Al-MukhtasarAn‑Naml · 27:1–60

Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)

النمل

An-Naml

The Ant · Meccan · 93 ayahs

27:1Page 377

طسٓۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡقُرۡءَانِ وَكِتَابٖ مُّبِينٍ ١

Ṭā, Seen.1 These are the verses of the Qur’ān [i.e., recitation] and a clear Book

﴿طسٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، ئەم ئایەتانەی دابەزیووە بۆ سەرت ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزن، ڕوون و ئاشکران و ھیچ ناڕوونیەکیان تێدا نییە، ھەرکەس بیر لەمانا و مەبەستەکانی بکاتەوە دەزانێت کە لەلایەن اللەوە نێرراوە.

27:2Page 377

هُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ ٢

As guidance and good tidings for the believers

ئەم ئایەتانە ھیدایەتدەرن بۆ لای ھەق و ڕاستی و ڕێنوماییکار و موژدەدەری ئەوانەیە باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی.

27:3Page 377

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ ٣

Who establish prayer and give zakāh, and of the Hereafter they are certain [in faith].

ئەوانەی نوێژەکانیان بەجوانترین شێوە ئەنجام ئەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامان دەردەكەن و دەیدەن بەکەسانی موستەحەق و شایستە، وە باوەڕی تەواویان ھەیە بە پاداشت و سزای ڕۆژی دوایی.

27:4Page 377

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُمۡ يَعۡمَهُونَ ٤

Indeed, for those who do not believe in the Hereafter, We have made pleasing to them their deeds, so they wander blindly.

بێگومان ئەو بێباوەڕانەی بڕوایان نییە بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزاکەی، کردەوە خراپەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی، لەبەر ئەوە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە، ڕێنومایی ناکرێن بۆ ڕاستی و ژیری.

27:5Page 377

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ وَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ ٥

Those are the ones for whom there will be the worst of punishment, and in the Hereafter they are the greatest losers.

ئەوانەی بەو شێوەیە باسکران لە ژیانی دونیا سزای خراپیان بۆ ھەیە بە کوشتن و بە دیل گرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا زەرەرمەندترین کەسن، چونکە خۆیان و ماڵ و منداڵیان زایە دەکەن لە ڕۆژی قیامەتدا بەوەی بە ھەتاھەتایی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە.

27:6Page 377

وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلۡقُرۡءَانَ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ عَلِيمٍ ٦

And indeed, [O Muḥammad], you receive the Qur’ān from one Wise and Knowing.

- ئەی پێغەمبەر - تۆ ئەم قورئانەت لە لایەن زاتێکی دانا و کاربەجێ لە بەدیھێنان و بەڕێوەبردن و شەرعەکەی پێدەگات، زۆر زانایە ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لاشاراوە نییە.

27:7Page 377

إِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهۡلِهِۦٓ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا سَـَٔاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ ءَاتِيكُم بِشِهَابٖ قَبَسٖ لَّعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ ٧

[Mention] when Moses said to his family, "Indeed, I have perceived a fire. I will bring you from there information or will bring you a burning torch that you may warm yourselves."

- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک موسا بەخێزانی وت: من ئاگرێکم بەدی کرد، دەڕۆم ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم بزانم کێ کردویەتیەوە، تاوەکو ڕێگامان پیشان بدات، یان چڵۆسکێکتان بۆ بھێنم تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.

27:8Page 377

فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِيَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِي ٱلنَّارِ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨

But when he came to it, he was called, "Blessed is whoever is at the fire and whoever is around it. And exalted is Allāh, Lord of the worlds.

کاتێک موسا گەیشتە ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێبوو، اللە تەعالا بانگی لێکرد، پیرۆز کرا ئەو کەسەی لای ئاگرەکەدایە، وە ئەو فریشتانەیش لە دەورەی ئاگرەکەدان، پاکوبێگەردە پەروەردگاری جیھانیان لەھەموو ئەو سیفەتە ناشایستانەی گومڕاکان وەسفی ئەوی پێدەکەن.

27:9Page 377

يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٩

O Moses, indeed it is I - Allāh, the Exalted in Might, the Wise."

اللە تەعالا فەرمووی بە موسا : ئەى موسا بەدڵنیاییەوە ئەوە منم اللە کە خوایەکی زۆر بەدەسەڵاتم و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەرمدا، وە زۆر دانا و کاربەجێم لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و شەریعەتەکەمدا.

27:10Page 377

وَأَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰ لَا تَخَفۡ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ١٠

And [he was told], "Throw down your staff." But when he saw it writhing as if it were a snake, he turned in flight and did not return.1 [Allāh said], "O Moses, fear not. Indeed, in My presence the messengers do not fear.

گۆچانەکەت فڕێدە، موسا دەست بەجێ فەرمانەکەی جێ بەجێ کرد، کاتێک موسا بینی گۆچانەکەی وەک مار دەستی کرد بەجوڵە و ڕۆیشتن، موسا ترسا و ھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە، اللە تەعالا پێی فەرموو: ئەی موسا مەترسە لێی، بێگومان پێغەمبەران لای من لەمار و جگە ماریش ناترسن.

27:11Page 377

إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسۡنَۢا بَعۡدَ سُوٓءٖ فَإِنِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ ١١

Otherwise, he who wrongs, then substitutes good after evil - indeed, I am Forgiving and Merciful.

ئەوە نەبێت بە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان ستەمی کردبێت، پاشان تەوبەی کردبێت و گەڕابێتەوە بۆ لای اللە، بێگومان من لێبوردەم بۆی، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانم بەرامبەری.

27:12Page 377

وَأَدۡخِلۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖۖ فِي تِسۡعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَقَوۡمِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ١٢

And put your hand into the opening of your garment [at the breast]; it will come out white without disease. [These are] among the nine signs [you will take] to Pharaoh and his people. Indeed, they have been a people defiantly disobedient."

دەستت بخە باخەڵی کراسەکەتەوە، ئەوەی لە پاڵ گەردنتدایە، دوای ئەوەی دەستت لە باخەڵت دەرھێنا بەسپێتی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، سپی وەک بەفر نەک تووشی بەڵەکی ھاتبێت، ئەم نیشانەیەش لەو نۆ نیشانەیەیە کە نیشانەن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی تۆ، لەگەڵ ئەم دەستە سپی و درەوشاوەیە، نیشانەکانی تری: گۆچانەکە، و ساڵانی قات و قڕی، و کەم بوونەوەی بەروبوومی دار و دەرخت، وە تۆفان و لافاوەکە، کوللە، و ئەسپێ، و بۆقەکان، و خوێن، بەم بەڵگانەوە بڕۆ بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و بێباوەڕ بوون پێی.

27:13Page 377

فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ ءَايَٰتُنَا مُبۡصِرَةٗ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ ١٣

But when there came to them Our visible signs, they said, "This is obvious magic."

ئەمجا کاتێک نیشانە ئاشکرا و ڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات کە پشتیوانی و پشتگیری موسامان پێکرد، وتیان: ئەمانە موسا ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە.

27:14Page 378

وَجَحَدُواْ بِهَا وَٱسۡتَيۡقَنَتۡهَآ أَنفُسُهُمۡ ظُلۡمٗا وَعُلُوّٗاۚ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٤

And they rejected them, while their [inner] selves were convinced thereof, out of injustice and haughtiness. So see how was the end of the corrupters.

بەھۆی ستەم و خۆبەزلزانینیانەوە باوەڕیان بەم نیشانە و ئایەتانە نەکرد، وە دانیان پێیدا نەنا ، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناخەوە دڵنیا بوون ئەو نیشانە و ئایەتانە لەلایەن اللە وەیە، - ئەی پێغەمبەر- سەرنج بدە سەرەنجامی خراپەکاران چۆن بوو لەسەر زەویدا بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە ، لەناومان بردن و ھەموویانمان کاول کرد.

27:15Page 378

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ عِلۡمٗاۖ وَقَالَا ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّنۡ عِبَادِهِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٥

And We had certainly given to David and Solomon knowledge, and they said, "Praise [is due] to Allāh, who has favored us over many of His believing servants."

بێگومان زانست و زانیاریمان بەخشی بە داود و سولەیمانی كوڕی، لەو زانستانەیش پێمان بەخشین زانستی قسەکردن لەگەڵ باڵندەکان بوو، ھەردووکیان سولەیمان و داود (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) وتیان: ھەموو سوپاس و ستایشێک بۆ اللە تەعالا، ئەو خوایەی کە ڕێز و فەزڵی داوین بەسەر زۆرێک لەبەندە باوەڕدارەکانیدا بەوەی تایبەتمەندی کردووین بە زانست و پێغەمبەرایەتی.

27:16Page 378

وَوَرِثَ سُلَيۡمَٰنُ دَاوُۥدَۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمۡنَا مَنطِقَ ٱلطَّيۡرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيۡءٍۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡمُبِينُ ١٦

And Solomon inherited David. He said, "O people, we have been taught the language of birds, and we have been given from all things. Indeed, this is evident bounty."

سولەیمان بوو بەمیراتگری داودی باوکی (لە پێغەمبەرایەتی و زانست و پادشایەتیدا) وە ئەو نیعمەتەی اللە بەخشیویەتی بەخۆی و باوکی باسکردو وتی: ئەی خەڵکینە اللە فێری زمانی باڵندەکانی کردین، وە ھەموو ئەو شتانەیشی پێ بەخشیوین کە داویەتی بە پێغەمبەران و پادشاکان، وە بێگومان ئەوەی اللە پێی بەخشیوین فەزڵ و چاکەیەکی ڕوون و ئاشكرایە بە سەرمانەوە.

27:17Page 378

وَحُشِرَ لِسُلَيۡمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ وَٱلطَّيۡرِ فَهُمۡ يُوزَعُونَ ١٧

And gathered for Solomon were his soldiers of the jinn and men and birds, and they were [marching] in rows

سەربازەکانی سولەیمان لە مرۆڤ و جنۆکە و باڵندەکان کۆکرانەوە، ھەموویان پۆل پۆل بەڕێک و پێکی ئەڕۆیشتن، کەسیان پێش و دوا نەدەکەوتن.

27:18Page 378

حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوۡاْ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمۡلِ قَالَتۡ نَمۡلَةٞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمۡلُ ٱدۡخُلُواْ مَسَٰكِنَكُمۡ لَا يَحۡطِمَنَّكُمۡ سُلَيۡمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ١٨

Until, when they came upon the valley of the ants, an ant said, "O ants, enter your dwellings that you not be crushed by Solomon and his soldiers while they perceive not."

بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن ھەتا گەیشتنە سەر شیوی مێروولە (جێگایەکە لە شام) یەکێک لە مێروولەکان وتی: ئەی مێروولەکان بچنە ماڵەکانی خۆتانەوە، نەوەک سولەیمان و سەربازەکانی نەزانن و پێتان پێدا بنێن و بتانشێلن ، چونكە ئەگەر پێتان بزانن پێتان پێدا نانێن .

27:19Page 378

فَتَبَسَّمَ ضَاحِكٗا مِّن قَوۡلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَدۡخِلۡنِي بِرَحۡمَتِكَ فِي عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٩

So [Solomon] smiled, amused at her speech, and said, "My Lord, enable me1 to be grateful for Your favor which You have bestowed upon me and upon my parents and to do righteousness of which You approve. And admit me by Your mercy into [the ranks of] Your righteous servants."2

کاتێک سولەیمان گوێی لە وتەی مێروولەکە بوو زەردەخەنەیەکی کرد و پێکەنی، وە لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم سەرکەوتووم بکە و ئیلھامم پێ ببەخشە کە شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانت بکەم ئەو نیعمەت و بەخششانەی ڕشتووتە بەسەر خۆم و باوکمدا، وە سەرکەوتووم بکە کار و کردەوەیەکی چاکەی وابکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت ، وە بە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.

27:20Page 378

وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيۡرَ فَقَالَ مَالِيَ لَآ أَرَى ٱلۡهُدۡهُدَ أَمۡ كَانَ مِنَ ٱلۡغَآئِبِينَ ٢٠

And he took attendance of the birds and said, "Why do I not see the hoopoe - or is he among the absent?

سولەیمان لە حاڵی باڵندەکانی دەپرسی، بەڵام پەپو سولەیمانە (ھودھود) ی نەبینی، وتی: ئەوە چیە پەپو سولەیمانە لە کوێیە بۆ نایبینم؟ ئایا شتێک ڕێگرە لەوەی من بیبینم، یان ھەر لێرە ئامادە نییە؟

27:21Page 378

لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابٗا شَدِيدًا أَوۡ لَأَاْذۡبَحَنَّهُۥٓ أَوۡ لَيَأۡتِيَنِّي بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ ٢١

I will surely punish him with a severe punishment or slaughter him unless he brings me clear authorization."1

کاتێک بۆی دەرکەوت کە پەپو سولەیمانە ئامادە نییە، وتی: بەدڵنیاییەوە سزایەکەی سەختی دەدەم، یان وەک سزایەک بۆ ئامادە نەبوونی سەری دەبڕم، یان دەبێت بەڵگە و بیانوویەکی ڕوون و ئاشکرام بۆ بھێنێت لەسەر ئامادە نەبوونی.

27:22Page 378

فَمَكَثَ غَيۡرَ بَعِيدٖ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ وَجِئۡتُكَ مِن سَبَإِۭ بِنَبَإٖ يَقِينٍ ٢٢

But he [i.e., the hoopoe] stayed not long and said, "I have encompassed [in knowledge] that which you have not encompassed, and I have come to you from Sheba with certain news.

ئەمجا پەپو سولەیمان ماوەیەکی زۆری پێنەچوو ھاتەوە، وتی بە سولەیمان: من ئاگاداری شتێک بووم کە تۆ ئاگاداری نیت، وە لە لە سەبەئەوە (سبأ: شارێکە لە وڵاتی یەمەن) ھەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ ھێناویت کە ھیچ گومانی تێدا نییە.

27:23Page 379

إِنِّي وَجَدتُّ ٱمۡرَأَةٗ تَمۡلِكُهُمۡ وَأُوتِيَتۡ مِن كُلِّ شَيۡءٖ وَلَهَا عَرۡشٌ عَظِيمٞ ٢٣

Indeed, I found [there] a woman ruling them, and she has been given of all things, and she has a great throne.

بێگومان من ژنێکم بینی فەرمانڕەوا و پاشای ئەوانە، وە ئەوەیشی ھۆکاری ھێز و دەسەڵاتدارییە ھەمووی پێدرابوو، وە تەختێکی پاشایی زۆر گەورەی ھەیە، لەوێوە کاروباری گەلەکەی بەڕێوە دەبات.

27:24Page 379

وَجَدتُّهَا وَقَوۡمَهَا يَسۡجُدُونَ لِلشَّمۡسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمۡ لَا يَهۡتَدُونَ ٢٤

I found her and her people prostrating to the sun instead of Allāh, and Satan has made their deeds pleasing to them and averted them from [His] way, so they are not guided,

ئەم ژنەم بینی لەگەڵ گەلەکەی لە بری اللە تەعالا سوژدەیان بۆ خۆر دەبرد، وە شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان و کارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە، لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایدابوون، لەبەر ئەوە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە.

27:25Page 379

أَلَّاۤ يَسۡجُدُواْۤ لِلَّهِ ٱلَّذِي يُخۡرِجُ ٱلۡخَبۡءَ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُخۡفُونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ ٢٥

[And] so they do not prostrate to Allāh, who brings forth what is hidden within the heavens and the earth and knows what you conceal and what you declare -

شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان و کارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە تاوەکو بەتاک و تەنھایی سوژدە نەبەن بۆ ئەو (اللە) یەی کە ھەرچی شتە شاراوە و نھێنییەکانی ئاسمان و زەوی دەردەھێنێت، ئەوەی لە ئاسمانە دەریدەھێنێت باران بۆ خەڵکی دەبارێنێت، و ئەوەیشی لە زەوییە دەریدەھێنێت ڕووەک و گژ و گیا و دار و درەختە، ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەكانتانە، ئەوەی دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.

27:26Page 379

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ۩ ٢٦

Allāh - there is no deity except Him, Lord of the Great Throne."

اللە ئەو خوایەیە ھیچ پەرستراو و خوایەکی بەھەق جگە لەو نییە، پەروەردگاری عەرشی گەورە و مەزنە.

27:27Page 379

۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٢٧

[Solomon] said, "We will see whether you were truthful or were of the liars.

سولەیمان ڕووی کردە پەپوە سولەیمانە و پێی وت: تەماشا دەکەین و لێکۆڵینەوەی خۆمان دەست پێدەکەین تاوەکو بزانین، ئایا ئەوەی کە دەیڵێیت ڕاستە یان درۆیە و تۆ لە درۆزنانیت؟

27:28Page 379

ٱذۡهَب بِّكِتَٰبِي هَٰذَا فَأَلۡقِهۡ إِلَيۡهِمۡ ثُمَّ تَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَٱنظُرۡ مَاذَا يَرۡجِعُونَ ٢٨

Take this letter of mine and deliver it to them. Then leave them and see what [answer] they will return."

سولەیمان نامەیەکی نووسی و دایە دەست پەپوە سولەیمانە و پێی وت: ئەم نامەیەی من ببە بۆ خەڵکی سەبەء و تەسلیمی ئەوانی بکە، ئەمجا لە لایەکەوە بوەستە و بزانە لەبارەی نامەکەوە ئەوان چی دەڵێن.

27:29Page 379

قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ إِنِّيٓ أُلۡقِيَ إِلَيَّ كِتَٰبٞ كَرِيمٌ ٢٩

She said, "O eminent ones, indeed, to me has been delivered a noble letter.

ئەوە بوو شاژنەکەی سەبەء نامەکەی وەرگرت و خوێندیەوە، وە پاشان دەست و پێوەند و گەورە پیاوانی کۆکردەوە و پێی وتن: ئەی گەورە و پیاو ماقوڵان: من نامەیەکی زۆر گەورە و بەرێزم پێگەیشتووە.

27:30Page 379

إِنَّهُۥ مِن سُلَيۡمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣٠

Indeed, it is from Solomon, and indeed, it is [i.e., reads]: 'In the name of Allāh, the Entirely Merciful, the Especially Merciful,

ناوەڕۆکی ئەم نامەیە کە لە لایەن سولەیمانەوە ھاتووە بە (بسم اللە الرحمن الرحیم= بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان) دەست پێدەکات.

27:31Page 379

أَلَّا تَعۡلُواْ عَلَيَّ وَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ ٣١

Be not haughty with me but come to me in submission [as Muslims].'"

تێیدا نووسراوە: خۆتان بە گەورە مەزانن و لوت بەرزی مەکەن بەسەرمدا، بەملکەچی وەرن بۆ لام، وە خۆتان تەسلیمی ئەوە بکەن کە من بانگتان دەکەم بۆی کە تەوحید و یەکخواپەرستییە، وە وازیش بھێنن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە، چونکە ئێوە لەگەڵ ئەودا خۆر دەپەرستن.

27:32Page 379

قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَفۡتُونِي فِيٓ أَمۡرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمۡرًا حَتَّىٰ تَشۡهَدُونِ ٣٢

She said, "O eminent ones, advise me in my affair. I would not decide a matter until you witness [for] me."1

شاژنەکە جارێکی تر پێی وتنەوە: ئەی گەورە و پیاو ماقوڵانی گەلەکەم، بۆم ڕوون بکەنەوە من لەم بارەیەوە چی بکەم باشە، من ھیچ بڕیارێک نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم، لەبەر ئەوە ڕای خۆتانم پێ بڵێن.

27:33Page 379

قَالُواْ نَحۡنُ أُوْلُواْ قُوَّةٖ وَأُوْلُواْ بَأۡسٖ شَدِيدٖ وَٱلۡأَمۡرُ إِلَيۡكِ فَٱنظُرِي مَاذَا تَأۡمُرِينَ ٣٣

They said, "We are men of strength and of great military might, but the command is yours, so see what you will command."

گەورە و پیاو ماقوڵانی گەلەکەی وتیان: ئێمە خاوەن چەک و ھێز و سەربازێکی گەورە و زۆرین، وە فەرمان و بڕیاریش لای تۆیە، تەماشا بکە و خۆت بزانە چی فەرمانێک ئەدەی پێمان، ئێمە گوێڕایەڵین و دەتوانین جێ بەجێی بکەین.

27:34Page 379

قَالَتۡ إِنَّ ٱلۡمُلُوكَ إِذَا دَخَلُواْ قَرۡيَةً أَفۡسَدُوهَا وَجَعَلُوٓاْ أَعِزَّةَ أَهۡلِهَآ أَذِلَّةٗۚ وَكَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ ٣٤

She said, "Indeed kings - when they enter a city, they ruin it and render the honored of its people humbled. And thus do they do.

شاژنەکە وتی: بێگومان ئەوەی من بزانم پاشاکان بچنە ھەر گوند و شارێکەوە دەست دەکەن بە خراپەکاری لە کوشتن و تاڵانی و ڕاوڕووت کردن، وە گەورە و پیاوماقوڵەکانیشی زەلیل و سووک و ڕیسوا دەکەن دوای ئەوەی کە پێشتر بە دەسەڵات و خاوەن ھێز بوون، وەک پێم وتن پاشاکان ھەمیشە ئا بەو شێوەیە دەکەن ئەگەر دەست بگرن بەسەر ھەر شار و گوندێکدا، بۆ ئەوەی ھێز و دەسەڵاتی خۆیانیان پیشان بدەن و ئەوانیش بترسێنن.

27:35Page 379

وَإِنِّي مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡهِم بِهَدِيَّةٖ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٣٥

But indeed, I will send to them a gift and see with what [reply] the messengers will return."

بێگومان من دیاریەک دەنێرم بۆ خاوەنی ئەم نامە و گەلەکەی، دوای چاوەڕێ دەکەم کە نێرراوەکان بە چیەوە دەگەڕێنەوە دوای ناردنی ئەم دیارییە.

27:36Page 380

فَلَمَّا جَآءَ سُلَيۡمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٖ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيۡرٞ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُمۚ بَلۡ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمۡ تَفۡرَحُونَ ٣٦

So when they came to Solomon, he said, "Do you provide me with wealth? But what Allāh has given me is better than what He has given you. Rather, it is you who rejoice in your gift.

کاتێک نێرراوەکەی شاژن و کۆمەڵێک لەدەست و پێوەندەکەی بەو دیارییەی ھەڵیانگرتبوو چوونە لای سولەیمان، ئەوە بوو سولەیمان تووڕە بوو لە ھێنانی دیاریەکە و پێی وتن: ئایا دەتانەوێت بەماڵ و سامانی دونیا ھاوکاریم بکەن و یارمەتیم بدەن، بۆ ئەوەی وازتان لێ بھێنم، ئەوەی اللە تەعالا لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی و ماڵ و موڵکی دونیا پێی بەخشیووم زۆر لەوە چاکترە بە ئێوەی داوە، بەڵکو ئەوە ھەر ئێوەن بەوەی وەک دیاری لە ماڵی دونیا بۆتان دێت دڵخۆشن پێی.

27:37Page 380

ٱرۡجِعۡ إِلَيۡهِمۡ فَلَنَأۡتِيَنَّهُم بِجُنُودٖ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخۡرِجَنَّهُم مِّنۡهَآ أَذِلَّةٗ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ ٣٧

Return to them, for we will surely come to them with soldiers that they will be powerless to encounter, and we will surely expel them therefrom in humiliation, and they will be debased."

سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە نێرراوەکەی شاژنی وت: بە دیارییەکەوە بگەڕێرەوە بۆ لایان، بە دڵنیاییەوە بە لەشکرێکی زۆرەوە دێینە سەر خۆی و گەلەکەی، کە توانای ڕووبەڕووبونەوەیانی نییە، وە بێگومان لەخاک و سەر زەوی سەبەء بە زەلیلی و ڕیسوایی دەریان دەکەین ئەگەر بە ملکەچیەوە نەیەن بۆ لام، لەسەر زەویەک دەریان دەکەم پێشتر بە عیززەت و بە دەسەڵات بوون تێیدا.

27:38Page 380

قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَيُّكُمۡ يَأۡتِينِي بِعَرۡشِهَا قَبۡلَ أَن يَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ ٣٨

[Solomon] said, "O assembly [of jinn], which of you will bring me her throne before they come to me in submission?"

سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ڕووی کردە کەسانی دیاری ناو موڵک و دەسەڵاتەکەی و پێی وتن: کێ لە ئێوە دەتوانێت ئەو عەرش و تەختەی شاژنی سەبەء لەسەری دادەنیشێت بۆم بھێنێت پێش ئەوەی بەملکەچی بێن بۆ لام ؟

27:39Page 380

قَالَ عِفۡرِيتٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٞ ٣٩

A powerful one from among the jinn said, "I will bring it to you before you rise from your place, and indeed, I am for this [task] strong and trustworthy."

لەناو جنۆکەکاندا دانەیەکی زۆر بە ھێزیان وتی: من تەخت و عەرشەکەیت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەم مەجلیسە ھەڵسیت کە تێیدا دانیشتویت، وە بێگومان من زۆر بە ھێزم و دەتوانم عەرشەکەی ھەڵبگرم و دەست پاک و ئەمینیشم دەستکاری ھیچ شتێکی ناکەم، وە ھیچ شتێکیشی لێ کەم ناکەم، وەک خۆی دەیھێنمە بەردەستت.

27:40Page 380

قَالَ ٱلَّذِي عِندَهُۥ عِلۡمٞ مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن يَرۡتَدَّ إِلَيۡكَ طَرۡفُكَۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّي لِيَبۡلُوَنِيٓ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيّٞ كَرِيمٞ ٤٠

Said one who had knowledge from the Scripture, "I will bring it to you before your glance returns to you." And when [Solomon] saw it placed before him, he said, "This is from the favor of my Lord to test me whether I will be grateful or ungrateful. And whoever is grateful - his gratitude is only for [the benefit of] himself. And whoever is ungrateful - then indeed, my Lord is Free of need and Generous."

پیاوچاکێکی زانا کە لای سولەیمان بوو، وە شارەزایی لە پەرتووک و کتێبی ئاسمانی ھەبوو، وە یەکیک لەوانەی شارەزایی تێیدا ھەبوو ناوی بەرز و پیرۆزی اللە بوو، ئەگەر بەو ناوەوە داوای بکردایە و بپاڕایەتەوە وەڵامی داواکەی دەدرایەوە، ئەو کەسە بە سولەیمانی وت: من عەرش و تەختەکەی شاژنی سەبەئت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، بەوەی داوا لە اللە تەعالا دەکەم ئەویش دەیھێنێت بۆمان، ئەوە بوو داوای کرد و پاڕایەوە، اللە تەعالایش داوا و پاڕانەوەکەی گیرا کرد، جا کاتێک سولەیمان عەرش و تەختی شاژنەکەی سەبەئی لای خۆی بینی، وتی: ئەمە لە فەزڵ و چاکەی پەروەردگارمەوەیە، تاقیم دەکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی نیعمەتەکانی دەکەم، یان سپڵەم و ناشکوری دەکەم؟ ھەرکەسێک شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکات ئەوە سوودی ئەو شوکر و سوپاسە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، اللە زۆر دەوڵەمەندە و بە شوکر و سوپاسی بەندەکانی موڵک و دەسەڵاتی ئەو ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر کەسیش نکۆڵی و ناشکوری نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالا بکات و سوپاسی نەکات، ئەوە بێگومان پەروەردگارم زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە شوکر و سوپاسی ئەوان نییە، وە پەروەردگارم زۆر بەڕێزە، وە بەشێک لەڕێز و کەرەمی ئەوەیە ئەو زاتە پیرۆزە فەزڵ و چاکەی خۆی دەدات بەوانەیش کە ناشکور و نکۆڵی نیعمەت و بەخشش و چاکەکانی دەکەن.

27:41Page 380

قَالَ نَكِّرُواْ لَهَا عَرۡشَهَا نَنظُرۡ أَتَهۡتَدِيٓ أَمۡ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهۡتَدُونَ ٤١

He said, "Disguise for her her throne; we will see whether she will be guided [to truth] or will be of those who is not guided."

سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: عەرش و تەختی دانیشتنی شاژنم بۆ بگۆڕن و کەمێک دەستکاری بکەن کە نەیناسێتەوە، تا ببینین ئایا دەزانێت ئەوە تەخت و عەرشەکەی خۆیەتی و دەیناسێتەوە، یان نەخێر ڕێی پێ نابات و نایناسێتەوە ؟

27:42Page 380

فَلَمَّا جَآءَتۡ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرۡشُكِۖ قَالَتۡ كَأَنَّهُۥ هُوَۚ وَأُوتِينَا ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهَا وَكُنَّا مُسۡلِمِينَ ٤٢

So when she arrived, it was said [to her], "Is your throne like this?" She said, "[It is] as though it was it." [Solomon said], "And we were given knowledge before her, and we have been Muslims [in submission to Allāh].

جا کاتێک شاژنەکەی سەبەء ھات بۆ لای سولەیمان، وەک تاقیان کردەوە و پێی وترا: ئایا ئەمە لە عەرش و تەختەکەی تۆ دەچێت؟ وەک خۆی وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە و وتی: ئەڵێی ئەوە، لەو دەچێت، سولەیمان وتی: پێش ئەم شاژنەیش اللە تەعالا زانست و زانیاری پێ بەخشی بووین، لەبەر ئەوە دەسەڵات و قودرەتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانەی ھەیە، وە ئێمەیش ھەموومان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالاین و گوێڕایەڵی ئەوین.

27:43Page 380

وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ ٤٣

And that which she was worshipping other than Allāh had averted her [from submission to Him]. Indeed, she was from a disbelieving people."

وە ئەوەی ڕێگری لەم شاژنە کرد و لایدا لە یەکخواپەرستی و دەستی کرد بە پەرستنی شتانێک جگە لە اللە، شوێنکەوتنی گەلەکەی و چاولێکەری ئەوان بوو، بێگومان شاژن لەو گەلە بوو کە باوەڕیان بە اللە نەبوو، ئەویش وەک ئەوان بێباوەڕ بوو.

27:44Page 380

قِيلَ لَهَا ٱدۡخُلِي ٱلصَّرۡحَۖ فَلَمَّا رَأَتۡهُ حَسِبَتۡهُ لُجَّةٗ وَكَشَفَتۡ عَن سَاقَيۡهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرۡحٞ مُّمَرَّدٞ مِّن قَوَارِيرَۗ قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي وَأَسۡلَمۡتُ مَعَ سُلَيۡمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٤

She was told, "Enter the palace." But when she saw it, she thought it was a body of water1 and uncovered her shins [to wade through]. He said, "Indeed, it is a palace [whose floor is] made smooth with glass." She said, "My Lord, indeed I have wronged myself, and I submit with Solomon to Allāh, Lord of the worlds."

وترا بە شاژن: بڕۆ ناو ئەو کۆشکەوە، ( ئەو کۆشکە زەوییەکەی لە شوشە بوو لە بنیەوە ئاو دەڕۆیشت) کاتێک زەویەکەی بینی وایزانی ئاوە، بۆیە ھەردوو قاچی ھەڵکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت، سولەیمان پێی وت: ئەوە زەوییەکی ساف و لوسە لە شوشە دروستکراوە، ئەمجا بانگی کرد بۆ ئەوەی موسڵمان بێت، شاژنیش لە وەڵامی داواکەی سولەیماندا وتی: ئەی پەروەردگارم من بە پەرستنی جگە لە تۆ زوڵم و ستەمم لە خۆم کرد، بۆیە منیش لەگەڵ سولەیماندا ملکەچی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدھێنراوەکان بووم.

27:45Page 381

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمۡ فَرِيقَانِ يَخۡتَصِمُونَ ٤٥

And We had certainly sent to Thamūd their brother Ṣāliḥ, [saying], "Worship Allāh," and at once they were two parties conflicting.

بێگومان صاڵحی برایانمان نارد بۆ لای گەلی سەموود (برای نەسەبیان) (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە بەتاک و تەنھایی بپەرستن، کەچی ئەوان دوای بانگەوازەکەی صاڵح بوون بە دوو کۆمەڵی دژ بەیەک، کۆمەڵێکی باوەڕدار، وە ئەوی تریان بێباوەڕ، ھەر کۆمەڵێک لەوانیش پێی وابوو کە خۆی لەسەر ھەقە.

27:46Page 381

قَالَ يَٰقَوۡمِ لِمَ تَسۡتَعۡجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبۡلَ ٱلۡحَسَنَةِۖ لَوۡلَا تَسۡتَغۡفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ ٤٦

He said, "O my people, why are you impatient for evil before [i.e., instead of] good?1 Why do you not seek forgiveness of Allāh that you may receive mercy?"

صاڵح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئێوە بۆچی پەلە دەکەن لە ھاتنی سزا پێش ھاتنی ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا؟ باشە بۆچی داوا لە اللە ناکەن لە گوناھەکانتان خۆش بێت، بە ئومێدی ئەوەی ڕەحمیشتان پێ بکات و بەزەیی پێتاندا بێتەوە.

27:47Page 381

قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ ٤٧

They said, "We consider you a bad omen, you and those with you." He said, "Your omen [i.e., fate] is with Allāh. Rather, you are a people being tested."1

گەلەکەی بەسەر سەختی و نکۆڵی کردنەوە لەھەق پێیان وت: بەھۆی تۆ و ئەوانەی لەگەڵتدان لە باوەڕداران ئێمە دووچاری شوم و نەگبەتی و نەھامەتی بووین، صاڵحيش پێی وتن: ھەرچی نەگبەتی و نەھامەتی و شوومی ھەیە کە تووشتان دەبێت زانینی لای اللە تەعالایە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە، بەو خێر و خۆشیانەی کە پێتان دراوە، وە بەو ناڕەحەتی و ناھەماتیانەی تووشتان دەبێت.

27:48Page 381

وَكَانَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ تِسۡعَةُ رَهۡطٖ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ ٤٨

And there were in the city nine family heads causing corruption in the land and not amending [its affairs].

لە شارەکەی صاڵحدا کە پێی دەوترێت (حیجر) نۆ پیاو ھەبوون بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان خراپەکاریان لە زەویدا بڵاو دەکردەوە، وە بە ھیچ شێوەیەک چاکەکار و چاکساز (مصلح) نەبوون بەوەی باوەڕبھێنن و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن.

27:49Page 381

قَالُواْ تَقَاسَمُواْ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدۡنَا مَهۡلِكَ أَهۡلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ٤٩

They said, "Take a mutual oath by Allāh that we will kill him by night, he and his family. Then we will say to his executor,1 'We did not witness the destruction of his family, and indeed, we are truthful.'"

ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان وت: با ھەر یەک لە ئێمە سوێند بە اللە بخوات کە شەو دەچینە سەر ماڵەکەی صاڵح و ھەموویان پێکەوە دەکوژین، پاشانیش بە کەسوکار و خاوەن خوێنەکەیان دەڵێین: ئێمە ئاگاداری کوشتنی صاڵح و خێزانەکەی نین، بێگومان ڕاستیش دەکەین لەوەی وتمان.

27:50Page 381

وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا وَمَكَرۡنَا مَكۡرٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٥٠

And they planned a plan, and We planned a plan, while they perceived not.

بە نھێنی پیلانیان ڕێکخست بۆ کوشتنی صاڵح و شوێنکەوتە باوەڕدارەکانی، اللە دەفەرموێت: ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو پیلانەی ئەواندا پیلانێکمان ساز کرد بۆ سەرخستن و رزگار کردنیان لە پیلان و فڕوفێڵی ئەوان، وە بۆ لەناو بردنی بێباوەڕانی گەلەکەی، لە کاتێکدا ئەوان ئاگایان لە وەھا پیلانێک نەبوو دژیان دەکرێت.

27:51Page 381

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ مَكۡرِهِمۡ أَنَّا دَمَّرۡنَٰهُمۡ وَقَوۡمَهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٥١

Then look how was the outcome of their plan - that We destroyed them and their people, all.

- ئەی پێغەمبەر - بیر بکەرەوە و تێڕامێنە سەرەنجامی پیلان و فڕوفێڵی ئەوانە چۆن بوو ؟ بێگومان ئەوانمان لە ڕیشکەوە دەرھێنا، وە بە سزایەکی سەخت لە لایەن خۆمانەوە سزاماندان، تێکرا ھەموویان تیاچوون.

27:52Page 381

فَتِلۡكَ بُيُوتُهُمۡ خَاوِيَةَۢ بِمَا ظَلَمُوٓاْۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٥٢

So those are their houses, desolate because of the wrong they had done. Indeed in that is a sign for people who know.

ئا ئەوە خانووەکانیانە سەقفەکانیان ڕوخاوە بەسەر دیوارەکانیاندا، وە بەھۆی ستەمی خۆیانەوە چۆڵ بوو کەسی تێدا نەما، بێگومان ئەوەی دووچاریان بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە بوو، بۆ ئەوەی ببن بە پەند و ئامۆژگاری بۆ گەلی باوەڕداران، چونکە ھەر ئەوان پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن.

27:53Page 381

وَأَنجَيۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ ٥٣

And We saved those who believed and used to fear Allāh.

وە ئەوانەمان ڕزگار کرد کە باوەڕیان ھێنا بوو بە اللە تەعالا لە گەلەکەی صاڵح (سەلامی الله تەعالای لێ بێت) چونکە ئەوان لە اللە تەعالا دەترسان بەوەی فەرمانەکانیان بەجێ دەھێنا و دووریش دەکەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی.

27:54Page 381

وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ ٥٤

And [mention] Lot, when he said to his people, "Do you commit immorality1 while you are seeing?2

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لوط بە گەلەكەی وت بۆ ئەوەی بێدار و ھۆشیار ببنەوە و واز بھێنن لەو کارە خراپەی ئەنجامیان دەدا، پێی وتن: ئایا ئێوە کاری قێزەونی نێربازی بە ئاشکرا لە یانەکانتاندا بە بەرچاوی یەکترەوە ئەنجام دەدەن؟

27:55Page 381

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهۡوَةٗ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ ٥٥

Do you indeed approach men with desire instead of women? Rather, you are a people behaving ignorantly."

ئایا ئێوە شەھوەت و ئارەزووی خۆتان لە پیاواندا بەتاڵ دەکەنەوە و وازتان لە ئافرەتان ھێناوە، ئێوە داوێن پاکی و مناڵتان ناوێت، بەڵکو وەک ئاژەڵ تەنھا بەتاڵ کردنەوەی شەھوەت و ئارەزووتان مەبەستە، دیارە ئێوە گەلێکی نەفام و نەزانن بەوەی اللە تەعالا چی لەسەر واجب و پێویست کردوون لە باوەڕھێنان و داوێن پاکی و دوور کەوتنەوە لە گوناھ و تاوان.

27:56Page 382

۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَخۡرِجُوٓاْ ءَالَ لُوطٖ مِّن قَرۡيَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسٞ يَتَطَهَّرُونَ ٥٦

But the answer of his people was not except that they said, "Expel the family of Lot from your city. Indeed, they are people who keep themselves pure."

تەنھا وەڵامی گەلەکەی ئەوە بوو، وتیان: لوط و کەسوکار و شوێنکەوتوانی لە شار و گوندەکەتان دەربکەن، چونکە بێگومان ئەوان کەسانێکن خۆیان پاک ڕادەگرن لە کاری پیس و قێزەون، ئەوەیان وەک گاڵتە کردن بە لوط و شوێنکەوتوانی وت، کە بەشداری داوێن پیسی و نێربازی ناکەن لەگەڵ ئەواندا، بەڵکو ڕێگریشیان دەکەن لە ئەنجامدانی.

27:57Page 382

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَٰهَا مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ ٥٧

So We saved him and his family, except for his wife; We destined her to be of those who remained behind.

خۆی و کەسوکار و شوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد، جگە لە ژنەکەی نەبێت بڕیارماندا لەوانە بێت بەجێ دەمێنن لەناو سزادا تاوەکو لەوانە بێت کە تیادەچن.

27:58Page 382

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ ٥٨

And We rained upon them a rain [of stones], and evil was the rain of those who were warned.

لە ئاسمانەوە بەردبارانمان کردن، بەرد بارانێکی زۆر خراپی تیابەر بوو، بۆ ئەوانەی ترسێنران بە سزای اللە تەعالا بەڵام نەھاتن بەدەم پێغەمبەركەیەوە و خۆیان نەپاراست.

27:59Page 382

قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ وَسَلَٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَىٰٓۗ ءَآللَّهُ خَيۡرٌ أَمَّا يُشۡرِكُونَ ٥٩

Say, [O Muḥammad], "Praise be to Allāh, and peace upon His servants whom He has chosen. Is Allāh better or what they associate with Him?"

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: سوپاس بۆ (اللە) لەسەر نیعمەت و بەخششەکانی، وە سەلام و ھێمنی و ئەمن و ئاسایش و دڵنیایی بۆ ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە سزای اللە ، ئەو سزایەی کە سزای گەلی لوط و گەلی صاڵحی پێدا، پاشان لە موشریک و بتپەرستەکانی گەلەکەت بپرسە ئایا اللە تەعالا پەرستراوی بە ھەقە کە موڵک و دەسەڵاتی ھەموو شتێکی بەدەستە باشترە یان ئەوانەی ئێوە دەیانپەرستن کە ھیچ سوود و زیانێکیان بەدەست نییە؟

27:60Page 382

أَمَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهۡجَةٖ مَّا كَانَ لَكُمۡ أَن تُنۢبِتُواْ شَجَرَهَآۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ يَعۡدِلُونَ ٦٠

[More precisely], is He [not best] who created the heavens and the earth and sent down for you rain from the sky, causing to grow thereby gardens of joyful beauty which you could not [otherwise] have grown the trees thereof? Is there a deity with Allāh?1 [No], but they are a people who ascribe equals [to Him].

یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە کە پێشتر نمونەی نەبووە، وە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندوون، ئەمجا بەو بارانە باخ و باخاتی جوان و ڕازاوە و دڵڕفێنمان پێ ڕواند، کە ئێوە نەتان دەتوانی دار و درەختی ئەو باخ و باخاتانە بڕوێنن چونکە دەسەوسان بوون لە ئاستیدا، ئایا اللە تەعالا ئەو باخ و باخاتانەی ڕواند، یان پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە دا؟! نەخێر ئەوانە گەلێکی لادەرن لە ھەق، چونکە ئەوانە بە زوڵم و ستەم خالق و بەدیھێنەر یەکسان دەکەن لەگەڵ مەخلوق و بەدیھێنراوەکاندا.

Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences

Contents

Ayat al-Kursi36Al-Kahfpage 42juz 15Bukhari 1Muslim 2999

Style

Theme
Text size
Layout

Читать на русском