرائیل ھەموومان ڕزگار کردن، تاکە کەسێکیشیان تیانەچوون.

26:66Page 370

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ ٦٦

Then We drowned the others.

پاشان فیرعەن و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نوقمی ناو دەریا کرد.

26:67Page 370

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ٦٧

Indeed in that is a sign, but most of them were not to be believers.

بێگومان لەوەدا کەباسکرا، لە لەتبوونی دەریا بۆ موسا و باوەڕداران و ڕزگار بوونیان ، وە لە تیاچوونی فیرعەون و گەلەکەی بەڵگە و نیشانەی گەورە ھەن لەسەر ڕاستگۆیی موسا و پەیامەکەی، بەڵام لەگەڵ بینینی ئەو نیشانانەیشدا زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ فیرعەوندا بوون باوەڕیان نەھێنا و نەگەڕانەوە.

26:68Page 370

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ٦٨

And indeed, your Lord - He is the Exalted in Might, the Merciful.

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.

26:69Page 370

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ ٦٩

And recite to them the news of Abraham,

- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بخوێنەرەوە.

26:70Page 370

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ ٧٠

When he said to his father and his people, "What do you worship?"

کاتێک بە ئازەری باوکی و گەلەکەی وت: ئێوە چی شتێک دەپەرستن جگە لە اللە تەعالا ؟

26:71Page 370

قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ ٧١

They said, "We worship idols and remain to them devoted."

گەلەکەی بە شانازیەوە پێیان وت: بت ئەپەرستین، وە بەردەوامیش بە دیاریانەوە دەمێنینەوە و لە پەرستنیان جیا نابینەوە.

26:72Page 370

قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ ٧٢

He said, "Do they hear you when you supplicate?

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا ئەو بتانە کاتێک لێیان دەپاڕێنەوە و داوایان لێدەکەن گوێیان لە پاڕانەوە و داواکانی ئێوەیە؟

26:73Page 370

أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ ٧٣

Or do they benefit you, or do they harm?"

یان ئەگەر تاعەت و گوێڕایەڵیتان کردن سوودتان پێدەگەیەنن، یان ئەگەر سەرپێچیتان کردن زیانیان دەبێت بۆتان؟

26:74Page 370

قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ ٧٤

They said, "But we found our fathers doing thus."

وتیان: کاتێک داوامان لێکردن گوێیان لێ نابێت، وە ئەگەر گوێڕایەڵیان بووین سوودیان نابێت بۆمان، وە زیانیشمان لێنادەن ئەگەر سەرپێچیان بکەین، بەڵکو ھێندە ھەیە ئێمە باوباپیرانی خۆمانمان بینیوە ئەم بتانەیان پەرستووەو وایان کردووە، ئێمەیش چاو لەوان دەکەین.

26:75Page 370

قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ ٧٥

He said, "Then do you see what you have been worshipping,

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا بیرتان کردوەتەوە و خۆتان دیوە چی بتگەلێک جگە لە اللە دەپەرستن؟

26:76Page 370

أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ ٧٦

You and your ancient forefathers?

ئەوەی ئێوە و باوباپیرانی پێشویشتان دەیپەرستن .

26:77Page 370

فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٧

Indeed, they are enemies to me, except the Lord of the worlds,1

بە دڵنیاییەوە ھەموو ئەو بتانە دوژمنی منن، چونکە گشتیان ناھەق و باتڵ و پڕوپوچن، اللەی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بە دیھێنراوەکان نەبێت.

26:78Page 370

ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ ٧٨

Who created me, and He [it is who] guides me.

ئەو پەروەردگارەی کە منی بەدیھێناوە و پاشانیش ڕێنومایی کردووم بۆ خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژ.

26:79Page 370

وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ ٧٩

And it is He who feeds me and gives me drink.

ھەر تەنھا ئەو پەروەردگارەیە کاتێک برسیم دەبێت خواردنم پێدەدات و تێرم دەکات، وە کاتێکیش تینوم دەبێت تێرئاوم دەکات و تینوێتیم دەشکێنێت.

26:80Page 370

وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ ٨٠

And when I am ill, it is He who cures me

وە کاتێکیش نەخۆش دەکەوم ھەر تەنھا ئەوە شیفام دەدات و چاکم دەکاتەوە، چونکە شیفادەر تەنھا اللە یە.

26:81Page 370

وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ ٨١

And who will cause me to die and then bring me to life

وە تەنھا ئەویشە کاتێک ئەجەلم ھات دەممرێنێت، وە پاش مردنیش زیندووم دەکاتەوە.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском