Al-Mukhtasar · Tafsir · in Kurdish (Sorani)
Ar-Rum 30:52–60
30:52Page 410
فَإِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ ٥٢
So indeed, you will not make the dead hear, nor will you make the deaf hear the call when they turn their backs, retreating.
ھەروەکو چۆن ناتوانیت ھیچ شتێک بە مردوو ببیستی، وە ھیچ شتێکیش بە کەسێکی کەڕ ببیستی، بێگومان لێت دوور کەوتنەوە چونکە دڵنیا بوون لەوەی ھیچت لێ نابیستن، ھەر بەو شێوەیەش ناتوانیت ھیدایەت و ڕێنمونی کەسانێک بکەیت وەک ئەوان لەپشت ھەڵکردن و سوود لێ نەبینی بانگەوازەکەت.
30:53Page 410
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ ٥٣
And you cannot guide the blind away from their error. You will only make hear those who believe in Our verses so they are Muslims [in submission to Allāh].
تۆ ناتوانیت ڕێنمونی کەسێک بکەیت اللە تەعالا کوێری کردبێت لە ڕاستە ڕێی ھیدایەت و ڕێنموونی، ناتوانیت شتێکیان پێ ببیستی کە سوودی ھەبێت بۆیان، جگە لە کەسێک نەبێت باوەڕی ھێناوە بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە سوود وەردەگرێت لەوەی تۆ دەیڵێیت و پێی رادەگەیەنیت، ئەو جۆرە کەسانە ملکەچی فەرمانبەرداری فەرمانەکانی ئێمەن.
30:54Page 410
۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ ٥٤
Allāh is the one who created you from weakness, then made after weakness strength, then made after strength weakness and white hair. He creates what He wills, and He is the Knowing, the Competent.
- ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە دڵۆپێک ئاوی لاواز و قێزەون بەدیھێناوە، پاشان دوای لاوازی قۆناغی مناڵیتان بە قۆناغی پیاوەتی بەھێزی کردوون، ئەمجا دوای بەھێزی قۆناغی پیاوەتی بە پیر بوونتان لاواز و کەنەفتان دەکات، اللە تەعالا ھەرچییەکی لە لاوازی و بەھێزی بوێت بەدیدەھێنێت و دروستی دەکات، ھەر ئەویش زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکیشی لانھێنی و شاراوە نییە، وە زۆریش بە دەسەڵاتە و ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات.
30:55Page 410
وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقۡسِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ مَا لَبِثُواْ غَيۡرَ سَاعَةٖۚ كَذَٰلِكَ كَانُواْ يُؤۡفَكُونَ ٥٥
And the Day the Hour appears the criminals will swear they had remained but an hour. Thus they were deluded.
کاتێک ڕۆژی قیامەت ھەڵدەستێ، تاوانباران سوێند دەخۆن تەنھا ساتێکی کەم لە گۆڕەکانیان ماونەتەوە، ھەروەکو چۆن بەلاڕێدا بران لە زانینی ماوەی مانەوەیان لە گۆڕەکانیان، ھەر بەو شێوەیە لە دونیاشدا لە ھەق و ڕاستی لایاندا.
30:56Page 410
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ وَلَٰكِنَّكُمۡ كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٥٦
But those who were given knowledge and faith will say, "You remained the extent of Allāh's decree until the Day of Resurrection, and this is the Day of Resurrection, but you did not used to know."1
ئەوانەیشی کە اللە تەعالا زانیاری پێداون لە فریشتە و پێغەمبەران وتیان: بەدڵنیاییەوە ئێوە ئەوەندە ماونەتەوە کە اللە نوسیویەتی و پێشتر زانیویەتی، لەو ڕۆژەی کە بەدیھێناون تا ئەو ڕۆژەی زیندووتان دەکاتەوە کە ئێوە نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئێوە نەتان دەزانی کە بێگومان زیندووبوونەوە ھەر پێش دێت و ڕوو دەدات، بۆیە باوەڕتان پێی نەبوو.
30:57Page 410
فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَعۡذِرَتُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ ٥٧
So that Day, their excuse will not benefit those who wronged, nor will they be asked to appease [Allāh].
ئەو ڕۆژی اللە تەعالا ھەرچی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانە زیندوودەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، ڕۆژێکە ستەمکاران ھیچ بڕوبیانوویەک سوودیان پێ ناگەیەنێت، وە داوایان لێ ناکرێت اللە لە خۆیان ڕازی بکەن بە تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای، چونکە تازە کاتی تەوبەکردن و گەڕانەوە بەسەرچووه.
30:58Page 410
وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَلَئِن جِئۡتَهُم بِـَٔايَةٖ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُبۡطِلُونَ ٥٨
And We have certainly presented to the people in this Qur’ān from every [kind of] example. But, [O Muḥammad], if you should bring them a sign, the disbelievers will surely say, "You [believers] are but falsifiers."
بێگومان لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرێک نموونەمان ھێناوەتە بۆ خەڵکی تاوەکو یارمەتیدەریان بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە باتڵ و ناھەقی، - ئەی پێغەمبەر- ئەگەر نیشانە و بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت لەسەر ڕاستی پەیامەکەت و ڕاستگۆیی خۆت، ئەوا ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا دەڵێن: ئەوەی ئێوە بۆمان دەھێنن ھەر ھەمووی پوچ و بەتاڵە.
30:59Page 410
كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ ٥٩
Thus does Allāh seal the hearts of those who do not know.1
بە وێنەی ئەو مۆرەی نراوە بەسەر دڵی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەو نیشانە و ئایەتانەی تۆ بۆت ھێناون، اللە تەعالا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی نەزان و بێ ئاگان لەو ھەق و ڕاستییەی ھێناوتە بۆیان.
30:60Page 410
فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ وَلَا يَسۡتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ ٦٠
So be patient. Indeed, the promise of Allāh is truth. And let them not disquiet you who are not certain [in faith].
- ئەی پێغەمبەر ئارام بگرە لەسەر باوەڕ نەھێنانی گەل و ھۆزەکەت و ئەو ئەزیەت و ئازارانەی لەلایەن گەلەکەتەوە دووچارت دەبێت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بە سەرخستن و جێگیر کردنت ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە ناتوانن وات لێ بکەن تووشی ھەڵەشەی و بێ ئارامیت بکەن.
Text: Quranic Universal Library (Tarteel), via spa5k/tafsir_api (MIT), at a fixed version. The ayahs: Quran Foundation. Sources and licences