Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
An-Naml 27:61–93
27:61Page 382
أَمَّن جَعَلَ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنۡهَٰرٗا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِيَ وَجَعَلَ بَيۡنَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ حَاجِزًاۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٦١
Is He [not best] who made the earth a stable ground and placed within it rivers and made for it firmly set mountains and placed between the two seas a barrier? Is there a deity with Allāh? [No], but most of them do not know.
یان ئەوە کێیە زەوی جێگیر و چەسپاو کردووە، بە شێوەیەک ژیان لە ئەوانەی لەسەرینی تێک نادات، وە ڕووبار گەلێکیشی لە ناویدا بەدیھێناوە دێن و دەڕۆن، وە شاخی گەورەی جێگیری تێدا داناوە، وە لە نێوان دوو ئاوی سوێر و سازگاردا بەربەستی داناوە تاوەکو سوێرەکەیان تێکەڵاو بە سازگارەکە نەبێت و خراپی بکات و بۆ خواردنەوە نەشێت، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە ئەمانەی کردووە؟! نەخێر ھیچ کەس جگە لە اللە ئەمانەی نەکردووە، بەڵام زۆربەیان نازانن، چونکە ئەگەر بیانزانیایە ھیچ کەسێکیان نەدەکرد بە ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا لە بەدھێنراوەکانی خۆیدا.
27:62Page 382
أَمَّن يُجِيبُ ٱلۡمُضۡطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكۡشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجۡعَلُكُمۡ خُلَفَآءَ ٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ ٦٢
Is He [not best] who responds to the desperate one when he calls upon Him and removes evil and makes you inheritors of the earth?1 Is there a deity with Allāh? Little do you remember.
ئایا کێیە دێت بە ھانا و ھاواری لێقەوماوان و تەنگ پێھەڵچنراوانەوە کاتێک داوای لێ دەکەن، وە کێیە خراپە و نەخۆشی و ھەژاری و شتی تریش لەسەر مرۆڤەکان ھەڵدەگرێت، وە نەوە لە دوای نەوە ھەندێکتان دەکاتە جێنیشینی ھەندێکی ترتان، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە دا ئەمەی ئەنجامداوە؟! نەخێر کەس لەگەڵ اللە دا ئەمەی نەکردووە، بەڵام کەمێک لەخەڵکی پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن.
27:63Page 382
أَمَّن يَهۡدِيكُمۡ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَمَن يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦٓۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٦٣
Is He [not best] who guides you through the darknesses of the land and sea and who sends the winds as good tidings before His mercy? Is there a deity with Allāh? High is Allāh above whatever they associate with Him.
ئایا کێیە لە تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا بە ھۆی نیشانە دیارەكان و ئەستێرەکانەوە ڕێگاتان پیشان دەدات، وە کێیە شنەبای موژدەدەر دەنێرێت موژدە دەدات بەنزیک بوونەوەی باران بارین کە ڕەحمەت و بەزەییە بۆ بەندەکانی، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە ئەمە ئەنجام دەدات؟ پاکوبێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ اللە لەوەی بتپەرستان دەیکەنە بە ھاوەڵ و شەریکی.
27:64Page 383
أَمَّن يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٦٤
Is He [not best] who begins creation and then repeats it and who provides for you from the heaven and earth? Is there a deity with Allāh? Say, "Produce your proof, if you should be truthful."
ئایا کێیە لە سەرەتاوە قۆناغ بە قۆناغ مرۆڤ بە دیدەھێنێت لە مناڵداندا، پاشان دوای ئەوەی کە دەیمرێنێت زیندووی دەکاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، وە کێیە لە ئاسمانەوە بەو بارانەی لای ئەوەوە دادەبەزێت ڕزق و ڕۆزیتان دەدات، وە بەو ڕووەک و دار و درەختەی دەیڕوێنێت لە زەوییەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات، ئایا ھیچ پەرستراوێک لەگەڵ اللە دا ئەمە دەکات؟ بڵێ بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو شیرک و بتپەرستیەی لە سەرین ، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە لەسەر ھەق و ڕاستین.
27:65Page 383
قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ ٦٥
Say, "None in the heavens and earth knows the unseen except Allāh, and they do not perceive when they will be resurrected."
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ ھیچ کەس لە فریشتەکانی ئاسمان ئاگاداری غەیب و نادیارەکان نین و نایزانن، وە ھیچ کەسیش لە خەڵکی سەر زەوی ئاگاداری غەیب و نادیارەکان نین و نایزانن، بەڵکو ئەوە تەنھا اللە تەعالا دەیزانێت و ئاگاداریەتی، وە ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەن جگە لە اللە تەعالا نازانن چی کاتێک خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لە گەڵ کردن.
27:66Page 383
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلۡمُهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّنۡهَاۖ بَلۡ هُم مِّنۡهَا عَمُونَ ٦٦
Rather, their knowledge is arrested concerning the Hereafter. Rather, they are in doubt about it. Rather, they are, concerning it, blind.
وە ئایا چاودێری زانیاری خۆیان کردووە سەبارەت بە ڕۆژی دوایی، وە تەواو دڵنیا بوون لێی؟ نەخێر بەڵکو ئەوان لە گومان و سەرسامیدان دەربارەی ڕۆژی دوایی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو کوێریشن لەو بارەیەوە.
27:67Page 383
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبٗا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخۡرَجُونَ ٦٧
And those who disbelieve say, "When we have become dust as well as our forefathers, will we indeed be brought out [of the graves]?
بێباوەڕان بە نکۆڵی کردنەوە وتیان: ئایا ئێمە کە مردین و بووینەوە بە گڵ، جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە و لە گۆڕەکانمان دەردەھێنرێینەوە؟
27:68Page 383
لَقَدۡ وُعِدۡنَا هَٰذَا نَحۡنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبۡلُ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٦٨
We have been promised this, we and our forefathers, before. This is not but legends of the former peoples."
بێگومان ئەو جۆرە بەڵێنە بە خۆمان و پێشتریش بە باوباپیرانمان درا کە بێگومان جارێکی تر ھەموومان زیندوو دەکرێینەوە، ئێمە ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەو بەڵێنەی بە ھەموومان درا تەنھا درۆ و دەلەسە و ئەفسانەی گەلانی پێشووە لە کتێب و پەرتووكەکانیاندا نووسیویانەتەوە.
27:69Page 383
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٦٩
Say, [O Muḥammad], "Proceed [i.e., travel] through the land and observe how was the end of the criminals."
- ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ كە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: لەھەر لایەکەوە دەتانەوێت بڕۆن و بگەڕێن بەسەر زەویدا، ئەمجا سەرنج بدەن و تێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەو تاوانبارانە چی بوو کە نکۆڵیان لە زیندووبونەوە دەکرد، بە دڵنیاییەوە لەبەر باوەڕ نەبوونیان بە زیندووبونەوە ھەموویانمان لەناوبرد.
27:70Page 383
وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُن فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ ٧٠
And grieve not over them or be in distress from what they conspire.
- ئەی پێغەمبەر- ھیچ دڵتەنگ مەبە لەبەر ئەوەی ئەو بتپەرست و موشریکانە پشت ھەڵدەکەن لە بانگەوازەکەت، وە دڵ و سینەت تەنگ نەبێت بە فڕوفێڵ و پیلانیان، چونکە اللە تەعالا پشتیوان و یارمەتیدەر و سەرخەری تۆیە.
27:71Page 383
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٧١
And they say, "When is [the fulfillment of] this promise, if you should be truthful?"
بێباوەڕانی گەلەکەت کە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن بە گاڵتە پێکردنەوە دەڵێن: بەڵێنی ئەو سزایەی تۆ و باوەڕدارانی شوێنکەوتوت بە ئێمەی دەدەن کە ڕۆژێک دێت اللە تەعالا سزامان ئەدات لەسەر گوناھ و تاونمان، ئەو ڕۆژە کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن.
27:72Page 383
قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي تَسۡتَعۡجِلُونَ ٧٢
Say, "Perhaps it is close behind you [i.e., very near] - some of that for which you are impatient.
- ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: لەوانەیە ھەندێک لەو سزایەی کە پەلەی ھاتنی دەکەن زۆر لێتانەوە نزیک بێت.
27:73Page 383
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ ٧٣
And indeed, your Lord is the possessor of bounty for the people, but most of them are not grateful."
- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی زۆر جار وازیان لێ دەھێنێت و سزایان دوادەخات بۆ ڕۆژی دوایی، وە پەلە ناکات لە سزادانیان لەگەڵ ئەوەی لەسەر کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوانن، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر و سوپاسی اللە ناکەن لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششانەی بەسەریانەوەیە.
27:74Page 383
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ ٧٤
And indeed, your Lord knows what their breasts conceal and what they declare.
وە بێگومان پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە لە دڵ و سینەیاندا دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لەوە لا نھێنی و شاراوە نییە، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت و تۆڵەیان دەداتەوە.
27:75Page 383
وَمَا مِنۡ غَآئِبَةٖ فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٍ ٧٥
And there is nothing concealed1 within the heaven and the earth except that it is in a clear Register.2
ھەرچی شتێک لە بەرچاوی خەڵکی پەنھان و نادیارە لە ئاسمان و لە زەوی ھەر ھەمووی لە نامە و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرادایە کە پێی دەوترێت (اللوح المحفوظ= تەختەی پارێزراو).
27:76Page 383
إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَكۡثَرَ ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ ٧٦
Indeed, this Qur’ān relates to the Children of Israel most of that over which they disagree.
بە دڵنیاییەوە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە بەنو ئیسرائیل ناکۆکی و کێشەیان ھەیە لەسەری ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەموویان بۆ باس دەکات.
27:77Page 384
وَإِنَّهُۥ لَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٧٧
And indeed, it is guidance and mercy for the believers.
بێگومان ئەم قورئانە ڕێنوێنی ورھیدایەت ورڕەحمەتە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی کار ورکردەوە بەناوەڕۆکی ئەو قورئانە دەکەن.
27:78Page 384
إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُم بِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ ٧٨
Indeed, your Lord will judge between them by His [wise] judgement. And He is the Exalted in Might, the Knowing.
- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات لە نێوان خەڵکیدا بە باوەڕدار و بێباوەڕیەوە، ڕەحم و بەزەیی دەکات لە باوەڕداران، وە سزای بێباوەڕانیش دەدات، ئەو زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەر ئەودا، زانا و ئاگادارە ھەق و ناھەقی لێ تێک ناچێت.
27:79Page 384
فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِينِ ٧٩
So rely upon Allāh; indeed, you are upon the clear truth.
گشت کارەکانت بە اللە بسپێرە، وە لە ھەموو کارێکتدا پشت ھەر بەو ببەستە، بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕوون و ئاشکرایت.
27:80Page 384
إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ ٨٠
Indeed, you will not make the dead hear, nor will you make the deaf hear the call when they have turned their backs retreating.
- ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت وابکەیت مردووەکان بانگەوازەکەت ببیستن و ناتوانیت بیخەیتە ناو دڵیانەوە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕیەوە دڵەکانیان مردووە، وە ناتوانیت وابکەیت کەڕەکان بانگەوازەکەت ببیستن، چونکە ئەوانە خواى گەورە گوێیانی کەڕ کردووە لەئاست بیستنی هەق و ڕاستی، بەتایبەت کاتێک گەڕانەوە و ڕوویان لێ وەرگێڕایت (بەدەستی خۆیان بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).
27:81Page 384
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِي ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ ٨١
And you cannot guide the blind away from their error. You will only make hear those who believe in Our verses so they are Muslims [i.e., submitting to Allāh].
وە تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەوانە بدەیت کە چاوەکانیان لە ئاست بینینی ھەق کوێرن و دەریان بھێنێت لەگومڕاییەکەیان، جا لەبەر ئەوە دڵتەنگ مەبە لێیان و خۆت ماندوو مەکە، بانگەوازەکەت تەنھا ئەوانە دەیبیستن کە باوەڕیان ھێناوە بە ئایەت و نیشانەکانمان، وە ملکەچی فەرمانەکانی ئێمەن.
27:82Page 384
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِمۡ أَخۡرَجۡنَا لَهُمۡ دَآبَّةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ تُكَلِّمُهُمۡ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ ٨٢
And when the word [i.e., decree] befalls them,1 We will bring forth for them a creature from the earth speaking to them, [saying] that the people were, of Our verses, not certain [in faith].
وە کاتێک ئەو بەڵێنەی پێیان دراوە بەسزادانیان، لەبەر سووربونیان لەسەر کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، پێویست و جێگیر بوو وە چەسپا بەسەریاندا، وە تەنھا خەڵکە خراپەکە مایەوە لەسەر زەوی، ھاتنی قیامەت نزیک بوویەوە یەکێک لە نیشانە گەورەکانی دەردەخەین ئەویش دەرکەوتنی گیانلەبەرێکە لەسەر زەوی قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بە شێوەیەک لە قسەکانی تێدەگەن، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت و نیشانانەی دابەزییە سەر پێغەمبەرەکەمان.
27:83Page 384
وَيَوۡمَ نَحۡشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ فَوۡجٗا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمۡ يُوزَعُونَ ٨٣
And [warn of] the Day when We will gather from every nation a company of those who deny Our signs, and they will be [driven] in rows
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بکە لە ھەموو ئوممەتێک کۆمەڵێک لە گەورەکانیان کۆ دەکەینەوە و حەشریان دەکەین، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە ئایەتەکانی ئێمە و بە درۆیان دادەنا، ئەوان ھەموویان پێکەوە سەرەتایان تا کۆتاییان دەدرێنە بەر بەرەو لێپرسینەوەو حساب لەگەڵ کردن.
27:84Page 384
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبۡتُم بِـَٔايَٰتِي وَلَمۡ تُحِيطُواْ بِهَا عِلۡمًا أَمَّاذَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨٤
Until, when they arrive [at the place of Judgement], He will say, "Did you deny My signs while you encompassed them not in knowledge, or what [was it that] you were doing?"
دەدرێنە بەر تا دەگەنە شوێن و جێگای لێپرسینەوەیان، لەوێدا اللە تەعالا بە سەرزەنشتەوە پێیان دەڵێت: ئایا ئایەت و نیشانەکانی ئێمەتان بە درۆ دەزانی و باوەڕتان پێی نەکرد، ئەو ئایەت و نیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی من و ھەموو شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی منیان تێدا بوو، یاخود ئێوە زانیاری تەواوتان نەبوو کە ئەو ئایەتانە ناھەق و ناڕاستن ئەوەیش وای لێکردن باوەڕ نەکردن و بەدرۆزانینی بۆ کردنە بیانوویەک، یان ئایا ئێوە لە دونیا چی کردەوەیەکتان دەکرد ئەگەر باوەڕتان پێی ھەبوو، یان بە درۆتان دادەنا و باوەڕتان پێی نەبوو؟
27:85Page 384
وَوَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِم بِمَا ظَلَمُواْ فَهُمۡ لَا يَنطِقُونَ ٨٥
And the decree will befall them1 for the wrong they did, and they will not [be able to] speak.
بەھۆی ستەم و باوەڕ نەبوونیان بە اللە و بە درۆ زانینی ئایەت و نیشانەکانی بڕیاری سزادانیان بەسەردا سەپی، وە ئەوان ناتوانن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان ھیچ قسەیەک بکەن، لەبەر بێ توانایی و بەتاڵی بەڵگە و دەلیلەکانیان.
27:86Page 384
أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِيَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٨٦
Do they not see that We made the night that they may rest therein and the day giving sight? Indeed in that are signs for a people who believe.
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە تەماشا ناکەن ئێمە شەومان داناوە بۆ ئەوەی ئەوان بەخەوتن تێیدا ئارام ببنەوە و پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردووەتەوە بۆ ئەوەی چاویان تێیدا ببینێت و بە دوای بژێوی ژیانیاندا بگەڕێن، بێگومان لەم مردنەی ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، وە لە دوای ئەویش زیندوو دەکرێنەوە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن بۆ کۆمەڵی باوەڕداران.
27:87Page 384
وَيَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۚ وَكُلٌّ أَتَوۡهُ دَٰخِرِينَ ٨٧
And [warn of] the Day the Horn will be blown, and whoever is in the heavens and whoever is on the earth will be terrified except whom Allāh wills. And all will come to Him humbled.
- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو کاتە بکە ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراوە فوو بکات بە کەڕەنادا فووی دووەمی کرد پێیدا، ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر ھەمووی ئەترسێت، تەنھا ئەو کەسانە نەبێت اللە تەعالا ویستی لەسەرە بە فەزڵی خۆی نەترسێن، وە ھەرچی مەخلوقات و بەدیھێنراوە لەو ڕۆژەدا بە ملکەچی و بە زەلیلی دەھێنرێن.
27:88Page 384
وَتَرَى ٱلۡجِبَالَ تَحۡسَبُهَا جَامِدَةٗ وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِۚ صُنۡعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ أَتۡقَنَ كُلَّ شَيۡءٍۚ إِنَّهُۥ خَبِيرُۢ بِمَا تَفۡعَلُونَ ٨٨
And you see the mountains, thinking them motionless,1 while they will pass as the passing of clouds. [It is] the work of Allāh, who perfected all things. Indeed, He is Aware of that which you do.
لەو ڕۆژەدا چیاکان دەبینیت وا دەزانیت لە جێگای خۆیان ڕاوەستاون و ناجوڵێن، بەڵام لەڕاستیدا وەک ھەور بە خێرایی دەڕۆن ، ئەمە دروستکراوی اللە یە، ھەموو شتێکی بە رێکوپێکی دروست کردوون ھەر ئەویشە دەیانجوڵێنێت، بێگومان زۆر زانایە بە کردەوەی ئێوە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە لە کاروکردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.
27:89Page 385
مَن جَآءَ بِٱلۡحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيۡرٞ مِّنۡهَا وَهُم مِّن فَزَعٖ يَوۡمَئِذٍ ءَامِنُونَ ٨٩
Whoever comes [at Judgement] with a good deed will have better than it, and they, from the terror of that Day, will be safe.
ھەر کەسێک لە ڕۆژی دواییدا بە باوەڕ و کار وکردەوەی چاکەوە بێت ئەوە بەھەشت بۆ ئەوە، وە ئەوانە دڵنیا و تەئمینن لەترس و داچڵەکینی ڕۆژی قیامەت بەدڵنیاکردنەوەی اللە تەعالا بۆیان.
27:90Page 385
وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتۡ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ هَلۡ تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٩٠
And whoever comes with an evil deed1 - their faces will be overturned into the Fire, [and it will be said], "Are you recompensed except for what you used to do?"
وە ھەر کەسێکیش لەو ڕۆژەدا بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەوە بگەڕێتەوە، ئەوا بەڕوومەتدا دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە بەسەرزەنشت و سوکایەتی پێکردنەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە ھیچ سزایەک دەدرێن تەنھا بەھۆی کار و کردەوە خراپەکانی خۆتانەوە نەبێت لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە دونیادا دەتانکرد ؟
27:91Page 385
إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ ٱلۡبَلۡدَةِ ٱلَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَيۡءٖۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ٩١
[Say, O Muḥammad], "I have only been commanded to worship the Lord of this city,1 who made it sacred and to whom [belongs] all things. And I am commanded to be of the Muslims [i.e., those who submit to Allāh]
- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بە دڵنیاییەوە من فەرمانم پێکراوە تەنھا پەروەردگاری شاری مەککە بپەرستم کە حەرامی کردووە لەم شارەدا خوێنی ھیچ کەسێک بڕێژرێت، وە ستەم لە ھیچ کەسێک بکرێت، وە ڕاوی تێدا بکرێت، وە داری ببڕرێتەوە، وە ھەموو شتێکیش تەنھا موڵکی ئەو زاتە پیرۆزەیە، وە فەرمانم پێکراوە لە موسڵمانان بم، وە ملکەچ و گوێڕایەڵی اللە تەعالا بم.
27:92Page 385
وَأَنۡ أَتۡلُوَاْ ٱلۡقُرۡءَانَۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ٩٢
And to recite the Qur’ān." And whoever is guided is only guided for [the benefit of] himself; and whoever strays - say, "I am only [one] of the warners."
وە فەرمانم پێکراوە قورئان بخوێنمەوە بەسەر خەڵکیدا، جا ھەر کەسێک ھیدایەتی پێ وەرگرت، وە کار و کردەوەی پێکرد، ئەوا سوود و قازانجی ھیدایەتەکەی بۆ خۆیەتی، وە ھەرکەسێکیش گومڕا بوو، وە لە ڕێنوماییەکانی لایدا و نکۆڵی لێی کرد، وە بە گوێرەی ئەو کاری نەکرد، پێی بڵێ: بێگومان من یەکێکم لە ترسێنەران، دەتانترسێنم بە سزای اللە تەعالا، وە ھیدایەتی ئێوە بەدەستی من نییە.
27:93Page 385
وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعۡرِفُونَهَاۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ ٩٣
And say, "[All] praise is [due] to Allāh. He will show you His signs, and you will recognize them. And your Lord is not unaware of what you do."
وە - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا لەسەر تەواوی نیعمەت و بەخششەکانی کە لە ژمارە نایەن، وە بە زوویی اللە تەعالی نیشانە و ئایەتەکانی خۆی لە ئاسمانەکان و زەوی و ڕزق و ڕۆزی نیشان دەدات، ئێوەیش دەیناسنەوە بە شێوەیەکی وا ڕینوماییتان دەکات بۆ گوێڕایەڵی کردنی ھەق و ڕاستی، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا نییە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences